گونجانی ئه‌كادیمی و په‌یوه‌ندی به میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ لای خوێندكارانی زانكۆی كۆیه
به‌یار میرزا عزیز1* و شەهێن رؤوف عولا2
1 بەشی كلینیكه‌ڵ سایكۆلۆجی، فاكەڵتی زانست و ته‌ندروستی، زانكۆی كۆیە، هەرێمی كوردستان –عێراق.
(bayar.mirza@koyauniversity.org)
2 بەشی
پەروەردەودەروونزانی،فاكەڵتی
پەروەردە،
زانكۆی كۆیە،
هەرێمی
كوردستان –عێراق.
(shahen.rawf@koyauniversity.org)
تاريخ الاستلام: 01/ 2025 تاريخ القبول: 06/2025 تاريخ النشر: 08/2025 https://doi.org/10.26436/hjuoz.2025.12.3.1560
پوخته:
ئامانجی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بریتی بوو له زانینی ئاستی گونجانی ئه‌كادیمی و میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ لای خوێندكارانی زانكۆی كۆیه، هەروەها ئاشكراكردنی ئاستی هەریەك لەم گۆڕاوانە بە گوێرەی گۆڕاوە دیمۆگرافییەكانی ( ڕەگەز، شوێنی مانه‌وه) ،هه‌روه‌ها زانینی په‌یوه‌ندی نێوانیان، و توانای پێشبینی كردنی میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ بۆ گونجانی ئه‌كادیمی. توێژه‌ران ڕێبازی ڕوپێوی- په‌یوه‌ندیان به‌كارهێناوه، كۆمه‌ڵگای توێژینه‌وه‌كه پێكهاتبوو له خوێندكارانی زانكۆی كۆیه جگه له قۆناغی یه‌كه‌می زانكۆ كه ژماره‌یان (3585) خوێندكاره بوو، نموونه‌ی توێژینه‌وه‌كه (350) خوێندكاری نێر‌و مێی زانكۆی كۆیه بوون، كه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی هه‌ڵبژێردرابوون، ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه به‌كارهاتوون بریتی بوون له پێوانه‌ی گونجانی ئه‌كادیمی له (2016) Anderson et alوه‌رگیراوه، هه‌روه‌ها پێوانه‌ی میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ له (2003) Neff وه‌رگیراوه، دوای ده‌رهێنانی ڕاستگۆیی و جێگیری پێوانه‌كه جێ به‌جێكرا، له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت ئاستی گونجانی ئه‌كادیمی نزمه، جیاوازی بەڵگەداری ئاماری بەدیناكرێت لە ئاستی گونجانی ئه‌كادیمی بە گوێرەی گۆڕاوەكانی (ڕەگەز، شوێنی مانه‌وه)، و ئاستی میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ به‌رزه، جیاوازی بەڵگەداری ئاماری بەدیناكرێت لە ئاستی میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ بە گوێرەی گۆڕاوەكانی (ڕەگەز، شوێنی مانه‌وه)،هەروەها پەیوەندیەكی ڕاستەوانەی ناوەند لە نێوان گۆڕاوەكانی گونجانی ئه‌كادیمی و میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ بەدیدەكرێت، هه‌روه‌ها میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ ده‌توانێ پێشبینی گونجانی ئه‌كادیمی بكات. توێژەران لەژێر ڕۆشنایی دەرئەنجامەکان چەند ڕاسپاردە و پێشنیازێکیان خستەڕوو.
كلیلە وشەكان: گونجانی ئه‌كادیمی، میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ، خوێندكار، زانكۆی کۆیە.
پیشەكی
گونجانی ئەكادیمی بەواتای هەوڵدانی خوێندكار بۆ كارلێك و پەیوەندی كردن لەو ناوەندە ئەكادیمییەی كە تێیدا دەخوێنێت لەگەڵ كۆی لایەنەكانی فێربوون و فێركردن و مامۆستا‌و هاوڕێكان و ڕێكخستنی كاتەكان و شێوازی تاقیكردنەوەكان و خوێندنی بابەتەكان لە پێناو بەدیهێنانی داواكارییەكانی ژینگەی خوێندن و ڕازیبونی خودی لەگەڵ ئەو لایەنە ئەكادیمییانە (السعایدة وآخرون، 2015)، ئەفدهالیام و هاوڕێكانی پێیان وایە خۆگونجاندن لە بواری ئەکادیمیدا پاڵنەرێكە بۆ تەواوكاری (كاملیة) سەرکەوتن لە جێبەجێکردنی پێداویستییە ئەکادیمییەکان، ڕازیبوون لە ژینگەی ئەکادیمی (Afdhalia & Suherman, 2024, 118). گونجان ڕەفتارێكە خوێندكار بە ئەنجامی دەگەیەنێت لەناو ئەو ژینگە ئەكادیمییەی تێیدا دەژیت، لە چوارچێوەی ئامادەباشییە جەستەیی و كۆمەڵایەتی و هەڵچونی و هزرییەكان (صلاح ا‌لدین، 2005، 10) بە گوێرەی وته‌كانی پوترییش گونجانی ئەكادیمی كاریگەرەو ڕێكدەخرێت بەهۆی فاكتەرە ناوەكیی و دەرەكییەكان فاكتەرە ناوەكییەكان وەك توانا و هێزی جەستەیی و مەعریفیی و حەزو خولیاكان و بیروباوەڕەكان، فاكتەرە دەرەكییەكانیش وەك توانای ئابوری و ژینگەی كاركردن و پاڵپشتی كۆمەڵایەتی (Putri, 2018, 11). لەلایەكی ترەوە میهرەبانی لەگەڵ خود بەواتای مامەڵەكردن لەگەڵ خۆ بەشێوەیەكی ورد‌و چڕنەبوونەوە لەگەڵ ناتەواوییە كەسییەكان و هەڵەو شكستەكان و دۆخە ئازاربەخشەكانی ژیان، بەواتای تاچەند تاك ئاگاداری ڕەوشی خۆیەتی لەبار و دۆخە ئازاربەخشەكان (Neff, 2023, 194). لەڕوانگەی (MacBeth & Gumley) شەوە چەمكی میهرەبانی لەگەڵ خۆ بە واتای ئەزمونێكی سۆزداری جیاواز ئەركی سەرەكی هاوبەشی كردن وپاراستنی تاك لەو شكست و لاوازیانەی دێنە پێشی (MacBeth & Gumley, 2012 ). میهرەبان بوون لەگەڵ خۆ مانای ئەوەیە كه تۆ به چی شێوه‌یه‌ك بەزەیی و ڕێز پیشانی ئەوانی تر دەدەیت، لەگەڵ خۆشتدا به‌هه‌مان شێوه بیت، بەبارێكی تردا قبوڵکردن و تێگەیشتن لە خۆت بەبێ حوکمدان و ڕەخنە گرتن بپرسی چۆن دەتوانی ئاسودەیی و گرنگیدان بۆخۆ بدۆزیتەوەو خۆت پەسەند بكەیت ئەوەی تۆ مرۆڤیت، میهرەبانی لەگەڵ خۆ پڕۆسەی پێدانی پشتیوانی سۆزداری بۆخۆت لە كاتی ئازاردا، ڕەهەندەكانی بەزەیی بەخۆ داهاتن لە خۆدەگرێت بەرامبەر بە سەرزەنشتكردنی خودی، هەستكردنێك بە لێكترازان و پەرشبوونی هزری دێنێتە ئاراوە (Bayir & Lomas,2016,16). هەروەها میهرەبانی لەگەڵ خۆ ستراتیژیكی ئەرێنیانەیە بۆ پەیوەندی خود بە خۆیەوە لە كاتی نارەحەتی و ئازاردا جا ئەو ئازارە دەرئەنجامی شكست بێت یان ناكارامەیی و نەزانین، زەحمەتییەكانی پەیوەست بە ژیانی گشتییەوە، ئەو میهرەبانییە لە ڕیگەی نواندنی سۆز بەرامبەر بە خود دەردەبڕدرێت نەك بڕیاردان لەسەری، كۆمەڵایەتی بوون نەك گۆشە گیری وە بەئاگابوون بەرامبەر بەرگە گرتن لەگەڵ ئازاردا (مطاوع ،2020، 8).
ئاشكرایە زانكۆ داینەمۆی پیشكەوتنە، لەهەر وڵاتێك، دەكرێت لە چوارچێوەی خوێندنی زانكۆیدا وەرچەرخانێك بێت بۆ پێشكەوتنی تاك، مرۆڤیش ئەزمون و شارەزایی وەردەگرێت لە ئەنجامی ئەو بار‌و دۆخە جیاوازانەی دێنه ڕێگه، بەواتای بەردەوام كارلێكی لەگەڵ شتەكانی دەوروبەری بە زیندو نازیندویانەوە هەیە، پرۆسەی گواستنەوەی خوێندکاران لە ژینگەیەکی تری پەروەردەییەوە کاریگەری لەسەر پرۆسەی گونجاندنیان دەبێت، یان قۆناغێکی پەروەردەیی بۆ ژینگەیەکی پەروەردەیی لەم قۆناغەدا، ڕەنگە تەحەددا و فشارەکان بۆ تاکەکەس ڕووبدات تا بتوانێت تێکەڵاو بێت و خۆی لەگەڵ ئەو ژینگە ئەکادیمی و کۆمەڵایەتییە نوێیەدا بگونجێنێت، و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکان، دۆزینەوەی هاوڕێی نوێ، سەربەخۆبوون، و توانای وەرگرتنی ئەو بەرپرسیارێتییەی ئەم قۆناغە نوێیە پەروەردەییە پێویستی پێیە، ژینگەی زانكۆ شوێنێكە بەدەر نییە لە گرفت و ئاڵۆزییەكان، خوێندكاران لە كاتی هاتنیان بۆ زانكۆ ڕووبەڕووی گرفتی جۆراو جۆر دەبنەوە زۆرێك لەو گرفتانەش بە گرفتە ئەكادیمییەكان دەناسرێن وەك شێوازی وانە خوێندن و كۆشش كردن و پابەندبوون بە كاتی وانە و خویندنەوە و گەڕان بەدوای زانیاری و بەدواداچون بۆ ئامانجەكان و وەرگرتنی زانیاری و مەعریفەی نوێ، پێویستە لەسەر خوێندكار لە هەموو ئەو ئاستەنگە ئەكادیمییانە خۆی بگونجێنێت. تێبینی دەكرێت خوێندكاران ڕووبەڕووی كەمی متمانە بەخۆبون و قورسی لە دروستكردنی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان لەگەڵ مامۆستا و خوێندكاران دەبێتەوە، لە ئەنجامدا لاوازی لە بەدەستهێنان و دابەزینی پاڵنەرێتی بۆ خوێندن دەبنەوە، وە كەم و كورتی لە ڕێكخستنی كات بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لای خوێندكار ڕوودەدات، ئەوەی لەم چەند ساڵە هەستی پێدەكرێت خوێندكاران جۆرێك لە نەگونجانی ئەكادیمییان لا بەرجەستە بووە وەك نەمانی حەزو ئارەزوو بۆ گەڕان بەدوای زانیارییەكان و خوێندنەوە و پابەندنەبوون بەكاتی وانەكان و ئامادەنەبوون لە هۆڵی خوێندن. بەشێكی مامۆستایانی زانكۆ گلەیی لە خوێندكاران دەكەن بەوەی چالاكی ئەكادیمیان وەك پێویست نییە و خۆیان نەگونجاندووە لەگەڵ كەشی زانكۆدا، خوێندكار ئامادەی وانەكان نییە و پابەند نییە بە جیبەجێكردنی ئەو ئەركانەی ڕادەسپێردرێت ئەنجامی بدات، بەشێكی تری خویندكاران ڕاپۆرتەكانیان ناوەڕۆكی زانستی ناپێكێت و هەوڵ و ماندووبوونی جێ پەنجەی خویندكارەكەی پێوە دیارنییە، تەنها بابەتێكی ئامادەكراو لە ڕێگەی زیرەكی دەستكرد یان وەرگێڕی (گۆگڵ) ەوە دەهێن، لاوازی گونجانی ئەكادیمی تارادەیەك بەربڵاوە لەچوارچێوەیەكی ناوخۆیی هەروەك لە دەرئەنجامی توێژینەوەی (زغیر،2019) لە زانكۆی موستەنسیرییە لە شاری بەغداد ئەنجامیدابوو دەركەوتبوو خوێندكارانی زانكۆ ئاستی گونجانی ئەكادیمیان نزمە، هەروەها لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا تویژینەوەی (Bastien et al., 2018) كە لە ئەمەریكا لە ژیرناونیشانی (هەوڵدان بۆ سەرکەوتن و گونجانی ئەکادیمی خوێندکارانی نێودەوڵەتی لە ئەمریکا) ئەنجامیاندابوو ئەنجامەكانی تویژینەوەكە پێشنیاری پاڵپشتی و دەستوەردانی ئامانجدار دەكەن بۆ گونجانی ئەكادیمی و دەروونی و تەواوی بوارەكان.
لە لایەكی ترەوە میهرەبانی لەگەڵ خۆ بە واتای هەماهەنگ و هاوسۆزی لەگەڵ خۆ لە كاتی بوونی خەم و نارەحەتی یان هەربارێكی تر، هۆكارێكە بۆ گرنگیدان بەخود ئارامكردنەوەی خودی لەكاتی بونی ئازاردا، وە دەكرێت وەك كاردانەوەیەكی سۆزداری سەیربكرێت لە كاتی نارەحەتیدا. لەم ڕوانگەیەوە ئەگەر لە چەمكی میهرەبانی لەگەڵ خۆ بڕوانین وا تبینیدەكرێت لە ئێستادا میهرەبانی لەگەڵ خۆ لای خویندكاران لە ئاستی پێویست دا نییە بە هۆكاری زۆرێك لە خوێندكاران لە كاتی بوونی ناڕەحەتییەكان دوچاری گرفتی دەروونی و خەمۆكی و شڵەژان دەبن لە جیاتی خۆ گونجاندن و هەماهەنگ كردن لەگەڵ نارەحەتییەكەدا، ئەوەی دەبینرێت میهرەبانی لەگەڵ خۆ لای خویندكاران بەگشتی لاوازە بەتایبەت لای ڕەگەزی مێ هەروەك لە تویژینەوەی (فیض اللە و مصطفی، 2023) ئەنجامیان دابوو لەلای خوێندكارە ئاوارەكان لە شاری كۆیە لە خوێندنگا ئامادەییەكان بۆی دەركەوتبوو ئاستی مهرەبانی لەگەڵ خۆ لەلای خوێندكارانی ڕەگەزی مێ نزمترە بەراورد بە ڕەگەزی نێر، لە ژێر ڕۆشنای هەموو ئەوانەی لەسەرەوە باسكرا، تویژەران وەك گرفتێك لەمە دەڕوانن و بڕیاری ئەنجامدانی توێژینەوەیەكیاندا بۆ دۆزینەوەی وەڵامی ئەو پرسیارانە (ئایا گونجانی ئەكادیمی و میهرەبانی لەگەڵ خۆ لای خوێندكارانی زانكۆی كۆیە لە چ ئاستیكدایە؟ و ئایا گونجانی ئه‌كادیمی و میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ په‌یوه‌ندیان به یه‌كه‌وه هه‌یه؟).
