هۆكاره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌ناوخۆنه‌كردنی فه‌یسبووك

المؤلفون

  • Izaddin A. Rasool به‌شی كۆمه‌ڵناسی، كۆلێژی ئه‌ده‌بیات، زانكۆی سه‌لاحه‌دین/ هه‌ولێر، هه‌رێمی كوردستان، عێراق

DOI:

https://doi.org/10.26436/hjuoz.2017.5.4.373

الكلمات المفتاحية:

هؤكارة كؤمةلَايةتييةكان، تؤرِة كؤمةلَايةتييةكان و فةيسبووك

الملخص

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ئامانجی زانینی ئه‌و هۆكاره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌یه‌ كه‌ بوونه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ تاكه‌كان ئازاد نه‌بن له‌ به‌كارهێنانی فه‌یسبووك له‌ونێوه‌نده‌شدا هه‌ندێكیان په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر ناوی خوازراو له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. ئه‌و میتۆده‌ی له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا به‌كارهاتووه‌ بریتییه‌ له‌ میتۆدی چه‌ندێتی له‌ ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ئامرازی پرسیارنامه‌. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگای توێژینه‌وه‌ش بریتییه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانی ئێراق، جۆر و قه‌باره‌ی نموونه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ نموونه‌یی(تۆپه‌ڵه‌ به‌فر) به‌ قه‌باره‌ی (107) كه‌س (84) نێر و (23) مێ. ئه‌نجامه‌كان نیشانیده‌ده‌ن كه‌ هۆكاره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌ك ترس له‌ داب و نه‌ریت و متمانه‌ نه‌بوون به‌ده‌ورووبه‌ر و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه‌ به‌ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر هۆكارێكی كاریگه‌ره‌ كه‌ وا له‌تاكی كورد ده‌كات كه‌ له‌ كاتی به‌كارهێنانی فه‌یسبووك ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی به‌كارنه‌هێنێت.

التنزيلات

منشور

2017-12-30

كيفية الاقتباس

Rasool, I. A. (2017). هۆكاره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌ناوخۆنه‌كردنی فه‌یسبووك. مجلة العلوم الانسانیة لجامعة زاخو, 5(4), 909–926. https://doi.org/10.26436/hjuoz.2017.5.4.373

إصدار

القسم

مجلة العلوم الانسانیة لجامعة زاخو