قەبارەى کەرتی پيشەسازى لە قەزای بازیاندا و ڕۆڵی لە دابینکردنی هەلی کاردا
قەبارەى کەرتی پيشەسازى لە قەزای بازیاندا و ڕۆڵی لە دابینکردنی هەلی کاردا
DOI:
https://doi.org/10.26436/hjuoz.2024.12.1.1296الكلمات المفتاحية:
size of the industrial، labor forceالملخص
پوختە :
قەبارەی پيشەسازى يەكەيەكە بەكار دێت بۆ زانينى ئاستى بەكارهێنانى دەستى كار كە هۆكارە بۆ كاريگەرى ئەم کەرتەى ئابورى دەولەت لەسەر ناوچەكە، لەبەر ئەوەى كە قەزاى بازيان ناوچەيەكى پيشەسازيە بۆيە دەبێ ئەم كەرتە ڕۆڵی لە دابینکردنی هەلی کار لە قەزاكە هەبيت، دەستی کاری پێوەرێکی گرنگە لە دیاریکردنی قەبارەی پیشەسازی بۆ دیاریکردنی و پۆڵینبەندکردنی بۆ کەرتی پیشەسازی (قەبارە بچوک و مامناوەند و گەورە)، بە جۆرێک دیاریکردنی ئەم کەرتانە لێکۆڵینەوەکان ئاسانتر دەکات بۆ خستنە ڕووی کاریگەرییەکانیان لە دابینکردنی هەلی کاردا. کێشەی توێژینەوەکە لەوەدايە كە توێژەر وەك تاكێكى ئەم ناوچەيە تيبينى كردووە كە بێكاريی هەيە و بەشێوەيەكى هەستپێكراو دەبينرێت، ئامانجيش لە نوسينى ئەم توێژينەوەيە دابەشكردنى جوگرافيى بۆ جۆرى پيشەسازيیەكانە بە پێى قەبارە و خستنەڕووى چەنديەتى و چۆينەتى كرێكارى ناوچەكە لەو قەبارە پيشەسازيانەدا كە هەيە و بەراوردكردنى چەنديەتى و چۆنیەتى ئەو كرێكارانە لەو جۆرە پيشەسازيانەدا بەپێيى قەبارە لە ناوچەى لێكۆلينەوە و دەرخستنى ئەو هۆكارە جوگرافيانەى كە ئەو جياوازيەى دروست كردووە، بۆ گەشتنە دەرئەنجامێكى زانستى لەم توێژینەوەيەدا دوو جۆر ميتۆد بەكار هاتووە( ميتۆدى وەسفى ، ميتۆدى شيكارى بەراوردكارى ) دەرئەنجام بۆمان روون بوەوە كە ژمارەی کرێکاران لەسەرجەم پیشەسازیەکانی ناوچەکە (6909) کەسە كە ريژەى ( 1.75٪ ) لە پيشەسازيە بچووكەكانە ، و ريژەى ( 3.96٪ ) پيشەسازى مام ناوەند و ڕيژەى( 94.2٪ ) پيشەسازى گەورەيە، واتە بە پێي ژمارە زۆرترين دەستی کار لە پيشەسازيە گەورەکاندایە . و (1882) کەس لە دانیشتووانی قەزاکە لە کارگە پیشەسازیەکانی ناوچەکەدا کاردەکەن کە دەکاتە ڕێژەی (27.23٪) ی کۆی گشتی ئەو کەسانەی لە کارگەکاندا ئیش دەکەن، (2627) کەس لە دەرەوەی قەزاکە و لە سنوری پارێزگای سلێمانی لە کارگە پیشەسازیەکانی ناوچەکەدا کاردەکەن کە دەکاتە ڕێژەی(38٪) کۆی گشتی ئەو کەسانەی لە کارگەکاندا ئیش دەکەن، (2396) کەس لەدەرەوەی هەرێمی کوردستان لە کارگە پیشەسازیەکانی ناوچەکەدا کاردەکەن کە دەکاتە ڕێژەی (34.67٪) کۆی گشتی ئەو کەسانەی کە لە کارگە پیشەسازیەکانی ناوچەکەدا کاردەکەن.
