شیکردنەوەی سینتاکسی بۆ کاتیگۆرییە بەتاڵەکان: تیۆری شوێنپێ
DOI:
https://doi.org/10.26436/hjuoz.2026.14.3.1779الكلمات المفتاحية:
کاتیگۆریی بەتاڵ، جولەیوشەی پرس، بیردۆزی شوێنپێ، ڕۆڵی تێتا، سینتاکسالملخص
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی شیکردنەوەی سینتاکسی بۆ کاتیگۆرییە بەتاڵەکان: تیۆری شوێنپێ، توێژینەوەیەکی ورد لە سروشت و ئەرکی کاتیگۆرییە بەتاڵەکان دەکات (Empty Categories) لە چوارچێوەی تیۆرییەکانی ڕێزمانی بەرهەمهێنان (Generative Grammar)، بە جەختکردنەوەی تایبەت لەسەر تیۆری شوێنپێ (Trace Theory) لە کاتی پڕۆسەی جوڵەی وشە پرس (Wh-movement). توێژینەوەکە لەسەر ئەو بنەما تیۆرییە دامەزراوە کە کاتێک توخمێکی ڕێزمانی لە ڕۆنانی ژێرەوەەوە (Deep Structure) دەجووڵێت بۆ پێگەیەکی نوێ لە ڕۆنانی سەرەوەدا (Surface Structure) ، شوێنە ڕەسەنەکەی بەتەواوی چۆڵ نابێت، بەڵکو توخمێکی بێدەنگ و نەبیستراو بەجێ دەهێڵێت، کە پێی دەوترێت شوێنپێ (t). توێژینەوەکە شیکردنەوە بۆ ئەوە دەکات کە چۆن ئەم کاتیگۆرییە بەتاڵە وەک پردێکی سینتاکسی کار دەکات بۆ پاراستنی زنجیرەی جووڵە و مسۆگەرکردنی گواستنەوەی ڕۆڵە واتاییەکان (Theta-roles) لە کردارەکەوە بۆ توخمە جووڵاوەکە. بەبێ ئەم میکانیزمە، پێوەندی نێوان دەنگ و واتای ڕستە دەپچڕێت. هەروەها، توێژینەوەکە باس لەو یاسا نواندانە دەکات کە بەسەر دابەشبوونی ئەم توخمە شاراوەنەدا دەسەپێنرێن، بەتایبەتی لەژێر ڕۆشنایی پرەنسیپی کاتیگۆری بەتاڵ (ECP-Empty Category Principle)، کە مەرجە هەر شوێنپێێک دەبێت بە شێوەیەکی دروست لەلایەن سەرەکەیەوە حوکم (Governed) بکرێت تا ڕستەکە بە ڕاست دابنرێت. لەلایەکی ترەوە، بەڵگە بەهێزەکانی وەک دیاردەی (Wanna-contraction) دەخرێنە ڕوو بۆ سەلماندنی ئەوەی کە کاتیگۆرییە بەتاڵ. لە کۆتاییدا، توێژینەوەکە بەو ئەنجامە دەگات کە کاتیگۆرییە بەتاڵەکان تەنها ئامرازێکی شیکاری نین، بەڵکو بەشێکی دانەبڕاون لە توانستی زمانیی مرۆڤ (Linguistic Competence) و بەڵگەن لەسەر ئاڵۆزیی سیستەمی زەینیی مرۆڤ. لە لایەکی ترەوە، بۆمان دەردەکەوێت کە زمانی کوردی زمانێکی بکەر کەوتووە، هەروەها تیۆری (wh-movement) گونجاوە بۆ زمانی کوردی، بە بەکارهێنانی یاساکانی wanna-contraction)) پشتڕاست کراوەتەوە کە جوڵەی (Wh) شوێنپێ بەجێ دەهێڵێت.
التنزيلات
المراجع
سەرچاوە کوردییەکان:
خەسرەو ئەحمەد ڕەسول (2012) ڕستە لە شێوەزاری خۆشناوەتیدا لە ڕوانگەی تیۆری دەسەڵات و بەستنەوەدا. نامەی دکتۆرا. زانکۆی سۆران: فاکەڵتی ئاداب.
حاتەم ولیا محەمەد (2009) پەیوەندییە ڕۆنانیەکانی ناوەندە سینتاکسیەکان.
ساجیدە عەبدۆڵا فەرهادی (2013) هەندێ لایەنی ڕستەسازی زمانی کوردی.
