کارایی  بەرنامەیەکی ڕێنمایی پێشنیار کراو بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ڕێکخستنی خود بۆ فێربوون لای فێرخوازانی زانکۆ

خالید ئیسماعیل مسته‌فا 1*، ژاکاو سلیم احمد 2

1 پەروەردەو دەروونزانی،  فەکەڵتی پەروەردە، زانکۆی کۆیە، کۆیە، هەرێمی كوردستان-عیراق. (khalid.ismail@koyauniversity.org)

2 پەروەردەودەروونزانی, کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ , زانکۆی ڕاپەڕین، هەرێمی كوردستان-عیراق. (zhakaw.salim@uor.edu.krd)

  تاريخ الاستلام: 03/2025          تاريخ القبول: 05/2025    تاريخ النشر: 06/2025  https://doi.org/10.26436/hjuoz.2025.13.2.1582

پوختە:

ئامانج لەم توێژینه‌وه‌یه‌ بریتیی بوو، لە بنیادنانی بەرنامەیەکی ڕێنمایی پێشنیارکراو بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ڕێکخستنی خود بۆ فێربوون لای فێرخوازانی زانکۆ، پاشان زانینی ئاستی کاریگەری بەرنامەکە لای کۆمەڵەی ئەزموونی بە بەراوردکردنی تاقیکردنەوەی پێشینە و پاشینە، دەرخستنی کارایی بەرنامەکە لای کۆمەڵەی ئەزموونی بەپێیی گۆڕاوی ڕەگەز، دەرخستنی بەهاو قەبارەی کاریگەری بەرنامە پێشنیارکراوەکە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ڕێکخستنی خود بۆ فێربوون. بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی توێژینەوە میتۆدی ئەزموونی بەکارهاتوە‌، كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه فێرخوازانى قۆناغى یەکەمی بەیانیان لە زانکۆی ڕاپەڕین بوو، نموونەی توێژینه‌وه‌كه‌ بریتیى بوون له‌ (٤٣) فێرخوازی قۆناغی یەکەمی بەشی زانستی کۆمپیتەر، دوای هاوتاکردنیان لە چەند گۆڕاوێکدا (پاڵنەر، زیرەکی، شێوازی وەرگیرانی فێرخوازان، ئارەزوویان بۆبەشەکەیان، داهاتی خێزان، نمرەی ساڵی پێشو-نمرەی پۆلی ١٢، تەمەن)، کۆمەڵەی ئەزموونی و ڕێککاری دەستنیشان کران، کۆمەڵەی ئەزموونی ٢٤ فێرخوازبوو، کۆمەڵەی ڕێککاری ١٩فێرخواز بوو بەمەبستی کۆکردنەوەی زانیاری پێوانه‌یەک بنیادنرا بۆ ڕێکخستنی خود بۆ فێربوون دوای ڕێکارە سایکۆمەترییەکان (جێگیری و ڕاستگۆیی) پێوانە کە ئامادەبوو کە ٩٤ بڕگە بوو، دواتر بەرنامەکە بنیادنراو جێبەجێکرا لەسەر کۆمەڵەی ئەزموونی لەڕێگەی هەگبەی ئاماری  (spss)، ئەنجامەکان شیکرانەوە دەرکەوت، بەرنامەکە کاریگەری هەبووە و لە بەرژەوەندی کۆمەڵەی ئەزموونی دابوو بۆتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی ڕێکخستنی خود بۆ فێربوون، جیاوازی ڕەگەز هیچ کاریگەری بەڵگەداری ئاماری نەبوو لەسەری، بەهای قەبارەی بەرنامەکە گەورەبوو، لەکۆتایدا  بەپێی ئەنجامەکان کۆمەڵێک ڕاسپارده‌ و پێشنیار پێشکەشکران.

کلیلە وشەکان: بەرنامەیەکی ڕێنمایی، ڕێکخستنی خود بۆفێروون ، فێرخواز،زانکۆ، ڕێکخستنی خود.


1. ناساندنی توێژینەوەکە

1.1. کێشەی توێژینەوە

توێژەران بەپێێ ئەزموونی وانەوتنەوەیان هەستیان کردووە کە فێرخوازانی زانکۆ لەسەرەتای هاتنە ناو پڕۆسەی خوێندنی باڵا توشی هەندێ گرفت دەبن. چونکە فێربوون لە زانکۆ زۆر جیاوازە لەگەڵ فێربوون و فێرکردن کەلە قۆناغی ئامادەیی دا ئەنجامدەدرێت، ئەمەش وایکردووە گواستنەوە بۆ خوێندنی باڵا پرۆسەیەکی ئاستەنگ بێت بۆ زۆرێک لە فێرخوازان. لە زانکۆ، فێرخوازان ڕووبەڕووی جیاوازیەکی گەورە وهەمەجۆر دەبنەوە لەگەڵ فێرخوازانی تر لەڕووی، هۆڵەکانی خوێندن، وانەوتنەوە،  بابەتەکان، تاقیکردنەوەی زۆرو و دوامۆڵەتە بێشومارەکان، دەستگەیشتنێکی کەمیان بە مامۆستایان بۆ ڕێنمایی و فیدباکی کەسیی، زۆرێک لە فێرخوازان ئامادە نین بۆ بڕی کاتی خوێندن کە لێیان چاوەڕوان دەکرێت و زیادبوونی خواست بۆ فێربوونی سەربەخۆ و پشت بە خۆیان ببەستن، بڕیاردەدەن درێژە بە خوێندنی زانکۆ نەدەن.(Vosniadou, 2020, p94) زۆرجار فیرخوازان بەنیگەرانیەوە ئاماژەیەیان بەوە کردوە کە نمرەی بەرزیان هەبوە لە پۆلی دوانزە بەڵام لە زانکۆ لەکۆرسی یەکەم نمرەی کەمیان بەدەست هێناوە، هۆکارەکەی نازانن و باوەڕە بەخۆبونیان بۆ کۆرس و ساڵانی داهاتوو لەدەست داوە .بەپێی دەرئەنجامی توێژینەوەکانیGayle and Parker 2014; Pascarella and Terenzini 2005 , Rauchand Hamilton2006)  (دەرکەوتوە کە لە نێوان 25 بۆ 30%ی ئەو 2.2 ملیۆن فێرخوازەی کە لە ئەمریکا دەستیان بە خوێندن کردووە بڕیاریان داوە دوای ساڵی یەکەم درێژە بە خوێندن نەدەن. له زۆربه ی زانکۆکانی ئه وروپا و وڵاتانی تر بارودۆخه که هاوشێوەیە  p94),2020Vosniadou ,).لە بەرئەوە یەکێک لە ڕێگاکانی زیادکردنی ڕێژەی سەرکەوتنی دوای ئامادەیی بریتییە لە فێرکردنی فێرخوازان کە چۆن ببنە فێرخوازێکی کاریگەرتر  ئەویش لەڕێگەی ڕێکخستنی خود بۆ فێربوونە، کە پرۆسەیەکی چالاکە هەوڵدەدات لە ڕێگەیەوە فێرخوازان ببنە مامۆستای خۆیان لە فێربوون و نواندنەکان(p75, 2016, Hoops & Wang). چونکە ئەم چەمکە کۆمەڵێک کارامەیی پەیوەست بە فێربوون لەخۆدەگرێت وەک دانانی ئامانج، پلاندانان، چاودێریکردنی بەرەوپێشچوون و هەڵسەنگاندنی ئەدای کارکردن،  لەهەمان کاتدا پاراستن و مانەوەی پاڵنەری تاک بۆ گەیشتن بە ئامانجە پەروەردەییەکانیان (بقایی و ولی‌پور، 1403، 96). شونک و زیمەرمان (2007-2008)  ئاماژە بە ڕێکخستنی خود بۆفێربوون دەکەن وەک پرۆسەکانی خۆئاڕاستەکردن و باوەڕبەخۆبوون کە ڕێگە بە فێرخوازان دەدات توانا دەروونییەکانیان بگۆڕن بۆ کارامەیی و ئەدای ئەکادیمی( Seban, Urban, 2024,p29).  کەواتا بە شێوەیەکی گشتی، ڕێکخستنی خود بۆفێربوون لای فێرخوان لە کاتی فێربووندا دەتوانێ بەرهەمی هەبێت وەک سەرکەوتنی ئەکادیمی، پاڵنەری ناوەکی، خودکارایی، بەکارهێنانی کارامەیی زانەکی (cognition) و سەروزانەکی (metacognition)، و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکان لە خوێندنی کۆرسدا بهێنێتە ئاراوە(de Brujin-Smelders et al., 2016; 16). بەپێچەوانەوە، لاوازی لە ڕێکخستنی خود بۆ فێربوون لای فێرخوازان دەتوانێت ببێتە هۆی دواخستنی زیاتری ئەرکە ئەکادیمیەکان، دواتر، دڵەڕاوکێ و فشاری ئەکادیمی توندتر، کە ئەدای ئەکادیمییان تێکدەدات ((Ragosa et al., 2023; 1.  پێداچوونەوە بە ئەدەبیاتی توێژینەوەکان ئەوە دەردەخات کە بەرنامەی ڕێنمایی بۆ ئەم مەبەستە جێبەجێکراون کە هەندێکیان لەسەر بنەمای پۆلن و هەندێکیشیان لەسەر بنەمای شێوازی وانەوتنەوەی مامۆستایان دانراون، به ڵام هیچ کام لەو به رنامانه به شێوه یه کی تایبه تی داڕێژراو و په ڕه پێدانیان بۆ باشترکردنی ڕێکخستنی خود بۆفێربوون نەبووه و هه روه ها تیشکیان نەخستۆته سەر پێداویستییه دەروونی و ئەکادیمی وکۆمەڵایەتی و کلتوری  فێرخوازانی زانکۆ له کوردستان،  ئەمەش ئاماژەیە بۆ بۆشایی توێژینەوە لەم بوارەدا. بە مەبەستی قەرەبووکردنەوەی ئەو کەموکوڕیانەی ئاماژیان پێدرا، توێژاران لەڕێگەی ئەم پرسیارەوە دەیانەوێت بزانن   ئایا کارایی  بەرنامەیەکی ڕێنمایی پێشنیار کراو تا چ ئاستێک دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی ڕێکخستنی خود بۆ فێربوون لای  فێرخوازانی زانکۆ؟

2.1. گرنگی توێژینەوە

سیستەمی خوێندنی باڵا یەکێکە لە گرنگترین ڕێکخراوەکانی ئەمڕۆی جیهان، چونکە بەستانداردی پێشکەوتن و نایابی هەر وڵاتێک دادەنرێت. بە واتایەکی تر، خوێندنی باڵا نمونەی گەشەکردن و پێشکەوتنی زانیاری و مەعریفەیە وە هێزی کۆمەڵگاکان لە گۆڕەپانی کێبڕکێی جیهانیدا دابین دەکات. چاوەڕوان دەکرێت ناوەندە ئەکادیمییەکان شوێنی بیرکردنەوەو ڕۆشنبیران بن بۆ دڵی کۆمەڵگایەکی دینامیکی و زیندوو(زراعی وجوادی پور، 2021 ،314). زانکۆ دەتوانێ زەمینەی پێویست بۆ فێرخوازان ئامادە بکات بۆ گەیشتن بە پێشکەوتنی ئەکادیمی (حسینی لرگانی، 2019؛ 230). بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕاستییەی ڕێکخستنی خود بۆ فێربوون گەرەنتی دەستکەوتی ئەکادیمی دەکات و بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دەرئەنجامە ئەرێنیانەی کە هەبوونی ئەم چەمکە بۆ فێرخوازان دەیگەیەنێت، گرنگ و ئەولەویەتی کارایی بەرنامەیەکی ڕێنماییە  بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ڕێکخستنی خود بۆ فێربوون کە کارامەیی کاریگەر بە فێرخوازان فێر بکات. لە ڕاستیدا، بە داڕشتن و پەرەپێدانی پرۆگرامێکی لەم شێوەیە، دەتوانرێت یارمەتی فێرخوازان بدرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئەکادیمییەکانیان و پەرەپێدانی ئەو بەهرەیانەی کە لە کاتی خوێندنیاندا پێویستیان پێیەتی. جێبەجێکردنی بەرنامەیەکی لەم شێوەیە لەپاڵ کۆرسەکاندا وەک خوێندنی تەواوکەر دەتوانێت ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی کوالیتی ژیانی ئەکادیمی و خۆشگوزەرانی ئەکادیمی فێرخوازن و یارمەتیان  بدات بە پشت بەستن بە تواناکانیان و دۆزینەوە و بەهێزکردنیان بە سەرکەوتوویی لە خوێندنی زانکۆ دەربچن (مقدم،2019، 94 و بلوری ئەوانی تر، 2023،(19.

دەتوانین بەکورتی گرینگی ئەم توێژینەوە لەم خاڵانەی خوارەوەدا بخەینەڕوو:

1.     بەپێیی زانیاریەکانی توێژەران توێژینەوەیەکی لەم شێوەیە ئەنجام نەدراوە کە کاربکات بۆ بۆبەرزکردنەوەی ڕێکخستنی خود بۆ فێربوونی فێرخوازانی زانکۆ لە کوردستان.

2.    ئەم بەرنامە ڕێنماییە بنیادنراوە، بەئامانجی ئەوەی فێرخواز زیاترپشت بەخۆی ببەستێ لەکاتی ئاستەنگەکانی فێربوون.

3.    ئەم توێژینەوەیە هەوڵدەدات ببێتە هۆی پڕکردنەوەی کەلێنێک لەوبۆشاییەی کە لەم بوارو چەمکەدا هه یە.

4.    ئەم توێژینەوەیە یارمەتیدەر دەبێت بۆ توێژەران، کە سودی لێوەربگرن لەکاتی ئەنجامدانی توێژینەوەی هاوشێوە.

