وێناى ژنى كورد له‌ تۆمارى گه‌ڕیده‌‌وكوردناسه‌كاندا سه‌ده‌ى (18 - 20)

المؤلفون

  • Sozan K. Mustafa پشکا مێژوو، فاکولتیا زانستێن مروڤایه‌تی، زانكویا سلێمانى- هه‌رێما كوردستانێ – عیراق.

DOI:

https://doi.org/10.26436/hjuoz.2018.6.3.123

الكلمات المفتاحية:

تۆمارى گه‌ڕیده‌‌وكوردناسه‌كاندا، وێناى ژنى كورد

الملخص

ژن وه‌ك ره‌گه‌زێكى بنچینه‌یى كۆمه‌ڵگه‌ به‌ پێى قۆناغه‌ مێژووییه‌كان رۆلأ‌و پێگه‌ى خۆى هه‌بووه‌ له‌ پێشخستنى شارستانیه‌ت‌و په‌ره‌سه‌ندنى كۆمه‌ڵگه‌كانى جیهان، به‌پێى ئه‌و بواره‌ى بۆى ره‌خساوه‌‌و كارى تێدا كردووه‌ توانیویه‌تى جێده‌ستى خۆى به‌سه‌ر گۆڕانكاریه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌وه‌ جێ بهێڵێت، به‌و پێه‌ى یه‌كێك له‌ پێوه‌ره‌كانى پێشكه‌وتنى هه‌ر میله‌تێك وابه‌سته‌یه‌ به‌ پێشكه‌وتنى بارى كۆمه‌ڵایه‌تى‌و په‌یوه‌ندیه‌ خێزانیه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌وه‌، ژنیش وه‌ك یه‌كه‌یه‌كى بنچینه‌یى خێزان هه‌میشه‌ كاره‌كته‌رى سه‌ره‌كى نێو خێزان بووه‌‌و په‌روه‌رده‌كه‌رى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆڤایه‌تى له‌ ئه‌ستۆ بووه‌، بۆیه‌ زیاتر له‌ بوارى كۆمه‌ڵایه‌تیدا جێده‌ستیان دیار بووه‌، به‌م پێوه‌ره‌ تا ژن ئازاد‌و رۆشنبیر بوبێت تاكێكى ئازاد‌و رۆشنبیرى بۆ كۆمه‌ڵگه‌ به‌رهه‌مهێناوه‌‌و پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه‌ش دروسته‌. لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ بوارى ژناندا كارێكى سه‌خته‌، به‌تایبه‌تى ژنانى كورد كه‌ به‌چاو ژنانى جیهانه‌وه‌ كه‌متر ده‌رفه‌تى خۆرێكخستن‌و ده‌ركه‌وتن‌و پێشكه‌وتنیان بۆ ساز بووه‌‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ پێگه‌ى ژنى كورد كارێكى كه‌مێك زه‌حمه‌ته‌، به‌ هۆى نه‌بوونى سه‌رچاوه‌ى پێویست‌و گرنگى نه‌دان به‌و بواره‌ وایكردووه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ژنانى كورد كه‌م‌و كورت بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى خۆشحاڵیه‌ ژنى كورد پێچه‌وانه‌ى ژنانى رۆژهه‌ڵات جێگه‌ى سه‌رنجى رۆژهه‌ڵاتناس‌و كوردناس‌و بیانیه‌كان بوون‌و هه‌میشه‌ وه‌ك خاڵى جودا كه‌ره‌وه‌ى نێوان میلله‌تانى رۆژهه‌ڵات چاوى لێكراوه‌، ئه‌مه‌ بۆ ئێمه‌ى كورد به‌ خاڵێكى زۆر به‌هێز ئه‌ژمار ده‌كرێت‌و ده‌توانرێ له‌م رێگه‌یه‌وه‌ كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى هه‌ڵسه‌نگێنرێت.

التنزيلات

منشور

2018-09-30

كيفية الاقتباس

Mustafa, S. K. (2018). وێناى ژنى كورد له‌ تۆمارى گه‌ڕیده‌‌وكوردناسه‌كاندا سه‌ده‌ى (18 - 20). مجلة العلوم الانسانیة لجامعة زاخو, 6(3), 721–736. https://doi.org/10.26436/hjuoz.2018.6.3.123

إصدار

القسم

مجلة العلوم الانسانیة لجامعة زاخو