گرنگی توێژینەوەكە:
گونجانی ئەكادیمی كارامەییەكی گرنگە لەلای خوێندكارانی زانكۆ، بەهۆی بوونی ئەو كارامەییەوە خوێندكار دەتوانێت لەگەڵ داواكارییە ئەكادیمییەكانی زانكۆ هەڵبكات، ئەم چەمكە سەرنجی توێژەرانی بەلای خۆیدا ڕاكیشاوەو گرنگیان پێداوە و چەندین توێژینەوەی لە بارەوە ئەنجامدراوە، لە توێژینەوەی (خالد وآخرون، 2023، 118) لە ئوردن ئەنجامدرابوو كۆمەڵگەی توێژینەوەی خوێندكارانی زانكۆ بوو بۆی دەركەوتبوو ئاستی گونجانی ئەكادیمی لای خوێندكاران لە ئاستێكی ناوەند دابوو، هەندێک شێوازی گونجاندن هەیە خوێندکار بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی بەکاری دەهێنێت کاتێک ڕووبەڕووی کێشە دەبێتەوە ڕێگری دەکات لە گەیشتن بە شێوازی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ، کە ئامادەیی خوێندکار لەخۆدەگرێت ئەوانیش بریتین لە هەوڵدان بۆ تێگەیشتن لە بابه‌ته‌كه بەبێ ئەوەی لەگەڵ هاوکارەکانی باسی بکات، و ڕەفتارێکی بەدیل بە بەهایەکی ئەرێنی، کە بە پسپۆڕییەکی تری ئەکادیمی نوێنەرایەتی دەکرێت، لەهەندێ باردا هەوڵی خوێندکار بۆ گۆڕینی پسپۆڕیەکەی، یان جێهێشتنی خوێندن بۆ دامەزراوەیەکی پەروەردەیی (القحطاني، 2021، 119).
هەروەها (Baker & Syrik ,1999) باسیان لە چەمكی گونجانی ئەكادیمی كردووە دەڵین هەبوونی هەلوێستێكی ئەرێنی بۆ دانان و تەواوكردنی پێداویستییە ئەكادیمییەكان، پاڵنەر بۆ فێربوون و ڕێكخستنی هەلومەرجەكان بە جۆرێك لە بەرژەوەندی ئامانجە زانستییەكان بێت، (Gerdes & Mallinckrodt , 1994) چەمکە فراوانەکانی گونجانی ئەکادیمی دەخەنە ڕووپێیان وایە لە ناو ئەو چوارچێوانەدا دەسوڕێتەوە پاڵنەر بۆ فێربوون، هەستکردن بە ئامانجداربوون، مانەوەو پابەندبوون لەگەڵ داواکاری ئەکادیمی و ڕەزامەندی لە ژینگەی ئەکادیمی. هەموو ئەمانە پێویستین بۆ پەرەپێدانی هەندێک کارامەیی پراکتیکی وەک کارامەیی فێربوون، نووسین و پوختەکردن، بیرکردنەوەو بەیادهاتنەوە، ڕووبەڕووبوونەوەی کۆمەڵێک کەرەستەی خوێندنەوە، پێشکەشکردنی وتار، پوختەکردنی وتارەکان، نووسینی وتارەکان و پێشكەشكردنی سیمینار، بەڕێوەبردنی کاریگەرانەی کات وسەركەوتن لە تاقیکردنەوەکان (Al-Mseidin et al., 2017) خوێندکارێک گونجانی ئەكادیمی هەبێت واتە ڕەفتاری باش و ڕێکخراو نیشان دەدات لەگەڵ ستانداردە کۆمەڵایەتییەکان هەماهەنگ دەبێت. ئەم ڕەفتارانەش بریتین لە هاوسەنگی سۆزداری، گەرمی لە پەیوەندییەكان و تێگەیشتن لە قوتابیانی تر، نەبوونی گرژی و ئازادی بڕیاردان، تاكی خاوەن تایبەتمەندی گونجانی ئەكادیمی کەسێکە کاریگەری نەرێنی لەسەر تاكەكانی تر نییەو سەرقاڵیان ناكات بە ناکۆکی و ڕێڕەوێکی کۆمەڵایەتیی تەندروست پەیڕەو دەکات (Anselem & Akanaeme, 2021, 4771).
لەلایەكی ترەوە چەمكی میهرەبانی لەگەڵ خۆ لەلای هەموو ئاژەڵە شیردەرەكان و مرۆڤیش وەك پێویستییەكی گرنگ گەشەی كردووە، تویژینەوەكان دەریانخستوە میهرەبانی لەگەڵ خۆ بە تەواوی هاوتەریبە لەگەڵ تەندروستی دەروونی و ئاسودەیی، مرۆڤ هەرچەند لەگەڵ خۆیدا میهرەبان بێت كەمتر دوچاری نەخۆشی و گرفتی دەروونییەكان وەك خەمۆكی و دڵەڕاوكێ دەبێتەوە ئەم چەمكە پەیوەندیدارە لەگەڵ هۆرمۆنی (ئۆكسیتۆسین) كە زۆرجار بە هۆرمۆنی خۆشەویستی ناودەبرێت، كەواتە میهرەبانی لەگەڵ خۆمان یارمەتی دەرە بۆ هاوسەنگكردنی هەستەكانمان (Saulsman et al., 2017, 3)، فێرخوازان میهرەبانی لەگەڵ خۆیان گەشە بكات ئەوا پاڵنەریشیان بۆ فێربوون بەرزدەبێتەوە وایان لێدەكات ڕووەو ئامانجەكانیان هانگاو بنێن هزریان زیاتر گەشەبكات، ئەم گەشەكردنی هزرەش وایلێدەكات لە كاری قورس نەسڵەمێتەوە و ڕووبەڕووی سەختییەكان ببێتەوە، ئەگەر تاك هەستكردن بە میهرەبانی خۆی بەرزبوو ئەوا ئەو بڕوایە لای جێگیر دەبیت ئەویش وەك هەمو تاكەكانی تر مرۆڤەو هیچ مرۆڤێكیش بەتەواوی تەواو نییە و پێویستی بەردەوامی بە تەواوكاری هەیە، بۆ ئەوەی تاك ئەو هەستەی هەبێت دەبێت پەیوەندی بەخودی خۆی بەرز بێت، پشتیوانی خۆی بكات، لەو سەرچاوە سۆزداریانە بگەرێت كە پێویستن بۆ گرنگیپێدان لەلایەن نزیكەكانییەوە (Germer & Neff, 2018, 130). میهرەبانی لەگەڵ خۆ بەواتای هاوسۆزبوونی زیاتر بۆ خودی خۆت كاتیك ناخۆشی و ناڕەحەتییەك ڕودەدات كەمترین ڕەخنە ئاڕاستەی خۆی بكات، ئەوانەی میهرەبانن لەگەڵ خۆیان توانای هاوسەنگ ڕاگرتنی هەلچونەكانیان هەیە لە بارودۆخی فشاراوی باشتر دەتوانن بگونجێن وا لە تاكەكە دەكات تێگەیشتنیكی ئەرێنیانەی بۆ ڕوداوەكان هەبێت (Abbasi & Zubair,2015, 41).
ئامانجی توێژینەوەكە:
1- زانینی ئاستی گونجانی ئەكادیمی لای خوێندكارانی زانكۆ.
2- زانینی جیاوازی گونجانی ئەكادیمی بە پێی گۆڕاوە دیمۆگرافییەكانی (ڕەگەز، شوێنی مانەوە).
3- دۆزینەوەی ئاستی میهرەبانی لەگەڵ خۆ لای خوێندكارانی زانكۆ.
4- زانینی جیاوازی میهرەبانی لەگەڵ خۆ بە پێی گۆڕاوە دیمۆگرافییەكانی(ڕەگەز، شوێنی مانەوە).
5- دۆزینەوەی پەیوەندی لە نێوان گونجانی ئەكادیمی و میهرەبانی لەگەڵ خۆ.
6- زانینی پێشبینیكردنی گۆڕاوی گونجانی ئه‌كادیمی له ڕێگه‌ی گۆڕاوی میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ.
سنوری توێژینەوەكە:
سنوری ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە خوێندكارانی زانكۆی كۆیە لە دەوامی بە یانیان بۆ ساڵی خوێندنی (2024-2025).
پێناسەكردنی زاراوەكان:
یەكەم چەمكی گونجانی ئەكادیمی:
پێناسەی (Anderson et al., 2016): چێژ وەرگرتن لەخوێندن و لێهاتوییە ئەكادیمییەكان، ڕازیبوون لە ئاستی ئەكادیمی و توانای فێربوون، هیوابوون بە ئەو بڕوانامەی كە بەهۆی خوێندنەوە بەدەست دێت لە داهاتوو ژیانێكی باشتر بۆ تاك فەراهەم دەكات، دەچێتە سەر ئەو پیشەیەی كە حەزی لێیەتی (Anderson et al., 2016).
پێناسەی (عزام، 2010): توانای خوێندكارە لەدروستكردنی پەیوەندییەكی باش لەگەڵ مامۆستا و هاوڕێكانی خوێندنی بەمەبەستی پڕكردنەوەی پێداویستییەكان و ژیانكردن لەگەڵ ژینگەی زانكۆ (عزام، 2010، 22).
پێناسەی (Stone & Neale, 1984): كۆمەڵە بیرۆكەو ڕەفتارێكە خوێندكاران بەهۆشیارییەوە بەكاری دەهێنن تاكو بتوانن كۆنتڕۆڵی ئەو بارودۆخانە بكەن لە ئێستا‌و ئایندەدا پێیدا تێدەپەڕن (Stone & Neale, 1984)
پێناسەی ڕێككاری: ئەو نمرەیەیە پێوانەی گونجانی ئەكادیمی بەدەستی دەهێنێ دوای وەڵامدانەوەی لەلایەن نمونەی توێژینەوەكە.
دووەم میهرەبانی لەگەڵ خۆ
پێناسەی (كرستین نێف ،2003): هەستكردن بە ئەزموونی ئازار دەگرێتەوە هاوكات لەگەڵ بوونی حەزێكی قوڵ بۆ كەمكردنەوەی ئەو ئازارە، میهرەبانی لەگەڵ خۆ ئاڕاستەكردنی سۆز‌و بەزەییە بۆ ناخی خۆت (Neff, 2003, 89).
پێناسەی (گێلبێرت، 2009): هەوڵوێستێكە كە كۆمەڵیكی دیاریكراوی هەستەكان، بیركردنەوە، هاندەر، ئارەزوو، خواست و ئەو ڕەفتارانه لەخۆدەگرێت كە دەكرێت ئاڕاستەی هەرشتیكی زیندو بكرێن( واتە خۆمان كەسێكی تر كۆمەڵیك لە خەڵك كۆمەڵگایەك ئاژەڵەكان ژینگە و هتد) بۆیە كاتێك باس لە میهرەبانی خودی دەكەین بە دیاریكراوی ئێمە ئەو هەڵوێستە ئاڕاستەی ناوەوەی خۆمان دەكەین (Gilbert, 2009, 15)
پیناسەی (جردان و جۆشوا، 2016): ئامرازێكی گونجاوە بۆ پەیوەندی كردن بە خودی خۆت لەكاتی تەنگانەدا هێزی كارەكتەرە كۆمەڵیك لە سیفەتەكان و بەهاكان لەخۆدەگرێت كە لە كۆتایدا خود و ئەوانی تر بەرزدەكاتەوە (Becker, et al, 2016, 2).
پێناسەی ڕێككاری: ئەو نمرەیەیە پێوانەی میهرەبانی لەگەڵ خۆ بەدەستی دەهێنێ دوای وەڵامدانەوەی لەلایەن نمونەی توێژینەوەكە.
بەشی دووەم چوارچێوەی تیۆری و توێژینەوەكانی پێشوو:
یەكەم/ چەمكی گونجانی ئەكادیمی:
لەگرنگترین ئەو بیردۆزانەی ڕاڤەی چەمكی گونجانی دەروونیان كردوە:
یەكەم/ بیردۆزی شیكاری دەروونی:
زاراوەی میكانزمە بەرگرییەكان كە لە بیردۆزەكەی فڕۆید ئاماژەی بۆكراوە ئەو میكانزمە بەرگریانە لە ناو (من) دا هەن ئەوەش جۆرێكە لە بەرگری لە بەرامبەر دڵەڕاوكێ بۆ بەدیهێنانی گونجاندن لە بارودۆخە جیاوازەكان (Rima, 2021, 26). زۆرێک لە لایەنگران و خوێندکارانی فرۆید بیرۆکەکانیان ڕەتکردەوە بەهۆی مەیلی ڕەشبینانە ولە گرنگیدان بە ڕۆڵی نائاگا و جەختکردنەوە لەسەر هۆکارە بایۆلۆژییەکان وەک دیاریکەری کەسایەتی. ئادلەر یه‌كه‌م كه‌س بوو لە فرۆید جیابووەوە، پێیی وابوو ڕەفتاری مرۆڤ ئامانجێکی هەیە، جەختی لەوە کردەوە هەستکردن بە کەمی و بە لاوازی پاڵنەری پشت نه‌گونجانن و پێی وابوو مرۆڤ بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتییە و ئەم مەیلی پشتگیری کۆمەڵایەتییە یارمەتی دەدات بەسەر هەست بەكەمی زاڵ بێت و گونجانی باش بەدەست بهێنێت (Adler & Brett, 2009, 125-126). هەروەها (ئەریك فرۆم) یش بە شێوەیەک مامەڵەی لەگەڵ چەمکی گونجان کرد تەواو جیاواز بوو لە فرۆید، وەک چۆن تێڕوانینی وابوو مرۆڤ باشە توانای خۆشەویستی و پاڵنەری بۆ ڕاستی و دادپەروەری هەیە، هەروەها جەختی كرده‌وه مرۆڤ پێویستی به ژیانكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه هه‌رچه‌نده جار جار ئه‌زموونی ته‌نیایی ده‌كات، مرۆڤه‌كان ده‌بێت تێكه‌ڵ ببن به كه‌لتور و كه‌سانی تر ئه‌وه‌ش پێمان ده‌ڵێت مرۆڤ بونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕه‌هایه له‌به‌رئه‌وه هه‌وڵ ده‌دات خۆی بگونجێنێت له‌گه‌ڵ پێداویستی ئه‌وانی تر، چونكه مرۆڤ تێده‌گات له‌وه‌ی ته‌نیایی ده‌بێته مایه‌ی زیان گه‌یاندن به خۆی و به كۆمه‌ڵگاكه‌ی (Johach, 2015, 117).