5.    ئەم توێژینەوە گرنگی بە فێرخوازانی زانکۆ دەدات کە چینێکی زۆر گرنگن لە کۆمەڵگادا.

6.    لەم توێژینەوەیەدا پێوەرێک بنیادنراوەوە کە تەوەرو بڕگەکانی هەڵقوڵاوی پێداویستی فێرخوازان و کلتورو کۆمەڵگەی توێژینەوەکەیە، سەرەڕای ئەمەش نمرەیەکی بەرزی بەدەستهێنا بەپێی بنەما سایکۆمەترییەکان.

7.    ئەم توێژینەوە هەوڵدەدات یارمەتی فێرخوازان بدات چۆن خۆی بگونجێنێ لەگەڵ گۆڕانی ژینگەی فێربوونی.

3.1. ئامانجەکانی توێژینەوە:

 ئامانجی یەکەم: بونیادنانی بەرنامەیەکی ڕێنمایی پێشنیارکراو بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ڕێکخستنی خود بۆ فێربوون لای فێرخوازانی زانکۆ.

ئامانجی دووەم: زانینی کارایی بەرنامەیەکی ڕێنمایی پێشنیارکراو بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ڕێکخستنی خود بۆ فێربوون لای فێرخوازانی کۆمەڵەی ئەزموونی بەرامبەر بە کۆمەڵەی ڕێکاری بە بەراوردکردنی تاقیکردنەوەی پاشینە .

ئامانجی سێیەم: زانینی کارایی بەرنامەیەکی ڕێنمایی پێشنیارکراو بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ڕێکخستنی خود بۆ فێربوونی فێرخوازانی کۆمەڵەی ئەزموونی بە بەراوردکردنی تاقیکردنەوەی پێشێنەو پاشینە

ئامانجی چوارەم:. زانینی کارایی بەرنامەیەکی ڕێنمایی پێشنیارکراو بۆبەرزکردنەوەی ئاستی ڕێکخستنی خود بۆ فێربوون لای فێرخوازانی کۆمەڵەی ئەزموونی بەپێی گۆڕاوی ڕەگەز لەڕێگەی بەرواردکردنی تاقیکردنەوەی پاشینە.

4.1. گریمانەکانی توێژینەوە

گریمانەی یەکەم: هیچ جیاوازیەکی بەڵگەداری ئاماری نییە لە ئاستی (0.05) لە نێوان ناوەندی ژمێرەیی نمرەکانی تاقیکردنەوەی پێشینە و ناوەندی ژمێرەیی نمرەکانی تاقیکردنەوەی پاشینەی کۆمەڵەی ئەزموونی بەرامبەر بە کۆمەڵەی ڕێکاری.

گریمانەی دووەم: هیچ جیاوازیەکی بەڵگەداری ئاماری نییە لە ئاستی (0.05) لەنێوان ناوەندی ژمێرەیی نمرەکانی تاقیکردنەوەی پاشینەو پێشینەی کۆمەڵەی ئەزمونی

گریمانەی سێیەم: هیچ جیاوازیەکی بەڵگەداری ئاماری نییە لە ئاستی (0.05) لە نێوان ناوەندی ژمێرەیی نمرەکانی تاقیکردنەوەی پاشینەی کۆمەڵەی ئەزموونی پەپێێ ڕەگەز.

5.1. سنوری توێژینەوە:

سنووری مرۆیی: فێرخوازانی قۆناغی یەکەم، بەیانیان.

- سنوری شوێنی: زانکۆی ڕاپەڕین.

- سنوری کاتی: ساڵی خوێندنی(2023-2022

1.6 پێناسەی چەمکەکان

1.6.1 یه‌كه‌م: بەرنامەیی ڕێنمایی program Counseling:

بەرنامەی ڕێنمایی ڕێوشوێنی خۆپارێزی، چاکسازی، یان پشتیوانی لەخۆدەگرێت کە لەسەر بنەمای مۆدێل-نمونە، ژینگە و بنەما جۆراوجۆرەکان داڕێژراون (Palacio et al., 2006,215 ).

- پێناسەی ڕێکاری توێژەر بۆ کارایی بەرنامەی ڕێنمایی: کارایی بەرنامەی ڕینمایی لەم لێکۆڵینەوەیەدا ئاماژەیە بۆ بەرنامەیەک، کە لەلایەن توێژەرەوە لە ساڵی ٢٠٢٢ داڕێژراوە و بۆ بابەتەکانی توێژینەوەکە کە لە ماوەی١٥ دیدار وهەر دیدارێک  یەک کاتژمێرو نیودا جێبەجێدەکرێ. ناوەڕۆکی ئەم بەرنامەیە  لەچەند ڕەهەندێکی گرنگی فێربوون پێکهاتووە کە بەشداربووانی کۆمەڵەیی ئەزموونی دوای بەشداریکردنیان بەدەستی دەهێنن.

2.6.1. دووەم / ڕێکخستنی خود بۆفێربوون. Self-Regulated Learning -

١.٧.٦.١.پێناسەی پینتریچ Pintrich- (2000):- ڕێکخستنی خود بۆ فێربوونی  بە "پرۆسەیەکی چالاک و بنیادنەر وەسف کردووە کە فێرخوازان ئامانج بۆ فێربوونیان دادەنێن ودواتر هەوڵدەدەن چاودێری، ڕێکخستن و کۆنترۆڵکردنی مەعریفە، پاڵنەر و ڕەفتارەکانیان بکەن، کە بەهۆی ئامانجەکانیان و تایبەتمەندیەکانی ئەو ڕەوشە ژینگەیەی کە تێیدان ئاراستە دەکرێن و سنووردار دەکرێن . (Pintrich,200:453)

پێناسەی ڕێکاری بۆ ڕێکخستنی خود بۆ فیربوون: بریتییه ‌لە کۆی ئه‌و نمرانه‌ى كه‌ ئەندامانی نمونەی تو‌ێژینەوەکە دوای وەڵامدانەوەیان بۆ پێوانەی ڕێکخستنی خود بۆ  فێربوون به‌ ده‌ستى ده‌هێنن ، کە توێژەر لەم توێژینه‌وەیەدا بنیادی  ناوە وبەکاری دەهێنێت

2. چوارچێوەی تیۆری ڕێکخستنی خود بۆ فێربوون.

1.2 لێرەدا بەکورتی باسی مێژوویی سەرهەڵدانی چەمکی ڕێکخستنی خود بۆ فێربوون دەکەین، دواتر باسی چەند تێۆرو مۆدڵ دەکەین لەبارەیەوە  :

چەمکی ڕێکخستنی خود بۆفێربوون یەکێکە لەو چەمکانەی کە لە تیۆری مەعریفی کۆمەڵایەتی باندورادا جەختی لەسەر کراوەتەوە (Sabilhaq et al., 2024; 5501). دەستەواژەی ڕێکخستنی خود بۆ یەکەمجار لەلایەن باندورا لە ساڵی١٩٦٠ هاتە ئاراوە. بەڵام بەکارهێنانی ئەم دەستەواژەیە لە بواری فێربووندا لە ساڵی ١٩٨٠ەوە باو بووە؛ چونکە لەو کاتەوە هەوڵەکان جەختیان لەسەر کرایەوە بۆ داڕشتنی ڕێکخستنی خود لە فێربوون و بەرپرسیارێتی و پابەندبوون بە فێربوون لە فێرخوازاندا. بەم پێیە دەتوانرێت بڵێین کە تیۆرییەکانی ئێستا سەبارەت بە ڕێکخستنی خود ڕەگیان لە تیۆری کۆمەڵایەتی-مەعریفی هەیە (Ganda and Brochevich, 2018; 71-72).

لە تیۆری زانەکی کۆمەڵایەتی باندورادا وا گریمانە دەکرێت کە کردەی مرۆڤ بە چەندین هۆکار دیاری دەکرێت کە کارلێک لەگەڵ یەکتردا دەکەن. لەم ڕوانگەیەوە، فێرخوازان تەنها یەکێکن لە هۆکارە یارمەتیدەرەکان، نەک تاکە هۆکاری بڕیاردەری کردارەکانیان (Bandura, 2008; 1). لە ڕاستیدا بکەری مرۆڤ لە چوارچێوەی پێکهاتەیەکی ئاڵۆز و بەردەوامدا کاردەکات کە پێویستی بە یاریکردنی هۆکاری کەسی و ڕەفتاری و ژینگەیی هەیە ( Abdullah,2019,p85) . کە هۆکارە کەسییەکان ئاماژەن بۆ کردار و بیروباوەڕی مەعریفی شاراوەی وەک خودکارایی، پرۆسەی ، زانینی ستراتیژی، تێگەیشتن، هەست و بەها. هۆکارە ڕەفتارییەکان بریتین لە کردارە تاکەکەسییەکان، دەربڕینی زارەکی و هەڵبژاردن. هەروەها هۆکارە ژینگەییەکان پێکهاتەی چوارچێوەی فێربوون، چوارچێوەی کۆمەڵایەتی و ئەزموونە ناڕاستەوخۆکان لەخۆدەگرن کە بەهۆی لاساییکردنەوە، قایلکردنی زارەکی و شێوە سیمبولییەکان و زانیارییە جۆراوجۆرەکان نەوە لە قاڵب دراونBandura,2014,p2) ) .هەروەها بە پشتبەستن بەم تیۆرییە، لەخوێندن دا بەبێ گوێدانە ئەوەی مامۆستا ناوەند بێت یان فێرخواز، فێرخواز خۆی بە بەرپرس دەزانێت بەشداری لە ئەرکەکەدا بکات و خۆدڕێکخستنی هەبێت (Schank, 2013; 119). لێرەدا، ڕێکخستنی خود ئاماژەیە بۆ ئەو پرۆسانەی کە فێرخواز بەهۆیانەوە ڕەفتار و مەعریفە و هەستەکانیان چالاک دەکەن کە بە شێوەیەکی سیستماتیکی ئاراستە دەکرێن بەرەو گەیشتن بە ئامانجەکانی فێربوون (Bandura,2014,p46). تیۆری کۆمەڵایەتی و مەعریفی باندورا پێیوایە ڕێکخستنی خود سێ پرۆسەی لاوەکی لەخۆ دەگرێت: خۆکۆنتڕۆڵکردن، بڕیاردان لەسەر خود، و بیرکردنەوە لە خود. ئەم پرۆسە لاوەکیانە ڕووداوی تایبەت نین، کارلێک لەگەڵ یەکتر دەکەن و کاریگەریان لەسەر یەکتر هەیە ( Zimmerman ,1989,p329).

یەکێکی تر لەو تیۆرانەی جێ ی باسە لە بواری ڕێکخستنی خود، تیۆری کۆمەڵایەتی-کەلتوری ڤیگۆتسکی یە (1981) کە لە چوار قۆناغی بنچینەیی دا گوازرانەوە (گۆڕان) لە ڕێکخستن لەلایەن کەسێکی ترەوە بۆ خۆد ڕێکخستن ڕووندەکاتەوە. قۆناغی یەکەم دەکرێت بەهۆی سنورداربوونی تێگەیشتنی فێرخواز، لە ئەرک و ڕێکخستنەکانی کەسێکی پێگەیشتووی تر یان کەسێکی بەئەزمونترەوە تێبگات. فێرخواز و کەسێکی بەئەزمونتری دیکە لەڕێگای قسە، هێمایەکان، یان ئەو نواندنانەی کە بە تێگەیشتنی فێرخواز پەیوەندی بەو دۆخەوە هەیە، تێگەیشتنی هاوبەشی فراوان دەکات .(Diaz,1990,p128)لە قۆناغی دووەم دا، فێرخوازان بەشێوەی سەرکەوتوانەتر و لە ڕێگەی ئامرازە نێوەندگیرەکان دەست بە بەشداریکردن لە پەیوەندی یەکان دەکەن پەیوەندی لە نێوان قسەی کەسی پێگەیشتوو و دۆخە پێویستەکە دروست دەکەن Poehner & Infante,2017,p332)). لە قۆناغی سێیەمی ڕێکخستن دا، فێرخواز بەئاگا دێت لە ڕۆڵ و کاریگەری ئەو ئامرازە نێوەندگیرانەی کە یارمەتیان دەدەن بتوانن ئەرکەکانیان بەشێوەی سەربەخۆو بە بەرپرسیاریەتی زیاترەوە ئەنجام بدەن. سەرەڕای ئەوەش ئێستاش ڕێکخستنیان وابەستەیە بە ڕێنومایی کەسە پێگەیشتووەکان. بۆ نمونە، فێرخوازەکان دەتوانن چەند پرسیارێک یان چەند نمونەیەک دروست بکەن بەمەبەستی یارمەتیدانی تێگەیشتنی خۆیان و تەواوکردنی ئەرکەکانیان لەژێر ڕێنمایی کەسێکی پێگەیشتوو (Kozulin,2003,p17) .لە قۆناغی کۆتایی دا، سود وەرگرتن لە ئامرازە کەلتوریەکان لەڕێ ی مامەڵەی کۆمەڵایەتییەوە دەبێت بە بەشێک لە پێکهاتەی ناوەکی فێرخواز. لەم ڕێڕەوەدا، فێرخوازان دەست بەرپرسیاریەتی پەیوەندیەکان و ڕێکخستن لە کەسە بەئەزمونترەکان فێردەبن و هەوڵ بۆ بەرەوپێشبردنی مافی ڕێکخستنی خودی خۆیان دەدەن (Gauvain,2001,127)  .لەکاتێکدا کە ئامانجی سەرەکی بریتی یە لە ڕێکخستنی خود، توێژەرەکانی بواری کۆمەڵایەتی-کەلتوری هەندێک دەستەواژەی وەکو گونجاندنی فێربوون (adaptive learning) یان ڕێکخستنی هاوبەش یان پێکهاتە لەکاتی باسکردنی بەرەوپێشچوونی ڕێکخستنی – خود بەکاردێنن بە مەبەستی جەختکردنەوە لەسەر ڕۆڵی مامەڵەکردنی تاکەکان لەگەڵ یەکتر  &Oshige,2011,248) .(Hadwin

بۆ نمونە، مۆدیلی ڕێکخستنی هاوبەش پشت دەبەستێت بە بەرپرسیاریەتی هاوبەشی مامۆستایان وفێرخوازان لە سەقامگیرکردن و هێشتنەوەی ئەو پەیوەندییانەی کە ڕێکخستنی خود زیاد دەکەن. لەم مۆدیلەدا، بەرپرسیاریەتی فێرخوازان لەوەدایە کە جیهانی کۆمەڵایەتی فرەڕەهەند و ئامانجەکانیان ڕێکدەخەن و بەڕێوەدەبەن؛ لەکاتێکدا، مامۆستایان بەرپرسی ئامادەکاری پشتیوانی کردن (scaffolding) و ئەو دەرفەتانەن کە نێوەندگیرن بۆ ڕێکخستنی فێرخواز(Gredler,2009,p5) .

