كاریگه‌ریی كارنامه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خه‌لیفه‌كانی ڕاشدین له‌سه‌ر دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه
"توێژینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی شیكارییه"
یوسف صابر مولود 1* و شهلة برهان عبد الله 2
1 به‌شی مێژوو، كۆلێژی ئاداب، زانكۆی سه‌لاحه‌ددین، هه‌رێمی كوردستان، عێراق. (yousif.s.mawlood@su.edu.krd)
2 به‌شی مێژوو، كۆلێژی ئاداب، زانكۆی سه‌لاحه‌ددین، هه‌رێمی كوردستان، عێراق. (Shahla.abdulla@edu.su.krd)
تاريخ الاستلام: 01/2025 تاريخ القبول: 04/2025 تاريخ النشر: 06/2025 https://doi.org/10.26436/hjuoz.2025.13.2.1545
پوخته‌ی توێژینه‌وه:
ئەم توێژینه‌وه‌یه تایبه‌ته به باسكردنی (كاریگه‌ریی كارنامه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خه‌لیفه‌كانی ڕاشدین له‌سه‌ر دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه). ئامانج له توێژینه‌وه‌كه شیکردنەوەی ناوەڕۆکی كارنامه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خه‌لیفه‌كانه له‌و كاته‌ی ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست، به‌شێكی كارنامه‌كه‌یان له یه‌كه‌م وتار دا خسته‌ڕوو، ئه‌م وتارانه چ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر ڕه‌فتاری كۆمه‌ڵایه‌تی و لاوازكردنی داب و نه‌ریتی خێڵه‌كیی و كه‌مكردنه‌وه و سنووردار كردنی دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه هه‌بوو؟ له‌گه‌ڵ شیكاركردنی وتاره‌كان هه‌وڵمان داوه ئه‌ندازه‌ی كاریگه‌ری وتاره‌كان و جێبه‌جی كردنی و پابه‌ند بوونی خه‌لیفه‌كان به‌و كارنامه‌یه‌ی ڕایانگه‌یاند له ژیانی رۆژانه دا بزانیین. توێژینەوەکە ده‌ری ده‌خات، کە چۆن وتاری خەلیفەکان تیشکیان خستۆتە سەر بنەماکانی دادپەروەریی و یەکسانی و لێبوردەیی و ڕۆڵی ئەوان لە بەرەو پێشبردنی یه‌كگرتویی کۆمەڵایەتیی و کەمکردنەوەی ململانێکان، لە هەمان کاتدا تیشک ئەخاتە سەر هەڵوێستە کردارییەکانییان، لە ڕێگەیی جێبەجێکردنی بڕگەکانی پەیوەست بە یاسای ئیسلام بۆ تۆڵەسەندنەوە و ڕێگری‌کردن لە تۆڵەسەندنەوەی تاکەکەسیی. هەروەها توێژینەوەکە باس لە کاریگەریی ڕاستەوخۆی ئەم وتارانە دەکات لە گۆڕینی چەمکی تۆڵەسەندنەوە لە هه‌وڵی تاكه‌كه‌سییه‌وه بۆ پرسێکی یاسایی‌ی ڕێکخراو و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی له به‌رده‌م دەسەڵاتی دادوەریی شەرعیی دا، بۆ سه‌روه‌ر كردنی یاسا و ڕێگرتن له په‌نا بردن بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خێڵه‌كیی. خه‌لیفه‌كان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه، كه تۆڵه به دادپه‌روه‌رانه وه‌ربگیرێته‌وه، هەروەها تۆڵەسەندنەوە تاکە چارەسەرە، کە دادپەروەری زامن دەکات و مافەکان دەپارێزێت، ئەمەش بەشداربووە لە سنووردارکردنی مەیلی تۆڵەسەندنەوە. هه‌وه‌ها جەختیان لەوە کردۆتەوە، کە دەسەڵاتی دادوەریی ئیسلامی ناوبژیوانی ناکۆکییەکانە، ده‌وڵه‌ت پارێزه‌ری مافی هاووڵاتیان ده‌بێت، بۆ دووركه‌وتنه‌وه له داب و نه‌ریتی خێڵه‌كیی و به كلتووریی كردنی په‌نا بردنه به‌ر ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر چوار خه‌لیفه‌كه بایه‌خێكی زۆریان به لێبوردن و لێ‌خۆش بوون داوه، بۆ بنیادنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی یه‌كگرتوو و سه‌قامگییر، ئه‌م سیاسه‌ته‌ش پێچه‌وانه‌ی دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه، كه له كۆمه‌ڵگه‌دا باو بوو.
وشه كلییله‌كان: خه‌لیفه‌كانی ڕاشدین، كارنامه، تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، لێبوردن، دادپه‌روه‌ریی.
1. پێشه‌كیی
خەلیفە كانی ڕاشدین كارنامه‌یه‌كی ڕوون و هه‌مه‌لایه‌نه‌یان خستۆته‌ڕوو، به‌شی زۆری ئه‌م كارنامه‌یه‌ش له یه‌كه‌م وتاریاندا ده‌رده‌كه‌وێت، كه تیشکیان خستۆته سەر بەدیهێنانی دادپەروەریی و پاراستنی مافی ستەملێکراوان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و هاندانی لێبورده‌یی و یه‌كڕیزیی و ته‌بایی، بە ئامانجی بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی بەهێز و سەقامگیر، دوور لە ململانێ و تۆڵەسەندنەوە. جەختیان لەسەر گرنگی یەکسانی کردۆتەوە، بۆ ئەوەی لاوازەکان ستەمیان لێ نەکرێت و بەهێزەکانیش ملكه‌چیی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت بكرێن، یه‌كه‌مجار یاسا له‌سه‌ر فه‌رمانڕه‌واكان جێبه‌جێ ده‌كرێت. هەروەها لە وتارەکاندا تیشکیان خستۆته سه‌ر ڕەتکردنەوەی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كه‌سیی و خێڵه‌كیی و هاندانی لێبورده‌یی، هاوكات مسۆگه‌ركردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه‌كان له ڕێگه‌یی په‌نا بردنه به‌ر دادگاكان، كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن، ئەمەش مەیلی تۆڵەسەندنەوە سنووردار ده‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه، تۆڵه له هه‌ر كه‌سێك ئه‌گه‌ر سته‌م بكات، وه‌رده‌گیرێته‌وه، لە لایەکی دیکەوە كارنامه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان به به‌ها ڕۆحییه‌كانی حوکمڕانییەوە گرێدا، داوایان له خه‌ڵك كردوه پابه‌ند بن به بنه‌كانی ئایینی ئیسلام و كار و كرده‌وه‌ی چاكه و زوهد و خوا په‌رستی و كار كردن بۆ دوا ڕۆژیان، هه‌ڵنه‌گرتنی بارگرانی دنیا، ئەمەش بەشدار بوو لە چارەسەرکردنی ئەو هۆکارە کۆمەڵایەتی و کلتووریانەی، کە هۆكار بوون له سنووردار كردنی دیاردەی تۆڵەسەندنەوە لە کۆمەڵگە دا. له‌به‌رئه‌وه دیاردەی تۆڵەسەندنەوە تەنیا پرسێکی کەسی یان بنەماڵەیی نییە، بەڵکوو لەوە تێدەپەڕێت؛ کاریگەریی لەسەر سەقامگیریی و یەکگرتوویی کۆمەڵگا دەبێت. خەلیفەكان بە دانایی و هۆشیارییەوە ڕووبەڕووی ئەم بابەتە بوونەتەوە.
1.1.هۆكاری هه‌ڵبژاردن و گرنگی توێژینه‌وه‌كه:
هۆكاری هه‌ڵبژاردنی بابه‌ته‌كه و گرنگییه‌كه‌ی له‌وه دا خۆی ده‌بینێته‌وه، دەتوانرێت لە سەردەمی ئێستا دا وه‌كوو: پێشخستنی به‌های دادپه‌روه‌ریی له كۆمه‌ڵگا دا، سوودی لێ وەربگیرێت بۆ بنیاتنانی سیسته‌م و یاسای مۆدێرن، له‌به‌رئه‌وه پرسی تۆڵەسەندنەوە بۆ کۆمەڵگا هاوچەرخەکان نامۆ نییە، بەتایبەتی لەو ناوچانەی، کە هێشتا بەدەست ململانێی خێڵەکی یان بنەماڵەییەوە دەناڵێنن. دەکرێ كارنامه‌ی خه‌لیفه‌كان بۆ هێورکردنەوەی خەڵک و چارەسەرکردنی ململانێکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە کەڵکی لێ وەربگیرێت، به‌تایبه‌تی له كۆمه‌ڵگایانه‌ی له پاڵ داب و نه‌ریته خێڵه‌كییه‌كان، ئایین رۆڵێكی باڵای هه‌یه له ژیانییاندا. له‌به‌رئه‌وه‌ی داوای كلتووریی لێبوردەیییان دەکرد وەک بەدیلێک بۆ تۆڵەسەندنەوە، کە بەهایەکی گرنگه بۆ بەهێزکردنی یەکگرتوویی کۆمەڵایەتیی و بڵاوکردنەوەی کلتووریی ئاشتی و برایه‌تیی له هه‌رێمه‌كه‌مان، کە شایەتحاڵی چەندین ململانێی خێڵه‌كیی و سیاسیی بووین، له شوێن و ناوچه جیاوازه‌كان.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، جه‌خت له‌سه‌ر بەهاکانی ڕاستگۆیی و دەستپاکی و دڵسۆزی ده‌كه‌نه‌وه، کە هەموو ئەمانە بەهای بنەڕەتین دەتوانرێ لە کۆمەڵگا هاوچەرخەکاندا بنیات بنرێنه‌وه، کە بەدەست دابەزینی بەهاکانەوە دەناڵێنن. هه‌روه‌ها باسییان لە گرنگی یەکڕیزی و ڕەتکردنەوەی دووبەرەکی کردۆته‌وه، ئەمەش ئه‌و ده‌رده كوشنده‌یه‌یه، کە ئەمڕۆ پێویستمانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانه‌ی، کە کۆمەڵگاکان تووشی داڕمان ده‌كه‌ن و به‌ده‌ستییه‌وه ده‌نالێنن،. دەتوانرێت لە فه‌لسه‌فه‌ی ئەم كارنامانه، كه له وتاره‌كانیاندا خۆی ده‌بینێته‌وه کەڵک وەربگیرێت بۆ پێشکەشکردنی گوتارێکی هاوسەنگ، کە سەرنجی لەسەر چارەسەرەکان بێت نەک هاندان و خۆشكردنی ئاگریی ململانێکان، کە ئەمەش لەگەڵ ڕۆڵی میدیای ئەمڕۆ لە بنیاتنانی کۆمەڵگاکاندا زۆر گونجاوە. وتاری خەلیفەكان تەنیا دەقێكی مێژوویی نییە، بەڵکوو میراتێکی کلتووریی و ئایینییە، کە هەڵگری بەهای نه‌مرن، دەتوانرێت ئیلهامبەخش بن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی سەردەمی ئێستامان.
2.1 گرفتی توێژینه‌وه‌كه:
هه‌رچیی سه‌باره‌ت به گرفتی توێژینه‌وه‌كه‌یه خۆی له كۆمه‌ڵه پرسیارێك ده‌بینێته‌وه، كه له میانه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵی وه‌ڵام دانه‌وه‌ی دراوه، پرسیاره‌كانیش ئه‌مانه‌ن: (خەلیفەكان چ ڕێبازێکیان گرتۆتەبەر بۆ چارەسەرکردنی دیارده‌ی تۆڵەسەندنەوە؟ چۆن باسیان لە پەیوەندی نێوان دادپەروەری شەرعی و تۆڵەسەندنەوەی کەسی كردووه؟ ئەو ڕەهەندە سیاسیی و کۆمەڵایەتییانە چین، کە له كارنامه‌كانیاندا سەبارەت بە چاره‌سه‌ركردنی دیارده‌ی تۆڵەسەندنەوە ڕەنگ دەداتەوە؟ تا چەند بەشدار بوون لە کەمکردنەوەی دیاردەی تۆڵەسەندنەوە و بەرەوپێشبردنی بەهاکانی لێبوردن و ئاشتەوایی؟ جیاوازییە هەرە بەرچاوەکانی مامەڵەی هەریەک لە خەلیفەكان له سه‌ركه‌وتنیان به رێژه‌یه‌كی زۆرتر له چیی دایه؟) له درێژه‌ی توێژینه‌وه‌كه دا هه‌وڵمان داوه، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بده‌ینه‌وه.
3.1.گریمانه‌ی توێژینه‌وه‌كه:
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه گریمانه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی له خۆ ده‌گرێت، ئه‌ویش بریتییه له‌وه‌ی: خه‌ڵكیی په‌نا نابه‌نه به‌ر تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، ئه‌گه‌ر دادپه‌روه‌ری هه‌بێت و یاسا له‌سه‌ر تاوانبار جێبه‌جێ بكرێت. كاتێك خه‌ڵكیی بێهیوا ده‌بن له‌وه‌ی د‌ادگا مافه‌كانییان بۆ بگێڕێته‌وه، ناچار ده‌بن په‌نا ببه‌نه به‌ر تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كه‌سیی له ده‌ره‌وه‌ی د‌ادگا و بۆ خۆیان تۆڵه‌ی خۆیان بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ هه‌موو سه‌رده‌مێك ڕاست و درووسته.
4.1. توێژینه‌وه‌كانی پێشووتر:
سه‌باره‌ت به‌و توێژینه‌وانه‌ی پێشتر له‌و بواره دا نووسراوون، ئاشكرایه توێژینه‌وه له‌سه‌ر وتاره‌كان نووسراوون وه‌ك: (الهادی عبد الكریم ابكر: خطب الخلفاء الراشدین، دراسة وصفیة ادبیة)، (محمد احمد عاشور: خطب امیر المؤمنین عمر بن الخطاب ووصایاه)، (علی بن السلطان محمد: موعظة الحبيب وطحفة الخطيب). به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت هیچ توێژینه‌وه‌یه‌كمان به‌ر چاو نه‌كه‌وت به ناونیشانی: (كاریكه‌ریی كارنامه‌ی خه‌لیفه‌كان له‌سه‌ر دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه)، واته: له‌سه‌ر وتاره‌كان نووسراوه، به‌ڵام له‌سه‌ر دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه به‌رچاومان نه‌كه‌وتووه هه‌بێت، ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی ئاماژه‌مان بۆ كردن وه‌كوو له ناونیشانه‌كانییان ده‌رده‌كه‌وێت بۆ په‌ند و ئامۆژگاری، یان لایه‌نی ڕه‌وانبێژی له وتاره‌كان ده‌رهێنراوون، چونكه عه‌ره‌ب زۆر گرنگییان به ره‌وانبێژی داوه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نوێ ده‌بێت له‌م بواره دا. به‌مه‌ش سوودێكی ئێجگار گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر گرنگی دان به كارنامه‌ی سیاسیی و زانستیی، ته‌نانه‌ت كارنامه‌ی شه‌ریكات و كۆمپانیاكانیش، به‌ڵام وه‌كوو ڕوونمان كردۆته‌وه ئه‌وكاته كاریگه‌ریی و سوودی ده‌بێت ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بكرێت و ویستی جێبه‌جێ كردنی هه‌بێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كه ڕێگا چاره بۆ دیارده‌یه‌كی باووی ناو كۆمه‌ڵگه دا ده‌نێت، كه بریتییه له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كه‌سیی و خێڵه‌كیی له ده‌ره‌وه‌ی دادگاكان. كه‌واته جیاوازی ئه‌م توێژینه‌یه له‌گه‌ڵ توێژینه‌وه‌كانی تر ئه‌وه‌یه، كه ته‌نیا ڕووداوه‌كان ناگێڕێته‌وه، به‌ڵكوو په‌نجه ده‌خاته سه‌ر برینه‌كان و دیارده‌یه‌كی باووی ناو كۆمه‌ڵگه و چاره‌سه‌رییه‌كان ده‌خاته‌ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو بواره‌كان كه‌ڵكی لێوه‌ربگیرێت.
5.1. میتۆدی توێژینه‌وه‌كه:
توێژه‌ران بۆ گه‌یشتن به ده‌ره‌نجامی زانستی ناچار ده‌بن پشت به یه‌كێك له میتۆده‌كان ببه‌ستن، ئێمه‌ش له‌م توێژینه‌وه‌یه دا پشتمان بە ڕێبازی شیکاری مێژوویی و ڕه‌خنه‌یی به ستووه، بۆ خسته‌ڕووی كارنامه‌ی خه‌لیفه‌كان و دواتر شیكار كردنی و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دیاردەی تۆڵەسەندنەوە، بە ڕه‌چاوکردنی بواری زانستیی بابەتی توێژینەوەكه، بۆ گەیشتن بە ئامانجە زانستییەکانی دەستنیشانکراو، لە هەر شوێنێکیش پێویست بە یەکلاکردنەوەی زانییارییەکان بووبێ، بە پشت بەستن بە ڕێبازیی لێگەڕان و بەراوردکاریی، ڕووداوەکانمان شی کردۆتەوە.
6.1. پلانی توێژینه‌وه‌كه:
هه‌رچیی سه‌باره‌ت به پڵانی توێژینه‌وه‌كه‌یه، له پوخته و پێشه‌كیی و ده‌روازه و دوو ته‌وره‌یی سه‌ره‌كیی و لیستی سه‌رچاوه‌كان پێكهاتووه، له ده‌روازه دا پێناسه‌ی دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌مان كردووه له رووی زمانه‌وانیی و زاراوه‌ییه‌وه، ئه‌وه‌مان روون كردۆنه‌وه كه تۆڵه به‌مانای جێبه جێكردنی سزای شه‌رعی دێت له‌سه‌ر تاوانبار به‌و شێوه‌یه‌ی كه تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه، به‌بێ سنوور به زاندن. له ته‌وه‌ریی یه‌كه‌مدا، كارنامه‌ی خه‌لیفه‌كان راڤه كراوه و شیكراوه‌ته‌وه، تا چ راده‌یه‌ك كاریگه‌رییان له‌سه‌ر سنووردار كردنی دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه هه‌بووه، تا چه‌ند له كارنامه‌كانییان بایه‌خیان به دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه داوه؟ هه‌رچیی ته‌وه‌ریی دووه‌مه، تایبه‌ت كراوه به كاریگه‌ریی و جێبه‌جێ كردنی كارنامه‌ی خه‌لیفه‌كان له ژیانی رۆژانه دا، تا چه‌ند له ژیانی رۆژانه دا جێبه‌جێ كراوه و ره‌نگی داوه‌ته‌وه؟ له‌و بوراه‌شدا دوو لایه‌نی گرنگمان وه‌رگرتووه، وه‌كوو سیستمی كارگێڕیی ویلایه‌ته‌كان و دادوه‌ریی به به‌رقراركردنی هێمنی و ئاسایش و سنووردار كردنی دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه. له كۆتاییدا، ئه‌نجام و لیستی سه‌رچاوه‌كان خراونه‌ته ڕوو.