دووەم/ بیردۆزی مرۆڤایەتییەكان:
مرۆڤایەتییەكان گرنگی بە ئەزموونی ئاگایی تاك دەدەن، ڕایان وایە سروشت و ئەزمونەكانی مرۆڤ ڕۆڵی هەیە لە فێربوون و گەڕان بەدوای زانیارییەكان، هەروەك چۆن تاك ئازادە و ویستەكانی سەربەخۆن بەم شێوەیەش توانای هەیە بۆ داهێنان و پێشكەوتن و گونجان (عبدالخالق, واخرون, 1999, 238). ڕوانگەی بیردۆزی مرۆڤایەتییەكان هەریەك لە ئابراهام ماسلۆو كارل ڕۆجەرز ڕابەرایەتی دەكەن پێنج بنەمای گرنگ لەخۆ دەگریت بریتین لە:
ا- مرۆڤ بەسروشتی خۆی خێرە.
ب- مرۆڤ ئازادە لە هەڵبژاردنی ڕەفتار و بڕیارەکانی، چونکە هۆشیاری هەیە.
ج- مرۆڤ هەمیشە هەوڵ دەدات بەرەو گەشەکردن بە ئاراستەی باش.
د- مرۆڤ ئەزموونی تایبەتی خۆی هەیە، و بە شێوازی خۆی هەستی پێدەکات، واتە هەر تاکێک بوارێکی تایبەتی هەیە.
هـ- تێگەیشتن لەمرۆڤ ڕێگەی لێکۆڵینەوە لەمرۆڤە ئاساییەکان بەدەست دێت (ایمان و یوسف،2021، 21).
چەمکی خود لایەنێکی سەرەکییە لە بنیاتنانی کەسایەتی و گونجانی دەروونیدا، تەندروستی دەروونی و گونجانی دەروونی پەیوەستن بە خۆقبوڵکردن، خودی نەرێنی گوزارشت لە نەبوونی خۆگونجاندنی تاک دەکات لەگەڵ واقیعیدا، بەو پێیەی چەمکی خودی نمونەیی دەبێتە هۆی گونجاندن و تەندروستی دەروونی، خودی نەرێنیش دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ و فشار و نەگونجان. ڕۆجەرز پێی وایە مرۆڤ توانای بەدەستهێنانی خودی هەیە مرۆڤ ئەگەر خودەكەی ئەرێنی بێت توانای گونجانی باشی دەبێ وە بە پێچەوانەشەوە (Rogers, 1947, 358) .
گونجان دۆخێكی هاوسەنگییە لە نێوان تاک و دەوروبەرەکەی لەپرۆسە دەروونییەکان وئەو كارانەی بۆ کەمکردنەوەی یان لابردنی گرژیی لە بەدەستهێنانی پێویستییەک یان دۆخێكەوە دروست دەبێت بەبێ ئەوەی خۆی بخاتە ناو ململانێیەوە، ژیان زنجیرەیەک پرۆسەی ئاشتەواییە تاک ڕەفتارەکانی خۆی ڕێکدەخات بۆ ئەوەی وەڵامی ئەو دۆخە ئاڵۆزە بداتەوە کە لە ئەنجامی پێویستی و پاڵنەرەکانییەوە دێتە ئاراوە.
ڕەهەندەكانی گونجان:
_ گونجانی كەسی: بەواتای ئەوەی تاك هەست بە پارێزراوی كەسی دەكات، بە پشتبەستن بەخودی خۆی و دوركەوتنەوە لە دڵەراوكێ و ڕاڕایی، هەستكردن بە ئاسودەیی (Fuster, 1963. 242).
_ گونجانی كۆمەڵایەتی: لێرەدا تاك پەیوەندییەكانی ڕێكخراوە لە چوارچێوەی ئەو ژینگەیەی تێیدا دەژیت، بەتەواوی پابەندە بە پێوەرو بەها ڕەوشتییەكانی كۆمەڵەكەی (Raihan et al., 2024. 79).
_ گونجانی خێزانی: ڕادەی چێژ وەرگرتن لە پەیوەندییە خێزانییەكان جۆرێك لە تێربوون لەئەنجامی ئەوپەیوەندیانەی نێوان تاكەكانی خێزاندا، ڕادەی توانا‌و لێهاتووی لە ئاست داواكارییە خێزانییەكان دەگرێتەوە (Shaffer et al., 2016. 124).
_ گونجانی هەڵچوونی: ڕادەی درككردنی تاك بۆ بارودۆخ و لایەنە جیاوازەكان كە ڕووبەڕووی دەبێتەوە و دۆزینەوەی پەیوەندی لە نێوان ئەو لایەنانە، پاڵنەرو ئەزمونەكانی لە شكست و سەركەوتن هاوكاری بێت لە كاردانەوەی بە گوێرەی ئەو بارودۆخەی لە ژینگەی تاكەكە ڕوودەدات (Berking et al.,2008. 491).
_ گونجانی ئەكادیمی: بەدواداچوونی خوێندكار بۆ دەدەستهێنانی هاوسەنگی لەگەڵ هاوڕێ و مامۆستاكان و كەرەستەو داواكارییەكانی خوێندن، بەجۆرێك تواناكانی بۆ خوێندن تەرخان بكات (Lan et al., 2024, 17).
چەمكی میهرەبانی لەگەڵ خۆ
چەمكی میهرەبانی لەگەڵ خۆ زیاتر لە (2500) ساڵە ڕەگی لە فەلسەفەی نەریتی بودایی ڕۆژهەڵات هەیە، ئەم چەمكە لە ئێستادا سەرنجی توێژەرانی بەلای خۆیدا ڕاكێشاوەو چونكە پەیوەندی بەهێزی بە تەندروستی دەرونییەوە هەیە، میهرەبانی لەگەڵ خۆ دەتوانرێت وەك هەستێك پێناسە بكرێت كە دەیەوێت ئازاد بێت لە ئازار، دروستكردنی ئارەزو بۆ كەمكردنەوەی ئازارەكانی مرۆڤ و مامەڵەكردن لەگەڵ خود بە تێگەیشتن و گرنگی پێدانەوە (Hofmann, et al., 2011, 28). كریستین د. نئیڤ وەك مامۆستای هاوبەش كاردەكات لە گەشە پێدانی مرۆیی لە زانكۆی تكساس پێوەرێكی پێشكەشكردوە بۆ بۆ میهرەبانی لەگەڵ خود لە ساڵی (2003) لە هەوڵێكدا بۆ دۆزینەوەی سروشتی چەمكەكە بەو پێیەیی ئاڕاستەیەكی ڕاست بێت لەگەڵ خود لە بارودۆخە قورسەكان ئەزموونە ئازار بەخشەكاندا وهەولَيشيداوە چەند چەمكێكی تر پێشكەش بكات وەك شوێنگرەوە بۆ چەمكەكە وپەیوەندیدار بە خود، لەو چەمكانەش ڕێزگرتنی خود، لەلای سلێگمان ساڵی (1995) و كارایی خود لەلای باندۆرا لە ساڵی (1990)، ئەندازەكردنی ڕاستی خود لەلای (دی‌سی و ڕیان ساڵی 1995)، چەمكی میهرەبانی لەگەڵ خۆ وەك نوێترین چەمكە تەندروستییەكان دێن لەمامەڵەكردن لەگەڵ خود دا (عبدالرحمن والضبع ، 2014، 51) .
پێكهاتەكانی میهرەبانی لەگەڵ خۆ: زاناكان ڕایان جیاوازە لە دیاری كردنی رەهەندەكانی میهرەبانی لەگه‌ل خود بەڵام كۆ دەنگییەك هەیە لە سەر دیاریكردنی ئەو رەهەندانە كە تیكەڵەیەكە لە پێكهاتەی مەعریفی و سۆزداری و پاڵنەری بە شیوەیەكی ئەرێنی بەستراونەتەوە بە دەروونەوە
1. پێكهاتەی زانەكی (The Cognitive Component ) مەبەست لەمە زانیاری خودییە بە ئازار‌و ناخۆشییەكان .
2. پێكهاتەی هەڵچونی (The Emotional Component) مەبەست لێی هاوسۆزی و بەزەییە لەگەڵ ئازارەكان.
3. پیكهاتەی ویستن (the Causative Component ) مەبەست لێیی حەزی ئازادبوون لە ئازارەكان.
4. پیكهاتەی پاڵنەری (The Motivational Component) مەبەست خۆ ئامادەكردنە بۆ دەربازكردنی خود لە ئازارەكان (النواجحة، 2018، 220).
میهرەبانی لەگەڵ خۆ و دەرووندروستی :
لە ماوەی دەیەی ڕابردودا بەلگەیەكی زۆر دەستكەوت میهرەبانی لەگەڵ خۆ و هاوسۆزبوون بۆخود پەیوەندی بە لایەنی سۆزداری و خۆشگوزەرانی و خۆگونجاندن و ئەرێنی دەروونیەوە هەیە، هەریەك لە ( نیڤ ڕوود و كیركپاتریك، 2007 ) بۆیان دەركەوت میهرەبانی لەگەڵ خۆ پەیوەندی بە دڵخۆش و گەشبینی و سۆزداری ویژدانییەوە هەیە (Strauss et al., 2016, 4) .
چەمكی میهرەبانی لەگەڵ خۆ لە ڕوانگەی دەروونزانی مرۆیی(Humanistic psychology):
چینە جیاوازەكان لە سكیمای خودی باوەڕی ناوەندی و ڕێسا مەرجدارەكان و باوەڕە سەرەكییەكان وا دەبینرێن تاك بە گوێرەی لایەنی مەعریفی لێكدانەوە بۆ ئەزمون دەكات و ڕێكیان دەخات (Stein & Markus,1996, 361) نیشاندانی میهرەبانی لەگەڵ خۆ ڕۆڵی هەیە لەلێكدانەوەی ئەزمونەكان، لەو ڕوانگەیەوە میهرەبانی لەگەڵ خۆ جۆرێكە لە سكیمای خودی (Self-schema) Denckla et al., 2017, 2)). ماسلۆ (1968) جەختی لەگرنگی یارمەتیدانی تاكەكان دەكردەوە كە خۆیان قبوڵبكەن و دان بنێن بە ئازار‌و ناڕەحەتیی و شكستەكانیان وەك مەرجێكی پێویست بۆ گەشەكردنیان، هەروەها گوتیشی هۆكاری سەرەكی زۆر لە نەخۆشییە دەروونیەكان ترسی تاكە لە ناسینی خۆی و سۆز‌و هەڵچون ویادگاری و تواناكانی وەكو ترسی بەرپەرچدانەوە بۆ پاراستنی خود (یوسف، 2020، 11) ماسلۆ جەختی لە گرنگی گۆڕانی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ خودی خۆمان كردۆتەوە لە ڕێگای هۆشیارییەكی قوڵەوە بۆیە ئەگەر بتوانین بە ئاگاییەوە د‌رك بە ساتەكانی تێكشان و شكست وەك ئەزمونێكی هاوبەشی مرۆیی بكەین ئەوا ئەو كات دەبێتە ساتێكی میهرەبانی خودی نەك لە گۆشەگیری. رۆجەرز لە ساڵی (1961) بەم چەمكەی گوتوە خودی ئەرێنی بێ مەرج ، واتە مرۆڤ بێ هیچ مەرجێك بڕیاری ئەرێنی یان هەڵسەنگاندنی خۆی دەدات، تاك زیاتر وریای خود بێت و پەسەندی بكات و بەرگری كەمتر بكات و كراوەتر بێت بۆ گۆڕانكاری، گەورەبون، ئامانجی چارەسەریش ئەوەیە تاك یاخود چارەخواز پەرە بەمیهرەبانی لەگەڵ خۆیی بدات (شاور، 2021، 35).
دووەم: توێژینەوەكانی پێشوو
یەكەم توێژینەوەكان دەربارەی گۆڕاوی گونجانی ئەكادیمی:
1_ توێژینەوەی (Afdhalia, Vivia Retna Trihapsari and Insi Pinastika Suherman, 2024) بە ناونیشانی گونجانی ئەكادیمی و پەیوەندی بە ئارەزووی هەڵبژاردنی پسپۆڕی و پاڵپشتی كۆمەڵایەتی باوان. ئامانجی توێژینەوەكە بریتی بوو لە دۆزینەوەی پەیوەندی نێوان گونجانی ئەكادیمی و هەڵبژاردنی پسپۆڕی، هەروەها دۆزینەوەی پەیوەندی گونجانی ئەكادیمی و پاڵپشی كۆمەڵایەتی دایك و باوك. كۆمەڵگای توێژینەوەكەی پێكهاتبوو لە (156) خوێندكاربوون و (76) خوێندكار بەشێوەی هەرەمەكی وەك نمونەی توێژینەوە هەڵبژێردرابوون، ئەنجامی توێژینەوەكەی بریتی بوو لە هەبوونی پەیوەندی لە نێوان گونجانی ئەكادیمی و هەڵبژردنی پسپۆڕی، وە بوونی پەیوەندی لە نێوان گونجانی ئەكادیمی و پاڵپشتی كۆمەڵایەتی باوان.
2_توێژینەوەی (Sagheer Ahmad, Rizwan Akram Rana, 2023) بە ناونیشانی گونجانی ئەكادیمی و پەیوەندی بە پاڵنەری زانستی فێربوون لای خوێندكاررانی قۆناغی یەكەمی زانكۆ، ئامانجی توێژینەوەكە بریتی بوو لە دۆزینەوەی پەیوەندی لە نێوان خۆگونجاندنی ئەكادیمی خوێندكاران و پاڵنەری زانستی فێربونیان، میتۆدی تویژینەوەی وەسفی پەیوەندی بەكارهێنرابوو، نمونەی توێژینەوەكە پێكهاتبوو لە (526) خوێندكار، بە شێوەی هەڕەمەكی سادە هەڵبژێردرابوون، ئەنجامی توێژینەوەكەی دەركەوتبوو پەیوەندییەكی ئەرێنی و لاواز لە نێوان گۆڕاوەكانی گونجانی ئەكادیمی خوێندكاران و پاڵنەری زانستی بۆ فێربوونیان هەیە، وە دەركەوت جیاوازی بەڵگەداری ئاماری بەدیناكرێت لە نێوان گونجانی ئەكادیمی و بە گوێرەی گۆڕاوە دیمۆگرافییەكانی ڕەگەز و تەمەن.
