بیرکردنەوەی ئەرێنیی، پەیوەندیی بە ڕێزگرتنی بەرامبەر لای مامۆستایان لە زانکۆی کۆیە

شەهێن رؤوف عولا1 * و پایز خالد صابر2

1 بەشی پەروەردەودەروونزانی،فاكەڵتی پەروەردە، زانكۆی كۆیە، هەرێمی كوردستان – عێراق. (shahen.rawf@koyauniversity.org)

2 بەشی پەروەردەو دەروونزانی، فاكەڵتی پەروەردە،زانكۆی كۆیە،هەرێمی كوردستان- عێراق. (paiz.khalid@koyauniversity.org)

تاريخ الاستلام: 07/2024             تاريخ القبول: 10/2024    تاريخ النشر: 1/2025  https://doi.org/10.26436/hjuoz.2025.13.1.1461  

پوختە:

ئامانجی ئەم تویژینەوەیە بریتییە لە دۆزینەوەی ئاستی بیركردنەوەی ئەرێنیی و ڕێزگرتن لە بەرامبەر بە شێوەیەكی گشتی لای مامۆستایانی زانكۆی كۆیە، هەروەها ئاشكراكردنی ئاستی هەریەك لەم گۆڕاوانە بە گوێرەی گۆڕاوە دیمۆگرافییەكانی ( ڕەگەز، فاكەڵتی، پلەی زانستی )، زانینی پێشبینیکردنی ڕێزگرتن لە بەرامبەر لە ڕێگەی بیرکردنەوەی ئەرێنی، هەروەها دۆزینەوەی پەیوەندی لە نێوان بیركردنەوەی ئەرینی و ڕێزگرتن لە بەرامبەرلای نمونەی توێژینەوەكە. ڕێبازی ئەم تویژینەوەیە وەسفی پەیوەندییە، كۆمەڵگەی توێژینەوەکە پێكهاتبوو لە (383) مامۆستا لە ڕەگەزی نێر و (136) لە ڕەگەزی مێ، نمونەی توێژینەوەكە بە شێوەی هەڕەمەکیی چینی گونجاو هەڵبژێردران كە بریتیبوون لە (100) مامۆستا لە ڕەگەزی نیر و مێ، ئامرازی كۆكردنەوەی زانیاری لە تویژینەوەكە بریتی بوو لە  پێوەرەكانی بیركردنەوەی ئەرێنیی و  ڕیزگرتن لە بەرامبەر بەكارهێنراون، سود وەرگیرا لە هەگبەی ئاماری بۆ زانستە مرۆڤایەتیی و كۆمەڵایەتییەكان (Spss) بۆ خستتەڕوو و شیکردنەوەی داتاکان، گرنگترین تەكنیكی ئاماری بەكارهینراو(ناوەند، لادان لە ناوەند، تاقیكردنەوەی تائی بۆ دوو نمونەی سەربەخۆ، ئەنۆڤا، لاربونەوە، هاوكێشەی پیرسن) ئەنجامەکان دەریانخست: مامۆستایانی زانكۆی كۆیە بیركردنەوەی ئەرێنییان تاڕادەیەك بەرزە لە سەرووی ئاستی ناوەندایە، جیاوازی بەڵگەداری ئاماری بەدیناكرێت لە ئاستی بیركردنەوەی ئەرێنییان بە گوێرەی گۆڕاوەكانی(ڕەگەز، فاكەڵتی، پلەی زانستی). ئاستی ڕیزگرتن لە بەرامبەر لای مامۆستایانی زانكۆی كۆیە بەرزە، جیاوازی بەڵگەداری ئاماری بەدیناكرێت لە ئاستی ڕیزگرتن لە بەرامبەر  بە گوێرەی گۆڕاوەكانی (ڕەگەز، فاكەڵتی، پلەی زانستی)، هەروەها پەیوەندیەكی ڕاستەوانەی  ناوەند لە نێوان گۆڕاوەكانی بیركردنەوەی ئەرێنیی و ڕیزگرتن لە بەرامبەر بەدیدەكرێت، توێژەران لەژێر ڕۆشنایی دەرئەنجامەکان چەند ڕاسپاردە و پێشنیازێکیان خستەڕوو.

كلیلە وشەكان: بیركردنەوەی ئەرێنیی، ڕێزگرتن لە بەرامبەر، مامۆستا، پێشبینی، زانكۆی کۆیە.


1. ناساندنی توێژینەوەکە

1.1.كێشەی تویژینەوەکە:

ئاشكرایە بیركردنەوەی ئەرێنی پەیوەستە بە پێشكەوتنی سەرجەم ڕەوتەكانی ژیان، ئەم چەمكەش بۆتە هەوێنی سەدان توێژینەوە لەلایەن توێژەرانی ناوخۆیی و نێو دەوڵەتی، (حمد،2020) لەشاری كۆیە توێژینەوەیەكی ئەنجامدا لەلای خوێندكارانی ئامادەیی بۆ دەرخستنی ئاستی بیركردنەوەی ئەرێنیان بۆی دەركەوت بیركردنەوەی ئەرێنی لای نمونەكەی لە ئاستێكی بەرزدایە(حمد،2020، 104). وە لە شاری بەغداد لەلای خوێندكارانی ناوەندی ئاستی بیركردنەوەی ئەرێنی و پەیوەندی بە گۆڕاوی ترەوە توێژینەوەی لەسەر كراوە دەركەوتووە ئاستی بیركردنەوەی ئەرێنی بەرزە (الزهرانی،2020 1590).لە ئاستی جیهانیش توێژەران گرنگیان بە لێكۆڵینەوە لەم چەمكە داوە وەك لە توێژینەوەی (Shahraki et al,2021) بە ناونیشانی كاریگەری بیركردنەوەی ئەرێنی لەسەر دڵەڕاوكێ و هەستكردن بە شادی لای بەساڵاچوان ئەنجامەكەی بریتی بوو لە بیركردنەوەی ئەرێنی كاریگەری هەیە لەسەر زیادبوونی هەستكردن بە شادی و كەمبونەوەی دڵەڕاوكێ لای بەساڵاچوان ( Shahraki et al, 2021, 11). هەرشتێك كە ڕوبدات دەكرێت كاریگەری بە باش و خراپیەوە بیری مرۆڤەكان داگیربكات و لە ڕەفتاریان ڕەنگبداتەوە، لە بابەتی بیركردنەوەی ئەرێنیی ئەوەی هەستیپێدەكرێت زۆربەی جار مامۆستایان بە شێوەیەكی نەرێنیی بیر لە بارودۆخەكان دەكەنەوە، بۆ نمونە بیری لای ئەوەیە زانیارییەکانی كۆیكردۆتەوە و لەناو ئامێری كۆمپیتەرەكەی دایناوە توشی ڤایرۆس نەبێت نەسڕدرێنەوە،هەروەها لەو چەند ساڵەی دوایدا قەیرانی دارایی ڕووی لە ناوچەكە كرد و پاشەكەوت لە موچەی هەمووو فەرمانبەران كرا مامۆستایانی زانكۆش چینێك بوون لەوانەی لێبرینێكی زۆریان لێكرا، تێبینی دەكرا بەشێكی زۆری مامۆستایان بە نەرێنیی لە دۆخەكەیان دەڕوانی و پێیان وابوو چاككردن و گۆڕانكاری كاری زۆری دەوێت و بەئاسانی ڕوونادات، لەلایەكی ترەوە هەندێکجار بیركردنەوەی نەرێنیی بۆ ئایندەش لەلای مامۆستایان هەستی پێدەكرێ بە تایبەت لەو كاتانەی باسی داهاتوی منداڵەكانیان و خانەنشین بوونی خۆیان دەكەن، لەڕوانگەی ئەو بارودۆخانەی سەرەوە ئاماژەی بۆكراوە توێژەران وا گریمان دەكەن بیركردنەوەی ئەرێنی بە شێوەیەكی دیار هەستی پێنە كرێت لە لایەن مامۆستایانی زانكۆ.  سەبارەت بە چەمكی ڕێزگرتنی بەرامبەریش كە تاڕادەیەك چەمكێكی نوێیە لە ناوبوارەكەو كەمتر تیشكی خراوەتە سەر لە ناو خۆ و لەدەرەوەش لە تازەترین تویژینەوە كە بەردەستكەوتوە تویژینەوەی (سعید،2023) لەسەر خوێندكارانی زانكۆی كۆیە ئەنجامیداوە بۆی دەركەوتوە ئاستی ڕیزگرتن لەبەرامبەر لەلای خویندكاران بەرزە (سعید،2023، 105). وە توێژینەوە (Thompson,2018) ئەوەی خستە ڕوو کردەوەی ڕێزگرتن پێکهاتەیەکی گرینگی ئەخلاقی چاودێری و گەشەپێدانی بەردەوامە خۆی دەبینێتەوە لە پێشاندانی ڕێز و هاوكاری بۆ  بەرامبەر لەهەر هەڵوێستێكدا بێت، پێویستە ڕۆڵێکی گرنگ بدرێت بە ڕێزگرتن چونكە ڕۆڵی هەبووە لە  کەمکردنەوە و ڕێگریکردن لە توندوتیژی و شەڕانگێزی لەم چوارچێوەیەدا، بوونی هاوڕێ و هاوپیشەی باش و پیشاندانی ڕێز و دەستگرتن لە بارودۆخە جیاوازەكان جۆرێك لە ئارامیی دەروونی بۆ تاك دەهێنن(Mayseless & Scharf,2009)، لەم ڕۆژگارەی ئێستادا ستافی زانكۆ لە مامۆستایان و خوێندكاران پێیان وایە کاتێك باس لە ڕێزگرتنی بەرامبەر دەكرێت زۆرجار وشەیە و كرداری تێدا نییە چونكە ڕەنگە پەیوەندییەكان لە سەر بنەمای ڕیزگرتن نەبێت بەڵكو لەسەر بنەمای بەرژەوەندی بێت لەگەڵ نەمانی بەرژەوەندییەكان ڕێزگرتن لە بەرامبەریش کەم بێتەوە هەندێكجار سەردەكێشێت بۆ خراپكردن و ناوزڕاندنی یەكتری، هەروەك لە تویژینەوەی (laham, et al, 2010) گەیشتن بە ئەو دەرئەنجامەی ڕێزگرتن لە نێوان كەسەكان و نێوان گرووپەكان تەنها لەبەر ئەوە ڕێزیان لە كەسانی دەورو بەریان دەگرت چونكە كاریان پێیان بوو(laham, et al, 2010, 36) . لەژێر ڕۆشنای ئەو كێشانەی لە سەرەوە باسكران، توێژەران دركیان بەوە كرد توێژینەوە بۆ ئەم دووچەمكە لەسەر مامۆستایانی زانكۆ نەكراوە لەبەر ئەوە بڕیاری ئەنجامدانی ئەم توێژینەوەیان دا بۆ دەستكەوتنی وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا بیركردنەوەی ئەرێنیی تاچەند پێشبینی ڕێزگرتن لە بەرامبەردەکات، پەیوەندی هەیە لە نێوان ئەم دوو چەمكە لەلای مامۆستیانی زانكۆ ؟

