وێنەى هونەری لە شیعرەکانی(موئەیەد تەیب)دا
عبدالسلام احمد فخري 1* و حسین غازی کاک امین2
1 پشکا زمانێ کوردی، کۆلیژا پەروەردە، زانکۆیا سەڵاحەدین، هەرێما کوردستانێ – عێراق. (Abdulsalam.Fakhri@su.edu.krd)
2 پشکا زمانێ کوردی، کۆلیژا پەروەردە، زانکۆیا سەڵاحەدین، هەرێما کوردستانێ – عێراق. (Hussein.kakamin@su.edu.krd)
تاريخ الاستلام: 05/ 2025 تاريخ القبول: 08/2025 تاريخ النشر: 09/2025 https://doi.org/10.26436/hjuoz.2025.13.3.1655
پوختە:
ئەم لێکۆڵینەوەیە هەوڵدەدات وێنەى شیعری شاعیری هاوچەرخی کورد(موئەیەد تەیب) بە خوێنەران بناسێنێت، لەڕووی بەکارهێنانی وێنەى شیعری و ئەو جۆرە وێنەیانەى کە لەناو شیعرەکەیدا بەرجەستەکردووە، ئەم لێکۆڵینەوەیە لە چەند تەوەرێک پێکدێت کە سەرەتا بە ناساندنی وێنەی شیعری دەستی پێکردووە و پاشان سەرچاوە و گرنگی و جۆرەکانی وێنەی شیعری خرانەتە ڕوو، لەدوای ئەمەشدا باس لە چەندین وێنەی شیعری کراوە، وەک: (وێنەی شیعری تاک، وێنەی شیعری لێکدراو، وێنەی شیعری گشتی، وێنەی چەسپاو، وێنەى جولاو، وێنەی هەستی بینین، وێنەی هەستی بیستن، وێنەى هەستی بۆنکردن، وێنەی هەستی تامکرن، وێنەی هەستی دەست لێدان، وێنەى لێکچواندن، وێنەى خواستن، وێنەی خوازە، وێنەی درکە)، بۆ هەر یەکێک لەم وێنەیانە لەسەرەتادا لایەنی تیۆری خراوەتە ڕوو، پاشان وەک لایەنی پڕاکتیکیش بۆ هەر یەک لەم وێنەیانەی باسکران، سێ دانە نموونەی شیعری شاعیری خۆمان هێنراون، وێنەی شیعری نوێنەری بیرۆکەى شاعیرە، ئەم بیرۆکەیەش دەکرێت لە کۆمەڵگا وەربگیرێت، یان لە ڕووداوێک یان لە بەسەر هاتێک یانیش لە دیمەنێک، شاعیر بۆ دەربڕینی ئەم هەستانە بە شیعر، وەک وێنەکێشێک پێویستی بەوەیە کە چۆن بتوانێت ئەم هەستە بخاتە نێو قاڵبێکی ئەدەبی، شاعیری هەڵبژێردراومان(موئەیەد تەیب) سەرکەوتوو بووە لە چۆنییەتی بە هونەر کردنی وێنەى شیعری، لە گەیاندنی هەست و سۆز و پەیامەکەش دەست باڵاییەکی فراوانی هەبووە، وێنەی شیعری ناسنامەى شاعیرەکە دەبەخشێتە وەرگران، و خوێنەرانیش بەدوای وەڵامی هەستی خۆیان دەگەڕێن لەناو شیعرەکەدا.
وشەى سەرەکی: وێنەی هونەری، وێنەى چەسپاو و جولاو، وێنەى هەست، وێنەی ڕوونبێژی.
پێشەکی
دەقی شیعری بەچەند کەرەستەیەک بارگاوی کراوە، یەکێک لەو کەرەستانە وێنەى هونەرییە، ئەم وێنەیە ڕۆڵێ سەرەکی هەیە بۆ درووستکردنی کاریگەری لەلایەن شاعیرەوە بۆ خوێنەر، شاعیران لە گشت قۆناغ وینەی شیعرییان بەکارهێناوە بەڵام لە قۆناغی هاوچەرخدا وێنەی شیعری بەشێوەیەکی دیار باڵی خۆی بەسەر شتەکان دەسەپێنێت.
پرسیاری لێکۆڵینەوە:
دەکرێت پێشەکی بە چەند پرسیارێکەوە دەست پێبکات، وەک:
- ئایا لە ڕوانگەى بەکارهێنانی وێنەوە هەموو شاعیرێک دەبنە شاعیر؟
- ئایا نیگارکێش سەنگی بەهێزترە یان شاعیرێکی وێنەکێش؟
- چۆن وێنەی هونەری سەنگی بەدیاردەکەوێت؟
- ئایا وێنەی شیعری بەپێی سەردەمەکان هیچ گۆڕانکای بەسەریدا هاتووە؟
ناونیشانی لێکۆڵینەوە: ئەم لێکۆڵینەوەیە بەناونیشانی(وێنەی هونەری لە شیعرەکانی(موئەیەد تەیب)دا.
- بایەخی لێکۆڵینەوە: بایەخی ئەم لێکۆڵینەوەیە لەوەدایە خوێنەران زیاتر ئاشنای شیعری موئەیەد تەیب بن، و هەوڵدراوە زۆرترین نموونەی شیعری و زۆرترین سەرچاوە بەکاربهێنرێت .
پێکهاتەى لێکۆڵینەوە: ئەم لێکۆڵینەوەیە لە چوار تەوەری سەرەکی پێکدێت، ئەویش وێنەى شیعری بەپێی پێکهاتن و وێنەى شیعری بەپێی چەسپاو و جولاو و وێنەى شیعری بەپێی هەستەکان و جۆرەکانی وێنەى هونەری لە ڕووی ڕوونبێژییەوە.
- سنووری لێکۆڵینەوە: ئەم لیکۆلینەوەیە بە تایبەت پەیوەستکراوە بە شیعری شاعیر(موئەیەد تەیب)، کار لەسەر هەشت دیوانی کراوە.
- ئامانجی لێکۆڵینەوە: مەبەست لەم لێکۆڵینەوەیە ئەوەیە کە خوێنەر ئاشنابێت هەبوونی وێنەى جۆراوجۆری شیعری، کە لەلایەن شاعیر(موئەیەد تەیب)ـەوە بەکارهێنراون، خوێنەر بەم وێنە هونەرییانە زیاتر ئاشنای شیعرەکە دەبێتەوە.
- ڕێبازی لێکۆڵینەوە: ئێمە لێرەدا هەرسێ ڕێبازی(وەسفی - شیکاری)ـمان بەکارهێناوە.
١.١. چەمک و زاراوەی وێنەى هونەری:
وێنە یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکانی شیعر، هەموو شیعرێک جۆرە وێنەیەک لە ئامێزی خۆی دەگرێت، لەڕێی وێنەوە ڕۆ دەچنە ناو ناخی دەقە شیعرییەکەوە و لە چێژ و جوانی شیعرەکە دەگەین و بابەتێکمان بۆ ڕوون دەکاتەوە، یاخود دیمەنێکمان بۆ بەرجەستەدەکات. وێنە وەک دڵە لەلەشی مرۆڤدا سەبارەت بەشیعر، وێنەى شیعری بەیەکێک لە گرنگترین ڕەگەزەکانى شیعری هاوچەرخی ئەمڕۆمان دادەنرێت، ((وێنەى شیعری(الصورە الشعریە)، هەندێ جار پێی دەڵێن ((وێنەى هونەری، بەڵام وێنەى هونەری فرەلایەن و فراوانترە، هەموو هونەرەکان دەگرێتەوە))، (عەلی، ٢٠١٦، ١١٢). و لە ڕووی زاراوەییەوە((زاراوەی وێنە(image) لە وشەى(imagination) وەرگیراوە، کە مانای ئەندێشە دەگەیەنێت))، (کاکل، ٢٠٠٩، ٦). هەروەها((وشەى ئینگلیزی imagination لە وشەى(imaginoto)ی لاتینی وەرگیراوە و بەرامبەری لە یۆنانیدا pnantasiaیە و ڕاستەوخۆ وشەى ئینگلیزی fancy لێ وەرگیراوە، کەواتە وشەى imagination بەواتای خەیاڵ دێت، لەیۆنانیش(pnantasia) بە واتای خەیاڵ دێت))، (عیسی، ٢٠٠٩، ١٩).
هەرچەندەش کە زاراوەى((’’الصورة’’ لە عەرەبیدا، بەپێی چوارچێوەی بەکارهێنانەکەی واتایەکی تری هەیە، کە نزیکە لە شێوەی’’الشکل’’ەوە، کە ئەمەش دەکرێت هاوواتای بێت))، (احمد، ٢٠٢٢، ٨). لە زمانى فارسیدا ((زاراوەى(صورى خیال) واتە(وێنەى خەیاڵ) بەرکاردەهێنن))، (ساڵح، ٢٠١١، ٨). لە زمانی کوردیدا زاراوەی وێنە لە فەرهەنگی (هەنبانەبۆرینە)دا بەم شێوەیە هاتووە: ((وەکو، لەچەشن، شکڵ، ئەسک))، (شرفکندی، ١٣٦٩، ٩٣٣). هەروەها ((لە فەرهەنگی زانکۆیی»جاف»دا بەرامبەر بە وشەىimage»»وشەى »ڕووخسار، شێوە، وێنەى مێشک، دیمەن، ئەندێشە»بەکارهێنراوە))، (گەردی، ٢٠١٨، ٣٠٥). شایەنی باسە کە((لە هەر وێنەیەکیاندا لۆژیکێک هەیە کە یەکێتی وێنەکان ئەپارێزێ))، (ڕەزا، ٢٠٠٧، ٥٦). لەگەڵ ئەمەشدا((وێنەی شیعریی وێنەگەلێکە لە خەیاڵدانی شاعیردا دروست دەبێت و دەخرێتە نێو دەقی شیعریەوە بێگومان دروستبوونی ئەم وێنانەش پەیوەستە بە
بەکارهێنانی هونەرەکانی ڕەوانبێژییەوە))، (عەبدوڵڵا، کانیاو بەکر و ئەوانیتر، ٢٠٢١، ٢). ئەم وێنەیە سەرەتا لەنێو خەیاڵی شاعیردا دەسوڕێتەوە، پاشان شاعیر هەوڵدەدات کە بە چ شێوەیەک بیخاتە نێو قاڵبەکی هونەری.
٢.١. پێناسەکانی وێنەى هونەری:
شیعر لە کۆمەڵە بنیاتێک پێکدێت، یەکێک لەو بنیاتە گرنگانە کە شاعیران زۆر گرنگییان بریتییە لە وێنەى شیعری چونکە وێنە شتێکی لاوەکی نییە کە شاعیر بتوانێت خۆی لێ بەدووربگرێت، محمد غنیمی هیلال پێی وایە کە((رووحی شیعر وێنەیە))، (هلال، ١٩٩٧، ٣٤٤). ئەمەش ئەوە دەگەیێنێت کە گیانی شیعرەکە بریتییە لە وێنە، چونکە((شعر بخو وێنەیە و وێنە ژی ژ خەیالا هوزانڤانی و ژ دورهێلێ هوزانڤان تێدا دژیت دهێتە وەرگرتن و ڤەهاندن))، (بامەرنی، ٢٠١٤، ١٧١). جیاوازی بەکارهێنانی وێنە((لە شیعری کلاسیکدا، وێنەى شیعری زیاتر لە روانگەى هونەرەکانى رەوانبێژییەوە سەیری کراوە))، (عەبدوڵڵا، ٢٠٢٢، ٢٣). واتە ئەوکاتە زۆرتر بایەخ بە هونەری ڕەوانبێژی دراوە، بەڵام((لە شیعری نوێدا وێنە و وشە هەن کە لەنێو شاعیرە جیاوازەکاندا دووبارە دەبنەوە و شەپۆڵێکی بەرزیان هەیە، هەندێک جار وێنەیەک لە بەرهەمێک یان شیعرێکدا بە ڕادەیەک دووبارە دەبێتەوە کە خوێنەر هەستێکی تایبەتی بەرامبەری هەبێت))، (ذوالفقاری- امیدعلى، ١٣٩٢، ١٩٧). بەبینینی ئێمە ئەم وێنەیانەى کە لەلایەن شاعیرەوە درووستدەکرێن، ئەنجامی ئەوەیە کە لەژێر کاریگەری بارەدۆخێکدابووە و بووەتە هۆی درووستکردنی وێنەیەکی شیعری.
ئاشکرایە کە وێنەی هونەری بەها و هێزی خۆی بەدەقی شیعری دەبەخشێت، بەو پێیەی کە شیعر بەبێ ئەو ناتوانێت ڕاستگۆبێت یاخود ناتوانێت دەربڕین لەخودی دەروونی شاعیر بکات، ئەمەش وادەکات کە ئەم وێنەی هونەرییە هەڵدەستێت بە کێشانی کۆمەڵێک بارەدۆخ کە پەیوەستە بە هەستی شاعیرەکە، چونکە بۆ شاعیر وێنە: ((گەوهەر و گیان و جەستەى شیعرە))، (ربيع- أبو العدوس، ٢٠١٧، ١٦٤). هەروەها (د. جابر العصفور) پێی وایە کە وێنە((بەرهەمی چاڵاکی خەیاڵییە کە تەنیا لە گواستنەوەى سەروەت و سامان ناوەستێت، بەڵکو بەدۆزینەوەی پەیوەندییە بنەڕەتییەکانی نێوانیان و دووبارە داڕشتنەوەیان دەوڵەمەند دەبێت، بەشێوەیەک کە یارمەتیدەرە بۆ خستەڕووی ماناکە بە شێوەیەکی گونجاو))، (الحربي، ٢٠٢١، ١٢). وێنەى شیعری بەپێی ئینسایکلۆپیدیای بڕیتانیا وێنەى شیعری بریتییە لە((زمانی هەستیاری و خوازەیی کە لە شیعردا بەکاردەهێنرێت))، (Andreeva, 2020, 141). هەروەها(( (سی، دی، لویس) دەڵێت: ((وێنەیە بەوشە، وەسف و خوازەو لێکچوونیش وێنە پێک دێت، یان دەتوانرێ، بە دەربڕینێک یان ڕستەیەکی ئارایشت کراو ئاڕاستە بکرێ))، (ئەمین، ٢٠٠٢، ١٦).