3_ توێژینەوەی (عبدالرحمن بن سلیمان نملة، علی بن حمد السحیباتی، 2021) بە ناونیشانی گونجانی دەروونی و كۆمەڵایەتی خوێندكاران لە زانكۆی ئیمام محمد بن ئەلسعود ئەلئیسلامییە. ئامانجی توێژینەوەكەی بریتی بووە لە دیاریكردنی ئاستی گونجانی دەروونی و كۆمەڵایەتی بووە لای نمونەی توێژینەوەكە، وە زانینی ئاستی گونجــانی دەروونی و كۆمەڵایەتی بە پێیی گـۆڕاوە دیمۆگرافیــەكانی. (ڕەگەز- ساڵانی مانەوەی لە وڵاتی سعودیە - ئاستی خوێندن - پسپۆڕی)، نمونەی توێژینەوەكەی بەشێوەی هەرەمەكی سادە هەڵبژاردبوو كە ژمارەیان (107) خوێندكاربوون، ڕیبازی توێژینەوەكەی وەسفی ڕووپێوی بوو، ئەنجامی توێژینەوەكەی دەریخست كە جیاوازی بەڵگەداری ئاماری بەدیناكرێت لە گونجانی دەروونی و كۆمەڵایەتی بەگوێرەی گۆڕاوە دیمۆگرافییەكانی ساڵانی مانەوە لە وڵاتی سعودییە و پسپۆڕی، جیاوازی بەڵگەداری ئاماری بەدیدەكرێت لە نێوان گونجانی دەروونی و كۆمەڵایەتی بە گوێرەی گۆڕاوە دیمۆگرافییەكانی ڕەگەز و ئاستی خوێندن بۆ ڕەهەندی گونجانی ئەكادیمی.
-4توێژینەوەی (لخضر شعثان و سمیر بن الكحل ،2019) بە ناونیشانی گونجانی ئەكادیمی لای خوێندكارانی زانكۆ لەژیر ڕۆشنای هەندێ گۆڕاودا، لە زانكۆی یەحیا فارس جەزائیر، ئامانجی گشتی توێژینەوەكە بریتی بوو لە زانینی ئاستی گونجانی ئەكادیمی لای نمونەی توێژینەوەكە، وە زانینی ئەم ئاستە بە گوێرەی گۆڕاوە دیمۆگرافییەكانی ڕەگەز، پسپۆڕی، شوێنی مانەوە، ڕیبازی توێژینەوەكەی بریتی بوو لە وەسفی، ئامرازی توێژینەوەكە توێژەران ئامادەیان كردبوو نمونەی توێژینەوەكە پێكهاتبوو لە (100) خوێندكار بەشێوەی هەرەمەكی سادە هەڵبژێردرابوون، ئەنجامی توێژینەوەكە بریتی بوو لە: خوێندكاران ئاستێكی بەرزیان هەیە لە گونجانی ئەكادیمیان، جیاوازی بەڵگەداری ئاماری بەدیناكرێت بە گوێرەی گۆڕاوە دیمۆگرافییەكانی (ڕەگەز، پسپۆڕی، شوێنی نیشتەجیبوون).
دووەم توێژینەوەكان سەبارەت بە گۆڕاوی میهرەبانی لەگەڵ خۆ:
1- توێژینەوەی (Yag˘mur Kaya, et al, 2024) بە ناونیشانی میهرەبانی لەگەل خۆ و ناڕەحەتی مردن لە نێوان ئەو کەسانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتی ٢٠٢٣، تورکیا زیانیان بەرکەوتووە: ڕۆڵی نێوەندگیری گێڕانەوەی نەرم و نیانی و مەرگەسات. ئامانجی توێژینەوەكە بریتی بوولە پەیوەندی نێوان میهرەبانی لەگەڵ خۆ و ناڕەحەتی مردن، گێڕانەوەی قیامەت و خۆڕاگری، لەنێو ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەوە زیانیان بەرکەوتووە، نمونەی وەرگیراو بریتی بوون لە (364) كەس لەو كەسانەی لە ڕووداوی بومەلەرزەكە زیانیان بەركەوتبوو، ئەنجامەکانی مۆدێلکردنی هاوکێشە پێکهاتەییەکان ئاماژەیان بەوە کرد پەیوەندی بەڵگەداری ئاماری بەدیدەكرێت لە هەردوو گێڕانەوەی مەرگەسات و خۆڕاگری، و میهرەبانی لەگەڵ خۆ‌و و ناڕەحەتی مردن لە کەسانی زیان لێکەوتووی بوومەلەرزەكەدا.
2- توێژینەوەی (ژوان ناصر فیض الله و خالید اسماعیل مصطفی، 2023): بە ناونیشانی هاوسۆزی خود و پەیوەندی بە وێنانی جەستە لای فێرخوازە ئاوارەكانی قوتابخانەكانی شاری كۆیە لەسەردەمی كۆڤید19، ئامانجی توێژینەوەكەی بریتی بوو لەزانینی ئاستی میهرەبانی لەگەڵ خۆ و زانینی جیاوازی بە پێیی گۆڕاوی ڕەگەز، وە دۆزینەوەی پەیوەندی لە نێوان میهرەبانی لەگەڵ خۆ و وێنای جەستە، هەروەها پێشبینیكردنی گۆڕاوی وێنای جەستە لە ڕێگای میهرەبانی لەگەڵ خۆ، ڕێبازی توێژینەوەكە وەصفی پەیوەندی بەكارهاتبوو، كۆمەڵگای توێژینەوەكە (452) خوێندكاربوون و نمونەی توێژینەوەكە (317) خوێندكاربوون بەشێوەی مەبەستدار هەڵبژێردرابوون، ئەنجامی توێژینەوەكە بریتی بوو لە جیاوازی بەڵگەداری ئاماری هەیە لە میهرەبانی لەگەڵ خۆ و بەپێی گۆڕاوی ڕەگەزلە بەرژەوەندی ڕەگەزی نێر، پەیوەندی بەڵگەداری ئاماری لەنێوان گۆڕاوی میهرەبانی لەگەڵ خۆ‌و گۆڕاوی وێنای جەستەدا هەیە، گۆڕاوی میهرەبانی لەگەڵ خۆ پێشبینیەكی بەرچاوی وێنای جەستە دەكات.
3- توێژینەوەی (Tran, M. A. Q, et al, 2022) بە ناونیشانی میهرەبانی لەگەڵ خۆ و هۆشیاری دلەڕاوكێ و ڕیزگرتنی خود لای خوێندكارانی زانكۆی ڤێتنامی پەیوەندی بە ئاسودەیی دەروونی هەستو سۆزی ئەرێنی، ئامانجی توێژینەوەكە بریتی بوو لە زانینی ئاسودەیی دەروونی و هەست و سۆزی ئەرێنی پەیوەندی بە میهرەبانی لەگەڵ خۆ و هۆشیاریی و دڵەڕاوكێ و ڕیزگرتنی خود، نمونەی توێژینەوەكە (654) خوێندكار لە زانكۆی ڤێتنامی وەرگیرابوون بۆ تاقیكردنەوەی گریمانەكان سود وەرگیرا بوو لە هەردوو پڕۆگرامی ئاماری (SPSS 22.0 and AMOS 24.0) ڕیبازی توێژینەوەی تێكەڵ ڕاپرسی و چاوپێكەوتن بەكارهێنرا بوو، ئەنجامەكانی توێژینەوەكە دەریانخستبوو كە پەیوەندیەكی تەواو هەیە لەنێوان ئاسودەیی و هەست و سۆزی ئەرێنی بە میهرەبانی لەگەڵ خۆ و هۆشیاری و دڵەڕاوكێ و ڕێزگرتنی بەرامبەر.
4- توێژینەوەی (Scott & Donovan, 2021) بە ناونیشانی خۆگونجاندنی خوێندكارلەگەڵ لێكۆڵینەوەكانی زانكۆ ڕۆڵی میهرەبانی لەگەڵ خۆ لە گونجاندن لەگەڵ كۆلێژ، ئامانجی توێژینەوەكە بریتی بوو لە زانینی پەیوەندی لە نێوان میهرەبانی لەگەڵ خۆ و خۆگونجاندن لەگەڵ كۆلێژ بەشێوەیەكی گشتی. نمونەی توێژینەوەكە (57) خوێندكاری ڕەگەزی مێ بەشداریان كردبوو، هاوكێشەی پەیوەندی پیرسن بەكارهات و دەركەوت پەیوەندیەكی بەهێز هەیە لە نێوان میهرەبانی لەگەڵ خۆ و ڕەهەندەكانی گونجاندن لەگەڵ كۆلێژ كە بریتی بوون لە بیركردنەوە سەبارەت بە كۆلێژ- گرنگی هاوڕێیان - گرنگی پپشتگیری دایك و باوك.
به‌شى سێیه‌م
رِێككارييه‌كانى توێژینەوەکە:
ڕێبازی توێژینەوەکە: لە پێناو جێبەجێکردنی ئامانجەکانی توێژینەوەکە توێژەران ڕێبازی (وەسفی) یان بەکارهێناوە، چونکە لەگەڵ ئامانجەکانی توێژینەوەکە گونجاوە.
کۆمەڵگەی توێژینەوەکە: کۆمەڵگەی توێژینەوەکە پێکهاتووە لە گشت خوێندكارانی زانکۆی کۆیە له (خوێندنی به‌یانیان) جگه له خوێندكارانی قۆنای یه‌كه‌م، بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2024) کە بریتی بوون لە (3585) خوێندكار، كه (1633) خوێندكاری ڕه‌گه‌زی نێر و (1952) خوێندكاری ڕه‌گه‌زی مێ بوون.
نمونەی توێژینەوەکە: نمونەی توێژینەوەکە بریتییە لە (350) خوێندكار کە بە شێوازی هەڕەمەکیی هەڵبژێردراون کە (171) خوێندكاری ڕەگەزی مێ و (179) خوێندكاری ڕەگەزی نێر بوون، بۆهه‌ڵبژاردنی سامپل پشتمان به به‌رنامه‌ی (Sample size calculator) و خشته‌ی مۆرگان به‌ستوه (Krejcie & Morgan 1970)
ئامرازی کۆکردنەوەی زانیاری توێژینەوەکە (گونجانی ئه‌كادیمی و په‌یوه‌ندی به میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ لای خوێندكارانی زانكۆی كۆیه):
توێژەران پێوەری گونجانی ئه‌كادیمی لە توێژینەوەی (Anderson et al., 2016) وه‌رگرتوه، لە (9) بڕگە پێکهاتوە و نمرە پێدانی بژاردەکانیش بەم ڕیزبەندیەیە، به‌لام له بڕگه‌كانی (2 ،3) ڕیزبه‌ندی بژارده‌كان پێچه‌وانه ئه‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها پێوه‌ری میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ له‌توێژینه‌وه‌ی (Neff, 2003) وه‌رگیراوه، له (26) بڕگە پێکهاتوە و نمرە پێدانی بژاردەکانیش بەم ڕیزبەندیەیە {هەمیشە (5)، زۆرجار (4)، هه‌ندێ جار (3)، به ده‌گمه‌ن (2)، هەرگیز (1)}، به‌ڵام له بڕگه‌كانی (1، 2، 4، 6، 8، 11، 13، 16، 18، 20، 21، 24، 25) ڕیزبه‌ندی بژارده‌كان پێچه‌وانه ئه‌بێته‌وه.
بنەما زانستییەکان بۆ پێوەرەکانی توێژینەوەکە:
دیاریکردنی ڕاستگۆیی (Validity):
ڕاستگۆیی بەواتای ئەوەدێت ئایا پێوەرەکە ڕاستگۆیه له پێوانه‌كردنی ئه‌و شته‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌كات.(Jackson, 2012:70)
لە پێناو سەلماندنی یان دەرهێنانی ڕاستگۆیی و دروستیی ئامرازەکان، توێژەران ڕاستگۆیی وەرگێڕان، ڕاستگۆی بنیادنان و ڕاستگۆی ناوه‌ڕۆكیان بۆ پێوه‌ره‌كان دۆزیه‌وه، بةم شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
ڕاستگۆیی وەرگێڕان:
به‌كارهێنرا بۆ وه‌رگێڕانی هه‌ردوو پێوه‌ره‌كه، يه‌كه‌مجار; شاره‌زایه‌كی زمانی ئینگلیزی پێوەرەکانی وه‌رگێڕایه سه‌ر زمانی كوردی دووه‌مجار; پێوه‌ره‌كان له زمانی كوردیه‌وه وه‌رگێڕدرانه سه‌ر زمانی ئینگلیزی له‌لایه‌ن شاره‌زایه‌كی تره‌وه به بێ ئه‌وه‌ی پێوه‌ره ڕه‌سه‌نه‌كه ببینێت به زمانی ئینگلیزی، دواتر; هه‌ردوو پێوه‌ره‌كه دران به شاره‌زایه‌كی تر كه به‌راورد بكات له نێوان پێوه‌ره ره‌سه‌نه‌كه به زمانی ئینگلیزی و پێوه‌ره وه‌رگێڕدراوه‌كه بۆ زمانی ئینگلیزی، دوای بەراوردکردنی پێوەرەكان ( ڕه‌سه‌نه‌كه‌و وەرگێڕدراوەکە)، ڕادەی لەیەكچونی بڕگەکان بەڕێژەی سەدی بریتی بوو لە (90٪ ) .
ڕاستگۆیی بنیادنان:
به به‌شداری نمونەیەك کە بەشێك بوون لە کۆمەڵگەی توێژینەوەکە و پێکهاتبوون لە ڕەگەزی نێر و مێ ژمارەیان (100) خوێندكار بوون له زانكۆی كۆیه، یه‌كگرتویی ناوه‌كی (Person Correlation Coefficient) و ڕاستگۆیی بنیادنان بۆ هه‌ردوو پێوه‌ره‌كه دۆزرایه‌وه به به‌كارهێنانی هه‌گبه‌ی ئاماری (SPSS) ڤێرژنی 22. ڕاستگۆیی بنیادنان بۆ پێوه‌ری گونجانی ئه‌كادیمی دۆزرایه‌وه به هۆی دۆزینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌نێوان هه‌موو بڕگه‌كان و پێوه‌ره‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی. ده‌ركه‌وت په‌یوه‌ندیه‌كی ئه‌رێنی له نێو هه‌موو بڕگه‌كان و پێوه‌ری گونجانی ئه‌كادیمی هه‌یه وه‌ك له خشته‌ی ژماره (1) دا هاتووه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی ئه‌رێنی له نێوان هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانی پێوه‌ره‌كه‌و پێوه‌ره‌كه به گشتی هه‌یه وه‌ك له خشته‌ی ژماره (2) دا هاتووه. ئەم پەیوەندیانە ئاماژەن بۆ ئەوەی کە ڕه‌هه‌نده‌كانی پێوەرەكه هەمان بنیات دەپێون. ڕاستگۆیی بنیادنان بۆ پێوه‌ری میهره‌بانی له گه‌ڵ خۆ دۆزرایه‌وه به هۆی دۆزینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌نێوان هه‌موو بڕگه‌كان و پێوه‌ره‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی. ده‌ركه‌وت كه په‌یوه‌ندیه‌كی ئه‌رێنی له نێو هه‌موو بڕگه‌كان هه‌یه وه په‌یوه‌ندی ئه‌رێنی له‌نێوان هه‌موو بڕگه‌كان و پێوه‌ره‌كه هه‌یه به شێوه‌یه‌كی گشتی وه‌ك له خشته‌ی ژماره (3) دا هاتووه.