سێیەمین خاوەن تیۆر لە بواری ڕێکخستنی خود بۆ فێربوون زیمەرمانە (1990)، کە وا پێناسەی ڕێکخستنی خود بۆ فێربوون دەکات کە بریتی یە لە بەشداری چالاکانەی فێرخواز لە ڕووی ڕەفتاری، پاڵنەر، زانەکی و سەرو-زانەکی بۆ زیادکردنی فێربوون تا ئەوپەڕی. بە بڕوای زیمەرمان، دەکرێت ستراتیجیەکانی فێربوونی خود-ڕێکخەر پۆلێن بکرێن بۆ چوار بەشی خود-ڕێکخستنی ڕەفتاری، خود-ڕێکخستنی پاڵنەری، خود-ڕێکخستنی زانەکی و خود-ڕێکخستنی سەرو-زانەکی(Schunk & Zimmerman, 2012,p46). لەم تیۆرەدا، خود-ڕێکخستنی ڕەفتاری لەڕێگای زۆر سود وەرگرتن لە سەرچاوە جۆراوجۆرەکان دەبێتە هۆی فێربوونی زیاتر

2014,p452) .( Panadero & Tapia,ڕێکخستنی-خود پاڵنەری لە ڕێگای بەکارهێنانی ستراتیجی یەکانی پاڵنەری کە دەبنە هۆی فێربوونی زیاتر وکەمبوونەوەی ترس و دڵەڕاوکێ. لەڕووی خود-ڕێکخستنی زانەکی و خود-ڕێکخستنی سەرو-زانەکی یشەوە، فێرخوازانی خود-ڕێکخەر کەسانێکن کە بۆ فێربوون بەرنامەڕێژی، بەڕێوەبردن، خۆ-فێرکردن، خۆ-ڕێکخستن و خۆهەڵسەنگاندنیان هەیە (Zimmerman & Martinez-Pons,1990,p51).

لە مۆدیلی بوکارتز (1996) یش دا، تیۆری فێربوونی لەڕێی خۆڕێکخستنەوە بەواتای ئەوە دێت کە بتواندرێت ئەو زانست و کارامەیی و ڕەفتارانە زیاد بکرێن و فراوان بکرین کە لە پێکهاتەیەکی فێربونەوە دەگۆڕدرێن بۆ پێکهاتەیەکی تر. ئەو سەرەڕای ئەوەی کە جەخت لەسەر فێرکردنی کارامەییەکانی خۆ ڕێکخستن دەکاتەوە وەکو ئامانجی پەروەردەو فێرکردن، جەختیش لەسەر پێکەوە کارکردنی نێوان فێربوونی خۆ ڕێکخەر و کاریگەربوونی لایەنەکانی زانەکی و سەرو-زانەکی دەکاتەوە

. (Gonzalez,2012,21)ئەو فێربوونی خۆ-ڕێکخەر لە سێ ئاستی ئامانجەکان و ستراتیجی یەکان و زانستی بەردەست دەبینێت. لەسەر بنەمای ئەم مۆدیلە سێ سیستەمی ڕێکخستن لە فێربوونی خۆ-ڕێکخەردا بوونیان هەیە کە بریتین لە خود-ڕێکخستن (هەڵبژاردنی ئامانج و سەرچاوەکەی)، ڕێکخستنی کردارەکانی فێربوون (سود وەرگرتن لە زانست و کارامەییەکانی سەرو-زانەکی بۆ ئاراستەکردنی فێربوون) ، وە ڕێکخستنی شێوازەکانی سازدانی (processing) زانیاری (هەڵبژاردنی ستراتیجیەکانی سازدانی زانیاری) (Boekaerts,1996,p102-104).

لە کۆتاییدا، پینتریچ (1996) یش، مۆدیلێکی لەبارەی ڕێکخستنی خود بۆ فێربوون  خستەڕوو کە کۆکەرەوەی زۆربەی ئەو ستراتیجییانە بوو کە لەلایەن زیمەرمان و پونز خرابوونە ڕوو. مۆدیلی پینتریچ بۆ ڕێکخستنی خود بۆ فێربوون  سێ کۆمەڵەی گشتی لە ستراتیجە یەکان لە خۆدەگرێت کە بریتین لە: ستراتیجی یەکانی زانەکی فێربوون، ستراتیجییەکانی ڕێکخستنی خود بۆ فێربوون و سەرو زانەکی و ستراتیجی یەکانی بەڕێوەبردنی سەرچاوەکان (Arsal,2010,p85). لەو تیۆرەدا، ستراتیجییەکانی زانەکی، ئەو ڕەفتار و بیرانەن کە کاریگەرییان لەسەر فێربوون هەیە بەجۆرێک کە بکرێت زانیاری بەشێوەی کاریگەر لە یادگەدا بەبیربێتەوە Duncan & McKeachie,2005,p117)). پینتریچ ستراتیجییەکانی زانەکی دابەش دەکات بۆ سێ جۆر: ستراتیجییەکانی دووبارەکردنەوەو پێداچونەوە، فراوانکردن، و بەڕێوەبردن. هەروەها پێی وایە کە ستراتیجییەکانی ڕێکخستنی خود بۆ فێربوون  و سەرو-زانەکی بریتین لە ئەو ئەدا جێبەجێکاریانەن کە بەمەبەستی بەرنامەڕێژی و بیرکردنەوە لەبارەی کرداری فێربوون ئەنجام دەدرێن و ئامانجیان ئاراستەکردن و ڕێکخستن و هەڵسەنگاندنی زانیارییە لە ڕێگای خودی فێرخوازەوە (Pintrich,1993,801).

پینتریچ (1999) بڕوای وایە کە زانستی سەرو-زانەکی فێرخوازان لەبارەی خۆیان، سنوردارە لە چوارچێوەی ئەرک و ستراتیجییە جۆراوجۆرەکان، بەڵام خۆ ڕێکخستن ئاماژەیە بۆ ئاراستەکردن و ڕێکخستن و ڕێکخستنی خودی ڕەفتارەکان و چالاکی یەکانی زانەکی (Schunk,2000,p89) .ستراتیجییەکانی بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانیش بەو شێوازانە دەوترێت کە فێرخواز بەمەبەستی بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی دەوروبەری بەکاریاندێنێت. ئەو ستراتیجییانە یارمەتی فێرخواز دەدات لە بەڕێوەبردنی دەوروبەر (ژینگە) و سەرچاوەکانی بەردەستی. ستراتیجییەکانی بەڕێوەبردنی سەرچاوەکان ئەوانە دەگرێتەوە: بەرنامەڕێژی ئەو کاتەی بەردەستە بۆ خوێندنەوەو بەڕێوەبردنی کات بۆ هەموو چالاکی یەکانی کەسەکە، دابینکردنی ژینگەیەکی دوور لە هۆکاری بەلاڕێدابەر، بەڕێوەبردنی پیشە لەڕووی هەوڵدانەوە، گفتوگۆکردن لەگەڵ خود، خۆ بەهێزکردن و گەڕان بەدوای یارمەتی ئەوانی تر(بخشی و آهنچیان، 2013؛ 154).

3.هەنگاوەکانی جێەجێکردنی توێژینەوەکە

1.3 ڕێبازی توێژینه‌وه‌Research Method  :

 ڕێبازی توێژینه‌وه بریتیە لەبەکارهێنان و گرتنەبەری ڕێگاو شێوازی زانستی بۆ گەیشتن بە ڕاستیە نوێیەکان و سەلماندنیان لەپێناو دەوڵەمەندکردن و گەشەکردنی مەعریفەی مرۆڤایەتیدا (محمد،2020: 18). چەندین ڕێبازی توێژینەوە هەیە بەڵام توێژەر بەمەبەستی بەدیهێنانی ئامانجەکانی ئەم توێژینەوەیە، ڕێبازی  ئەزموونی  Experimental Method به‌كارهێناوە‌،

2.3 دیزاینی ئەزموونی: Experimental Design-

  هەموو توێژینەوە ئەزموونیەکان لەوەدا هاوبەشن کە ئەزموون یان تاقیکردنەوەیان تێدا ئەنجام دەدرێت، بەڵام تاکە دیزاینێک نیە کە بۆ هەموو توێژینەوەیەکی ئەزموونی بگونجێت و دەستبدات، سروشتی هەر دیاردەیەک و ئامانجی توێژەر، ژمارەی نمونە وهەلومەرجی هەڵبژاردنی، بڕیار بەسەر جۆری ئەو دیزاینە دەدەن کە بۆ توێژینەوەکە گونجاوەو ئامانجی توێژینەوەکە بەدەست دەهێنێت (بۆکانی ،٢٠٢٠،١٠٤ ). لەم توێژینەوەدا دیزاینی نیمچە ئەزموونی  Quasi-experimental design بەکارهاتوە کە بریتیە لە ئەوەی کە توێژینەوەیەکە کە تێیدا بەشداربوەکان بەشێوەی هەڕەمەکی هەڵنەبژێردراون بۆ گروپی ئەزموونی و گروپی کۆنترۆڵ .(Howitt and others, 2017:p528) بەمەبەستی پێوانەکردنی ئاستی کاریگەری بەرنامەیەکی ڕێنمایی پێشنیارکراو بۆ بەرزکردنەوەیی ئاستی ڕێکخستنی خود بۆفێربوون لای فێرخوازانی زانکۆ، توێژەر دوو کۆمەڵەی هەبوو ئەزموونی و ڕێککاری، دوای هاوتاکردنیان تەنها کۆمەڵەی  ئەزموونی گۆڕاوی سەربەخۆ (بەرنامەی ڕێنمایی پێشنیارکراو )ی وەرگرت، کۆمەڵەی ڕێککاری  وەری نەگرت بوو بە ڕێگایی ئاسایی بوو، بەڵام هەردوو کۆمەڵە تاقیکردنەوەی پێشینەو تاقیکردنەی پاشینە یان وەکو یەکو لەیەک کاتدا بۆ ئەنجام درا. بەم واتایە پێش دەستکردن بەجێبەجێ کردنی بەرنامەی ڕێنماییەکە پێوەرەکە لەیەک کاتدا درا بە هەردوو کۆمەڵەکە، بەمەبستی دەست نیشان کردنی ئاستیان دوای جێبەجێکردنی بەرنامەکە کە (گۆڕای سەربەخۆیە) بە تەنیا بەسەر کۆمەڵەی ئەزمونی دوبارە پێوەرەکە درایەوە بە هەردوو کۆمەڵەکە بە مەبەستی دەست نیشان کردنی ئاستی کاریگەری بەرنامەکە، کە لەڕێگەی بەراوردکردنی ناوەندە ژمێریەکانەوە دەستنیشان کراوە، هەروەک لە خشتەی ژمارە (1)ڕونکراوەتەوە:    


 

خشتەی ژمارە( 1 )  دیزاینی ئەزموونی

   کۆمەڵەکان

بەش

ژمارەی فێرخوازان

تاقیکردنەوەی پێشینە

گۆڕاوی سەربەخۆ

گۆڕاوی پاشکۆ

تاقیکردنەوی پاشینە

 ئەزموونی

 زانستی کۆمپیوتەر     

٢٤

 ڕێکخستنی خود بۆ فێربوون

کاریگەری بەرنامەیەکی ڕێنمایی پێشنیارکراو

ڕێکخستنی خود بۆ فێربوون

ڕێکخستنی خود بۆ فێربوون

ڕێکاریی

زانستی کۆمپیوتەر

١٩

ڕێکخستنی خود بۆ فێربوون

ڕێگایی ئاسای

 

ڕێکخستنی خود بۆ فێربوون

 


3.3 كۆمه‌ڵگه‌ى توێژینه‌وه‌( Research Population)  :

کۆمەڵگە ئامانجی سەرەکی توێژینەوەیە، بەجۆرێک توێژەر لە کۆتاییدا ئەنجامەکانی بەسەریدا دەگشتێنێت. واتە هەموو تاکەکان یان توخمەکانی ئەو دیاردەیەی توێژەر توێژینەوەی لەبارەوە دەکات، دەگرێتەوە (زێباری،2018،153). كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ پێكهاتووه‌ له‌ سەرجەم فێرخوازانی قۆنا‌غی یەکەمی خوێندنی بەیانیان لە زانكۆى ڕاپه‌ڕین بۆ ساڵی خوێندنی(2022-2023) کەبریتی بوون لە (942) خوێندکار، توێژەر ئەم ئامارەی لە تۆماری زانکۆی ڕاپەڕین وەرگرت، لەخشتەی ژمارە (2) ڕوونکراوەتەوە:        


 

خشتەی ژمارە( 2 )کۆمەڵگەی توێژینەوە

 

 

کۆلێژ

بەش

قۆناغى 1

 

 

نێر

مێ

 

 

کۆلێژى زانستە مرۆڤایەتیەكان

یاسا

18

53

 

 

مێژوو

5

11

 

 

جوگرافیا

7

24

 

 

فەلسەفە

0

2

 

 

به‌ڕێوه‌بردنی كار

25

27

 

 

کۆلێژى پەرستاری

پەرستاری

20

64

 

 

کۆلێژى پەرەردەی بنەرەت

زمانی كوردی

22

40

 

 

زمانی عەرەبی

13

1

 

 

زانستى كۆمپیوتەر

25

24

 

 

ئینگلیزی

34

69

 

 

باخچەی منداڵان

 

94

 

 

بیرکاری

6

22

 

 

کۆلێژى زانست

بایۆلۆجی

23

49

 

 

فیزیا

8

13

 

 

كیمیا

49

82

 

 

زانستی تاقیگه‌ی پزیشكی

19

48

 

 

سەرۆکایەتی

ئەندازیاری شارستانی

35

10

 

کۆى گشتى

309

633

 


4.3 نمونەی  توێژینه‌وه ) Sample   : (Research Population

   لە ڕیگەی ئەم هەنگاوانە نمونەی توێژینەوەکە هەڵبژیردرا:

1.    نمونەی ئەم توێژینەوەیە بەپێی ناونیشان و ئامانجی فێرخوازی زانکۆ بوو، پێویست بوو لە وانەیەکدا ئەم بەرنامە ڕێنماییە جێبەجێکرێت کە بگونجێ لەگەڵی داو بەربەست دروست نەکات بۆ بەش و پلانی وانەکانی فێرخوازانی زانکۆ. بۆ ئەم مەبەستەش بابەتی گفتوگۆی ئەکادیمی هەڵبژێردرا بۆ جێبەجێکردنی بەرنامە ڕێنماییەکە.