2.1.گرنگی توێژینەوەكە:

بیركردنەوەی ئەرێنیی چەمكێكی گرنگی دەروونزانیی ئەرێنیییە توێژەران گرنگیان بەم چەمكە داوە و هەوڵیان داوە توێژینەوەی لەبارەیەوە بکەن، چونكە چەمكێكە پەیوەستە بە سەرجەم كایەكانی ژیان و دڵنیای دەدات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گرفتەکانی ژیان و قەیرانەکان، لەهەمان کاتدا بەڕێچكەی ڕاستکردنەوەی بارودۆخی ویژدانی و باشكردنی تەندروستیی دەرونی دادەنرێت، بیرکردنەوەی ئەرێنیی مانای ئەوەنییە چاوپۆشی بکرێت لە و نەرێنییانەی لە ژیان ڕووبەڕوویان دەبینەوە، بەڵکو پێویستە سەیری لایەنە نەرێنیییەکان بکەین و کار لەسەر گۆڕینییان بکەین بۆ ئەرێنیی بەم شێوەیە تاك پێشگرتن و دوورکەوتنەوە لە بیرۆکە نەرێنیییەکان بە ئەنجام بگەیەنێت (النجار و الطالع، 2015، 212).  ئەو کەسانەی خاوەنی بیرکردنەوەی ئەرێنیین، بە گەشبینییەوە ڕووبەڕووی بارودۆخەکان دەبنەوە و ئەگەر بەرەوڕووی بارودۆخێکی ناهەمووار و ناخۆشیش ببنەوە، خەماڵاندنی بۆ دەکەن بەوەی کە کۆنتڕۆڵ لە دەست خۆیاندایە و ڕێگە و ستراتیژیی  گونجاو بەکاردەهێنن ئەم ستراتیژییانە کاریگەرن وجەخت لەسەر گرفتەکان دەکەنەوە، هەروەها بارودۆخە تەنگەژاوییەكان وا لێكــدەدەنەوە؛ وەك ئەوەی جــێی هەڕەشە نەبن و لەگەڵی  دەگونجێن (Khalid & Naseem, 2010, 41-42).  بیركردنەوەی ئەرێنیی یارمەتی تاك دەدات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گرفتەکان و دۆزینەوەی چارەسەری خێرا، ڕەنگدانەوەی زۆری لەسەر تاك هەیە، لە گرنگترین ئەو ڕەنگدانەوانە بریتییە لە هەستکردن بەڕازیبوون و دڵخۆشیی و ئارامیی (جابر، 2018، بدون صحفة).  مرۆڤ ڕووی گەشاوەی شتەکان دەبینێت بۆ ئەوەی خۆی بپارێزێت لە دڵتەنگی، لێرەدا ئەو گرنگییە دەردەکەوێت، پێویستە وا لە باوان و مامۆستایان بكرێت ئەرێنیی بن بۆ ئەوەی بیرکردنەوەی ئەرێنیی لای فێرخوازەکانیان و نەوەكانیان دروست بکەن (مصلح، 2016، 211). ئەوکەسانەی بە ئەرێنیی بیردەکەنەوە، پشت بە خۆیان دەبەستن و ڕوانگەی گەشبینانەیان بۆ ژیان هەیە و دەتوانن ئەوەی دەیانەوێت بە دەستی بهێنن، خۆیان قورمیش كردووە  بە جۆرێك  ڕاهاتوون لە بەرژەوەندی خودی کاربکەن (حنان، 2012، 75).  يەكێكي تر لە گۆڕاوەكانى ئەم توێژينەوەيە بريتييە لە ڕێزگرتن لە بەرامبەر بە يەكێك لە بەها كۆمەڵایەتىی و ڕەوشتييەكانى كۆمەڵگە دادەنرێت، خودى مرۆڤەكان بەرامبەر يەكترى دەينوێنن بۆيە پێويستە يەكێك لەبنەماكانى پرۆسەى فێركردن و فێربوون ڕێزگرتنى خوێندكاران و مامۆستایان بێت لە نێوان يەكتريدا، خوێندنى زانكۆيى خوێندنێكى ئاست بەرزە و گرنگە ژينگەيەكى لەبار و گونجاو بڕەخسێت بۆ ئەوەى مامۆستایان بتوانن ڕێز لە بەرامبەر بگرن و بۆ چوونى بەرامبەر قبوڵ بكەن، بە شێوەيەكى پەروەردەييانە مامەڵە لەگەڵ فێرخوازان و مامۆستایانی هاوپیشە و ستافى زانكۆدا بكەن، كەواتە گرنگە بتوانرێت ئەو چەمكە وەك بەهايەكى بەرز لەلای گشت مامۆستایاندا ڕەنگبداتەوە.  لەم دواییانەدا  ئەم چەمکە بۆتە تەوەرێكی سەرەكی لە توێژینەوەكاندا هەروەك لە تازەترین توێژینەوەدا دەركەوتوە تا ڕێزگرتنی بەرامبەر بەرزبێت توانای گفتوگۆی ئەكادیمیش بەرزتر دەبێتەوە (سعید، 2023، 106-107).  هەروەها ڕێزگرتن پێکهاتەیەکی گرنگی ناسنامەی کەسی و پەیوەندی نێوان کەسەکانە وا لەتاك دەكات بەردەوام بە بەهێزی و ئەرێنیی لە خۆی بڕوانێت
(
Cuddy, 2015, 4). وەك ئاشكراشە چەمكەكانی بیركردنەوەی ئەرێنیی و ڕێزگرتنی بەرامبەر دوو چەمكی گرنگی بواری دەروونزانین و پەیوەستن بە ژیان، هەریەكێك لەو دوو گۆڕاوە چەمكی گرنگن بۆ توێژینەوەكردن دەكرێت پەیوەندیداربن بە یەكترییەوە.

3.1.ئامانجەکانی توێژینەوەكە:

1-  زانینی ئاستی بیركردنەوەی ئەرێنیی لای مامۆستایانی زانكۆی کۆیە بە شێوەیەكی گشتی.

2-  زانینی جیاوازی بیركردنەوەی ئەرێنیی بە گوێرەی گۆڕاوە دیمۆگرافییەكانی (ڕەگەز، فاکەڵتی، پلەی زانستی).

3-  زانینی  ئاستی ڕێزگرتن لە بەرامبەرلای مامۆستایانی زانكۆ بە شێوەیەكی گشتی.

4-  زانینی جیاوازی ڕێزگرتنی بەرامبەر بە گوێرەی گۆڕاوە دیمۆگرافییەكانی (ڕەگەز، فاکەڵتی، پلەی زانستی).

5-  زانینی پێشبینیکردنی  گۆڕاوی ڕێزگرتن لە بەرامبەر لە ڕێگەی گۆڕاوی بیرکردنەوەی ئەرێنی .

6- دۆزینەوەی پەیوەندی لە نێوان بیركردنەوەی ئەرێنیی و ڕێزگرتن لە بەرامبەر.

4.1.سنوری توێژینەوەكە:

سنوری ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە مامۆستایانی زانكۆی كۆیە بۆ ساڵی خوێندنی (2023- 2024).

5.1.پێناسەكردنی زاراوەكان:

1.5.1.بیركردنەوەی ئەرێنیی :

            جۆرێکە لە جۆرەکانی بیرکردنەوەی لۆژیکیی و گونجاو، تاك تێیدا دوور دەکەوێتەوە لە هەڵەی بیركردنەوەی ڕووخێنەر(مصلح, 2016، 6). (حمد،2020) وای پێناسەدەكات بەکارهێنانی هزری تاك بە هەمووو توانا و لێهاتوییەکانی بەبێ دانانی هیچ ڕێگریەکی نەرێنیی لەهزر و هەست و هەڵوێستەکاندا، بۆ چارەسەرکردنی هەمووو ئەو گرفتانەی دوچاری تاك دەبێتەوە بە شێوەیەکی ئەرێنیی و سەرکەوتووانە "(حمد،2020، 14). لە لایەكی ترەوە توێژەرانیش پێیان وایە بیركردنەوەی ئەرێنی بریتییە لە نزیكبونەوەی ئالانگارییەكانی ژیان بە تێڕوانینێكی ئەرێنی،بەواتای سود وەرگرتن لە بەربەستەكان و هەوڵدان بۆ بینینی لایەنە باشەكان لە ناخۆشی و نارەحەتییەكاندا، بیركردنەوەی ئەرێنی بەواتای بینینی جیهان نایات لە ڕوانگەیەكەوە كە هەموو شتێك بە ویستی تاك بێت بەڵكو هەڵكردنە لەگەڵ ناخۆشییەكان و و بینینی دیوی ئەرێنی  ڕووداوەكان. هەروەها پێناسەی ڕێكاریش بۆ ئەم چەمكە بریتییە لە كۆی ئەو نمرەیەیە كە پێوەری بیركردنەوەی ئەرێنی بەدەستی دەهێنێت دوای وەڵامدانەوەی بڕگەكان لەلایەن ئەندامانی نمونەی توێژینەوەكە.

2.5.1. ڕێزگرتن لە بەرامبەر:

ڕێزێکی جياواز بنوێنيت بۆ بەرامبەر، هەستکردن بە ڕێز پيشاندان بەرەو ڕووی کەسێك ياخود شتيك(Oxford, 1989, 126)، (ابراهيم،1985) یش پێی وایە لە ڕووى كۆمەڵايەتیيەوە ڕێزگرتن لەلايەن هەر كەسێك پابەندبوونە بە پێوەر و بەها کۆمەڵایەتییەكان تاوەکو بەهاى ڕێزگرتن بەرزبێت كەسايەتى قسەكار بۆ پێوەرەكانى نێو كۆمەڵگە زياتر دەبێت(ابراهيم، 1985، 86). تویژەرانیش وای دەبین ڕیزگرتن لەبەرامبەر بەواتای قەدر زانین و قبوڵكردنی كەسێك ئەگەر لەگەڵ دیدو تێڕوانینی هاوڕا نەبیت، چونكە پێت وایە مرۆڤ بەنرخەو مافی خۆیەتی شێوازی تایبەت بەخۆی هەبێت لە بیركردنەوە و ژیانكردن.هەروەها پێناسەی ڕیكاریش بۆ چەمكی ڕیزگرتن لە بەرامبەر بریتییە لە  ئەو نمرەیەیە كە پێوەری ڕیزگرتن لە بەرامبەر، بە دەستی دەهێنێت دوای وەڵامدانەوەی بڕگەكان لەلایەن ئەندامانی نمونەی توێژینەوەكە.  