بەهۆی وێنەی شیعرییەوە دەکرێت تابلۆش درووستبکرێت جارێک بن جۆنسۆن وتی: (( شیعر وێنەیەکی قسەکەرە، و وێنەش شیعرێکی بێدەنگە))، (Zheng, 2022, 16). شاعیر ئازادە لە بەکارهێنانی هەر جۆرە وێنەیەک، (جرجاني) دەڵێت: ((وێنە نواندن و پێوەرە بۆ ئەو شتەى کە ئێمە لە مێشکی خۆماندا دەزانین))، (الجرجاني، 1984، 508). (د. سەردار گەردی) دەڵێت: ((وێنەى هونەری وەک پێوەرێکی ڕەخنەیی رۆڵی خۆی لە شی کردنەوەى شیعردا دەبینێ چونکە شیکردنەوەى شیعر بە رێگەی وێنە شۆڕبوونەوەیە بە ناو گیانی شیعردا))، (چەلکی، ٢٠١٢، ٢٢). جگە لەم پێناسانەى سەرەوە چەندین پێناسەى تر هەن، کە هەموویان لەدەوری وێنەى هونەری دەخولێنەوە چونکە((وێنە لە شیعردا وێنەیەکە، خەیاڵی شاعیر بە وشە دروستی دەکات، شاعیریش وەک نیگارکێش وایە و وێنە دەکێشێ، بەڵام کەرەستەى وێنەکێشانی شاعیر جیاوازە))، (ئەسوەد، ٢٠١٥، ٤٠٦). هەر شاعیرێک بەپێی لێهاتوویی و ئەزموونی خۆی وێنەکانی شیعری درووست دەکات و((گواستنەوەى وێنەکانى واقیع بۆ نێوکارە ئەدەبیەکان پێویستیان بە پۆشینی بەرگێکی هونەری هەیە))، (حەمەد، ٢٠٠٥، ٨٨). ئەو وێنەیەش((لەوانەیە وێنەى دارێک، یان شوێنێک، یان ژمارەیەک دەبێت، واتا زەین و هەستی بینین بەیەکەوە گرێ دەدات؛ چونکە زۆربەى جار ئەو وێنەی شاعیر کێشاویەتی لەگەڵ واتا و ئەودیاردە و بابەتەى باسی لێوە دەکات هەمان شتە))، (حمە، دەشتی، ٢٠٢٣، ٣١٠). ئێمە دەتوانین بڵێین بە کۆی گشتی هەر یەک لەمانەى کە باسکرا، وێنەی هونەری وێنەی خەیاڵی شاعیرە و گرنگی خۆی هەیە لە درووستکردنی شیعر.
٣.١. سەرچاوەی دروستبوونی وێنەی هونەری:
وێنەی هونەری یاخود وێنەى شیعری وەکو هەر بابەتێکی تری ئەدەبی سەرچاوەی جیاوازى هەیە بۆ دروستبوونی((وێنەى شیعری بە هێزی خەیاڵی تایبەتی و وەستایی ئەم خەیاڵە دروست دەبێت، مادە و کەرەستەى بەردەستی ئەم وەستایە لە سروشتەوە دێت))، (مەلازادە، ٢٠٢٠، ٤٩٦). ژیان و ژینگەى سروشتی مرۆڤ، دەتوانێت ببێتە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ دروستبوونی وێنەى هونەری وئەمەش لە ڕێگای خەیاڵی شاعیرەوەیە کە بۆخۆی سازدەکات((خەیاڵ هەمیشە کاردەکات بۆ ڕزگارکردنی دەروون لە ڕۆتینییەکانی هەستکرن))، (Hollander- Weber, 2001, 15). هەر ئەم خەیاڵەیە کە دەروونی شاعیری تێکداوە و شاعیر هەوڵی خۆی دەدات بۆ ئەوەى ئەم خەیاڵە بیکاتە نێو قالبەکی ئەدەبی((لێکۆڵینەوەکان لەسەر وێنەى شیعری و تایبەتمەندییەکەى لەدیاردەناسیدا خەیاڵ وەک زانینگایەک بۆ دروستبوونی وێنەى شیعری پێناسەدەکەن))، (Zalipour, 2011, 485). چونکە((خەیاڵ بنچینەى وێنەیە هەر چ پلەیەکی هونەری هەبێت))، (گەردی، ٢٠٠١، ١١٨). لەکاتی بەکارهێنانی ئەم وێنەی هونەرییە لەلایەن شاعیرەکانەوە پێویستە بگوترێت کە شاعیران لە تێڕوانینیان بۆ واقیع و وێنەکردنی ژینگەیەکە وەک یەک نین و لە توانای هونەریشیاندا جیاوازن کەواتە ئێمە ئەگەر تەماشای ئەم لێکدانەوەیە بکەینەوە، دەبینین کە سەرچاوەى وێنەى شیعری لێرەدا بریتییە لە ئەزموونی کەسێتی، کە دەکرێت هەر کەسێک بەجۆرە ئەزموونێک ژیانی بەڕێکردبێت و پاشان لەگەڵ خەیاڵ و سروشت وێنەیەکی هونەری جوان پێشکێش بکات، دەتوانین سەرچاوەکانى وێنەى شیعری لای شاعیران لەم چەند خاڵانەى خوارەوە چڕ بکەینەوە: ((بەشێوەیەکی گشتى سێ چاوگ هەیە دەبنە سەرچاوەى هەڵهێنجانی وێنەی شیعری لای شاعیران:
١- بینینە تایبەتەکان و ئەزموونە کەسییەکانی شاعیر.
٢- گواستنەوە لە ڕێگەى بیستن یان خوێندنەوەوە، شاعیر لەم حاڵەتەدا سوود لە ئەزموونى کەسانی تر وەردەگرێت.
٣- توانای شاعیر لە دروستکردنەوەی وێنە کۆنەکان و گونجان لە نێوانیاندا بۆ ئەوەی وێنەیەکی نوێی داهێنراوی لێ دروست بکات))، (عومەر، ٢٠٠٩، ١٣٩).
بەبینینی ئێمە هەر شاعیرێک دەکرێت لە ژینگەیەکی جیاوازدا بژیت، ئەمەش ڕەنگدانەوەى درووستکردنی وێنەی شیعری جیاوازە لەلایەن شاعیرانەوە.
٤.١. گرنگی هەبوونی وێنەى هونەری لە شیعردا:
هەر لەو ساتەى کە شیعر دێتە هەبوون، وێنەى شیعریش بوونی دەبێت، ئەمەش لە لای هەر شاعیرێک پەیوەستە بە توانای خەیاڵی ئەو شاعیرە، چونکە ئەم وێنەیە((شاعیر بە مەبەستی ئارایشت و جوانی و ڕازاندنەوە دروستیان ناکات، بۆیە تەنیا ڕۆڵی ئارایشت و جوانی و ڕازاندنەوە لە ئەستۆ ناگرێت، بەڵکو ڕەگەزێکی دەقە و دەوری لە بونیاتی تێکستەکەدا هەیە))، (مەحموود، ٢٠٠٩، ١٩). کەواتە وێنە وەک لایەنی جوانی شیعری بەکاردەهێنرێت، هەروەک دەبینین کە((چێژوەرگرتن لە شیعردا ڕاستەوخۆ دەبینین بەهۆی ڕیتم و مۆسیقاکەیەوە. بەڵام چێژوەرگرتنی ناڕاستەوخۆمان لێی بەهۆی وێنەکانییەوەیە))، (پرین، ١٣٨٣، ٣٨). ئەمەش وا دەکات کە لەوێنەی هونەریدا((شاعیر وەک وێنەکێش پەنا دەباتە بەر وێنە و لە بەرهەمەکەیدا بەکاری دەهێنێت، ئامڕازى دەربڕینی وشەیە بۆ وەسف کردنى شتەکان دەرى دەبڕێت و دەرى دەخات، دەهێنێت لە زرمەیەکی کاتیدا (ایقاع زمنى) و، بە وشە، وێنەى یەک بە دواى یەکدا هاتووە دەخاتەڕوو))، (کاک امین، ٢٠٠٥، ١٩٣). واتە((شاعیر بەوێنە بیردەکاتەوە))، (سالار، ٢٠١٠، ٧٧). گرنگییەکی وێنەى هونەری لەوەیەش کە((وێنەی شیعری گوزەرشتە لە دیدگای شاعیر بۆ واقیع بۆ تێگەیشتن لە بیرکردنەوە و ئەزموونە هەستیارەکانی، بۆیە وێنە ئەو ئامرازەیە کە شاعیر بۆ گەیاندنی ئەزموونی شیعری خۆی بە کاری دەهێنێت))، (بن سعدي- مقرب، 2022، 16). لەم بارەیەوە (کمال ابو دیب) لەسەر گرنگی وێنەی هونەری دەڵێت: ((وێنە وەک توخمێکی ژیانە، لە پێکهاتنی دەروونی ئەزموونی شیعریدا))، (ابو ديب، ١٩٨٤، ١٩).
شایەنی باسە((هەندێک ڕەوتی شیعری هاوچەرخ هەن کە بە پلەى یەکەم پشت بە وێنەى شیعری دەبەستن، وەک سوریالیزم))، (زاید، ٢٠٠٢، ٦٥). ئێمە ئەگەر تەماشای شیعر بکەین و تەماشای ئەرک و پەیوەندی لە نێوان شیعر و وێنەدا بکەینەوە، بۆی هەیە بڵێین کە بەگشتی((ئەرکی پەیوەندی کردنی وێنەیەکی هونەری لە توانای گەیاندنى زانیاری و هەست و بیرۆکەکانیدایە لە هونەرمەندەوە بۆ بینەر))، (K., 2024, 59). ئەم دەربڕینە بەو واتایە دەچێت وەک چۆن بڵێین کە((وێنە بەشێکی دانەبڕاوە لە ئەزموونی شیعری شاعیر))، (لطرش، ٢٠١٧، ١٥). ئەم وێنەیەش کە شاعیر بەکاردێنێت((بارگاوی کراوە بە ئاستێکی شیعری تایبەت یان هەستێکی تایبەت کە لەگەڵ خوێنەردا بگونجێت))، (محوي، 2009، 44). لەگەڵ ئەوەشدا لەکاتی درووستکردنی ئەم هەستە، ڕاستەوخۆ لەلایەکەوە پەیوەستە بە لایەنی دەروونی شاعیرو شاعیر بۆی هەیە لەهەموو کەرەستەکانی گەردوون وێنە درووست بکات و بخاتە نێو قالبەکی هونەرییەوە.
٥.١. جۆرەکانی وێنەى هونەری:
جۆرەکانى وێنەی هونەری وەکو هەر بابەتێکی تر چەند جۆریکی تر لەخۆ دەگرێتەوە، و هەرچی دەربارەى جۆر و شێوازی وێنەى شیعری، ئەوە بەپێی بۆچوونەکان، گەلێک شێوازى دەرکەوتنی هەیە، بۆنموونە: ((لای ڕۆژئاواییەکان زاراوەى وێنە خۆی لە پێنج دەلالەتدا دەبینێتەوە(دەلالەتی زمانەوانی، زەینی، دەروونی، رەوانبێژی، رەمزی))، (رەئوف، ٢٠١٦، ٤٠١). هەروەها(سەردار ئەحمەد حەسەن گەردی) بە پێی ئاستی پێکهێنانیان وێنەی تاک و لێکدرا و گشتی دیاری دەکات، لە ڕووی هەستی ژیرییەوە وێنەی هەستی و وێنەی واتایی دیاری دەکات، و لە ڕووی وەستان و جولانەوە، وێنەی وەستاو و جولاو دیاری دەکات، یاخود بە پێی شێواز وێنەی ڕەمزی و ئەفسەنەیی دیاری دەکات))، (مستەفا، ٢٠١١، ٥٥). بۆیە دەبێت شاعیر ئەزموونی هەبێت بۆ دروستکردنى ئەم وێنەیانە، ((ئەزموونی شیعریش شتێک نییە کە دەر ئەنجامی ئیرادەی شاعیر بێت بەڵکو ڕووداوێکی ڕۆحییە کە بە شێوەیەکی نائاگایانە لە مێشکدا ڕەنگ دەداتەوە و کۆمەڵێک ڕووداوە))، (گریوانی- مقدم، ١٣٩٩، ١٣٣٩). جۆرەکانی وێنە لەلای(د. کامل حەسەن بەسیر) بەم شێوەیە دیارکراوە ((یەکەمیان وێنەی ڕاستەوخۆ کە بە تەنها واتای ڕاستەوخۆی وشە و دەربڕینەکان خۆیان دەگەینن، بێ ئەوەی پشت بە زانستی ڕەوانبێژی بەسترابێ، دووەمیان وێنەی هونەری کە بریتین لەو وێنانەی کە بە مەبەست و بە شێوەیەکی کارامە و هۆشیارانە ئەنجام دەدرێن و بە هۆی بابەتەکانی لێکچواندن و خوازە و خواستن و درکەوە کە زمانی دەربڕینی ئەندیشیان سازدراون))، (ئەحمەد، ٢٠٠٩، ٢٣٦). درووست بوونی وێنە خۆی لەخۆیدا گیانێکی نەمر بە شاعیر دەگەیەنێت و باڵادەستی ئەو دەسەلمێنێت.
