ئەفسانەی ئەژدیهاکوژی لە ئەدەبی کوردیدا

المؤلفون

  • فرهاد عزیز حسن بەشی زمانی کوردی- کۆلێژی پەروەردە- زانکۆی سەلاحەدین/ مەخموور، هه‌رێمى كوردستان ، عێراق.

DOI:

https://doi.org/10.26436/hjuoz.2022.10.3.1042

الكلمات المفتاحية:

ئەفسانەی ئەژدیهاکوژی، ئاڤێستا، دەقە پەهلەوییەکان، کێرێساسپە

الملخص

ئەژدیهاکوژی لە ئەفسانەی میللەتاندا جێگە و پێگەیەکی شایانی هەیە و لە ڕیزی کۆنترین ئەفسانە پاڵەوانێتییەکان پۆلین دەکرێن. کۆنترین ئەفسانەی کوردیی سەبارەت بە پاڵەوانی ئەژدیهاکوژ لە کتێبی ئاڤێستادا گێڕدراوەتەوە. لە بەشە جیاجیاکانی ئاڤێستادا باسی پاڵەوانێتی کێرێساسپە کراوە کە بە پاڵەوانی ئەژدیهاکوژ ناسراوە. بەسەرهاتی پاڵەوانێتی ئەم پاڵەوانە ئەفسانەییە پڕیەتی لە جەربەزەیی و میرخاسی کە بە زمانی کۆنی کوردی، لە دەقی ئاڤێستادا تۆمار کراوە. هاوتەریبی ئاڤێستا هەندێ بەشی ئەم ئەفسانەیە لە کتێبە پەهلەوییەکاندا بەوردی گێڕدراوەتەوە و سەرنجی پێدراوە کە لە ڕێگەی ئەم گێڕانەوانە دەکرێ بەشە نادیارەکانی گێڕانەوە ئاڤێستاییەکەی پێ کامر بکرێ. لەم توێژینەوەیەدا بە پشت بەستن بە تیۆری (شیکاری ئەفسانەیی) هەوڵدراوە بەشە جیاجیاکانی ئەفسانەی کێرێساسپەی ئەژدیهاکوژ لە گێڕانەوە ئاڤێستایی و پەهلەوییەکان کۆبکرێنەوە و شیبکرێنەوە. شیکردنەوە و ڕاڤەکردنی ئەم ئەفسانانە ئەم ئەنجامەی لێدەکەوێتەوە کە کۆنترین ئەفسانەی ئەژدیهاکوژی لە ئەدەبی زارەکیی کوردیی بۆ یەکەمینجار لە کتێبی ئاڤێستادا شێوەی نووسینی وەرگرتووە و بە باوەڕی دێرینی دینی و نەتەوەیی گەلی کوردەوە گرێدراوە. 

المراجع

١- رضی، هاشم(١٣٤٦). فرهنگ نامهای اوستا، جلد دوم، انتشارات فروهر، چاپ اول، تهران.
٢- کریستی، آنتونی (١٣٨٤). اساطیر چین، ترجمە باجلان فرخی، انتشارات اساطیر، چاپ دوم، تهران.
٣- م. او. ٢٩ دەسنووسی دەقی پەهلەوی زانکۆی شیراز.
٤- همیلتون، ادیت (١٣٧٨). سیری در اساطیر یونان و رم، ترجمە عبدالحسین شریفیان، انتشارات اساطیر، چاپ سوم، تهران.
5- Dhabhar. M. A. (1913) The Pahlavi Rivayat, Printed at The Fort Printing Press, PubliShed No 1., Bombay
6- Karl. F. Geldner(1886). Avesta I, Kohlhamer, Stuttgart
7- Karl. F. Geldner(1889). Avesta II, Kohlhamer, Stuttgart
8- Karl. F. Geldner(1896). Avesta III, Kohlhamer, Stuttgart
9- Madan, D. M (1911) The Complete Text Of The Pahlavi Dinkard, Part II, Books VI – IX, Printed at the Fort Printing Press, No 1. Bombay.
10- Sanjana, Peshutan (1922). The Dinkard, British India Press, No 1, Bombay

التنزيلات

منشور

2022-09-26

كيفية الاقتباس

حسن ف. . (2022). ئەفسانەی ئەژدیهاکوژی لە ئەدەبی کوردیدا. مجلة العلوم الانسانیة لجامعة زاخو, 10(3), 686–. https://doi.org/10.26436/hjuoz.2022.10.3.1042

إصدار

القسم

مجلة العلوم الانسانیة لجامعة زاخو