پۆلگۆڕینی مۆرفێمه‌كان له‌ زمانی كوردیدا

المؤلفون

  • Sherwan H. Hamad به‌شى كوردى، كۆلیژى په‌روه‌رده‌ى بنیات، زانكۆى ڕاپه‌ڕین ، هه‌رێمى كوردستان – عێراق

DOI:

https://doi.org/10.26436/hjuoz.2018.6.1.273

الكلمات المفتاحية:

به‌فه‌رهه‌نگبوون، به‌ڕیزمانیبوون، به‌گیره‌ك بوون، به‌سه‌ربه‌خۆبوون

الملخص

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ به‌ ناونیشانی (پۆلگۆڕینی مۆڕفێمه‌كان له‌ زمانی كوردیدا) هه‌وڵێكه‌ بۆ شیكردنه‌وه‌ و ناساندنی دیارده‌ی پۆلگۆڕینی مۆڕفیمه‌كان له‌ زمانی كوردیدا، ئه‌م دیارده‌یه‌ به‌جێهێشتنی پۆلێكی مۆرفێمه‌ بۆ پۆلێكی تر. كه‌ تێیدا ڕێبازی وه‌سفی – مێژووی به‌كارهاتووه‌. وێژینه‌وه‌كه‌ دابه‌ش كراوه‌ بۆ دوو به‌ش: به‌شی یه‌كه‌م باس له‌ ناساندنی دیارده‌ی پۆلگۆڕین و گۆڕینی پۆل له‌ نێوان مۆرفێمی سه‌ربه‌خۆ و مۆرفێمی به‌ند ده‌كات، كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی دیارده‌ی به‌گیره‌ك بوون و به‌سه‌ربه‌خۆ بوون باس ده‌كرێت. له‌ به‌شی دووه‌مدا پۆلگۆڕین له‌ چوارچێوه‌ی مۆرفێمی فه‌رهه‌نگی و مۆرفێمی ڕێزمانی خراوه‌ته‌ڕوو، كه‌ له‌چوارچێوه‌ی هه‌ردوو دیاردی به‌فه‌رهه‌نگبوون و به‌ڕێزمانیبوون باس كراون. له‌ گه‌ڵ شیكردنه‌وه‌ی نموونه‌ و به‌ڵگه‌ بۆ دیارده‌كان. له‌ كۆتایی توێژینه‌وه‌كه‌دا گرنگترین ئه‌نجام و لیستی سه‌رچاوه‌كان و پوخته‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ به‌ هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی خراوه‌ته‌ڕوو په‌یڤێن سه‌ره‌كى: به‌فه‌رهه‌نگبون، به‌ڕیزمانیبون، به‌گیره‌ك بوون ،به‌سه‌ربه‌خۆبوون.

التنزيلات

منشور

2018-03-30

كيفية الاقتباس

Hamad, S. H. (2018). پۆلگۆڕینی مۆرفێمه‌كان له‌ زمانی كوردیدا. مجلة العلوم الانسانیة لجامعة زاخو, 6(1), 11–21. https://doi.org/10.26436/hjuoz.2018.6.1.273

إصدار

القسم

مجلة العلوم الانسانیة لجامعة زاخو