په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانیه‌كانى ده‌وڵه‌تى سه‌فه‌وى له‌گه‌ڵ وڵاتانى ده‌ره‌وه‌دا (1501-1736) "توێژینه‌وه‌یه‌كى مێژووییه‌"

المؤلفون

  • Dara Tofiyq Kake Amin پشكا مێژوو، فاکولتیا زانستێن مروڤایه‌تی، زانكویا راپه‌رین، هه‌رێما كوردستانێ- عیراق.

DOI:

https://doi.org/10.26436/hjuoz.2018.6.3.120

الكلمات المفتاحية:

په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانیه‌كان، نارده‌نی و هاورده‌ی بازرگانی، ڕێگاكانی بازرگانی، ده‌وڵه‌تى سه‌فه‌وى

الملخص

بازرگانی، یه‌كێكه‌ له‌چالاكیه‌ ئابوورییه‌كانی مرۆڤ، كه‌به‌كاربه‌ر ده‌توانێت پێداویستیه‌كانی ژیانی خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات، واته‌ خاڵی به‌یه‌كگه‌یشتنی به‌رهه‌مهێن و به‌كاربه‌ره‌ و دابه‌ش ده‌بێت بۆ دوو جۆر، ناوخۆ و ده‌ره‌كی، ئه‌ركی بازرگانی ناوخۆ گه‌یاندن و دابینكردنی كاڵاو خزمه‌تگوزارییه‌ له‌سنوری جوگرافیای ده‌وڵه‌ت، هه‌رچی بازرگانی ده‌ره‌كیه‌ ئاڵوگۆری كه‌ل و په‌لی ئابووری نیشتیمانیه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوری جوگرافیای ده‌وڵه‌ت و پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی خاوه‌نداریه‌تی كاڵایه‌ له‌لایه‌نێكه‌وه‌ بۆ لایه‌نێكی تر كه‌ هاورده‌و هه‌نارده‌یه‌. هه‌ربۆیه‌، بازرگانی وه‌ك بوارێكی گرنگی ژیانی مرۆڤ، یه‌كێك له‌و بوارانه‌ بووه‌، كه‌ له‌ماوه‌یه‌كی كه‌م كاریگه‌ری زۆری كردۆته‌ سه‌ر ئابووری ئیران له‌سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌ویدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندیه‌ بازرگانیه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌، په‌یتا په‌یتا په‌ره‌ی ده‌سه‌ند، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بایه‌خ و سودی ئه‌م لایه‌نه‌ بزانین، توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌و شیوه‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی ده‌رخستنی بایه‌خ و سودی ئه‌م لایه‌نه‌و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر په‌یماننامه‌ سیاسیه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌، له‌ پێشه‌كی و سێ‌ ته‌وه‌ر پێك هاتووه‌ به‌م شێوه‌یه‌: له‌ ته‌وه‌ره‌ی یه‌كه‌مدا، نارده‌نی و هاورده‌ی بازرگانی خراوه‌ته‌ ڕوو. له‌ته‌وه‌ره‌ی دووه‌مدا، تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ڕێگاكانی بازرگانی. ته‌وه‌ره‌ی سێیه‌میش، ته‌رخانه‌ بۆ په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانیه‌كانی ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌، كه‌ خۆیی له‌هه‌ریه‌كه‌ له‌ (ده‌وڵه‌تی عوسمانی، پورتوگالیه‌كان، ئینگلیزه‌كان، هۆڵندییه‌كان، فه‌ره‌نسا و ڕوسیا)دا ده‌بینێته‌وه‌.

التنزيلات

منشور

2018-09-30

كيفية الاقتباس

Kake Amin, D. T. (2018). په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانیه‌كانى ده‌وڵه‌تى سه‌فه‌وى له‌گه‌ڵ وڵاتانى ده‌ره‌وه‌دا (1501-1736) "توێژینه‌وه‌یه‌كى مێژووییه‌". مجلة العلوم الانسانیة لجامعة زاخو, 6(3), 696–709. https://doi.org/10.26436/hjuoz.2018.6.3.120

إصدار

القسم

مجلة العلوم الانسانیة لجامعة زاخو