له‌م توێژینه‌وه‌یه دا سوودمان له چه‌ند سه‌رچاوه‌كی گرنگ وه‌رگرتووه، له باسسی یه‌كه‌م بۆ پێناسه‌كردنی چه‌مكی تۆڵه سوودمان له ته‌فسیره‌كانی قورئانی پیرۆز وه‌رگرتووه، وه‌كوو (ته‌فسیری ابن كثیر) و كتێبه‌كانی زمان، وه‌كوو (ابن منظور: لسان العرب) و وه‌رگرتووه. به‌ڵام له باسه‌كانی تر به شێوه‌یه‌كی زۆر سوودمان له(ابن هشام: السیرة النبویة) و (الطبری: تاریخ الرسل والملوك) و (امام علی: نهج البلاغة) و(سیف بن عمرو التمیمی: الفتنة ووقعة الجمل) وه‌رگرتووه. له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌سه‌رچاوه‌ی تر، كه له لیستی سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌ی بۆ كراوه.
له كۆتاییدا، هیوادارین توێژینه‌وەیه‌كی به كه‌ڵك و به سوودمان پێشكه‌ش كردبێت؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دان به كه‌م و كوورتییه‌كاندا ده‌نێین و هییچ كارێكی مرۆڤ به‌ده‌رنییه له كه‌م و كووڕیی و ناته‌واویی.
2. ده‌روازه: پێناسه‌ی تۆڵه له ڕووی زمانه‌وایی و زاراوه‌ییه‌وه
2. 1. پێناسه‌ی تۆڵه له ڕووی زمانه‌وانیی:
تۆڵه (الثأر): لە زمانی عه‌ره‌بییدا واته: داواكردنه‌وه‌ی تۆڵه‌ی خوێنی كوژراو (مجد الدين ابن الاثير، 1979، 1/204). ده‌وترێت (ثَأَرْتُ الْقَتِيلَ) (الحمیری، 1999، 2/922)، واته: تۆڵه‌ی كوژراوه‌كه‌م كرده‌وه، هه‌روه‌ها به (الذحل) هاتووه: ده‌وترێت: (طَلَبَ بذَحْله) (ابن فارس، 1979، 2/370؛ الرزاي، 1999، 1/112)، واته: داوای تۆڵه‌ی كرد، وتراوه: (الثَّأْرُ الطَّلَبُ بالدَّمِ) (ابن سيدة، 2000، 10/172؛ ابن منظور، 1414هـ، 4، 97)، واته: تۆڵه بریتییه له داواكردنی خوێن، يان خودی خوێن خۆیه‌تیی(ابن منظور، 1414هـ، 4/97)، كۆكردنه‌وه‌ی ده‌بێته (أَثْآرٌ وآثارٌ) (ابن منظور، 1414هـ، 4/97؛ الفيروز ابادي، 2005، 1/358) (الثَّأْرُ قاتلُ حَمِيمكَ)(ابن سيدة، 2000، 10/172؛ ابن منظور، 1414هـ، 4/97). واته: تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له بكوژی دۆست و خزم، ده‌وترێت: (أَدْرَكَ ثَأْرَهُ منه) (الفراهيدي، د.م، 8/236)، واته: تۆڵه‌ی خۆی لێ سه‌نده‌وه. (أَدرك مَنْ يطلب ثَأْرَهُ)(الازهري، 2001، 15/82؛ ابن منظور، 1414هـ، 4/97)، ئه‌وه‌ی داوای تۆڵه‌بكات، به ئامانجه‌كه‌ی ده‌گات (ابن منظور، 1414هـ، 4/97؛ الزبيدي، د.م، 10/305).
شایه‌نی باسه له قورئانی پیرۆزدا وشه‌ی (القصاص) به‌مانای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه هاتووه. (القصاص) له (قص)ه‌وه هاتووه، به واتای به‌دوا داچوون دێت (الثعلبي، 2002، 2/54؛ البغوي، 1420هـ، 1/207؛ الفيروز ابادي، 2005، 1/627). له‌به‌رئه‌وه تۆڵه‌كه‌ره‌وه ئه‌وه به تاوانبار ئه‌كات، كه كردوویه‌تیی، وه‌ك ئه‌وه‌ی شوێن كرداره‌كه‌ی بكه‌وێت (امارة، 2021، ص46). واته زیاده‌ڕه‌ویی تێدا نییه؛ به‌هه‌مان شێوه تۆڵه‌ی خۆی ده‌كاته‌وه. (القصاص) له (الثار) وردتره و دادپه‌روه‌ری تێدایه، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: ﵟ...كُتِبَ عَلَيۡكُمُ ٱلۡقِصَاصُ فِي ٱلۡقَتۡلَىۖ ٱلۡحُرُّ بِٱلۡحُرِّ وَٱلۡعَبۡدُ بِٱلۡعَبۡدِ وَٱلۡأُنثَىٰ بِٱلۡأُنثَىٰﵞ. (سورة البقرة، الاية 178). واته: له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كوژراون تۆڵه‌مان بۆ بڕیارداون، وه‌كوو خۆی به بێ سنووربه‌زاندن، ته‌نیا تۆڵه له تاوانبار وه‌رده‌گیرێته‌وه (ابن كثیر، 2014، 1/371). يان ده‌فه‌رمووێت: ﵟوَلَكُمۡ فِي ٱلۡقِصَاصِ حَيَوٰةٞ يَٰٓأُوْلِي ٱلۡأَلۡبَٰبِﵞ. (سورة البقرة، الایة 179) واته. له تۆڵه‌كردنه‌وه‌دا ژیان هه‌یه. (ابن كثیر، 2014، 1/371) هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر(ﷺ) (الثأر) هاتووه، كه ده‌فه‌رمووێت: (اللهم اجعل ثأرنا على من ظلمنا...) (الترمذی، د.م، 5/528). واته: خوایه تۆڵه‌ی ئێمه له‌و كه‌سانه بكه‌وه كه سته‌مییان لێ كردووین.. موسڵمان لە رێگەی ئەم پاڕانه‌وه‌یه هەوڵدەدات خۆی لە تۆڵەسەندنەوەی کەسیی بەدوور بگرێت و پێیی باشە دادپەروەریی لە ڕێگەی خوداوە بێت، کە بارودۆخ و مەبەستەکان باشتر دەزانێت.
2.2. چه‌مكی تۆڵه له ڕوویی زاراوه‌ییه‌وه:
تۆڵه له ڕووی زاراوه‌ییه‌وه هه‌مان مانای زمانه‌وانیی هه‌یه، كه به‌مانای داواكردنه‌وه‌ی خوێنی ڕاژاو دێت. تۆڵه بریتییه له ئه‌نجامدانی تاوانى كوشتن، برینداركردن، یاخود هه‌ر ئازاردانێكی جه‌سته‌یی، یان ده‌رونیی (زه‌ڵمی، 2015، ل28). هه‌روه‌ها به مانای تۆڵەسەندنەوە لەو کەسەی، کە ئەو کارەی ئەنجامداوە، بەو پێیەی خاوەن ماف باوەڕیی بەوە هه‌یە تۆڵەسەندنەوە بەرپرسیاریه‌تییەكە كەوتۆتە سەرشانی و دەبێت تۆڵەبكاتەوە و مافه‌كه‌ی وه‌ربگرێته‌وه (عبدالجواد، 2007، ص65).
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه لە نێو كۆمەڵگەی عەرەب و نەتەوەكانیی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە (كوردستان)نیشه‌وه بۆ هه‌مان نه‌نگیی و بییركردنه‌وه دەگەڕێتەوە، كه پێشتر له پێناویدا په‌نایان بۆ ده‌برد! ئێستاش په‌نا ده‌برێته به‌ر تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌به‌ر نه‌نگی و شه‌رمه‌زاری و به‌كه‌م ته‌ماشاكردن و به‌بێ ده‌سه‌ڵات و ترسنۆك ته‌ماشاكردنییان له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا‌وه، له‌به‌رئه‌وه په‌نا بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌به‌ن و قوربانی بۆ ده‌ده‌ن، به‌بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی چۆن ده‌بێت.
3. ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: شیكاریی كانامه‌ی خه‌لیفه‌كانی راشدین
له دوای مردنی پێغه‌مبه‌ر(ﷺ)، (ابو بكر الصدیق 11- 13ك/ 632- 634ز) بوو به جێ‌نشین و خه‌لیفه‌ی موسڵمانان. له‌سه‌ردمی ئه‌ودا کێشەکانی تۆڵەسەندنەوە (قصاص) بە واتا تەقلیدییەی، بە شێوەیەکی ڕوون ده‌ر‌نه‌كه‌وت، بەتایبەت لە چوارچێوەی سیاسیی و فیکری و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی تاكه كه‌سیش، بەڵام هەندێک هەڵوێست هەن دەکرێت لە چەند گۆشەنیگایەکەوە خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکرێت. به‌تایبه‌تی هەندێک لە هۆزەکان له ئایین هەڵگەڕانەوە و بڕیاری ئه‌وه‌یان دا، كه زه‌كات ناده‌ن. بڕیاری شەڕکردن لەگەڵ هەڵگەڕاوەکان دەکرێت لە گۆشەنیگای سیاسیی و ئایینیەوە لێکبدرێتەوە، بەڵام لە ناوەڕۆکدا ڕەهەندێکی تۆڵەسەندنەوەی گشتی تێدا بوو، کە پێی وابووه دەرچوون لە کۆمەڵ و خۆبواردن لە ئەنجامدانی ڕوکنێک لە ڕوکنەکانی ئیسلام مایه‌ی بێده‌نگ بوون نییه (الواقدي، 1990، ص51-52؛ ابن حبان، 1417هـ، 2/430). خه‌لیفه كارنامه و سیاسه‌ته‌كه‌ی له یه‌كه‌م وتاریدا پێشه‌كه‌شی ئاماده‌بووان كرد، تێیدا هاتبوو: (أَيُّهَا النَّاسُ، فَإِنِّي قَدْ وُلِّيتُ عَلَيْكُمْ وَلَسْتُ بِخَيْرِكُمْ، فَإِنْ أَحْسَنْتُ فَأَعِينُونِي، وَإِنْ أَسَأْتُ فَقَوِّمُونِي...) (ابن هشام، 1995، 2/661؛ الطبری، 1407هـ، 2/238؛ ابن حبان، 1417هـ، 2/424). واته: (ئه‌ی خه‌ڵكینه، من كراووم به فه‌رمانڕه‌واتان، به‌ڵام له ئێوه باشتر نییم، ئه‌گه‌ر چاكم كرد یارمه‌تیم بده‌ن، ئه‌گه‌ر خراپه‌م كرد ڕاستم بكه‌نه‌وه).
ئه‌گه‌ر له‌و به‌شه‌ی وتاره‌كه‌ی خه‌لیفه‌ی یه‌كه‌م وردبینه‌وه، ده‌بینین ئەم خۆنەویستییە ژینگەیەک دروست دەکات، کە هەستی نا- دادپەروەریی یان پێویستی تۆڵەسەندنەوە کاڵ ده‌كاته‌وه، بەو پێیەی خەڵک دەبینێت، کە فه‌رمانڕه‌وا بانگه‌شه‌ی بێ هه‌ڵه و په‌ڵه‌یی خۆی ناكات و ڕه‌خنه و پێشنیار وه‌رده‌گرێت و داوا ده‌كات هه‌مووان هاوكاری بكه‌ن له‌سه‌ر چاكه و ده‌ستی بگرن له خراپه دا. ئه‌مه داننانه به‌وه‌ی كه‌س له یاسا به‌رزتر نا بێت، ده‌وڵه‌ت ئیشی ئه‌وان ده‌كات و پارێزه‌ری مافه‌كانیان ده‌بێت. به كرداریش ئه‌مه ڕوویدا له جه‌نگی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كاندا، كاتێك خه‌لیفه (ابو بكر) بریاریدا شه‌ڕی ئه‌و هۆزانه بكات، كه زه‌كات ناده‌ن، (عمر بن الخطاب) دژی وه‌ستایه‌وه و فه‌رمووی: (چۆن شه‌ڕی كه‌سانێك ده‌كه‌ی، كه پێغه‌مبه‌ر(ﷺ) ده‌فه‌رمووێت: (فه‌رمانم پیكراوه شه‌ڕی كه‌سانێك بكه‌م تا ده‌ڵێن (لا إله إلا الله)، هه‌ركه‌سێك ئه‌مه بڵێت خوێن و ماڵی له‌من پارێزراو ده‌بێت). له وه‌ڵامدا، گوتی: به خوا شه‌ڕی هه‌ركه‌سێك ده‌كه‌م جیاوازی بخاته نێوان نوێژ و زه‌كات (الواقدي، 1990، ص51-52؛ ابن حبان، 1417هـ، 2/430).
له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا، كه به خاڵێی گرنگی كارنامه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی داده‌نرێت، فه‌رمووی: " وَالضَّعِيفُ فِيكُمْ قَوِيٌّ عِنْدِي حَتَّى أُرِيحَ عَلَيْهِ حَقَّهُ إنْ شَاءَ اللَّهُ، وَالْقَوِيُّ فِيكُمْ ضَعِيفٌ عِنْدِي حَتَّى آخُذَ الْحَقَّ مِنْهُ إنْ شَاءَ اللَّهُ،" (ابن هشام، 1995، 2/661؛ الطبری، 1407هـ، 2/238؛ ابن حبان، 1417هـ، 2/424). واته: (بێهێزتان له‌لای من به‌هێزه تا به‌ویستی خوا مافی خۆی بۆ ده‌گێرمه‌وه، به‌هێزیشتان له‌لای من بێهێزه، تا به‌ویستی خوا مافی لێ وه‌رده‌گرمه‌وه...). ئه‌م به‌شه‌ی وتاره‌كه‌ی به ئاشكرا مانای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی به‌سه‌رپه‌رشتی ده‌وڵه‌ت لێ ده‌خوێندرێته‌وه، به‌وه‌ی تیشک دەخاتە سەر جێبه‌جێ كردنی دادپەروەریی له كۆمه‌ڵگه دا، به‌بێ گوێدانه پله و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی كه‌سیی سته‌مكار و سته‌ملێكراو، پەیامێکی ڕوونه؛ بۆ نه‌هێشتنی بیرۆکەی تۆڵەسەندنەوەی كه‌سیی و خێڵه‌كیی و سه‌روه‌ركردنی شه‌ریعه‌ت. ده‌وڵه‌ت ڕێز و شكۆ و مافی هاوڵاتییانی ده‌پارێزێت و بناغەکانی دادپەروەریی لەسەر بنەمای یەکسانی لەبەردەم یاسا دا دەنێت، بەڵێنی پێدان، كه مافی هیچ كه‌سێك به‌سه‌ر كه‌س ناهێڵێته‌وه و مافی هه‌موو سته‌ملێكراوێك وه‌رده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌ش واده‌كات خه‌ڵك له بڕی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كه‌سیی په‌نا بۆ دادگاكان ببه‌ن. بەو پێیەی پەنابردن بۆ د‌ادگا ئاسانتره لە پەنابردن بۆ تۆڵەسەندنەوە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ به‌رقراركردنی ئاسایش و سەقامگیریی له وڵات دێنێته ئاراوه و ویستی تۆڵەسەندنەوەی کەسیی کەم دەکاتەوە، بەو پێیەی هەمووان دڵنیا دەکاتەوە، کە دادوه‌ر لە چوارچێوەیەکی دادپەروەرانە دا مافی لاوازەکان لە بەهێزەکان وەردەگرێته‌وه، له ته‌وه‌ری دووه‌م له‌م بواره‌دا نموونه هێنراوه‌ته‌وه.
وه‌كو ده‌زانین له پێش ئیسلام تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ڕێگه‌یه‌ك بوو بۆ سه‌پاندنی هه‌ژموون و شكۆی هۆزه‌كان (ابن عبد ربه، 1404هـ، 6/71؛ النویری، 2004، 15/304)، تۆڵه به شێوه‌یه‌كی خێڵه‌كیی وه‌رده‌گیرا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئه‌مه بووه ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت و ڕێكخرا، كارنامه‌ی خه‌لیفه ئه‌وه‌ی لێ ده‌خوێندرێته‌وه ده‌یه‌وێت هه‌ژموونی خێڵ لاواز بكات، به‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌بێته پارێزه‌ری مافی هه‌موولایه‌ك، خه‌لیفه به جێبه‌جێكردنی وتارەكه‌ی متمانەی خەڵکی بە دەسەڵات پتەوتر کرد، بەو پێیەی دووپاتی کردەوە، کە لەگەڵ ستەملێکراواندا دەوەستێت و مافەکانیان وه‌رده‌گرێته‌وه بەبێ گوێدانە پله و پێگه‌یی كه‌سه‌كان.
