لابردن و به‌رزكردنه‌وه‌ى گرێى ناوى به‌گوێره‌ى تیۆرى دۆخ له‌ رسته‌ى كوردیدا

المؤلفون

  • Kawser A. Ahmed په‌یمانگاى ته‌كنیكی هه‌ولێر

DOI:

https://doi.org/10.26436/hjuoz.2014.2.1.40

الكلمات المفتاحية:

گرێی ناوی، تیۆری دۆخ، تیوری جولانەوەی توخم، رستە

الملخص

له‌ رێزمانى كلاسیكیدا دۆخ بۆ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ به‌كارهاتوه‌ كه‌ به‌هۆى ئه‌ركى ناو له‌ رسته‌دا له‌ كۆتاییه‌كاندا روده‌ده‌ن، كه‌ بریتین له‌ خستنه‌سه‌رى زیاده‌یه‌ك. له‌ رێزمانى گوێزانه‌وه‌ و به‌رهه‌مهێنانیشدا دۆخ بریتیه‌ له‌و خاسیه‌ت یان فۆرمه‌ نیشانكراوه‌ دیاره‌ى كه‌ گرێیه‌كى ناوى وه‌ریده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئاماژه‌ به‌ هه‌ندێك خاسیه‌تى په‌یوه‌ندییه‌ رێزمانى یان واتاییه‌كانى ئه‌و رسته‌یه‌ بدات كه‌ گرێ ناوییه‌كىلا هه‌ڵگرتوه‌.دۆخ و تیورى دۆخ یه‌كێكه‌ له‌ بابه‌ته‌ گرنگه‌كان له‌ رێزمانى نوێى گوێزانه‌وه‌ و به‌رهه‌مهێناندا. په‌یوه‌ندییه‌كانى دۆخ له‌نێوان گرێ ناوییه‌كان و گوزاره‌كان له‌ كلۆزدا وا له‌ گرێ ناوییه‌كان ده‌كه‌ن كه‌ بجولێن و شوێنى تایبه‌تیان هه‌بێت له‌ رسته‌دا. به‌ گوێره‌ى رێزمانى نوێى به‌رهه‌مهێنان، كه‌ زمانناسى ئه‌مریكى چۆمسكى دایهێناوه‌، دۆخ دیارده‌یه‌كى یونیڤێرساڵه‌ و له‌ هه‌موو زمانه‌كاندا هه‌یه‌. زمانى كوردیش وه‌ك هه‌ر زمانێكى تر، ده‌كرێت له‌م بواره‌دا توێژینه‌وه‌ى له‌سه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت كه‌ تا چ راده‌یه‌ك په‌یوه‌سته‌ به‌ پرینسپه‌كانى تیورى دۆخ و له‌ چوارچێوه‌ى دیارده‌ى ده‌سه‌ڵات و به‌ستنه‌وه‌ شیكردنه‌وه‌ى بۆ بكرێت. تیۆرى دۆخ چه‌ندین بابه‌ت ده‌گرێته‌وه‌، وه‌كو دۆخى مۆرفیمى و پێكهاته‌یى و دۆخى به‌جێماو، پاڵێوگه‌ى دۆخ، رێساكانى ته‌رخانكراوى دۆخ، دۆخ و ده‌سه‌ڵات، نیشانه‌ى دۆخى هه‌ڵاوێردراو، راده‌كانى دۆخ و تیورى كۆنترۆڵ و تیورى جوڵانه‌وه‌ و تیورى سێتا و به‌رزكردنه‌وه‌ى گرێى ناوى، لابردنى هاوگرێى جێناوى گه‌وره‌، هتاد.ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ دوو لایه‌ن له‌خۆده‌گرێت، ئه‌وانیش رێساى به‌رزكردنه‌وه‌ له‌ رسته‌ى كوردى و هه‌روه‌ها لابردنى هاوگرێى ناوى یان جێناوى گه‌وره‌یه‌. لایه‌نى یه‌كه‌میان په‌یوه‌سته‌ به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ى گرێى ناوى یان هه‌ر توخمێكى تر له‌ شوێنى خۆى له‌ پاڕسته‌دا، كه‌ بۆ پێكهاته‌ى گه‌وره‌تر ده‌گوازرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش پرۆسه‌یه‌كى سینتاكسیه‌ و په‌یوه‌سته‌ به‌ ( تیورى جولانه‌وه‌ى توخم ) و رێساى گوێزانه‌وه‌ و گواستنه‌وه‌ى توخمه‌وه‌، لایه‌نه‌كه‌ى تر بریتیه‌ له‌ لابردنى هاوگرێى ناوى یان جێناوى گه‌وره‌، كه‌ هه‌وڵێكه‌ بۆ پیاده‌كردنى ئه‌م یاسایه‌ له‌ رسته‌كانى زمانى كوردیدا.توێژینه‌وه‌كه‌ دابه‌ش ده‌بێت بۆ شه‌ش به‌شى سه‌ره‌كى. به‌شى یه‌كه‌م باس له‌ تیۆرى سێتا ده‌كات. به‌شى دووه‌م جه‌خت له‌سه‌ر تیۆرى جوڵانه‌وه‌ ده‌كات، به‌تایبه‌تى جوڵانه‌وه‌ له‌ رۆنانى بكه‌ر نادریار و رێساى به‌رزكردنه‌وه‌ و لابردنى هاوگرێى ناوى یان جێناوى گه‌وره‌. به‌شى سێیه‌م تایبه‌ته‌ به‌ توخمه‌ به‌تاڵه‌كان. به‌شى چواره‌م ده‌رباره‌ى تیۆرى به‌ستنه‌وه‌یه‌. به‌شى پێنجه‌م باس له‌ جێناوى گه‌وره‌ ده‌كات. به‌شى شه‌شه‌میش ئه‌نجامه‌كانى توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌خاته‌ روو. له‌ هه‌موو ئه‌م به‌شانه‌شدا نمونه‌ له‌ رسته‌ى كوردى (كرمانجى ناوه‌ڕاست) دابینكراوه‌. له‌ كۆتاییشدا لیستى سه‌رچاوه‌ كوردى و ئینگلیزییه‌كان نوسراوه‌.

السيرة الشخصية للمؤلف

Kawser A. Ahmed، په‌یمانگاى ته‌كنیكی هه‌ولێر

په‌یمانگاى ته‌كنیكی هه‌ولێر

التنزيلات

منشور

2014-06-30

كيفية الاقتباس

Ahmed, K. A. (2014). لابردن و به‌رزكردنه‌وه‌ى گرێى ناوى به‌گوێره‌ى تیۆرى دۆخ له‌ رسته‌ى كوردیدا. مجلة العلوم الانسانیة لجامعة زاخو, 2(1), 1–28. https://doi.org/10.26436/hjuoz.2014.2.1.40

إصدار

القسم

مجلة العلوم الانسانیة لجامعة زاخو