خشته‌ی(1) په‌یوه‌ندی نێوان بڕگه‌كان له گه‌ڵ پێوه‌ری گونجانی ئه‌كادیمی
Inter-Item Correlation Matrix |
|||||||||
|
q2 |
q3 |
q4 |
q5 |
q6 |
q7 |
q8 |
q9 |
گونجانی ئه‌كادیمی |
q1 |
.082 |
.078 |
.148 |
.028 |
.305 |
.325 |
.317 |
.094 |
.505 |
q2 |
1.000 |
.153 |
-.066- |
.154 |
.113 |
.196 |
.263 |
.091 |
.443 |
q3 |
|
1.000 |
.253 |
.225 |
.265 |
.060 |
.176 |
-.063- |
.445 |
q4 |
|
|
1.000 |
.320 |
.467 |
.305 |
.132 |
.086 |
.539 |
q5 |
|
|
|
1.000 |
.229 |
.232 |
.356 |
.160 |
.493 |
q6 |
|
|
|
|
1.000 |
.294 |
.332 |
.082 |
.648 |
q7 |
|
|
|
|
|
1.000 |
.351 |
.177 |
.616 |
q8 |
|
|
|
|
|
|
1.000 |
.242 |
.649 |
q9 |
|
|
|
|
|
|
|
1.000 |
.427 |
گونجانی ئه‌كادیمی |
|
|
|
|
|
|
|
|
1.000 |
خشته‌ی (2) په‌یوه‌ندی نێوان ڕه‌هه‌نده‌كان و پێوه‌ری گونجانی ئه‌كادیمی
|
|||||
|
شێوازی ژیان |
ده‌سكه‌وتی ئه‌كادیمی |
هاندان |
پێوه‌ری گونجانی ئه‌كادیمی |
|
شێوازی ژیان |
Pearson Correlation |
1 |
.324** |
.335** |
.727** |
Sig. (2-tailed) |
|
.001 |
.001 |
.000 |
|
N |
100 |
100 |
100 |
100 |
|
ده‌سكه‌وتی ئه‌كادیمی |
Pearson Correlation |
.324** |
1 |
.379** |
.745** |
Sig. (2-tailed) |
.001 |
|
.000 |
.000 |
|
N |
100 |
100 |
100 |
100 |
|
هاندان |
Pearson Correlation |
.335** |
.379 |
1 |
.780** |
Sig. (2-tailed) |
.001 |
.000 |
|
.000 |
|
N |
100 |
100 |
100 |
100 |
|
پێوه‌ری گونجانی ئه‌كادیمی |
Pearson Correlation |
.727** |
.745 |
.780 |
1 |
Sig. (2-tailed) |
.000 |
.000 |
.000 |
|
|
N |
100 |
100 |
100 |
100 |
خشته‌ی (3) په‌یوه‌ندی نێوان ڕه‌هه‌نده‌كان و پێوه‌ری میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ
دیاریکردنی جێگیری(Reliability):
جیگیری بریتییە لە پلەی یەكگرتووی پێوەرێك یان تاقیكردنەوەیەك كە هەمان ئەنجام لەهەمان هەلومەرج بدات (مجذوب ،٢٠٠٣، ١٢٦). توێژەران پاش ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی سەرەتایی لەسەر نمونەیەك بەشێك بوون لە کۆمەڵگەی توێژینەوەکە و پێکهاتبوون لە ڕەگەزی نێر و مێ ژمارەیان (100) خوێندكار بوو. دوای وەرگرتنی وەڵامەکان بە پشتبەستن بەڕێگای ئەلفا کرۆنباخ (Cronbach’s Alpha) بۆ دیاریکردنی جێگیری ناوەکی بۆهەردوو پێوەرەکە، پێوەری گونجانی ئه‌كادیمی دەرکەوت بەهاکەی (.710)، پێوەری میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ دەرکەوت بەهاکەی (.810) بو، ئەمەش ڕێژەیەکی زۆر باشه.
ئەنجامدانی توێژینەوەکە بە شێوەی کۆتایی:
دواى ئەوەى پێوەرەکانى توێژینەوەكە ڕاستگۆیی و جێگیرى بۆ دەرهێنرا لە ڕێککەوتی (22/9/2024) دەستکرا بە جێبەجێکردنی پێوەرەکانی توێژینەوەکە، ئەنجامدانەکە لە ڕێککەوتی (2/10/2024) کۆتای هات.
ئامرازە ئامارییەکان:
1. هەگبەی ئاماری (SPSS) بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان بەکارهێنرا:
2. هاوکۆلکەی جێگیریی ئەلفا کرۆنباخ(Cronbach’s Alpha) بۆ دۆزینەوەی جێگیریی ناوەکی.
3. هاوکۆلکەی پەیوەندی پیرسن (Person Correlation Coefficient) بۆ دۆزینەوەی ڕاستگۆیی بنیادنان بۆ هه‌ردوو پێوه‌ره‌كه.
4. ناوەند و لادانی پێوەری (Mean- Standard deviation- mode- median) بۆ دۆزینەوەی ئاستی گونجانی ئه‌كادیمی و میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ بە شێوەیەکی گشتی.
5. ئەزمونی (t) تائی بۆ دوو نمونەی سه‌ربه‌خۆ (Independent Sample t test) بۆ دۆزینەوەی ئاستی گونجانی ئه‌كادیمی و میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ بە گوێرەی گۆڕای ڕەگەز و شوێنی مانه‌وه.
6. هاوکۆلکەی پەیوەندی پیرسن (Person Correlation Coefficient) بۆ دۆزینەوەی پەیوەندی لە نێوان گۆڕاوی بیرکردنەوەی ئەرێنیی و ڕێزگرتن لە بەرامبەر.
7. بۆ زانینی ئاستی پێشبینی گۆڕاوەكان (Regression) بەكارهێنرا .
خستنەڕووی ئەنجامەکان و شیکردنەوەیان:-
لەم بەشەدا ئەنجامەکان بەگوێرەی ئامانجەکانی توێژینەوەکە دەخرێتەڕو:
پشکنینی دەیتا:
بۆئەوەی بزانین دەیتاکەمان ئاساییە یاخود نائاساییە توێژەران ئەم ڕێگەیەی خوارەوەیان ئەنجامدا:
تاقیکردنەوەی ((Skewness, Kurtosis:
نمرەی (Skewness) بۆ پێوەری گونجانی ئه‌كادیمی (-1.054-) و نمرەی(Kurtosis) بریتیە لە (3.306). بۆ پێوەری میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ نمرەی (Skewness) بریتیە لە(-0.604-) و نمرەی (Kurtosis) بریتیە لە (3.449)، ئەگەر هاتوو بەهای (Skewness) ڕێژەکەی لە (1.96) بچوکتربو یاخود پێشنیازی ئەوە دەکرێت ڕێژەکەی تا (2) ئاماژەیە بۆ ئاسایی بوو2020, 262) (Orcan,.بۆبەهای (Kurtosis) ئەگەر هاتوو ڕێژەکەی لە (±7) بچووکتربو، لە کاتێکدا بەگوێرەی وتەی (Kline, 2011) ڕێژەکەی لە (±10) بچووکتربو ئاماژەدانە بۆ ئاسایی بوونی دەیتاکەمان Demir, 2022, 399)). هەروەها (Mean)ی پێوەری گونجانی ئه‌كادیمی بریتیە لە (34.140)، (Median) بریتیە لە (35.000). بۆ میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ لەبەرامبەر (Mean) بریتیە لە (88.505)، (Median) بریتیە لە (88.000)، ئەمەش ئاماژە دەدات کە داتاکەمان ئاساییە ودابەشبونێکی سروشتیان هەیە دەتوانین تاقیکردنەوەی پارامیتریك بەکاربینین، چونکە (Mean Median,) ی هەردوو پێوەرەکە لەیەکەوە نزیکن (Hatem et al., 2022: وەك لە خشتەی (4) و شێوه‌ی (1) خراوەتە ڕوو.
خشته‌ی (4) تاقیکردنەوەی ((Skewness,Kurtosis بۆ پێوەری گونجانی ئه‌كادیمی و میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ
گۆڕاوەکان |
Mean |
Median |
Mode |
Std. Deviation |
Skewness |
Kurtosis |
گونجانی ئه‌كادیمی |
34.140 |
35.000 |
35.00 |
4.449 |
-1.054- |
3.306 |
میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ |
88.505 |
88.000 |
87.00 |
12.151 |
-0.604- |
3.449 |
|
|
شێوه‌ی (1) دابه‌شبوونی ئاسۆیی بۆ پێوه‌ری گونجانی ئه‌كادیمی و پێوه‌ری میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ
ئامانجی یه‌كه‌م: بریتی بوو له زانینی ئاستی گونجاندنی ئەكادیمی به شێوه‌یه‌كی گشتی لای خوێندكارانی زانكۆی كۆیه.
توێژەران بۆ گەیشتن بەم ئامانجە ڕونکردنەوەی ئاماری (Descriptive Statistics) یان بەکارهێنا کە تیایدا ناوەند و لادانی پێوەری بۆ دۆزرایەوە، دەرکەوت ناوەند (16.02) لادانی پێوەری (3.535) بوكاتێك نموونه‌ی توێژینه‌وه‌كه (350) خوێندكار بوون، هەر وەك لە خشتەی(5) ڕونکراوەتەوە.
خشته‌ی (5) ناوه‌ند و لادانی پێوه‌ری بۆ پێوه‌ری گونجانی ئه‌كادیمی
گونجانی ئه‌كادیمی |
ژماره‌ی نموونه |
ناوه‌ند |
لادانی پێوه‌ری |
350 |
16.02 |
3.535 |
ناوه‌ند (16.02) دابه‌ش كرا به‌سه‌ر ژماره‌ی بڕگه‌كانی پێوه‌ری گونجانی ئه‌كادیمی (9) بڕگه بوون، (1.78) ده‌رچوو، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە نمونەی توێژینەوەکە ئاستی گونجانی ئه‌كادیمیان له ئاستی ناوه‌ند نزمتره و له بژارده‌ی (2) جار جار به سه‌رمدا جێ به جێ ده‌بێت نزمتره، هەر وەك لە شێوەی (2) ڕونکراوەتەوە.
هه‌میشه (5) هه‌ندێ جار (4) بێ له‌یه‌نم (3) جار جار(2) به ده‌گمه‌ن (1)
1.78
شێوەی (2) دەرخستنی ئاستی وەڵامدانەوەی نمونەكەیە بۆ بژاردەكانی پێوەری خۆگونجانی ئه‌كادیمی
ئەم ئەنجامە دەریدەخات خوێندكارانی زانكۆی كۆیه به ڕێژەیەکی كه‌م توانیویانه بگونجێن له گه‌ڵ ئه‌و ناوه‌نده ئه‌كادیمه‌یه‌ی تیایدا ده‌خوێنن و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی فێربوون و فێركردن و مامۆستا‌و خوێندكار، ئەفدهالیام و هاوڕێكانی پێیان وایە خۆگونجاندن لە بواری ئەکادیمیدا پاڵنەرێكە بۆ تەواوكاری (كاملیة) سەرکەوتن لە جێبەجێکردنی پێداویستییە ئەکادیمییەکان، ڕازیبوون لە ژینگەی ئەکادیمی (Afdhalia & Suherman, 2024). به‌ڵام ده‌بینین خوێندكارانی زانكۆی كۆیه ئاستێكی نزمی ئه‌و خۆگونجاندنه ئه‌كادیمیه‌یان به ده‌ست هێناوه ئەنجامی ئه‌م توێژینەوەیه‌ش له‌گه‌ڵ توێژینه‌وه‌كه‌ی (زغیر ،2019) یه‌كده‌گرێته‌وه، لە زانكۆی موستەنسیرییە لە شاری بەغداد ئەنجامیدابوو دەركەوتبوو خوێندكارانی زانكۆ ئاستی گونجانی ئەكادیمیان نزمە، ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە پێچه‌وانه‌یه لەگەڵ ئەنجامی توێژینەوەکه‌ی (شعثان و بن الكحل، 2019) ئەنجامی توێژینەوەكە بریتی بوو لەوه‌ی خوێندكاران ئاستێكی بەرزیان هەیە لە گونجانی ئەكادیمیان، ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه نزیكه له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ی (خالد وآخرون 2023، 118) لە ئوردن ئەنجامدرابوو كۆمەڵگەی توێژینەوەی خوێندكارانی زانكۆ بوو بۆی دەركەوتبوو ئاستی گونجانی ئەكادیمی لای خوێندكاران لە ئاستێكی ناوەند دابوو.
ئامانجی دووه‌م: زانینی ئاستی گونجانی ئەكادیمی لای خوێندكارانی زانکۆی کۆیە بە گوێرەی گۆڕاوە دیمۆگڕافییەکانی ( ڕەگەز، شوێنی مانه‌وه).
زانینی ئاستی گونجانی ئەكادیمی لای خوێندكاران بە گوێرەی ڕەگەز:
دوای شیکردنەوەی ده‌یتاکان بە بەکارهێنانی ئامرازی ئاماریی (Independent Sample t test) لە ئەنجامدا دەرکەوت، کە ناوەندی ژمێرەیی ئاستی گونجانی ئەكادیمی لای ڕەگەزی نێر بریتییە لە (33.97) بە لادانی پێوەری (4.55)، بەڵام لای ڕەگەزی مێ ناوەندی ژمێرەیی بریتییە لە (34.2) بە لادانی پێوەری (4.38)، هەروەها بەهای (t) بریتییە لە (0.556-) لە ئاستی بەڵگەداری (0.57) بە نمرەی ئازادی (348)، لێرەدا دەردەکەوێت بە گوێرەی گۆڕاوی ڕەگەز جیاوازی بەڵگەداری ئاماریی لە ئاستی گونجانی ئەكادیمی بەدی ناکرێت وەك لە خشتەی (6) ڕونکراوەتەوە.