2. چوارچێوەی تیۆری

1.2. چەمکی بیرکردنەوەی ئەرێنیی:

تیۆری مارتن سلیجمان(1988( بروای وایە بیركردنەوەی ئەرێنی  ڕێگەیەكە جەخت لەسەر ڕوانگەی گەشبینانە دەكاتەوە و وای دەناسێنێ بریتییە لە گەشبینی و بینینی لایەنی جوان و گەشاوە لەهەموو لایەنێكدا(الوهیبي,2018, 24) . ئەم چەمكە بە واتای كارامەیی و بە ئاگابوونی تاك  بۆ بەڕەنگاربوونەوەی گرفتەكان و چارەسەركردنیان دەكاتەوە، خاوەنی ئەم جۆرە بیركردنەوانە بڕوایان بە بیرۆكەكانی ناخیان هەیە و بیركردنەوەی خۆیانی پێ ئاڕاستە دەكەن ئەم بیرۆكانەش یارمەتیدەرن بۆ سەركەوتن نەوەك هەڵەكردن(خليل,2018, 2).

بابەتەكانی دەرووناسی ئەرێنیی بوونەتە جێگای سەرنجی توێژەران و توێژینەوە دەروونییەكان.  بیركردنەوەی ئەرێنیی یەكەمجار لەسەر دەستی زانای بە ناوبانگ (نۆرمان فەنسنت بیل لە ساڵی 1898 تا 1993) چەسپێنرا، بیركردنەوە واتە كۆمەڵێك چالاكی نەبینراو كە مێشك ئەنجامی دەدات كاتێك هەستەكان بەركەوتنیان دەبێتت لەگەڵ بارودۆخێكی دیاریكراو بۆ تێگەیشتن لە بارودۆخەكە(بخش، 2006، 280). بیركردنەوەی ئەرێنیی ئاماژەیە بۆ ئەو بیرۆكانەی كە دەتوانرێت كاریگەریان هەبێت لەسەر دەرئەنجامەكانی قسەكردن و تێڕوانین و چڕبوونەوە لەسەرخود، كاریگەری باشی هەیە بۆ كەمكردنەوەی دڵەڕاوكێ و شڵەژانەكان(Shokrpour, 2021, 11). نوێنەرایەتی دیارترین لایەنی توانای مرۆڤ دەکات، بێ گومان بەهێزترین ئامرازە و کاریگەرە لە مامەڵەکردن لەگەڵ کێشە و ئاڵانگارییەكانی ژیان بەربەست و سەختی و نەرێنیی بەبێ گوێدانە جیاوازییەکانیان، کە بە کردەوە چارەسەر ناکرێن؛ تەنها لە ڕێگەی بیرکردنەوەی ئەرێنیییەوە نەبێت، بەتەنیا ڕێگایەکی دەربازبوون دەڕەخسێنێت.  بەدواداچوون بۆ چارەسەرە ئەگەرییەکان دەکات، بۆیە بیرکردنەوەی ئەرێنیی تەنها ڕێبازێکی سیستماتیکی نییە، بەڵکو ئاڕاستەکردنێکە وزەکان کۆدەکاتەوە و بۆئەوەی کێشەکان چارەسەر بکات(حجازی، 2005، 329).  بیرمەندی ئەرێنیی بۆ دەربڕینی هەست و بیرکردنەوە و تێڕوانین وشەی ئەرێنیی بەکاردەهێنێت، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئەرێنیی مامەڵە لەگەڵ شتەکاندا بکات و سەرنجی لەسەر سەرکەوتنەکان بێت، بیر لە لەدەستدان ناکاتەوە، بەڵکو بیر لە بەرنامەڕێژیی دەکات  بۆ ئەوەی هەمیشە سەربکەوێت(قطامی و هاوکارانی، 2010، 448). ئەو کەسانەی بیرکردنەوەی ئەرێنیی دەزانن، پێیان وایە بیرکردنەوە لە شتێك وچڕبوونەوە لەسەری، یەکێکە لە ڕێگە سەرەکییەکان لە ئاڕاستەکردنی ژیانی مرۆڤ، بە شێوەیەکی نەرێنیی یان ئەرێنیی لە ناوەندی عەقڵی هۆشیارمان ئەوەی بیری لێدەکەینەوە لە ئەزموونەکەماندا ڕەنگیداوەتەوە(الرقيب، 2008، 17).  لە چوارچێوەیەکی تردا تیۆرییەکانی دەروونناسی ئەرێنیی هەم گەشبینی و هەم هیوا لەخۆدەگرن، بە شێوەیەکی سەرەکی لە چوارچێوەی بیرکردنەوەی ئەرێنییدا دوو پرۆسەی فکرین ئاستێکی سۆزداری دروست دەکەن کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ڕەفتاری مرۆڤ هەیە(إبراهيم، 2011، 384).  بۆ چارەسەركردنی ئەو ئاستەنگانەی ڕۆژانە بەرەو ڕووی تاك دێت گرنگە کارامەیی دەرونی و بەئاگا بێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرفتەکان و چارەسەرکردنیان، پێشبینی دەکرێت، خاوەنی ئەم جۆرە بیرکردنەوانە باوەڕیان بە بۆچونی ناخیان هەبێت و بیرکردنەوەی خۆیانی پێ ئاڕاستە بکەن، ئەم بیر و بۆچونانە هەلێکە لە پێناو سەرکەوتن نەك هەوڵدان و هەڵەکردن(الخلیل، 2012، 2).  پەیوەندییەکی بەردەوام لە نێوان بیرکردنەوەکان و هەڵچونەکان و جەستە و ڕەفتار هەیە، بیرکردنەوەکان کاریگەریان لەسەر هەڵچونەکان هەیە لە هەمانکاتدا هەڵچونەکانیش کاریگەریان لەسەر جەستە هەیە، و بەهەمان شێوەش جەستەش کاریگەری لەسەر بیرکردنەوەکان هەیە بە شێوەی بازنەیەکی بەردەوام، کاتێک خەڵک بیردەکاتەوە بە شێوەیەکی نەرێنیی ئەوا مەزاجیان بە گوێرەی جۆری بیرکردنەوەکە دەگۆڕێت (26Roman & Nave, 2019, ).  سەبارەت بە تیۆرسۆنە مرۆڤ دۆستەکانی وەک ماسلۆ و ڕۆجەرز، ئەوان پشتڕاستی دەکەنەوە؛ بارودۆخی ژینگەیی مرۆڤەکان توانای کۆنترۆڵکردنی ژیانی خۆیان هەیە و کۆیلە نین.  ئەوان بارمتەی مەیلە سێکسی و شەڕانگێزییە نائاگاکانین، مرۆڤەکان توانای ئەوەیان هەیە بەپێی بەهاکانی ئێستایان بژین، وەکو خۆبەخشی و ئازادی و ئیرادە.  واتە بیركردنەوەیەکی گەشبینانە کە بە سروشتێکی باشەوە شکۆمەندی مرۆڤ دەكەن توانای وەدیهێنانی خودییان  هەیە بە هۆشیارییەکی تەواوەوە (الریماوی و اخرون، 2008، 37). وەك چۆن سروشتی مرۆڤ سروشتێکی ئەرێنیی و داهێنەرە توانایەکی گەورەی هەیە بۆ پێشکەوتن، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستی بە گرنگیدانی زیاترهەیە بەلایەنی بەهێزی وئەرێنییەكان لەبری بیركردنەوە لە نەخۆشییەکان وخاڵە لاوازیەكان(ئیبراهیم، 2011، 386).  لە ساڵی (١٩٥٤) لەم ڕووەوە ماسلۆ کتێبەکەی بە ناوی "پاڵنەری کەسی" بڵاوکردەوە، كە نووسەری چەمکی بەدەستهێنانی خودە، لوتکەی هەرەمی پێداویستییەکانی مرۆڤ لە ساتی پاڵنەری مرۆڤ بۆ پێداویستییە سەرەتاییەكان تا لوتكەی بەدەستهینانی پێداویستییەكانی(حجازی، 2012، 22).  لە دوای ئەو ڕۆجەرز پێی وایە مرۆڤ بە پاڵنەرە ناوخۆییەکان بۆ سەرکەوتن لەدایك دەبێت، ئەو چارەسەری خود سەنتەری پەرەپێدا بە ئامانجی یارمەتیدانی خەڵك بۆ دەستنیشانکردنی هەستەکانیان سەبارەت بەوەی ئەوان کێن؟ ڕۆجەرز ئاماژەی بە پێویستی گرنگیدان بۆ لێکۆڵینەوە لە سروشتی مرۆڤ و خۆشەویستی و پێشکەوتن، هێزی ئاڕاستەکردنی ژیان و توانای بەدەستهێنان داوە، مرۆڤ بە سروشتی باش لە دایك دەبێت، بۆیە دەروونناسی ئەرێنیی دەستی بە هەوڵدان کرد، سەردەمێکی نوێی لە دەروونناسیدا دیاریکرد، تەرکیز لەسەر دەستکاریکردنی بیرۆکەی درۆ و گۆڕینی بیرۆکەی نەرێنیی و ڕەشبین و شکستخواردوو بە بیرۆکەی واقیعی و ئەرێنیییەكان.

1.1.2. ئەو هۆکارانەی کاریگەرییان لەسەر بیرکردنەوەی ئەرێنیی هەیە:

1- پێگەیاندنی كۆمەڵایەتیی: مرۆڤ لە جیهانی ئەمڕۆدا بەرەنگاری دوو جۆر بیرۆكە دەبێتەوە، یەکیان  ناوەکییە واتە لە خودی کۆمەڵگە و ڕێکخراو پێوەرە جیاوازەکانەوە هەڵقوڵاوە، ئەویتریان دەرەکییە؛ واتە سەرچاوەکەی لە دەرەوەی کۆمەڵگەیە، وەك ڕۆشنبیری گەلانی تر و ئەو گۆڕانکاریانەی دێنە ناو کۆمەڵگەوە، لە ئەنجامدا کار لە بیرکردنەوە دەکەن(Doan. et al, 2023,4).