له به‌شێكی تری كارنامه‌كه‌یدا، هانیی موسڵمانان ده‌دات و ئاراسته‌یان ده‌كات بۆ جیهادی دووژمنان " لَا يَدَعُ قَوْمٌ الْجِهَادَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ إلَّا ضَرَبَهُمْ اللَّهُ بِالذُّلِّ " (ابن هشام، 1995، 2/661؛ الطبری، 1407هـ، 2/238؛ ابن حبان، 1417هـ، 2/424). بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجییان له‌سه‌ر دووژمنێكیی هاوبه‌ش بێت، بۆ پارێزگاری كردن له سنووری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و پاراستنی له هێرشی ده‌ره‌كیی و زاڵبوون به‌سه‌ر گرفته ناوخۆیییه‌كان. واته: تۆڵه له‌و هێزانه بكه‌نه‌وه، كه سه‌قامگیریی ناوخۆیی تێك ده‌ده‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانان. كۆتایی به وتاره‌كه‌ی هێنا به‌وه‌ی " قُومُوا إلَى صَلَاتِكُمْ يَرْحَمُكُمْ اللَّهُ " (ابن هشام، 1995، 2/661؛ الطبری، 1407هـ، 2/238؛ ابن حبان، 1417هـ، 2/424). (هه‌ستن بۆ ئه‌نجامدانی نوێژه‌كانتان ره‌حمه‌تی خواتان لێ بێت). نوێژ كردن كاریگه‌ریی له‌سه‌ر لایه‌نی رۆحی هه‌یه و برایه‌تی نێوان ئه‌ندامانی کۆمەڵگا پته و ده‌كات لە ڕێگەی پەرستنی هاوبەشەوە. ئەم یەکگرتنە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندی خۆشەویستی و لێبوردەیی نێوان تاکەکانە، ئەمەش توندی ململانێکان کەم دەکاتەوە و هانی لێبوردەیی دەدات، بەمەش کۆمەڵگایەک دروست دەبێت، کە ئاشتەوایی لە تۆڵەسەندنەوە پێ باشتر ده‌بێت.
له دوای مردنی خه‌لیفه (ابو بكر الصدیق)، (عمر بن الخطاب 13- 23ك/ 634- 644ز) ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست و بوو به دووه‌م خه‌لیفه‌ی ڕاشدین، به‌هه‌مان شێوه پلان و كارنامه‌ی خۆی پێشكه‌شكرد و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵان و شێوازی حوكمڕانییه‌كه‌ی له یه‌كه‌م وتاریدا ڕوون كرده‌وه و فه‌رمووی: " فَقَدِ ابْتُلِيتُ بِكُمْ وَابْتُلِيتُمْ بِي وَخَلَفْتُ فِيكُمْ بَعْدَ صَاحِبِي. فَمَنْ كَانَ بِحَضْرَتِنَا بَاشَرْنَاهُ بِأَنْفُسِنَا وَمَهْمَا غَابَ عَنَّا وَلَّيْنَا أَهْلَ الْقُوَّةِ وَالأَمَانَةِ" (ابن سعد، 1990، 3/208؛ البلاذری، 1996، 10/306؛ ابن عساكر، 1995، 44، 263). واته: (له ڕاستیدا، من به‌ئێوه و ئێوه‌ش به من تاقی ده‌كرێنه‌وه، له دوای هاوه‌ڵه‌كه‌م بووم به (جێ‌نشین)تان، خۆم سه‌رپه‌رشتی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆم ده‌كه‌م و شوێنه دووره‌كان هه‌رچه‌ند دووربن، كه‌سانی خاوه‌ن هێز و ده‌ستپاكییان له‌سه‌ر داده‌نێین).
به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵیدا دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه سنوورداربكات، هاوڵاتییان دڵنیا ده‌كاته‌وه، كه له دوور و نزیك هه‌م خۆی هه‌م له ڕێگه‌ی والی و كاربه‌ده‌ستی به‌هێز پارێزگاری له‌سه‌ر و ماڵیان ده‌كات، هه‌رچه‌ند له ناوه‌ندی حوكمڕانیش دووربن، ئەمەش پەنابردن بۆ تۆڵەسەندنەوە سنووردار ده‌كات، چونكه ئه‌وانه‌ی په‌نا بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌به‌ن، زۆر جار به هۆی نا- دادپه‌روه‌ری و بێ ئومێد بوونه له دادپه‌روه‌ری ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام خه‌لیفه بۆ خۆی چاودێری بازاری ده‌كرد و شه‌وان به ناو شاردا ده‌گه‌ڕا بۆئه‌وه‌ی چاودێری كاروباری خه‌ڵك بكات (الطبري، 1407هـ، 2/559)، ئه‌م چاودێرییه دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و هۆكاره‌كانیش بنبڕ ده‌كات.
له به‌شێكی تری كارنامه‌كه‌یدا، كه له یه‌كه‌م وتاریدا پێشكه‌شی كرد، دڵنیایی زیاتریان پێ ده به‌خشێت، تێیدا هاتووه: " فَمَنْ يحسن نزده حسنا ومن يسيء نُعَاقِبْهُ" (ابن سعد، 1990، 3/208؛ البلاذری، 1996، 10/306؛ ابن عساكر، 1995، 44، 263؛ محب ا‌لدین الطبری، 2/ 404) واته: (هەرکەسێک چاکە بکات، چاکەی لەگەڵ دەکەین، هەرکەسێک ستەم بکات، سزای دەدەین)، واته: هەرکەسێک پابەند بێت بە بڕیار و رێنماییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و چاكه‌كار و بێ گرفت بێت، ئه‌وا ڕێز لێگیراوو پارێزراو ده‌بێت و چاكه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێته‌وه، هەرکەسێک ستەم بکات، تۆڵه‌ی لێ ده‌كرێته‌وه.ئەم سیاسەتە هانی خەڵک دەدات، کە پەیڕەویی لە ڕەفتاری باش بکەن و خۆیان لە تۆڵەسەندنەوە بە دوور بگرن.
بە نزايه‌ك کۆتایی به وتاره‌كه‌ی دێنێت: " وَيَغْفِرُ اللَّهُ لَنَا وَلَكُمْ" (ابن سعد، 1990، 3/208؛ البلاذری، 1996، 10/306؛ ابن عساكر، 1995، 44، 263). واته: (خوای گەورە لە ئێمە و ئێوەش خۆش بێت) ئه‌م نزایه ڕەنگدانەوەی بانگەوازێکی نا- راستەوخۆیە بۆ لێبوردەیی و لێ‌خۆش بوون، هانی خەڵک دەدات بۆ لێبوردن نەک تۆڵەسەندنەوە. خه‌لیفه لە ڕێگەی ئه‌م وتاره‌وه به‌شێكی كارنامه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ڕوون كرده‌وه، لە ڕووی گرنگیدان بە خەڵک و جێبەجێکردنی سزا بۆ دەستدرێژی کاران، ئەمەش متمانەی خەڵک بە سیستەمی حوکمڕان بەهێز دەکات و وایان لێدەکات لە ژێر چەتری دادپەروەریدا هەست بە ئاسایش و ئارامی بکەن. نیشاندانی توندی لەگەڵ ستەمکاران و میهرەبانی لەگەڵ ئەوانەی چاکە دەکەن، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی دیاردەی تۆڵەسەندنەوە، چونکە یاسای شەریعەت دەبێتە بەدیلێکی بەهێز بۆ تۆڵەسەندنەوەی کەسیی و خێڵه‌كیی.
له‌دوای كوژرانی خه‌لیفه (عمر بن الخطاب)، (عثمان بن عفان 23-35ك/ 644- 656ز) به‌یعه‌تی خیلافه‌تی پێدرا، به غه‌مبارییه‌كی زۆره‌وه چۆنه‌ته سه‌ر مینبه‌ر و وتارێك ده‌خوێنێته‌وه، تێیدا كارنامه‌ی خۆی ڕوونكردۆته‌وه، كه پابه‌ندی قوڕئان و سوننه‌ت و ڕه‌فتاری هه‌ردوو شیخه‌كه خه‌لیفه (ابو بكر الصدیق) و (عمر بن الخطاب) ده‌بێت (سیف بن عمر التمیمی، 1993، ص86؛ الطبری، 1407هـ، 2/639). له پاشاندا؛ ئامۆژگاری خه‌ڵكه‌كه‌ی كرد و فه‌رمووی: " إِنَّكُمْ فِي دَارِ قَلِعَةٍ، وَفِي بَقِيَّةِ أَعْمَارٍ، فَبَادِرُوا آجَالَكُمْ بِخَيْرِ مَا تَقْدِرُونَ عَلَيْهِ، فَلَقَدْ أُتِيتُمْ، صُبِّحْتُمْ أَوْ مُسِّيتُمْ، أَلا وَإِنَّ الدُّنْيَا طُوِيَتْ عَلَى الْغَرُورِ، فَلا تَغُرَّنَّكُمُ الْحَياةُ الدُّنْيا، وَلا يَغُرَّنَّكُمْ بِاللَّهِ الْغَرُورُ، اعتبروا بمن مضى، ثم وجدوا وَلا تَغْفَلُوا، فَإِنَّهُ لا يُغْفَلُ عَنْكُمْ..." (الطبری، 1407هـ، 2/ 589- 560؛ ابن الجوزی، 1992، 4/336). واته: (ئێوه له ماڵێكی كاتی دان؛ تا زیندوون، چه‌ندی له تواناتان دایه ده‌ستپێشخه‌ری كرده‌وه‌ی چاكه بكه‌ن. دنیا به له خۆبایی و گومڕا بوونه‌وه پێچراوه‌ته‌وه؛ نابێ ژینی دنیا فریووتان بدات، ئاگاداری شه‌یتانبن، به به‌خشنده‌یی خودا فریوتان نه‌دات، په‌ند و ئامۆژگاری له‌وانه‌ی پێش خۆتان وه‌ربگرن، گرفتاری بێ ئاگایی مه‌بن، خوای گه‌وره له ئێوه بێ ئاگا نا بێت...)"
ئه‌گه‌ر له وتاری خه‌لیفه (عثمان بن عفان) وردبینه‌وه، ده‌بینین جیاوازییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ وتاری خه‌لیفه‌كانی پێش خۆی، ئه‌و به خاكه‌رایی و نه‌رم و نیانییه‌كه‌ی جیاده‌كرایه‌وه، زیاتر وه‌كوو په‌یڕه‌و كاری ڕێبازی خه‌لیفه‌كانی پێش خۆی، خۆی ناساند، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر وتاره‌كه‌ی و شێوازی فه‌رمانره‌واییه‌كه‌ی هه‌بوو. له كاتێكدا پیویست بوو وتاره‌كه‌ی و جێبه‌جێكردنی جیاوازتر بوایه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می ئه‌و، خیلافه‌تی ئیسلامی زۆر فراوان بوو، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی زۆر ناوچه و شوێن و كلتوور و میلله‌تی جیاوازی گرته‌وه، هه‌روه‌ها خه‌لیفه‌ی پێش خۆی تیرۆر كرا به ده‌ستی (ابو لؤلؤ فیروز المجوسی)، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند موسڵمانێكی تری به خه‌نجه‌ره‌كه‌ی بریندار كرد، خۆی كوشت (النووى، د.ت، 2/13). له‌به‌رئه‌وه پێویست بوو وتاره‌كه‌ی به شیوه‌یه‌كی تر پێشكه‌ش كردبوایه.
له دوای كوژرانی خه‌لیفه (عثمان بن عفان)، (علي بن ابي طالب 35-40ك/ 656- 661ز) به خه‌لیفه‌ی موسڵمانان دیاریكرا و به‌یعه‌تی خیلافه‌تی پێدرا، له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی چواره‌م دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه به شێوه‌یه‌كی فراوان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی ده‌ستی پیكرد، كه یه‌كیك له هۆكاره‌كانی ده‌مارگیریی هۆزایه‌تی بوو، خه‌لیفه كارنامه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خسته‌ڕوو و فه‌رمووی: " إن اللَّه عَزَّ وَجَلَّ أنزل كتابا هاديا بين فِيهِ الخير والشر، فخذوا بالخير ودعوا الشر الفرائض أدوها إِلَى اللَّهِ سُبْحَانَهُ يؤدكم إِلَى الجنة" (امام علی، 1408هـ، ص75؛ سیف بن عمر التمیمی، 1993، ص95)، واته: (خواى گه‌وره په‌رتوكێكی رێنیشانده‌ری دابه‌زاندووه، چاكه و خراپه‌ی تێدا ڕوون كردۆته‌وه، چاكه بكه‌ن له خراپه رزگارتان ده‌بێت، ئه‌و ئه‌ركانه‌ی خوا له‌سه‌ری پێویست كردوون ئه‌نجامی بده‌ن، ده‌تان گه‌یه‌نێته به‌هه‌شت).
ئەم به‌شه‌ی كارنامه‌كه‌ی له یه‌كه‌م وتاریدا بە شێوەیەکی نا- راستەوخۆ باس لە دیاردەی تۆڵەسەندنەوە دەکات بە ئاراستەکردنی موسڵمانان بۆ پابەندبوون بە چاکە و جێبەجێکردنی ئەرکە ئایینییەکان و وازهێنان لە خراپە، بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەک لەسەر بنەمای دادپەروەریی و بەزەیی دامەزرا بێت، قورئانی پیرۆز بە روونی تیشک دەخاتە سەر چاکە و خراپە، پێوەرێکی ڕوون بۆ کۆمەڵگا دابین دەکات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ناکۆکیەکاندا. تۆڵەسەندنەوە بە جۆرێک لە خراپەکاری دا دەنرێت ئەگەر سنوورە یاساییەکان تێپەڕێنێت یان ببێتە ئامرازێک بۆ تۆڵەسەندنەوەی کەسیی. بیری خستنەوە، جێبەجێکردنی ئەرکە ئایینییه‌كان مرۆڤ بەرز دەکاتەوە، دووری دەخاتەوە لە تۆڵەسەندنەوەی هەڕەمەکی. تاکێک کە پابەند دەبێت بە په‌رستشه‌كانه‌وه، فێری خۆبەدەستەوەدان و پابەندبوون بە بڕگەکانی شەریعەت دەبێت، ئەمەش کەوتنە ناو سووڕی تۆڵەسه‌ندنەوە کەم دەکاتەوە. گەڕان بەدوای بەهەشتدا تاکەکان پاڵ دەنێت بۆ لێبوردن و ئاشتبوونەوە، ئەمەش ئەو ناکۆکییانە چارەسەر دەکات، کە بە زۆری دەبێتە هۆی تۆڵەسەندنەوە.
خه‌لیفه، له درێژه‌ی كارنامه‌كه‌یدا، پێناسه‌ی موسڵمانان دەکات و ده‌ڵێت: " المسلم من سلم الناس من لسانه ويده إلا بالحق، لا يحل أذى المسلم إلا بِمَا يجب"(امام علی، 1408هـ، ص75؛ سیف بن عمر التمیمی، 1993، ص95؛ الطبری، 1407هـ، 2/701؛ ابن كثیر، 1998، 7/254). واته: (موسڵمان ئه‌وكه‌سه‌یه، كه موسڵمانان له زمان و ده‌ستی پارێزراوبن. ته‌نیا به حه‌ق نه‌بێت ئازاردانی موسڵمان درووست نییه). پێمان وایه لێره پێویست بوو خه‌لیفه ئاماژه‌ی به‌و ئایه‌ت و فه‌رموودانه‌ی، كه باس له‌گه‌وره‌یی كوشتن و سزای بكوژ ده‌كه‌ن بكردبایه‌وه، هه‌روه‌ها دیدی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی نا- ڕاسته‌وخۆش بوایه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و مافه شه‌رعیانه و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له بكوژ و ئاژاوه‌گێڕان ڕوون كردبایه‌وه، ئه‌وكات زیاتر ده‌توانرا به‌سه‌ر بارودۆخی ناوخۆییدا زاڵ‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت: " بادروا أمر العامة، وخاصة أحدكم الموت، فان الناس امامكم، وان ما خلفكم الساعة تحدوكم تخففوا تلحقوا، فإنما ينتظر الناس أخراهم " (امام علی، 1408هـ، ص75؛ سیف بن عمر التمیمی، 1993، ص95؛ الطبری، 1407هـ، 2/701؛ ابن كثیر، 1998، 7/254)، واته:(كه‌سانی پێش ئێوه ڕۆیشتوون ڕۆژی دوایی پێویستی به چاكه و هه‌وڵ و تێكۆشان هه‌یه، بارتان سوك بێت تا به‌شوێنی مه‌به‌ست بگه‌ن، چونكه هه‌مووان چاوه‌ڕوانی چاره‌نووسی خۆیان ده‌كه‌ن).
ڕاسته، ئەم بیرخستنەوەیە، کە ژیان زوو تێپەڕ دەبێت، هەستەکانی تۆڵەسەندنەوە کەم دەکاتەوە و یارمەتیان دەدات بە دڵێکی تەندروست بگه‌ڕێنه‌وه لای خودا، چونكه له‌م ڕۆژه‌دا هیچ شتێك سوودیان پێ ناگه‌یه‌نێ (یوم لاینفع مال ولا البنون الا من ات الله بقلب السلیم) (سورة الشعرا‌ء، الایة، 88). به‌ڵام له‌و بارودۆخه‌دا زیاتر پێویستی ده‌كرد، جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی مافه شه‌رعییه‌كان له‌سه‌ر تاوانبار بكاته‌وه و ڕووی ده‌می له‌وان بێت.
هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوە دا، کە مرۆڤ تەنانەت لە (بێ زمانه‌كانیش) بەرپرسیارە " إنكم مسئولون حَتَّى عن البقاع والبهائم " (امام علی، 1408هـ، ص75؛ سیف بن عمر التمیمی، 1993، ص95؛ الطبری، 1407هـ، 2/701؛ ابن كثیر، 1998، 7/254)، جەختی لەسەر گرنگی میهرەبانی و گرنگیدان بە هەموو بوونەوەرەکان کردەوە. ئەم هۆشدارییە مەیلی بەزەیی و میهره‌بانی زیاتر ده‌كات، کە پێچەوانەی مەیلی تۆڵەسەندنەوەیه، فێر دەبن ڕێز لە ژیان بگرن و بە میهرەبانی و بەزەییەوە مامەڵە بکەن، ئەمەش وا دەکات تۆڵەسەندنەوە لەگەڵ چەمکی به زه‌یی نا تەبا بێت.
