نیشانكار له نێوان زمانی كوردی ( شێوه‌زاری خۆشناوه‌تی) و زمانی ئینگلیزی (دیالێكتی به‌ریتانی) دا
"لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌راودركارییه"
DOI:
https://doi.org/10.26436/hjuoz.2021.9.2.676الكلمات المفتاحية:
نیشانكار، ئینگلیزی، كوردی، كات، شوێن، كۆمه‌ڵایه‌تی، دهقالملخص
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ناونیشانه‌كه‌ی بریتییه له "نیشانكار له نێوان زمانی كوردی (شێوه‌زاری خۆشناوه‌تی) و زمانی ئینگلیزی (دیالێكتی به‌ریتانی) دا". ئامانج لێی لێكۆڵینه‌وه‌یه له جۆره‌كانی ده‌ربڕینه نیشانكاره‌كان له هه‌ردوو زماندا، بۆ ئه‌وه‌ی جیاوازی و لێكچوونه‌كان دیاری بكات. چه‌مكی نیشانكار دیارده‌یه‌كی زمانه‌وانییه و چه‌ند ده‌ربڕینێك له‌خۆده‌گرێت، كه‌بریتین له كه‌س، كات، شوێن، كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌ق. ئه‌مه‌ش له ڕێگای نیشانكاره‌كانه‌وه ده‌بێت، كه ڕۆڵ له ئاخاوتندا ده‌بینن. نیشانكاره‌كان له ڕێگای جێناوی كه‌سی و جێناوی نیشانه و ئاوه‌ڵكاری كات و شوێن و ده‌مه‌كانی كار و زاراوه‌كانی خزمایه‌تی و ...هتد دیارده‌كرێن. نیشانكاره‌كان زمان و ده‌وروبه‌ر پێكه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و لێڵییه‌ی له گوتندا هه‌یه بیڕه‌وێنێته‌وه و كرده‌ی تێگه‌یشتن به دروستی بێته‌ئاراوه. ئه‌م توێژینه‌وه یه له پێشه‌كی و دوو به‌ش پێكدێت. له پێشه‌كیدا باسی ئه‌مانه كراوه: ناونیشان ، هۆی هه‌ڵبژاردنی ناونیشانه‌كه، ڕێبازی لێكۆڵینه‌وه‌كه و ئاستی لێكۆڵینه‌وه‌كه، سنووری لێكۆڵینه‌وه‌كه و ناوه‌رۆكی لێكۆڵینه‌وه‌كه. هۆی هه‌ڵبژاردنی ناونیشانه‌كه ئه‌وه‌یه، كه تا ئێستا نیشانكار له‌نێوان زمانی كوردی و ئینگلیزی به‌راوردنه‌كراوه و ده‌ستی توێژینه‌وه‌ی پێ نه‌گه‌یشتووه، هه‌روه‌ها ئه‌م لێكۆڵینه‌وه ئاسانكاری بۆ ئاخێوه‌ری زمانی كوردی (شێوه‌زاری خۆشناوه‌تی) ده‌كات ، كه به دروستی له زمانی ئینگلیزی (دیالێكتی به‌ریتانی) بگات. ڕێبازی لێكۆڵینه‌وه‌كه، ڕێبازی وه‌سفیی سینكڕۆنیی به‌راوردكارییه. ئاستی لێكۆڵینه‌وه‌كه پراگماتیكه، به‌ڵام له كاتی پێویستدا، چووه‌ته نێو سیمانتیك و سینتاكس. سنووری لێكۆڵینه‌وه‌كه شێوه‌زاری خۆشناوه‌تی و دیالێكتی به‌ریتانی ده‌گرێته‌وه، واته له ڕووی نموونه‌ی زمانییه‌وه، نموونه‌كانی شێوه‌زاری خۆشناوه‌تی له ئاخێوه‌رانی ڕۆژانه‌ی شێوه‌زاره‌كه‌وه وه‌رگیراوه و هی زمانی ئینگلیزیش،نموونه‌ی گوتراو و نووسراوی دیالێكتی به‌ریتانییه.
به‌شی یه‌كه‌م تایبه‌ته به باسی نیشانكار له زمانی كوردی (شێوه‌زاری خۆشناوه‌تی).
به‌شی دووه‌م تایبه‌ته به نیشانكار له زمانی ئینگلیزی ( دیالێكتی به‌ریتانی) و ئه‌و ڕه‌گه‌زه زمانییانه‌ی به‌كاردێن بۆ دیاریكردنیان، ئه‌نجا باسی ئه‌و ئه‌نجامانه ده‌كات، كه توێژینه‌وه‌كه پێی گه‌یشتووه، كه تیایدا لایه‌نی لێكچوون و جیاوازی نێوان هه‌ردوو زمانی كوردی (شێوه‌زاری خۆشناوه‌تی) زمانی ئینگلیزی (دیالێكتی به‌ریتانی) ده‌خاته‌ڕوو،له كۆتاییشدا لیستی سه‌رچاوه‌كان خراوه‌ته ڕوو.