2 - جەنگەكان: زۆرێك لە لێکۆڵینەوە دەروونییەکان؛ ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە مەترسیدارترین کاریگەرییەکانی شەڕ لەسەر منداڵان دەردەکەوێت، لەڕووی لە دەستدانی هاوسەنگی دەروونی و دەرکەوتنی چەندین کێشەی دەروونی، وەک دڵەڕاوکێی زۆر، ترس، ناخۆشیی، شەڕانگێزیی، دەمارگیریی دەروونیی و هتد، هەموو ئەوانەش وا لە تاك دەكات بە شێوەیەكی نەرێنیی لە هەلومەرجەكان بڕوانێت(Teherkhane, 2023, 9) .

3- ژینگەی خێزان: تایبەتمەندییە جیاوازەکانی کەشوهەوای خێزان هانی منداڵان دەدات بۆ بەدواداچوونی سەربەخۆیی پەرەپێدان و بەهێزکردنی خۆشەویستی مرۆڤ، ئاشكرایە هەركات خۆشەویستی و ڕیز هەبێت بیركردنەوەش ئەرێنیی دەبێت بۆ ژیان(Soto  et al, 2022, 7).   

4-هۆكارە جیاوازەكانی ڕاگەیاندن: میدیا پێشكەوتوەكان بە فۆرمە جیاوازەكانیانەوە؛ مانگانە و ساڵانە لە زیادبووندان؛ بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ و گەورە كاریگەریان هەیە لەسەر بیركردنەوەو رەفتاری بینەرانیان (Thadchai et al, 2018, 6).

2.1.2.تایبەتمەندییەكانی كەسی خاوەن بیركردنەوەی ئەرێنیی:

1. توانای دیالۆگ و گفتوگۆی کرداریی هەیە، دەرئەنجامی گفتوگۆ و دیالۆگەکانی بەرهەمدار و بەسوودن.

2. زمان و وشەسازییەکی نەرم و نیان هەیە کە کراوەیە بۆ بەخشین و وەرگرتن.

3. بە جۆرێك قسەدەكات كەسانی تر  توڕە نەكات.

4. بیرمەند و توانای دەربڕینی بیرو ڕای خۆی هەیە ڕیزگرتن لە كەسانی تر(ogunfolauju,2020, 91).

5. چارەسەری باش و سەركەوتوو بۆ كێشەكان دەخاتە ڕوو، واتە كەسانێكی داهێنەرن.

6. دەگونجێت لەگەڵ خۆی و كەسانی دەروبەری بیردەكاتەوە و پێش ڕووداوەكان ناكەوێت.

7. شێوازی گفتوگۆی خودی هەیە واتە بەردەوام چاودێری خۆی دەكات و وتو وێژ لەگەڵ خۆی دەكات بڕوای بەخۆی دەهێنێت كە دەتوانێت سەركەوتو بێت لەگەڵ هەمووو بارودۆخێكدا.

8. توانای ئارامگرتنی سروشتی هەیە و کۆنتڕۆڵکردنی ئەو گۆڕانکارییانەی کە لە ڕووخساریدا ڕوودەدەن، هەروەها دەتوانێت باروودۆخە ناخۆشییەكان بگۆڕیت بۆ دۆخی خۆش و پێكەونیناوی (اسلم، 2017، 18).

9. كارامەن بەواتای تواناو لێهاتون بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئالانگارییەكانی ژیان.

10. كەسانێكن متمانەیان بەخۆیانە ئەوەش وایان لێدەكات پاڵنەریان هەبێت بۆ سەركەوتن ،سود لە لێهاتوییەكانیان وەردەگرن لە بڕیاردان و هەڵبژاردنەكانی ژیان.

11. لە پەیوەندییەكانیاندا كۆمەڵایەتی و ئەرێنیین لەگەڵ خێزان و هاوڕێكانیان (Abdul Kadir&Mohd,2021, 2).

2.2. چەمكی ڕێزگرتن لە بەرامبەر:

تیۆری پاڵنەری مرۆیی ئەبراهام ماسلۆ(1908-1970) ئەم تیۆرە بە ناوی بزوتنەوەی مرۆڤایەتی پێكهاتووە لە پێنج ئاست، كە باس لە پێداویستییە بنەڕەتییەكانی مۆرۆڤایەتی دەكات، ئاستی چوارەمی هەڕەمەكە پەیوەندیدارە بەچەمكی ڕیزگرتن لە بەرامبەر، هەموو تاكێك لە كۆمەلگەدا پێویستی بە هەڵسەنگاندن و بەرزنرخاندن و ڕیزگرتنی خود و شانازیكردن بە خودو ئەوانی تر هەیە، ئەم پێداویستیانەش بۆ دوو ئاست دابەشدەكرێن، یەكەمیان خواستی هێزە ئەویش بەدەستهێنان و ڕازیبون لە بەرامبەر خواستی سەربەخۆی، دووەمیان خواستی ناوبانگ یان دەركەوتن ئەوەش بەواتای ڕیز و دانپێدانان لە لایەن كەسانی ترەوە و ناسراوبون و لەبەرچاوبون، ئەم تیۆرە پێی وایە مرۆڤ توانای كۆنتڕۆڵكردنی ژیانی خۆی هەیە چونكە مرۆڤ لەدەستنیشانكردنی ژیانی خۆی ئازادە(عیسی&شلط،2022، 34).

ڕێزگرتن یەکێکە لەو بەها باشانەی کە تایبەتمەندیی مرۆڤە و بەرامبەر بە هەمووو شتێکی دەوروبەری دەریدەبڕێت یان بە هەمووو پێزانین و گرنگیدان و پابەندبوونێکەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکات.  بریتییە لە قەدرزانینی بەهای شتێك یان کەسێك و هەستکردنە بە بەها و جیاکارییەکەی، یان بە کوالیتی کەسایەتی، یان توانا، ڕێزگرتن وەك جۆرێك لە ئەخلاق یان بەها خۆی دەردەخات(ابوزوید، 2016، 3).  هەریەکەمان شێوازی تایبەتی خۆمان هەیە بۆ گونجان لەگەڵ دەوروبەرمان.  هەندێکمان جەختکەرەوەین، هەندێكمان بەرپرسیارێتی دۆخەکان هەڵدەگرین،  بڕیار دەدەین، چاوەڕێی ئەوە دەکەین گوێمان لێ بگیرێت و ڕێزمان لێبگیرێت، ئەمەش دەتوانێت کاریگەری ئەرێنیی لەسەر توانای ئێمە بۆ پێکهێنانی پەیوەندی و بەشداریکردنی کاریگەرانەمان هەبێت(التحسین، 2023، 4).  زۆرێك لەو پەیوەندیانەی مرۆڤەکان بەشداری تێدا دەکەن بۆ ئەوەی باشتر لە یەکتر تێبگەن بۆ دروستکردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی لە نێوان مرۆڤەکاندا یارمەتیدەرە بەدروستکردنی نەخشەیەك لە پرۆسێسی مەعریفیدا  ئەم پڕۆسانە دەتوانن یارمەتی تاكەكان بدەن بۆ بەدەستهێنان و  لێکتێگەیشتنێکی قووڵتر لەیەکتر، دەتوانرێت پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان کەسەکان لەسەر بنەمای متمانە بەیەکتر دابمەزرێت بە پێچەوانەوە هەستی نایەکسان و بەشداریکردنی نایەکسان ڕێگری لە گەشەکردنی متمانە دەکەن و بەوهۆیەوە پەیوەندییەکان پووچەڵ لاواز دەکەن(Buhelman, 2011, 503-515) . كاتێك پەیوەندیەكی نوێ لەگەڵ کەسانی تردا دروستدەكرێت ئەم پەیوەندییە نوێیە دەكرێت كاریگەری هەبێت بەسەر پەیوەندییە لەوەو پێشوەكان Feldman, 2000,  716)).  ڕێزگرتنی بێ مەرج بۆ کەسەکان ناوەندگەرایی ئەم چەمکە لە فەلسەفەی ئەخلاقیدا تا ڕادەیەکی زۆر دەگەڕێتەوە بۆ کارەکانی ئیمانوێل کانت (1885_1997) ڕێزگرتنی بێ مەرج قەرزاری هەمووو کەسەکانە بەهۆی بەها و کەرامەتێکی ناوەکی، کەرامەتێك لە کوالیتی ناوازەی مرۆیی پێویستە ڕێز لەهەمووو کەسەکان بگیرێت وەك بریکاری ئەخلاقی عەقڵانی بەئازادی دەتوانن ئامانجەکانی خۆیان هەڵبژێرن و بەدوایاندا بگەڕێن.  ئەم چەمکە بەسەربەخۆیی و کەرامەتی ئەوانی تر، داننان بە یەکسانی ئەخلاقی بنەڕەتی هەمووو مرۆڤەکان دادەنرێت.  هەرچەندە ڕەچەتەی ڕێزگرتن لە کەسەکان بنەمای زۆرێك لە تیۆرییە مۆدێرنەکانی فەلسەفەی سیاسیی و ئەخلاقییە (Duncan, 2020, 7). بەڵام لە دەروونناسیدا کارێکی کەمی لەسەر ئەم چەمکە چڕ بووەتەوە.  نیشاندانی ڕێزی ڕاستەقینەی تاکەکەسی بەبێ وەبەرهێنان لە خود و هەندێك مەترسی کەسی بەدی نایەت، ڕێزگرتن شتێکە دەبێت بەردەوام پراکتیزەی بکرێت، بەڵام بە دەگمەن شارەزای لێپەیدا دەكرێت.  بەرهەمی توانای ئێمە بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ ئەوانی تردا بە شێوەیەك ئەو لەویەتەکانیان بە گرنگ دەزانێت.  جگە لەوەش؛ هەڵەکان لەم پرۆسەیەدا زۆرجار باشترین ئامرازی فێربوونمانن Rizzolo, 2018, 11)).

بەردەوام گرنگیدانمان بە هەر کەسێك بۆ پشتگیریکردنی کەشێکی ڕێزگرتن زۆر گرنگە، پێویستە خۆمان پابەند بین بە ڕەنگدانەوەی ئەم بیروباوەڕانەی خوارەوە لە کارلێکەکانی ڕۆژانەماندا، ئەمانە دەتوانن یارمەتی هەریەکەمان بدەن باشتر بین لە نیشاندانی ئەو ڕێزەی کە هەر کەسێك شایەنیەتی.

ئەو بیروباوەڕانەی کە ڕەنگدانەوەی ڕێزگرتنن:

- هەر شتێك دەیکەین و دەیڵێین و پێشکەشی کەسانی تری دەکەین، لێدوانێك دەدات سەبارەت بە ڕێزگرتنمان بۆیان.