خه‌لیفه له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا داوای كرد گوێڕایەڵی خودا بكه‌ن، فه‌رمووی: " أطيعوا اللَّه عَزَّ وَجَلَّ وَلا تعصوه، وإذا رأيتم الخير فخذوا بِهِ وإذا رأيتم الشر فدعوه" (امام علی، 1408هـ، ص75؛ سیف بن عمر التمیمی، 1993، ص95؛ الطبری، 1407هـ، 2/701؛ ابن كثیر، 1998، 7/254). واته: (فه‌رمانی خوا جێبه‌جێ بكه‌ن و نا فه‌رمانی مه‌كه‌ن، چاكه تان ده‌ست كه‌وت باوه‌شی بۆ بگرنه‌وه، شه‌ڕتان بینی خۆتانی لێ لابده‌ن) رێنماییکردنی مرۆڤەکان بۆ بڕیاردانیان لەسەر بنەمای چاکە وایان لێ دەکات بەدوای شێوازی تر دا بگەڕێن بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە بڕی ئەوەی خۆیان بخەنە ناو سووڕێکی تۆڵەسەندنەوە. وتاره‌كه‌ی به‌و ئایه‌ته ﴿وَاذْكُرُوا إِذْ أَنتُمْ قَلِيلٌ مُّسْتَضْعَفُونَ فِي الْأَرْضِ تَخَافُونَ أَن يَتَخَطَّفَكُمُ النَّاسُ فَآوَاكُمْ ...َ﴾ (سورة الانفال, الاية 26)، كۆتایی پێهێنا، به‌ڵام له (نهج البلاغة) دا ئه‌و به‌شه‌ی كۆتایی وتاره‌كه نییه و سه‌رچاوه‌كانی تر باسییان كردووه(سیف بن عمر التمیمی، 1993، ص95؛ الطبری، 1407هـ، 2/701؛ ابن كثیر، 1998، 7/254) . (بیر له‌و كاته بكه‌نه‌وه، كه ئێوه له‌م زه‌مینه‌دا كه‌مێكی بێده‌سه‌ڵات بوون، ترستان هه‌بوو خه‌ڵكی تر ده‌رتان بكه‌ن و بێ جێ و رێ بمێننه‌وه...)(ابن كثير، 2014، 2/590)
بارودۆخی پێشوویان بیر دەخاتەوە، کە لاواز و بێ ده‌سه‌ڵات بوون، ئەمەش ئەو بیرۆکەیە بەهێزتر دەکات، کە یەکڕیزیی و دوورکەوتنەوە لە تۆڵەسەندنەوە کۆمەڵگا بەهێز دەکات. ئەم بیرخستنەوەیە ئیلهامبەخشە بۆ رۆحی لێبوردەیی و هاودەنگی، هانی خەڵک دەدات، کە سەرنجیان لەسەر یەکگرتوویی بێت نەک وروژاندنی ململانێ و تۆڵەسەندنەوە. وتاری خه‌لیفه (علی بن ابی طالب) لەسەر ئەو بەهایانە بوو، کە بره‌و به لێبوردەیی و دادپەروەری ده‌ده‌ن، بە جەختکردنەوە لەسەر گوێڕایەڵی خودا و دوورکەوتنەوە لە ململانێی کەسیی.
4. ته‌وه‌ری دووه‌م: كاریگه‌ریی كارنامه‌یی ده‌سڵاتی خه‌لیفه‌كان له‌سه‌ر دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه
له‌ته‌وه‌ریی یه‌كه‌م، شیكاری كارنامه‌ی خه‌لیفه‌كانی ڕاشدیمان كرد، ئه‌وه‌مان ڕوون كرده‌وه، كه كارنامه‌كانیان چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر سنووردار كردنی دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌بێت، به‌ڵام له‌م ته‌وه‌ره‌یه دا، هه‌وڵ ده‌ده‌ین بزانین خه‌لیفه‌كان تا چه‌ند كارنامه‌كه‌یان له ژیانی ڕۆژانه‌یان جێبه‌جێ كردووه بۆ سنوورداركردنی دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، هه‌وڵ دراوه ئه‌و كاریگه‌رییه له‌لایه‌نی كارگێڕیی و فه‌رمانڕه‌وایی والییهكان و دادوره‌یی بخه‌ینه‌ڕوو له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران دادپه‌روه‌ر بوون، د‌ادگا سه‌ربه‌خۆ بێت و به‌رگری له مافی بێهێزه‌كان بكه‌ن، به شێوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سنوردار كردنی دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌بێت.
سه‌ره‌تا ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر(ﷺ) بریتی بوو له شاری مه‌دینه، دواتر فراوان بوو تا زۆربه‌ی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی گرته‌وه، ئه‌وه‌ش پێویستی به‌وه هه‌بوو به شێوه‌یه‌كی كارگێڕیی ورد به‌ڕێوه‌ببردرێ، بۆئه‌وه‌ی هێمنی و ئاسایشی تێدا به‌رقرا بكرێت و ڕێگریی له پشێویی و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات بگیرێ، له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین خه‌لیفه‌كان تاڕاده‌یه‌كی باش هه‌وڵیان داوه، كاربه‌ده‌ستی به‌هێز و دادپه‌روه‌ر له‌سه‌ر ناوچه‌كان دابمه‌زرێنن، دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌قامگییر و پابه‌ند به شه‌ریعه‌تی ئیسلامی، كه هۆكارێك بوو بۆ پاراستنی مافی هاووڵاتییان و كه‌م كردنه‌وه‌ی دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه.
خه‌لیفه‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ره‌تا دا هه‌موو كاربه‌ده‌ستانی پێغه‌مبه‌ر(ﷺ)ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات هێشته‌وه و هه‌وڵیدا كاره‌كانی ئه‌و ته‌واو بكات. وه‌كوو له‌سه‌رووتر باسمان كرد، خه‌لیفه (ابو بكر الصدیق) له خودی خۆی ده‌ستی پێكرد، ڕایگه‌یاند، كه ئه‌و له‌سه‌رووی ڕه‌خنه‌وه نییه، ڕێگه‌ی بۆ هاوه‌ڵان كرده‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه بوو ڕاستی بكه‌نه‌وه (ابن هشام، 1995، 2/661؛ الطبری، 1407هـ، 2/238؛ ابن حبان، 1417هـ، 2/424). واته: ئه‌ویش مرۆڤه و شایه‌نی ئه‌وه‌یه هه‌ڵه‌بكات، ئه‌و پیی وا بوو ده‌سه‌ڵات هاوكێشه‌یه‌كی هاوسه‌نگه له نێوان ده‌سه‌ڵاتدار و گه‌ل دا، هه‌ر دوولا به‌ر پرسیارێتیی هه‌ڵده‌گرن (خه‌لیل، 2019، ل71). ئه‌م ڕۆحییه‌ته خۆی له خۆیدا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سنووردار كردنی دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه هه‌بووه، گه‌ل ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی پێ درا بوو كه‌سیی یه‌كه‌می ده‌سه‌ڵات ڕاست بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ خه‌ڵكانی تر، ئاسانتر ده‌بێت، له بنه‌ره‌تدا، ده‌بێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م هۆكاره‌كانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه.
هه‌روه‌ها نمونه‌ی زیندومان هه‌یه له‌م بواره‌دا، سەرەڕای پێگەی (خالد بن الولید) وەک سەرکردەیەکی سەربازی دیار، دوودڵ نەبوو لەوه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكات له كه‌یسی كوشتنی (مالك بن النویرة)، خالیدی بۆ ماوەیەک لە سەرکردایەتی لادا، دوای ئه‌وه‌ی دڵنیا بوو ئیجتهادی كردووه و نا تێگه‌یشتنێك هه‌بووه، گه‌ڕاندییه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی(ابن حبان، 1417هـ، 2/434؛ الطبري، 1407هـ، 2/273).
له دوای زاڵ بوون به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان دا توانى بارودۆخی خیلافه‌ت سه‌قامگیر بكات (الواقدي، 1990، ص100-105؛ الطبري، 1407هـ، 2/250-260). توانی ناوه‌ڕۆكی كارنامه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی باش جێبه‌جێ بكات و ده‌وڵه‌تێكی سه‌قامگییر و به‌هێز دابمه‌زرێنێ، هه‌ر وه‌كوو له‌سه‌رووتر ئاماژه‌مان بۆ كرد، (عمر بن الخطاب) ده‌ڵێت: (ساڵێك دادوه‌ر بووم له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه (ابو بكر الصدیق) دوو كه‌س نه‌بوون بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان ڕووم تێ بكه‌ن، بۆیه داوام كرد له‌و كاره بم به‌خشێت) (الطبري، 1407هـ، 2/351؛ المسعودي، د.ت، ص254، ابن الجوزي، 1992، 4/70). ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه خه‌لیفه (ابو بكر الصدیق) زۆر گرنگی به دادپه‌روه‌ری داوه، چاوپۆشی له تاونباران نه كردووه، له‌به‌رئه‌وه كه‌م بوونی كێشه واته كه‌مبوونی دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، مانای وایه خه‌لیفه به كردار كارنامه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردووه، چونكه له وته‌ی دادوه‌ره‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت، یه‌ك ساڵ دوو كه‌سیی ناكۆك نه‌بوون سه‌ردانی دادوه‌ر بكه‌ن بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كانیان.
ته‌نانه‌ت كاتێك (عمر بن الخطاب) ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، هاته سه‌ر میراتی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز و كاریگه‌ر، خه‌لیفه‌ی دووه‌م زۆر توند و به‌هێز تر كارنامه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی جێبه‌جێ كرد و چاودێرێكی توند بوو به‌سه‌ر كاربه‌ده‌ست و خه‌ڵكانه‌وه، ئه‌م چاودێرییه دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و هۆكاره‌كانیش بنبڕ ده‌كات، ته‌نانه‌ت به‌شێك له‌و والییانه‌ی، كه زانیی به‌هێز نیین، ناتوانن كارنامه‌ی خه‌لیفه له هه‌رێمه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر سنووردار كردنی دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه نییه، یان به‌شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا ده‌سه‌ڵات بۆ خزمه‌تی خۆیان به‌كاردێنن، له‌كاره‌كه‌ی دووری خستنه‌وه و ده‌سه‌ڵاتی لێ وه‌رگرتنه‌وه، له‌م بواره‌دا نموونه‌ی زیندومان هه‌یه، وه‌كوو ئه‌وه‌ی (ابو هريرة)ى له فه‌رمانڕه‌وایی به‌حره‌ین لابرد، به هۆی زیاد بوونی ماڵ و سامانی (ابن سلام، د.ت، ص342؛ سبط ابن الجوزي، 2013، 5/414-415). چونكه ئه‌وه یه‌كیكه له‌و كه‌ناڵانه‌ی، كه ده‌رگای فیتنه ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها (خالد بن الولید) یه‌كێك بوو له به‌هێز ترین فه‌رمانره‌واكان له كاره‌كه‌ی دووری خسته‌وه به‌هۆی دابه‌شكردنی ماڵ و سامان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ خه‌لیفه (النسائي، 1405هـ، ص53؛ ابو النعيم، 1998، 1/213؛ الفاسی، 1998، 6/305). هه‌رچه‌نده گۆڕیینی والییهكان كارێكی كارگێڕییه، به‌ڵام به هۆی لادان له كارنامه‌ی خه‌لیفه، لابراون، مه‌به‌ستی ئێمه‌ش ئه‌وه‌یه بزانین، كه خه‌لیفه چه‌نده وتاره‌كه‌ی جێبه‌جێ كردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر فه‌رمانره‌وا چاكه‌كار و دادپه‌روه‌ر نه‌بێت و خه‌ریكی ژیانی خۆی بێت و پارێزگاری له مافی ئه‌وانیتر نه‌كات، ڕێگا خۆش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی بۆ خۆیان مافی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه و تۆڵه‌ی خۆیان بكه‌نه‌وه، له‌م پیناوه دا ئه‌گه‌ر زانیبێتی كه‌سێكی باشتر و به هێز تر هه‌یه و بۆ فه‌رمانڕه‌وایی گونجاو تره، بێ دوو دڵی هێناویه‌تییه پێشه‌وه و كار و به‌رپرسیاریه‌تی داوه‌تێ؛ ئه‌وه‌ی تری لاداوه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ خه‌ڵكی ڕوون كردۆته‌وه)(الطبري، 1407هـ، 2/490؛ ابن عساكر، 1995، 16/263؛ ابن الاثير، 1997، 2/380).
له‌به‌رئه‌وه‌ی له هه‌وڵی ئه‌وه دا بوو ناوچه و هه‌رێمێكی بێ كێشه و گرفت به‌ڕێوه‌بچێت و خه‌ڵكی له دادپه‌روه‌ری والییهكان بێ ئومێد نه‌بن. دادگاكان شوێنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كه‌سیی و خێڵه‌كیی بگرنه‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌و ناوچه و هه‌رێمانه‌ی تازه فه‌تح ده‌كران دابونه‌ریتی خیڵایه‌تی و ده‌مارگیریی هۆزایه‌تیی به‌شێك بوو له ژیانییان، له‌به‌رئه‌وه پیویستی به‌كات و فه‌رمانره‌وای به‌هیز و دادپه‌روه‌ر هه‌بوو، بۆئه‌وه‌ی بتوانێ كارنامه‌ی ده‌وڵه‌ت جێبه‌جێ بكات و هۆشیاری ئایینی بڵاو بكاته‌وه، بۆئه‌وه‌ی تێ‌یان بگه‌یه‌نێ، كه ده‌وڵه‌ت پارێزه‌ری مافه‌كانیان ده‌بێت و تۆڵه‌یان بۆ ده‌كاته‌وه.ته‌نانه‌ت ڕایگه‌یان: " أَيُّمَا عَامِلٍ لِي ظَلَمَ أَحَدًا فَبَلَغَتْنِي مَظْلَمَتُهُ فَلَمْ أُغَيِّرُهَا فَأَنَا ظَلَمْتُهُ" (ابن سعد، 1990، 3/232؛ ابن الجوزي، 1992، 4/138). واته: (هه‌ر فه‌رمانره‌وایه‌ك سته‌م له كه‌سێك بكات و ئێمه پێی بزانیین تۆڵه‌ی لێ ده‌كه‌یینه‌وه، ئه‌گه‌ر تۆڵه‌مان بۆ نه‌كرده‌وه ئێمه سته‌ممان له‌و كه‌سه كردووه).
خەلیفە لە ڕێگەی ئەم لێدوانەوە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە مافی ستەملێکراو وه‌رده‌گرێته‌وه، جا تاوانبارەکە فه‌رمانڕه‌واییه‌كی بەهێز یان تاکێکی ئاسایی بێت. ئەمه هانی خەڵک دەدات، کە ڕاستەوخۆ نا ڕه‌زایه‌تیی و سکاڵاکانیان بگەیەننە خەلیفە. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پەیامێکی بەهێز بوو بۆ والی و فه‌رمانڕه‌واكان، کە لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت لە هەر نا- دادپەروەرییەک، کە ئەنجامی بدەن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات به باشی كاره‌كانییان ئه‌نجام بده‌ن و مافی خه‌ڵكان بپارێزن. له‌به‌رئه‌وه‌ی له دادپه‌روه‌ریدا هه‌مووان هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كه‌ن و دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه سنوردار ده‌بێت. هه‌ر به‌وه‌نده‌ش نه‌وه‌ستا، به‌ڵكوو ڕای گه‌یاند: "ئەگەر بژیم، بە ویستی خودا گه‌شتێكی درێژ ئه‌نجام ده‌ده‌م بۆ هه‌رێمه‌كان، ساڵێک به هه‌رێمه‌كاندا دەگەڕێم، دەزانم کە خەڵک پێویستییان به‌من هەیە، فه‌رمانڕه‌واكان، ڕه‌وانه‌ی لامنیان ناكه‌ن و ده‌ستیان به‌من ناگات، بۆیە دەچمە شام و جەزیرە و میسر‌و پاشان دەچمە بەحرەین و کوفە و بەسرە، له هه‌ریه‌كه‌یان دوو مانگ دەمێنمەوە" (الطبری، 1407هـ، 2/565). ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه له ناكاو‌و بێ ئاگادار كردنه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌واكان سه‌ردانی كردوون بۆئه‌وه‌ی بزانێ چۆن كاروباری خه‌ڵكی به‌ڕێوه ده‌به‌ن، كاتێك سه‌ردانی (بیت المقد‌س)ی كرد (ابو عبیدة بن الجراح)ی بینی، به هۆی پابه‌ند بوونی به كارنامه‌ی خه‌لیفه‌وه، زۆر ستایشی كرد (ابو الربيع الكلاعي، 1420هـ، 2/306؛ ابن كثير، 1997، 16/690)" هه‌روه‌ها كه‌سێك هاته لای خه‌لیفه و سكالای كرد، هه‌ندێك مووی له گیرفانی ده‌رهێنا و به ڕووخساری (عمر بن الخطاب)ی دادا و گوتی (ابو موسی الاشعری) سه‌ری سفر كردوه و بیست قامچی لێداوه، خه‌لیفه بۆ (ابو موسی الاشعری) نووسی: (ئه‌گه‌ر له قه‌ره‌باڵغی وات له‌م پیاوه كردووه، له قه‌ره‌باڵغی له‌به‌رده‌ستی داده‌نیشی، تا تۆڵه‌ی خۆی بكاته‌وه "أما بعد: فإن فلاناً أخبرني بكذا وكذا، فإن كنت فعلت ذلك في ملاء من الناس، فعزمت عليك لما قعدت له في ملاء من الناس، حتى يقتص من‌ك" (ابن المبرد، 2000، 2/467). هه‌روه‌ها (عياض بن غنم)ى كرده والی شام، دوای ئه‌وه‌ی سكاڵای زۆری له‌سه‌ر تۆماركرا له تۆڵه‌ی ئه‌وه‌دا كردی به‌شوان و كارى قورسى پێكرد بۆ ماوه‌ی سێ مانگ بۆئه‌وه‌ی ته‌مبێی بكات (ابن شبة، 1399هـ، 3/817- 818).
