بارودۆخی سیاسیی ده‌ڤه‌ری زاخۆ له سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تی مه‌غۆلی ئیلخانی تا رووخانی ده‌وڵه‌تی جه‌لائیری (656/ 814ك/ 1258_ 1411ز)
DOI:
https://doi.org/10.26436/hjuoz.2017.5.4.383الكلمات المفتاحية:
قه‌ڵاكانی زاخۆ، میرگه‌ی مه‌هرانی، خێڵی سندی، ده‌وڵه‌تی مه‌غۆلی ئیلخانی، ده‌وڵه‌تی جهلائیریالملخص
ده‌ڤه‌ری زاخۆ (حه‌سه‌نییه) و قه‌ڵاكانی ده‌وروبه‌ری له سه‌رده‌می هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی مه‌غۆلی ئیلخانی و جه‌لائیری(656_ 814ك/ 1258_ 1411ز) له‌رووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به عه‌ممادییه بووه، كه نزیكترین قه‌واره‌ی سیاسیی ده‌ڤه‌ره‌كه بووه، عه‌ممادییه‌ش سه‌ر به وڵاتی هه‌كاری بووه.ژماره‌یه‌ك خێڵی گه‌وره‌ی كوردی وه‌كو خێڵی سندی و مه‌هرانی و سینی و ره‌هزادی و تیره‌ی دیكه‌ی له‌خۆگرتووه. هه‌روه‌ها چه‌ندان قه‌ڵا و دژی خاوه‌ن سه‌ربه‌خۆی خۆیان لێ بووه، له‌وانه قه‌ڵای حه‌سه‌نییه و شابانی (شه‌عبانی) و زه‌عفه‌ران و باجلایا و ئه‌رده‌مشت و كه‌واشی و شرانش و رابیه و ئه‌لقی و فه‌ره‌ح و سروه و جه‌راحیه و سه‌رباری هه‌ندێ قه‌ڵای بچووكی دیكه. له سه‌روبه‌ندی هێرشه‌كانی مه‌غۆل و دوای رووخانی به‌غدا له ساڵی (656ك/ 1258ز) قه‌ڵا و دژه‌كانی ده‌ڤه‌ری زاخۆ رووبه‌رووی شاڵاو و هێرشه‌كانی مه‌غۆل نه‌بووه‌ته‌وه، چونكه له ژێر نفووزی ئه‌تابكییه‌تی موصڵ بووه، له‌به‌ر ئه‌وه وه‌ك چۆن به‌دره‌ددین لوئلوئی حاكمی موصڵ وه‌لائی بۆ مه‌غۆل ڕاگه‌یاندووه و عزه‌ددین ئایبه‌ك حاكمی عه‌ممادییه‌ی نوێنه‌ری ئه‌ویش وه‌لائی ڕاگه‌یاندووه، كه قه‌ڵاكانی ده‌ڤه‌ری زاخۆ سه‌ر به‌و بوون.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی میر و سه‌ركرده‌ی خێڵه‌كان به تایبه‌تی مه‌هرانی روویان له ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبی كردبوو، كه‌چی خێڵی دیكه توانی شوێنی بگرێته‌وه به تایبه‌تی خێڵی سندی، كه خاوه‌نی چه‌كداری زۆر بووه. كۆتاییه‌كانی ده‌وڵه‌تی مه‌غۆلی ئیلخانی له عه‌ممادییه میرگه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ دروست بوو، له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی وجودی قه‌ڵا و دژه سه‌ربه‌خۆكانی ده‌ڤه‌ری زاخۆ و كزبوونی ڕۆڵی ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی وای كرد له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی جه‌لائیری سوپا و چه‌كداری سه‌ربه‌خۆی تایبه‌ت به قه‌ڵا و خێڵی هه‌بوون، كه ڕاسته‌وخۆ پابه‌ندی بڕیاری میری قه‌ڵا و دژه‌كان بوون.
التنزيلات
منشور
كيفية الاقتباس
إصدار
القسم
الرخصة
يوافق المؤلفين الذين ينشرون في هذه المجلة على المصطلحات التالية
[CC BY-NC-SA 4.0] يحتفظ المؤلفون بحقوق الطبع والنشر ومنح حق المجلة في النشر الأول مع العمل المرخص له بموجب ترخيص مشاع المبدع للإسناد
الذي يسمح للآخرين بمشاركة العمل مع الإقرار بحقوق التأليف والنشر الأولي في هذا مجلة
مكن للمؤلفين الدخول في ترتيبات إضافية منفصلة للتوزيع غير الحصري للنسخة المنشورة من المجلة، مع الإقرار بإصدارها الأولي في هذه المجلة
يسمح ويشجع المؤلفين على نشر عملهم عبر الإنترنت