2.    . سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین و بەشی خوێندنی باڵای ڕەزامەندی نیشان دا بۆ هاوکاری کردن و ئەنجام دانی توێژینەوەکە، داواکاری ئاڕاستەی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت کرد بەمەستی کارئاسانی.

 

3.    دوای کۆبونەوی ئاسایی ئەنجومەنی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بریاریان دا کە ئەم توێژینەوەیە جێبەجێ بکرێت لای قۆناغی یەکەمی بەشی زانستی کۆمپیتەر لەوانەی گفتوگۆی ئەکادیمی، هۆکاری هەڵبژاردنی ئەم بەشەیان گەڕاندەوە بۆئەوی تاکە بەشبوو کە وانەی گفتوگۆی ئەکادیمی هەبێت لە سمیستەری دووەمدا، لەوەرزی بەهارە.

 

4.     بەشی زانستی کۆمپیوتەر هاوکارو ڕەزامەند بوون.

 کەواتە نمونەی توێژینەوەکە بریتیە لە  فێرخوازانی قۆناغی یەکەمی بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە وەرزی دووەمی خوێندن لە زانکۆی ڕاپەڕین لەشاری ڕانیە، بەشێوەی ناهەڕەمەکی هەڵبژێردرابوون ژمارەیان 49 خوێندکاربوو بەڵام 6خوێندکار وازیان هێنابوو مایەوە 43 خوێندکار. گروپی A ژمارەیان 24  بوو، گروپی B ژمارەیان 18 خوێندکاربوو، وەک لە خشتەی ژمارە (3) روونکراوەتەوە.


 

خستەی ژمارە (3)نمونەی توێژینەوە

 

كۆی خوێندكارانی توێژینەوە

ژمارەی خوێندكاران

بەش

کۆمەڵەکان

كچ

كوڕ

 ٢٤

١٠

 ١٤

زانستی کۆمیتەر

ئەزموونی   

 ١٩

١٠

٩

زانستی کۆمپیوتەر

ڕێکاریی 

 ٤٣

٢٠

 ٢٣

 

كۆی گشتی

 


بۆ دەستنیشانکردنی کۆمەڵەی ئەزموونی و ڕێککاری وە هاوتاکردنی کۆمەڵەکان توێژەران  ئەم ڕێککاریانەیان ئەنجامداوە:

5.3ناساندنی گۆراوەکان

 لە توێژینەوە ئەزموونییەکاندا گۆڕاوەکان پۆڵێن دەکرێن بۆ سەربەخۆ، پاشکۆ، دەرکیەکان-نامۆکان، گۆڕاو ئاماژەیە بۆ هەر شتێک بەشێوەیەکی خۆکردانە بەهای چەندایەتی و چۆنایەتی بگۆڕێت یا بتوانێت دەستکاری بکرێت (نوری، 2022،22). لێرەدا پەیوەندی نێوان گۆڕاوی سەربەخۆ و پاشکۆ لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت. گۆڕاوە سەربەخۆکان هۆکارن لە کاتێکدا پاشکۆ کاریگەرەکانن. پۆلێکی دیکەی گۆڕاوەکان کە بە هەمان شێوە گرنگن، گۆڕاوە دەرەکیەکانن، دەبێ توێژەر کۆنتڕۆڵیان بکات، بۆئەوەی ئەنجامی هەڵەمان دەست نەکەوێت ئەم سێ جۆرە گۆڕاوە کە بۆ ئەم توێژینەوەیە دەستنیشانکراون  باس دەکرێن: ئەوانیش

 

1.    گۆڕاوی سەربەخۆ- Independent variable

کارایی بەرنامەیەکی ڕێنمایی پێشنیارکراو گۆڕاوی سەربەخۆ بوو لەم توێژینەوەی ئێستادا بەکارهاتووە بۆ دەرخستنی ئاستی کاریگەرییەکانی لەسەر ڕێکخستنی خود بۆ فێربوون لای فێرخوازانی زانکۆ.

2.    گۆڕاوی پاشکۆ-  Dependent variables 

 لەم توێژینەوەیەدا گۆڕاوی پاشکۆ بریتی بوو لە ڕێکخستنی خود بۆ فێربوون.

3.    گۆڕاوە دەرەکیەکان-نامۆکان  Intervening variables:

گۆڕاوە دەرەکیەکان دەکەونە نێوان گۆڕاوی سەربەخۆو گۆڕاوی پاشکۆ ئەو گۆڕاوانە کاریگەری ناڕاستەوخۆیان لەسەر دەرئەنجامی توێژینەوەکە واتا گۆڕاوی پاشکۆ هەیە، بۆیە دەبێت لەکاتی پەنابردن بۆ ڕێبازی ئەزموونی توێژەر کۆنتڕۆڵی گۆڕاوە دەرەکیەکان بکات، بۆئەوەی کاریگەریان لەسەر گۆڕاوی پاشکۆ نەبێت و تەنها گۆڕاوی سەربەخۆکاریگەری لەسەر گۆڕاوی پاشکۆ هەبێت (قەرەچەتانی 2023: 210-211). لەم توێژینەوەدا ئەم جۆرە گۆڕاوە دەکرێت ئەمانەبن: (ئاستی پاڵنەری خوێندنی فێرخوازان، زیرەکی، داهاتی خێزان، ،تەمەنی فیرخواز، ڕەگەز -نمرەی ساڵی پێشو، ئارەزووی فێرخواز بۆبەشەکەی).

 

 6.3 بۆ ڕێگریکردن لە بەدەستهێنانی ئەنجامی هەڵە  توێژەر هەوڵی کۆنتڕۆڵکردن و هاوتاکردنیانی بەم ڕێگایانەی خوارەوە ئەنجامداوە.

 

1. دەستنیشانکردنی ئاستی پاڵنەریان بۆ خوێندن : لەڕێگەی پێدانی ڕاپرسی پاڵنەری خوێندن بۆ هەردوو کۆمەڵە، کە ئەم ڕاپرسیە ٣٠ بڕگەبوو وەرگیراوە لە نامەیەکی ماستەر (مصطفی،2020٠،182). بۆ زانینی ناوەندە ژمێرەیی و جیاوزی بەڵگەداری ئاماریی هەردوو کۆمەڵە توێژەران هەگبەی ئاماری (SPSS) و تاقیکردنەوە  (Independent Sample T.Test  بەکارهێنا، لەئەنجامدا دەرکەوت هیچ جیاوازیەک نیە لەنێوان ئەم دووکۆمەڵە، هەر وەک لە خشتەی ژمارە (٤) دا ڕوونکراوەتەوە کە ناوه‌نده‌ ژمێره‌یی و لادانی پێوانەیی، کۆمەڵەی ئەزموونی کردیە (4.02)، (66٠). کۆمەڵەی ڕێکاری بریتی بوو لە (3.99)، (50٠) وە بەهای (ت) ئەژمارکراو (1.43) بوو لە ئاستی بەڵگەداری ئاماری (0.05) بە نمرەی ئازادی (41) دەرکەوتوە کە جیاوازی بەڵگەداری ئاماری نیە، واتا هەردوو کۆمەڵە هاوتان لەم گۆڕاوەدا.


 

خشتەی ژمارە (4) دیاریکردنی ئاستی هەردوو کۆمەڵە بۆ پاڵنەری خوێندن بەمەبەستی هاوتاکردنیان

 

گۆڕاو

 

کۆمەڵە

 

سامپڵ

 

ناوه‌نده‌ ژمێره‌یی Mean

لادانی پێوانه‌ییS.td

نرخی تی

T

نمره‌ی ئازادdf

به‌ڵگه‌داری ئاماری لەئاستی(0.05)

 

پاڵنەری خوێندن

ئەزموونی

24

4.02

.66

1.43

41

998.

ڕێککاری

19

 

3.99

.50


2. دەستنیشانکردنی ئاستی زیرەکی خوێندکارن:

بۆپێوانەکردنی ئاستی زیرەکی  پێوەری ڕاڤن (Raven) بەکارهاتوە. کە تاقیکردنەوەیەکی زیرەکی نازارەکیە، کە 60 پرسیاری وێنەی ڕەش و سپی تێدایە و دابەشکراوە بەسەر 5 کۆمەڵەدا کە هەر کۆمەڵەی 12 بڕگەیە، لە ئاسانەوە بۆ گران داڕێژراون، ٤٥ دەقیقەی بۆ وەڵام دانەوی تەرخانکراوە، (حسێنی و هاواکارانی،2021،57-58)  بۆ هەر وەڵامێکی ڕاست  یەک نمرە. توێژەران دوای هەڵەچنینی بۆ زانینی ناوەندە ژمێرەیی وجیاوزی بەڵگەداری ئاماریی هەردوو کۆمەڵە بۆ ئاستی زیرەکی هەگبەی ئاماری (SPSS)و تاقیکردنەوەی (T.Test  (Independent Smpleبەکارهێنا )لە ئەنجامدا دەرکەوت هیچ جیاوازیەک نیە لە نێوان ئەم دوو کۆمەڵە، هەروەک لە خشتەی ژمارە (5) ڕوونکراوەتەوە ناوه‌نده‌ ژمێره‌یی و لادانی پێوانەیی، کۆمەڵەی ئەزموونی کردیە 70.48))( 14.93). کۆمەڵەی ڕێکاری بریتی و لە (73.33)، (9.68) وە بەهای (ت) ئەژمارکراو (0.720) بوو لە ئاستی بەڵگەداری ئاماری (0.05) بە نمرەی ئازادی (41) دەرکەوتوە کە جیاوازی بەڵگەداری ئاماری نیە، چونکە بەهای تائی هەژمێرکراو گەورەترە لە رێژەی هەڵەی (0.05) ئەوا ئاستی بەلگەداری ئاماری نیە. کەواتا هەردوو کۆمەڵە هاوتان لەم گۆڕاوەدا.           


 

خشتەی ژمارە (5) دیاری کردنی ئاستی زیرەکی هەردوو کۆمەڵە بە مەبەستی هاوتاکردنیان

گۆڕاو

 

کۆمەڵەکان

سامپڵ

N

ناوه‌نده‌ ژمێره‌یی Mean

لادانی پێوانه‌ییS.td

T

هەژمارکراو

T

پێشبینیکراو

نمره‌ی ئازادdf

به‌ڵگه‌داری ئاماری sig

لەئاستی0.05)

 

زیرەکی

ئەزموونی

24

70.48

14.93

0.720

0.475

41

نیە

ڕێککاریی

19

73.33

9.68


3. شێوازی وەرگیرانی فێرخوازان:

 بۆ زانینی ناوەندە ژمێرەیی و جیاوازی بەڵگەداری ئاماریی هەردوو کۆمەڵە لە ڕووی شێوازی خوێندنیان کە بە پاراڵێڵ وەرگیراون یاخود زانکۆلاین، توێژەران هەگبەی ئاماری (SPSS)و تاقیکردنەوەی  (Independent Samples T.Test) بەکارهێنا لە ئەنجامدا دەرکەوت هیچ جیاوازیەک نیە لەنێوان ئەم دووکۆمەڵە، هەروەک لەم خشتەی ژمارە (6) ڕونکراوەتەوە کە ناوەندە ژمێرەیی کۆمەڵەیی ئەزموونی و ڕێکاریی  کردیە (1.88) ،(1.68) وە بە نمرەی ئازادی (df) کردیە (41). بەهای تائی دەرهێنراو کردیە (1.533). وە بەهای تائی هەژمێرکراو کردیە (0.133) ئەمەش گەورەترە لە رێژەی هەڵەی (0.05) ئەوا ئاستی بەڵگەداری ئاماری نیە. کەواتا ئەم دووکۆمەڵەیەهاوتان لەم گۆڕاوەدا.    


 

خشتەی ژمارە (7) دەستنیشانکردنی ئاستی شێوازی وەرگیرانی فێرخوازانی هەردوو کۆمەڵە بەمەبەستی هاوتاکردن.