كاتێك (عثمان بن عفان) ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، هه‌یكه‌لی خیلافه‌ته‌كه‌ی وه‌كوو خۆی هێشته‌وه، هه‌مان والییه‌كانی سه‌رده‌می خه‌لیفه (عمر بن الخطاب)ی له‌سه‌ر ناوچه‌كان هێشته‌وه؛ ماوه‌ی ساڵێك بێ ده‌نگ بوو، به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی موسڵمانان و داواكاری خه‌لیفه‌ی پێش خۆی (ابن الجوزی، 1992، 5/252؛ ابو الحجاج، 1980، 15/452). به هه‌مان شێوه‌ی خه‌لیفه‌كانی پێشتر، چاودێرییه‌كی وردی والییه‌كانی ده‌كرد، له ڕێگای كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه له وه‌رزی حه‌جدا؛ دانانی چاو‌دێر له ناوچه و هه‌رێمه‌كان و ڕاپۆرت و وه‌رگرتنی زانیاری له‌وانه‌ی له هه‌رێمه‌كانه‌وه سه‌ردانی پایته‌ختییان ده‌كرد (الطبري، 1407هـ، 2/648؛ ابن عساكر،1995، 12/220؛ عبدالستار الشیخ، 2014، ص202). نامه‌ی بۆ ویلایه‌ته‌كان ده نووسی، داوای لێ‌كردن چاكه‌كاربن و خۆیان له خراپه دووربكه‌نه‌وه، وتی: "فإني مع الضعيف على القوي ما دام مظلوما إن شا‌ء" (سيف بن عمر التميمي، 1993، ص77؛ الطبري، 1407هـ، 2/679). واته: به ویستی خوا پشتیوانی سته‌م لێكراوان ده‌بین؛ دژی ده‌سه‌ڵاتداران. واته: كه‌س چاوپۆشی لێناكرێت تۆڵه‌ی لێ ده‌كرێته‌وه ئه‌گه‌ر پێشێلی مافی خه‌ڵكانی تر بكات، له ئه‌گه‌ریی وه‌رگرتنه‌وه‌ی تۆڵه دا، تاوان كه‌م ده‌بێته‌وه و ده‌بێته هۆی سنووردار كردن و كه‌م بوونه‌وه‌ی دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه.
سەردەمی ئه‌م خه‌لیفه‌یه، دەوڵەتی ئیسلامی فراوان بوو، فەتحی زۆر ناوچە كرا (البلاذري، 1988، ص153- 154؛ الطبري، 1407هـ، 2/ 597- 600؛ ابن الوردی، 1996، 1/143). خه‌لیفه‌ی پێشووتر ڕێگری ده‌كرد له‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی قوڕه‌یش بچنه ده‌ره‌وه‌ی شاری مه‌دینه بۆ ویلایه‌ته‌كان ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م و پێویست و دیاری كرا‌و نه‌بێت و ده‌یگوت: "له هه‌ر شتێك زیاتر ترسم له ڕۆیشتنی ئێوه هه‌یه بۆ ویلایه‌ته‌كان" كاتێك خه‌لیفه (عثمان بن عفان) خیلافه‌تی گرته ده‌ست ئازادی كردن به ناو ویلایه‌ته‌كاندا بڵاو بوونه‌وه (الطبري، 1407هـ، 2/679)، ئه‌نجامی ئه‌و بڵاو بوونه‌وه‌یه چه‌ندین پیاوی قوڕه‌یش بوونه سه‌رمایه دار(المسعودی، 2005، 2/262-263). هه‌روه‌ها به شێك له خزم و كه‌س و كاری خۆی كرده والی و فه‌رمانڕه‌وای شاره‌كان(ابن تیمیة، 1986، 7/451)، ئەم سیاسەتە كێشە و گرفتی زۆری بۆ دروستكرد و خەڵكی لێی توڕە و یاخی بوون، تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له والییهكان به شێوه‌یه‌كی فراوان په‌ره‌ی سه‌ند(ابن سعد، 1990، 3/47؛ ابن عساكر، 1995، 39/251؛ السیوطی، 2004، ص124؛ البوطی، 2014، ل834). پێیان وا بوو هه‌موو ئه‌وانه له ژێر سه‌ری (مروان بن الحكم) دایه و به‌بێ ئاگاداری خه‌لیفه ده‌یانكات (ابن سعد، 1990، 5/27: ابن عساكر، 1995، 57/258)، له‌به‌رئه‌وه داوایان له خه‌لیفه‌كرد (مروان بن الحكم)یان ته‌سلیم بكات؛ كه نووسه‌ر(كاتب)ی خه‌لیفه بوو، ڕه‌تی كرده‌وه له‌ترسی ئه‌وه‌ی بیكوژن و تۆڵه‌ی لێ بكه‌نه‌وه؛ ئه‌وانیش توڕه‌بوون و له‌ماڵه‌كه‌ی گه‌ماڕۆیاندا ژماره‌یه‌ك كه‌س كۆبوونه‌وه پارێزگاریان لێده‌كرد، خه‌لیفه ڕیگری له شه‌ڕكرد، ماڵ به ماڵ شوێنی كه‌وتن تا كوشتیان(ابن حجر ، 1992، 4/458). هه‌روه‌ها له فتح الباری دا هاتووه: توندترین هۆكاری كوشتنی خه‌لیفه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی له والییهكان ڕازی نه‌بوون؛ پاشان له‌خه‌لیفه به‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی داناوه (ابن حجر، 1379هـ، 13/13).
خه‌لیفه كه‌سایه‌تییه‌كی نه‌رم و نیانی هه‌بوو، سیاسه‌تێكی جیاوازتری له خه‌لیفه‌كانی پێشووتر په‌یڕه‌و ده‌كرد، زیاتر هه‌وڵی ده‌دا به دیینداریی و خوا په‌رستیی و لێبوورده‌یی و بایه‌خدان به دواڕۆژ؛ په‌نابردنه به‌ر تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه سنووردار بكات، له‌به‌رئه‌وه، ئه‌و نه‌رموونیانییه‌ی خه‌لیفه له‌ساڵه‌كانی كۆتایی فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌ی ئیستسغلال كرا، ببوه هۆی ناكۆكی ناوخۆیی و كێشه و گرفتی زۆری لێ كه‌وته‌وه. ته‌نانه‌ت كاتێك گه‌ماڕۆی ماڵه‌كه‌ی ده‌درێت ڕێگری ده‌كات له‌وه‌ی پارێزگاری لێ بكه‌ن و شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن. له كاتێكدا به‌شی زۆری هاوه‌ڵان ئاماده‌بوون بۆ شه‌ڕكردن و دوورخستنه‌وه‌ی ئاژاوه گێڕان(الطبري، 1407هـ، 2/674؛ ابن الجوزي، 1992، 5/54؛ ابن الاثیر،1997، 2/541)، به‌ڵام خه‌لیفه رێگه‌ی نه‌داو گوتی: " ئه‌گه‌ر یه‌ك نه‌فس بكوژرێت وه‌كوو ئه‌وه وایه هه‌موو دنیا كوژرا بێت"(ابن منصور، 1982، 2/368؛ الكاندهلوي، 1999، 3/118). هه‌رچه‌ند هاوه‌ڵان سوور بوون له‌سه‌ر به‌رگری كردن، ئه‌و پێی فه‌رموون: "هه‌ركه‌س پێویسته له‌سه‌ری گوێڕایه‌ڵیم بكات با شه‌ڕ نه‌كات"(خليفة بن خياط، 1397هـ، ص173). دواجار كوشتییان (ابن تیمیه، 1995، 14/158). ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه خه‌لیفه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو كێشه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه چاره بكرێن و خوێن له شاری پێغه‌مبه‌ر نه‌رژێت و موسڵمانان ده‌ستییان نه‌چێته خوێنی یه‌كتر، بێگومان ئه‌گه‌ر خوێن رژا دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كه‌سیی و خێڵه‌كیی دێته ئاراوه و ده‌مارگیریی هۆزایه‌تیی شوێنیی دادگاكان ئه‌گرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه، خه‌لیفه‌ی چواره‌م له بارودۆخێكی تایبه‌ت خیلافه‌تی گرته ده‌ست، ئاژاوه‌ی ناوخۆیی سه‌ری هه‌ڵدا، خه‌لیفه‌ی پێش خۆی كوژراوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی پیویست بوو وتاره‌كه‌ی جیاوازتر بوایه، له هه‌ڵبژاردنی وشه‌كان وردتر بوایه، ته‌نیا به‌یه‌ك وشه باسی له كوژران و تۆله‌سه‌ندنه‌وه‌ی خوینی خه‌لیفه‌ی پێش خۆی نه‌كرد، له كاتێكدا پێویست بوو جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و پێشهاته بكاته‌وه، كه دووچاری موسڵمانان بووه و چاره‌سه‌ری ده‌سه‌ڵاتی نوێی بۆ ئه‌م دۆخه بخستبوایه ڕوو، پێویست بوو وه‌كوو خه‌لیفه (ابو بكر الصدیق) ڕووبه‌ڕووی بارودۆخی سه‌رده‌مه‌كه‌ی بووبایه‌وه و ڕێگای به په‌رته‌وازه‌یی موسڵمانان نه‌دابوایه، گرنگ بوو وه‌كوو خه‌لیفه خاوه‌ندارییه‌تی خوێنی خه‌لیفه‌ی كوژراوى كردبایه، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌دا با خه‌ڵكانی تر ئه‌و پرسه بقۆزنه‌وه و خاوه‌نداریه‌تی بكه‌ن. ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی والی ویڵایه‌تیی شام (معاویة بن ابی سفیان) (سيف بن عمر التميمي، 1993، ص 101-102؛ الطبري، 1407هـ، 3/4؛ مسكوية، 2000، 1/465-466) و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی تر نێنه ژێر ركێفی خیلافه‌ته‌كه‌ی و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خوێنی خه‌لیفه‌یان كرده پێش مه‌رجی به‌یعه‌تدان(الیعقوبی، 1358هـ، 2/156؛ العصامي، 1998، 2/558؛ عبد الرزاق، 1403هـ، 5/452). خه‌لیفه داوای ده‌كرد مۆڵه‌تی پێ بده‌ن تا بارودۆخه‌كه هێور ده‌بێته‌وه ئینجا تۆڵه له بكوژانی خه‌لیفه (عثمان) ده‌كاته‌وه (سيف بن عمر التميمي، 1993، ص97؛ الطبرى، 1407هـ، 2/702؛ ابن الجوزي، 1992، 5/70). به‌ڵام گرنگ بوو ئه‌وه به‌شێك بوایه له وتاره‌كه‌ی پێش ئه‌وه‌ی كار به‌وه بگات، (معاویه بن ابی سفیان) و ئه‌وانی تر لێی یاخیبن. هه‌ر له‌م بارودۆخه‌دا ده‌ستی كرد به گۆڕینی والییه‌كانی خه‌لیفه (عثمان بن عفان) به‌مه‌ش بارودۆخه‌كه‌ی ئاڵۆزتر كرد(الطبری/ 1407هـ، 2/703-704).
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه، سه‌رده‌می خه‌لیفه (عثمان) هۆكار بوو بۆ نا- سه‌قامگیریی سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی چواره‌م (علی بن ابی طالب)، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و هاته سه‌ر میراتی ده‌وڵه‌تێكی پڕكێشه و ململانێ، ته‌نانه‌ت كاتێك به‌یعه‌تی خیلافه‌تی پێدرا، (الغافقي بن حرب العكی)[1] سه‌رپه‌رشتی كاروباری مه‌دینه‌ی ده‌كرد، كه خۆی یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی ده‌ستی هه‌بوو له كوشتنی خه‌لیفه (عثمان بن عفان) (ابن كثير، 1988، 7/210). واته: یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی ده‌بوو تۆڵه‌ی لێ بكرێته‌وه.
خاڵێكی تر پێویست بوو خه‌لیفه دان به‌خۆی دابگرێت، له‌سه‌ر گۆڕینی فه‌رمانڕه‌واكان، چونكه له‌و بارودۆخه‌دا، (معاویة بن ابی سفیان) ئاماده نه‌بوو به‌یعه‌تی پێ بدات (سيف بن عمر التميمي، 1993، ص100؛ الطبري، 1407هـ، 3/3؛ ابن حبان، 1973، 2/273-274)، كه خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری گه‌وره بوو له وڵاتی شام، پرسی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خه‌لیفه (عثمان)ی كرده بیانوو(سيف بن عمر التميمي، 1993، ص 101-102؛ الطبري، 1407هـ، 3/4؛ مسكوية، 2000، 1/465-466)، بانگه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له خوێنی خه‌لیفه (عثمان بن عفان) له لایه‌ن (معاویة بن ابی سفیان) ڕه‌هه‌ندێكی ده‌مارگیریی خێڵایه‌تیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی وه‌رگرت، بەڵام ئەمه بەشێک بوو لە پرۆژەیەکی سیاسی فراوانتر، کە ئامانج لێی چەسپاندنی پێگەی ئومەوییەکان بوو. تۆڵەسەندنەوە تەنیا هەستێکی خێڵەکیی نەبوو، بەڵکوو ئامرازێکی سیاسی بوو لە چوارچێوەیەکی گەورەتری ململانێی خێڵەکیدا بەکار دەهێنرا. (معاویة بن ابی سفیان) ڕه‌نگێكی ئایینی به تۆڵەسەندنەوەی خوێنی خه‌لیفه دا، وەک خەلیفەیەکی چەوساوە وێنای کرد، کە بە ناڕەوا کوژرا، داوای تۆڵەسەندنەوەی لە بکوژەکانی دەکرد، ئەمەش ڕەهەندێکی جەماوەری و سیاسی بۆ هەڵوێستەکەی زیاد کرد. لەلایەکی دیکەوە خه‌لیفه ڕەتیکردەوە تۆڵەی دەستبەجێ بکرێتەوە و بانگەشەی ئەوەی کرد، کە بارودۆخەکە ناسەقامگیرە و بە تۆڵەسەندنەوەی خێرا ناتوانرێت دادپەروەری بەدەست بهێنرێت، ئەمەش ناکۆکی نێوانیان قووڵتر کرده‌وە، بەم شێوەیە پرسی تۆڵەسەندنەوە لە خواستێکی خێڵەکییەوە گۆڕا بۆ کەرەستەیەکی سیاسیی، کە موسڵمانانی دابەشکرد و شه‌ڕی (صفین) له نێوانییان دا روویدا، قوربانی زۆری لێ كه‌وته‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه هه‌ریه‌كه له (عائشة (ر.خ) و طلحه و الزبیر) به هه‌مان شێوه داوای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خوێنی خه‌لیفه (عثمان بن عفان)یان ده‌كرد (سيف بن عمر التميمي، 1993، ص118؛ ابن كثیر، 1988، 7/255-256)، نه‌هاتنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خه‌لیفه و له شه‌ڕی (جمل) ڕووبه‌ڕووی خه‌لیفه بوونه‌وه(الطبري، 1407هـ، 3/156-161؛ مسكوية، 2000، 1/566-568). ڕۆڵی (عائشة (ر.خ) و طلحه و الزبیر) لە دۆسیەی تۆڵەسەندنەوە لە خوێنی خه‌لیفه جیاواز بوو لە ڕۆڵی معاویة، بەو پێیەی هەڵوێستەکانیان سەرەتا لەسەر داواكاری تۆڵەسەندنەوە لە بکوژانی خه‌لیفه بۆ گەیشتن بە دادپەروەری بوو، بەبێ ئەوەی له ده‌مارگیریی خێڵەکییەوە سه‌رچاوه‌ی گرتبێ، بەڵکوو لە پاڵنەرێکی کەسیی و ئایینییەوە سه‌رچاوه‌ی گرتبوو. کوشتنی خه‌لیفه‌یان بە نا- دادپەروەری دەزانی، کە پێویستی بە تۆڵەسەندنەوە هەیە بۆ گەڕاندنەوەی شکۆ بۆ شەرعییەتی ئیسلامی. بە تایبەت کە کوشتنی خه‌لیفه بووە هۆی ناسەقامگیریی کۆمەڵگای ئیسلامی. بەڵام لەگەڵ پەرەسەندنی ڕووداوەکان، داواکارییەکانیان وەرچەرخانێکی سیاسیی وه‌رگرت، چونکە لەگەڵ خه‌لیفه (علی بن ابی طالب) تێکهەڵچوون په‌نایان برده به‌ر به‌صره بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له بكوژانی خه‌لیفه، ئەمەش بووە هۆی شەڕی (جمل). ئەم داواکارییە بۆ تۆڵەسەندنەوە، هەرچەندە بە پاڵنەری شه‌رعی و ئایینی دەستی پێ‌کرد، بەڵام لە ژێر ڕۆشنایی ئەو گێژاوەی، کە کۆمەڵگا لە دوای کوشتنی خه‌لیفه به خۆیه‌وه بینی، گەشەی کرد و بوو بە ململانێیەکی سیاسیی لەسەر بەڕێوەبردنی خیلافه‌ت و دیاریکردنی ئەولەویەتەکانی حوکمڕانی. بەم شێوەیە تۆڵەسەندنەوە لەم حاڵەتەدا بوو بە ئامرازی فشاری سیاسی نەک داواکارییەکی شەخسی یان خێڵەکیی.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی چواره‌م جۆرێكی نوێ له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌سه‌ر ئاستی فكری سه‌ری هه‌ڵدا، گروپیك خه‌ڵكی تر ده‌رچوون به‌ناوی خه‌واریج (الطبری، 1407هـ، 3/114)، پێیان وابوو خه‌لیفه (علی بن ابی طالب) و (معاویه بن ابی سفیان) كافربوون و لە دین ده‌رچوون و پێویستە شەڕیان لەگەڵدا بكرێت(الحسینی، 2005، ص56)، عبدالله بن وهب الراسبی یان بەسەركردەی خۆیان هەڵبژارد(الشهرستاني، 1404، 1/114)، خه‌لیفه (علی بن ابی طالب)؛ (عبد الله بن العباس)ی نارد بۆئەوەی بیان گێڕێتەوە ژێر دەسەڵاتی خۆی و پێیان بسەلمێنێ؛ كە ئەوان هەڵەن، سێ ڕۆژ لە ناویاندا مایەوە، گفتوگۆی لەگەڵ دەكردن، توانی قەناعەت بە به‌شێكییان بكات و بیان گێڕێتەوە ڕێزی سوپای خەلیفە(المقدسي، د.ت، 5/136-138؛ ابن الجوزی، 1992، 5/124-126).به‌ڵام به‌شێكییان سوربوون له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆیان لە نەهرەوان كۆبوونەوە، سوپایەكی چەكداریان دروست كرد دەستیان كرد بە زوڵم ڕێگری كردن لە موسڵمانان و ڕشتنی خوێنی خەڵكی بە ناڕەوا، عبد الله بن خباب([2]) و خێزانەكه‌ی و چه‌ند ئافره‌تێكی تریان به‌خراپترین شێووه كوشت(ابن قتيبة، 1997، 1/119؛ ابن الاثير، 1997، 2/691-692)، ئه‌و كرده‌وه‌یان ئازاری زۆری خه‌لیفه‌یدا، بۆیه نوێنه‌ری نارد داوای كرد ئەوكەسانەیان تەسلیم بكەن، كە ئەو تاوانەیان ئەنجامدا، ئەوان ئەو نێردراوەشیان كوشت، كە خەلیفە ناردبوی بۆلایان، گوتییان: "هەموومان بەشدارین لە كوشتنییان و هەر پێكەوەش خوێنی ئێوەمان حەڵال كردوە"(ابن الاثير، 1997، 2/692).
