كورد و ناوچه‌ كورد نشینه‌كان له‌ كتێبى (المسالك والممالك)ى (الاصطخري) (م: 346ك/953ز)

المؤلفون

  • Hakim A. Mam Baker .كۆلێژى ئه‌ده‌بیات، زانكۆى سه‌لاحه‌ددین، هه‌رێمى كوردستان – العراق
  • Hussain Sh. Sherif زانكۆى سه‌لاحه‌ددین

DOI:

https://doi.org/10.26436/hjuoz.2017.5.1.217

الكلمات المفتاحية:

الاصطخري، المسالك والممالك، كورد، ناوچه‌ كوردنشینه‌كان، وڵاتناسه‌كان

الملخص

ئامانج له‌م لێكۆلینه‌وه‌یه‌ تیشك خستنه‌ سه‌ر به‌رهه‌مێكى ناوازه‌ى یه‌كێك له‌ گه‌ریده‌و وڵاتناسانى سه‌ده‌ى چواره‌مى كۆچى/ده‌یه‌مى زاینیى، كه‌ ئه‌ویش كتێبى ( المسالك والممالك) ى ( الاصگخری) یه‌، تایبه‌ته‌ به‌ سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ كورده‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ رووى شوێنه‌كانى نیشته‌جێبوونیان وه‌ك زۆرینه‌ یان كه‌مینه‌، هه‌روه‌ها له‌ ڕووى سروشتى و مرۆییه‌وه‌و چۆنیه‌تى ژیان و گوزه‌رانیان و ڕه‌وشى ئابورى و كۆمه‌لایه‌تییان، گرنگى ئه‌م لێكۆلینه‌ویه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى وردو پوخت ڕووپێوى لاپه‌ڕه‌كانى نێو كتێبى ناوبراوى كردووه‌و هه‌رچى په‌یوه‌سته‌ به‌ كورده‌وه‌ هه‌ڵوه‌سته‌ى له‌ سه‌ركراوه‌ ، ئه‌مه‌ش وه‌ك زه‌روره‌تێك بۆ ئێمه‌ى كورد كه‌ بزانین له‌ دوو تۆیێ سه‌رچاوه‌كاندا چۆن باس له‌ ئێمه‌ كراوه‌و باوك و باپیرانمان چۆن ژیاون وئاستى ژیاریان چه‌ند بووه‌.گه‌ریده‌و جوگرافیناسه‌كانى ئیسلامى؛له‌ سه‌ده‌كانى ناوه‌راستدا، ڕۆلێكى گرنگیان بینیووه‌، له‌ نه‌خشه‌ كێشانى جیهان به‌ گشتى و ناچه‌كانى ئیسلامى به‌تایبه‌تى.ناوچه‌ كوردیه‌كانیش؛ به‌ شیك بوون، له‌و نه‌خشه‌ و باسكردنه‌دا،به‌ شێوه‌یه‌ك ئه‌م گه‌ریدانه‌، سه‌ردانى زۆربه‌ى ناوچه‌ كوردنشینه‌كانیان كردووه‌، ئاماژه‌یان به‌ نه‌ته‌وه‌ى كورد و داب و نه‌ریت و لایه‌نى ئابورى وسیاسى و كارگێڕى كردووه‌، ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆى سه‌رچاوه‌یه‌كى زانیارى پڕ بایه‌خ، له‌و ماوه‌ مێژووییه‌ بۆ كورد ماوه‌ته‌وه‌.

التنزيلات

بيانات التنزيل غير متوفرة بعد.

السيرة الشخصية للمؤلف

Hussain Sh. Sherif، زانكۆى سه‌لاحه‌ددین

.كۆلێژى ئه‌ده‌بیات، زانكۆى سه‌لاحه‌ددین، هه‌رێمى كوردستان – العراق

التنزيلات

منشور

2017-03-30

كيفية الاقتباس

Mam Baker, H. A., & Sherif, H. S. (2017). كورد و ناوچه‌ كورد نشینه‌كان له‌ كتێبى (المسالك والممالك)ى (الاصطخري) (م: 346ك/953ز). مجلة العلوم الانسانیة لجامعة زاخو, 5(1), 46–61. https://doi.org/10.26436/hjuoz.2017.5.1.217

إصدار

القسم

مجلة العلوم الانسانیة لجامعة زاخو