زاخۆ له تێڕوانینى گه‌ڕیده‌كانى سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌م دا
DOI:
https://doi.org/10.26436/hjuoz.2017.5.4.381الكلمات المفتاحية:
زاخۆ، گه‌ڕیده‌كان، میرنشین، عوسمانى، بادینانالملخص
زاخۆ شوێنگه‌ییه‌كى ستراتیژى له به‌ستنه‌وه‌ى پارچه‌كانى كوردستانى گه‌وره دا هه‌یه، به‌ئه‌ڵقه‌ى به یه‌كگه‌یشتنى باشوور و باكوور و خۆرئاواى كوردستان داده‌نرێت، له‌سه‌رده‌مى ده‌وڵه‌تى عوسمانى به خاڵى به‌یه‌كگه‌یشتنى سنوورى میرنشینه‌كانى بادینان و بۆتان، له‌سه‌رده‌مى كۆتایهاتنى ده‌سه‌ڵاتى میر محه‌مه‌د پاشاى رواندز میرنشینى سۆران و بۆتانى به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ست، هه‌روه‌ها له تێپه‌ڕبوونى رووبار‌ى خابوور به نێوه‌ندى شارى زاخۆ و هاتنى به‌شێك له گه‌ڕیده‌كان به‌رێگاى كه‌ڵه‌ك و په‌ڕینه‌وه‌یان بۆ سنوورى زاخۆ به به‌رێژه‌ییه‌كى به‌رچاو باسى زاخۆ و دیارده‌ى مرۆیی و سروشتى ناوچه‌كه كراوه، به‌تایبه‌تى له بیرخستنه‌وه‌ى چه‌ند ڕووداوێكى مێژوویی له‌وانه، گه‌شتى ده هه‌زاره‌كه‌ى گزنفۆنى یۆنانى(Xenophon) و تێپه‌ڕبوونیان به ناوچه‌ى زاخۆ و گێڕانه‌وه‌ى له‌لایه‌ن گزنفۆن، بۆته خاڵى سه‌رنجكێشى گه‌ڕیده‌كان به‌تایبه‌تى ئه‌وروپاییه‌كان، زۆر لێكدانه‌وه و بۆچوونى جیاوازییان له‌باره‌یه‌وه نووسیووه، هه‌روه‌ها كۆمیونیتى جوله‌كه زۆرێك له گه‌ڕیده‌كان له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى شارى زاخۆ ئاماژه‌ییان به ئاماده‌بوونى ئه‌وان كردووه، به‌شێك له نێرده‌ى مسیۆنێره‌كان باسی شارى زاخۆیان كردووه، كه‌وتنه‌به‌ر دیدى زاخۆ له‌لایه‌ن گه‌ڕیده‌كان به‌هۆى ئه‌وه بووه كه له سه‌ر ڕیگاى هاتووچۆى نێوان ئامێدى و ناوچه‌كانى جه‌زیره‌ى بۆتان و دیاربه‌كر بووه، ناوه‌ندێكى بچووكى بازرگانى بووه، كه په‌یوه‌ندى كارگێرى به ویلایه‌تى موصلأ هه‌بووه له دواى رووخانى میرنشینى بادینان و نه‌مانى ده‌سه‌ڵاتى میرى سۆران دواى هێرشه‌كانى ره‌شید محه‌مه‌د پاشا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى میرى ناوبراو، به‌شێوه‌یه‌كى گشتى تێروانینى هه‌ندێ له گه‌ڕیده‌كان بۆ شارى زاخۆ به‌شێوازێكى زۆر ورد تۆماركراوه، هه‌روه‌ها ئه‌م گه‌ڕیدانه سه‌ردانه‌كانیان بۆ شارى زاخۆ له سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌م كردووه، به‌شێكییان ئه‌مانه‌ن: دیپلۆماتى ئیسپانى (ئه‌دۆڵفۆ رێفادێنیرا)، گه‌ڕیده‌ى به‌ریتانى جۆن ئاشێر، دكتۆر و مسیۆنێرى ئه‌مه‌ریكى له‌بدێلأ، هێنرى.ئه‌ى. ستێرن، كارلأ بایدكار، هاراتۆ ساوسگه‌یت، جۆرج پێرسی باجه‌ر، لیوت.كۆلأ. جى. شێڵ ئه‌فسه‌رى به‌ریتانى.
التنزيلات
منشور
كيفية الاقتباس
إصدار
القسم
الرخصة
يوافق المؤلفين الذين ينشرون في هذه المجلة على المصطلحات التالية
[CC BY-NC-SA 4.0] يحتفظ المؤلفون بحقوق الطبع والنشر ومنح حق المجلة في النشر الأول مع العمل المرخص له بموجب ترخيص مشاع المبدع للإسناد
الذي يسمح للآخرين بمشاركة العمل مع الإقرار بحقوق التأليف والنشر الأولي في هذا مجلة
مكن للمؤلفين الدخول في ترتيبات إضافية منفصلة للتوزيع غير الحصري للنسخة المنشورة من المجلة، مع الإقرار بإصدارها الأولي في هذه المجلة
يسمح ويشجع المؤلفين على نشر عملهم عبر الإنترنت