ئەوەش خەلیفەی ناچاركرد بەڕێ بكەوێت بۆ تەمێ كردنیان و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه وجێبەجێكردنی حەدی شەرعی بەسەریاندا، كاتێك گەیشتە نەهرەوان ماوەیەكی درێژ كەوتە گفتوگۆ لەگەڵیان، لێبوردنی دەركرد بۆ ئەوانەی لە مەیدانی جەنگ دەكشێنەوە، بەو مەرجەی دەستی لە كوشتنی كەسدا نەبوو بێت، بەمەش بە شێكی زۆر مەیدانی جەنگیان بەجێهێشت، 1800 كەس لە مەیدانی جەنگ دامانەوە پاشان شەڕ دەستی پێكرد، خەواریجەكان شكان، بەشی زۆری سەركردەكانیان كوژران(ابن الاثير، 1997، 2/695).
ئه‌و ڕووداوه‌ش یه‌كێك بووله‌و هۆكارانه‌ی، كه خه‌لیفه نه‌ك هه‌ر نه‌توانێ كارنامه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات، به‌ڵكوو خۆشی بووه قوربانی و تیرۆر كرا (الطبري، 1407هـ، 3/156-161؛ مسكوية، 2000، 1/566-568).
4. 2. سیستمی دادوه‌ریی:
یه‌كێكی تر له‌و ڕێگایانه‌ی خه‌لیفه‌كان هه‌وڵیاندا كارنامه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان تێدا جێبه‌جێ بكه‌ن و هه‌م له ڕێگه‌یه‌وه دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه سنووردار بكه‌ن، برییتی بوو له بایه‌خدان به‌دادگاكان و بڵاو كردنه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ریی، خه‌لیفه‌كانی ڕاشدین زۆرجار خۆیان كاری دادوه‌ریان ئه‌نجام ده‌دا، یان كاروباری دادوه‌ریان ده‌دا به كه‌سیی شاره‌زا، كاتێك (ابو بكر الصدیق) بوو به خه‌لیفه كاروباری دادوه‌ری دایه (عمر بن الخطاب)، له‌به‌ر چاپۆشی نه‌كردن له تاوانبار و جێبه‌جێكردنی سزاكان ماوه‌ی ساڵێك دوو كه‌سی ناكۆك سه‌ردانی دادگاییه‌كه‌یان نه‌كرد (الطبري، 1407هـ، 2/351؛ المسعودي، د.ت، ص254؛ ابن الجوزي، 1992، 4/70)، خه‌لیفه (ابو بكر الصديق) زۆر توند بوو له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی سزا شه‌رعییه‌كان، هه‌ر وه‌كوو له وتاره‌كه‌ی ڕایگه‌یاند چاوپۆشی له هیچ كه‌سێك ناكات، عائشة ئه‌ڵێت: له دوای مردنی پێغه‌مبه‌ر(ﷺ) فاطمة ناردیه لای خه‌لیفه (ابو بكر الصدیق) داوای به‌شه میراتی باوكی كرد، له فه‌ده‌ك و پێنج یه‌كی خه‌یبه‌ر (البخاري، 1987، 4/1549؛ مسلم، د.ت، 3/1380). به‌ڵام داواكاریه‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه، به پشت به‌ستن به فه‌رمووده‌ی: "ئێمه‌ی پێغه‌مبه‌ران میراتمان لێ ناگیرێ، ئه‌وه‌ی له‌پاش خۆمان به‌جیی دێڵیین خێر و سه‌ده‌قه‌یه" (البخاري، 1987، 4/1549؛ مسلم، د.ت، 3/1380؛ الترمذي، 1998، 3/210؛ البزاز، 1409هـ، 3/190). به‌و هۆیه‌وه فاطمة له خه‌لیفه (ابو بكر الصدیق) توڕه بوو، قسه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرد (البخاري، 1987، 4/1549؛ مسلم، د.ت، 3/1380). به‌ڵام ئه‌و له جێبه‌جێكردنی شه‌رعدا گوێی به‌وه نه ده دا، با كچی پێغه‌مبه‌ر(ﷺ) یش بێت، له‌به‌رئه‌وه جێبه‌جێكردنی سنووره شه‌رعییه‌كان و ماف به‌خشین به خاوه‌ن ماف له كچی پێغه‌مبه‌ر(ﷺ) گه‌وره‌تره، نهێنی سه‌ركه‌وتنی له كاروباری ده‌وڵه‌تدا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه. كاتێك یاسا وه‌كوو خۆی به دادپه‌روه‌ریی له‌سه‌ر هه‌مووان جێبه‌جێ ده‌كرێت و ده‌وڵه‌ت پارێزه‌ری مافی هه‌مووان ده‌بێت، دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه نامێنێت یان سنووردار ده‌بێت. جیاوازی نه‌كردن هه‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه سنووردار ده‌كات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به بێ گوێدانه به هێز و بێهێزیان ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان بوه‌وه، به هۆی تێكدانی بارودۆخی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی. بڕوانه(الواقدی، الردة). هه‌روه‌ها (الفجاءة إياس بن عبد ياليل) هاتە لای خه‌لیفه (ابو بكر) و داوای لێ‌كرد چه‌كداری بكات بۆ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان، خه‌لیفه چه‌كی پێدا، به‌ڵام سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كه‌ی كرد و دژی موسڵمانان وه‌ستایه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری له هۆزه‌كانی بنی (سلیم و عامر و هوازن) كوشت، ئه‌م هه‌واڵه گه‌یشته خه‌لیفه (ابو بكر)، هێزێكی نارد به‌ره‌و لای (الفجاءة) و ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، له كۆتاییدا، (الفجاءة) ده‌ستگیر كرا، نێردرا بۆلای خه‌لیفه له تۆڵه‌ی خیانه‌ت كردن و كوشتنی موسڵمانان فه‌رمانی كرد بسوتێنرێت (الطبری، 1407هـ، 2/266؛ مسكویه، 2000، 1/284).
ته‌نانه‌ت له دابه‌شكردنی سامان دا جیاوازی نه كرد له نێوان خه‌ڵكیدا؛ ئازاد و کۆیلە، نێر و مێ، گەورە و بچووک، ئه‌وانه‌ی زوو موسڵمان بوون ئه‌وانه‌ی دره‌نگ موسڵمان بوون. کاتێک خەڵک داوایان لێکرد، کە پێشەنگی بدات بە بەشداربووانی جه‌نگی بەدر، پێی گوتن: پلە و پایەی ئەوان لای خوایە، بەڵام لە دابەشکردنی ماڵدا، یەکسانی باشترە لە هەڵاواردن (الماوردي، 1999، 8/448). دابەشکردنی سامان بە یەکسانی کاریگەریەکی گەورەی هەبوو لەسەر سنوردارکردنی دیاردەی تۆڵەسەندنەوە، له‌به‌رئه‌وه‌ی کاتێک سامان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دابەش کرا، هەستی بێبەشبوون و زوڵملێکراوی کەم ده‌بێته‌وه، کە هۆکاری سەرەکی تۆڵەسەندنەوەیە، هەروەها یارمەتیدەر بوو بۆ بەهێزکردنی هەستی یەکگرتوویی و برایەتی لە کۆمەڵگادا، لەهەمان کاتدا سیستەمێکی بەهێزی دادوەری دامەزراند، کە مافی هەمووانی دەپاراست و وایکرد خەڵکی کێشەکانیان بەڕێگای یاسایی چارەسەر بکەن نەک بە تۆڵەسەندنەوە، ئەمەش لە کۆتاییدا بووە هۆی کەمبوونەوەی هەژاری و چینایەتی، کە خۆی فاکتەرێکی کاریگەری پەرەسەندنی دیاردەی تۆڵەسەندنەوەیە.
خه‌لیفه‌كانی ڕاشدین له خه‌ڵكانی تر زیاتر ملكه‌چی فه‌رمانه‌كانی د‌ادگا بوون، هه‌ر ئه‌مه‌ش تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كه‌سی و خیڵه‌كی سنووردار كرد، خه‌لیفه (عمر بن الخطاب) له‌گه‌ڵ (ابی بن كعب)[3] له‌سه‌ر خاوه‌نداریه‌تی باخێك كێشه‌ی هه‌بوو، به‌هێز كێشه‌كه‌ی یه‌كلایی نه‌كرده‌وه، وه‌كوو كه‌سێكی ئاسایی ده‌چێته لای دادوه‌ر (زید بن ثابت)[4] بۆئه‌وه‌ی دادوه‌ری له نێوانیاندا بكات، دادوه‌ر له‌به‌ر پێگه‌ی ڕێزی زیاتری له خه‌لیفه گرت، له‌به‌رئه‌وه خه‌لیفه (عمر) توڕه بوو، وتی: سوێند به‌خوا به پله‌ی دادوه‌ری ناگه‌ی تا (عمر) و هه‌ر كه‌سێكی ترت به‌ڵاوه یه‌كسان نه‌بێت (وكيع، 1947، 1/108-109؛ العمري، 2009، ل142). له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌لیفه ده‌یزانی ئه‌گه‌ر دادوه‌ر دادپه‌روه‌ر نه‌بێت، ئه‌و كه‌سه‌ی نا- دادپه‌روه‌ری به‌رامبه‌ر ده‌كرێت له ده‌ره‌وه‌ی دادگاكان تۆڵه‌ی خۆی ده‌كاته‌وه و به‌مه‌ش دیارده‌ی تۆله‌سه‌ندنه‌وه ده‌بێته‌وه كلتوور. جارێكی تر مامه‌ڵه‌ی ئه‌سپێكی كرد بیكڕێت، كاتێك ئه‌سپه‌كه تاقی ده‌كاته‌وه زیانی پێ ده‌گات، له‌به‌رئه‌وه ده‌یداته‌وه خاوه‌نه‌كه‌ی، به‌ڵام كابرا لێی وه‌رناگرێته‌وه و په‌نا ده‌باته به‌ر د‌ادگا، دادوه‌ر فه‌رمان به خه‌لیفه ده‌كات یان ئه‌سپه‌كه هه‌ڵبگرێت یان چۆنی بردوه به‌و شێوه‌یه بۆی بگێڕێته‌وه، خه‌لیفه فه‌رمووی: دادوه‌ری ئاوا ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه كردیه دادوه‌ری كوفه (وكيع، 1947، 1/108-109؛ العمري، 2009، ل142). كاتێك كه‌سی یه‌كه‌م وه‌كوو كه‌سێكی ئاساییی چاوه‌ڕوانی بڕیاری د‌ادگا ده‌كات و خۆی له سه‌رووی د‌ادگا نازانێت، ملكه‌چی فه‌رمانه‌كانی دادوه‌ر ده‌بێت، دادوه‌ریش به‌بێ ڕه‌چاوكردنی پله و پێگه‌یی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییان دادوه‌ریی ده‌كات، هه‌مووان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر د‌ادگا و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كه‌سی نامێنێت و كۆمه‌ڵگا سه‌قامیگر ده‌بێت و ناكۆكی هۆزایه‌تی كاڵ ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئیمامی شافعی باس له نموونه‌یه‌كی دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌كات له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه (عمر بن الخطاب)، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی بكوژ و كوژرا و بهێنێ، كاتێك موسڵمانێك كه‌سێكی ئه‌هلی زممه‌ی كوشت، به بڕیاری خه‌لیفه تۆڵه له موسڵمانه‌كه كرایه‌وه و كوژرایه‌وه " أَنَّهُ أَمَرَ أَنْ يُقْتَلَ رَجُلٌ مِنْ الْمُسْلِمِينَ بِقَتْلِ رَجُلٍ نَصْرَانِيٍّ" (الشافعي، 1990، 7/338). جیاوازی نه‌كردن و چاوپۆشیی نه‌كردن له تاوانبار ئۆتۆماتیكیی دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ناهێڵێت، كه‌سێكی تر بوێری ئه‌وه ناكات مافی بێهێز ولاوازه‌كان پێشێل بكات. هه‌روه‌ها حه‌فت كه‌س له خه‌ڵكی (صنعا‌ء) به‌شداریان له كوشتنی پیاوێك كرد خه‌لیفه بڕیاریدا هه‌ر هه‌موویان بكوژرێنه‌وه (ابن بشكوال، 1407هـ، 1/495). خودی خۆی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌و سكاڵایانه ده‌كرد، كه خه‌ڵكی دژی والییهكان تۆماریان ده‌كرد. لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ (عمرو بن العاص) و كوڕه‌كه‌ی كرد، له‌سه‌ر سكاڵای پیاوێكی مصری (قبطي)؛ كه له پێشبڕكێی ئه‌سپسواری پێشی كه‌وتووه و كه‌چی ئه‌و لێی داوه و به‌ناوی باوكی سوكایه‌تی پێ كردووه، خه‌لیفه نامه‌ی بۆ (عمرو بن العاص) نارد و داوای لێ‌كرد هه‌ركه نامه‌كه‌ی پێگه‌یشت له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی بگاته لای، كه گه‌یشتن، خه‌لیفه داره‌كه‌ی دایه ده‌ستی سته‌ملێكراو و گوتی: (داركاری خۆیی و باوكی بكه و تۆڵه‌ی خۆت بكه‌وه)، پاشان ڕوو ده‌كاته (عمرو) ده‌ڵێت: (تاكه‌ی خه‌ڵكی ده‌كه‌نه كۆیله، له‌كاتێكدا به ئازادی له دایك بوون)(ابن عبد الحكم، 1966، ص183؛ ابن المبرد، 2000، 2/473؛ عبد اللطيف، 1428هـ، ص410). زۆر وریای بێ ده‌سه‌ڵاته‌كان بوو، بۆئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بێ هیوا نه‌بن و نامه‌ی نارد بۆ (ابو موسی الاشعری) و ده‌ڵێت: "ولا يأيس وضيع وربما قال ضعيف من عدلك" (وكيع، 1947، 1/71). (ئامان، لاوازه‌كان له دادپه‌روه‌ریت بێ هیوا نه‌بن). كاتێك پیاوێكی بێده‌سه‌ڵات بتوانێ تۆڵه‌ی خۆی وه‌ربگرێته‌وه، ڕێگای پێبدرێت داركاری والییه‌كی گه‌وره‌ی ناوچه‌یه‌كی وه‌كوو مصر بكات، كێ هه‌یه له‌م بارودۆخه په‌نا بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كه‌سیی ببات؟ له‌به‌رئه‌وه خه‌لیفه‌ی دووه‌م به‌زیاده‌وه كارنامه‌ی خۆی جێبه‌جێ كرد، كه له یه‌كه‌م وتاریدا پێشكه‌شی هاووڵاتیانی كرد.
به‌هه‌مان شێوه خه‌لیفه‌ی سێیه‌م هه‌وڵیدا چاره‌سه‌ری دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بكات و بره‌و به لێبورده‌یی بدات و كێشه‌كان له د‌ادگا چاره‌سه‌ر بكرێن. دوای كوژرانی خه‌لیفه (عمر بن الخطاب) به ده‌ستی (ابو لؤلؤ فیروز المجوسی)، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند موسڵمانێكی تری به خه‌نجه‌ره‌كه‌ی بریندار كرد و خۆی كوشت (النووى، د.ت، 2/13)، له‌به‌رئه‌وه‌ی بكوژ خۆی كوشت، ده‌وڵه‌ت ئه‌و كه‌یسه‌ی داخست، چونكه له ئیسلامدا كه‌س له شوێنی كه‌س ناكوژرێته‌وه و كه‌س تاوانی كه‌س هه‌ڵناگرێت (سورة الفاطر: الاية 18)، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی كه‌سی (عبيد الله بن عمر) هه‌ستا به كوشتنی سێ كه‌سایه‌تی له بنه‌ماڵه‌ی (ابو لؤلؤ) له تۆڵه‌ی كوشتنی باوكی، كاتێك (عثمان بن عفان) بوو به خه‌لیفه یه‌كه‌م كێشه و گرفت ڕوو به‌ڕووی بویه‌وه پرس و كێشه‌ی كوشتنه‌وه‌ی (عبید الله بن عمر) بوو (ابن كثیر، 1988، 7/167). هه‌ریه‌ك له (الطبری و الذهبی) باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كاتێك (عثمان بن عفان) خیلافه‌تی گرته ده‌ست (عبيد الله بن عمر)ی ته‌سلیمی كوڕی (الهرمزان) كرد و پێی گوت ئه‌وه بكوژی باوكته بڕۆ بیكوژه و تۆڵه‌ی ڵێ بكه‌وه؛ به‌ڵام ئه‌و لێی خۆش‌بوو، ئازادیی كرد (1407هـ، 2/590؛ 1993، 3/297-298). هه‌ر له (تاریخ الرسل والملوك) دا هاتووه، دوای پرس و ڕاوێژێكی زۆر له نێوان هاوه‌ڵاندا بڕیار درا خوینبایی(دیه) به بنه‌ماڵه‌ی كوژراو بدرێت (الطبری، 1407هـ، 2/586-587). واته كێشه‌ی هه‌ردوولای به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه چاره‌سه‌ر كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه درێژه‌ی پێ بدرێت. هه‌رچه‌نده له‌و بواره دا بۆچوونی جیاواز هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه یه‌كێكه له‌و نموونانه‌ی به مه‌به‌ستی سنووردار كردنی دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه جێبه جێ كراوه، له سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی سێیه‌مدا.
