خوێندنه‌وه‌یه‌كی ئامانجه‌كان بۆ ده‌قه‌كانی قورئان (رووێكی تر له ئیعجازی قورئانی پیرۆز)
DOI:
https://doi.org/10.26436/hjuoz.2013.1.2.56الملخص
ئامانجه‌كان ( مقاصد ) بریتین له‌و هۆكارانه‌ی كه ره‌چاو كراوون له دابه‌زاندی شه‌ریعه‌تی ئیسلام و تێكڕای ده‌قه ئاسمانیه‌كانی تر به گشتی ، هه‌ر ئه‌و ئامانجانه‌ش بریتین له نهێنی پابه‌ند كردنی به‌نده‌كان به یاسا‌و ده‌قه‌كانی شه‌ریعه‌ت ، واته ئامانج له بوونی ده‌قی ئایینی ئه‌گه‌ر زه‌حمه‌تیش بێت به‌ڵام هۆكاری فه‌راهه‌م هێنانی كۆمه‌ڵێ له به‌رژه‌وه‌ندی گشتین، كه وه‌كو بنه‌مای شارستانی و خۆشگوزه‌رانی و خۆشبه‌ختی و راسته‌رێ بوونی ژیان هه‌ژمارده‌كرێن ، مه‌به‌سته‌كان به پێی كلتور‌و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا گۆرانكاریان به‌سه‌ردا دێت و قاڵبی ناوچه‌یی وه‌رده‌گرن ، هه‌ر ئه‌مه‌شه پێویستی و به‌رده‌وامیه‌تی ده‌قی ئایینی به سه‌نته‌ر داده‌نێت له نێو مرۆڤه‌كاندا ، به‌مه‌ش ئه‌و زانسته له دوو توێی باس و خواسی ئه‌فسانه‌یی ده‌رده‌چێت و دوو سیفه‌تی جیاواز له یه‌كتر وه‌رده‌گرن ، كه هێندێكی گۆڕاوون و به پێی قاڵبی ژیاره‌وه شاشی و په‌ستان وه‌رده‌گرن ، هه‌ندێكی تریان به هیچ جۆرێك گۆران وه‌رناگرن و له قاڵبێكی تایبه‌تی چه‌سپاودا دارێژراوون ، ئه‌مه‌ش رێك و راسته له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی مرۆڤ له دونیادا ، چونكه چه‌ندان پره‌نسیپ هه‌یه كه به گۆڕانی نه‌ته‌وه‌و زبان و كلتور ناشڵه‌ژێن ناو‌و ناوه‌رۆكیان یه‌ك خشتیه ، له‌وانه بۆ نمونه دادوه‌ری و یه‌كسانی و ئازادی ، كۆمه‌ڵێ چه‌مكن هه‌ر له سه‌ره‌تای مرۆڤایه‌تییه‌وه شتێكی ناچاری و مه‌رجین بۆ هه‌موو ده‌نگ و ره‌نگه جیاوازه‌كان ، بۆیه شكاندنی ئه‌م چه‌مكانه و قۆرخ كردنیان بۆ مه‌به‌ست و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی تاك لایه‌نه له هه‌ر خاكێك بێت و له ناو هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بێت ئه‌وا نایه‌كسانی و خراپه‌كاری بڵاوه ده‌كێشێت و پارچه پارچه‌یی گه‌شه ده‌كات و متمانه سه‌نگی گرینگی ئه‌و تۆی نامێنێت ، به‌مه‌ش تاك و كۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ت پارسه‌نگی له‌ق ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌ی به‌ره‌و خواروو هه‌ڵده‌شێوێت .التنزيلات
منشور
2013-12-30
كيفية الاقتباس
Braym, H. A. (2013). خوێندنه‌وه‌یه‌كی ئامانجه‌كان بۆ ده‌قه‌كانی قورئان (رووێكی تر له ئیعجازی قورئانی پیرۆز). مجلة العلوم الانسانیة لجامعة زاخو, 1(2), 93–111. https://doi.org/10.26436/hjuoz.2013.1.2.56
إصدار
القسم
مجلة العلوم الانسانیة لجامعة زاخو
الرخصة
يوافق المؤلفين الذين ينشرون في هذه المجلة على المصطلحات التالية
[CC BY-NC-SA 4.0] يحتفظ المؤلفون بحقوق الطبع والنشر ومنح حق المجلة في النشر الأول مع العمل المرخص له بموجب ترخيص مشاع المبدع للإسناد
الذي يسمح للآخرين بمشاركة العمل مع الإقرار بحقوق التأليف والنشر الأولي في هذا مجلة
مكن للمؤلفين الدخول في ترتيبات إضافية منفصلة للتوزيع غير الحصري للنسخة المنشورة من المجلة، مع الإقرار بإصدارها الأولي في هذه المجلة
يسمح ويشجع المؤلفين على نشر عملهم عبر الإنترنت