 -ئەو كارلێكانەی لەسەر بنەمای ڕیزە سەرنجی ناڕەوا یان نەرێنیی بۆ تایبەتمەندییە كەسییەكانی تاكەكان (وەك كەمئەندامی یان ناتەواوی جەستەی كەسەكان) ڕاناكێشن.

- نیشاندانی پشتگیری لە جیاوازی تاکەکەسی، زەمینەیەكە لە گەیاندنی ڕێز بۆ ئەوانی تر(fridman, 2018, 4).  

3. ڕێککاریەکانی توێژینەوەکە

1.3.  ڕێبازی توێژینەوەکە: لە پێناو جێبەجێکردنی ئامانجەکانی توێژینەوەکە توێژەران ڕێبازی وەسفی  چەندێتییان بەکارهێناوە، چونکە لەگەڵ  ئامانجەکانی توێژینەوەکە گونجاوە.

 2.3. کۆمەڵگەی توێژینەوەکە: کۆمەڵگەی توێژینەوەکە پێکهاتووە لە سەرجەم مامۆستایانی زانکۆی کۆیە بۆ ساڵی خوێندنی (2024-2023) کە بریتی بوون لە (519) مامۆستا، هەروەك لە خشتەی (1) ڕونکراوەتەوە.


 

 

 

 

خشتەی(1) کۆمەڵگەی توێژینەوەکە

ژ

فاکەڵتی

کۆی ژمارەی مامۆستایان

1.                    

فاکەڵتی پەروەردە

167

2.                    

فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان

68

3.                    

فاکەڵتی زانست و تەندروستیی

125

4.                    

فاکەڵتی ئەندازیاریی

103

5.                    

سکوڵی پزیشکیی

21

6.                    

فاکەڵتی پەروەردەی وەرزشیی

35

کۆی گشتی

519

                                                                                                                         


3.3.نمونەی توێژینەوەکە: نمونەی توێژینەوەکە بریتییە لە (100) مامۆستا کە بە شێوازێکی هەڕەمەکیی چینی گونجاو هەڵبژێردراون کە (35) مامۆستایان ڕەگەزی مێیە (65) مامۆستایان ڕەگەزی نێرە، ئەمەش دەکاتە ڕێژەی (%20) لە کۆمەڵگەی توێژینەوەکە (بۆكانی،2020، 114). هه‌روه‌ك له‌ خشته‌ی (2) خراوه‌ته‌ڕو.    


 

خشتەی (2) نمونەی جێبەجێکردنی توێژینەوەکە

 

ژ

فاکەڵتی

ژمارەی مامۆستایانی وەرگیراو

ڕەگەز

 

مێ

نێر

 

1.                    

فاکەڵتی پەروەردە

32

12

20

 

2.                    

فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتیی و کۆمەڵایەتییەکان

13

5

8

 

3.                    

فاکەڵتی زانست و تەندروستیی

24

8

16

 

4.                    

فاکەڵتی ئەندازیاریی

20

4

16

 

5.                    

سکوڵی پزیشکیی

4

4

 

 

6.                    

فاکەڵتی پەروەردەی وەرزشیی

7

2

5

کۆی گشتی

100

35

65

100

 


4.3. ئامرازی کۆکردنەوەی زانیاری توێژینەوەکە (پێوەری بیرکردنەوەی ئەرێنیی و ڕێزگرتن لە بەرامبەر):

     توێژەران پێوەری بیرکردنەوەی ئەرێنیی وەك خۆی وەرگیرا لە توێژینەوەی (حمد، 2020) کە لە (21) بڕگە پێکهاتوە و نمرە پێدانی بژاردەکانیش بەم ڕیزبەندیەیە {بەردەوام وام (5)، زۆرجاروام (4)، جاروبار (3)، کەم جاروام (2)، هەرگیزوانیم (1)}، توێژەر لە بنیادنانی پێوەرەكەی پشتی بەستبوو بە بیردۆزی (مارتن سلیجمان- Martin Seligman) ناوەڕۆكی ئەم بیردۆزە جەخت دەكاتەوە لەسەر ئەوەی بیركردنەوەی ئەرێنی دەبێتە هۆی ژیانێكی ئەرێنی واتە پێویستە هەڵسوكەوتكردنت بەشێوەیەكی سەركەوتوانە بێت، ئەم بیردۆزە جەخت دەكاتەوە سەر ئاماژەدانی خودی بەواتای ئەگەر شتێكت ویست دەبێت وابیربكەیتەوە دەتوانی بەدەستی بهێنیت، لەم ڕوانگەیەوە هەوڵ بۆ هاوسەنگكردن و گۆڕینی بیركردنەوە نەرێكان بۆ ئەرێنی سلێجمان ئاماژە بۆ ڕەهەندی بیركردنەوەی ئەرێنی دەكات كە پێشبینی ئەرێنی بەرەو داهاتوو دەگرێتە خۆ ئامانجی بەدیهێنانی دەستكەوتە لە هەمو بوارەكانی (ژیانی كەسی، تەندروستی، كۆمەڵایەتی، پیشەیی ) هەموو ئەو بوارانەش لە بڕگەی پێوەرەكەدا ڕەنگیان داوەتەوە. بەهەمان شێوە پێوەری ڕێزگرتنی بەرامبەر وەك خۆی وەرگیرا لە توێژینەوەی(سعید، 2023) کە لە (26) بڕگە پێکهاتوە و نمرە پێدانی بژاردەکانیش بەم ڕیزبەندیەیە {هەمیشە وام (5)، زۆرجار وام (4)، تا ڕادەیەك وام (3)، کەم جار وام (2)، هەرگیز وانیم (1)}، ئەم پێوەرەش توێژەر پشتی بەستبوو بە بیردۆزی (ئەبراهام ماسلۆ)  هەڕەمە بەناوبانگەكەی پێداویستییەكانی ماسلۆ لە ئاستی چوارەم باس لە پێداویستییەكی بۆ ژیان دەكات ئەویش خۆشەویستی و ڕێزگرتنە توێژەر لە ڕوانگەی ئاستی چوارەمی ئەم هەرەمە بڕگەكانی پێوەری ڕێزگرتنی بەرامبەری دارشتووە  و سودی لێوەرگرتوە بۆ ئامادەكردنی پرسیاری كراوە لە هەنگاوەكانی ئامادەكردنی پێوەرەكە.

5.3 .بنەما زانستییەکان بۆ پێوەرەکانی توێژینەوەکە:

.5.31. دیاریکردنی ڕاستگۆیی ڕواڵەتیی (Face- Validity):

ڕاستگۆیی بە یەکێك لە تایبەتمەندییە گرنگەکان دادەنرێت کە پێویستە لەکاتی تاقیکردنەوەی پێوەرەکاندا بدۆزرێتەوە، چونکە ئەگەر هەر جۆرە پێوەرێك لە توانایدا هەبێت پێوانەی ئەو بابەتە بکات کە لەپێناویدا دانراوە ئەوا بە ڕاستگۆیی دادەنرێت (قادر، 2016، 168). لە پێناو سەلماندنی یان دەرهێنانی ڕاستگۆیی و دروستیی ئامرازەکان، توێژەران ڕاوبۆچون و تێبینییەکانی شارەزایانیان وەرگرت بۆ پێوەری بیرکردنەوەی ئەرێنیی و ڕێزگرتنی بەرامبەر، سەبارەت بەوەی تاچەند ڕون و گونجاون بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی توێژینەوەکە سەرەتا پێوەرەکەیان خستە بەردەست کۆمەڵێك پسپۆڕ لەبواری پەروەردە و دەرونزانی كە ژمارەیان(5) پسپۆڕبوون داوایان لێکرا ڕاوبۆچونی خۆیان سەبارەت بە گونجاوی و نەگونجاوی بڕگەکان و بژاردەکان دەرببڕن و هەرگۆڕانکارییەکی پێیان باشە پێشنیازی بکەن، توێژەران ڕێژەی (80%) وەك پارسەنگ دانا بۆ گونجاویی بڕگەکان، بە واتای هەر بڕگەیەك بۆ مانەوە پێویستی بە ڕەزامەندی (4) شارەزا هەبوو، دوای ئەوەی ڕاوبۆچون و پێشنیازی پسپۆڕان وەرگیرا بۆ گۆڕینی هەندێ وشە و چاککردنی هەندێ بڕگە لەڕوی ناوەڕۆك، دواتر ڕێژەی ڕاستگۆیی ڕواڵەتی بۆهەردوو پێوەرەکە  دۆزرایەوە.  بیرکردنەوەی ئەرێنیی ڕێژەکەی (%100) كە هەموو بڕگەكان مانەوە وەك لە پاشكۆی  (1) دەخرێتەڕو.  ڕێزگرتنی بەرامبەر ڕێژەکەی (% 90,7).  لە کۆی (62) بڕگە (20) بڕگە مایەوە کە (6) بڕگە لادرا ئەوانیش بڕگەکانی (12 ، 15، 16، 17 ، 18، 21) بوون، بەمەش کۆتایی بە ئامادەکردنی پێوەرەکە هات وەك لە پاشكۆی (2) دەخرێتەڕو.  

2.5.3. دیاریکردنی  جێگیری(Reliability):

     جیگیری بریتییە لە پلەی یەكگرتووی پێوەرێك یان تاقیكردنەوەیەك كە هەمان ئەنجام لەهەمان هەلومەرج بدات(Shutleworth&Welson,2009). توێژەران پاش ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی سەرەتایی لەسەر نمونەیەك کە بەشێك بوون لە کۆمەڵگەی توێژینەوەکە و پێکهاتبوون لە ڕەگەزی نێر و مێ  ژمارەیان (53) مامۆستا بو.  دوای وەرگرتنی وەڵامەکان بە پشتبەستن بەڕێگای ئەلفا کرۆنباخ (Cronbach’s Alpha) بۆ دیاریکردنی جێگیری ناوەکی بۆهەردوو پێوەرەکە، پێوەری بیرکردنەوەی ئەرێنیی دەرکەوت بەهاکەی (0,93 پێوەری ڕێزگرتنی بەرامبەر دەرکەوت بەهاکەی (0,97) بو، کە ئەمەش ڕێژەیەکی باڵایە.  

.6.3 ئەنجامدانی توێژینەوەکە بە شێوەی کۆتایی:

     دواى ئەوەى پێوەرەکانى توێژینەوەكە ڕاستگۆیی و جێگیرى بۆ دەرهێنرا  لە ڕێککەوتی (22/1/2024 ) دەستکرا بە جێبەجێکردنی پێوەرەکانی  توێژینەوەکە، ئەنجامدانەکە لە ڕێککەوتی (28/2/2024) کۆتای هات.