گۆڕاو

 

کۆمەڵەکان

 

سامپڵ

 

ناوه‌نده‌ ژمێره‌یی Mean

لادانی پێوانه‌ییS.td

تائی

دەرهێنراو

تائی پێشبینیکراو

نمره‌ی ئازادdf

به‌ڵگه‌داری ئاماری sig

لەئاستی0.05)

شێوازی وەرگیران

ئەزموونی

24

1.88

0.338

1.533

0.133

41

    نیە

ڕێککاری

19

1.68

0.478

 


5. ئارەزووی فێرخوازان بۆ بەشەکەیان:

زۆرجار خوێندکار لەبەشێک وەردەگیرێت زۆر حەزی پێناکات و بەڵام نمرەو بارودۆخی ژیانی وادوخوازێ کە ڕازیی بێت ، بەپێچەوانەشەو هەندێ خوێندکار زۆر ئارەزووی بەشەکەیان دەکەن ،ئەمەش کاردەکاتە سەر توێژینەوەکە ودەبێ لەبەرچاوبگیرێت بۆزانینی ناوەندە ژمێرەیی وجیاوزی بەڵگەداری ئاماریی هەردوو کۆمەڵە توێژەران هەگبەی ئاماری (SPSS)و تاقیکردنەوەی  (Independent Smple T.Test) بەکارهێنا لەئەنجامدا دەرکەوت هیچ جیاوازیەک نیە لەنێوان ئەم دووکۆمەڵە ،هەروەک لەم خشتەی ژمارە (7) ڕوونکراوەتەوە ئەنجامەکە ناوەندە ژمێرەیی کۆمەڵەیی ئەزموونی وڕێکاریی بریتی بوون لە  (1.17) و(1.32) وە بە نمرەی ئازادی (df) کردیە (41). بەهای تائی دەرهێنراو کردیە (1.140). وە بەهای تائی هەژمێرکراو کردیە (0.261) ئەمەش گەورەترە لە رێژەی هەڵەی (0.05) ئەوا ئاستی بەلگەداری ئاماری نیەوە هەردووکۆمەڵەهاوتان.


 

خشتەی ژمارە (7)دەستنیشانکردنی ئاستی ئارەزووی فێرخوازانی هەردوو کۆمەڵە بۆبەشەکەیان بەمەبەستی هاوتاکردن

گۆڕاو

 

کۆمەڵەکان

سامپڵ

N

ناوه‌نده‌ ژمێره‌یی Mean

لادانی پێوانه‌ییS.td

تائی

دەرهێنراو

تائی پێشبینیکراو

نمره‌ی ئازادdf

ئاستی به‌ڵگه‌داری ئاماری( 0.05)

 

ئارەزووی فێرخوازان بۆبەشەکەیان

ئەزموونی

24

1.17

0.381

1.140

0.261

41

نیە

ڕێککاری

19

1.32

0.478

    


6. ئاستی داهاتی خێزانی فێرخوازان:

بۆ زانینی ناوەندە ژمێرەیی و جیاوزی بەڵگەداری ئاماریی هەردوو کۆمەڵە توێژەران هەگبەی ئاماری (SPSS)و تاقیکردنەوەی (Independent Samples T.Test ) بەکارهێنا )دوای دەرهێنانی ئەنجامەکە دەرکەوت هیچ جیاوازیەک نیە لەنێوان ئەم دووکۆمەڵە وە هاوتان لەم گۆڕاودا، هەروەک لە خشتەی (8) ڕوونکراوەتەوە، کە ناوەندە ژمێرەیی کۆمەڵەی ئەزموونی (2.18) وە  کۆمەڵەی ڕێکاریی ناوەندە ژمێریەکەی کردیە (2.39) وە بە نمرەی ئازادی (df) کردیە (41). بەهای تائی دەرهێنراو کردیە (0.736). وە بەهای تائی هەژمێرکراو کردیە (0.466) ئەمەش گەورەترە لە رێژەی هەڵەی (0.05) ئەوا ئاستی بەلگەداری ئاماری نیە.        


 

خشتەی ژمارە (8)دەستنیشانکردنی ئاستی داهاتی خێزان لای فێرخوازانی هەردوو کۆمەڵە بەمەبەستی هاوتاکردن

گۆڕاو

 

کۆمەڵە

 

سامپڵ

N

ناوه‌نده‌ ژمێره‌یی Mean

لادانی پێوانه‌ییS.td

تائی

دەرهێنراو

تائی پێشبینیکراو

نمره‌ی ئازادdf

لەئاستی به‌ڵگه‌داری

ئاماری (0.05)

داهاتی خێزان

ئەزموونی

24

2.18

0.867

0.736

0.466

41

نیە

ڕێککاری

19

2.39

1.008

 


6. کۆنمرەی ساڵی پێشوی فێرخوازان:

هەروەک پێشترئاماژەی پێکراوە کە نموونەی توێژینەوەکە فێرخوازانی قۆناغی یەکەمی زانکۆ بوو،نمرەی ساڵی پێشویان نمرەی پۆلی ١٢یان بوو ،کەلەتۆماری زانکۆ وەرگیرا، بۆزانینی ناوەندە ژمێرەیی ئاماریی هەردوو کۆمەڵە توێژەران هەگبەی ئاماری (SPSS)بەکارهێنا دوای دەرهێنانی ئەنجامەکە دەرکەوت هیچ جیاوازیەک نیە لەنێوان ئەم دووکۆمەڵە ،هەروەک لەم خشتەی ژمارە(9)  ڕوونکراوەتەوە، کە بەبەروارد کردنی  ناوەندە ژمێرەی  و لادانی پێوانەی گروپەکان کە لادانی پێوانەی وناوەندەژمێرەیی کۆمەڵەی ئەزموونی  بەم شیوەیە بۆمان دەرچوو (70,361)و (5,37) وە کۆمەڵەی ڕێککاریی  بریتیی بوو لە (67,318)و (5,35)  لەوەشەوە بۆمان دەردەکەوێت ناوەندە ژمێرەیی کۆمەڵەیی ئەزموونی زیاترە لە پاشان هەستاین بە بەکارهێنانی (Independent one sample t test) بۆ بە مەبەستی زانینی ئاستی بەلگەداری ئاماری ،بەهای تائی هەژمارکراو بریتی بوو لە   وە باهای تائی پێشبینیکراو بریتیە لە  0.72لە ئاستی بەڵگەداری ئاماری 0.05 ئەمەش ئەوا دەردەخات واتا جیاوازی بەڵگەداری ئاماری نیە لەنێوان زانینی ئاستی نمرەی پۆلی 12ی هەردوو کۆمەڵە لەبەرئەوەی بەهای تائی خشتەی گەورەترە لە باهای تائی هەژمارکراو، واتاهەردووکۆمەڵە هاوتان لەم گۆڕاوەدا.            


 

خشتەی ژمارە (9)دەستنیشانکردنی ئاستی نمرەی پۆلی 12ی فێرخوازانی هەردوو کۆمەڵە بەمەبەستی هاوتاکردن

گۆڕاو

ڕەگەز

سامپل

ناوەندە ژمێرەیی

لادانی پێوانەیی

نمرەی ئازاد

تائی هەژمارکراو

تائی

پێشبینیکراو

لەئاستی بەڵگەداری

(0.05)

 

نمرەی پۆلی ١٢

ئەزموونی

24

70.361

5.37

41

1.849

0.72

نیە

ڕێککاری

19

67.318

5.35

 


7. تەمەنی خوێندکاران بەساڵ :

توێژەران دوای وەرگرتنی زانیاری دەربارەی تەمەنی فێرخوازان، بە ساڵ ناوەندە ژمێری بۆ هەردوو کۆمەڵە (ئەزمونی، ڕێکاری) دەرهێنا بۆ زانینی ناوەندە ژمێری هەردوو کۆمەڵە بە بەکارهێنانی هەگبەی ئاماری (SPSS)و تاقیکردنەوەی  (Independent Smple T.Test) لەئەنجامدا ناوه‌نده‌ ژمێره‌ی کۆمەڵەی ئەزموونی و وڕێکاری برییتی بوو لە (1.33) (1.21) وە بەهای تائی دەرهێنراو کردیە (0.879). وە بەهای تائی هەژمێرکراو کردیە (0.385) ئەمەش گەورەترە لە رێژەی (0.05) ئەوا ئاستی بەلگەداری ئاماری نیە، ئەمەش ئەوەدەردەخات کە هەردوو کۆمەڵە هاوتان لەم گۆڕاوەدا. لەخشتەی ژمارە (10) ڕوونکراوەتەوە.


خشتەی ژمارە (10) دەستنیشانکردنی ئاستی تەمەنی هەردوو کۆمەڵە بەمەبەستی هاوتاکردن

گۆڕاو

 

کۆمەڵە

 

سامپڵ

N

ناوه‌نده‌ ژمێره‌یی Mean

لادانی پێوانه‌ییS.td

تائی

دەرهێنراو

تائی پێشبینیکراو

نمره‌ی ئازادdf

لەئاستی به‌ڵگه‌داری ئاماری 0.05

 

تەمەن

ئەزموونی

24

1.33

0.482

0.879

0.385

41

.نیە

ڕێککاریی

19

1.21

0.419

 


7.3 ئامرازی توێژینەوەکە

 بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی ئه‌م توێژینه‌وه‌کە و تاقیکردنەوەی گریمانەکان توێژەران پێوانەیان بۆ ڕێکخستی خود  بۆ فێربوون لای فێرخوازانی زانکۆ بنیادنا. چونکە بەزمانی کوردی  پێوه‌ر نەبوو، بەپێویست زانرا ئەو پێوەرەی بەکاری دەهێندرێت بگونجێ لەگەڵ کلتورو کۆمەڵگەی توێژینەوەدا بۆ ئەم مەبەستەش ئەم هەنگاوەنە ئەنجامدران:

1.    سەرەتا توێژەران زانیارییان بەدەست هێنا لەسەر گۆڕاوەکان لە ڕێگەی خوێندنەوە، وە بەشێوەیەکی گشتی سودیان وەرگرت لە چەند بیردۆزو (نمونە-Model ) و توێژینەوەکانی پێشو لەوانە (زیمیرمان و پینترینچ، توێژینەوەکانی پێشوو، Pintrich-1995))) ( Panadero, 2017،. (Puustinen Pulkkinen, 2001)

2.    لەم هەنگاوەدا بە پشت بەستن بەخاڵی سەرەوە توێژەران چەند تەوەرێکیان داڕشت بۆ پرسیارەکانی پێوەرەکە بەشێوەیەکی گریمانەیی.

3.     دواتر گفتوگۆی لەگەڵ چەند فێرخوازێکی کۆمەڵگەیی توێژینەوەکە کرا بەمەبەستی دڵنیابوون لەو تەوەرانە، کە تا چەند دەگونجێن و فێرخواز پشتیان پێدەبەستێ لەکاتی فێربوون وکێشەکانی فێربوونی، لەئەنجام دا ئەم تەوەرانە پشتڕاستکرانەوە. سەرەڕای ئەوەش توێژەر تێبینی تەوەرێکی  تریکرد لە کاتی گفتوگۆ لەگەڵ خوێندکاران دا کە ڕۆڵی هەیە لە فێربوونیان ئەویش ڕۆڵی خێزان بوو، کە لەکۆتایی دا توێژەر ئەم پێکهاتە گریمانەییەشی زیادکرد بۆ پێوانەی ڕێکخستنی خود بۆ فێربوون.

4.    دواتر بەمەبەستی دروستکردنی بڕگە بۆ پێوەرەکان دوو ڕاپرسی کراوەی بەسەر (٤٠) خوێندکاری کۆمەڵگەی توێژینەوەکەی دابەش کرد.

5.    دوای کۆکردنەوەی ڕاپرسیەکان بڕەگەکان ڕێکخران، لەڕێگەی وەڵامی خوێندکاران، (172) بڕەگە داڕێژرا، دواتر ڕاستگۆیی و جێگیری بۆ ئەنجام درا بەشێوەیە:

 

7.4 دیاریکردنی ڕاستگۆیی Validity

1.7.4ڕاستگۆیی ڕواڵەتی

هەمیشە پێویستە توێژەر لە خۆی بپرسێت و پرسیار لە شارەزایان بکات کە ئایا ئەو چەمکانەی کە دەویسترێت بپێورێن ئایا بە ڕاستی دەپێورێن بەو شێوازەی کە پرسیارەکانی ناو تاقیکردنەوە یان ڕاپرسیەکە دروستکراون

( Saris, & Gallhofer,2014, p8). بۆ ئەم مەبەستە توێژەران بۆ دیاریکردنی ڕاستگۆیی ڕواڵەتی پێوانەکەی خستە بەردەستی شارەزایان و پسپۆڕان لە بواری پەروەردەو دەرونزانی - پەیرەوی خوێندن - رێگاکانی وانەوتنەوەی گشتی - دەروونزانی زمانەوانی - کەسایەتی - تەندروستی دەروونی - پڕۆگرامی خوێندن و پەروەرد. 11 شارەزابوون داوایان لێکرا ڕاو بۆچونی  خۆیان سەبارەت بە  گونجاوی و نەگونجاوی بڕگەو بژاردەکان بدەن لە ڕوکەشدا پێشنیازی هەر گۆڕانکاریەک بکەن کە پێیان گونجاوە، لە کۆتاییدا تەنها شێوازی داڕشتنی چەند بڕەگەیەک گۆڕا.

 2.7.4 ڕاستگۆیی ڕەهەندی-Factor Validity :

دوای دابەشکردنی پێوانە بەسەر فێرخوازان، توانرا لەپێوەرە وەڵامدراوەکان سود لە309  پێوەر وەربگیرێت. دواتر لەڕێگەی هەگبەی ئاماری Spss و ڕێگای (PCA) کە کورتکراوەی (Principal component analysis)   بۆشیکردنەوی ڕەهەندەکان بەکارهات لە 174  بڕگە و15 تەوەرەوە بوو بە  94بڕگە و 9 تەوەر.