خشتەی(6) دەرخستنی جیاوازی ڕەگەز لە ئاستی گونجانی ئەكادیمی
ئاستی گونجانی ئەكادیمی |
ڕەگەز |
ژمارەی نمونە |
ناوەندی ژمێرەیی |
لادانی پێوەری |
نمرەی ئازاد |
بەهای |
ئاستی بەڵگەداری (sig) |
ڕێژەی هەڵە |
نێر |
179 |
33.97 |
4.55 |
348 |
-0.556 |
0.57 |
0. 05 |
|
مێ |
171 |
34.24 |
4.38 |
توێژەران ئەو ئەنجامە دەگەڕێننەوە بۆئەوەی خوێندكارانی زانکۆ بەبێ جیاوازی ڕەگەزی له‌یه‌ك زانكۆدا ده‌خوێنن، واته شوێنی وانه خوێندن و مه‌نهه‌جی خوێندنیان وه‌ك یه‌كه، لە ڕووی ئه‌نجامدانی كارەكانیان و مامەڵەكردنیان لەگەڵ مامۆستا و هاورێیان و ژینگه‌ی زانكۆ هەمان هه‌لومه‌رجیان هه‌یه، لە ڕووی دەربڕینی هەستەكانیشیان هەردوو ڕەگەز تاڕادەیەك بەهەمان شێوە هەستەكانیان دەردەبڕن هەموو ئەمانەش كاریگەریان هەیە لەسەر خۆگونجاندنیان بەشێوەیەکی به‌رچاو، ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە هاوشێوەی ئەنجامی توێژینەوەكانی (Ahmad and Rana, 2023) و (شعثان و بن الكحل، 2019) دەركەوت جیاوازی بەڵگەداری ئاماری بەدیناكرێت لە نێوان گونجانی ئەكادیمی و بە گوێرەی گۆڕاوە دیمۆگرافییەكانی ڕەگەز.، بەڵام پێچەوانەیە لەگەڵ ئەنجامی توێژینەوەی )النملة و السحیبانی، 2021) دەرکەوت كه جیاوازی بەڵگەداری ئاماری بەدیدەكرێت لە نێوان گونجانی دەروونی و كۆمەڵایەتی بە گوێرەی گۆڕاوی ڕەگەز.
زانینی ئاستی گونجانی ئەكادیمی لای خوێندكاران بە گوێرەی شوێنی مانه‌وه:
دوای شیکردنەوەی داتا‌کان بە بەکارهێنانی ئامرازی ئاماریی (Independent Sample t test) لە ئەنجامدا دەرکەوت، ناوەندی ژمێرەیی ئاستی گونجانی ئەكادیمی لای خوێندكارانی ده‌ره‌وه‌ی شار بریتییە لە (33.95) بە لادانی پێوەری (4.19)، بەڵام لای خوێندكارانی ناوه‌وه‌ی شار ناوەندی ژمێرەیی بریتییە لە (34.37) بە لادانی پێوەری (4.76)، هەروەها بەهای (t) بریتییە لە (0.870-) لە ئاستی بەڵگەداری (0.38) بە نمرەی ئازادی (348)، لێرەدا دەردەکەوێت بە گوێرەی گۆڕاوی شوێنی مانه‌وه جیاوازی بەڵگەداری ئاماریی لە ئاستی گونجانی ئەكادیمی بەدی ناکرێت وەك لە خشتەی (7) ڕونکراوەتەوە.
خشتەی(7) دەرخستنی جیاوازی شوێنی مانه‌وه لە ئاستی گونجانی ئەكادیمی
ئاستی گونجانی ئەكادیمی |
شوێنی مانه‌وه |
ژمارەی نمونە |
ناوەندی ژمێرەیی |
لادانی پێوەری |
نمرەی ئازاد |
بەهای |
ئاستی بەڵگەداری (sig) |
ڕێژەی هەڵە |
ده‌ره‌وه‌ی شار |
199 |
33.95 |
4.19 |
348 |
-0.870 |
0.38 |
0. 05 |
|
ناوه‌وه‌ی شار |
151 |
34.37 |
4.76 |
توێژەران ئەو ئەنجامە دەگەڕێننەوە بۆئەوەی خوێندكارانی زانکۆ بەبێ جیاوازی شوێنی مانه‌وه‌یان (له ناوه‌وه‌ی شار ده‌ژین، له به‌شه‌ناوخۆیه‌كان ده‌مێننه‌وه یان ئه‌وانه‌ی كه ڕۆژانه هاتوچۆ ده‌كه‌ن بۆ زانكۆ) واته هه‌موو ئەمانەش كاریگەریان لەسەر خۆگونجانی ئه‌كادیمی خوێندكاران نیه، ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە هاوشێوەی ئەنجامی توێژینەوەكه‌ی (شعثان و بن الكحل، 2019)دەركەوت جیاوازی بەڵگەداری ئاماری بەدیناكرێت لە نێوان گونجانی ئەكادیمی بە گوێرەی شوێنی مانه‌وه.
ئامانجی سێیه‌م: بریتی بوو له زانینی ئاستی میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ به شێوه‌یه‌كی گشتی لای خوێندكارانی زانكۆی كۆیه.
توێژەران بۆ گەیشتن بەم ئامانجە ڕونکردنەوەی ئاماری (Descriptive Statistics) یان بەکارهێنا کە تیایدا ناوەند و لادانی پێوەری بۆ دۆزرایەوە، دەرکەوت ناوەند (88.50) لادانی پێوەری (12.151) بوو، كاتێك نموونه‌ی توێژینه‌وه‌كه (350) خوێندكار بوون، هەر وەك لە خشتەی(8) ڕونکراوەتەوە.
خشته‌ی (8) ناوه‌ندو لادانی پێوه‌ری بۆ پێوه‌ری میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ
میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ |
ژماره‌ی نموونه |
ناوه‌ند |
لادانی پێوه‌ری |
350 |
88.50 |
12.151 |
ناوه‌ند (88.50) دابه‌ش كرا به‌سه‌ر ژماره‌ی بڕگه‌كانی پێوه‌ری میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ (26) بڕگه بوون، (3.40) ده‌رچوو، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە نمونەی توێژینەوەکە ئاستی میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆیان له سه‌رووی ئاستی ناوه‌نده هەر وەك لە شێوەی (3) ڕونکراوەتەوە.
هه‌میشه (5) زۆر جار (4) هه‌ندێ جار (3) زۆر جار(2) هه‌رگیز (1)
3.40
شێوەی (3) دەرخستنی ئاستی وەڵامدانەوەی نمونەكەیە بۆ بژاردەكانی پێوەری میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆی
ئەم ئەنجامە دەریدەخات کە خوێندكارانی زانكۆی كۆیه به ڕێژەیەکی باش توانیویانه پشتیوانی سۆزداریان هه‌بێت بۆ خۆیان له كاتی هه‌ر ئازار‌و ناره‌حه‌تیه‌كدا، وه توانیویانه له خۆیان تێبگه‌ن و خۆیان به‌لاوه قبوڵ بێت وه‌ك مرۆڤێك، كه‌متر هه‌ستن به سه‌رزه‌نشتكردنی خۆیان و گله‌ی كردن له خۆیان، ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ی (فیض اللە و مصطفی، 2023) ده‌ركه‌وتوه كه میهرەبانی لەگەڵ خۆ لای خویندكاران بەگشتی لاوازە، كه نموونه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بریتی بوون لە خوێندكارە ئاوارەكان لە شاری كۆیە لە خوێندنگا ئامادەییەكان.
ئامانجی چواره‌م: زانینی ئاستی میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ لای خوێندكارانی زانکۆی کۆیە بە گوێرەی گۆڕاوە دیمۆگڕافییەکانی ( ڕەگەز، شوێنی مانه‌وه).
زانینی ئاستی میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ لای خوێندكاران بە گوێرەی ڕەگەز:
دوای شیکردنەوەی ده‌یتاکان بە بەکارهێنانی ئامرازی ئاماریی (Independent Sample t test) لە ئەنجامدا دەرکەوت، کە ناوەندی ژمێرەیی ئاستی میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ لای ڕەگەزی نێر بریتییە لە (89.28) بە لادانی پێوەری (12.11)، بەڵام لای ڕەگەزی مێ ناوەندی ژمێرەیی بریتییە لە (87.98) بە لادانی پێوەری (12.17)، هەروەها بەهای (t) بریتییە لە (0.984) لە ئاستی بەڵگەداری (0.326) بە نمرەی ئازادی (348)، لێرەدا دەردەکەوێت بە گوێرەی گۆڕاوی ڕەگەز جیاوازی بەڵگەداری ئاماریی لە ئاستی میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ بەدی ناکرێت وەك لە خشتەی (9) ڕونکراوەتەوە.
خشتەی(9) دەرخستنی جیاوازی ڕەگەز لە ئاستی میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ
ئاستی میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ |
ڕەگەز |
ژمارەی نمونە |
ناوەندی ژمێرەیی |
لادانی پێوەری |
نمرەی ئازاد |
بەهای |
ئاستی بەڵگەداری (sig) |
ڕێژەی هەڵە |
نێر |
179 |
89.28 |
12.11 |
348 |
0.984 |
0.326 |
0. 05 |
|
مێ |
171 |
87.98 |
12.17 |
توێژەران ئەو ئەنجامە دەگەڕێننەوە بۆئەوەی خوێندكارانى زانکۆ بەبێ جیاوازی ڕەگەزی لە كاتی بوونی ناڕەحەتییەكان ناتوانن هاوسۆزبن له‌گه‌ڵ خودی خۆیان و دوچاری گرفتی دەروونی دەبن لە جیاتی هەماهەنگ كردن لەگەڵ نارەحەتییەكەدا، هەروەك لە تویژینەوەی (فیض اللە و مصطفی، 2023) ئەنجامیاندابوو لەلای خوێندكارە ئاوارەكان لە شاری كۆیە لە خوێندنگا ئامادەییەكان بۆی دەركەوتبوو ئاستی مهرەبانی لەگەڵ خۆ لەلای خوێندكارانی ڕەگەزی مێ نزمترە بەراورد بە ڕەگەزی نێر.
زانینی ئاستی میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ لای خوێندكاران بە گوێرەی شوێنی مانه‌وه:
دوای شیکردنەوەی ده‌یتاکان بە بەکارهێنانی ئامرازی ئاماریی (Independent Sample t test) لە ئەنجامدا دەرکەوت، کە ناوەندی ژمێرەیی ئاستی میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ لای خوێندكارانی ده‌ره‌وه‌ی شار بریتییە لە (89.14) بە لادانی پێوەری (11.74)، بەڵام لای خوێندكارانی ناوه‌وه‌ی شار ناوەندی ژمێرەیی بریتییە لە (87.66) بە لادانی پێوەری (12.66)، هەروەها بەهای (t) بریتییە لە (1.132) لە ئاستی بەڵگەداری (0.259) بە نمرەی ئازادی (348)، لێرەدا دەردەکەوێت بە گوێرەی گۆڕاوی شوێنی مانه‌وه جیاوازی بەڵگەداری ئاماریی لە ئاستی میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ بەدی ناکرێت وەك لە خشتەی (10) ڕونکراوەتەوە.
خشتەی(10) دەرخستنی جیاوازی شوێنی مانه‌وه لە ئاستی میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ
ئاستی میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ |
شوێنی مانه‌وه |
ژمارەی نمونە |
ناوەندی ژمێرەیی |
لادانی پێوەری |
نمرەی ئازاد |
بەهای |
ئاستی بەڵگەداری (sig) |
ڕێژەی هەڵە |
ده‌ره‌وه‌ی شار |
199 |
89.14 |
11.74 |
348 |
1.132 |
0.259 |
0. 05 |
|
ناوه‌وه‌ی شار |
151 |
87.66 |
12.66 |
توێژەران ئەو ئەنجامە دەگەڕێننەوە بۆئەوەی خوێندكارانی زانکۆ بەبێ جیاوازی شوێنی مانه‌وه‌یان (له ناوه‌وه‌ی شار ده‌ژین، له به‌شه‌ناوخۆیه‌كان ده‌مێننه‌وه یان ئه‌وانه‌ی كه ڕۆژانه هاتوچۆ ده‌كه‌ن بۆ زانكۆ) واته هه‌موو ئەمانەش كاریگەریان لەسەر میهره‌بانی خوێندكاران نیه له‌گه‌ڵ خۆیاندا، خوێندكاران ناتوانن به‌سۆزو میهره‌بان بن له‌گه‌ڵ خۆیان له باروودۆخی فشاراوی و جیاوازدا، توێژه‌ران گه‌ڕان بۆ توێژینه‌وه‌یه‌ك كه پشتبه‌ست بێ به توێژینه‌وه‌كه‌ی خۆیان كه په‌ه‌یوه‌ندی به میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ و گۆڕاوی شوێنی مانه‌وه هه‌بێت، به‌ڵام ده‌ست نه‌كه‌وت.
ئامانجی پێنجه‌م: دۆزینەوەی پەیوەندی لە نێوان گونجانی ئەكادیمی و میهرەبانی لەگەڵ خۆ
بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە توێژەران دوای کۆکردنەوەی ده‌یتاکان ئامرازی ئاماری Person Correlation) Coefficient ) هاوکۆلکەی پەیوەندی پیرسنی بەکارهێنا، چونکە داتاکەمان لە جۆری ڕاستەوخۆیە (parametric) (47Rebekić et al., 2015, ). بۆ دۆزینەوەی پەیوەندی نێوان گونجانی ئەكادیمی و میهرەبانی لەگەڵ خۆ ، دەرکەوت پەیوەندی ئەرێیی بەڵگەداری ئاماری هەیە لە نێوانیان کە بەهای پەیوەندی پیرسن بریتیی بوو لە (0.22) لە ئاستی بەڵگەداری ئاماری (0. 001) بوو، ناوه‌ندی ژمێره‌یی گونجانی ئه‌كادیمی (34.14) و لادانی پێوه‌رییه‌كه‌ی (4.449) و ناوه‌ندی ژمێره‌یی میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ (88.50) و لادانی پێوه‌رییه‌كه‌ی (12.151) بوو. بە شێوەیەکی گشتی نمونەی توێژینەوەکە ئەوە ڕوندەکاتەوە کە هەرچەند گونجانی ئه‌كادیمی بەرز بێت، میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ زیاتردەبێت، دەرکەوت پەیوەندییەکی ڕاستەوانه لەنێوان گونجانی ئه‌كادیمی و میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ هەیە، هەروەك لە خشتەی (11) دا خراوەتەڕو.