المراجع
كتێب
1- ئا‌ڤێستا كه‌مال مه‌حموود (9 200) پراگماتیكی ڕسته‌ی پرسیار و فه‌رمان له زمانی كوردیدا، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی ڕه‌نج، سلێمانی.
2- شێرزاد سه‌بری عه‌لی (2014) پراگماتیك، بڵاوكراوه‌ی ئه‌كادیمیای كوردی، چاپخانه‌ی حاجی هاشم، هه‌ولێر.
3- عه‌بدولواحید مشیر دزه‌یی (2011) زانستی پراگماتیك، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی پاك، هه‌ولێر.
4- محه‌مه‌د مه‌عروف فه‌تاح (2012) زمانه‌وانی، بڵاوكراوه‌ی ئه‌كادیمیای كوردی، ژماره 124، چاپی سێیه‌م، چاپخانه‌ی حاجی هاشم، هه‌ولێر.
ب-نامه‌ی زانكۆیی:
5-خه‌سرۆ ئه‌حمه‌د ڕه‌سول (2012) ڕسته له شێوه‌زاری خۆشناوه‌تیدا له ڕوانگه‌ی تیۆری ده‌سه‌ڵات و به‌ستنه‌وه‌دا، نامه‌ی دكتۆرا،فاكه‌ڵتیی ئاداب، زانكۆی سۆران.
6-هۆگر مه‌حموود فه‌ره‌ج (2000) پراگماتیك و واتای نیشانه‌كان،نامه‌ی دكتۆرا، كۆلێژی زمان، زانكۆی ساێمانی"
به زمانی عه‌ره‌بی:
7- جاك موشلر و ان ريبول ، ترجمة: مجموعة من الاساتذة و الباحثين، مراجعة: خالد ميلاد، منشورات دار سيناترا، تونس.
8- محمد حسن عبدالعزيز (2011) علم اللغة الحديث، الطبعة الاولي، الناشر مكتبة الاداب، القاهرة.
به زمانی ئینگلیزی:
9-Anderson, S. R. and E.H. Keenan. (1985). “Deixis.” In Language Typology and Syntactic Description. T. Shophen (ed) Cambridge: Cambridge UniversityPress, Vol. III, pp. 259-308.
10-Aziz, Y. Y. (1989). A Contrastive Grammar of English and Arabic : HigherEducation Press.
11-Bedir, B. M. (1979). A Study of Demonstratives in Standard English and StandardArabic. Unpublished M.A. thesis. University of Baghdad.
12-Bronzwaer, W. J. M. (1975). “A Hypothesis Concerning Deictic Time Adverbs inNarrative Structures.” Journal of Literary Semantics, pp. 53-72.
13-Fillmore, C. J. (1975). Santa Cruz Lectures on Deixis 1971. Bloomington: IndianaUniversity Linguistic Club.
14-Halliday, M. A. K. and R. Hassan. (1976). Cohesion in English. London: Longman.Group limited.
15-Hurford, J. R. and B. Heasly. (1983). Semantics: A Course Book. Cambridge:Cambridge University Press.
16-Ikegami, Y. (1976). “Syntactic Structure and the Underlying Semantic Patterns: ALocalistic Hypothetic.” Linguistics, No. 170: pp. 31-44.
17-Kearns, K. (2000). Semantics. London: Macmillan Press, Ltd.
18-Levinson, S.C. (1979) Pragmatics and social deixis, in C. Chiarello (ed.) Proceedings of the Fifth Annual Meeting of the Berkeley Linguistic Society. Berkeley, CA: Berkeley Linguistics Society.
19…………. (1994). “Deixis.” In The Encyclopedia of Language and Linguistics. R. E.Asher and J. M. Y. Simpson (eds.), pp. 853-857.
20-Lyons, J. (1977). Semantics. Vol. II, Cambridge: Cambridge University Press.
21-Muhamad.M.Fatah,2009,M.A.Courses Lectures in College of Education,Suleymani University.
22-Palmer, F. R. (1981). Semantics. Cambridge: Cambridge University Press.
23-Poole, S. C. (1999). An Introduction to Linguistics. London: Macmillan Press Ltd.
24-Wales, R. (1979). “Deixis.” In Language Acquisition. P. Fletcher and M. Garman(eds.). Cambridge: Cambridge University Press, pp. 241-260.
التنزيلات
منشور
كيفية الاقتباس
إصدار
القسم
الرخصة
يوافق المؤلفين الذين ينشرون في هذه المجلة على المصطلحات التالية
[CC BY-NC-SA 4.0] يحتفظ المؤلفون بحقوق الطبع والنشر ومنح حق المجلة في النشر الأول مع العمل المرخص له بموجب ترخيص مشاع المبدع للإسناد
الذي يسمح للآخرين بمشاركة العمل مع الإقرار بحقوق التأليف والنشر الأولي في هذا مجلة
مكن للمؤلفين الدخول في ترتيبات إضافية منفصلة للتوزيع غير الحصري للنسخة المنشورة من المجلة، مع الإقرار بإصدارها الأولي في هذه المجلة
يسمح ويشجع المؤلفين على نشر عملهم عبر الإنترنت