ڕه‌مزییه‌تى نه‌ى له‌ چوارچێوه‌ى شیعرى سۆفیگه‌ریدا

المؤلفون

  • Pakhshan Pakhshan Hamad پشكى زمانى كوردى، فاكولتى ئاداب، زانكوی سوران، هه‌رێمى كوردستان – عیراق

DOI:

https://doi.org/10.26436/hjuoz.2018.6.1.287

الكلمات المفتاحية:

نه‌ى، ڕه‌مز، مه‌ولانا جه‌لاله‌دینى ڕۆمى، مه‌لاى جزیرى، نامۆیی

الملخص

(نه‌ى) له‌ نێو مه‌سنه‌ویدا قه‌سیده‌ى دایكه‌ و مرۆڤ ده‌نوێنێ و مرۆڤیش نه‌ى ده‌نوێنێ، ژیانى نه‌ى به‌ ته‌واوه‌تى ژیانى مرۆڤه‌ ، ئه‌مه‌ و له‌ كاتێكدا مه‌سنه‌وى مه‌ولانا جه‌لاله‌دینى ڕۆمى مه‌شقێكى گیانییه‌ وچۆته‌ نێو كرۆكى گیان وله‌ بوارى به‌كارهێنانى نه‌ى وه‌ك ڕه‌مزێكى سه‌ره‌كى به‌رجه‌سته‌كردنى مه‌عنه‌وى گیان و كۆى ژیانى مرۆڤ كه‌ بۆته‌ ئه‌زمونێكى گرنگ و له‌ پانتاییه‌كى فراوانى شیعرى كلاسیكى كوردیدا ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه‌ و له‌ لایه‌ن (مه‌لاى جزیرى )دا گه‌یشتۆته‌ لوتكه‌، نه‌ى وه‌كو ئامێر زه‌مینه‌یه‌كى مێژوویى قوڵى له‌ نێو شارستانێتییه‌ هه‌مه‌جۆره‌كاندا هه‌یه‌.بۆیه‌ بۆ ده‌ربڕینى كۆى نامۆیى مرۆڤ و دابڕانه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانى هه‌ر له‌ ئه‌زه‌له‌وه‌ . مه‌ولانا هاناى بۆ نه‌ى بردووه‌ و له‌ گوتارى سۆفیگه‌ری و له‌ نێو فه‌رهه‌نگى سۆفیگه‌ریدا نه‌ى پله‌وپایه‌یه‌كى تایبه‌تى هه‌یه‌ وگوزارشت له‌ عیشقێكى غه‌مگینى نێو سروشت به‌ گشتى و ژیانى مرۆڤ به‌ تایبه‌تى ده‌كات،هه‌روه‌ها به‌ هۆى سۆزى غه‌ریبیانه‌ى نه‌ى كه‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ جیهانه‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌یدا له‌ نێو ناڵه‌یه‌كى ئه‌به‌دیدا ده‌خولێته‌وه‌ و په‌رده‌یه‌كى ته‌مومژاوى له‌ نێو شیعردا درووست كردووه‌ و بۆته‌ به‌شێكى بنچینه‌یى شیعر و یه‌كێكه‌ له‌و ڕه‌مزه‌ پڕ ده‌لاله‌تانه‌ى كه‌ قورساییه‌كى له‌ نێو شیعره‌كانى (مه‌لاى جزیری)دا چێكردووه‌ و چه‌ندین ده‌ركه‌وته‌ى جۆراوجۆر له‌ شیعره‌كانیدا به‌دیده‌كرێن ،كه‌ له‌ ژێر چه‌ترى ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ و له‌م ته‌وه‌رانه‌دا كۆكراونه‌ته‌وه‌. ته‌وه‌رى یه‌كه‌م: نه‌ى له‌ نێوان ئاگرى عیشق و هێمنى سروشتدا. ته‌وه‌رى دووه‌م: ڕه‌مزییه‌تى نه‌ى له‌ نێو شیعرى سۆفیگه‌رییدا. ته‌وه‌رى سێیه‌م: نه‌ى له‌ هزرى مه‌ولانا و مه‌لاى جزیری دا.

التنزيلات

منشور

2018-03-30

كيفية الاقتباس

Hamad, P. P. (2018). ڕه‌مزییه‌تى نه‌ى له‌ چوارچێوه‌ى شیعرى سۆفیگه‌ریدا. مجلة العلوم الانسانیة لجامعة زاخو, 6(1), 86–97. https://doi.org/10.26436/hjuoz.2018.6.1.287

إصدار

القسم

مجلة العلوم الانسانیة لجامعة زاخو