8.4جێگیری پێوانەکە Stablitiy of scale (reliability):بەڕێگەی (Cronbach’s Alpha)

جێگیری لە بنەڕەتدا دەستەواژەیەکە کە دەستەواژەکانی 'توانای پشت پێ بەستن، نەگۆڕی، و توانای ئەوەی کە توێژینەوەکە دوبارە بکرێتەوە' لە کاتی دواتر و بە ئامرازی توێژینەوەی تر و لەگەڵ گروپی بەشداربووی جیاوازدا لەخۆ دەگرێت. جێگیری گرنگی بە ورد بوون (دەقیق بوون) و بێ هەڵەیی دەدات  (Martin, 2018p,268).توێژەران بەڕێگایی ئەلفاکرۆنباخ  (Cronbach’s Alpha) جێگریان دۆزیەوە بۆ جاری یەکەم  پێوەرەکە بەسەر 86 فێرخواز دابەشکرا  دەرکەوت جێگیری پێوانەکە  بەهاکەی (0.94) ئەمەش بەهایەکی بەرزبوو. بۆ جاری دووەم، پێوەرەکە بەسەر 86 خوێندکار دابەشکرایەوە  دەرکەوت جێگیری پێوانەکە  بەهاکەی (0.96) ئەمەش بەهایەکی بەرزبوو.

 8.5پێوانەکە بەشێوەی کۆتای:

پێوانەی بنیادنراو بۆ ڕێکخستنی خود بۆفێربوون لەکۆتایدا لە بریتیی بوو لە (٩٤) بڕگە و(٩) تەوەر، بەرامبەر هەربڕگەیەکیش (٥) بژاردەی هەیە  بۆ وەڵامدانەوە کە بریتین لە (هەرگیز، بەدەگمەن، کەم جار، زۆرجار، هەمیشە) ، نزیکی ٢٠ دەقە کاتی پێویستە بۆ وەڵامدانەوە.

 9.4بنیادنانی بەرنامەکە:

بۆ کارایی بەرنامەیەکی ڕێنمایی پێشنیارکراو بۆبەرزکردنەوەی ئاستی ڕێکخستنی خود بۆ فێربوون لای فێرخوازانی زانکۆ پشتبەستراوە بە:

1.    داوای خوێندنەوەی تێۆرەکان پشتبەسترا بە قوتابخانەی مەعریفی و مۆدڵی پینترینچ model pintrich.

2.    سود وەرگیراوە توێژینەوەکانی پیشوو.

پێداویستیەکانی بەرنامەکە:

-سود لە داتاشۆ، ماجیک، کۆمپیوتەر وەرگیراوە.

- چآلاکی گروپی وتاکی ئەنجامدراوە لەپۆلدا.

- ئەرکی ماڵەوە ئەنجام دراوە.

ماوەی بەرنامەکە:

لە (15) دیداردانیشتن  پێکهاتوبوو لەهەفتەیەکدا دوو ڕۆژ ئەنجام دراوە، کە  هەر دیدارێک یەک کاتژمێرو نیوبوە.

ڕاستگۆی ڕواڵەتی:

ئەم بەرنامەیە ڕاستگۆیی ڕواڵەتی بۆ ئەنجامدراوە، کەشارەزایانی بواری دەروونزانی هەڵسەنگاندنیان بۆکردووە.

دروستی ناوەکی ودەرەکی:

١. ئەم بەرنامە ڕێنماییە  لە کات و شوێنی دیاری کراو ئەنجام دراوە.

٢. داتاشۆ و ماجیک بەکارهاتوە.

٣. لە هەفتەیەکدا دوو ڕۆژ بووە، بۆماوەی ١٢ هەفتە.

٤. ڕاستگۆیی ڕواڵەتی بۆ بەرنامەکە ئەنجام دراوە.

٥.پاراستنی داتا و زانیاری: پاراستنی داتا هەستیارەکان و دڵنیابونەوە لەوەی کە نهێنین پێویستە بۆئەوەی بەبێ مۆڵەت کەس دەستی پێنەگەن یان دزەیان پێ نەکرێت.

٦.پابەندبوون بە یاساو ڕێساکان: پابەندبوون بە یاسا پەیوەندیدارەکان و ڕێنوماییەکان بنچینەیە بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی دەرەکی.

٧.سەلامەتی دەرونی: دڵنیابوون لە تەندروستی دەروونی بەشداربوان و پێشگیری کردن لە سترێس و دڵەڕاوکێ و پەرێشانی هەستەکان.

٨.سازگاری بەرنامەکە: بەرنامەی جێبەجێکراو پێویسە بەجۆرێک دیزانکرابێت کە ڕێگربێت لەو هەڵەو کەموکورتی ناوەکیانەی کە ڕاستگۆیی توێژینەکە دەخەنە ژێر پرسیارەوه.

٩.سەلامەتی بەشداربووان. بەشداربوان پێویستە بپارێزرێن لە زیان بەرکەوتنی جەستەیی و هەستەکی و دەرونی.

١٠. هاوسەنکردنی هەردووکۆمەڵەکان ئەنجامدراوە.

 10.4 ئامرازی ئاماری بەکارهاتوو:

لەم توێژینەوەیەدا بۆشیکردنەوی ئامانجەکان هەگبەی ئاماری SPSS )) ولەناویدا چەند تاقیکردنەوەیەک بەکارهێنران دوای ئەنجامدانی تێستی نۆرماڵەتی:

١. بۆ بەدیهێنانی ئامانجی دووەم و سێیەم  independent sample t test بەکارهێنراوە، بۆئامانجی چوارەم paired sample t test .

٢.Cronbach’s Alpha بۆجێگیری.

٣.( Principal component analysis)  بۆ شیکردنەوەی ڕەهەندەکان  .

.5 خستنەڕووی ئەنجامەکان و شیکردنەوەیان.

1.5ئامانجی یەکەم: بونیادنانی بەرنامەیەکی ڕێنمایی پێشنیارکراو بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ڕێکخستنی خود بۆ فێربوونی فێرخوازانی زانکۆ، ئەم ئامانجە بە وردی لە بەشەکانی سەرەوە باسکراوە، بەدی هێنراوە.

 2.5ئامانجی دووەم: زانینی کارایی بەرنامەیەکی ڕێنمایی پێشنیارکراو بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ڕێکخستنی خود بۆ فێربوونی فێرخوازانی کۆمەڵەی ئەزموونی بەرامبەر بە کۆمەڵەی ڕێکاریی بە بەراوردکردنی تاقیکردنەوەی پاشینە.

 بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە گریمانەی سفری بەکارهات، بۆ وەڵامدانەوەی ئەم گریمانە دوای ئەنجامدانی  تاقیکردنەوەی دابەشبوونی ئاسایی test Shapiro مان هەلبژارد چونکە ژمارەی بژاردەکەمان  بچوکترە لە 50 و p.value  گەورەتر بوو لە 0.05، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە داتەکەمان تاقیکردنەوەی دابەشبوونی ئاسایە. دواتر تاقیکردنەوەی دوو گۆڕاوی سەربەخۆ (independent sample t test) بەکارهات ناوەندە ژمێرەی و لادانی پێوانەی گروپی ئەزموونی کردیە (4.15) و (3.65)، کۆمەڵەی ڕێککاری کردیە (0.23) و(0.46وە بە نمرەی ئازادی (41) وە بەهای تائی هەژمار کراو (t calculate) کردیە (4.53) وە لە ئاستی بەڵگەداری ئاماری         


 

خشتەی(11) ڕونکردنەوەی ئامانجی دووەم

گۆراوی سەربەخۆ

کۆمەڵەکان

ژمارەی بژاردە

ناوەندی ژمێرەیی

لادانی پێوانەیی

T هەژمار کراو

نمرەی ئازاد

ئاستی بەڵگەداری لە 0.05

کاریی بەرنامەیەکی ڕێنمایی بنیادنراو

ئەزموونی

24

4.15

0.23

4.53

41

0.001

ڕێککاری

19

3.65

0.46


P. value دەکاتە 0.001 لەبەر ئەوەی بچوکترە( 0.05 ) کەواتە گریمانەی سفری ڕەتدەکەینەوە کە دەڵێت (هیچ جیاوازیەکی بەڵگەداری ئاماری نییە لەئاستی(0.05) لەنێوان ناوەندی ژمێرەیی نمرەکانی تاقیکردنەوەی پێشینە و ناوەندی ژمێرەیی نمرەکانی تاقیکردنەوەی پاشینەی کۆمەڵەی ئەزموونی بەرامبەر بە کۆمەڵەی ڕێککاریی) بەڵگەداری ئاماریە، واتا بەرنامەی پێشنیارکراو کاریگەری ئەرێنی لەسەر کۆمەڵەی ئەزموونی هەبووە بە زیادکردنی ئاستی ڕێکخستنی خود بۆ فێربوونیان. ئەم ئەنجامە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە بەرنامەکە توانای فێرخوازانی بۆ پلاندانان، چاودێریکردن و هەڵسەنگاندنی پرۆسەکانی فێربوونی خۆیان بە سەرکەوتوویی بەرزکردەوە. ئەو بەشداربووانەی کە بەرنامەکەیان وەرگرتووە، کارامەیی باشتریان لە دانانی ئامانج، بەڕێوەبردنی کات، چاودێریکردنی خۆ و بەردەوامبوون نیشانداوە، کە پێکهاتەی سەرەکی ڕێکخستنی خود بۆ فێربوونن.

ئەم دەرئەنجامە لەگەڵ توێژینەوەکانی پێشوودا وەک (عەلی بخشی و زاری, 2010 Ganda & Boruchovitch, 2018)). یەکدەگرێتەوە کە جەختیان لەسەر کاریگەری ڕێنمایی وبەرنامەی پەروەردەیی کردووەتەوە لە پێشخستنی ڕێکخستنی خود لە نێوان فێرخوازاندا. ئەو کاریگەرییە ئەرێنییەی کە لە لێکۆڵینەوەکانی ئێستادا بینراوە پشتگیری لەو گریمانە تیۆرییە دەکات کە ڕێکخستنی خود بۆفێربوون تایبەتمەندییەکی زگماکی نییە بەڵکو کۆمەڵێک کارامەییە کە دەتوانرێت لە ڕێگەی بەرنامەی ڕێنمایی  گونجاوەوە  فێرخوازان فێر بکرێن و پەرەی پێبدرێت.

بۆ دۆزینەوەی بەهای قەباری کاریگەری توێژەر پشتی بەست بە هاوکێشەی کۆهین کە دەڵێت (0.2) قەبارەی کاریگەری کەمە، لە قەبارەی (0.5) کاریگەری ناوەندە وە لە قەبارەی (0.8) کاریگەری گەورەیە.کە قەبارەی کاریگەری ئێمە(1.38) دەرچوو کەواتە قەبارەی کاریگەری گەورەیە.


خشتەی(12) بەهای قەبارەی کاریگەر

ژمارەی بژاردە

بەهای t

بەهای قەبارەی کاریگەر

43

4.53

1.38

 


 3.5 ئامانجی سێەم :زانینی کارایی بەرنامەیەکی ڕێنمایی پێشنیارکراو بۆبەرزکردنەوەی ئاستی ڕێکخستنی خود بۆ فێربوونی فێرخوازانی کۆمەڵەی ئەزموونی بە بەراوردکردنی تاقیکردنەوەی پێشێنەو پاشینە.

بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە گریمانەی سفری بەکارهات، بۆ وەڵامدانەوەی ئەم گریمانە دوای ئەنجامدانی  تاقیکردنەوەی دابەشبوونی ئاسایی، تاقیکردنەوەی دوو نمونەی بەیەکەوە بەستراو (paired sample t test ) بەکار هات کە ژمارەی بژاردەکە بریتی بوو لە 24 خوێندکار. ناوەندی ژمێرەی و لادانی پێوانەی تاقیکردنەوەکانی  پێشینە و پاشینە کە  کردیە (2.94) و (4.15) و (0.42) و(0.26) و بە نمرەی ئازادی (23) و بەهای تائی هەژمارکراو (t calculate) کردیە (16.48) و لە ئاستی بەڵگەداری ئاماری        


 

خشتەی(13) ڕوونکردنەوەی ئامانجی سێیەم.

تاقیکردنەوەکان

ناوەندی ژمێرەیی

لادانی پێوانەیی

Tهەژمار کراو

نمرەی ئازاد

ئاستی بەڵگەداری لە 0.05

پێشینە

2.94

0.42

16.48

23

0.001

پاشینە

4.15

0.26

.


p.value دەکاتە 0.001 لەبەر ئەوەی بچوکترە 0.05 کەواتە گریمانەی سفری ڕەتدەکەینەوە . دەڵێت (هیچ جیاوازیەکی بەڵگەداری ئاماری نیە لەئاستی (0.05) لەنێوان ناوەندە ژمێرەیی نمرەکانی تاقیکردنەوەی پاشینەو پێشینەی کۆمەڵەی ئەزمونی). کەواتە بەرنامەکە کاریگەری هەیە و گۆڕانکاری دروست کردوە بۆتە هۆی بەرزکردنەوەی ڕێکخستنی خود بۆ فێربوونی کۆمەڵەی ئەزموونی بە بەراوردکردنی تاقیکردنەوەی  پێشینەوە پاشینە دەرکەوتوە،  ئەم بەرنامەیە دوای جێبەجێکردنی لەسەر کۆمەڵەی ئەزموونی گۆڕانکاری دروستکردوە ئاستی ڕێکخستنی خود بۆ فێربوونیانی بەرزکردۆتەوە.

 6.5ئامانجی چوارەم : زانینی کارایی بەرنامەیەکی ڕێنمایی پێشنیارکراو بۆبەرزکردنەوەی ئاستی ڕێکخستنی خود بۆ فێربوونی فێرخوازانی کۆمەڵەی ئەزموونی پەپێێ ڕەگەز لەڕێگەی بەرواردکردنی تاقیکردنەوەی پاشینە.

بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە گریمانەی سفری بەکارهات، بۆ وەڵامدانەوەی ئەم گریمانە دوای ئەنجامدانی تێستی نۆڕماڵەتی تاقیکردنەوەی دوو گۆڕاوی سەربەخۆ (independent sample t test) بەکارهات کە ناوەندە ژمێرەی و لادانی پێوانەی ڕەگەزی نێر و مێ  کردیە (4.09) و (4.22) وە (0.30) و(0.17) و بە نمرەی ئازادی (22) وبەهای تائی هەژمار کراو (t calculate) کردیە (1.267) وە لە ئاستی بەڵگەداری ئاماری. 


خشتەی(14) ڕونکردنەوەی ئامانجی چوارەم

گۆراوی سەربەخۆ

ڕەگەز

ژمارەی بژاردە

ناوەندە ژمێرەیی

لادانی پێوانەیی

T هەژمار کراو

نمرەی ئازاد

ئاستی بەڵگەداری لە 0.05

کاریەریگەری بەرنامەیەکی ڕێنمایی پێشنیارکراو

نێر

14

4.09

0.30

1.267

22

0.219

مێ

10

4.22

0.17


p.value دەکاتە 0.219 لەبەر ئەوەی گەورەترە لە  (0.05) کەواتە قبوڵی گریمانەی سفری دەکەین، کە دەڵێت (هیچ جیاوازیەکی بەڵگەداری ئاماری نییە لەئاستی (0.05) لە نێوان ناوەندە ژمێرەیی نمرەکانی تاقیکردنەوەی پاشینەی کۆمەڵەی ئەزمونی بەپێێ ڕەگەز) واتا کاریگەری بەرنامەکە بۆهەر دوو ڕەگەز وەکو یەک بوو.ئەم بەرنامەیە پێداویستی هەردوو ڕەگەزی ڕەچاوکردوە، کۆمەڵە ڕاهێنانێک هەبوە لەناو بەرنامەکە کاریکردوەبۆ بەرزکردنەوەی ڕێکخستنی خود بۆ فێربوونی هەردوو ڕەگەز ئەم ئەنجامەش دەگونجێ لەگەڵ توێژینەوەی (- Stanikzai2020)

7.دەرئەنجام و ڕاسپاردە و پێشنیازەکان

1.7 دەرئەنجامەکان:

دەرەنجامەکان نیشانیاندا کە بەرنامەیەکی ڕێنمایی پێشنیارکراو، بووە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی ڕێکخستنی خود بۆ فێربوون، لای فێرخوازانی زانکۆ. هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بەرنامە ڕێنماییەکە ڕۆڵی هەبووە لە بەرزکردنەوەی توانای فێرخوازان بۆ پابەندبوون بە خۆیان زیاتر لە کاتی پرۆسەی فێربوون و متمانە دانانی ئامانج، پلاندانان، چاودێریکردنی بەرەوپێشچوون و هەڵسەنگاندنی ئاستی کارکردن.

هەروەها بەرنامەکە بۆ هەردوو ڕەگەز وەک یەک بووە. توێژەران ئەنجامەکە دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی ڕێکخستنی خود بۆ فێربوون زیاتر پەیوەندی بە تایبەتمەندی تاک و ژینگەی پەروەردەییەوە هەیە، نەک بە ڕەگەز. ئەم سیفەتانە بریتین لە پاڵنەر، توانای بەڕێوەبردنی کات، دانانی ئامانج و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی فشار، کە ڕەنگە بە یەکسانی هەبێت لە هەردوو ڕەگەزدا. ئەگەر بارودۆخ لەبار بێت کە بەرنامەکە ئەم بارودۆخەی لەبەرچاو گرتبوو، سەرەڕای ئەوەش، گۆڕانکارییە کولتووری و کۆمەڵایەتییەکانی ئەم دواییە لە کۆمەڵگا جیاوازەکاندا، لەوانەش لە زانکۆکاندا، ڕەنگە بەشدار بووبێت لە یەکسانی زیاتری نێوان کچان و کوڕان لە کارامەییەکانی ڕێکخستنی خود بۆ فێربوون. لە کۆتاییدا هۆکارەکانی وەک پەروەردە و باڵپشتی کۆمەڵایەتی و لەو سەرچاوانەی کە لە زانکۆکاندا بەردەستن کاریگەرییەکی بەهێزیان لەسەر ڕێکخستنی خود بۆ فێربوون هەیە و دەتوانن ئەم توانایە بۆ هەردوو ڕەگەز بە هەمان شێوە بەهێز بکەن چونکە ڕێکخستنی خود بۆفێربوون تایبەتمەندییەکی زگماکی نییە بەڵکو کۆمەڵێک کارامەییە کە دەتوانرێت لە ڕێگەی بەرنامەی ڕێنمایی  گونجاوەوە  فێرخوازان فێر بکرێن و پەرەی پێبدرێت. ی ئەم توێژینەوەیە جەخت لەوە دەکاتەوە کە تێکەڵکردنی بەر پەروەردەیی لە سیستەمی خوێندنی باڵادا نەک هەر ئەدای ئەکادیمی فێرخوازان باشتر دەکات، بەڵکو دەتوانێت ببێتە بناغەیەک بۆ سەربەخۆیی فێربوون و زیادکردنی متمانە بەخۆبوونی ئەکادیمی و سەقامگیری پاڵنەر لە ڕێڕەوی ئەکادیمی خۆیاندا. بۆیە پێشنیار دەکرێت بەرپرسانی ئەکادیمی و داڕێژەرانی سیاسەتی پەروەردەیی گرنگییەکی تایبەت بە داڕشتن و جێبەجێکردنی ئەو جۆرە بەرنامانە بدەن وەک بەشێک لە خزمەتگوزارییەکانی پشتیوانی ئەکادیمی و ڕێنمایی.

 2.7ڕاسپاردەکان

1.    پێویستە مامۆستایان زیاترشارەزاییان لەڕێکخستنی خود بۆ فیروون هەبێت، بۆئەوەی پڕۆسەی فێروون باشتر بە ڕێوە بچێت.

2.    پێویستە ڕێنماکارانی خوێندگەکان شێوازی خوێندن لە زانکۆکان بۆ فێرخوازان ڕوونبکەنەوە بەتایبەتی لە قۆنا‌غی ئامادەیی.

3.    پێویستە لە بابەتی گفتوگۆی ئەکادیمی کە لەقۆناغی یەکەم دەخوێندرێت ،گرنگی بدرێت بەم چەمکە، بۆئەوەی فێرخوازان زیاتر ئاشنا بکرێن بەپێداویستەکانی فێربوون و چارەسەری گرفتەکانیان.

 3.7پیشنیار

1.    ئەنجامدانی توێژینەوەکە لە سەر نمونەیەکی گەورەتر زانکۆکانی تری هەرێمی کوردستان.

2.    ئەنجامدانی توێژینەوەیەکی ئەزموونی لەسەر لەسەر کارایی بەرنامەیەکی ڕێنمایی پێشنیارکراو بۆ بەرزکردنەوەی کارامەیی کۆمەڵایەتی و ڕێکخستنی خود بۆفێربون .

3.    ئەنجامدانی توێژینەوەکەیەکی هاوشێوەی بەراوردکاری  لەڕێگەی ئۆنڵاین و ناوپۆل

سەرچاوەکان

 بە زمانی کوردی:

 بۆكانى، سابیر (2020) . میتۆى توێژینه‌وه‌ى زانستى، چاپى یه‌كه‌م، سلێمانى، خانه‌ و چاپ و بڵاوكراوه‌ى چوارچرا.

زێباری،پ.د.تاهرحسۆ(2018). ڕێبازەکانی توێژینەوەی زانستی لە کۆمەڵناسیدا، وەرگێڕانی شەهلا وەلی جەبار، چاپی یەکەم، چاپخانەی نوسینگەی تەفسیر.

قەرەچەتانی،کەریم شەریف (2023). ڕێبازەکانی توێژینەوەی زانستی،چاپخانەی زبان صلح/تاران

محمد،سەرکەوت جمال(2020). ڕێبازی لێکۆڵینەوەی دەرونزانی وپەروەردەیی،چاپی ئەلیکترۆنی.

نوری،سعید محمد (2022). دەرونزانی تاقیکاری،چاپی یەکەم،تاران،چاپخانەی مێخەک/تاران.

 بەزمانی فارسی:

بخشی، م.، آهنچیان، م.، (2013). الگوي پيشبيني پيشرفت تحصيلي: نقش تفكر انتقادي و راهبردهاي خودتنظيمي يادگيري. مجله ایرانی آموزش در علوم پزشکی، 13(2)، 153-163.

بقایی، ح.، و ولی‌پور، ف.، 1404. بررسی نقش هوش مصنوعی در یادگیری خودتنظیم. پژوهش و نوآوری در تربیت و توسعه، انتشار آنلاین، صص. 91-108.

بلوری، ا.، شالچی، ب.، و آزموده، م. (1402). مقایسه اثر بخشی آموزش راهبردهای یادگیری خود تنظیمی و تنظیم شناختی هیجان، بر کیفیت زندگی کلاسی و بهزیستی تحصیلی دانش آموزان دوره دوم متوسطه. رفتار مثبت در سازمان‌های آموزشی، 1(3)، صص. 15-29.

حسینی لرگانی، م.، 1398. ارزیابی تاثیر فسودگی تحصیلی بر پیشرفت تحصیلی دانشجویان نظام آموزش عالی کشور. مطالعات اندازه‌گیری و ارزشیابی آموزشی، 9(25)، صص. 229-254.

زارعی و جوادی پور, 2021. مشکلات یادگیری الکترونیکی در دانشگاه تهران از دیدگاه دانشجویان به واسطه شیوع ویروس کرونا. مدیریت و برنامه ریزی در نظام های آموزشی14(2), pp.313-342.

علی‌بخشی، ز.، و زارع، ح.، (2010). اثربخشی آموزش خودتنظیمی یادگیری و مهارت‌های مطالعه بر پیشرفت تحصیلی دانشجویان. روانشناسی کاربردی، 4(4)، صص. 69-80.

مقدم، ز.، 1398. بررسی مقایسه‌ای باورهای انگیزشی و راهبردهای یادگیری خودتنظیم دانشجویان دوره‌های کارشناسی ارشد دانشگاه‌های دولتی و پیام نور استان همدان. پژوهش‌های آموزش و یادگیری، 16(1)، صص. 91-110.

بەزمانی ئینگلیزی

.Abdullah, S.M., 2019. Social cognitive theory: A Bandura thought review published in 1982-2012. Psikodimensia: Kajian Ilmiah Psikologi18(1), pp.85-100.

Arsal, Z., 2010. The effects of diaries on self-regulation strategies of preservice science teachers. International Journal of Environmental and Science Education, 5(1), pp.85-103.

Bandura, A., 2008. Social Cognitive Theory. The International Encyclopedia of Communication, First Edition. Edited by Wolfgang Donsbach, John Wiley & Sons, Ltd.

Bandura, A., 2014. Social-cognitive theory. In An introduction to theories of personality (pp. 341-360). Psychology Press.

Boekaerts, M., 1996. Self-regulated learning at the junction of cognition and motivation. European psychologist, 1(2), pp.100-112.

de Bruijn-Smolders, M., Timmers, C. F., Gawke, J. C., Schoonman, W., & Born, M. P. (2016). Effective self-regulatory processes in higher education: Research findings and future directions. A systematic review

Diaz, R.M., Neal, C.J. and Amaya-Williams, M., 1990. The social origins of self-regulation. Vygotsky and education: Instructional implications and applications of sociohistorical psychology, pp.127-154.

Duncan, T.G. and McKeachie, W.J., 2005. The making of the motivated strategies for learning questionnaire. Educational psychologist40(2), pp.117-128.

Ganda, D.R. and Boruchovitch, E., 2018. Self-regulation of Learning: key concepts and theoretical models. Psicologia da Educação, (46), pp.71-80.

Gauvain, M., 2001. Cultural tools, social interaction and the development of thinking. Human development44(2-3), pp.126-143.

Gonzalez, J.A., 2012. Mechanisms of transfer: Modeling motivational and self-regulatory processes that promote transfer of learning (Doctoral dissertation, Syracuse University).

Gredler, M.E., 2009. Hiding in plain sight: The stages of mastery/self-regulation in Vygotsky's cultural-historical theory. Educational Psychologist44(1), pp.1-19.

Hadwin, A. and Oshige, M., 2011. Self-regulation, coregulation, and socially shared regulation: Exploring perspectives of social in self-regulated learning theory. Teachers College Record113(2), pp.240-264.

Hoops, L.D., Yu, S.L., Wang, Q. and Hollyer, V.L., 2016. Investigating postsecondary self-regulated learning instructional practices: The development of the self-regulated learning observation protocol. International Journal of Teaching and Learning in Higher Education28(1), pp.75-93.

Kozulin, A., 2003. Psychological tools and mediated learning. Vygotsky’s educational theory in cultural context4(6), pp.15-38.

Martin, J. (2018). Research Methods in Education, 8th edition, edited by Louis Cohen, Lawrence Manion and Keith Morrison. Routledge. p 572

Palacio, C.R., López, G.C.H. and Nieto, L.Á.R., 2006. Qué es la intervención psicopedagógica: definición, principios y componentes. El Ágora USB Medellín-Colombia, 6(2), pp.215-226.

Panadero, E., 2017. A review of self-regulated learning: Six models and four directions for research. Frontiers in psychology8, p.422.

Pintrich, P. R. (2000). The role of goal orientation in self-regulated learning. In Handbook of self-regulation (pp. 451-502). Academic Press.

Pintrich, P.R., 1995. Understanding self‐regulated learning. New directions for teaching and learning1995(63), pp.3-12

Pintrich, P.R., Smith, D.A., Garcia, T. and McKeachie, W.J., 1993. Reliability and predictive validity of the Motivated Strategies for Learning Questionnaire (MSLQ). Educational and psychological measurement53(3), pp.801-813.

Poehner, M.E. and Infante, P., 2017. Mediated development: A Vygotskian approach to transforming second language learner abilities. tesol QUARTERLY51(2), pp.332-357.