سەلاح حەوێز ڕەسوول (2014) پرەنسیپی بە ئابووری کردن لە زمانی کوردیدا. هەولێر: ئەکادیمای کوردی.
شادان شوکر سابیر و پەخشان فەهمی فەڕحۆ (2024) 'شیکردنەوەی دروستەی ڕستەسازی زمانی کوردی بەپێی تیۆری ئێکس باڕ'، گۆڤاری زانکۆی کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان.
عەبدوڵڵا عەبدال فەتاح و شادان شوکر سابیر (2025) 'ئەرکی ڕێزمانی مۆڕفی (سفر و شاراوە) لە زاراوەکانی کوردیی ناوەڕاست و سەروودا'، گۆڤاری زانکۆی توانا پرۆییەکان.
ڤیان سلێمان حاجی (2009) کەرستە بەتاڵەکان لە ڕوانگەی تیۆری دەسەڵات و بەستنەوە (شیوەزاری کرمانجی سەروو). (نامەی ماستەر/کتێب).
محەمەد ڕەزا باتینی (1993) ئاوڕێکی تازە بۆ سەر ڕێزمان.
یوسف شەریف سەعید (2009) دۆخەکانی ژێرەوە لای فلیمۆر و هەندێ لایەنی ڕستەسازی کوردی.
سەرچاوە بیانییەکان:
Cable, S. (2012) ‘Pied-piping: The last thirty-five years’, in den Dikken, M. (ed.) The Cambridge Handbook of Generative Syntax. Cambridge: Cambridge University Press, pp. 823–856.
Cheng, L.L.-S. (1991) On the typology of wh-questions. PhD dissertation. Massachusetts Institute of Technology. Available at: MIT DSpace.
Chomsky, N. (1981) Lectures on Government and Binding. Dordrecht: Foris Publications.
Chomsky, N. and Lasnik, H. (1977) ‘Filters and control’, Linguistic Inquiry, 8(3), pp. 425–504.
Fodor, J.D. (1989) ‘Empty categories in sentence processing’, Language and Cognitive Processes, 4(3–4), pp. SI155–SI209.
Fodor, J. D. (1993). Processing empty categories: A question of visibility. In G. T. M. Altmann & R. Shillcock (Eds.), Cognitive models of speech processing: The Second Sperlonga Meeting (pp. 351–400). Lawrence Erlbaum Associates.
Gibson, E. and Hickok, G. (1993) ‘Sentence processing with empty categories’, Language and Cognitive Processes, 8(2), pp. 147–161.
Haig, G. (2008) Alignment Change in Iranian Languages: A Construction Grammar Approach. Berlin: Mouton de Gruyter.
Kechagias, A. (2011) ‘A new look at clitic doubling in Standard Modern Greek’, UCL Working Papers in Linguistics, 23, pp. 1–25.
Öpengin, E. (2016) ‘The syntax of argument support in Central Kurdish’, in Haig, G. and Öpengin, E. (eds.) Kurdish Linguistics in Practice. Berlin: De Gruyter Mouton, pp. 129–156.
Osterhout, L. and Swinney, D.A. (1993) ‘On the temporal course of gap-filling during comprehension of verbal passives’, Journal of Psycholinguistic Research, 22(3), pp. 273–297.
Rizzi, L. (1986) ‘Null objects in Italian and the theory of pro’, Linguistic Inquiry, 17(3), pp. 501–557
التنزيلات
منشور
كيفية الاقتباس
إصدار
القسم
الرخصة
الحقوق الفكرية (c) 2026 Pakhshan Fahmi Farho

هذا العمل مرخص بموجب Creative Commons Attribution-NonCommercial-ShareAlike 4.0 International License.
يوافق المؤلفين الذين ينشرون في هذه المجلة على المصطلحات التالية
[CC BY-NC-SA 4.0] يحتفظ المؤلفون بحقوق الطبع والنشر ومنح حق المجلة في النشر الأول مع العمل المرخص له بموجب ترخيص مشاع المبدع للإسناد
الذي يسمح للآخرين بمشاركة العمل مع الإقرار بحقوق التأليف والنشر الأولي في هذا مجلة
مكن للمؤلفين الدخول في ترتيبات إضافية منفصلة للتوزيع غير الحصري للنسخة المنشورة من المجلة، مع الإقرار بإصدارها الأولي في هذه المجلة
يسمح ويشجع المؤلفين على نشر عملهم عبر الإنترنت










