هۆكاره‌كانی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی شیعه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له سه‌ده‌كانی ناوه‌راستدا
DOI:
https://doi.org/10.26436/hjuoz.2018.6.3.121الكلمات المفتاحية:
بڵاونه‌بوونه‌وه، بیروباوه‌ڕی شیعه، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، سه‌ده‌كانی ناوهراستالملخص
ڕێبازی شیعه وه‌ك یه‌كێك له ڕێبازه ناسراوه‌كانی جیهانی ئیسلامی له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست كه كاریگه‌ریه‌كی زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر ئاستی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له نێو نه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵگه جیاوازه‌كانی سنوری ده‌وڵه‌تی خیلافه‌ت، به‌ڵام له نێو كوردا ئه‌م بیروباوه‌ڕ بڵاونه‌بووه له‌به‌ر چه‌ندین هۆكار لێره‌دا هه‌وڵمانداوه به‌دوای ئه‌و هۆكارانه دابگه‌ڕێین، كه به‌ربه‌ست بووینه له‌به‌رده‌م بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی شیعه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌شێوه‌یه‌كی فراوان، واتا له‌سه‌ر ئاستی گشتی ئه‌گه‌رچی له‌سه‌رئاستی تاك هه‌یه كه هه‌ڵگری ئه‌وبیروباوه‌ڕه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه نه‌بۆته پرسی گشتی و له كه‌مینه‌یه‌كی سنووردار تێناپه‌ڕێ به‌رامبه‌ر به‌زۆرینه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كه هه‌ڵگری بیروباوه‌ری سوننی بوون به‌ئێستاشه‌وه. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له دوو ته‌وه‌ر پێكهاتووه: ته‌وه‌ری یه‌كه‌م ده‌روازه‌یه بۆ ئاشنابوون به‌چه‌مكی شیعه له ڕووی زمانه‌وانی و زاراوه‌ی له‌گه‌ڵ گرینگ‌ترین گروپه‌كانی له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست ته‌وه‌ری دووه‌م باس له هۆكاره‌كانی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی شیعه ده‌كات له كوردستان له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست كه چه‌ند هۆكارێك له خۆده‌گرێ وه‌ك نامۆ بوونی كورد له تێڕوانینی زانایانی ئاینی شیعه كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له فاكته‌ره به هێزه و سه‌ره‌كیه‌كانی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕێبازه ئاینیه له نێو كورددا، هه‌روه‌ها باڵاده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی سوننی له كوردستان یه‌كێك بووه له هۆكاره‌كانی تر و ڕۆلیان هه‌بوو له بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌زهه‌بی سوننی له‌ناوچه‌كه‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕۆڵی ده‌سه‌ڵاتی كوردی له بره‌ودان به‌ڕه‌وتی سوننی كاریگه‌ری هه‌بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه بوونی خه‌واریج له ناوچه‌كوردییه‌كان یه‌كێكی تره له هۆكاره‌كان.
التنزيلات
منشور
كيفية الاقتباس
إصدار
القسم
الرخصة
يوافق المؤلفين الذين ينشرون في هذه المجلة على المصطلحات التالية
[CC BY-NC-SA 4.0] يحتفظ المؤلفون بحقوق الطبع والنشر ومنح حق المجلة في النشر الأول مع العمل المرخص له بموجب ترخيص مشاع المبدع للإسناد
الذي يسمح للآخرين بمشاركة العمل مع الإقرار بحقوق التأليف والنشر الأولي في هذا مجلة
مكن للمؤلفين الدخول في ترتيبات إضافية منفصلة للتوزيع غير الحصري للنسخة المنشورة من المجلة، مع الإقرار بإصدارها الأولي في هذه المجلة
يسمح ويشجع المؤلفين على نشر عملهم عبر الإنترنت