Puustinen, M. and Pulkkinen, L., 2001. Models of self-regulated learning: A review. Scandinavian journal of educational research45(3), pp.269-286.

Ragusa, A., González-Bernal, J., Trigueros, R., Caggiano, V., Navarro, N., Minguez-Minguez, L.A., Obregón, A.I. and Fernandez-Ortega, C., 2023. Effects of academic self-regulation on procrastination, academic stress and anxiety, resilience and academic performance in a sample of Spanish secondary school students. Frontiers in psychology, 14, p.1073529

Sabililhaq, I., Nursiah, A. and Munir, M., 2024. Analysis of Albert Bandura's Social Cognitive Theory and Its Development in Islamic Religious Education. Religion Education Social Laa Roiba Journal, 6(12), pp. 5498-5512.

Saris, W.E. and Gallhofer, I.N., 2014. Design, evaluation, and analysis of questionnaires for survey research. John Wiley & Sons.

Schunk, D.H. and Zimmerman, B.J., 2012. Self‐regulation and learning. Handbook of Psychology, Second Edition7.

Schunk, D.H., 2005. Self-regulated learning: The educational legacy of Paul R. Pintrich. Educational psychologist40(2), pp.85-94.

Schunk, D.H., 2013. Social cognitive theory and self-regulated learning. In Self-regulated learning and academic achievement (pp. 119-144). Routledge.

Stanikzai, M., 2020. Self-regulated learning: an exploratory study (Level and gender difference). Res. Rev. Int. J. Multidiscip3085, pp.57-62.

Vosniadou, S., 2020. Bridging secondary and higher education. The importance of self-regulated learning. European Review28(S1), pp.S94-S103.

Zimmerman, B.J., 1989. A social cognitive view of self-regulated academic learning. Journal of educational psychology81(3), p.32Zimmerman, B.J. and Martinez-Pons, M., 1990. Student differences in self-regulated learning: Relating grade, sex, and giftedness to self-efficacy and strategy use. Journal of educational Psychology

سەرچاوە بە زمانی کوردی:

 بۆكانى، سابیر (2016) . میتۆى توێژینه‌وه‌ى زانستى، چاپى یه‌كه‌م، سلێمانى، خانه‌ و چاپ و بڵاوكراوه‌ى چوارچرا.

زێباری،پ.د.تاهرحسۆ(2018). ڕێبازەکانی توێژینەوەی زانستی لە کۆمەڵناسیدا، وەرگێڕانی شەهلا وەلی جەبار، چاپی یەکەم، چاپخانەی نوسینگەی تەفسیر.

قەرەچەتانی،کەریم شەریف (2023). ڕێبازەکانی توێژینەوەی زانستی،چاپخانەی زبان صلح/تاران

محمد،سەرکەوت جمال(2020). ڕێبازی لێکۆڵینەوەی دەرونزانی وپەروەردەیی،چاپی ئەلیکترۆنی.

نوری،سعید محمد (2022). دەرونزانی تاقیکاری،چاپی یەکەم،تاران،چاپخانەی مێخەک/تاران.

سەرچاوە بەزمانی فارسی:

بخشی، م.، آهنچیان، م.، (2013). الگوي پيشبيني پيشرفت تحصيلي: نقش تفكر انتقادي و راهبردهاي خودتنظيمي يادگيري. مجله ایرانی آموزش در علوم پزشکی، 13(2)، 153-163.

بقایی، ح.، و ولی‌پور، ف.، 1404. بررسی نقش هوش مصنوعی در یادگیری خودتنظیم. پژوهش و نوآوری در تربیت و توسعه، انتشار آنلاین، صص. 91-108.

زارع، س.، زینلی پور، ح.، و ناصری جهرمی، ر.،  (2017). بررسی رابطه بین راهبردهای یادگیری خودتنظیمی با دستاوردهای تحصیلی. پژوهش در آموزش علوم پزشکی، 9(4)، صص. 48-56.

زارعی و جوادی پور, 2021. مشکلات یادگیری الکترونیکی در دانشگاه تهران از دیدگاه دانشجویان به واسطه شیوع ویروس کرونا. مدیریت و برنامه ریزی در نظام های آموزشی14(2), pp.313-342.

علی‌بخشی، ز.، و زارع، ح.، (2010). اثربخشی آموزش خودتنظیمی یادگیری و مهارت‌های مطالعه بر پیشرفت تحصیلی دانشجویان. روانشناسی کاربردی، 4(4)، صص. 69-80.

سەرچاوە بەزمانی ئینگلیزی:

Abdullah, S.M., 2019. Social cognitive theory: A Bandura thought review published in 1982-2012. Psikodimensia: Kajian Ilmiah Psikologi18(1), pp.85-100.

Alotaibi, K., Tohmaz, R. and Jabak, O., 2017. The relationship between self-regulated learning and academic achievement for a sample of community college students at King Saud University. Education Journal, 6(1), pp.28-37

Arsal, Z., 2010. The effects of diaries on self-regulation strategies of preservice science teachers. International Journal of Environmental and Science Education, 5(1), pp.85-103.

Bandura, A., 2008. Social Cognitive Theory. The International Encyclopedia of Communication, First Edition. Edited by Wolfgang Donsbach, John Wiley & Sons, Ltd.

Bandura, A., 2014. Social-cognitive theory. In An introduction to theories of personality (pp. 341-360). Psychology Press.

Boekaerts, M., 1996. Self-regulated learning at the junction of cognition and motivation. European psychologist, 1(2), pp.100-112.

Diaz, R.M., Neal, C.J. and Amaya-Williams, M., 1990. The social origins of self-regulation. Vygotsky and education: Instructional implications and applications of sociohistorical psychology, pp.127-154.

Duckworth, K., Akerman, R., MacGregor, A., Salter, E. and Vorhaus, J., 2009. Self-regulated learning: a literature review.[Wider Benefits of Learning Research Report No. 33]. Centre for Research on the Wider Benefits of Learning, Institute of Education, University of London.

Duncan, T.G. and McKeachie, W.J., 2005. The making of the motivated strategies for learning questionnaire. Educational psychologist40(2), pp.117-128.

Ganda, D.R. and Boruchovitch, E., 2018, February. Promoting self-regulated learning of Brazilian Preservice student Teachers: results of an intervention Program. In Frontiers in Education (Vol. 3, p. 5). Frontiers Media SA

Ganda, D.R. and Boruchovitch, E., 2018. Self-regulation of Learning: key concepts and theoretical models. Psicologia da Educação, (46), pp.71-80.

Gauvain, M., 2001. Cultural tools, social interaction and the development of thinking. Human development44(2-3), pp.126-143.

Gonzalez, J.A., 2012. Mechanisms of transfer: Modeling motivational and self-regulatory processes that promote transfer of learning (Doctoral dissertation, Syracuse University).

Gredler, M.E., 2009. Hiding in plain sight: The stages of mastery/self-regulation in Vygotsky's cultural-historical theory. Educational Psychologist44(1), pp.1-19.

Hadwin, A. and Oshige, M., 2011. Self-regulation, coregulation, and socially shared regulation: Exploring perspectives of social in self-regulated learning theory. Teachers College Record113(2), pp.240-264.

Hoops, L.D., Yu, S.L., Wang, Q. and Hollyer, V.L., 2016. Investigating postsecondary self-regulated learning instructional practices: The development of the self-regulated learning observation protocol. International Journal of Teaching and Learning in Higher Education28(1), pp.75-93.

Kozulin, A., 2003. Psychological tools and mediated learning. Vygotsky’s educational theory in cultural context4(6), pp.15-38.

Martin, J. (2018). Research Methods in Education, 8th edition, edited by Louis Cohen, Lawrence Manion and Keith Morrison. Routledge. p 572

Panadero, E., & Alonso-Tapia, J. (2014). How do students self-regulate? Review of Zimmerman’s cyclical model of self-regulated learning. Anales de psicologia30(2), 450-462.

Panadero, E., 2017. A review of self-regulated learning: Six models and four directions for research. Frontiers in psychology8, p.422.

Pintrich, P. R. (2000). The role of goal orientation in self-regulated learning. In Handbook of self-regulation (pp. 451-502). Academic Press.

Pintrich, P.R., 1995. Understanding self‐regulated learning. New directions for teaching and learning1995(63), pp.3-12

Pintrich, P.R., Smith, D.A., Garcia, T. and McKeachie, W.J., 1993. Reliability and predictive validity of the Motivated Strategies for Learning Questionnaire (MSLQ). Educational and psychological measurement53(3), pp.801-813.

Poehner, M.E. and Infante, P., 2017. Mediated development: A Vygotskian approach to transforming second language learner abilities. tesol QUARTERLY51(2), pp.332-357.

Puustinen, M. and Pulkkinen, L., 2001. Models of self-regulated learning: A review. Scandinavian journal of educational research45(3), pp.269-286.

Sabililhaq, I., Nursiah, A. and Munir, M., 2024. Analysis of Albert Bandura's Social Cognitive Theory and Its Development in Islamic Religious Education. Religion Education Social Laa Roiba Journal, 6(12), pp. 5498-5512.

Saris, W.E. and Gallhofer, I.N., 2014. Design, evaluation, and analysis of questionnaires for survey research. John Wiley & Sons.

Schunk, D.H. and Zimmerman, B.J., 2012. Self‐regulation and learning. Handbook of Psychology, Second Edition7.

Schunk, D.H., 2005. Self-regulated learning: The educational legacy of Paul R. Pintrich. Educational psychologist40(2), pp.85-94.

Schunk, D.H., 2013. Social cognitive theory and self-regulated learning. In Self-regulated learning and academic achievement (pp. 119-144). Routledge.

Simbolon, R. and Purba, W., 2022. Evaluating the Impact of School Counseling Programs on Student Well-being and Academic Performance in the Educational Environment. Jurnal Ilmu Pendidikan Dan Humaniora11(2), pp.118-137.

Stanikzai, M., 2020. Self-regulated learning: an exploratory study (Level and gender difference). Res. Rev. Int. J. Multidiscip3085, pp.57-62.

VandenBos, G. R. (2014). APA dictionary of statistics and research methods. S. Zedeck (Ed.). Washington, DC: American Psychological Association.  P 121-122

Vosniadou, S., 2020. Bridging secondary and higher education. The importance of self-regulated learning. European Review28(S1), pp.S94-S103.

Zimmerman, B.J., 1989. A social cognitive view of self-regulated academic learning. Journal of educational psychology81(3), p.32Zimmerman, B.J. and Martinez-Pons, M., 1990. Student differences in self-regulated learning: Relating grade, sex, and giftedness to self-efficacy and strategy use. Journal of educational Psychology, 82(1), p.51


 

 

 

فعالية برنامج إرشادي مقترح لرفع مستوى التعلم المنظم ذاتيًا لدى طلاب الجامعة

ملخص البحث:

تهدف هذه الدراسة إلى تطوير برنامج إرشادي مقترح لتحسين التنظيم الذاتي للتعلم لدى طلبة الجامعة، ومن ثم التعرف على فاعلية البرنامج في المجموعة التجريبية حسب الجنس من خلال مقارنة الاختبار القبلي والبعدي، وبيان فاعلية البرنامج ومعرفة حجم التاثير. المنهج التجريبي كان مناسبا لتحقيق ذلك. ولتحقيق أهداف البحث شارك طلاب السنة الأولى بجامعة رابرين، وكانت عينة الدراسة (43) طالباً من طلاب السنة الأولى قسم علوم الحاسوب. وتحققت الدراسة من تكافؤ المتغيرات مثل الدافعية، والذكاء، واتجاههم نحو التخصص، دخل الأسرة، ومعدل درجات دخولهم الجامعة، والعمر) ثم تم تحديد (24) طالباً كمجموعة تجريبية وكمجموعة ضابطة. ولتحقيق ذلك بنت الدراسة مقياسا للتنظيم الذاتي للتعلم وطبقت الاجراءات السايكومترية مثل الصدق والثبات. ومن خلال التحليل الإحصائي (SPSS)  أظهرت النتائج على النحو الآتي: كان للبرنامج تأثير إيجابي في المجموعة التجريبية بزيادة مستوى التنظيم الذاتي للتعلم، كانت قيمة حجم تأثيرالبرنامج عاليا على العينة ككل. ولم تكن للفروق الجنسية أي تأثير على مستوى التنظيم الذاتي للتعلم.

الكلمات المفتاحية: برنامج إرشادي، التنظيم الذاتي للتعلم، الطالب، الجامعة، التنظيم الذاتي.

 

 

THE EFFECTIVENESS OF A PROPOSED COUNSELLING PROGRAM FOR INCREASING THE LEVEL OF SELF-REGULATED LEARNING AMONG UNIVERSITY STUDENTS

 

ABSTRACT:
This study aims to develop a proposed counseling program to enhance self-regulated learning among university students and to examine the program’s effectiveness within the experimental group based on gender, through a comparison of pre-test and post-test scores. The study also seeks to determine the overall effectiveness of the program and measure its effect size. The experimental method was employed as the most suitable approach for achieving these objectives.The research was conducted with first-year students at the University of Raparin. The study sample consisted of 43 first-year students from the Department of Computer Science. The equivalence of key variables such as motivation, intelligence, attitudes toward the field of study, family income, university entrance grade point average, and age was established. A total of 24 students were then selected and randomly assigned to an experimental group and a control group. To assess outcomes, the study developed a self-regulated learning scale and applied psychometric procedures to ensure its validity and reliability. Statistical analysis was conducted using SPSS. The results revealed that the program had a positive impact on the experimental group by significantly increasing their level of self-regulated learning. The program also demonstrated a high effect size across the sample as a whole. Furthermore, gender differences were found to have no significant effect on self-regulated learning levels.

KEYWORDS: Counseling Program, Self-Regulated Learning, Students, University, Self-Regulation.

 


 



* ڤەکولەرێ بەرپرس.

This is an open access under a CC BY-NC-SA 4.0 license (https://creativecommons.org/licenses/by-nc-sa/4.0/)