سه‌رهه‌ڵدانى داستان و رۆمان له‌ ئه‌ده‌بى كوردى، لاساییكردنه‌وه‌ یان ده‌ركه‌وته‌ى فه‌لسه‌فه‌یه‌كى دیاریكراو

المؤلفون

  • Sirwan J. Ameen زانكۆى سۆران
  • Sangar Q. Mohammd زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین

DOI:

https://doi.org/10.26436/hjuoz.2015.3.2.197

الكلمات المفتاحية:

داستان، رۆمان، فه‌لسه‌فه‌ى گشتگه‌رایى، فه‌لسه‌فه‌ى تاكگه‌رایى

الملخص

ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ دابه‌شى سه‌ر دوو ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كراوه‌. له‌ته‌وه‌رى یه‌كه‌مدا كه‌ له‌سێ پارى سه‌ره‌كى پێكدێ، له‌پارى یه‌كه‌م چه‌مك و چییه‌تى فه‌لسه‌فه‌ى گشتگه‌رایى و ئه‌و فیكرانه‌ خراونه‌ته‌ روو كه‌ له‌ دووتوێى فه‌لسه‌فه‌ى گشتگه‌رایى جێیان ده‌بێته‌وه‌. پارى دووه‌میش باسى سه‌رهه‌ڵدانى داستان له‌جیهان ده‌كات و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ى گشتگه‌رایى ده‌خاته‌ روو. هه‌رچى پارى سێیه‌مه‌،تایبه‌ت كراوه‌ به‌ سه‌رهه‌ڵدانى داستانى كوردى.ته‌وه‌رى دووه‌م كه‌ ئه‌ویش له‌سێ پار پێكدێ، له‌پارى یه‌كه‌م باس له‌ چه‌مك و چییه‌تى فه‌لسه‌فه‌ى تاكگه‌رایى كراوه‌ و دواتر له‌ پارى دووه‌مدا باس له‌سه‌رهه‌ڵدانى رۆمان كراوه‌ له‌ناو میلله‌تانى ئه‌وروپى و ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ روو كه‌ چۆن رۆمان بناغه‌ى خۆى له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌یێك داكوتاوه‌ كه‌ باوه‌ڕى به‌ فه‌لسه‌فه‌ى تاكگه‌راییه‌وه‌ هه‌یه‌. له‌پارى سێیه‌میشدا رۆمانى كوردى خراوه‌ته‌ روو و هه‌وڵدراوه‌ وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ بدرێته‌وه‌، ئایا فه‌لسه‌فه‌ى تاكگه‌رایى بووه‌ته‌ هۆى سه‌رهه‌ڵدانى رۆمانى كوردى یان رۆمانى كوردى ته‌نیا لاساییكردنه‌وه‌ى رۆمانى ئه‌وروپى بووه‌؟

السير الشخصية للمؤلفين

Sirwan J. Ameen، زانكۆى سۆران

فاكه‌ڵتى ئاداب, زانكۆى سۆران، هه‌رێمى كوردستان – عراق

Sangar Q. Mohammd، زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین

كۆلێژى په‌روه‌رده‌ - شه‌قڵاوه‌, زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین، هه‌رێمى كوردستان – عراق

التنزيلات

منشور

2018-11-07

كيفية الاقتباس

Ameen, S. J., & Mohammd, S. Q. (2018). سه‌رهه‌ڵدانى داستان و رۆمان له‌ ئه‌ده‌بى كوردى، لاساییكردنه‌وه‌ یان ده‌ركه‌وته‌ى فه‌لسه‌فه‌یه‌كى دیاریكراو. مجلة العلوم الانسانیة لجامعة زاخو, 3(2), 301–322. https://doi.org/10.26436/hjuoz.2015.3.2.197

إصدار

القسم

مجلة العلوم الانسانیة لجامعة زاخو