.7.3 ئامرازە ئامارییەکان:

 هەگبەی ئاماری (SPSS) بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان بەکارهێنرا:

1.    هاوکۆلکەی جێگیریی ئەلفا کرۆنباخ(Cronbach’s Alpha)  بۆ دۆزینەوەی جێگیریی ناوەکی.

2.    ڕێژەی سەدی (Percentage) بۆ ئەژمارکردنی ڕێژەی ڕەزامەندیی پسپۆران و شارەزایان بەکارهات.

3.      ناوەند و لادانی پێوەری (Mean- Standard deviation- mode- median) بۆ دۆزینەوەی ئاستی بییرکردنەوەی ئەرێنیی و ڕێزگرتنی بەرامبەر بە شێوەیەکی گشتی.

4.      ئەزمونی (t) تائی بۆ دوو نمونەی سەربەست  (Independent Sample t test)بۆ دۆزینەوەی ئاستی بیرکردنەوەی ئەرێنیی و ڕێزگرتنی بەرامبەر بە گوێرەی گۆڕای ڕەگەز.

5.       هاوکێشەی ئەنۆڤا (One way ANOVA) بۆ دۆزینەوەی ئاستی بیرکردنەوەی ئەرێنیی و ڕێزگرتنی بەرامبەر بە گوێرەی گۆڕاوی فاکەڵتی وپلەی زانستی.

6.      بۆ زانینی ئاستی پێشبینی گۆڕاوەكان (Regression) بەكارهێنرا .

7.      هاوکۆلکەی پەیوەندی پیرسن (Person Correlation Coefficient) بۆ دۆزینەوەی پەیوەندی لە نێوان گۆڕاوی بیرکردنەوەی ئەرێنیی و ڕێزگرتن لە بەرامبەر.

.4خستنەڕووی ئەنجامەکان و شیکردنەوەیان

لەم بەشەدا ئەنجامەکان بەگوێرەی ئامانجەکانی توێژینەوەکە دەخرێتەڕو:

پشکنینی دەیتا:

بۆئەوەی بزانین دەیتاکەمان ئاساییە یاخود نائاساییە توێژەران ئەم ڕێگەیەی خوارەوەیان ئەنجامدا:

تاقیکردنەوەی ((Skewness,Kurtosis:

نمرەی (Skewness) بۆ پێوەری بیرکردنەوەی ئەرێنی (-.941) و نمرەی(Kurtosis) بریتیە لە (1.351). بۆ پێوەری ڕێزگرتن لە بەرامبەر نمرەی (Skewness) بریتیە لە (-1.854) و نمرەی (Kurtosis) بریتیە لە (4.302)، ئەگەر هاتوو بەهای (Skewness) ڕێژەکەی لە (1.96) بچوکتربو یاخود پێشنیازی ئەوە دەکرێت ڕێژەکەی تا (2) ئاماژەیە بۆ ئاسایی بوون )2020،262 (Orcan,.بۆبەهای (Kurtosis) ئەگەر هاتوو ڕێژەکەی لە (±7) بچووکتربو، لە کاتێکدا بەگوێرەی وتەی (Kline,2011) ڕێژەکەی لە (±10) بچووکتربو ئاماژەدانە بۆ ئاسایی بوونی دەیتاکەمانDemir,2022,399)). هەروەها (Mean پێوەری بیرکردنەوەی ئەرێنی بریتیە لە (82.0100)، (Median) بریتیە لە (81.5000). بۆ پێوەری ڕێزگرتن لەبەرامبەر (Mean) بریتیە لە (82.3900)، (Median) بریتیە لە (85.0000)، ئەمەش ئاماژە دەدات کە داتاکەمان ئاساییە ودابەشبونێکی سروشتیان هەیە دەتوانین تاقیکردنەوەی پارامیتریك بەکاربینین، چونکە (Mean,Median)ی هەردوو پێوەرەکە لەیەکەوە نزیکن (Hatem et al,2022,2). وەك لە خشتەی (3) وشێوەی (1،2) خراوەتە ڕو.


 

خشتەی (3) تاقیکردنەوەی ((Skewness,Kurtosis بۆ پێوەری بیرکردنەوەی ئەرێنی و ڕێزگرتن لەبەرامبەر

گۆڕاوەکان

Mean

Median

Mode

Std. Deviation

Skewness

Kurtosis

بیرکردنەوەی ئەرێنی

82.0100

81.5000

80.00

12.90720

-.941

1.351

ڕێزگرتن لەبەرامبەر

82.3900

85.0000

84.00

15.05672

-1.854

4.302

 

شێوەی (1) دابەشبوونی ئاسایبۆ بیركردنەوەی ئەرێنی

شێوەی (2) دابەشبوونی ئاسایی بۆ ڕیزگرتن لەبەرامبەر

 


1.4. زانینی ئاستی بیرکردنەوەی ئەرێنیی بە شێوەیەکی گشتی لای  مامۆستایانی زانکۆی کۆیە:

    توێژەران بۆ گەیشتن بەم ئامانجە ڕونکردنەوەی ئاماری (Descriptive Statistics) یان بەکارهێنا کە تیایدا ناوەند و لادانی پێوەری بۆ دۆزرایەوە، دەرکەوت ناوەند (82.01) لادانی پێوەری (12.90) بو، دواتر ناوەندی گۆڕانی تۆماری بۆ دۆزرایەوە بۆ زانینی ئاستی بیرکردنەوەی ئەرێنیی، دەرکەوت ناوەندی گۆڕانی تۆماری (3. 90)[1] بو، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە نمونەی توێژینەوەکە ئاستی بیرکردنەوەی ئەرێنییان لە سەرووی ناوەندە نزیكە لە بژاردەی (4) زۆرجار وام، هەر وەك لە خشتەی(4) وشێوەی (3) ڕونکراوەتەوە.


 

خشتەی(4) خستنەڕووی ئاستی بیرکردنەوەی ئەرێنیی بە شێوەیەکی گشتی لای نمونەی توێژینەوەکە

بیرکردنەوەی ئەرێنیی

ژ.  بڕگە

ناوەندی

لادانی پێوەری

ناوەندی گۆڕانی تۆمار

21

82.01

12.90

3. 90

 

 

بەردەوام وام(5)              زۆرجاروام(4)               جاروبار(3)             کەم جاروام(2)             هەرگیزوانیم(1)

 


                                           3.90

شێوەی (3) دەرخستنی ئاستی وەڵامدانەوەی نمونەكەیە بۆ بژاردەكانی پێوەری بیركردنەوەی ئەرێنی

 


ئەم ئەنجامە دەریدەخات کە ڕێژەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان بە شێوەیەکی ئەرێنیی بیردەکەنەوە ئومێدیان بەداهاتووە ، پێیان وایە هەر بارودۆخێك بێتە پێشەوە کاتییە تێدەپەڕێت، چونکە مامۆستایانی زانکۆ لەئاستێکی بەرزی هۆشیاریدان وەك هۆشیاری (مەعریفی، کۆمەڵایەتی،  دەروونی،  تەندروستیی و ئابووری. . . )، ئەم بەرزی ئاستی هۆشیارییەش وایان لێدەكات متمانەبەخۆبونیان بەرزبێت و خاوەن كەسایەتییەكی كارامەبن و گەشبینانە لە ڕووداوەكان بڕوانن بەواتای بۆ هەر ڕوداوێك  بە لایەنی باش لێكدانەوەی بۆ بكەن، لەلایەكی ترەوە ئەو پێشكەوتنە زانستیانەی زانكۆ لە بواری زانستی و گرنگیدان بە توێژینەوە پێی گەیشتوە جێگای هیوای مامۆستایانە. ئەمەش وای كردوە كە ئەنجامەكە بەم شێوەیە بێت، ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە هاوشێوەیە لەگەڵ ئەنجامی توێژینەوەکانی (حمد، 2020) و(Shahraki, et al, 2021) کە ئەنجامەكانی توێژینەوەكەی دەریانخست ئاستی بیرکردنەوەی ئەرێنیی لای نمونەی توێژینەوەكە تاڕا دەیەك بەرز و باش بوە.     

2.4. زانینی ئاستی بیرکرنەوەی ئەرێنیی لای مامۆستایانی زانکۆی کۆیە بە گوێرەی گۆڕاوە دیمۆگڕافییەکانی( ڕەگەز، فاکەڵتی،پلەی زانستی):

1.2.4 زانینی ئاستی بیرکرنەوەی ئەرێنیی لای مامۆستایان بە گوێرەی ڕەگەز:        

      دوای شیکردنەوەی داتاکان بە بەکارهێنانی ئامرازی ئاماریی (Independent Sample t test) لە ئەنجامدا دەرکەوت، کە ناوەندی ژمێرەیی ئاستی بیرکردنەوەی ئەرێنیی لای ڕەگەزی نێر بریتییە لە (82.56) بە لادانی پێوەری (11.67)، بەڵام لای ڕەگەزی مێ ناوەندی ژمێرەیی بریتییە لە (80.77) بە لادانی پێوەری (15.45)، هەروەها بەهای (t) بریتییە لە (0. 64) لە ئاستی بەڵگەداری (0. 52) بە نمرەی ئازادی (98)، لێرەدا دەردەکەوێت بە گوێرەی گۆڕاوی ڕەگەز جیاوازی بەڵگەداری ئاماریی لە ئاستی بیرکردنەوەی ئەرێنیی بەدی ناکرێت وەك لە خشتەی (5) ڕونکراوەتەوە.