المراجع
ليستى سەرچاوەكان
سەرچاوە کوردییەکان
ا- کتێب
حسن، کاروان محمد و یاسین احمد خدر، بازیان مێژوو و گەشەسەندنی، چاپخانەی کارۆ، چاپی یەکەم، سلێـمانی، 2023.
زەند، کەریم ، جوگرافیای کوردستان ، چاپی دووەم، چاپجانەی شڤان، سلێمانی، 2005.
ساڵنامەی سلێمانی، دانانی پارێزگای سلێمانی، ئۆفیسی دلێر، چاپی یەکەم، سلێمانی، ژمارە(2)، 1999.
علی ،جاسم محمد ، ڕۆڵی هۆکارە سیاسیەکان لەدابەشبوونی دانیشتوان لەپارێزگای سلێمانیدا، چاپی یەکەم، سلێمانی، 2008.
محمد، مراد حەکیم ، ئاکامە کۆمەڵایەتیەکانی سیاسەتی ڕاگواستنی کورد لە عێراق لەسەردەمی بەعسدا، سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی کورستان، سلێمانی، 2004.
ب-نامەی ماستەر و تێزی دکتۆرا.
ڕشید، شیروان عمر ، پەرەپێدانی توانستەکانی گەشتوگوزار لە پارێزگای سلێمانی، تێزی دکتۆرا، زانکۆی سلێمانی. کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، ساڵی2011.
رشید، یادگار خدر ، شیکردنەوەی جوگرافی دابەشبوونی پیشەسازی لە پارێزگای هەولێر، نامەی ماستەر، کۆلێژی ئەدەبیات، زانکۆی صەلاحەدین، هەولێر، 2014.
ت- بڵاوکراوەی میری
حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی پلاندانان، بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سلێمانی، سەنتەری تەکنەلۆژیای زانیاری و بەشی ڕوپێوی و GIS، داتای بلاونەکراوە، 2023
حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆ، قایمقامیەتی قەزای بازیان، 2023
ڕۆژنامە
ڕۆژنامەی پێشکەوتن، ژمارە28، ڕێکەوت 4/11/1920
المصادر العربیة (سەرچاوەی عەرەبی)
کتب
صقر، محمد فتحي ، مواقع المشروعات الصغیرة والمتوسطة و اهمیتها الاقتصادیة ، ندوة المشروعات الصغیرة المتوسطة في الوطن العرىي، الاشکالیات و افاق التنمیة، المنعقد في القاهرة یومي 18-22ینایر 2004.
معروف، ماهر حسن و ایهاب مقابلە، مشروعات الصغیرة والمتوسطة و أهمیتها و معوقاتها، مرکز منشأت الصغیرة، الأردن، 2006.
الوتبان، حسدن بن عبدالله ، معجم مصطلحات الصناعة، طبعة الاول، مکتبة العبیکات للنشر، الریاض، 2010.
ب-رسالة ماجستیر
الألوسي، حنین اکرم یاسین ، التحلیل الجغرافي الصناعهژ الصغیرة فی مدینة الرمادي، رسالة ماجستر، جامعە الانبار، کلیة العلوم الانسانیة، 2022.
التنزيلات
منشور
كيفية الاقتباس
إصدار
القسم
الرخصة
الحقوق الفكرية (c) 2024 Garmian H. Ali, Fuad Kh. Saeed
هذا العمل مرخص بموجب Creative Commons Attribution-NonCommercial-ShareAlike 4.0 International License.
يوافق المؤلفين الذين ينشرون في هذه المجلة على المصطلحات التالية
[CC BY-NC-SA 4.0] يحتفظ المؤلفون بحقوق الطبع والنشر ومنح حق المجلة في النشر الأول مع العمل المرخص له بموجب ترخيص مشاع المبدع للإسناد
الذي يسمح للآخرين بمشاركة العمل مع الإقرار بحقوق التأليف والنشر الأولي في هذا مجلة
مكن للمؤلفين الدخول في ترتيبات إضافية منفصلة للتوزيع غير الحصري للنسخة المنشورة من المجلة، مع الإقرار بإصدارها الأولي في هذه المجلة
يسمح ويشجع المؤلفين على نشر عملهم عبر الإنترنت