خشتەی(11) دەرخستنی پەیوەندی لەنێوان گونجانی ئەكادیمی و میهرەبانی لەگەڵ خۆ
ژ |
گۆڕاو |
ژمارەی نمونە |
ناوەندی ژمێرەیی |
لادانی پێوەری |
بەهای پەیوەندی پیرسن |
ئاستی بەڵگەداری Sig 0. 05 |
1. |
گونجانی ئەكادیمی |
350 |
34.14 |
4.449 |
0.228a |
0. 001 |
2. |
میهرەبانی لەگەڵ خۆ |
88.50 |
12.151 |
بە بیروڕای توێژەران ئەم دەرئەنجامە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە هەر کاتێك ئەم پەیوەندییە زیاتربێ میهرەبانی لەگەڵ خۆ باشتر و گونجانی ئەكادیمی زیاتر دەبێت، هەروەها گونجان لەگەڵ دەوروبەر بەتایبەتی و بارودۆخی ئه‌كادیمی و ژینگه‌ی خوێندن و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مامۆستا‌و خوێندكار بەگشتی باشتر دەبێت ئارەزوی خوێندن و پاڵنه‌ری بۆ فێربوون زیاتر دەبێت لە بواری ئەکادیمیییدا. واتە تاك تا میهرەبانی لەگەڵ خۆ زیاتر بێ خۆگونجانی ئه‌كادیمی زیاترە، فێرخوازان میهرەبانی لەگەڵ خۆیان گەشە بكات ئەوا پاڵنەریشیان بۆ فێربوون بەرزدەبێتەوە وایان لێدەكات ڕووەو ئامانجەكانیان هانگاو بنێن، زیاتر له لایه‌نی هزریانه‌وه گەشەبكه‌ن، ئەم گەشەكردنی هزریەش وایان لێدەكات لە كاری قورس نەسڵەمێنەوە و ڕووبەڕووی سەختییەكان ببنەوە، ئەگەر تاك هەستكردن بە میهرەبانی خۆی بەرزبوو ئەوا ئەو بڕوایەی لای جێگیر دەبیت ئەویش وەك هەمو تاكەكانی تر مرۆڤەو هیچ مرۆڤێكیش بەتەواوی تەواو نییە و پێویستی بەردەوامی بە تەواوكاری هەیە، بۆ ئەوەی تاك ئەو هەستەی هەبێت دەبێت پەیوەندی بەخودی خۆی بەرز بێت. ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه یه‌كده‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵ توێژینەوەكه‌ی (Scott & Donovan, 2021) كه دەركەوت پەیوەندیەكی بەهێز هەیە لە نێوان میهرەبانی لەگەڵ خۆ و ڕەهەندەكانی گونجاندن لەگەڵ كۆلێژ كە بریتی بوون لە بیركردنەوە سەبارەت بە كۆلێژ- گرنگی هاوڕێیان - گرنگی پپشتگیری دایك و باوك. به هه‌مان شێوه له توێژینەوەی (Afdhalia & Suherman, 2024) ده‌ركه‌وت هەبوونی پەیوەندی لە نێوان گونجانی ئەكادیمی و هەڵبژردنی پسپۆڕی، وە بوونی پەیوەندی لە نێوان گونجانی ئەكادیمی و پاڵپشتی كۆمەڵایەتی باوان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له توێژینەوەكه‌ی (فیض الله و مصطفی، 2023) ده‌ركه‌وت بەڵگەداری ئاماری لەنێوان گۆڕاوی میهرەبانی لەگەڵ خۆ‌و گۆڕاوی وێنای جەستەدا هەیە. له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ی (Tran et al., 2022) ده‌ركه‌وت كە پەیوەندیەكی تەواو هەیە لەنێوان ئاسودەیی و هەست و سۆزی ئەرێنی بە میهرەبانی لەگەڵ خۆ و هۆشیاری و دڵەڕاوكێ و ڕێزگرتنی بەرامبەر. له توێژینه‌وه‌كه‌ی (Kaya et al.,2024) ده‌ركه‌وت كه پەیوەندی بەڵگەداری ئاماری بەدیدەكرێت لەنێوان میهرەبانی لەگەڵ خۆ‌و و ناڕەحەتی مردن لە کەسانی زیانلێکەوتووی بوومەلەرزەكەی توركیا.
ئامانجی شه‌شه‌م: زانینی پێشبینیكردنی گۆڕاوی گونجانی ئه‌كادیمی له ڕێگه‌ی گۆڕاوی میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ.
بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە توێژەران دوای کۆکردنەوەی ده‌یتاکان ، ئامرازی ئاماری لاربونەوە (Regression) یان بەکارهێنا بۆ ئەوەی بزانن میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ تا چەند پێشبینیی گونجانی ئه‌كادیمی دەکات، وەك لەم خشتانەی خوارەدا ڕونکراوەتەوە.
لە خشتەی (کورتەی شێوازەکە) زانیاریمان پێدەدات دەربارەی چۆنیەتیی پێشبینیکردنی نێوان دوو گۆڕاو. شێوازەکە لە میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ پێکدێت کە ئێمە بەکاری دەهێنین بۆ پێشبینیکردنی لە گونجانی ئه‌كادیمی ، وەك لە خشتەی(12) ڕونکراوەتەوە.
خشتەی(12) دەرخستنی کورتەی شێوازەکە ((Model Summary
شێواز |
گۆڕاوی پێشبینیکار(هۆکار) |
گۆڕاوی پێشبینیکراو(ئەنجام) |
بەهای پەیوەندی(ر) R |
ڕێژەی جیاوازی ڕونکردنەوە Adjusted R Square
|
هەڵەی خەمڵاندن Std. Error of the Estimate |
1 |
میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ |
گونجانی ئه‌كادیمی |
0.228a |
0.049 |
4.338 |
لەم ئەنجامەدا دەردەکەوێت میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ لەگەڵ گونجانی ئه‌كادیمی بەهای پەیوەندییەکە (0.228a ) بو، ڕێژەی جیاوازیی ڕونکردنەوەی گونجانی ئه‌كادیمی لە ڕێگەی میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ بەڕێژەی (0490. ) بوو.
لە خشتەی (ئەنۆڤا) بۆمان ڕوون دەکاتەوە میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ بەشێوەیەکی گشتی پێشبینیکارێکی ئەرێیی بەرچاوە بۆ گونجانی ئه‌كادیمی ، دەرکەوت بەهای (F) بریتییە لە (19.038) لە ئاستی بەڵگەداری ئاماری (.000b)، وەك لە خشتەی (13) دا خراوەتە ڕوو.
خشتەی (13) خستنەڕوی پێشبینیکردنی ڕێزگرتن لە بەرامبەر لە بیرکردنەوەی ئەرێنی وەك گۆڕاوی پێشبینیکراو (ANOVA)
ژ |
گۆڕاوی پێشبینیکار |
گۆڕاوی پێشبینیکراو |
شێواز Model |
کۆی دوجاکان Sum of Squares |
نمرەی ئازاد Df |
دوجای ناوەند Mean Square |
بەهای (F) |
ئاستی بەڵگەداری Sig |
1 |
میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ |
گونجانی ئه‌كادیمی |
Regression |
358.318 |
1 |
358.318 |
19.038 |
.000b |
Residual |
6549.822 |
348 |
18.821 |
|
|
|||
Total |
6908.140 |
349 |
|
|
|
لێرەدا ئەم ئەنجامە دەریدەخات گۆڕاوی پێشبینیکار پێشبینیی گۆڕاوی پێشبینیکراو دەکات و بەڵگەداری ئامارییە.
لە خشتەی (هاوکۆلکەکان) پێمان دەڵێت چۆن میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ پێشبینی بۆ گونجانی ئه‌كادیمی دەکات، قەبارەی کاریگەرییەکەی ((Beta بەهاکەی (0.784) بو بە بەڵگەداری ئاماریی لە ئاستی (0.000)، کە ئەمانەش دەریدەخەن بەشدارییەکی بەرچاو لە شێوازەکەدا دەکات. لە کۆتاییدا دەتوانین یاسایەکی ئاماری بەکاربهێنین کە ڕێگەمان پێدەدات بۆ پێشبینیکردنی بەهای گۆڕاوی پێشبینیکراو لەسەر بنەمای گۆڕاوی پێشبینیکار، پێی دەوترێت هاوکێشەی پێشبینی: y=B0+B1x))(Glasserman & Yu, 2004) . وەك لە خشتەی(14) ڕونکراوەتەوە.
خشتەی (14) دەرخستنی هاوکۆلکەکان (Coefficients)
|
شێواز |
هاوکۆلکە ستاندارنەکراوەکان |
هاوکۆلکە ستاندارکراوەکان |
)Tبەهای ( |
ئاستی بەڵگەداری Sig |
|
||||
|
بەهای B)) |
هەڵەی ستاندارکراو |
بەهای ((Beta |
|
||||||
1 |
(Constant)جێگیر |
26.760 |
1.707 |
0.228 |
15.675 |
.000 |
||||
میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ |
0.083 |
0.019 |
4.363 |
.000 |
||||||
(میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ =26.760+0.083x((گونجانی ئه‌كادیمی)y ، واتا هەر گۆڕانکارییەك لە میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ ڕوبدات گونجانی ئه‌كادیمی بە بڕی (0.083) زیاد دەکات، واتە میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ لای تاك زیاد بکات ڕەنگدانەوەی گونجانی ئه‌كادیمی زیاتردەبێت. ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه یه‌كده‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵ توێژینه‌وه‌كه‌ی (فیض اللە و مصطفی، 2023) میهرەبانی لەگەڵ خۆ پێشبینیەكی بەرچاوی وێنای جەستە دەكات.
دەرئەنجام و ڕاسپاردە و پیشنیازەکان:-
دەرئەنجامەکان:
دوای خستنەڕوی ئەنجامەکانی توێژینەوەکە و شیکردنەوەیان، توێژەران بەم دەرئەنجامانەی خوارەوە گەیشتن:
1- دەرکەوت گونجانی ئه‌كادیمی لای فێرخوازانی زانکۆی کۆیە لە ئاستێکی نزم دایە.
2- دەرکەوت جیاوازی بەڵگەداری ئاماریی لە ئاستی گونجانی ئه‌كادیمی بە گوێرەی گۆڕاوی ڕەگەزو شوێنی مانه‌وه بەدینادەکرێت.
3- دەرکەوت میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ لای فێرخوازانی زانکۆی کۆیە لە ئاستێکی به‌رز دایە.
4- دەرکەوت جیاوازی بەڵگەداری ئاماریی لە ئاستی میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ بە گوێرەی گۆڕاوی ڕەگەزو شوێنی مانه‌وه بەدینادەکرێت.
5- دەرکەوت په‌یوه‌ندیه‌كی ئه‌رێنی هه‌یه له نێوان گونجانی ئه‌كادیمی و میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ لای فێرخوازانی زانکۆی کۆیە.
6- دەرکەوت میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ پێشبینی بۆ گونجانی ئه‌كادیمی ده‌كات لای فێرخوازانی زانکۆی کۆیە.
ڕاسپاردەکان:
1. گرنگیدان بەگونجانی ئه‌كادیمی و میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ لەنێوان چین و توێژەکانی تری کۆمەڵگە بۆ پشتگیری‌کردن لە گەشەپێدانی خودی و دووربوون له دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكی.
2. هەستکردنی زیاتر بە بەگونجانی ئه‌كادیمی و میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ لە ڕێگەی ئەنجامدانی سیمینار و خول و پرۆگرامی پشتیوانی دەروونی، کە لە ڕێگەیانەوە فێرخوازان ئەو لێهاتوییانە بەدەستدەهێنن، کە متمانە بەخۆبون و پاڵنه‌ریان بەرز دەکەنەوە بۆ گونجانی ئه‌كادیمی زیاتر له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی ئه‌كادیمیدا و تێگه‌یشتن له خودی خۆیان و هه‌ست و سۆزه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی هه‌بوونی ناڕه‌حه‌تی به‌سۆزو میهره‌بان بن له گه‌ڵ خۆیان.
3. پێویستە بەرپرسان و کاربەدەستانی زانکۆی کۆیە هەوڵبدەن ژینگه‌یه‌كی ئه‌كادیمی گونجاوو له‌بارتر بۆ فێرخوازان فەراهەم بکەن بۆئەوەی زیاتر بتوانن خۆیان بگونجێنن به‌تایبه‌ت خۆگونجانی ئه‌كادیمی.
4. جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به پیرۆزیه ئاینیه‌كان چونكه هۆكارێكی گرنگ بۆ میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ.
پێشنیازەکان:
1- ئەنجامدانی توێژینەوەیەك دەربارەی میهره‌بانی له گه‌ڵ خۆ و پەیوەندی بە پاڵپشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕێزگرتن له خۆ.
2- ئەنجامدانی توێژینەوە دەربارەی گونجانی ئه‌كادیمی و پەیوەندی بە دەستکەوتی ئەکادیمی لای خوێندكارانی زانكۆ.
3- ئەنجامدانی توێژینەوەیەکی هاوشێوە له زانکۆکانی تری هەرێمی کوردستان.
4- ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه تێیدا ئامرازێكی تێبینیكردن به‌كاربهێنرێت بۆ زانینی ئاستی گونجانی ئه‌كادیمی و میهره‌بانی له‌گه‌ڵ خۆ.
سەرچاوەكان
ایمان، یعقوب الصافیة، و یوسف، رحیم(2021). التكيف الألكاديمي لدى الطالب الجامعي الجديد وفق مقياس هنري بورو ) دراسة ميدانية وصفية لطلبة سنة أولى علوم اجتماعية جامعة بسكرة(، استرجع من الموقع < http://archives.univ-biskra.dz/bitstream/123456789/19773/1.pdf >.
خالد، محمد سلیمان، و العظامات,عمر عطا الله, و خالد, أحمد محمد(2023) قدرة التنبوئية لمرونة (الانا) بالتكيف الاكاديمي لدى طلبة جامعة ال البيت, مجلة مجلة جامعة القدس المفتوحة للأبحاث والدراسات التربوية والنفسية, العدد (41) - المجلد (14), استرجع على رابط https://journals.qou.edu/index.php/nafsia/article/view/4414/3197 .بالتاريخ 15-9-2024.
زغير, لمياء ياسين (2019). التكيف الاكاديمي وعيلاقته بالانفتاح على خبرة لدي طلبة الجمعة, مجلة cational & Social Science Journal Volume 6(3) .
السعایدة،جهاد. و العواودة، امل. و الحدیدي, هناء.(2015) مشكلات طلبة الوافيدين من دول الخليج العربي من الجامعت الاردنية من وجه النظرهم. مجلة علوم الانسانية والاجتماعية(دراسات). مجلد(42), عدد1.
شاور، سماح حامد(2021) الشفقة بالذات وعلاقته بالصحة النفسية لدى عينة مرضي السكر في محافظة الخليل. جامعة الخليل, رسالة ماجستر منشورة على الانترنيت. على رابط < http://dspace.hebron.edu/xmlui/handle/123456789/995 > <
صلاح ا‌لدین، العمریة(2005). الصحة النفسیة والارشاد النفسي, الاردن, المجتمع العربي للنشر.
عبدالخالق, و احمد محمد, و دويدار, و عبدالفتاح محمد(1999) علم النفس اصوله ومباديئه, القاهرة, دار المعريفة الجامعية.
عبدالرحمن، محمد السید والضبع، فتحی عبدالرحمن (2014) مقیاس شفقة بالذات دراسة المیدانیة الشفقة بالذات علی عینات العربییة، مجلة مسریة للدراسات النفسیة، المجلد(40) عدد(83) علی الرابط < https://eaps-eg.com/downloadfile/15853993650118-024-083-013.pdf < بالتأریخ 7-9-2024 .