١.٥.١. جۆرەکانى وێنەى شیعری بەپێی پێکهاتن:
لەڕووی پێکهاتنەوە وێنەى شیعری بەسەر سێ جۆر دابەشدەبێت:
١.١.٥.١. وێنەى شیعری تاک: ئەمە بریتییە لە تاک وێنەی شیعری، واتە شیعرى سادەیە، ئەم جۆرە وێنەیە((سادەترین پێکهاتە یا وێنەى یە))، (غازی، ٢٠٠٧، ٩٣). بۆی هەیە((ئەم تاک وێنە شیعرییە لەوانەیە وێنەیەکی هەستیاری بێت یان وێنەیەکی ئەخلاقی لە یەک وشەدا کۆ کرابێتەوە و چڕ بکرێتەوە، ئینجا خوێنەری شیعرەکە بتوانیت بڵێت ئەم تاکە وێنەیە جوانە یان ناشرینە یان ڕێکە یان دڵخۆشە و خەمناک و هەرچیەک بێت))، (جزيني والخ، 2023، 557). لەم جۆرەدا شاعیر تەنیا شتێک پیشان دەدات، هەرچی لە وەسف و شتەکانی نێو شیعرەکە هەیە، هەموویان لە دەوری ئەو تاک شتە سەرەکییە دەسوڕێنەوە، وێنەى شیعری تاک زۆر جۆر و شێوەی جیا جیای هەیە.
|
وێنەى شیعری تاک |
وێنەى شیعری تاک |
وێنەى شیعری تاک |
|
نموونەى یەکەم: بەکەس کردن. شیعری(باو و باران و تو) |
نموونەى دووەم: بەگیانەوەرکردن. شیعری(هەلبەستەک ب سێدارێ ڤە) |
نموونەى سێیەم: بەوەسف کردن. شیعری(نەبا من سوار دکەت نە ئاخ من پەیا دکەت) |
|
ئاخ ب پێش بای ڤە رادبیت. بۆ بارانێ سەرێ خۆ دچەمینیت. لێ دەما تە دبینیت شین دبیت. (دیوانی پیتیG، ٢٠٢١، ٨٦). ڕوونکردنەوەی: هەر وەک دیارە کە شاعیر لەڕوانگەى وێنەییەوە، بەتەنها وێنەیەکی تاکی وەرگرتییە ئەویش برتییە لە خاک، کە هەموو شتەک لەبارەى خاکە و وێنەیەکە کە تایبەتمەندی مرۆڤێک لە شتێکی تر داوە، شتەکەش بریتییە لە(ئاخ).
|
وەک شلخەکا زرکێتکێن ئازریای ب کۆلان و بانێن تاخا مە وەربوون د گاڤێن وان دا، سەهم د چاڤێن وان دا، مرن ل چ دگەڕن؟ کەس نزانیت. ل کێ دگەڕن؟ کەس نزانیت. (دیوانی پیتیF، ٢٠٢٠، ٢٩). ڕوونکردنەوە: لەم نموونەیەدا بەتەنها یەک وێنەى شیعری هەیە ئەویش بریتییە لە کۆمەڵەکەسێکی دڕندە، شاعیر کۆمەڵە وەسفێکی ناشرینانەى بۆ ئەم دڕندانەی دیارکردووە، و بەتەنها باسی ئەو دڕندانەى کردووە نەک هیچ بابەتێکی تر.
|
ئەز تاکە بەلگێ زەر و پێتیمە ڤێ پائیزا درەنگ ب گولپێن ڤێ دارێ ڤە مایم نەبا من سوار دکەت نە ئاخ من پەیا دکەت (دیوانی پیتیC، ٢٠١٦، ٣٦). ڕوونکردنەوە: وێنەیەکی تاکی جێناوی کەسی(ئەز)ی بەکارهێناوە، شاعیر وێنەى دیمەنێکی ناخۆش کە زۆر وەسفی بێ هیوایی تێدا بەدی دەکرێت، پیشانی داوە، کە ئەو لە بارەدۆخێک مایەوە جیگای سەرسوڕمانی خودی خۆیەتی.
|
٢.١.٥.١. وێنەى شیعری لێکدراو: وێنێ لێکدراو لەڕووی تێگەییشتنەوە بەرفراوانترە لە وێنەى شیعری تاک((ئەڤ جۆرێ وێنەى ژ تێکەلبوونا دوو وێنێن تاک یان چەند وێنەکێن ب سەرئێکڤە دروست دبیت. ئانکو چەند وێنەیەک هەڤ دگرن ژبۆ پێشکێشکرنا سۆزەکێ یان هزرەکێ یان هەلویستەکی کو
ب ئێک وێنێ تاک ناهێتە دەربرین))، (نهێلی، ٢٠١٠، ٩٨). لەم جۆرەدا وێنەى شیعری بریتییە لە دوو وێنەى تاک، یان کۆمەڵە وێنەیەکی بەسەر یەکەوە، کە دەتوانن وێنەیەکی گەورەتر درووست بکەن، وێنەی لێکدراویش وەک وێنەى شیعری تاک چەندین شێوەی جیا جیای هەیە.
|
وێنەى شیعری لێکدراو |
وێنەى شیعری لێکدراو |
وێنەى شیعری لێکدراو |
|
نموونەى یەکەم: کۆبوونەوەى چەند وێنەیەکی تاک. شیعری(ل پشتا بیڤەلەرز و بای) |
نموونەى دووەم: کەڵەکەبوونی وێنەى هاوشێوەیی(لێکچوون). شیعری(تەقن) |
نموونەى سێیەم: لێکچوونی وێنەی لێکدراو. شیعری(ئەز وێنەمە ئەز ئاوێنەمە) |
|
ئەز میرم کەلها من ئاڤایە بلند، ئاسێ وەک چیا یە لێ ل پشتا بیڤەلەرز و با یە راست و چەپ هێرشا هۆڤ و دەهبانە و لەشکەرێ من کولینە داداینە باغێ من لەشکەرێ من زرکێتکن بەربووینە جانێ من (دیوانی پیتیC، ٢٠١٦، ١٩). ڕوونکردنەوە: شاعیر لەم نموونەیەدا چەند وێنەیەکی تاکی وەک: (میر، کەلهـ، لەشکەر) بەکاری هێناوە و وێنەی لێکدراوی پێیان درووستکردووە، جارێک ناوی میری هێناوە و جارێک ناوی کەلهی هێناوە و جارێک ناوی لەشکەری هێناوە، بەکۆی گشتی وێنەیەکی لێکدراوی درووستکردووە. |
یا ژ گورگی ڤە پەزێ ڤی گوندی هەمی میراتێ بابێ ویە. هندەک مرۆڤ گورگن. (دیوانی پیتیH، ٢٠٢٤، ١١٥). ڕوونکردنەوە: لەم نموونەیەدا دوو وێنەى بەیەک چواندووە، ئەویش وێنەی گورگ و وێنەى مرۆڤە، بەو واتایەیە کە چۆن گورگ وا بۆ خۆی داناوە کە هەموو مەڕەکانی ئەم لادێیە میراتی باوکییەتی واتە بۆ خۆی دەگەڕێتەوە لە کۆتاییدا، ئاواش هەندێک مرۆڤ هەن کە وەک ئەو گورکە بیردەکەنەوە و هەست دەکەت هەموو شتەک بەس هی ئەوە. |
ئەز کەڤرم ئەز چیا مە ئەز خیزم ئەز سەحرا مە ئەز ئاڤم ئەز دەریا مە ئەز چپکەکم ئەز هەمی مە (دیوانی پیتیG، ٢٠٢١، ١٠١). ڕوونکردنەوە: شاعیر بە لێهاتوویی خۆی، خۆی بەچەندەها وێنەی تری چواندووە، جار دەڵێت من بەردی کەڤرم، جار دەڵێت من چیامە، جار دەڵێت من ئاوم... ئیتر بەم شێوەیە بەکۆی گشتی وێنەیەکی لێکدراوی درووستکردووە. |
٣.١.٥.١. وێنەى شیعری گشتی(کۆکراوە): لەم جۆرەدا بەتەواوى چەندەها بابەت و ناوەڕۆک و هەست و سۆز بوونیان دەبێت، واتە((گشت مانای بەرجەستەکردن و ماناى دەروونی و دەربڕینەکان بۆ دەربڕینی ئەزموونی شاعیر لەم جۆرە وێنەیەدا دەردەکەون)). (جنا، حلوات، ٢٠١٧، ٢١). بە واتایەکی تر، وێنەى گشتى((ئەو جۆرە وێنەیەیە، کە لە کۆمەڵێک وێنەى تاک و لێکدراو پێک دێت، وێنەکان یەک لەدواى یەک دێن و پەیوەستن بەیەکەوە))، (عوسمان، ٢٠١٥، ٨٢). وێنەى گشتی مەودای زۆر بەرفراوانترە لە بەرامبەر هەردوو جۆری وێنەی تاک و وێنەى لێکدراو، وێنەى گشتی چەندین شێوەی جیاوازی هەیە لە دەربڕیندا و نووسیندا
.
|
وێنەى شیعری گشتی(کۆکراوە) |
وێنەى شیعری گشتی(کۆکراوە) |
وێنەى شیعری گشتی(کۆکراوە) |
|
نموونەى یەکەم: وێنەی کەسایەتی. شیعری(خوزی ئەز کویڤیەک بامە و نە کیڤی) |
نموونەى دووەم: بنیاتی کۆپلە. شیعری(نەمری) |
نموونەى سێیەم: بنیاتی گێڕانەوە. شیعری(سلۆ.. ب پێلاڤ ڤە دنڤیت) |
|
ئەز کویڤی مە بویاخچی مە بابێ من مرۆڤەکێ رێنجبەر و هێمن پالە بوو بەری سێ سالان د دیوارەکی دا فڕی و مر.. دایکا من پار ئەز و داپیرا من هێلاین و شوی کر داپیرا من پیرەژنکەکا پیر خودێ هەردەم ل بیر (دیوانی پیتیB، ٢٠١٢، ٨٩-٩٠). ڕوونکردنەوە: لەم نموونەیەدا شاعیر وێنەی چەندین کەسایەتی جیاوازی کێشاوە، وەک ناساندنی خۆی و باوکی و دایکی و داپیری، بەکۆی گشتی ئەمانە بوونە وێنەیەکی گشتی(کۆکراوە). |
زارۆک بوو شکەفت و زیندان لاندکا وی بوون
مەزن بوو دەشت و چیا چەپەرێ وی بوون
پیر بوو برویسی و با ئاهـ و نالینێن وی بوون (دیوانی پیتیD، ٢٠١٨، ١١). ڕوونکردنەوە: لێرەدا شاعیر بەشێوەی کۆپلەیی مامەڵەی کردووە، کە لە هەر کۆپلەیەک گۆڕانکارییەکی دیار لەسەری ڕووداوە، ئەویش گۆڕانی بارەدۆخەکەیەتی بەپێی گۆڕینی کات و سات، بە کۆی گشتی وێنەیەکی گشتی لە هەرسێ قۆناغەکانی گرتووە. |
دایکا وی ل بەهیا وی دگۆت: "ئەز نەمینم، سلۆ ب کۆڤانا سەلوایێ چوو" لێ موختارێ تاخا شێلێ و گەنجێن وێ پشت راست کر کو نە چ سەلوا ل تاخا وان هەنە، نە چ دارێن تویشەمبێ. هەبت. نەبت. دەستێ ژ مە پتران ئەو هنگاڤتیە. سالا سلۆ مری، ل تاخا مە دو کچ بوون، ل تاخا شێلێ ژی دو. ناڤێ هەر چارا کرنە سەلوا. پشتی هەڤدە سالان سەلوایەکێ ژ وان، نەخریێ خۆ ب سلۆی ناڤ کر. (دیوانی پیتیF، ٢٠٢٠، ١١٩). ڕوونکردنەوە: شاعیر لەم نموونەیەدا گێڕانەوەى بەکارهێناوە کە لە کاری(دگۆت)ەوە دەست پێدەکات هەتا کۆتایی و ئەوەى کە شتی گێڕاوەتەوە بریتییە لە(دایکی کەسێک)، ئەمەش کردووە بە چیڕۆکێک چەندەها وێنەی جیاواز و قسەکەری تێداهەیە.
|
دروستبوونی وێنەی شیعری بەتایبەتی وێنە پێکهاتییەکان، ئەمە وەک تۆمارێکی هەروەیی و بێ بنەمایی نییە، وێنە گرنگی خۆی هەیە، لەم بارەیەوە (درایدن) دەڵێت: ((وێنەکان خۆیان باڵادەستی و ژیانی شیعرەکەن))، (دي لویس، ١٩٨٢، ٢٠). ئەمەش لە ڕێگای بە سوود وەرگرتن لە هەندێک دیمەنی سروشتی و ئەزموونی کەسایەتی و لێکدانەوەیەکی فکری درووستدەبێت.
٢.٥.١. جۆرەکانی وێنەى هونەری بەپێی چەسپاو(وەستاو) و جولاو:
جۆرەکانی وێنەى هونەری بەپێی چەسپاو و جولاو، ئەو واتایە دەگەیەنێت کە گوایە ئەم وێنەیە لەڕووی جولەوە، هیچ جولە و وەستاوی تێدا هەیە یاخود نەخێر، ئەم جۆرە وێنەیە دابەشی ئەم جۆرانەى خوارەوە دەبێت:
٢.٥.١. ١. وێنەى چەسپاو(وەستاو): مەبەست لە وێنەى چەسپاو وێنەیەکی نەجولاوە، ئەو وێنەیانەیە کە((شێوە تابلویەکێ وەستاو دایە و بزاوتن و جموجۆلی تێدا نیە))، (بامەڕنی، ٢٠١٢، ٢٦٢). ئەم جۆرە وێنەیە ئەو وێنانەن کە((شاعیر وەک پەیکەرێک دروستى دەکات، خوێنەر یان وەرگر ڕاستەوخۆ هەستی پێ دەکات و هیچ جووڵەیەک لە وێنەکەدا بەدی ناکرێت و وەک تابلۆیەک دێتە پێش چاو))، (ئەحمەد، ٢٠١٦، ٦٥). خوێنەر لەم جۆرە وێنەیەدا هەست بە وێنەی چەسپاو دەکات، کە هیچ گۆڕانکارییەکی جولاوی تێدا نییە.
|
وێنەى چەسپاو(وەستاو) |
وێنەى چەسپاو(وەستاو) |
وێنەى چەسپاو(وەستاو) |
|
نموونەى یەکەم: شیعری(خوزی ئەز کویڤیەک بامە و نە کیڤی) |
نموونەى دووەم: شیعری(ل بەر لێڤا خابویری) |
نموونەى سێیەم: شیعری(دیدارا تە) |
|
ل بنارێ گارەى گوندەکێ هەی خوزی ئەز بالندەیەکێ ئەسمانێ وی بام ئەز ماسییەکا رویبارێ وی بام ئەز کویڤیەکێ چۆل و بەیارێن وی بام نە کیڤیێ بۆیاخچی بام! (دیوانی پیتیB، ٢٠١٢، ٩٦). ڕوونکردنەوە: دەبینین کە هەست بە هیچ جوولەیەک ناکرێت، شاعیر خۆزگە بە ژیانێکی تر دەخوازێت و بەتەنها وەک خەیاڵێک خۆزگە بە ژیانێکی تر دەخوازێت، هیچ هەست بە جولان و گۆڕانێک لەنێو ئەم نموونەیەدا ناکرێت.