له شاری مه‌دینه خودی خۆی دادوه‌ری ده‌كرد، وكيع ده‌ڵێت: نه‌زانراوه خه‌لیفه (عثمان بن عفان) تا ئه‌و رۆژه‌ی كوژرا دادوه‌ری له‌سه‌ر مه‌دینه دامه‌زراندبێ، به‌ڵكوو به‌خۆی به هاوكاریی هاوه‌ڵان دادوه‌ری ده‌كرد، خەلیفە (عثمان بن عفان) له داوه‌ری كردن‌دا ڕێبازێکی ڕاوێژکاری پەیڕەو دەکرد. کاتێک دوو ناکۆک دەهاتنە لای، داوای ده‌كرد هه‌ریه‌كه له (علی بن ابی طالب، طلحة بْن عبيد الله، والزبير بن عوام، وعَبْد الرحمن بن عوف)، وه‌كوو شایه‌تحاڵ و ڕاوێژكار ئاماده‌بن، دوای ئەوەی گوێی لە ناکۆکەکان دەگرت، ڕووی لە ڕاوێژکارەکان دەکرد و داوای ڕای ئەوانی دەکرد و بڕیارێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی ده‌دا، هه‌ر دوولا به ئاشتیانه دانیشتنه‌كه‌یان به جێ ده‌هێشت (وكيع، 1947، 1/110). واته ناكۆكیی و رق و كینه‌ی له هه‌مان دانیشتن كۆتاییی پێ ده‌هێنا، بۆئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه په‌نا نه‌به‌نه‌وه به‌ر تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و زیندوو كردنه‌وه‌ی كێشه‌كان.
به‌ڵام كۆتایی سه‌رده‌می ئه‌م خه‌لیفه‌یه ناكۆكیی و ململانێی نێو خۆیی سه‌ری هه‌ڵدا، ئاژاوه هه‌موو لایه‌كی گرته‌وه، خه‌ڵكانێك گه‌ماڕۆی ماڵی خه‌لیفه‌یان دا، به‌شی زۆری هاوه‌ڵان ئاماده‌بوون بۆ شه‌ڕكردن و دوورخستنه‌وه‌ی ئاژاوه گێڕان(الطبري، 1407هـ، 2/674؛ ابن الجوزي، 1992، 5/54؛ ابن الاثیر،1997، 2/541)، به‌ڵام خه‌لیفه رێگه‌ی نه‌داو وتی: " ئه‌گه‌ر یه‌ك نه‌فس بكوژرێت وه‌كوو ئه‌وه وایه هه‌موو دنیات كوژرا بێت"(ابن منصور، 1982، 2/368؛ الكاندهلوي، 1999، 3/118). هه‌رچه‌ند هاوه‌ڵان سوور بوون له‌سه‌ر به‌رگری كردن، ئه‌و پێی فه‌رموون: "هه‌ركه‌س پێویسته له‌سه‌ری گوێڕایه‌ڵیم بكات با شه‌ڕ نه‌كات"(خليفة بن خياط، 1397هـ، ص173). دواجار كوشتییان (ابن تیمیه، 1995، 14/158). ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه خه‌لیفه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو كێشه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه چاره بكرێن و خوێن له شاری پێغه‌مبه‌ر(ﷺ) نه‌رژێت و موسڵمانان ده‌ستییان نه‌چێته خوێنی یه‌كتر، بێگومان ئه‌گه‌ر خوێن ڕژا دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كه‌سیی و خێڵه‌كیی دێته ئاراوه و ده‌مارگیریی هۆزایه‌تیی شوێنیی دادگاكان ده‌گرێته‌وه.
هه‌روه‌ها له‌سه‌رووتر باسمان كرد، كاتێك (علی بن ابی طالب) خیلافه‌تی وه‌رگرت، ئاژاوه هه‌موو لایه‌كی گرتبوه‌وه، له ته‌وه‌ریی یه‌كه‌م شیكاریی كارنامه‌ی خه‌لیفه مان كرد، به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و دادگایی كردنی بكوژانی خه‌لیفه (عثمان بن عفان) نه‌كردوه، بوه هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێكی تر ئه‌و داوایه بكه‌ن و خاوه‌ندارییه‌تی خوێنی خه‌لیفه بكه‌ن (سيف بن عمر التميمي، 1993، ص 101-102؛ الطبري، 1407هـ، 3/4؛ مسكوية، 2000، 1/465-466) . ته‌نانه‌ت كاتێك خیلافه‌تی وه‌رگرت هه‌وڵی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه وكوشتنی (عبید الله بن عمر)ی دا؛ له‌به‌رئه‌وه‌ی سێ كه‌سی له بنه‌ماڵه‌ی (الهرمزان) له تۆڵه‌ی باوكی كوشته‌وه (الطبری، 1407هـ، 2/586-587). به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵات و په‌نای برده لای (معاویة) له وڵاتی شام (ابن قتیبیة، 1992، ص187، المقدسى، د.ت، 5/92)، له‌كاتێكدا پێویستر بوو خه‌لیفه جه‌خت له‌سه‌ر تۆڵه‌ی خوێنی خه‌لیفه (عثمان بن عفان) بكاته‌وه، نه‌ك به‌ره‌ی نه‌یاره‌كانی زیاتر بكات! له‌به‌رئه‌وه‌ی كوشتنی (عبید الله) به شێوه‌یه‌كی جیاواز ته‌فسیری بۆ ده‌كرێت، كه ڕه‌نگه په‌یوه‌ندی به هه‌ڵوێستی باوكی هه‌بێت له سقیفة، بۆیه پێویست بوو په‌له نه‌كات له تۆله‌سه‌ندنه‌وه له (عبید الله)، هه‌روه‌كوو ده‌یگوت نابێ په‌له بكرێت له تۆله‌سه‌ندنه‌وه له بكوژانی خه‌لیفه (عثمان بن عفان)، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م ڕووداوه له‌سه‌رده‌می خیلافه‌تی ئه‌و ڕووینه‌داوه و ئه‌و لێی به‌رپرسیار نه‌بوو، له‌سه‌رووتر ئاماژه‌مان بۆ كرد، خه‌لیفه‌ی پێشتر ئه‌و كێشه‌ی چاره‌سه‌ر كرد بوو.
شه‌پۆڵی فیتنه له‌وه فراوانتر و گه‌وره‌تر بوو، به‌م شێوه‌یه بتوانرێ چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵكو پیویستی به ئیراده‌یه‌كی وه‌كوو ئیراده‌ی خه‌لیفه‌ی یه‌كه‌م هه‌بوو، بۆئه‌وه‌ی پارێزگاری له ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی بكات. چونكه كاره‌كه هه‌ربه‌وه نه‌وه‌ستا، كاتێك خه‌لیفه (محمد بن ابو بكر)ى كرده والی میسر، دوای ئه‌وه‌ی (معاویه بن ابی سفیان) سوپایه‌كی له‌شام نارد به‌سه‌ر كردایه‌تی (عمرو بن العاص) و (معاویه بن حدیج) له‌وێ ڕووبه‌رووی والی میسر بوونه‌وه و ده‌ستگیریان كرد معاویه تاوانباری كرد به كوشتنی خه‌لیفه (عثمان بن عفان) و له تۆڵه‌ی ئه‌و دا كوشتییه‌وه، به‌ڵام خه‌لیفه علی نه‌یتوانی تۆڵه‌ی بكاته‌وه به هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی هاته پێشه‌وه(الطبري، 1407هـ، 3/126-127؛ الديار بكري، د.ت،2/238). واته: دادگاكان له‌سه‌رده‌می په‌شێوی نه‌ده‌توانرا به‌كاری خۆی هه‌ستێت
یه‌كێكی تر له‌و كارانه‌ی كه رۆڵێكی گرنگی هه‌بوو، له سه‌ر رێكخستنی بازاڕ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كان و كه‌م كردنه‌وه‌ی دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، بريتى بوو له (المحتسب) چاودێری بازاڕ و هه‌موو پیشه‌كانی ده‌كرد و كاره‌كانی ڕێك ده‌خست، الحسبة جۆرێكی دادوه‌رییه بۆ جێبه‌جێ كردنی دادپه‌روه‌ری له كۆمه‌ڵگه داهێنرا، كاره‌كه‌ی بریتییه له فه‌رمان به‌چاكه كاتێك فه‌رمان كردن به چاكه نه‌ما، ڕێگری كردن له خراپه كاتێك خراپه ئه‌نجام درا (ابن الفراء، 2000، ص284؛ الهاشمی، 2013، ل88- 89). واته ڕێگری له هه‌موو خراپه‌یه‌ك ده‌كرد، خاوه‌نی ئه‌م پیشه‌یه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ڕێگری له كاری خراپ ده‌كرد، پێش ئه‌وه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بێته ئاراوه، ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه له‌سه‌رده‌می هه‌ر چوار خه‌لیفه‌كه بوونی هه‌بوو.
1/ له كارنامه‌ی هه‌ر چوار خه‌لیفه‌كانی راشدین دا به شێوه‌ی راسته‌وخۆ و نا ڕاسته‌وخۆ باس له دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه كراوه و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه سنوورداری بكه‌ن و نه‌یهێڵن، هه‌روه‌ها جه‌ختییان له‌سه‌رئه‌وه كردۆته‌وه كه ده‌وڵه‌ت پارێزه‌ری مافی بێهیزه‌كان ئه‌بێت و بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناچار نه‌بن بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه په‌نا ببه‌نه به‌ر تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كه‌سیی و خێڵه‌كیی، به‌ڵكوو له رێگای دادگایی كردنی دادپه‌روه‌رانه ماف بۆ خاوه‌ن ماف ئه‌گیرنه‌وه و سته‌مكار به سزای خۆی ئه‌گه‌ینن.
2/ خه‌لیفه‌كان به گوێره‌ی توانا و بارودۆخی سه‌رده‌مه‌كه‌یان هه‌وڵیان داوه كارنامه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان جێبه‌جێ بكه‌ن، ئەتوانین بڵێین: خه‌لیفه (ابو بكر الصدیق) له‌گه‌ڵ كه‌می ماوه‌ی خیلافه‌ته‌كه‌ی زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو له جێبه‌جێ كردنی كارنامه‌كه‌ی، ته‌نانه‌ت بناغه‌ی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزی بۆ خه‌لیفه‌ی دوای خۆی دانا، له‌به‌رئه‌وه خه‌لیفه (عمر بن الخطاب) هاته سه‌ر میراتی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز، مۆدێلێک بوو بۆ گەیشتن بە دادپەروەری. سیستەمێکی ئیداریی تۆکمەی دامەزراند، کاری لەسەر چاکسازی ئابووریی و کۆمەڵایەتی ئەکرد، هەمیشە لە خەڵکەوە نزیک بوو، گوێی لە گلەیی و گازندەیی ئەوان بوو و بە ئاشکرا لێپرسینەوەی لەگەڵ خۆی و والی و ته‌واوی تاوانباران ئەکرد. ئه‌توانین بڵێین وتاره‌كه‌ی به ته‌واوی جێبه‌جێ كرد.
3/ هه‌رچیی خه‌لیفه (عثمان بن عفان و علی بن ابی طالب) بوون، رووبەڕووی هەلومەرجێکی سیاسی ئاڵۆز بوونەوە، کە رێگر بوو لە بەدیهێنانی تەواوەتی ئه‌و كارنامه‌یه‌ی دایان نا بوو، سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ پابەندبوون بەو به‌ڵێنانه‌ی کە رایانگەیاند بوو، به هۆی ئه‌و بارودۆخه‌كه‌ی له كۆتاییی سه‌رده‌می خه‌لیفه (عثمان بن عفان) هاته ئاراوه، ته‌نانه‌ت بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و ده‌مارگیریی خێله‌كیی و كۆمه‌ڵایه‌تی، تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌سه‌ر ئاستی فكری سه‌ری هه‌ڵدا، گروپێك ده‌ركه‌وتن به‌ناوی خه‌واریج.
4/ سه‌رده‌می خه‌لیفه (عثمان بن عفان) هۆكار بوو، بۆ په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌سه‌ر ئاستیی ناوخۆیی و ململانێی نێوان موسڵمانان و به دیاركه‌وتنی چه‌ند گروپێك بۆ داواكردنه‌وه و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له خوێنی خه‌لیفه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی چه‌ند شه‌رێكی خوێناوی وه‌كوو (جمل، صفین و النهروان).
6. 1.سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كان:
ابن الاثير: (1997)، الكامل في التاريخ، تحقيق: عمر عبد السلام تدمري، دار الكتاب العربي، بيروت.
الأزهري: (2001)، تهذيب اللغة، تحقق: محمد عوض مرعب، دار إحياء التراث العربي، بيروت.
البخاري ،1987، الجامع الصحيح المختصر، تحقيق: مصطفى ديب البغا، دار ابن كثير، بيروت.
البزار، 1409هـ، البحر الزخار، تحقيق: محفوظ الرحمن زين الله، مؤسسة علوم القرآ‌ن، بيروت.
ابن بشكوال: (1407هـ)، غوامض الأسماء المبهمة الواقعة في متون الأحاديث المسندة، تحقق: عز الدين علي السيد، محمد كمال الدين عز الدين، عالم الكتب، بيروت.
البغوي: (1420هـ)، معالم التنزيل في تفسير القرآ‌ن، تحقق: عبد الرزاق المهدي، دار إحياء التراث العربي، بيروت.
البلاذري: (1996)، أنساب الأشراف، تحقيق: سهيل زكار ورياض الزركلي، دار الفكر، بیروت.
البلاذري: (1988)، فتوح البلدان، دار ومكتبة الهلال، بيروت.
الترمذي: (د.م)، الجامع الصحيح سنن الترمذي، تحقيق: محمد شاكر واخرون، دار إحياء التراث العربي، بيروت.
ابن تيمية، 1995، مجموع الفتاوى، تحقيق: عبد الرحمن بن محمد بن قاسم، مجمع الملك فهد لطباعة المصحف الشريف، المدينة النبوية.
ابن تيمية: (د.ت)، الحسبة في الإسلام، أو وظيفة الحكومة الإسلامية، دار الكتب العلمية، د.م.
ابن تيمية، 1986، منهاج السنة النبوية في نقض كلام الشيعة القدرية، تحقيق: محمد رشاد سالم، جامعة الإمام محمد بن سعود الإسلامية.
الثعلبي: ( 2002)، الكشف والبيان عن تفسير القرآ‌ن، تحقيق: الإمام أبي محمد بن عاشور، دار إحياء التراث العربي، بيروت.
ابن الجوزي: (1992)، المنتظم في تاريخ الأمم والملوك، تحقق: محمد عبد القادر عطا، مصطفى عبد القادر عطا، دار الكتب العلمية، بيروت.
ابن حبان: (1417هـ)، السيرة النبوية وأخبار الخلفاء، صححه، وعلق عليه: عزيز بك وجماعة من العلما‌ء، الكتب الثقافية، بيروت.
ابن حجر، 1992، الإصابة في تمييز الصحابة، تحقيق: علي محمد البجاوي، بيروت، دار الجيل.
ابو الحجاج المزي، 1980، تهذيب الكمال في أسماء الرجال، تحقيق: د. بشار عواد معروف، مؤسسة الرسالة، بيروت.
خليفة بن خياط، 1397هـ، تاريخ خليفة بن خياط، تحقيق: أكرم ضياء العمري، دار القلم، مؤسسة الرسالة، بيروت.
الحميرى: نشوان بن سعيد الحميرى، 1999، شمس العلوم ودواء كلام العرب من الكلوم، تحقيق: حسين بن عبد الله واخرون، دار الفكر المعاصر، بیروت.
الديار بكرى: (د.ت)، تاريخ الخميس في أحوال أنفس النفيس، دار صادر، بيروت.
الذهبي: (1993)، تاريخ الإسلام ووفيات المشاهير والأعلام، تحقق: عمر عبد السلام التدمري، دار الكتاب العربي، بيروت.
الرازی: (1999)، مختار الصحاح، تحقق: يوسف الشيخ محمد، الدار النموذجية، بيروت.
الزَّبيدي: (د.م)، تاج العروس من جواهر القاموس، تحقق: مجموعة من المحققين، دار الهداية، د.ت.
سبط ابن الجوزي، 2013، مرآة الزمان في تواريخ الأعيان، تحقيق:عمار ريحاوي، دار الرسالة العالمية، دمشق.
ابن سعد: (1990)، الطبقات الكبرى، تحقيق: محمد عبدالقادر عطا، دار الكتب العلمية، بيروت.
ابن سلام، د.ت، كتاب الأموال، تحقيق: خليل محمد هراس، دار الفكر، بيروت.
ابن سيدة: (2000)، المحكم والمحيط الأعظم، دار الكتب العلمية، بيروت.
سيف بن عمر التميمي: (1993)، الفتنة ووقعة الجمل، تحقيق: أحمد راتب عرموش، دار النفائس، د.ت.
السيوطي، 2004، تاريخ الخلفاء، تحقيق: حمدي الدمرداش، د.ت.
ابن شبة: (1399هـ)، تاريخ المدينة لابن شبة، تحقیق: فهيم محمد شلتوت، طبع على نفقة: السيد حبيب محمود أحمد، جدة.
الشافعي: (1990)، الأم، دار المعرفة، بيروت.
الشهرستاني، 1404هـ ، الملل والنحل، تحقيق محمد سيد كيلاني، دار المعرفة، بيروت.
الطبري: (1407هـ)، تاريخ الأمم والملوك، دار الكتب العلمية، بيروت.
ابن عبد الحكم، 1966، فتوح مصر وأخبارها، تحقيق: محمد الحجيري، دار الفكر، بيروت.
العجلی: (1984)، تاريخ الثقات، دار الباز، د.م.
عبد الرزاق، 1419هـ، تفسير عبد الرزاق، دار الكتب العلمية، دراسة وتحقيق: محمود محمد عبده، دار الكتب العلمية، بيروت.
ابن عبد ربه: (1404 هـ)، العقد الفريد، دار الكتب العلمية، بيروت.
ابن العربي: (1987)، العواصم من القواصم في تحقيق مواقف الصحابة بعد وفاة النبي صلى الله عليه وسلم، تحقيق: محب الدين الخطيب - ومحمود مهدي الاستانبولي، ط2، دار الجيل، بيروت.
ابن عساكر: (1995)، تاريخ دمشق، تحقق: عمرو بن غرامة العمروي، دار الفكر للطباعة والنشر والتوزيع، د.ت.
العصامي، 1998، سمط النجوم العوالي في أنباء الأوائل والتوالي، تحقيق: عادل أحمد عبد الموجود،علي محمد معوض، دار الكتب العلمية، بيروت.