عزام عبد الناصر(2010)، التكيف الأكاديمي وعلاقته بدافع الانجاز عند الطلبة لمغتربين في جامعة اليرموك، أطروحة دكتوراه غير منشورة، الأردن، جامعة اليرموك، ص 22.
فیض الله, ژوان ناصر، و مصطفی، خالید اسماعیل(2023) هاوسۆزی خود و پەیوەندی بە وێنانی جەستە لای فێرخوازە ئاوارەكانی قوتابخانەكانی شاری كۆیە لەسەردەمی كۆڤید19. ماستەرنامە بەشی پەروەردەو دەروونزانی، زانكۆی كۆیە.
القحطاني، ظافر(2021). الاغتراب التفسي وعيلاقته بالتكيف الأكاديمي لدى طلاب المنح الدراسية في جامعة الإمام محمد بن سعود الإسلامي, مجلة علوم التربوية, 7(2). استرجع على الموقع https://search.shamaa.org/FullRecord?ID=298799 بالتأريخ 15-9-2024.
شعثان، لخضر و بن لكحل، سمير (2019) التكيف الأكاديمي لدى طلبة الجامعة في ضوء بعض المتغيرات-دراسة ميدانية على عينة من طلبة كلية العلوم الاجتماعية والإنسانية بجامعة زيان عاشور الجلفة. منشورة في مجلة الباحث في غلوم الانسانية والاجتماعية,2019(2) 11,ISSN: 2170 – 1121.
مطاوع،محمد مسعد عبدالواحید (2020) تعاطف مع الذات و كمنبيء بالتدفق الاكاديمي و كفاء الذات الاكاديمية لدى طلبة ذو الإعاقة السمعيية في جامعة ملك الخالد المملكة العربية السعودية, مجلة التربوية, عدد(80) على الرابط <https:\\jo، urnals.ekb,eg\article-120282.htm1> استرجع بالتاریخ 6-9-2024.
مجذوب،فاروق (٢٠٠٣).طرائق ومنهجیة البحث في علم النفس. بیروت: شرکة المطبوعات للتوزیع و اانشر.
النملة،عبدالرحمن بن السلیمان . و السحیبانی،علی بن حمد(2021). توافق النفسي والاجتماعي لدى الطلاب المنح بالجامعة امام محمد بن السعود الاسلامية, مجلة المصرية للدراسات النفسية. مجلد(31), عدد113. https://doi.org/10.21608/ejcj.2021.206024
النواجحة، زهیر عبد الحمید (2018) الشفقة بالذات لدی أمهات أطفال متلازمة الداون في قطاع الغز, مجلة جامعة الاسلاميية للدراسات التربوية والنفسية, مجلد ثالث عدد(27) على الرابط استرجع بالتأریخ 7-9-2024 . https://journals.iugaza.edu.ps/index.php/IUGJEPS/article/view/4088
یوسف ، محمود رامز(2020) فعالیة برنامج ارشادي تكاملي في تنمية شفقة بالذات لتحسين صحة النفسية لدى عينة من طلاب الجامعة, مجلة مصرية للدراسات النفسية, مجلد ثلاثون عدد(108) على رابط < https://ejcj.journals.ekb.eg/article_99948_0faa6086f7b8aaab0115ff8857ca1886.pdf
Abbasi, A., & Zubair, A. (2015). Body image, self-compassion, and psychological well-being among university students. Pakistan Journal of Social and Clinical Psychology, 13(1), 41.
Adler, A., & Brett, C. (2009). Understanding life: An introduction to the psychology of Alfred Adler. (No Title).
Afdhalia, V.R.T. and Suherman, I.P., (2024). ACADEMIC ADJUSTMENT IS REVIEWED FROM THE SUITABILITY OF INTEREST IN CHOOSING A DEPARTMENT AND PARENTAL SOCIAL SUPPORT. European Journal of Psychological Research, 11(1).
Ahmad, S., & Rana, R.A. (2023). Students’ academic adjustment and science learning motivation at the university level. Journal of Turkish Science Education, 20(4), 587-605.
Al-Mseidin, Kholoud Imhammad. Fauzee, Mohd Sofian Omar. Kaur, Amrita (2017) THE RELATIONSHIP BETWEEN SOCIAL AND ACADEMIC ADJUSTMENT AMONG SECONDARY FEMALE STUDENTS IN JORDAN, European Journal of Education Studies ISSN: 2501 - 1111 , doi: 10.5281/zenodo.260346 Volume 3 Issue2.
Anderson, J.R., Guan, Y. and Koc, Y.,( 2016). The academic adjustment scale: Measuring the adjustment of permanent resident or sojourner students. International Journal of Intercultural Relations, 54, pp.68-76.
Baker, R. W. & Siryk, B. (1999). SACQ: Student Adaptation to College Questionnaire Manual. Los Angeles: Western Psychological Services.
Bastien, G., Seifen-Adkins, T. and Johnson, L.R., (2018). Striving for success: Academic adjustment of international students in the US. Journal of International Students, 8(2), pp.1198-1219.
Bayir, A., & Lomas T. (2016) Difficulties generating self-Compassion: an interpretive phenomenological analyzes. In The journal happens7 Well Bing (vol. 4, issue 1).
Becker, I., Nieder, T. O., Cerwenka, S., Briken, P., Krwekels, B. P. C., Cohen-Kettenis, P. T., Cuypere , G. de, Haraldsen, I. R. H., & Richter- Appelt, H.(2016) Body image in young Gender Dysphoric adults: A European multi Center study Archives of sexual behavior, 45(3)559-574. Available Through< https:\\doi. Org\10.1007\s10508-015-0527-z > accessed 3-9-2024.
Berking, M., Orth, U., Wupperman, P., Meier, L. L., & Caspar, F. (2008). Prospective effects of emotion-regulation skills on emotional adjustment. Journal of counseling psychology, 55(4), 485-494.
Demir, S., (2022). Comparison of normality tests in terms of sample sizes under different skewness and Kurtosis coefficients. International Journal of Assessment Tools in Education, 9(2), pp.397-409.
Denckla, C. A., Consedine, N. S., & Bornstein, R. F. (2017). Self-compassion mediates the link between dependency and depressive symptomatology in college students. Self and Identity, 16(4), 373-383.
Fuster, J. M. (1963). The self concept approach to personal adjustment. The Journal of Social Psychology, 59(2), 239-246.
Gerdes, H. and Mallinckrodt, B., (1994). Emotional, social, and academic adjustment of college students: A longitudinal study of retention. Journal of Counseling & Development, 72(3), pp.281-288.
Gilbert, P. (2009). Introducing compassion-focused therapy. Advances in psychiatric treatment, 15(3), 199-208.
Glasserman, P. and Yu, B., (2004), January. Simulation for American options: Regression now or regression later?. In Monte Carlo and Quasi-Monte Carlo Methods 2002: Proceedings of a Conference held at the National University of Singapore, Republic of Singapore, November 25–28, 2002 (pp. 213-226). Berlin, Heidelberg: Springer Berlin Heidelberg.
Germer, C. K., & Neff, K. (2018). Cultivating self-compassion. Mindfulness-oriented interventions for trauma: Integrating contemplative practices, 43-58.
Hatem, G., Zeidan, J., Goossens, M. and Moreira, C., (2022). Normality testing methods and the importance of skewness and kurtosis in statistical analysis. BAU Journal-Science and Technology, 3(2), p.7.
Hofmann, S. G., Grossman, P., & Hinton, D. E. (2011). Loving-kindness and compassion meditation: Potential for psychological interventions. Clinical psychology review, 31(7), 1126-1132.
JACKSON, S. L. (2012). Research methods and statistics: A critical thinking approach. (No Title).
Johach, H. (2015). Erich Fromm’s Impact on Humanistic Psychology. R. Funk and N. McLaughlin (Eds.), Towards a Human Science. The Relevance of Erich Fromm for Today, Giessen (Psychosozial-Verlag) 2015, pp. 111-122.
Kaya, Y., Osmanoğlu, N., Satıcı, S. A., & Deniz, M. E. (2024). Self-compassion and death distress among individuals affected by the February 6, 2023, Türkiye Earthquake: The mediating role of doomscrolling and resilience. Journal of Health Psychology, 13591053241282129.
Krejcie, R.V., & Morgan, D.W., (1970). Determining Sample Size for Research Activities. Educational and Psychological Measurement.
Lan, B., Sam, R., Keo, V., & Rouet, W. (2024). Factors Influencing Academic Adjustment and Learning Outcomes in Higher Education Institutions in Battambang: A Conceptual Framework. European Journal of Theoretical and Applied Sciences, 2(5), 9-30.
MacBeth, A., & Gumley, A. (2012). Exploring compassion: A meta-analysis of the association between self-compassion and psychopathology. Clinical psychology review, 32(6), 545-552.
Neff, k .(2003) Self- Compassion : an alternative Conceptualization of a Healthy attitude toward oneself self and identity, 2(2), 85- 101.avilable Through < https:\\doi.org\10.1016\j.trp2006.03.004> Accessed1 15-0ctober 2023.
Neff, K. D. (2023). Self-compassion: Theory, method, research, and intervention. Annual review of psychology, 74(1), 193-218.
Neff, K.D., (2003). The development and validation of a scale to measure self-compassion. Self and identity, 2(3), pp.223-250.
Orcan, F., (2020). Parametric or non-parametric: Skewness to test normality for mean comparison. International Journal of Assessment Tools in Education, 7(2), pp.255-265.
Putri, P. Ardini. (2018). Peer Social Support, Loneliness and Adjustment in First Year Students at the Islamic University of Indonesia. Thesis. Yogyakarta: Faculty of Psychology and Social and Cultural Sciences, Islamic University of Indonesia.
Raihani, U., Yarni, L., Santosa, B., & Putra, D. P. (2024). Students' Social Adjustment: Effects of the Peer Environment. BICC Proceedings, 2, 72-81.
Rebekić, A., Lončarić, Z., Petrović, S. and Marić, S., (2015). Pearson's or Spearman's correlation coefficient which one to use?. Poljoprivreda, 21(2), pp.47-54.
Rediconect.(2021 May 28). Steps to self- compassion for kids. Available through < https://www.rdiconnect.com/steps-to-self-compassion-for-kids/ > . On 8-9-2024.
Rima, A. L. O. U. A. N. I. (2021). The Defense Mechanism of Repression in Robert Louis Stevenson's The Strange Case of Dr. Jekyll and Mr. Hyde: A Freudian Psychoanalysis of the Protagonist.
Rogers, C. R. (1947). Some observations on the organization of personality. American psychologist, 2(9), 358.
Saulsman, L., Campbell, B., & Sng, A. (2017). Building Self-Compassion: From Self-Crificism to Self-Kindness.
Scott, H., & Donovan, E. (2021). Student adaptation to college survey: The role of self-compassion in college adjustment. Psi Chi Journal of Psychological Research, 26(2), 101-112.
Shaffer, M. A., Sebastian Reiche, B., Dimitrova, M., Lazarova, M., Chen, S., Westman, M., & Wurtz, O. (2016). Work-and family-role adjustment of different types of global professionals: Scale development and validation. Journal of International Business Studies, 47, 113-139.
Stein, K. F., & Markus, H. R. (1996) The Rol of the Self Behavioral Change in journal psychotherapy integration vol. 6, issue 4.
Stone, A. A., & Neale, J. M. (1984). New measure of daily coping: Development and preliminary results. Journal of personality and social psychology, 46(4), 892.
Strauss, C., Taylor, B. L., Gu, J., Kuyken, W., Baer, R., Jones, F., & Cavanagh, K. (2016). What is compassion and how can we measure it? A review of definitions and measures. Clinical psychology review, 47, 15-27.
Tran, M. A. Q., Vo-Thanh, T., Soliman, M., Khoury, B., & Chau, N. N. T. (2022). Self-compassion, mindfulness, stress, and self-esteem among Vietnamese university students: Psychological well-being and positive emotion as mediators. Mindfulness, 13(10), 2574-2586.
العلاقة بين التكيف الأكاديمي والتعاطف مع الذات لدى طلبة جامعة كوية
الملخص:
هدف هذه الدراسة إلى معرفة التكيف الأكاديمي والتعاطف مع الذات لدی طلاب لجامعة كوية وكذلك الكشف عن مستوى كل من هذه المتغيرات وفقاً للمتغيرات الديموغرافية (الجنس، وإقامة). وكذلك إيجاد علاقة بين التكيف الأكاديمي والتعاطف مع الذات لدى عينة الدراسة. ولأجل ذلك استخدمت الباحثين اسلوب البحث الوصفي- الأرتباطي، وتم باختيار العينة بطريقة عشوائية من (350) طالب وطالبة من جامعة كوية، البحث المجمل من (3585) طلبة، وتضمنت الدراسة استخدام مقاييس التكيف الأكاديمي عند (Anderson etal., 2016) و مقياس التعاطف مع الذات عند (Neff, 2003)، بعد استخراج الخصائص السايكومترية للمقياس تم تطبيقه على عينة البحث. وأظهرت النتائج: بأن مستوى التكيف الأكاديمية منخفض لدى طلبة الجامعة كوية، مستوى التعاطف مع الذات عالي لدى طلبة الجامعة، ولا يوجد فرق ذو دلالة إحصائية في مستوى معرفة التكيف الأكاديمي والتعاطف مع الذات وفقاً للمتغيرات (الجنس،وإقامة).أيضاَ وجود علاقة ارتباطية ذات دلالة الاحصائية بين التكيف الأكاديمي والتعاطف مع الذات، وفي ضوء النتائج تم تقديم عدة توصيات والمقترحات.
الكلمات المفتاحية: التكيف الأكاديمي ،التعاطف مع الذات ، طلبة، الجامعة كوية
THE RELATIONSHIP BETWEEN ACADEMIC ADJUSTMENT AND SELF-COMPASSION AMONG KOYA UNIVERSITY STUDENTS
ABSTRACT:
This study aims to find out the level of academic adjustment, self-compassion as well as reveal the level of each of these variables according to demographic variables (gender, accommodation). Also, it aims to find out the relationship between academic adjustment and self-compassion among students at Koya University. The research population consisted of (3585). The sample was (350) students randomly selected at Koya University. Two scales were employed in this study; one scale is the adapted academic adjustment scale by Anderson et al (2016), and self-compassion scale which is adapted from Neff (2003). The validity and reliability of the instruments were at a convinced level. The results showed that the students have a bad level of academic adjustment and a high level of self-compassion; there is no statistically significant difference in their level of academic adjustment and self-compassion according to the variables (gender and place of residence). The results also showed a statistically significant positive relationship between academic adjustment and self-compassion. Furthermore, the result indicated that academic adjustment was predicted based on self-compassion. Finally, the study presented some suggestions and recommendations.
KEYWORDS: Academic Adjustment, Self-Compassion, Students, Koya University.
* ڤەکولەرێ بەرپرس.
This is an open access under a CC BY-NC-SA 4.0 license (https://creativecommons.org/licenses/by-nc-sa/4.0/)