|
ل بەر لێڤا خبویری شتلەکێ رحانێ هەیە ئەز بێریا بێهنا وێ دکەم
ل بەر لێڤا خابویری رۆژەک هەیە ئەز بێریا تێهنا وێ دکەم (دیوانی پیتیH، ٢٠٢٤، ٨٢). ڕوونکردنەوە: شاعیر هەست بە شتێک دەکات کە لەڕووی کاتەوە ویستێکی گەڕانەوەیی هەیە بۆ سەردەمانێکی پێش خۆی، و هیچ گۆڕانکارییەک لەم نموونەیدا بەدی ناکرێت. |
کەڤالەکێ رەنگینە بەژنا تە خەیالا من دیوارێ خەونا
ئەفسانەیەکا دێرینە ئەڤینا تە دلێ من داستانا خەما. (دیوانی پیتیG، ٢٠٢١، ٨١-٨٢). ڕوونکردنەوە: لەم نموونەیەدا شاعیر وەک وێنەیەکی لێکچواندنێکی نەجولاوی کێشاوە. |
٢.٢.٥.١ شی. وێنەى جولاو: وێنەی جولاو وێنەیەکی بەجولە((ئەڤ وێنەیە د بیاڤەکێ بەرفەرهتردا دهێتە کێشان ژ وێنەیێ نەلڤ، دیمەنێن وی پڕی بزاڤن و ژ دوخەکی بۆ یێ دیتر دهێتە گوهڕین))، (بامەڕنی، ٢٠٠٧، ١٦٩). شاعیران دەتوانن لەڕێگای ئەم جۆرە وێنەوە، جولە بە شتەکان بدەن، چونکە((جولە لە وێنەدا بنەمای بەردەوام بوون و مانەوەى شتە مادییەکانە))، (عەلی، ٢٠٢٣، ١١١). پڕۆسەى جولانی وێنەکان لەنێو عردا دەبێتە هۆی ئەوەى کە شتەکان بە بەردەوامی لە ئالۆگۆڕدابن.
|
وێنەى جولاو |
وێنەى جولاو |
وێنەى جولاو |
|
نموونەى یەکەم: شیعری(دارەک د چار کەڤالێن سریالی دا) |
نموونەى دووەم: شیعری(بنڤیسە) |
نموونەى سێیەم: شیعری(سەنەم) |
|
ئەو هەمی پەروانەیێن سپی کیڤە چوون و ئەڤ هەمی بلبلێن کەسک ژ کیڤە هاتن؟ - ئەو ژ داڤێن رۆژا من فڕینە هاڤینێ گۆت. (دیوانی پیتیD، ٢٠١٨، ٧٨). |
- من نڤیسی. نوکە ئەز چ ل رویباری بکەم؟ - بەردە! بلا ئەو ب رێکا خۆ بچیت و تو ژی هەرە سەر رێکا خۆ! (دیوانی پیتیF، ٢٠٢٠، ١٠٨). |
تەڤرێ خۆ د دەستی خۆ گرت و سەنەم ل دویڤ سەنەمێ شکاند و پشتا خۆ راست کر رۆژا بارکری دارستانەکا سەنەما سەرێ خۆ ژ ئاخێ راکر. (دیوانی پیتیE، ٢٠١٩، ٦٠). |
|
ڕوونکردنەوە لەسەر هەرسێ نموونەکان: لەم هەرسێ نموونانەدا هەست بە جولان دەکرێت، بۆ نموونە لە نموونەى یەکەمدا کاری(کیڤە چوون، ژ کیڤە هاتن، فڕینە، گۆت)، و لەڕووی کاتەوە کاری(کیڤەچوون) کارێکی ڕابردوویە و کاری(ژ کیڤە هاتن) کارێکی ڕابردوویە و کاری(فڕینە) کارێکی ڕابردوویە و کاری(گۆت) کارێکی ڕابردوویە، لە نموونەى دووەمدا کاری(نڤیسی، بەردە، بچیت، هەرە) بەم شێوەیە: کاری(نڤیسی) کارێکی ڕابردوویە، کاری(بەردە) کارێکی ڕانەبردوویە لە شێوە داخوازی، کاری(هەرە) کارێکی ڕانەبردوویە لە شێوە داخوازی، لە نموونەی سێیەمدا کاری(شکاند، راست کر، بارکری، ژ ئاخێ راکر) لەڕووی کاتەوە بەم شێوەیە: کاری(شکاند) کارێکی ڕابردوویە، کاری(ڕاست کر) کارێکی ڕابردوویە، کاری(بارکری) کارێکی ڕابردوویە، کاری(ژ ئاخێ راکر) کارێکی ڕابردوویە. ئەم هەموو کارانە هەموویان جولاوی بە شیعرەکەیان داوە.
|
||
٣.٥.١. جۆرەکانی وێنەى هونەری بەپێی هەستەکان:
ئەم جۆرە وێنەیە پەیوەستە بە هەستەکانی مرۆڤەوە، سەرتا باس باس لە وێنەى هەست دەکەین پاشان جۆرەکانی دیاردەکەین بە نموونەوە.
٣.٥.١. ١. ناساندنی وێنەى هەست:
هەبوونی وێنەى هەستەکانی مرۆڤ لەنێو شیعردا وەک پێویستییەکی گرنگ هەژمار دەکرێت((ئێستا وا بیردەکرێتەوە کە بیرۆکەى پێنج هەست لە فەیلەسوفی کۆنی یۆنانی ئەڕستۆوە سەرچاوەى گرتووە، کە لە پەڕتووکی(لەسەر ڕۆح)دا باسی لەوە کردووە کە پێنج هەست هەبوون))، (Enoch, …ect, 2020, 2). شاعیران ئەم هەستانە بەکاردێنن و ئەم هەستانەش((جۆرێکە لە ئەزموون و زۆر جار پەیوەستە بە چوارچێوەیەکی سۆزدارییەوە، و ئەمەش ڕەخنەگرانی هاوچەرخ بە وردی باسیان لە پەیوەندی نێوان وێنە و هەستیان کردووە و پێیان وایە هەموو وێنەیەک دەبێت هەڵگری هەست و سۆز بێت))، (قاسمی وألخ، 1400، ١٩٣).
- وێنەی شیعری لەنێوان ڕابردوو و ئێستادا: بێگومان جیاوازی هەیە لەنێوان وێنەکان بەهۆی گۆڕانی سەردەمم و بارەدۆخ((وێنەی شیعری لە شیعری نوێ و کلاسیکدا جیاوازە، لە کۆندا جوانی بە لای شاعیرەوە ئەوە بوو کە هەستەکان ڕازی بکات.... بەڵام وێنە لە شیعری نوێدا فەلسەفەی ئێستاتیکای خۆی هەیە، دیارترین سیفەتی(چالاکی)یە، پێشتر (وشە) کەرەستەی گوزارشت بوو، بەڵام لە شیعری نوێدا(وێنە) کەرەستەی گۆزارشتە))، (محەمەد- میرە، ٢٠٢١، ٢٦١). وێنەیەکی زیندوو دەگوازێتەوە و ئەزموونێکی مرۆڤایەتی دەردەبڕێت، (ڤالیری) دەڵێت: ((هیچ مانا و فکرەیەک نییە کە بەرهەمی وێنەیەکی هەستپێکراو نەبێت))، (کوهن، ١٩٨٦، ١٩٢). لە شیعری هاوچەرخدا وێنەى هەستەکان لەناو شیعرەکاندا بوونی هەیە، هەستەکان دەبنە دوو بەش، ئەویش هەستی دەرەکی و هەستی ناوەکی((هەستە دەرەکییەکان بریتین لە بینین، بیستن، تامکردن، بۆنکردن، دەست لێدان و هەستە ناوەکییەکان بریتین لە هەستەباوەکانی خەیاڵ و ترس و یادەوەری. هەستی ناوەوە و دەرەوە بەردەوام بەیەکەوە گرێدراون))، (طهماسبی- صارمی، ١٣٩٢، ٢٤٠).
ئێمە لێرەدا نموونە بۆ هەر هەستێک لە هەستەکان بە نموونە شاعیری خۆمان دەهێنینەوە وەک:
٣.٥.١. ١. ١. هەستی بینین: بینین یەکێکە لە چاڵاکترین هەستەکانی مرۆڤ و ڕۆڵێکی دیاری هەیە لە دروستبوونی وێنەى هونەریدا، ئەم هەستە لەبەر ئەوەیە کە((چاو بە ئاسانی بەشێکی زۆری شتە ماتریالییاکانى گەردوون دەبینێت، بۆیە هەستی بینین بە دایکی هەستەکانی تر دادەنرێت))، (محەمەد، ٢٠١٣، ٧٧). مرۆڤ لە ڕێگای بینینەوە دەکرێت هەستێکی ناوخۆیی بۆ درووست بێت، چ ئەرێنی بێت یان نەرینی بێت.
|
هەستی بینین |
هەستی بینین |
هەستی بینین |
|
نموونەى یەکەم: شیعری(خودێ هۆسا دابوو) |
نموونەى دووەم: شیعری(بوهارڤانۆ) |
نموونەى سێیەم: شیعری(ژنەک ژ تری ) |
|
خودێ هۆسا دابوو ژ"مارکس"ی حەز دکر بۆ"لینین"ی سجدە دبر لێ کەسێ هندێ"بارزانی" جهێ خۆ ددلێ وی دا نەدکر خەونا وی یا مەزن کوردستانێ وەک دارستانێن سوێدێ شین ببینیت شین (دیوانی پیتیB، ٢٠١٢، ٨٠). لەم نموونەیەدا خەونێک هەیە کە کوردستانی وەک دارستانی سوید گەش ببینێت. |
بوهارڤانۆ بوهار نینە. مە یا دیتي بوهار شینە نە یا سۆرە تژی خوینە ! (دیوانی پیتیA، ٢٠٠٤، ١٦). لەم نموونەیەدا دیمەنی بینینی بوهار هەیە لەلایەن کۆمەڵە کەسانێکەوە. |
هەر گاڤەکا، ئەز تە دبینم، ب تە مەست دبم تو ژی هەر گاڤ هەى. ئەز نزانم، تو ژنی یان جامەکا تژی مەى (دیوانی پیتیD، ٢٠١٨، ٧٢). لەم نموونەیەدا وێنەى بینینی کەسێک هەیە بۆ کەسێکی تر. |
١.٣.٥.١. ٢. هەستی بیستن: بیستن واتە بیستنی شتێک((تاکە هەستە کە مرۆڤ کۆنترۆڵی بەسەردا نییە، و هەموو کات و دەمێک کار دەکات و دەبیستێت، بە پێچەوانەى بینینەوە، کە چاو دابخەى یان خەوت لێبکەوێت هیچ نابینیت))، (ئەمین، ٢٠٢٢، ١٤١). کەواتە((گوێچکە یەکێکە لە هەرە هەستیارە بەهادارەکانى جەستەى مرۆڤ))، (شەوڕۆ، ٢٠١٢، ١٠). ئەم هەستە بەرپرسە لە هێنانی هەموو ئەو دەنگانەى کە لەدەوروبەری مرۆڤەوە هەن و شاعیر لەناو شیعردا ئاماژەپێدەکات، وەکو((دەنگی مرۆڤ، دەنگی باڵندە و ئاژەڵ، یان ئەو دەنگانەى کە لە ئەنجامی سروشتەوە سەرچاوەدەگرن، وەکو دەنگی ڕەشەبا و دەنگی ئامێرە پیشەسازییەکانی وەکو فڕۆکە و ئۆتۆمبێل، یاخود دەنگی چەک و بۆمب))، (القطاوي، 2017، 63). لە وێنەى بیستندا گوێچک ڕۆڵی سەرەکی هەیە بۆ هێنان یان هەستکردن بە شتەکانی دەورووبەر، و گوێچک بەبێ ویستی مرۆڤ دەنگی شتەکان بۆ مرۆڤەکان دەهێنێت.
|
هەستی بیستن |
هەستی بیستن |
هەستی بیستن |
|
نموونەى یەکەم: شیعری(پارانا بەران) |
نموونەى دووەم: شیعری(وەسیەتا بەرخەکی ل بەر کێرێ) |
نموونەى سێیەم: شیعری(پێدەنگیا تە دەنگ ڤەددەت) |
|
مرۆڤان، ئەم کرینە چەکێ شەڕێ خۆ. مرۆڤان، گۆتنەک کریە گوهێ مە: "بەر ل جهێ خۆ یێ ب سەنگە" (دیوانی پیتیE، ٢٠١٩، ٤٦). بستنی وتەیەک لەم نموونەیەدا هەیە. |
هەستیێن من بۆ سا لێ چەرمێ من ژ کەرەما خۆ بدەنە دەهۆلقوتێ گوندی! بلا هندە جارا دەنگێ من بێتە وە: دنگ دنگ دنگ دنگ دنگ دنگ. (دیوانی پیتیF، ٢٠٢٠، ٨٩). بیستنی دەنگی دەهۆڵ لەم نموونەیەدا هەیە. |
من چ جار تێر گوهـ ل دەنگێ تە نەبوو لێ بێدەنگیا تە هێشتا د دلێ من دا دارەکا شینە سیبەرێ ل من دکەت هێشتا دگوهێن من دا سترانەکا خەمگینە دەنگ ڤەددەت. (دیوانی پیتیG، ٢٠٢١، ١٠). بیستنی دەنگی کەسێک بۆ یەکی تر و دەنگی گۆرانییەک هەیە. |
٣.١.٣.٥.١. هەستی بۆنکردن: ئەم جۆرە وێنەیە پەیوەستە بە بۆنکردن((ئیمانوێل سویدبۆرگ زانا و فەیلەسوف و ئایینگەرایی سویدی، پشنیاری کردووە کە بۆن ڕۆڵێکی ناوازەى لە ئەدەبیاتی سەدەی نۆزدەهەمدا هەبووە))، (Burrows, 2012, 51). هەستی بۆنکردن((ئەو وێنە شیعرییانە دەگرێتەوە، کە بەر هەستی بۆنکردن دەکەون و لە ڕێگەى(لووت)ەوە هەستیان پێ دەکرێت))، (عبدالله، ٢٠٢٢، ١١٦). شاعیران لەکاتی بەکارهێنانی ئەم جۆرە هەستەدا((ب زیرەکاتیا خوە هەستا خوینەری سەبارەت وێ بێهنێ د لڤینیت و چێژەکا تایبەت ل دەف خوینەری پەیدا دکەت))، (ئەبدورەحمان، ٢٠٠٧، ٩٣). ئەم وێنەیە پەیوەستە بە لایەنی بۆنەوە و لووتی مرۆڤ بەرپرسی سەرەکی ئەم جۆرە وێنەیە.