 

خشتەی(5) دەرخستنی جیاوازی ڕەگەز لە ئاستی بیرکردنەوەی ئەرێنیی

 

ئاستی بیرکردنەوەی ئەرێنیی

 

ڕەگەز

ژمارەی نمونە

ناوەندی

ژمێرەیی

لادانی پێوەری

نمرەی ئازاد

بەهای
(
t)

ئاستی بەڵگەداری (sig)

ڕێژەی هەڵە

نێر

69

82.56

11.67

98

0. 64

0. 52

0. 05

مێ

31

80.77

15.45

 


توێژەران ئەو ئەنجامە دەگەڕێننەوە بۆئەوەی مامۆستایانی زانکۆ بەبێ جیاوازی ڕەگەزی بە شێوەیەکی ئەرێنیی بیردەکەنەوە، بیركردنەوەكانیان لە چوارچیوەی دەستكەوتە ئەكادیمییەكانیانە، دەستكەوتی ئەكادیمیش هیچ جیاوازییەك بۆ گێندەر دانانێت، لە ڕووی پیشەییەوەش كارەكانیان مامەڵەكردنە لەگەڵ خوێندكار و هەمان هەلومەرج و ژینگەی كارە، لە ڕووی دارایشەوە هەردوو ڕەگەز لە مامۆستایان دوچاری هەمان گرفت دەبنەوە، یاخود هەمان دەستكەوت بۆ هەردوو ڕەگەز فەراهەم دەبێت، لە ڕووی دەربڕینی هەستەكانیشیان هەردوو ڕەگەز تاڕادەیەك  بەهەمان شێوە هەستەكانیان دەردەبڕن هەموو ئەمانەش كاریگەری هەیە لەسەر بیركردنەوەكانیان بەشێوەیەکی بەرچاو وەك  یەك بیردەكەنەوە لە ڕووی ڕەگەزییەوە بە شێوەیەکی یەكسان بیركردنەوەی ئەرێنییان هەیە، لەڕووی كۆمەڵایەتیشەوە بەشێكی زۆری مامۆستایان شوێنی نیشتەجێبونیان هەمان شوێنە لەناو كەمپەسی زانكۆ واتە لەڕووی هۆكارە كۆمەڵایەتییەكانیش جیاوازی نەكراوە لە نێوان ڕەگەزەكان، ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە هاوشێوەی ئەنجامی توێژینەوەی (حمد، 2020) دەرکەوت جیاوازی بەڵگەداری ئاماری نییە لە ئاستی بیرکردنەوەی ئەرێنیی بە گوێرەی گۆڕاوی ڕەگەز، بەڵام پێچەوانەیە لەگەڵ ئەنجامی توێژینەوەی (الهلالي، 2013) دەرکەوت جیاوازی بەڵگەداری ئاماری هەیە لە بیركردنەوەی ئەرێنیی بە گوێرەی گۆڕاوی ڕەگەز لە بەرژەوەندی ڕەگەزی نێر بو.

 

 

2.2.4. زانینی ئاستی بیرکردنەوەی ئەرێنیی لای مامۆستایان بە گوێرەی فاکەڵتی:

دوای شیکردنەوەی داتاکان بە بەکارهێنانی ئامرازی ئاماریی (One way Anova) دەرکەوت، کە ناوەندی ژمێرەیی ئاستی بیرکردنەوەی ئەرێنیی لای مامۆستایانی فاکەڵتی پەروەردە بریتییە لە (84. 12) بە لادانی پێوەری (15. 17)، و ناوەندی ژمێرەیی لای مامۆستایانی فاکەڵتی ئەندازیاریی بریتییە لە (78. 25) بە لادانی پێوەری (12. 28)، لای مامۆستایانی فاکەڵتی زانست و تەندروستیی ناوەندی ژمێرەیی دەکاتە (81. 41) بە لادانی پێوەری (10. 19)، لای مامۆستایانی فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتیەکان ناوەندی ژمێرەیی دەکاتە (82. 23) بە لادانی پێوەری (14. 17)، لای مامۆستایانی فاکەڵتی پزیشکیی ناوەندی ژمێرەیی دەکاتە (75. 50) بە لادانی پێوەری (10. 34)، هەروەها لای مامۆستایانی فاکەڵتی وەرزش ناوەندی ژمێرەیی دەکاتە (88. 42) بە لادانی پێوەری (8. 88)، دەرکەوت بەهای (F) دەکاتە (1. 07) لە ئاستی بەڵگەداری (0. 37)، واتە هیچ جیاوازی بەڵگەداری ئاماریی لە ئاستی بیرکردنەوەی ئەرێنیی بەدیناکرێت لای مامۆستایانی زانکۆی کۆیە بە گوێرەی گۆڕاوی فاکەڵتی، هەروەك لە خشتەی (6) و (7) ڕونکراوەتەوە.   


خشتەی( 6) ناوەندی ژمێرەیی و لادانی پێوەری بۆنمرەکانی ئاستی بیرکردنەوەی ئەرێنیی بە گوێرەی فاکەڵتی

ژ

فاکەڵتی

ژمارەی نمونە

ناوەندی ژمێرەیی

لادانی پێوەری

1.                    

پەروەردە

32

84.12

15.17

2.                    

ئەندازیاریی

20

78.25

12.28

3.                    

زانست و تەندروستیی

24

81.41

10.19

4.                    

زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان

13

82.23

14.17

5.                    

پزیشکیی

4

75.50

10.34

6.                    

وەرزش

7

88.42

8.88

                                                                    

خشتەی( 7) جیاوازی لەنێوان فاکەڵتی بۆ ئاستی بیرکردنەوەی ئەرێنیی

فاکەڵتی

کۆی دوجاکان

نمرەی ئازاد

دوجای ناوەندی ژمێرەیی

بەهای

(F)

ئاستی بەڵگەداریsig

ڕێژەی هەڵە

لە نێوان گروپەکان

892. 885

5

178. 577

1. 076

0. 379

0. 05

لەناو گروپەکان

15600. 105

94

165. 959

کۆی گشتی

16492. 990

99

 

 

 


توێژەران پێیان  وایە نەبوونی جیاوازی لە بیرکردنەوەی ئەرێنیی لای مامۆستایان بە گوێرەی فاکەڵتی دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی مامۆستیان لە هەرفاکەڵتییەك بووبن کاریگەری نەبوە لەسەر بیرکردنەوەی ئەرێنییان، چونكە هەموویان لە یەك زانكۆن و پەیڕەوی جیبەجێكردنی ئەجێندایەكی دیاریكراون كە خزمەتكردن و بەرەو پێشبردنی زانكۆی كۆیەیە. ئەم ئەنجامە هاوشێوەی ئەنجامی توێژینەوەی (حمد،2020) كە جیاوازی بەڵگەداری ئاماری بەدینەدەكرا لە نێوان بیركردنەوەی ئەرێنیی و لقی خوێندن.

3.2.4.  زانینی جیاوازی بیرکردنەوەی ئەرێنیی لای مامۆستایان بە گوێرەی پلەی زانستیان:

دوای کۆکردنەوەی داتاکان بە بەکارهێنانی ئامرازی ئاماریی (One way Anova) دەرکەوت، کە ناوەندی ژمێرەیی ئاستی بیرکردنەوەی ئەرێنیی لای مامۆستایانی پڕۆفیسۆر بریتییە لە (86.833) بە لادانی پێوەری (11.321)، و ناوەندی ژمێرەیی لای مامۆستایانی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر بریتییە لە (85.812) بە لادانی پێوەری (11.839)، لای مامۆستایان کە نازناوی زانستیان مامۆستایە ناوەندی ژمێرەیی دەکاتە ((81.285 بە لادانی پێوەری (13.128)، لای مامۆستایانی یاریدەدەر ناوەندی ژمێرەیی دەکاتە (80.361) بە لادانی پێوەری (13.301)، دەرکەوت بەهای (F) دەکاتە (0.982) لە ئاستی بەڵگەداری (0.405)، واتە هیچ جیاوازی بەڵگەداری ئاماریی لە ئاستی بیرکردنەوەی ئەرێنیی بەدیناکرێت لای مامۆستایانی زانکۆی کۆیە بە گوێرەی پلەی زانستیان، هەروەك لە خشتەی (8) و (9) ڕونکراوەتەوە.


 

خشتەی(8) ناوەندی ژمێرەیی و لادانی پێوەری بۆنمرەکانی ئاستی بیرکردنەوەی ئەرێنیی بە گوێرەی پلەی زانستی

ژ

پلەی زانستی

ژمارەی نمونە

ناوەندی ژمێرەیی

لادانی پێوەری

1.                    

پڕۆفیسۆر

6

86.833

11.321

2.                    

پڕۆفیسۆری یاریدەدەر

16

85.812

11.839

3.                    

مامۆستا

42

 81.285

13.128

4.                    

مامۆستای یاریدەدەر

36

80.361

13.301

 

خشتەی(9) جیاوازی لەنێوان پلەی زانستی بۆ ئاستی بیرکردنەوەی ئەرێنیی

فاکەڵتی

کۆی دوجاکان

نمرەی ئازاد

دوجای ناوەندی ژمێرەیی

بەهای

(F)

ئاستی بەڵگەداریsig

ڕێژەی هەڵە

لە نێوان گروپەکان

490.842

5

163. 614

0. 982

0. 405

0. 05

لەناو گروپەکان

16002.148

94

666. 689

کۆی گشتی

16492. 990

99

 

 


        توێژەران پێیان  وایە نەبوونی جیاوازی لە ئاستی بیرکردنەوەی ئەرێنیی لای مامۆستایان بە گوێرەی پلەی زانستیان دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی مامۆستیان لە هەر پلەیەکی  زانستیدا بووبن کاریگەری نەبوە لەسەر بیرکردنەوەی ئەرێنییان، چونكە ناوەندی زانكۆ لە جێبەجیكردنی ڕینماییەكانی دڵنیایی جۆری بەیەك چاو سەیری مامۆستایان دەكات و ڕەچاوی ئەو جیاوازییە ناكات لە پلەی زانستی هەیە، زانكۆ لە هەوڵی پێشخستنی كۆمەڵگەیە هەمو ئەوانەشی لە ناو زانكۆدا بۆ ئەم ئامانجە تێدەكۆشن بەبێ جیاوازی نەتەوەی و ئاینی و پلەی زانستی و تەمەن، لەلایەكی ترەوە بیركردنەوەكانی مامۆستایان لەچوارچێوەی ئەوەدایە زۆرترین زانیاری بگەیەنن بە خوێندكاران جا لە هەر پلەیەكی زانستی دابن،ئەو ئەنجامەش یەكدەگرێتەوە لەگەڵ ئەنجامی توێژینەوەی (Gur&Eser,2023)كە دەریخستبوو مامۆستایان هەڵگری هەربڕوانامەیەك بن لە قۆناغی ناوەندی تا بڕوانامە باڵاكان بیركردنەوەكانیان بۆ ڕەهەندەكانی متمانەبەخۆبوونی خوێندكار ڕازیبون لە خاوەندارییەتی و ئامانجی كاراو پلان دانان ئەرێنییە، وە پێچەوانەی ئەنجامی توێژینەوەی (Rusu&Adina,2020) كە ئەنجامەكەی دەریخستبوو تا پلەی زانستی بەرزتر بێت بیركردنەوەكان ئەرێنی دەبن سەبارەت بە بابەتەكانی خۆبەخشی، خۆ قبوڵكردن، پەیوەندی لەگەڵ ئەوانی تردا، ئامانجەكانی ژیان.

