ڕەنگدانەوەی مێژووی میرانی کورد له شیعری حاجی قادری کۆییدا

المؤلفون

  • یەدوڵڵا پەشابادی بەشی زمان و ئەدەبی کوردی/توێژینگەی کوردستانناسی- زانکۆی کوردستان (سنە) /ئیران

DOI:

https://doi.org/10.26436/hjuoz.2023.11.3.1338

الكلمات المفتاحية:

حاجی قادری کۆیی، مێژوو، میرانی کورد، میرانی کورد، شیکاریی بەراوردکارانه.

الملخص

حاجی قادری کۆیی (١٨١٧-١٨٩٧) وەکوو شاعیرێکی نەتەوەیی و ڕۆشنبیر له نێو بازنەی ئەدەبی کوردی له سەدەی نۆزدەدا، گرنگایەتییەکی زۆری به مێژوو و وێژه و زانست داوه. له نیوەی دووهەمی تەمەنی ئەدەبی و فیکریی خۆیدا ئاوڕی له زانیاران و میران و شاعیران و ناودارانی کورد داوەتەوه و خاڵە گرنگەکانی کارنامەیانی به کورتی تۆمارکردووه. ئەم لێکۆڵینەوەیه به شێوازی وەسفی-شیکاری دەیهەوێ ئاماژه و لایەنه مێژووییەکانی پەیوەندیدار به ماڵەمیرانی کوردەوه له شیعری حاجی قادردا لێکبداتەوه و به هەڵێنجان و دەرخستنی نموونە شیعرەکانی، دەست بداتە بەراوردکارییەکی زانستی لەگەڵ ئەوەیدا که لە سەرچاوە مێژووییەکانی وەکوو شەرەفنامەدا هاتووه. بەو نیازەی بتوانێ هەندێک له سەرچاوەکانی فیکر و هزری قووڵی حاجی بدۆزێتەوه. حاجی قادر جگە له لایەنی ئەدەبی و هونەری که یەکێک له ڕەهەندەکانی شیعری ئەم شاعیرەیه، بۆ هەر بوارێک له مێژووی میران و تۆمارکردنی ناو و یادی شاعیران و گەورە مرۆڤانی کورد هەوڵی­داوە و تایبەتمەندییەکی گرنگی ئەو میر و شاعیر و ئەدیبانەی تۆمارکردووه. له گرنگترین ئاکامەکانی ئەم توێژینەوەیه دەتوانین پەنجه بۆ ئەوە ڕابکێشین که کتێبی شەرەفنامەی بەدلیسی و هەندێ له دەسنووسەکانی تر، له کەنار ڕۆژنامە و گۆڤاری تورکی و ئەورووپیدا که له ئەستەمووڵ دەستی کەوتووه، سەرچاوەی ڕۆشنبیری و ئاگاداریی بوون و توانیویەتی زۆرێک له بارودۆخی سەردەم و ناوونیشانی میران له شیعری خۆیدا به چاوێکی ڕەخنەگرانەوه تۆماربکات.

المراجع

‌أ) کوردی

• بدلیسی، میر شەرەفخان (٢٠٠٦). شەرەفنامه. وەرگێڕانی هەژار. چاپی سێهەم، هەولێر: ئاراس.

• بۆرەکەیی، سدێق (سەفی زادە) (٢٠٠٨). مێژووی وێژەی کوردی. بەرگی ٢. چاپی دووەم، هەولێر: ئاراس.

• حەداد، عەبدوڵا محەمەد (٠٠٤). مێژووی شیعر و ئەدەبیاتی کوردی له شاری هەولێر. گۆڤاری زانکۆی سلێمانی، ژماره ١٣، بەشی B، لل ١٤٧-١٨٣.

• حیلمی، ڕەفیق (٢٠١٠). شیعر و ئەدەبیاتی کوردی، 2بەرگ له یەک بەرگدا، چاپی دووهەم، هەولێر: ئاراس.

• خەزنەدار، مارف (٢٠٠٤). مێژووی ئەدەبی کوردی. بەرگی ٤. چاپی یەکەم، هەولێر: ئاراس.

• دلێر، خالید (١٩٩٨). ستەمکردن له حاجی قادری کۆیی تاوانه. سلێمانی: سەفوەت.

• سالم، عەبدولڕەحمان بەگ (٢٠١٥). دیوان. ساغکردنەوه و لێکدانەوەی مەلا عەبدولکەریم مودەڕڕیس و فاتیح عەبدولکەریم و محەمەدی مەلاکەریم. بەرگی ١. سلێمانی: ژین.

• سوبحان، کامەران (٢٠١٨). له خەیاڵەوە بۆ خۆڵ. هەولێر [: بێ ناونیشان].

• سەجادی، عەلائەدین (١٣٩٥). مێژووی ئەدەبی کوردی. چاپی دووهەم، سنه: کوردستان.

• سیوەیلی، ڕێبوار (٢٠١٦). کتێبی حاجی قادری کۆیی. چاپی یەکەم، هەولێر: ئاکادیمیای کوردی.

• سەعید، نەوزادوەققاس (١٩٩٦). بزووتنەوەی شیعری له کۆیه له سەدەی نۆزدەهەمدا. نامەی دوکتۆرا، زانکۆی بەغدا.

• کۆیی، حاجی قادر (١٣٩٠). دیوان. لێکۆڵینەوه و لێکدانەوەی سەردار حەمید میران و کەریم مستەفا شارەزا. چاپی یەکەم، سنه: کوردستان.

• محەمەد، مەسعوود (١٩٧٣). حاجی قادری کۆیی. بەرگی ١. بەغدا: کۆڕی زانیاریی کورد.

• مەلاکەریم، محەمەد (١٩٨٩). هەنگاوێکی تر بە ڕێگادا بەرەو ساغکردنەوەی دیوانی حاجی قادری کۆیی. بەغدا: وەزارەتی ڕۆشنبیری.

• مەلاکەریم، محەمەد (١٣٩٩). حاجی قادری کۆیی شاعیری قۆناغێکی نوێیه له ژیانی نەتەوەی کورد. چاپی یەکەم. سنه: کوردستان.

‌ب) عەرەبی

• أوزون، محمد (د.ت.). بدایة الأدب الکردی. ترجمة دلاور زنکی. [نسخة ألکترونیة دون مشخصات النشر].

• الصویرکی الکردی، محمدعلی (2008). الموسوعة الکبری لمشاهیر الکرد عبر التاریخ. المجلد 2. الطبعة الأولی، بیروت: الدار العربیة للموسوعات.

‌ج) English

Yaqoobi, Abdulkhaliq (2019). "The Progressive Process of Kurdish Nationalist Discourse in Haji Qadir Koyi's Poetry". Critical Literary Studies, Vol. 11, No. 1, Autumn and Winter, Pp175-183.

التنزيلات

منشور

2023-09-30

كيفية الاقتباس

پەشابادی ی. (2023). ڕەنگدانەوەی مێژووی میرانی کورد له شیعری حاجی قادری کۆییدا. مجلة العلوم الانسانیة لجامعة زاخو, 11(3), 748–762. https://doi.org/10.26436/hjuoz.2023.11.3.1338

إصدار

القسم

مجلة العلوم الانسانیة لجامعة زاخو