|
هەستی بۆنکردن |
هەستی بۆنکردن |
هەستی بۆنکردن |
|
نموونەى یەکەم: شیعری(تۆ نامەیەک بووی) |
نموونەى دووەم: شیعری(نهینییەک) |
نموونەى سێیەم: شیعری(ل سەر تەنویرا گوندی) |
|
تو نامەیەکا خەریب بووی وەک بالندەیەکێ مشەخت سالێ جارەکێ د سەر حەوشا مە ڕا دفڕی من دخاند، دادێ بێهن دکرێ و ب هەر دو چاڤا دگری (دیوانی پیتیF، ٢٠٢٠، ١٨). لێرەدا دایکی بۆنی نامەی دەکات. |
ئەز زارۆک بووم ئەو سنێلە ئەز و برا یێ خۆ ئێڤارەکا درەنگ ئەم چووینە مال ل دەڤێ دەرگەهی وی زلەهەک خار بێهنا جگارا ژ دەڤی دهات من دو زللەهـ بێهنا ماچێن کچا جیرانا ژ من دهات (دیوانی پیتیD، ٢٠١٨، ٩٦). لێرەدا بۆنی جگارە و بۆنی ماچ هەیە. |
نوکە ژی هەر جارەکا بێهنا نانێ گەرم دهێتە من، د تەنویرێ دا دەستەکێ شۆر، ل سەر لێڤا وێ دو رویێن سۆر، دهێنە بەر چاڤێن من. (دیوانی پیتیG، ٢٠٢١، ٩٢). لەم نموونەیەدا هەستی بۆنکردن بە نانی گەرم هەیە. |
٣.٥.١. ١. ٤. هەستی تامکردن: تامکردن پەیوەستە بە خواردن لە ڕێگای زمانەوە((تام واتای پەیوەندی نێوان مرۆڤ و خواردنە))، (Zhu, 2016, 304). تامکرن لەڕووی مێژووییەوە))یەکەم و ئاشناترین چیرۆک تایبەتە بە بناغەی جوانیناسیی مۆدێرن لە سەردەمی سەدەی هەژدەهەمدا، کە پێی دەوترێت "سەدەی تام"، کە لەم ماوەیەدا تام نەک تەنها خوازەیەک بوو بەڵکو چوارچێوەیەکی زۆر چەمکی بۆ لێکۆڵینەوە فەلسەفیەکانی جوانی دابین دەکات))، (Korsmeyer, 2017, 20). هەستی تامکردن ئەو جۆرە هەستەیە کە((شرینی و تاڵی و سوێری و ترشی و تامە جۆر بەجۆرەکانی میوە و خواردەمەنی دەگرێتەوە))، (کاک امین، ٢٠٢١، ١١). خوێنەر لەکاتی شیعر خواندنەوەدا لە ڕێگای وشەکان هەست دەکات کە شاعیر جۆرە تامێکی بە شیعرەکە داوە.
|
هەستی تامکردن |
هەستی تامکردن |
هەستی تامکردن |
|
|
نموونەى یەکەم: شیعری(ئەز و ئەو) |
نموونەى دووەم: شیعری(گۆل و چیا) |
نموونەى سێیەم: شیعری(نە مرنێ ئەز دڤێم نە من ژیان) |
|
|
سپێدێ وەکی من درەنگ ژ خەو رادبیت دگەل من چایەکا کێم شەکر ب پاریەکێ نان و ماستی ڤەدخۆت و دو جگارا ب سەر دا دکەت (دیوانی پیتیE، ٢٠١٩، ٨٩). لەم نموونەیەدا هەستی تامی چایەکی کەم شەکر هەیە. |
رویبار بوو هەرکینا وی ل چۆل و چیا دەنگ ڤەددا دەما زانی دەریا ب ئاڤا وی شرین نابیت دەڤ ژ هەرکینا خۆ بەردا (دیوانی پیتیH، ٢٠٢٤، ٢٦). لەم نموونەیەدا هەستی ئاوی شرین هەیە لەکاتی خواردنەوەى ئاوەکە.
ناوی ئەم شیعرە(گۆل و چیا)نییە، بەڵکو لەسەر زاری شاعیر، ناوی ڕاستی ئەم شیعرە(بۆل و چیا)یە. |
وەرن، ئەى هەمی هۆڤێن ئاڤێ! وەرنە من! دناڤ ڤێ دەریایا سویر و تال دا، شرینتر ژ خوینا من، چ هەیە؟ لەم نموونەیەدا هەستی تامی ئاوی سووێر و ئاوی تاڵ و تامی خوێنی شرین هەیە. (دیوانی پیتیC، ٢٠١٦، ٩). |
٥.١.٣.٥.١. هەستی دەست لێدان: دەست لێدان زۆربەى جاران بە ویستی مرۆڤەکانە و((دەست لێدان بەشێوەیەکی گشتی لەنێو پێنج هەستی دەرەکیدا هەژمار دەکرێت))، (Fulkerson, 2010, 7). ئەم هەستە مەبەستی لە((ئەو وێنەیەیە کە لە دەست لێدانەوە سەرچاوە دەگرێت، و هەستى دەست لێدان پەیوەندی بە نووکی پەنجەکانەوە هەیە))، (زكري، 2016، 62). هەستی دەست لێدان گرنگی خۆی هەیە لە ئاشکراکردنی هەندێ شت کە لەڕێگای چاوەوە دەکرێت نەزانرێت، چونکە((هەندێ کرداری وەک(گەرم، سارد، نەرم، ڕەق، هتد) بە دەست لێدان یاخود بەرکەوتنی هەستیان پێدەکرێ، بۆیە ئەو وێنانەى بە یەکێک لەم کردارانە بکێشرێت بەر ئەم جۆرە شێوازە دەکەوێت))، (ئەحمەد، ٢٠١٤، ٢٢٢). بۆ زانینی ئەم هەستانەش((سیستەمی هەستیاری جەستەیی بەرپرسیارە لە تێگەییشتنمان لە دەست لێدان))، (Bayram …ect, 2022, 1). چونکە دەست لێدان بریتییە لە گرتن یان بەردانی شتێک و گواستەنەوەى زانیاری بۆ مێشکی مرۆڤ.
|
هەستی دەست لێدان |
هەستی دەست لێدان |
هەستی دەست لێدان |
|
نموونەى یەکەم: شیعری(ل رێکا چەلێ) |
نموونەى دووەم: شیعری(جام و سێل) |
نموونەى سێیەم: شیعری(دبن ئاخێ ڤە) |
|
ئەڤە حەفت سەعەتە، ل بەر ڤێ بەفر و بارانێ، ب سەر ڤی ژێهەلی دکەڤیت. ئەڤە حەفت سەعەتە رح دسەردا چووی و هندی دهێتێ، دلێ وێ ناگریت دەستا ژێ بەردەت. هندی دهێتێ دەستێ وێ ناگریت جەگەرا خۆ بن ئاخ و بەر کەت. (دیوانی پیتیB، ٢٠١٢، ٤١). لەم نموونەدا دەستگرتن هەیە و نەویستنی دەست بەردانی کەسێک هەیە. |
یەکەم گولیا گەنمی من دری یەکەم نان من هاڤێتە سەر سێلێ کێ ئاگرێ من ڤەمراند؟ کێ نانا من رەڤاند؟ کێ ئەڤ هەمی کولبە ل من ڕاکر؟ (دیوانی پیتیG، ٢٠٢١، ٤٠). لێرەدا دەست بەدروون و نان فڕێدان و هەڵگرتنی شتێک هەیە، کە ئەمانە هەموویان پەیوەستن بە دەستی مرۆڤەوە. |
دبن ئاخێ ڤە نامەیەک هەیە کین و ئەڤینێ ب هەڤرا نڤیسییە خوداوەندێن خێر و شەڕی واژۆ کریە دەستەکی ئینایە و دەستەکی بریە رویبارێن خوینێ دناڤ زەڤیێن ئاگری دا ڤەشارتییە (دیوانی پیتیC، ٢٠١٦، ٦٤). لەم نموونەیەدا نووسینێک و واژۆیەک و شاردنەوەیەک هەیە، کە ئەمانە هەموویان پەیوەستن بە دەستی مرۆڤەوە. |
٤.٥.١. جۆرەکانی وێنەى هونەری لە ڕووی ڕوونبێژییەوە:
١.٤.٥.١. ڕوونبێژی یەکەمین هونەری زانستی ڕوانبێژییە، ئێمە لەم توێژینەوەیەدا باس لە هەریەک لە هونەرەکانی ڕوونبێژی دەکەین و بەهێنانەوەى نموونەى شاعیری خۆمان، وێنەکانیش دابەشی ئەم چوار جۆرانە دەبن:
١.١.٤.٥. وێنەى لێکچواندن: ئەمە وێنەیەکی چواندنە، واتە شاعیر شتێک وەکو شتێکی تر لێدەکات.
|
وێنەى لێکچواندن |
وێنەى لێکچواندن |
وێنەى لێکچواندن |
|
|
نموونەى یەکەم: شیعری(هندەک خەم) |
نموونەى دووەم: شیعری(نە با من سوار دکەت نە ئاخ من پەیا دکەت) |
نموونەى سێیەم: شیعری(دیدارا تە) |
|
|
هندەک خەم ئاڤا نابن وەک پیستێ مە نە ژ مە ڤەنابن. (دیوانی پیتیF، ٢٠٢٠، ٥٩). ____ لێچوو: هندەک خەم. لەوچوو: ئاڤأ نابن. ئامرازی لێکچواندن: وەک ڕووی لێکچواندن: ژ مە ڤەنابن. جۆری لێکچواندن: (مەعنەوی- ماددی). ڕوونکردنەوە: شاعیر لە(هەندێک خەم) بە (پێستنی ئێمەى چواندووە)، بەو واتایەی کە ئەم خەمانە هەمیشە پێمانەوە لکاون. |
رۆژێن کورت و تاری شەڤێن ڕەش و بێ داوی وەک کۆرەمارەکێ د گەردەنا من ئالیاینە و ئەز مرم بۆ فڕەکا بای و چەنگەکێ هەتاڤێ (دیوانی پیتیC، ٢٠١٦، ٣٦-٣٧). ____ لێچوو: رۆژێن کورت و تاری شەڤێن ڕەش و بێ داوی. لەوچوو: کۆرەمارەک. ئامرازی لێکچواندن: وەک ڕووی لێکچواندن: ئالیای. جۆری لێکچواندن: (مەعنەوی- ماددی). ڕوونکردنەوە: شاعیر لە(رۆژێن کورت و تاری) و (شەڤێن ڕەش و بێ داوی) بە کۆرەمارەکی چواندووە، بەو واتایەی کە لێمان ئالیاینە و هەناسەمانیان تەنگ کردووە و ڕووناکیشی نەهێلاوە لەژیاندا. |
دو بەندێن سترانەکێ نە چاڤێن تە پۆرا تە سەما دو رێزێن هەلبەستەکێ نە لێڤێن تە گرنژینا تە سەروا.
کەڤالەکێ رەنگینە بەژنا تە خەیالا من دیوارێ خەونا
ئەفسانەیەکا دێرینە ئەڤینا تە دلێ من داستانا خەما.
دیدارا تە جامەکا شەرابێ بوو د دەستێن قەدەرێ دا شکەست و من فڕەک لێ نەدا (دیوانی پیتیG، ٢٠٢١، ٨١-٨٢). ____ لێچوو: چاڤێن تە. لەوچوو: دو بەندێن سترانەکێ. لێچوو: پۆرا تە. لەوچوو: سەما. لێچوو: لێڤێن تە. لەوچوو: دو رێزێن هەلبەستەکێ. لێچوو: گرنژینا تە. لەوچوو: سەروا. لێچوو: بەژنا تە. لەوچوو: کەڤالەکێ رەنگین. لێچوو: خەیالا من. لەوچوو: دیوارێ خەونا. لێچوو: ئەڤینا تە. لەوچوو: ئەفسانەیەکا دێرین. لێچوو: دلێ من. لەوچوو: داستانا خەما. لێچوو: دیدارا تە. لەوچوو: جامەکا شەرابێ. جۆری لێکچواندن: لێکچواندنی ڕەوان.
ئامرازی لێکچواندن و ڕووی لێکچواندن نەهاتوونە
ڕوونکردنەوە: شاعیر بەهێزترین جۆری لێکچواندنی لەم نموونەیەدا بەکارهێناوە، ئاشکرایە کە بەتەنیا(لێچوو + لەوچوو) هێناوە، لێرەدا شاعیر کە چاوی ئەوی بە دووبەندی گۆرانییەکی چواندووە، واتە هەر چاوێکی ئەو دووبەندی گۆرانییەکی هەیە و پرچەکەى بە سەما چواندووە، واتە لەڕوانگەى جولەوە وەک سەما جولەى هەیە و لێوەکانی بە دووڕێزی شیعریکی چواندووە و زەردەخەنەکەى بە سەروا چواندووە، واتە چێژبەخش و دیار و جوانە و بەژنی ئەوی بە تابلۆیەکی ڕەنگین چواندووە و خەیاڵی خۆیشی بە دیواری خەمی چواندووە و خۆشەویستی ئەو بە ئەفسانەیەکی کۆن چواندووە و دڵی خۆیشی بە داستانی خەم چواندووە و دیدارەکەی ئەویش بە جامێکی شەڕابی چواندووە. |
٢.١.٤.٥.١. وێنەى خواستن: ئەم ڕەگەزە بریتییە لە خواستنی وشەیەک، و خواستن((لەڕاستیدا لێکچواندنێکی چڕکراوەیە، کە یەکێک لە لایەکی لابراوە))، (رودمعجنى، ١٣٨٩، ٩٣). مەبەست لە لایە لابراوەکە بریتییە لە(لێچوو یان لەوچوو)، کە بە لابردنی یەکێک لەمانە، خواستن دروست دەبێت(عەلائەدین سەجادی) لەبارەى خواستنەوە دەڵێت: ((ناساندنى خواستن ئەوەیە کە وشەیەک لە شتێکا بەکارهێنراوە کە ئەو شتە چوێنراوە بە گوزارە رەسەنى وشەکە لەبەر پەیوەندیەکی لێکچوون-مشابە))، (سجادی، ١٩٧٨، ٦٤). دەبێت وریای ئەوەبین کە((خواستن جیاوازی لەگەڵ لێکچووندا لەوەدایە، کە لە لێکچووندا(لێچوو، لەوچوو) بوونیان هەیە، بەڵام لە(خواستن)دا تەنها یەکێک لەو دووانە دێت))، (نصرالله، ٢٠٢٢، ١٨٤). خواستن بەگشتى دوو جۆرى هەیە خواستنى ئاشکرا و خواستنى درکاو:
أ- خواستنى ئاشکرا: ئەو دەربڕینەیە کە لەوچوو بێت و لێچوو لابرابێت.
ب- خواستنی درکاو: ئەو دەربڕینەیە کە لێچوو باسکرابێت و لەوچوو باسنەکرابێت، (کیا وألخ، ١٣٩٤، ١١٠).
