بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانى فیكرى خه‌وارج و هۆكاره‌كانى ده‌ركه‌وتنیان
DOI:
https://doi.org/10.26436/hjuoz.2013.1.1.72الملخص
خه‌وارج یه‌كێكن له‌دیارترین ئه‌و گروپه فیكرى و سیاسیانه‌ى كه‌له‌مێژووى ئیسلامی‌دا كاریگه‌رى و ڕۆڵێكى دیاریان بینیوه چ به‌گروپى به‌رهه‌ڵستكارى دژى ده‌سه‌ڵاتى خه‌لافه‌ت بێت یان به‌هاندان و ڕاكێشانى مه‌والیه‌كان (مسوڵمانانى ناعه‌ره‌ب) به‌لاى خۆیاندا بێت به‌بیرو بۆچوونه‌كانیان كه‌تاڕاده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خواست و ویسته‌كانى ئه‌واندا یه‌كى ده‌گرته‌وه كه‌بریتى بوو له‌گرتنه ده‌ستى ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن ئه‌و مه‌والیانه‌وه، هه‌روه‌ك له‌به‌شه‌كانى ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ماندا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین كه له‌باره‌ى فیكریانه‌وه بدوێین، بابه‌تێكى واكه سیمایه‌كى دیارى كۆتایى سه‌رده‌مى ڕاشدین و ئومه‌ویه‌كان و سه‌ره‌تاى عه‌باسیه‌كانیش بووه له‌مێژووى ئیسلامی‌دا كه‌تیایدا ئه‌م گروپه ده‌ركه‌وتن و په‌ره‌یان سه‌ند و بڵاو بوونه‌وه و گرنگترین بنه‌ماكانى فیكریشیان چه‌كه‌ره‌ى كرد و خه‌ڵكانێكى زۆر له‌ده‌وریان كۆبووه‌وه، به‌جۆرێك گه‌شه‌یان كرد كه چه‌ند گروپێكیان لێ جیابووه‌وه‌و تاژماره‌یان گه‌یشته زیاتر له بیست گروپ، كه‌هه‌رئه‌مه‌ش بووه هۆى لاوازبوون و له‌دواجاریش دا تاڕاده‌یه‌ك له‌ناوچوونیشیان، بۆیه پێمان وایه كه‌دراسه‌كردن له‌بابه‌تێكى وا سوودو گرنگى تایبه‌تى خۆى ئه‌بێت چ بۆ شاره‌زابوون له بوارى فیكر‌و دووبه‌ره‌كى و جیاوازیه توێریه‌كانى سه‌ده‌كانى ناوه‌ڕاست و حاڵیبوونیش له‌زۆرێك له‌وبواره كه‌لتورى و به‌رهه‌ڵستكارى و فیكریانه‌ى كه‌ئه‌مڕۆ ده‌رچه‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و بابه‌تانه‌یه كه‌له‌سه‌ده‌كانى ناوه‌ڕاستدا له‌مێژووى ئبسلامیدا ڕوویداوه . له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین كه‌ئه‌م كۆمه‌ڵه بناسێنین له ڕووى ناو ناسناویان و دیارترین گروپه‌كانیانه‌وه و هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كى دیاریش باس له بنه‌ماسه‌ره‌كیه‌كانى فیكریان بكه‌ین، به‌پشت به‌ستن به‌كۆمه‌ڵه سه‌رچاوه‌و ژێده‌رێك هه‌وڵ بده‌ین كه‌شیكاریان بكه‌ین .التنزيلات
منشور
2013-06-30
كيفية الاقتباس
Huthamaref, Z. S. (2013). بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانى فیكرى خه‌وارج و هۆكاره‌كانى ده‌ركه‌وتنیان. مجلة العلوم الانسانیة لجامعة زاخو, 1(1), 295–306. https://doi.org/10.26436/hjuoz.2013.1.1.72
إصدار
القسم
مجلة العلوم الانسانیة لجامعة زاخو
الرخصة
يوافق المؤلفين الذين ينشرون في هذه المجلة على المصطلحات التالية
[CC BY-NC-SA 4.0] يحتفظ المؤلفون بحقوق الطبع والنشر ومنح حق المجلة في النشر الأول مع العمل المرخص له بموجب ترخيص مشاع المبدع للإسناد
الذي يسمح للآخرين بمشاركة العمل مع الإقرار بحقوق التأليف والنشر الأولي في هذا مجلة
مكن للمؤلفين الدخول في ترتيبات إضافية منفصلة للتوزيع غير الحصري للنسخة المنشورة من المجلة، مع الإقرار بإصدارها الأولي في هذه المجلة
يسمح ويشجع المؤلفين على نشر عملهم عبر الإنترنت