ئیستاتیكای شوێن لە سترانا فۆلكلۆری كوردیدا (سترانا تێلی) وەك نموونە
DOI:
https://doi.org/10.26436/hjuoz.2022.10.2.926الكلمات المفتاحية:
شوێن، ستران، فۆلكلۆر، تێلى، باكوورى كوردستان، نه‌ته‌وه‌ى كورد، ئیستاتیكا، دهقالملخص
ئەم لێكۆڵینەوەی ئێمە لە ژێر ناونیشان (ئیستاتیكای شوێن لە سترانا فۆلكلۆری كوردیدا (سترانا تێلی) وەك نموونە) هەوڵدانێكە بۆ روونكردنەوەی رۆڵ و پێكەی شوێن. مرۆڤ له‌سه‌ر ڕووى زه‌ویدا به‌بێ شوێن بوونى نییه، ئه‌و شوێنانه‌ى مرۆڤ تیایدا ده‌ژیت، تەنیا شوێنێکی جوگرافی نییە، بەڵکو هه‌ڵگرى ئه‌زموون و بەها و مانای مرۆڤایه‌تییه، واته شوێن كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌روون و ده‌ستنیشانكردنى ناسنامه‌ى كه‌سایه‌تى و تایبه‌تمه‌ندیی مرۆڤ هه‌یه، جا هەر جۆرە كه‌سایه‌تییه‌ك بێت، کەواته شوێن خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته و ده‌بێته هۆى جیاوازیی نێوان چینه‌كانى كۆمه‌ڵگا، بێگومان مرۆڤیش كاریگه‌ریی قووڵی لەسه‌ر شوێن هه‌یه، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به پێشكه‌وتنى هزرى مرۆڤ، واته په‌یوه‌ندیی نێوان مرۆڤ و شوێن، په‌یوه‌ندییه‌كى فرەلایەن و كاریگه‌ر قسەهەڵگرە. شوێن به پێى جۆره‌كانى، پێگه و گرنگیی خۆى له ده‌قى ئەدەبیدا هەیە و به نه‌بوونى ده‌بێته هۆى له‌ده‌ستدانى به‌هاى هونه‌ریی ده‌ق. ئه‌م باسه‌ى ئێمه خوێندنه‌وه‌یه‌كى شیکاریی وەسفیی ئامارييه بۆ (ئیستاتیكای شوێن لە سترانا فۆلكلۆری كوردیدا (سترانا تێلی) وەك نموونە)، (سترانى تێلى) سترانێكى فۆلكلۆرى كوردیى باكوورى كوردستانه، كه باس له عیشق و ئه‌ڤیندارى ده‌كات و له ڕێگه‌ى وه‌سف و په‌سنى (تێلى) ى ئافره‌ت و مه‌عشوقدا، به قووڵى له شوێن ده‌دوێت، واته له ڕێگه‌ى وه‌سفێكى هونه‌ریی سه‌رنجراكێش بۆ (سترانى تێلى)، ئیستاتیكاى شوێن به‌رجه‌سته ده‌بێت و وه‌ك تابلۆیه‌كى هونه‌رى چه‌ند شوێنێكى هەمەجۆر زەلال و به‌رجه‌سته ده‌بێت.ئه‌م باسه هه‌وڵێكى خاكه‌ڕاى زانستییه بۆ قسه‌كردن سه‌باره‌ت شوێن له ده‌قێكى فۆلكلۆرى كوردیدا، به ئارمانجى پتر ناساندن و قووڵبوونه‌وه به نێو ده‌قه ڕه‌سه‌نه فۆلكلۆرییه‌كانى نه‌ته‌وه‌ى كورد، بە ئاراستەی زانینی بەهای شوێن و ده‌ستنیشانكردنى ڕێژه‌ى به‌كارهێنانى جۆره‌كانى شوێن له‌و سترانە قۆلكلۆرییە كوردییەدا.
المراجع
1- ئەڵوەنی، نەجم(٢٠١٧). تیۆری کۆمەڵناسیی ڕۆمان، چاپخا نەی زانکۆی سەڵاحەددین.
2- برادەر، فۆلكلۆر. تێكستی سترانا تێلی.
3- پوور،ھەژیر عەبدوڵڵا(٢٠٠٨). فەرھەنگی ھەژیر، فارسیکوردی ٢، دەزگای توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی موکریانی، چاپخانەی خانی- دھۆک.
4- سابیر، پەرێز(2001). بینای كوردی هونەری چیرۆكی ،دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی.
5- ساڵح، تانیا ئەسعەد محەممەد(2001). بینای شوێن لە دوو نموونەی ڕۆمانی كوردیدا، چاپی یەكەم،دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی.
6- علی، ھودا عبدالڵە(٢٠١٥). فەرھەنگی ئۆکسفۆردی بژاردە، چاپخانەی چوارچرا.
7- عەباس، محەمەد سلێمان(١٩٨١). " مرۆڤ و زەمەن"، لە الموسوعە الفلسفیە،اشراف: روزنتان، ترجمە: سمیر کرم، بیروت.
8- نظام ا‌لدین، فاضل(1989). ئەستێرەگەشە،فەرھەنگی کوردی عەرەبی یە ،چاپی دووەم، دار الكتب و الوثائق، بغداد.
بە زمانی عەرەبی:
* القرا‌ن الکریم.
9- ابراھیم،نعمةمحمد(بدون سنةالطبع)، نظریە المکان في فلسفة الحسن بن الھیثم الطبیعیە، مجلة آداب، عدد( ١٢).
10- بحراوي، حسن (1990). بنية الشكل الروائي،الطبعة الاولى،المركز الثقافيالعربي،بيروت.
11- البنا، بان(2009). الفواعل السردية، الطبعة الاولى، عالم الكتب الحديث،الاردن.
12- بودو ستنیك و اخرون (١٩٧٠)، عرض موجز المادیە الدیالکتیکیة، دار التقدم، موسکو.
13- بورنوف، رولان و اخرون (1991). عالم الروایة،ترجمة:نهاد التكريلي، مراجعة:فؤاد التكريلي و محسن الموسوى،الطبعة الاولى، دار الشؤن الثقافية العامة،بغداد.
14- صابر، شاكر(2012) ،الفضاء الروائي عند سليم بركات، الطبعة الاولى، مطبعة رؤذهةلات، اربيل.
15- عبدالمعطي، علي(١٩٨٤). تیارات فلسفیە معاصرة، دارالمعرفة الجامعیة، مصر .
16- الورفلي، حاتم(2009). پول ریکور... الھویة و السرد ،دار تنوير للطباعة و النشر،بيروت.
التنزيلات
منشور
كيفية الاقتباس
إصدار
القسم
الرخصة
يوافق المؤلفين الذين ينشرون في هذه المجلة على المصطلحات التالية
[CC BY-NC-SA 4.0] يحتفظ المؤلفون بحقوق الطبع والنشر ومنح حق المجلة في النشر الأول مع العمل المرخص له بموجب ترخيص مشاع المبدع للإسناد
الذي يسمح للآخرين بمشاركة العمل مع الإقرار بحقوق التأليف والنشر الأولي في هذا مجلة
مكن للمؤلفين الدخول في ترتيبات إضافية منفصلة للتوزيع غير الحصري للنسخة المنشورة من المجلة، مع الإقرار بإصدارها الأولي في هذه المجلة
يسمح ويشجع المؤلفين على نشر عملهم عبر الإنترنت