بۆ زیاتر تێگەییشتن لەم دوو پێناسەیە دەتوانین خواستنی ئاشکرا و درکاو بەم نموونانە بناسێنین، بۆ نموونە ئەگەر وتین(لە قوتابخانە شێر بەیەکەم دەرچوو) ئاشکرایە کە مەبەست لە شێری ڕاستەقینە نییە، بەڵکو مەبەستی لە قوتابیێکە کە وەک شێر زیرەکە، واتە دەتوانین بییکەینەوە ڕستەی ئاسایی و بڵێین(لە قوتابخانە ئەو قوتابییەی وەکو شێر بەیەکەم دەرچوو)، لێرەدا ئەو قوتابییە دەبێتە لێچوو، شێر دەبێتە لەوچوو، بەو پێیەی کە لە ڕستەکەماندا(شێر) هاتووە و شێریش لەوچووە، کەواتە ئەم جۆرەیان دەبێتە خواستنی ئاشکرا. بەڵام بۆ نموونە کاتێک دەڵێین(دڵی محمد مەشکێنە) ئاشکرایە کە دڵ وەک شووشە نییە کە بێتە شکاندن، بەڵکو شکاندن بە گشتی سیفەتی شووشەیە، ڕستەی ڕاستەقینە بۆ ئەم نموونەیە بریتییە لەوەی کە بڵێین(دڵی محمد وەکو شووشەیەک مەشکێنە)، بەم شێوەیە دڵی محمد دەبێتە لێچوو و شووشە دەبێتە لەوچوو، بەو پێیەی کە لە ڕستەکەماندا دڵی محمد هاتووە و لە شیکارەکەدا دەرکەوت کە دڵی محمد لەوچووە، کەواتە ئەم جۆرە دەبێتە خواستنی درکاو.
|
وێنەى خواستن – خواستنی ئاشکرا |
وێنەى خواستن – خواستنی ئاشکرا |
وێنەى خواستن – خواستنی ئاشکرا |
|
||
|
نموونەى یەکەم: شیعری(پێلاڤسۆر و گورگ) |
نموونەى دووەم: شیعری(نەورۆز دوهی و ئەڤرۆ) |
نموونەى سێیەم: شیعری(قابیل و قەل) |
|
||
|
ب دو چاڤێن تژی ڕک و تلا شەهدێ گۆتە گورگەکی تژی سەر ملێن وی ستێرک و ستری: من نەچنیەکێ نانێ ژ وە دڤێت نە فڕەکا ئاڤێ (دیوانی پیتیH، ٢٠٢٤، ١٥). ڕوونکردنەوە: مەبەستی شاعیر لە گورگ نییە، بەڵکو مەبەستی کەسێکە کە وەک دڕندەیی وەک گورک وایە، وەک چۆن بڵێین(ئەو کەسەی وەکو گورگ). |
ل وەلاتەکی..ئەژدەهایەک ب تنێ هەبوو هەتا سەر و تاج لێ هاتینە هەڕشین هزار سەر هاتنە بڕین. (دیوانی پیتیA، ٢٠٠٤، ٤٩). ڕوونکردنەوە: مەبەستی شاعیر لێرەدا لە ئەژدیها نییە، بەڵکو مەبەستی لە کەسێکە کە وەک ئەژدیهایە، وەک چۆن بڵێین(ئەو کەسەی وەک ئەژدیها). |
جارەکا دی تەرمێ هابیلی ل بەر لنگێن قابیلی یە و قابیل ل بەندا قەلێ یە. (دیوانی پیتیF، ٢٠٢٠، ٩٩). ڕوونکردنەوە: مەبەست لە هەردوو وشەى(هابیل و قابیل)، واتا ڕەسەنەکەى نییە، بەڵکو مەبەستی شاعیر لە(کوژرا و بکوژ)ـە، وەک چۆن بڵێین(ئەو کوژراوەى وەکو هابیل) و (ئەو بکوژەى وەکو قابیل). |
|
||
|
|
|
||||
|
وێنەى خواستن – خواستنی درکاو |
وێنەى خواستن – خواستنی درکاو |
وێنەى خواستن – خواستنی درکاو |
|||
|
نموونەى یەکەم: شیعری(تایەکا سار) |
نموونەى دووەم: شیعری(شکەستن) |
نموونەى سێیەم: شیعری(ئەنفال) |
|||
|
تو هندە شەڤا وەک تایەکا سار من دگری. ئەز هەمی هەلبەستێن خۆ ب سەر خۆ داددەم و من گەرم نابیت. (دیوانی پیتیH، ٢٠٢٤، ٨٦). ڕوونکردنەوە: بێگومان کەس ناتوانێت شیعر بەسەرخۆیدا بدات، بەڵکو ئەوە بەتانی و لحێف و شتی ترن کە مرۆڤ بەسەرخۆیدا دەدات تاوەکو گەرم ببێتەوە، وەک چۆن بڵێین(هەلبەستەکانی خۆی وەک بەتانی یان لحێف بەسەرخۆیدا دەدات). |
دلێ من شکەست ئەڤە سیهـ سال بۆرین هێشتا ئەز نەشێم نێرگزەکێ پێ راکەم د بەر سەرێ تە راکەم (دیوانی پیتیD، ٢٠١٨، ١٣٠). ڕوونکردنەوە: ئاشکرایە کە دڵ ناشکێت، بەڵکو شکانە ڕاستەقینەکە وەک شووشە و پیالە و شتەماددییەکانی بێ گیانن کە دەشکێن، ئێمە لێرەدا دەتوانین بڵێین کە(دڵی من وەک شووشە شکا). |
ستەم رەڤی.. تاج هەرفین کەتنە سەر گیفکێ دیرۆکێ بوهار شین بوو، گول بشکڤین ئەڤە بوو داویا چیروکێ (دیوانی پیتیB، ٢٠١٢، ٤٠). ڕوونکردنەوە: شاعیر(غاردان)ی لەگەڵ(ستەم)ی بەکارهێناوە، ئاشکرایە کە ستەم ناتوانێن غاربدات، بەڵکو غاردان ئیشی مرۆڤە یانیش ئاژەڵە کاتێک هەڵدێت، ئێمە بۆ ئەمە دەتوانین بڵێین کە(ستەم وەک مرۆڤ غاریدا). |
|||
٣.١.٤.٥.١. وێنەى خوازە: خوازە یەکێکە لە ڕەگەزە گرنگەکانی ڕوونبێژی خوازە بریتییە لە((وشەیێکی بەکارهاتوو بۆ غەیری ئەو واتایەی بۆی دانراوە))، (عەبدوڵڵا، ٢٠١٣، ١٧٤). ئەم ڕەگەزە بەو واتایە دێت کە وشەیەک بە واتای ڕاستەقینەکەی وشەکە بەکار نایەت، بەڵکو مانایەکی تری لە پشتە، ئەم جۆرە ڕەگەزە بە گشتی دابەشی دوو جۆر دەبێت، بریتین لە:
أ- خوازەى زمانى(المجاز اللغوي): بەکارهێنانى وشەیەکە کە دووربێت لە واتاى ڕاستى خۆی.
ب- خوازەى ژیری(المجاز العقلي): بریتییە لە گواستنەوەى کارى دەستەواژە بۆ واتاى خوازەیی. (أبوالعدوس، ٢٠٠٧، ١٧٠).
لە خوازەی زمانیدا بەتەنها یەک وشە مانای خۆی دەگۆڕێت، بۆ نموونە وەک چۆن بڵێین(من پێنووسم نییە بۆ خوێندنەوەی ئەم پەڕتووکە)، مەبەست لە پێنووس ، ئەو پێنووسە نییە کە بەپارە دەکڕین، بەڵکو مەبەستی سەرەکی لە وشەى پێنووس واتە(خوێندن)، واتە من خوێندنم نییە تاوەکو ئەم پەڕتووکە بخوێنمەوە، هەروەها خوازەى ژیری بریتییە لەوەى کە دەستەواژەکە بەتەواوی لەڕووی ماناوە درووست نییە و مەبەستێکی تری لەپشتە، وەک چۆن بڵێین(بەردی سەبرگرتن شرینە) لەم نموونەیەدا ڕستە بەتەواوی مانای لێک ئاڵۆزە و مانایەکی تری لە پشتە، ئەو مانایەش ئەوەیە کە چۆن بڵێین سەبر بگرە، یانیش بڵێین با بێنت فرە بێت.
|
وێنەى خوزاە – خوازەی زمانی |
وێنەى خوزاە – خوازەی زمانی |
وێنەى خوزاە – خوازەی زمانی |
|
نموونەى یەکەم: شیعری(چیرۆکا نامەیەکێ) |
نموونەى دووەم: شیعری(جام و سێل) |
نموونەى سێیەم: شیعری(ناس) |
|
من خۆ هاڤێتە ناڤ مالا تە بۆ من نامەیەکا عەشقێ بنڤیسە ئەز هەر جارەکا وێ دبینم لال دبم. (دیوانی پیتیD، ٢٠١٨، ١٠٧). ڕوونکردنەوە: مەبەستی شاعیر لە وشەى(لال) ئەوە نییە کە کاتێک یارەکەى دەبینێت ڵال دەبێت، بەڵکو مەبەستی ئەوەیە کە کاتێک ئەوی دەبینێت ناتوانێت قسەبکات و هیچ قسەى بۆ نایەت و بێ دەنگ دەبێت. |
یەکەم ئویشیێ تری من چنی یەکەم جاما شەرابێ من تێ کر کێ رەزێ من سۆت؟ کێ جاما من دەرنشیڤ کر؟ کێ ئەڤ هەمی بیابانە، ب گەوریا من دا کر؟ (دیوانی پیتیG، ٢٠٢١، ٣٩). ڕوونکردنەوە: مەبەست لە وشەى(بیابان) بیابان نییە، بەڵکو مەبەستی شاعیر لە(شەڕاب)ـە، شاعیر دەڵێت بە یەکەم چینی ترێ ئەمن جامێکی شەڕابم تێکرد و ئاگام لەخۆ نەما، ئینجا شاعیر دێتەوە هۆش خۆی و دەڵێت کێ ڕەزی منی سوتاند؟ و کێ پیالەکەمی سەراوژێرکرد؟ و دەڵێتەوە کێ ئەم هەموو بیابانە کە(مەبەستی لە شەڕابە) بەگەرووی مندا کرد؟. |
ئەز رۆژێ ناس دکەم ئەز هەیڤ و ستێران ناس دکەم ئەز با و بەفر و بارانێ ناس دکەم ئەز دار و بالندا ناس دکەم ئەز گول و گیا ناس دکەم ل ڤی باژێری من گەلەک ناس هەنە. (دیوانی پیتیH، ٢٠٢٤، ٩٨). ڕوونکردنەوە: لەم نموونەیەدا شاعیر دەڵێت(ل ڤی باژێری) واتە لەم شارە، واتا ڕەسەنەکەى بریتییە لە خەڵکی ناو شارەکە، چونکە کە دەڵێی شار واتە شەقام و کۆڵان و خانووو و زۆی تر.... بەڵام شاعیر مەبەستی لە شەقام و خانوو و ئەم شتانە نییە، بەڵکو مەبەستی لە خەڵکی ناو شارەکەیە |
|
وێنەى خوزاە – خوازەی ژیری |
وێنەى خوزاە – خوازەی ژیری |
وێنەى خوزاە – خوازەی ژیری |
|
نموونەى یەکەم: شیعری(هۆسا) |
نموونەى دووەم: شیعری(من تو دڤێی) |
نموونەى سێیەم: شیعری(دسەرداچوویەک) |
|
هۆسا پەری! تە ئەز هێلام رۆژا ئەڤینا من و خۆ تە ئاڤا کر بەری بهەلێت کانییا هیڤی و ئومێدا تە شێلی کر بەری بزێت (دیوانی پیتیA، ٢٠٠٤، ٨٣). ڕوونکردنەوە: دیارە کە ڕۆژی خۆشەویستی ئاوا نابێت، بەڵکو مەبەستی شاعیر بریتییە لە کۆتایی هاتنی پەیوەندییەکە + کانی هیوایەکان ناتوانن وەک ئاو شێلی ببن، بەڵکو مەبەستی شاعیر بریتییە لە تێکچوونی هیوایەکان پێش بەیەک گەشتن. |
"من تو دڤێی" کوفریەک نەبوو من کری تە هۆسا زوی ئەزمانێ من بڕی رۆژا حەشرێ رانەبوو بوو تە ئەز هاڤێتمە ناڤ ئاگری (دیوانی پیتیC، ٢٠١٦، ١٢٥). ڕوونکردنەوە: مەبەستی شاعیر ئەوە نییە کە زمانی ئەو هاتووتە بڕین، بەڵکو مەبەستی ئەوەیە کە هیچ بواری قسەکردنت پێم نەدا و بە تووندی لە دژی من کاردانەوەت هەبوو. |
- هۆ دژمنێ خودێ ئەڤە چیرۆکا منە، بەری ئەز سەرێ تە بفڕینم (دیوانی پیتیD، ٢٠١٨، ١٣٩). ڕوونکردنەوە: مەبەست لەم نموونەیە فڕاندنی سەر نییە، بەڵکو مەبەست لێی کوشتن و مردنەکەیتی. |
٤.١.٤.٥.١. وێنەى درکە: درکە بریتییە لە شاردنەوەی واتای ڕاستەوخۆیی، و ڕەگەزی درکەی کۆتا بەشە لە زانستی ڕوونبێژی، درکە بریتییە لە((دەربرینا دەستەواژە یان رستەیەکیە کو مەرەم پێ واتایا یا وێ یا دویرە کو ڤەشارتی و بەرزەیە))، (نازێ، ٢٠١٢، ٨٧). وەک چۆن بڵێین کەسێک بڵێت(من هەمیشە چاوم کراوەیە) مەبەست لەم ڕستەیەدا ئەوە نییە کە کەسێک بڵێت من چاوم داناخەم و کراوەیە، بەڵکو مەبەستی لەوەیە کە من هەمیشە ئاگاداری جموجۆلەکانم و دەزانم چ دەگوزەرێ و چ هەیە و چ نییە، کەواتە درکە((پەیوەندی بە ماناوە هەیە نەک وشە))، (خضر، ٢٠١١، ١٩٧). بەکارهێنانی وێنەى درکەیی لە زمانی ئەدەبیدا بەتایبەتی لە زمانی شیعرید((زمانێکی هەواڵی نییە، بەڵکو زمانێکی هونەرییە، و هەر چەند ڕەهەندی زیاتری تێدابێت، ئەم زمانە جوانتر دەبێت))، (خویشتن دار- محمدی، ١٣٩٤، ٢٠٤). ئەم ڕەگەزە پێمان دەڵێت کە قسە و دەربڕینەکانی ئێمە جگە لە واتای سەرەوەیی مەبەست و نیازێکی تری شاراوەیی لەگەڵە.
