جۆراوجۆری زمانی له‌ كۆمه‌ڵگای كوردیدا

المؤلفون

  • Shalaw S. Hamaxarib به‌شى زمانى كوردى، كۆلێژى زمان، زانكۆى سه‌لاحه‌دین، عێراق، هه‌رێمى كوردستان، عێراق
  • Youssef Sh. Saeed به‌شى زمانى كوردى، كۆلێژى زمان، زانكۆى سه‌لاحه‌دین، عێراق، هه‌رێمى كوردستان، عێراق

DOI:

https://doi.org/10.26436/hjuoz.2017.5.2.322

الكلمات المفتاحية:

زانستى زمان، جۆراوجۆرى زمانى، زمانه‌وانى كۆمه‌ڵایه‌تى، چین، ڕه‌گه‌ز، ته‌مه‌ن، پیشه‌

الملخص

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ تایبه‌ت كراوه‌ به‌ باسكردن و شیكردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌ جیاجیاكان و جۆراوجۆرى زمانى كه‌ له‌ چوارچێوه‌ى كۆزمانه‌وانیدا (sociolinguistics) گرینگى پێده‌درێت و توێژینه‌وه‌ى ده‌رباره‌ ده‌كرێت. توێینه‌وه‌كه‌ هه‌وڵده‌دات وه‌ڵامى ئه‌م دوو پرسیاره‌ بداته‌وه‌: 1- ئایا جۆراوجۆرى زمانى له‌ هه‌موو كۆمه‌ڵگا زمانییه‌كاندا وه‌كو یه‌كه‌؟ 2- ئه‌و هۆكارانه‌ چین كه‌ ده‌بنه‌ هۆى سه‌رهه‌ڵدان و په‌یدابوونى جۆراوجۆرى له‌ كۆمه‌ڵگاى كوردیدا له‌ ڕووى چۆنیه‌تى و چییه‌تییه‌وه‌؟ توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ دوو به‌ش و پێشه‌كى و ئه‌نجام پێكهاتووه‌. له‌ به‌شى یه‌كه‌مدا جۆراوجۆرى زمانى پێناسه‌كراوه‌ و تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر چه‌مك و زاراوه‌كانى جۆراوجۆرى زمانى له‌ ڕوانگه‌ى بۆچوونه‌ جیاوازه‌كانى زمانه‌وانه‌كانه‌وه‌، به‌ تایبه‌تى له‌ پۆلینكردن و هۆیه‌كانى سه‌رهه‌ڵدان و په‌یدابوونى جۆراوجۆرى زمانى. له‌ به‌شى دووه‌مدا هۆكاره‌كانى په‌یدابوونى جۆراوجۆرى زمانى له‌ كۆمه‌ڵگاى كوردیدا به‌ تێر و ته‌سه‌لى باسكراوه‌ و نموونه‌ى پێویست له‌و باره‌وه‌ هێنراوه‌ته‌وه‌. له‌ كۆتاییدا گرینگترین ئه‌نجامه‌ به‌ده‌ستهاتووه‌كانى توێژینه‌وه‌كه‌ و لیستى سه‌رچاوه‌كان خراوه‌ته‌ڕوو.

التنزيلات

منشور

2017-06-30

كيفية الاقتباس

Hamaxarib, S. S., & Saeed, Y. S. (2017). جۆراوجۆری زمانی له‌ كۆمه‌ڵگای كوردیدا. مجلة العلوم الانسانیة لجامعة زاخو, 5(2), 250–257. https://doi.org/10.26436/hjuoz.2017.5.2.322

إصدار

القسم

مجلة العلوم الانسانیة لجامعة زاخو