امام علي: (1408هـ)، نهج البلاغة، جمعه: السيد الشريف ارضی، مؤسسة النشر الاسلامي التابعة لجماعة المدرسين المدرسين، ق‌م.
ابن الفراء: (2000)، الأحكام السلطانية للفراء، صححه وعلق عليه : محمد حامد الفقي، دار الكتب العلمية، ط2، بيروت.
ابن فارس: (1979)، معجم مقاييس اللغة، تحقق: عبد السلام محمد هارون، دار الفكر، د.ت.
الفاسی، 1998، العقد الثمين فى تاريخ البلد الأمين، تحقيق: محمد عبد القادر عطا، دار الكتب العلمية، بيروت.
الفراهيدي: (د.م)، كتاب العين، تحقق: مهدي المخزومي، إبراهيم السامرائي، دار ومكتبة الهلال، د.ت.
الفيروزآبادى: (2005)، القاموس المحيط، تحقيق: مكتب تحقيق التراث في مؤسسة الرسالة، مؤسسة الرسالة للطباعة والنشر والتوزيع، بيروت.
ابن قتیبة، 1992، المعارف، تحقيق: ثروت عكاشة، ط2، القاهرة.
ابن كثير: (1988)، البداية والنهاية، تحقق: علي شيري، دار إحياء التراث العربي، د.ت.
ابن كثير: (2014)، تفسیر ابن كثیر به‌كوردیی، و: علی حاجی عبد الله پریسی، ناوەندیی رۆشنبیر بۆ چاپ و بڵاو كردنه‌وه، سلێمانی.
الكلاعي: (1420 هـ)، الاكتفاء بما تضمنه من مغازي رسول الله - صلى الله عليه وسلم - والثلاثة الخلفاء، دار الكتب العلمية، بيروت.
ابن المبرد، 2000، محض الصواب في فضائل أمير المؤمنين عمر بن الخطاب، تحقيق: عبد العزيز بن محمد بن عبد المحسن، عمادة البحث العلمي بالجامعة الإسلامية، المدينة النبوية.
الماوردي (1999)، الحاوي الكبير في فقه مذهب الإمام الشافعي وهو شرح مختصر المزني، تحقيق: الشيخ علي محمد معوض - الشيخ عادل أحمد عبد الموجود، دار الكتب العلمية، بيروت.
مجد الدين ابن الأثير: (1979)، النهاية في غريب الحديث والأثر، تحقيق: طاهر أحمد الزاوى و محمود محمد الطناحي، المكتبة العلمية، بيروت.
المسعودي، د.ت، التنبيه والإشراف، تصحيح: عبد الله إسماعيل الصاوي، دار الصاوي، القاهرة.
مسكويه، 2000، تجارب الأمم وتعاقب الهمم، تحقيق: أبو القاسم إمامي، ط2، سروش، طهران.
مسلم، د.ت، صحيح مسلم، تحقيق: محمد فؤاد عبد الباقي، دار إحياء التراث العربي، بيروت.
المقدسي: (د.ت)، البدء والتاريخ، مكتبة الثقافة الدينية، بور سعيد.
ابن منظور، 1414هـ، لسان العرب، ط3، دار صادر، بيروت.
النسائی، 1405هـ، فضائل الصحابة، دار الكتب العلمية، بيروت.
ابي نعيم الاصبهاني، 1994، الإمامة والرد على الرافضة، تحقيق: علي بن محمد بن ناصر الفقيهي، مكتبة العلوم والحكم، ط3، المدينة المنورة.
ابو نعيم، 1998، معرفة الصحابة، تحقيق: عادل بن يوسف العزازيدار الوطن للنشر، الرياض.
النووى: (د.ت)، تهذيب الأسماء واللغات، دار الكتب العلمية، بيروت.
النویری: (2004)، نهاية الأرب في فنون الأدب، تحقيق: مفيد قمحية وجماعة، دار الكتب العلمية، بيروت.
ابن هشام. (1955)، السيرة النبوية. مصطفى السقا وإبراهيم الأبياري وعبد الحفيظ الشلبي. د.ت
الواقدي: (1990)، الردة مع نبذة من فتوح العراق وذكر المثنى بن حارثة الشيباني، تحقق: يحيى الجبوري، دار الغرب الإسلامي، بيروت.
الواقدي: (1989)، المغازي، تحقيق: مارسدن جونس، دار الأعلمي، بيروت.
وكيع: (1947)، أخبار القضاة، تحقق: صححه وعلق عليه: عبد العزيز مصطفى المراغي، المكتبة التجارية الكبرى، بيروت.
اليعقوبي، (1358هـ)، تاريخ اليعقوبي، مطبعة الغرى، النجف.
6. 2. ژێده‌ره‌كان به‌زمانی عه‌ره‌بی:
ابو الحسن الندوی، د.ت، ماذا خسر العالم بانحطاط المسلمين، مكتبة الإيمان، المنصورة.
الحسيني: محمد بن رسول البرزنجي الحسيني، 2005، الإشاعة لأشراط الساعة، تعليقات: محمد زكريا الكاندهلوي، ط2، دار المنهاج للنشر والتوزيع, جدة،
الزركلي: (2002)، الأعلام، دار العلم للملايين، ط15، د.م
عبد اللطيف: عبد الشافى محمد عبد اللطيف، 1428هـ، السيرة النبوية والتاريخ الإسلامي، دار السلام، القاهرة.
عبدالستار الشيخ، 2011، ابو بكر الصديق خليفة رسول الله، دار القلم، دمشق.
3.6. ژێده‌ره‌كان به زمانی كوردی:
البوطی: محمد سعید رمضان البوطی، 2014، فیقهی سیرەی پێغەمبەر، و: مەلا مەحمودی گەڵاڵەیی، هەولێر، الهدایة.
زه‌ڵمی. مسته‌فا ئیبراهیم: (2015)، كوشتنی مورته‌د له قورئاندا، و: رێدار ئه‌حمه‌د، چاپخانه‌ی رۆژهه‌ڵات، هه‌ولێر.
العمري، اكرم زياء: (2009)، سه‌رده‌می خیلافه‌تی راشده، و: ئیحسان بورهانه‌دین، بڵاو كراوه‌ی پڕۆژه‌ی تیشك، سلێمانی.
عماد ا‌لدین خلیل: (2019) ده‌روازه‌یه‌ك بۆ مێژوی ئیسلامی، و: زانا محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌عید، سه‌نته‌ری زه‌هاوی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی فكری، سلێمانی: 2019.
6. 4. نامه‌ی ماسته‌ر به زمانی عه‌ره‌بی:
امارة، سعيد خالد يوسف: (2021)، عقوبة الحرق بالنار في جريمة قتل عمد، رسالة ماجستير في الفقه والتشريع بكلية دراسات العليا في الجامعة النجاح الوطنية في نابلس، فلسطين.
6. 5. تێزی دكتۆرا به زمانی عه‌ره‌بی:
عبدالجواود، محمد عماد احمد: (2007)، الثار عند العرب مقارنا بالقصاص في الشريعة الاسلامية، مقدم الى كلية الحقوق لنيل درجة الدكتوراة في تاريخ القانون، جامعة اسيوط.
7. پەراوێز
1. الغافقي بن حرب العكي: یەکێک بوو لە كه‌سایه‌تییه دیارەکانی هۆزه‌كانی (اليمنية) کە دوای فەتحی ئیسلامی لە میسر نیشتەجێ بوون. لە شەوالی ساڵی ٣٥ی کۆچیدا، سه‌به‌ئییه‌كان خۆیان کۆکردەوە به چوار تیمی نزیكه‌ی شه‌ش سه‌د پیاو بۆ هێرش كردنه سه‌ر مه‌دینه، الغافقی سه‌ركردایه‌تی ئه‌كردن. وا خۆیان نیشان دا، کە ئامانجیان ئەنجامدانی حەج بووە، بەڵام لە مەدینە چاڵاكییه‌كانییان پەرەی سەند تا بابەتەکە توند و تیژی لێ كه‌وته‌وه، الغافقی پێش نوێژی بۆ موسڵمانان ئه‌كرد و رێگری له (عثمان بن عفان) كرد پێش نوێژی بۆ موسڵمانان بكات، الغافقی لەو کەسانە بوو کە بوێری کوشتنی عوسمانیان هەبوو، دوای کوشتنی عوسمان، مەدینە بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە ژێر دەستی الغافقی دا مایەوە و لەو ماوەیە دا حكوومی ده‌كرد (ابن العربي، 1987، ص121).
2. عبد الله بن خباب: ناوی ته‌واوی (عبد الله بن خباب بن الأرت بن جندلة بن سعد بن خزيمة بن كعب بن سعد من بني سعد بن زيد بن تميم)ه. زكرياء بن العلاء ده‌ڵێت یه‌كه‌م منداڵ له ئیسلام له دایك بوو، عبد الله بن الزبیر و عبد الله بن خباب بوون. له‌گه‌ڵ خیزانه‌كه‌ی به خه‌واریجه‌كان گه‌یشتن، پرسیاری (ابو بكر الصدیق و عمر بن الخطاب و عثمان بن عفان و علی بن ابی طالب)یان لیكردن. ئه‌ویش ستایشی كردن و به‌چاكه باسی كردن خه‌واریجه‌كان خۆی خیزانه‌كه‌یان كوشت كه دووگیان بوو له ساڵی (37ك/658ز)(ابن الاثير، 1989، 3/118).
3. ابي بن كعب: بن قيس بن عبيد بن زيد بن معاوية بن عمرو بن مالك بن النجار به أبا المنذر ناسراوه (٣٠ کۆچی/٦٥٠ ز). یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی له په‌یمانی عه‌قه‌به‌ی دووه‌م ئاماده بوو، قورئان خوێن و نووسه‌ری وه‌حی و گیره‌ره‌وه‌ی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر بوو، به‌شداری شه‌ڕی به‌در و ئوحد و خه‌نده‌قی كردوه و زۆربه‌ی شه‌ره‌كانی گردووه، یه‌كێك بوو له‌و چوار كه‌سه‌ی قورئانیان كۆ كردیته‌وه. (ابن سعد، 1990، 3/378-381).
4. زید بن ثابت (45ك/656ز) یەکێک بوو لە هاوەڵه دیار و شارەزاكان لە قورئانی پیرۆز دا، لە تەمەنێکی کەمدا موسڵمان بووە و لە ژیانی پێغەمبەردا قورئانی لەبه‌ر کردووە، یەکێک بووە لە نووسەرانی وەحی و بە فەرمانی پێغەمبەر زمانی عیبری و سریانی فێربووە بۆ خزمەتکردن ئیسلام. ڕۆڵی لە کۆکردنەوەی قورئانی پیرۆزدا هه‌بوو، لە سەردەمی ابو بكر الصدیق دوای شەهیدبوونی قورئان خوێنه‌كان، لە سەردەمی عوسمان بن عەفان، ئەرکی پێداچوونەوەی قورئان دەکات. لە سەردەمی خه‌لیفه (عمر بن الخطاب) دا دەسەڵاتی دادوەری گرتە ئەستۆ، بە دادپەروەری و حیکمەتی خۆی ناسرابوو. (ابن سعدة 1992، 2/ 274؛ العجلی، 1984، ص170؛ الزركلی، 2002، 3/75).
خطة عمل الخلفاء الراشدين وتأثيرها على ظاهرة الثأر
المخلص:
يتناول هذا البحث تحليل مضمون خطة عمل الخلفاء الراشدين منذ توليهم الخلافة. وقد أوضح الخلفاء جزءًا من تلك الأعمال في خطبهم الأولى، مع تسليط الضوء على مدى تأثيرها على العادات والتقاليد الاجتماعية، ودورها في الحد من ظاهرة الثأر. ومن خلال تحليل تلك الخطب، حاول البحث إبراز مدى تطبيق والتزام الخلفاء بهذه المبادئ في حياتهم اليومية وفي إدارة شؤون الدولة. كما ألقى البحث الضوء على أسس العدالة والمساواة والعفو التي أشار إليها الخلفاء في ممارساتهم العملية، ودور هذه المبادئ في تعزيز وحدة المجتمع وتقدمه، والحد من النزاعات والصراعات، من خلال تطبيق القانون الإسلامي. إضافةً إلى ذلك، ناقش البحث التأثير المباشر لخطب الخلفاء على تغيير مفهوم الثأر، حيث انتقل من طابع فردي قبلي إلى مفهوم محصور في إطار الدولة وقوانينها التي يتحكم بها الحاكم الشرعي لتحقيق العدالة الاجتماعية. هكذا صار الخلفاء الراشدون الأربعة على تطبيق سياسة العفو والتسامح والعدالة، من اجل تأسيس مجتمع الموحد والمستقر..
كلمات افتتاحية: الخلفاء الراشدين، خطة عمل، الثأر، العفو، العدالة.
THE ACTION PLAN OF THE RIGHTLY GUIDED CALIPHS AND ITS IMPACT ON THE PHENOMENON OF REVENGE
ABSTRACT:
This research examines the content of the action plan of the Rightly Guided Caliphs from the beginning of their caliphates. The caliphs articulated aspects of these plans in their inaugural speeches, highlighting their influence on social customs and traditions and their role in curbing the phenomenon of revenge. Through analyzing these speeches, the research attempts to reveal the extent to which the caliphs adhered to and implemented these principles in their daily lives and in managing state affairs. The study also sheds light on the principles of justice, equality, and forgiveness emphasized by the caliphs in their practical practices, and how these principles contributed to fostering societal unity and progress while reducing disputes and conflicts through the application of Islamic law. Additionally, the research discusses the direct impact of the caliphs' speeches on transforming the concept of revenge. This transformation shifted it from an individual and tribal characteristic to a concept governed within the framework of the state and its laws, under the jurisdiction of the legitimate ruler to achieve social justice. In this way, the four Rightly Guided Caliphs implemented policies of forgiveness, tolerance, and justice to establish a unified and stable society.
KEYWORDS: Rightly Guided Caliphs, Action Plan, Revenge, Forgiveness, Justice.
* ڤەکولەرێ بەرپرس.
This is an open access under a CC BY-NC-SA 4.0 license (https://creativecommons.org/licenses/by-nc-sa/4.0/)
[1] الغافقي بن حرب العكي: یەکێک بوو لە كه‌سایه‌تییه دیارەکانی هۆزه‌كانی (اليمنية) کە دوای فەتحی ئیسلامی لە میسر نیشتەجێ بوون. لە شەوالی ساڵی ٣٥ی کۆچیدا، سه‌به‌ئییه‌كان خۆیان کۆکردەوە به چوار تیمی نزیكه‌ی شه‌ش سه‌د پیاو بۆ هێرش كردنه سه‌ر مه‌دینه، الغافقی سه‌ركردایه‌تی ئه‌كردن. وا خۆیان نیشان دا، کە ئامانجیان ئەنجامدانی حەج بووە، بەڵام لە مەدینە چاڵاكییه‌كانییان پەرەی سەند تا بابەتەکە توند و تیژی لێ كه‌وته‌وه، الغافقی پێش نوێژی بۆ موسڵمانان ئه‌كرد و رێگری له (عثمان بن عفان) كرد پێش نوێژی بۆ موسڵمانان بكات، الغافقی لەو کەسانە بوو کە بوێری کوشتنی عوسمانیان هەبوو، دوای کوشتنی عوسمان، مەدینە بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە ژێر دەستی الغافقی دا مایەوە و لەو ماوەیە دا حكوومی ده‌كرد (ابن العربي، 1987، ص121).
[2] عبد الله بن خباب: ناوی ته‌واوی (عبد الله بن خباب بن الأرت بن جندلة بن سعد بن خزيمة بن كعب بن سعد من بني سعد بن زيد بن تميم)ه. زكرياء بن العلاء ده‌ڵێت یه‌كه‌م منداڵ له ئیسلام له دایك بوو، عبد الله بن الزبیر و عبد الله بن خباب بوون. له‌گه‌ڵ خیزانه‌كه‌ی به خه‌واریجه‌كان گه‌یشتن، پرسیاری (ابو بكر الصدیق و عمر بن الخطاب و عثمان بن عفان و علی بن ابی طالب)یان لیكردن. ئه‌ویش ستایشی كردن و به‌چاكه باسی كردن خه‌واریجه‌كان خۆی خیزانه‌كه‌یان كوشت كه دووگیان بوو له ساڵی (37ك/658ز)(ابن الاثير، 1989، 3/118).
[3] ابي بن كعب: بن قيس بن عبيد بن زيد بن معاوية بن عمرو بن مالك بن النجار به أبا المنذر ناسراوه (٣٠ کۆچی/٦٥٠ ز). یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی له په‌یمانی عه‌قه‌به‌ی دووه‌م ئاماده بوو، قورئان خوێن و نووسه‌ری وه‌حی و گیره‌ره‌وه‌ی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر بوو، به‌شداری شه‌ڕی به‌در و ئوحد و خه‌نده‌قی كردوه و زۆربه‌ی شه‌ره‌كانی گردووه، یه‌كێك بوو له‌و چوار كه‌سه‌ی قورئانیان كۆ كردیته‌وه. (ابن سعد، 1990، 3/378-381).
[4] زید بن ثابت (45ك/656ز) یەکێک بوو لە هاوەڵه دیار و شارەزاكان لە قورئانی پیرۆز دا، لە تەمەنێکی کەمدا موسڵمان بووە و لە ژیانی پێغەمبەردا قورئانی لەبه‌ر کردووە، یەکێک بووە لە نووسەرانی وەحی و بە فەرمانی پێغەمبەر زمانی عیبری و سریانی فێربووە بۆ خزمەتکردن ئیسلام. ڕۆڵی لە کۆکردنەوەی قورئانی پیرۆزدا هه‌بوو، لە سەردەمی ابو بكر الصدیق دوای شەهیدبوونی قورئان خوێنه‌كان، لە سەردەمی عوسمان بن عەفان، ئەرکی پێداچوونەوەی قورئان دەکات. لە سەردەمی خه‌لیفه (عمر بن الخطاب) دا دەسەڵاتی دادوەری گرتە ئەستۆ، بە دادپەروەری و حیکمەتی خۆی ناسرابوو. (ابن سعدة 1992، 2/ 274؛ العجلی، 1984، ص170؛ الزركلی، 2002، 3/75).