|
وێنەى درکە |
وێنەى درکە |
وێنەى درکە |
|
نموونەى یەکەم: شیعری(گۆرەکێ ڤالا) |
نموونەى دووەم: شیعری(سبە نەکە گری دایێ!) |
نموونەى سێیەم: شیعری(نەخشێن شکەفتا چارستوین) |
|
کوشتن و تەرمێ وی نەدانە ڤێ. هەتا مری چاڤێ وێ ما ل رێ. وێ نە تەرمێ وی دیتبوو، نە گۆڕا وی. دەما مری وەسیەتەک ل پاش خۆ هێلا: "گەر ئەز مرم ب رەخ گۆڕێ من ڤە جهێ گۆڕەکێ پێلنە ڤالا" (دیوانی پیتیH، ٢٠٢٤، ٣٣). ڕوونکردنەوەى مانا ڕاستەقینەکەی درکە: وێنەى درکەیی بریتییە لەوەى کە ئەم کەسە داوادەکات کە ئەگەر من مردم، ئەو کەسەی کە دیارنییە ئەگەر بینیتانەوە، ئەو لەلای من بنێژن. |
سبە.. دایێ! هێشتا تاری.. بەری رۆژ بێتە ڤی واری.. بەری هێلین ڤالا ببن.. بەری پالە هشیار ببن... من و سێدارێ ژڤانە! (دیوانی پیتیA، ٢٠٠٤، ٢٥). ڕوونکردنەوەى مانا ڕاستەقینەکەی درکە: ئەم شیعرە ئەو ماناییە درکەیە دەگەیەنێت کە بەیانی ئەو لە ژیاندا نامێنێت و دەمرێت، واتە بەواتای مردن دێت ئەم درکەی ئەم شیعرە. |
دارەکا تە زڤستانێ بڕی هاڤینێ ل سیبەرا وێ نەگەڕە دارەکا تە زڤستانێ بڕی هاڤینێ بۆ سیبەرا وێ نەکە گری! (دیوانی پیتیE، ٢٠١٩، ٧٤). ڕوونکردنەوەى مانا ڕاستەقینەکەی درکە: واتای درکەیی بریتییە لەوەى کە ئەگەر مرۆڤ ئیشەکی کرد، دەبێت بیر لە قۆناغی دوای ئەویش بکاتەوە. بەکۆی گشتی ئەم نموونەیە هەڵگری واتایەکی(پەشیمانی)یە، لە دوای ئەنجامدانی هەر کارێک. |
ئەنجام
١- شاعیر کاتێک وێنەی هونەری درووستدەکات بەو واتایەیە کە ئەم شاعیرە لەجیاتی پێنووسی نیگارکێش، پێنووسی بە نووک هەڵدەبژێرێت و بە وشە وێنەیەکی هونەری بەرز درووستدەکات.
٢- شاعیر بۆی هەیە لە شیعردا بەتەنیا یەک وێنە بەکاربێنێت، و هەروەها دەتوانێت زیاتر لە وێنەیەک بەکاربێنێت، هەموو شاعیرێک ناتوانن ببنە شاعیر ئەگەر لە بەکارهێنانی وێنەی شیعری دەست باڵا نەبێت.
٣- شاعیر(موئەیەد تەیب) لە ڕێگای بەکارهێنانی وێنە جۆراوجۆرەکانی شیعری، جەوهەرێکی نەمری بە شیعرەکانی داوە، بەم شێوەیە جیاوازی نەبووە لەگەڵ وێنەکێشێک.
٤- سەنگی وێنەى شیعری ئەوکاتە بەدیار دەکەوێت کە شیعر پێویستی بە ورژاندنی دەروونی هەیە، چونکە ورژاندی دەروون واتە هەستکردنە بە شتێک کە ئاڵۆزی یان کاریگەری تێیدا درووست دەبێت.
٥- ئەرکی وێنەی شیعری لە بواری ئەدەبیدا بریتییە لە درووستکردنی خەیاڵێکی ئەدەبی، کە پڕاوپڕە لە فیکر و لێکدانەوە و چۆنیەتی بەهونەر کردنی شیعرەکە، ئەم وێنەیەش بەپێی گۆڕینی کات گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
لیستی سەرچاوەکان
1- پەرتووکی کوردی:
ئەحمەد، پەخشان عەلی(٢٠٠٩)، شێوازی شیعری گۆران، سلێمانى، چاپخانەى: رەنج.
ئەحمەد، صافیە محەمەد(٢٠١٤)، شێوازی شیعرە کوردییەکانى پیرباڵ مەحموود، چاپی یەکەم، هەولێر، چاپخانەى: رۆژهەڵات.
ئەمین، عەبدولقادر محەمەد(٢٠٠٢)، وێنەى شیعری لە رێبازی رۆمانسیی کوردی دا، سلێمانی، زنجیرە کتێبی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.
بامەرنی، عبدالرحمن(٢٠١٤)، تێکست و شرۆڤەکرنێن رەخنەیی، چاپا ئێکێ، دهۆک، چاپخانا پارێزگەها دهۆکێ.
بامەڕنی، نەوزاد عەبدولڵا(٢٠٠٧)، ئایدولۆژیا د هۆزانێن(جگەر خوین)ی دا، چاپا ئێکێ، دهۆک، چاپخانا: خانی.
چەلکی، مەسعوود یاسین(٢٠١٢)، رۆڵی هونەرێن ڕوونبێژیێ د چێکرنا وێنێ هۆزانێ کوردیدا، هەولێر، چاپخانەى: حاجی هاشم.
ڕەزا، ئەحمەد(٢٠٠٧)، هونەری شیعر نووسین، چاپی یەکەم، سلێمانی، چاپخانەى: دەزگای ناوەندی ڕاگەیاندن.
رەئوف، د. لوقمان(٢٠١٦)، دەقی شیعری کوردی لەروانگەى سیمۆلۆژییەوە(١٩٥٠-١٩٧٥)، چاپخانە: حەمدی
سجادی، علاء الدین(١٩٧٨)، خۆشخوانى(گوزارەکارى. ڕەوانکاری. جوانکارى)، بەغدا، چاپخانەى: مەعارف.
شەوڕۆ، فازیل(٢٠١٢)، دەنگ لە شیعری کەریم دەشتیدا، هەولێر، چاپخانەى حاجی هاشم.
عومەر، ئاسۆ(٢٠٠٩)، بەهای ئێستاتییەکانى شیعر لای پیرەمێرد و شێخ نوری شێخ ساڵح و گۆران، چاپی یەکەم، دهۆک، چاپخانەى: خانی.
عیسی، هاوژین سلیوە(٢٠٠٩)، بنیاتی وێنەى هونەری لە شیعری شێرکۆ بێکەس دا، چاپی یەکەم، سلێمانى، چاپخانەى: دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.
عەبدوڵڵا، پ. ی. د. ڕۆژان نوری(٢٠٢٢)، میتافۆڕ لە شیعردا، چاپی یەکەم، چاپخانە: چوارچرا.
عەبدوڵڵا، د. ئیدریس(٢٠١٣)، کۆوانەکانى ڕەوانبێژی، چاپی یەکەم، هەولێر، چاپخانەى: منارە.
گەردی، ژوان عەبدولسەلام عەزیز(٢٠١٨)، شێواز لە شیعرەکانی کامەران موکری لە ژێر ڕۆشنایی قوتابخانەی<<فیلۆلۆجی لیۆ شپیتزەر>>دا، چاپی یەکەم، هەولێر، چاپخانەى: ڕۆشنبیری.
مستەفا، د. محمد فازل(٢٠١١)، دەنگی پیرەمێرد لە بزووتنەوەى شیعری نوێی کوردیدا، چاپی یەکەم، هەولێر، چاپخانەى: ڕۆژهەڵات.
مەحموود، د. ئازاد ئەحمەد(٢٠٠٩)، بونیاتی زمان لە شیعری هاوچەرخی کوردیدا(١٩٨٥-٢٠٠٥)، هەولێر، چاپخانەى: حاجی هاشم.
مەلازادە، دکتۆر ڕێبوار محمد(٢٠٢٠)، تیۆری ئەدەبی، چاپی یەکەم، ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە.
نهێلی، نعمت الله حامد(٢٠١٠)، دەراڤەک ژ رەخنێ(رەخنە و ڤەکۆلین)، چاپا ئێکێ، دهۆک، چاپخانا: هاوار.
2- پەرتووکی عەرەبی:
ابو دیب، کمال(١٩٨٤)، جدلية الخفاء والتجلي- دراسة بنيوية في الشعر، الطبعة الثالثة، بيروت، الناشر: دار المعلم للملايين.
الجرجاني، عبدالقاهر بن عبدالرحمن بن محمد(1984)، قرأه و وعلق عليه: أبو فهر محمود محمد شاكر، القاهرة، الناشر: مكتبة الخانجي.
دي لويس، سيسل(1982) الصورة الشعرية، ترجمة: د. احمد نصيف الجنابي- مالك ميري- سلمان حسن ابراهيم، العراق، الناشر: دار الرشيد.
زاید، د. علی عشری(٢٠٠٢)، عن بناء القصيدة العربية الحديثة، الطبعة الرابعة، القاهرة، الناشر: مكتبة ابن سينا.
کوهن، جان(١٩٨٦)، بنیة اللغة الشعریة، ترجمة: محمد الوالي- محمد العمري، الطبعة الاولى، المغرب، الناشر: دار تويفال.
هلال، الدكتور محمد غنيمي(1997)، النقد الأدبي الحديث، القاهرة، الناشر: دارنهضة مصر للطباعة والنشر والتوزيع.
٣- پەرتووکی فارسی:
پرین، لارنس(١٣٨٣)، دربارە شعر، ترجمە: فاطمە راکعی، چاپ سوم، ایران، کتابخانە: ملی.
رودمعجنى، دکتر محمود فتوحی(١٣٨٩)، بلاغت تصویر، چاپ دوم، تهران، مرکز پخش: انتشارات سخن.
٤- پەرتووکی ئینگلێزی:
Hollander, John- Weber, Joanna(2001), Words for Images A Gallery of Poems, United States of America, Yale University Art Gallery.
٥- نامەى ماستەر کوردی:
أحمد، هدی صدیق(٢٠١٣)، بنیاتێ هونەری د هۆزانێن(عبدالرحمن مزوری)دا، ناما ماستەرێ، بەشێ کوردی، فاکۆلتیا زانستێن مرۆڤایەتی – سکۆلا ئادابێ، زانکۆیا دهۆک.
ئەبدورەحمان، حسێن ئوسمان(٢٠٠٧)، رۆلێ(پارادۆکس)ێ د پێکهاتا وێنێ هۆزانێدا(کرمانجیا سەری) وەک نموونە، ناما ماستەرێ، بەشێ کوردی، کۆلیژا ئادابێ، زانکۆیا دهۆک.
ئەحمەد، گوڵەباغ حوسێن(٢٠١٦)، ئەزموونی شیعری کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرمانجی ناوەڕاست(١٩٨٠-٢٠١٤)، نامەى ماستەر، بەشی کوردی، کۆلیژی پەروەردە، زانکۆی سەڵاحەدین.
ئەمین، عەتا عەلی(٢٠٢٢)، شیعری زیندان لە باشووری کوردستان(کرمانجی ناوەڕاست ١٩٢٠-١٩٧٠)، نامەى ماستەر، بەشی کوردی، کۆلیژی پەروەردە، زانکۆی گەرمیان.
عبدالله، ثریا احمد(٢٠٢٢)، ئەزموونی شیعریی جەلال مەلەکشا، نامەى ماستەر، بەشی کوردی، کۆلێژی پەروەردە، زانکۆی چەرموو.
عوسمان، کەژاڵ عەبدولقادر(٢٠١٥)، بنیاتی شوێن لەشیعری هاوچەرخی کوردیدا، نامەى ماستەر، بەشی کوردی، کۆلێژی زمان، زانکۆی سەڵاحەدین.
عەلی، فەرەیدون عەبدوڵڵا(٢٠٢٣)، ڕۆڵی هێما زمانیی و نازمانییەکان لە بونیادی وێنە کاریکاتێرییەکاندا، نامەى ماستەر، بەشی زمانی کوردی، کۆلێجی پەروەردەى بنەڕەت، زانکۆی سلێمانی.
عەلی، ئارام عومەر(٢٠١٦)، شیعری بۆنە لە ئەدەبی کوردیدا(کرمانجی ناوەڕاست)(١٩١٤-١٩٤٥ز)، نامەی ماستەر، بەشی کوردی، کۆلێجی زمان، زانکۆی گەرمیان.
غازی، چنار صدیق(٢٠٠٧)، ئاراستێن تەکنیکی د شعرا نوی یا کوردی دا -دەڤەرا بەهدینان- بەدرخان سندی وەک نموونە، ناما ماستەرێ، بەشێ کوردی، کۆلێژا ئاداب، زانکۆیا دهۆک.
کاک امین، حوسێن غازی(٢٠٠٥)، نوێکردنەوەى شیعری کوردی لە ساڵی ١٩٣٢ تا کۆتایی ١٩٤٩ لە کوردستانی عیراقدا، نامەى ماستەر، بەشی زمانی کوردی، کۆلێژی پەروەردەى(ئیبن روشد)، زانکۆی بەغدا.
کاکل، هەڵمەت عوسمان(٢٠٠٩)، وێنەى هونەری لە شیعری(حەسیب قەرەداغی)دا، نامەى ماستەر، بەشی کوردی، کۆلیژی زمان، زانکۆی کۆیە.
محەمەد، شاخەوان فەرهاد(٢٠١٣)، کورتیلە شیعر لە ئەدەبی هاوچەرخی کوردیدا بەنموونەى دەقەکانی(قوبادی جەلیزادە، لەتیف هەڵمەت، دلشاد عەبدوڵڵا)، نامەى ماستەر، بەشی کوردی، کۆلێژی زمان، زانکۆی سەڵاحەدین.
نصرالله، محمد عزیز(٢٠٢٢)، باڵادەستیی ئایدۆلۆژیا لە ئەزموونی شیعریی(لەتیف هەڵمەت، عەبدوڵڵا پەشێو، ڕەفیق سابیر)دا، نامەى ماستەر، بەشی کوردی، کۆلێژی زمان، زانکۆی سلێمانی.
٦- نامەى ماستەر عەرەبی:
القطاوي، أسامة محمد مصطفى(2017)، الصورة الشعرية عند تميم البرغوثي، رسالة الماجستير، قسم اللغة العربية، كلية الاداب، جامعة الإسلامية بغزة.
بن سعدي، رقية- مقرب، سارة(2022)، الصورة الشعرية في ديوان "مداد من غيوم" لسعد بن عبدالله الغريبي، مذكر ماستر، قسم الاداب واللغة العربية، كلية الاداب واللغات، جامعة محمد خيضر بكسرة.
جنا، حسان- حلوات، عبدالله(٢٠١٧)، الصورة الشعرية عند ابن أب المزمري، مذكر لنيل شهادة الماجستير، قسم اللغة والأدب العربي، كلية الاداب واللغات، جامة أحمد دراية- أدرار.
خضر، نوال علي عبدالرحمن(2011)، صورة السماء والأرض في القران الكريم(دراسة بلاغية)، رسالة الماجستير، قسم اللغة العربية، كلية الدراسات العليا، جامعة النجاح الوطنية في نابلس.
زكري، أحلام(2016)، الصورة الحسية في شعر"عيسى لحيلح"، مذكرة لنيل شهادة الماستر، قسم الاداب و واللغة العربية، كلية الاداب واللغات، جامعة محمد خضير بكسرة.
لطرش، وداد(2017)، الصورة الشعرية في شعر عبد الحميد شكيل- ديوان ''سنابل الرمل سنابل الحب'' –آنموذجا، مذكرة مقدمة لنيل شهادة الماستر، قسم اللغة الأدب العربي، كلية الاداب واللغات، جامعة 8 ماي 1945 قالمة.
محوي، رابح(2009)، الصورة الشعرية في ديوان الأمير أبي الربيع سليمان بن عبدالله الموحد، مذكر لنيل شهادة الماجستير، قسم الأدب العربي، كلية الاداب و العلوم الإنسانية و الاجعماعية، جامعة محمد خيضر بسكرة.
٧- تێزی دکتۆرای کوردی:
احمد، مەریوان حمەکەریم(٢٠٢٢)، بنیاتی وێنەى هونەری لە شیعری(سالم)دا، تێزی دکتۆرا، بەشی کوردی، کۆلیژی زمان، زانکۆی سلێمانى.
بامەڕنی، نەوزاد عەبدوڵڵا حاجی(٢٠١٢)، ئیستاتیکا جهی دهوزانا هەڤچەرخا کوردیدا ل دەڤەرا بادینان دناڤبەرا سالێن ١٩٨٠-١٩٩٠ ڤەکولینەکا وەسفی شیکاری یە، ناما دکتۆرایی، بەشێ کوردی، کولیژا ئادابێ، زانکۆیا دهۆک.
٨- تێزی دکتۆرای ئینگلێزی:
Burrows, Fiona Elizabeth(2012), Words of Shape and Shade: Synaesthesia in the poetry and Poetics of the Early Twentieth Century, degree of doctor of Philosophy, School of Social Sciences(English and Cultural Studies), University of Western Australia.
Fulkerson, Matthew(2010), The Sense of Touch, degree of Doctor, Department of Philosophy, University of Toronto.
٩- گۆڤار بە زمانی کوردی:
حەمەد، د. پەخشان سابیر(٢٠٠٥)، ڕەنگدانەوەى ئەنفال لە هەڵبژاردەى چەند شیعرێکی کوردستانی باشووردا، ئەکادیمی کۆواری کۆڕی زانیاری کوردستان، ژمارە(٣).
سالار، د. عبدالسلام(٢٠١٠)، سەمەندەرى وێنە لەگڕی دوو شیعری ئەنوەر قادر جافدا، گۆڤاری زانکۆی سلێمانى، بەشی(B) ژمارە(٢٩).
ساڵح، تارق(٢٠١١)، مەحوی و فەنتازیای وێنەى هونەری شیعرەکانی، گۆڤاری نووسەری نوێ، ژمارە(٥٥).
عەبدوڵڵا، کانیاو بەکر- میرە، ئەحمەد محەمەد ڕەشید- فەرەج، دیلان سەلام حەمە(٢٠٢١)، وێنەى شیعریی لە شیعرەکانى’’سالم’’دا، گۆڤاری زانکۆی گەرمیان، خولی(٨) ژمارە(١).
عەبدوڵڵا، کانیاو بەکر- میرە، ئەحمەد محەمەد ڕەشید- فەرەج، دیلان سەلام حەمە(٢٠٢١)، وێنەى شیعریی لە شیعرەکانى’’سالم’’دا، گۆڤاری زانکۆی گەرمیان، خولی(٨) ژمارە(١).
عەبدوڵڵا، کانیاو بەکر- میرە، ئەحمەد محەمەد ڕەشید- فەرەج، دیلان سەلام حەمە(٢٠٢١)، وێنەى شیعریی لە شیعرەکانى’’سالم’’دا، گۆڤاری زانکۆی گەرمیان، خولی(٨) ژمارە(١).
کاک امین، حسین غازی(٢٠٢١)، شیعرەکانی (دلاوەر قەرەداغی) لەژێر چەتری وێنەدا، گۆڤاری زانکۆی سەڵاحەدین بۆ زانستە مرۆڤایەتییەکان، بەرگی(٢٥) ژمارە(٢).
گەردی، سەردار ئەحمەد(٢٠٠١)، لێکچواندن و ڕۆلی لە دروست کردنى وێنەى هونەری لە شیعرەکانی(ئەحمەد موختار بەگی جاف)دا، گۆڤاری زانکۆی سلێمانى، ژمارە(٥).
١٠- گۆڤار بە زمانی عەرەبی:
الحربي، عبدالمحسن مطلق علي(2021)، دراسة في مفهوم الصورة الفنية، المجلة العلمیة لکلیة الآداب-جامعة أسیوط، العدد(78).
جزيني، الدكتور مهدي عابدي- عيسى، الدكتور علي صاحب- الجعباوي، جهاد نعيم(2023)، الصور الشعرية في قصائد أبي فراس الحمداني، مجلة الكلية الإسلامية الجامعة، العدد(71) الجزء(2).
ربيع، ايمان محمد- أبو العدوس، يوسف(2017)، الصورة اللونية في شعر لينا أبو بكر: (ديوان خلف أسوار القيامة ) نموذجا- دراسات أدبية، مجلة الدراسات اللغوية والأدبية، العدد الثاني- السنة التاسعة.
١١- گۆڤار بە زمانی فارسی:
خویشتن دار، پریسا- محمدی، دکتر محمد حسین(١٣٩٤)، بررسی کنایە در شعر منوچهر آتشی از منظر زيباشناسی و نوآوری در کنایات، فصلنامه تخصصی سبک شناسی نظم و نثر فارسی(بهار ادب)، سال هشتم، شمارە چهارم، شمارە پیاپی ٣٠.
ذوالفقاری، محسن- امیدعلى، حجت اله(١٣٩٢)، نماد پردازی در چند شاعر شعر نو و مقایسە آنها باهم، فصلنامه تخصصی سبك شناسی نظم و نثر فارسی، شال ششم، شمارە اول.
طهماسبی، دکتر فرهاد- صارمی، زهرە(١٣٩٢)، تحلیل و بررسی تصویر شعری و معرفی ساختار آن در شعر احمد شاملو، فصل نامەى تخصصی تحلیل و نقد متون زبان و ادبیات فارسی، شمارە ١٦.
قاسمی، مالک- اسداللهی، خدابخش- محرمی، رامین(١٤٠٠)، تحلیل صور بیانی در شعر فرانوی اکسیر، مطالعات زبان فارسی(شفای دل سابق(، سال چهارم، شمارە هشتم.
کیا، على قبادی- رحیمی، دکتر سید مهدی(١٣٩٤)، سیری در استعاره و انواع آن در مهم ترین کتب بلاغی، مقالەهای دهمین همایش بین المللی ترویج زبان و ادب فارسی، دانشگاه محقق اردبیلی، ٤-٦ شهریورماه.
گریوانی، سکینه- مقدم، فریده داوودی(١٣٩٩)، واکاوی صور خیال و برخی شگردهای بلاغى در اشعار شاعران خراسان شمال)با تأکید بر مجموعه شعر»پرنده لای کاغذ زیتون»أثر اباصلت رضوانی)، پایگاه مجلات تخصصی نور، دورە(٢).
١٢- گۆڤار بە زمانی ئینگلێزی:
Andreeva, Elena D.(2020), Poetic Imagery Transformations In Translation, European Proceedings Of Social And Behavioural Sciences Epsbs, E-Issn: 2357-1330.
Enoch, Jamie- Jones, Lee- Mcdonald, Leanne, 2020, (Thinking About Sight As A Sense), Optometry In Practice Empirical Research, Volume 21 Issue 3.
K., Urinbaev I.(2024), The Concept And Meaning Of Artistic Image In Fine Arts, Science And Innovation International Scientific Journal, Volume 3 Issue 5
Weston, Zubeyde Bayram- Sienz, Maria Andrade(2022), The senses 4: touch – physiology of the sensation and perception of touch, journal club use, Vol 119 Issue 1.
Zalipour, Arezou(2011), From Poetic Imagination to Imaging: Contemporary Notions of Poetic Imagination in Poetry, Rupkatha Journal on Interdisciplinary Studies in Humanities, University of Waikato, New Zealand, Vol.3 No.4.
Zheng, Xinning(2022), The Reproduction of Visual Pictures in Poetry Translation, English Language Teaching; Vol. 15, No. 4.
Zhu, Yang 杨铸(2016), Poetic Taste and Tasting Poetry, Continuities and Discontinuities in Chinese Literature, (Peking University, China), SV-3-19.
١٣- فەرهەنگ:
ئەسوەد، نەوزاد ئەحمەد(٢٠١٥)، فەرهەنگی زاراوەکانی ئەدەب و زانستە مرۆڤایەتییەکان، چاپی یەکەم، تاران، بڵاوکار: ناوەندی غەزەلنووس- بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە.
شرفکندی، عبدالرحمن(١٣٦٩)، هەنبانەبۆرینە(فرهنگ کردی-فارسی) هەژار، تهران، چاپ اول.
نازێ، باڤێ(٢٠١٢)، فەرهەنگا تێرمنێن وێژەیی، دهوک، چاپخانە: چاپخانا هەوار.
سەرچاوەی دیوانەکان:
پیتی(A): تەیب، موئەیەد(٢٠٠٤)، ستران و بەفر و ئاگر، چاپا سێیێ، دهۆک، پەرتووکخانا جزیری.
پیتی(B): تەیب، موئەیەد(٢٠١٢)، پلنگ دەما برسی دبن... مرۆڤ دەما تێردبن... ، چاپا ئێکێ، دهۆک، چاپخانەیا: خانی.
پیتی(C): تەیب، موئەیەد(٢٠١٦)، نە با من سوار دکەت... نە ئاخ من پەیا دکەت، چاپا ئێکێ، ترکیا، چاپخانەیا: Matris.
پیتی(D): تەیب، موئەیەد(٢٠١٨)، نە شەڤ تێرا خەونێن من دکەت، نە رۆژ تێرا خەمێن من، دهۆک، دەزگەهێ سپیرێز.
پیتی(E): تەیب، موئەیەد(٢٠١٩)، گەمیەک ل ناڤ بیابانێ، چاپا ئێکێ، ایران، چاپخانا: رانمی.
پیتی(F): تەیب، موئەیەد(٢٠٢٠)، زەڤیەکا سەرابێ ئاڤ دای هەلامەت لێ شین دبن، چاپا ئێکێ، ئیران، چاپخانا: رانمی.
پیتی(G): تەیب، موئەیەد(٢٠٢١)، دەستێ من بەهی قەلەمێ من شین ما، چاپا ئێکێ، ئیران، چاپخانا: رانمی.
پیتی(H): تەیب، موئەیەد(٢٠٢٤)، چوار گەوریێن برسی د فانۆسەکا ژەنگی دا، چاپا ئێکێ، ئیران، چاپخانا: مەتین
.
الصور الفنية في أشعار مؤيد طيب
ملخص:
يحاول هذا البحث تعريف القارئ بالصورة الشعرية للشاعر الكردي المعاصر (مؤيد طيب) من حيث توظيفه للصور الشعرية وأنواع الصور التي جسدها في شعره. يتكون هذا البحث من عدة محاور بدأت أولا بالتعريف بالصور الشعرية ثم تم عرض مصادر الصور الشعرية وأهميتها وأنواعها، ثم بعد ذلك تم عرض عدة صور شعرية، مثل: (صور الشعر الفردية، صور الشعر المركبة، صور الشعر العامة، الصور اللاصقة، الصور المتحركة، الصور البصرية، الصور السمعية، صور الشم، صور التذوق، الصور اللمسية، صور القياس، صور التمني، صور الرغبة، صور الإدراك). بالنسبة لكل من هذه الصور، يتم تقديم الجوانب النظرية أولاً، ثم تتم مناقشة الجوانب العملية لكل من هذه الصور، نُقدّم ثلاثة أمثلة من شعر شاعرنا. تُمثّل صورة الشعر فكرة الشاعر، وقد تُؤخذ هذه الفكرة من المجتمع، أو من حدث أو تجربة أو مشهد، للتعبير عن هذه المشاعر في الشعر، يحتاج الشاعر، مثل الرسام، إلى معرفة كيفية وضع هذه المشاعر في شكل أدبي، لقد نجح شاعرنا المختار (مؤيد طيب) في كيفية صياغة الصورة الشعرية، وكان له دور كبير في إيصال المشاعر والرسالة، إن الصورة الشعرية تعطي للمتلقي هوية الشاعر، ويسعى القراء إلى إيجاد استجاباتهم العاطفية الخاصة داخل القصيدة.
الكلمات الدالة: الصور الفنية، الصور الثابتة و المتحركة، صورة الحسية، صورة البلاغية.
ARTISTIC IMAGES IN THE POEMS OF MUAYYAD TAYEB
ABSTRACT:
This research attempts to introduce the poetic image of the contemporary Kurdish poet (Muayyad Tayeb) to the readers in terms of the use of poetic images and the types of images that he embodied in his poetry. This study consists of several sections which begins with an introduction to poetic imagery and then presents the origins, importance, and types of poetic imagery. After this, several poetic images are discussed such as, individual poetry images, composite poetry images, general poetry images, fixed images, moving images, images of sight, images of hearing, images of smell, images of taste, and images of touch. For each of these images, the theoretical aspects are presented first, then the practical aspects for each of these images were discussed. Three examples of our poet's poetry are given. Poetry images represent the poet's ideas. This idea can be taken from society, or from an event or an experience or a scene, the poet to express these feelings in poetry. As a painter, he needs to put this feeling into a literary form. Our chosen poet (Muayyad Tayeb) has succeeded in making poetic images into art. He has also had a broad contribution in conveying the emotions and the message, giving the recipients a poetic image of the poet's identity, and readers looking for answers to their own feelings in the poem.
KEYWORDS: Artistic Images, Still And Moving Images, Sensory Image, Rhetorical Image.
* ڤەکولەرێ بەرپرس.
This is an open access under a CC BY-NC-SA 4.0 license (https://creativecommons.org/licenses/by-nc-sa/4.0/)