3.4. زانینی جیاوازی ڕێزگرتنی بەرامبەر بە شێوەیەکی گشتی لای  مامۆستایانی زانکۆی کۆیە:

  توێژەران بۆ گەیشتن بەم ئامانجە ڕونکردنەوەی ئاماری (Descriptive Statistics) یان بەکارهێنا کە تیایدا ناوەند و لادانی پێوەری بۆ دۆزرایەوە، دەرکەوت ناوەند (82.39) لادانی پێوەری (15.05) بو، دواتر ناوەندی گۆڕانی تۆماری بۆ دۆزرایەوە بۆ زانینی ئاستی ڕێزگرتن لە بەرامبەر، دەرکەوت ناوەندی گۆڕانی تۆماری (4. 11) بو، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە نمونەی توێژینەوەکە ئاستی ڕێزگرتن لە بەرامبەریان زۆر بەرزە نزیك لە بژاردەی (5) هەمیشەوام، هەر وەك لە خشتەی (10) و شێوەی (4) ڕونکراوەتەوە.


 

خشتەی(10) خستنەڕووی ئاستی ڕێزگرتنی بەرامبەر بە شێوەیەکی گشتی لای نمونەی توێژینەوەکە

ڕێزگرتن لە بەرامبەر

ژ.  بڕگە

ناوەند
Mean

لادانی پێوەری

Std.  deviation

ناوەندی گۆڕانی تۆمار

Transfer Record

20

82.39

15.05

4. 11

 

 

  هەمیشە وام(5)             زۆرجار وام(4)              تاڕادەیەك وام(3)            کەم جاروام(2)         هەرگیز وانیم(1)

 


                                 4.11

شێوەی(4) دەرخستنی وەڵامی نمونەی توێژینەوەكەیە بە بژاردەكانی پێوەری ڕێزگرتنی بەرامبەر

 


بە بۆچونی توێژەران؛ ئەم ئەنجامە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە، مامۆستایانی زانکۆ لە پلەیەکی بەرزی ئەکادیمیی دان، کاریگەری هەیە لەسەر چۆنیەتی ڕەفتارکردن بە هێمنی و گیانی لێبوردەی وگوێگرتن لە بیرو بۆچون و ڕێزگرتن لە کەسی بەرامبە، هۆكارێكی تر ڕەنگە بڕگەكانی پێوەرەكە بن كە كاریگەری هەبوە لە سەر بەشداربوان و وەڵامی نمونەیان دابێتەوەو، هەوڵیاندابێت كە بە باشترین شێوە دەربڕین بكەن دەربارەی خۆیان، ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە هاوشێوەیە لەگەڵ ئەنجامی توێژینەوەی (Thompson,2018)  دەركەوت ڕێزگرتن لە پەیوەندییەکانی مامۆستایان و فێرخوازاندا پەیوەندی بە ڕەهەندەکانی ئەخلاقی چاودێری و پیشكەوتنی بەردەوام هەیە.

 

4.4. زانینی جیاوازی ڕێزگرتنی بەرامبەر لای مامۆستایانی زانکۆی کۆیە بە پێی گۆڕاوە دیموگڕافییەکانی( ڕەگەز، فاکەڵتی،پلەی زانستی):

1.4.4.زانینی ئاستی ڕێزگرتنی بەرامبەر لای مامۆستایانی زانکۆی کۆیە بە گوێرەی ڕەگەز:

دوای شیکردنەوەی داتاکان بە بەکارهێنانی ئامرازی ئاماریی (Independent Sample T. Test)دەرکەوت، ناوەندی ژمێرەیی ئاستی ڕێزگرتنی بەرامبەر لای ڕەگەزی نێر بریتییەلە(83. 44) بە لادانی پێوەری (13. 10)، بەڵام لای ڕەگەزی مێ ناوەندی ژمێرەیی بریتییە لە (80. 03) و بە لادانی پێوەری (18. 72)، هەروەها بەهای (t) بریتییە لە (1. 05) لە ئاستی بەڵگەداری (0. 29) بە نمرەی ئازادی (98)، لێرەدا دەردەکەوێت بە گوێرەی گۆڕاوی ڕەگەز جیاوازی بەڵگەداری ئاماریی لە ئاستی ڕێزگرتنی بەرامبەر بەدیناکرێت، هەروەك لە خشتەی (11) ڕونکراوەتەوە.


                            خشتەی(11) دەرخستنی جیاوازی ڕەگەز لە ئاستی ڕێزگرتن لە بەرامبەر

 

ئاستی ڕێزگرتن لە بەرامبەر

 

 

ڕەگەز

ژمارەی نمونە

ناوەندی

ژمێرەیی

لادانی پێوەری

نمرەی ئازاد

بەهای
(t)

ئاستی بەڵگەداری
 
(sig)

ڕێژەی هەڵە

نێر

69

83. 44

13. 10

98

1. 05

0. 29

0. 05

مێ

31

80. 03

18. 72

 


ئەو ئەنجامە دەگەڕێتەوە بۆئەوەی مامۆستایانی زانکۆ بەبێ جیاوازی ڕەگەزی بە شێوەیەکی گشتی ڕێز لەکەسی بەرامبەر دەگرن، سەیری مرۆڤ دەكەن کە دروستكراوێكی خواییە و ڕێزیان بەرامبەر نیشان دەدەن.  

2.4.4. زانینی ئاستی ڕێزگرتنی بەرامبەر لای مامۆستایانی زانکۆی کۆیە بە گوێرەی فاکەڵتی:

دوای شیکردنەوەی داتاکان بە بەکارهێنانی ئامرازی ئاماریی (One way Anova) دەرکەوت، کە ناوەندی ژمێرەیی ئاستی بیرکردنەوەی ئەرێنیی لای مامۆستایانی فاکەڵتی پەروەردە بریتییە لە (84. 46) بە لادانی پێوەری (17. 24)، و ناوەندی ژمێرەیی لای مامۆستایانی فاکەڵتی ئەندازیاریی بریتییە لە (75. 35) بە لادانی پێوەری (15. 53)، بەڵام لای مامۆستایانی فاکەڵتی زانست و تەندروستیی ناوەندی ژمێرەیی دەکاتە (82. 75) بە لادانی پێوەری (10. 48)، بەڵام لای مامۆستایانی فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتیەکان و کۆمەڵایەتیەکان ناوەندی ژمێرەیی دەکاتە (79. 69) بە لادانی پێوەری (17. 01)، بەڵام لای مامۆستایانی فاکەڵتی پزیشکیی ناوەندی ژمێرەیی دەکاتە (89. 00) بە لادانی پێوەری (7. 61)، بەڵام لای مامۆستایانی فاکەڵتی وەرزش ناوەندی ژمێرەیی دەکاتە (93. 00) بە لادانی پێوەری (6. 83)، هەروەها دەرکەوت بەهای (F) دەکاتە (2. 03) لە ئاستی بەڵگەداری (0. 081)، واتە هیچ جیاوازی بەڵگەداری ئاماریی لە ئاستی ڕێزگرتن بەدیناکرێت لای مامۆستایانی زانکۆی کۆیە، هەروەك لە خشتەی (12) و(13) ڕونکراوەتەوە.   


 

خشتەی(12) ناوەندی ژمێرەیی و لادانی پێوەری بۆنمرەکانی ئاستی ڕێزگرتنی بەرامبەر بە گوێرەی فاکەڵتی

ژ

فاکەڵتی

ژمارەی نمونە

ناوەندی ژمێرەیی

لادانی پێوەری

1.                    

پەروەردە

32

84.46

17.24

2.                    

ئەندازیاریی

20

75.35

15.53

3.                    

زانست و تەندروستیی

24

82.75

10.48

4.                    

زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتیەکان

13

79.69

17.01

5.                    

پزیشکیی

4

89.00

7.61

6.                    

وەرزش

7

93.00

6.83

 

خشتەی(13) جیاوازی لەنێوان  فاکەڵتی بۆ ئاستی ڕێزگرتن لە بەرامبەر

فاکەڵتی

کۆی دوجاکان

نمرەی ئازادی

دوجای ناوەندی ژمێرەیی

بەهای

(F)

 

ئاستی بەڵگەداریsig

ڕێژەی هەڵە

لە نێوان گروپەکان

2190. 002

5

438. 000

2. 033

0. 081

0. 05

لەناو گروپەکان

20253. 788

94

215. 466

کۆی گشتی

22443. 790

99

 

 


توێژەران پێیان وایە نەبوونی جیاوازی لە ڕێزگرتنی بەرامبەر لای مامۆستایان بە گوێرەی فاکەڵتی دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی مامۆستایان لە هەرفاکەڵتییەك بووبن کاریگەریی نەبوە لەسەر ڕێزگرتن لە کەسی بەرامبەر، هەرچەند فاكەڵتییەكان جیاوازن بەڵام هەموویان لە چوارچێوەی یەك زانكۆدان، لە هەر پسپۆریەك بن لە ئاستێكی ئەكادیمی بەرزدان، ڕێزیان هەیە بۆ بەرامبەریان.

3.4.4. زانینی ئاستی  ڕێزگرتن لەبەرامبەر لای مامۆستایان بە گوێرەی پلەی زانستیان:

دوای کۆکردنەوەی داتاکان بە بەکارهێنانی ئامرازی ئاماریی (One way Anova) دەرکەوت، کە ناوەندی ژمێرەیی ئاستی ڕێزگرتن لەبەرامبەر لای مامۆستایانی پڕۆفیسۆر بریتییە لە (90.833) بە لادانی پێوەری (7.808)، و ناوەندی ژمێرەیی لای مامۆستایانی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر بریتییە لە (85.812) بە لادانی پێوەری (8.010)، لای مامۆستایان کە نازناوی زانستیان مامۆستایە ناوەندی ژمێرەیی دەکاتە ((80.047 بە لادانی پێوەری (15.135)، لای مامۆستایانی یاریدەدەر ناوەندی ژمێرەیی دەکاتە (82.194) بە لادانی پێوەری (17.677)، دەرکەوت بەهای (F) دەکاتە (1.255) لە ئاستی بەڵگەداری (0.294)، واتە هیچ جیاوازی بەڵگەداری ئاماریی لە ئاستی ڕێزگرتن لەبەرامبەر بەدیناکرێت لای مامۆستایانی زانکۆی کۆیە بە گوێرەی پلەی زانستیان، هەروەك لە خشتەی (14) و (15) ڕونکراوەتەوە.


 

خشتەی(14) ناوەندی ژمێرەیی و لادانی پێوەری بۆنمرەکانی ئاستی ڕێزگرتن لەبەرامبەر بە گوێرەی پلەی زانستی

ژ

پلەی زانستی

ژمارەی نمونە

ناوەندی ژمێرەیی

لادانی پێوەری

1-

پڕۆفیسۆر

6

90.833

7.808

2-

پڕۆفیسۆری یاریدەدەر

16

85.812

8.010

3-

مامۆستا

42

80.047

15.135

4-

مامۆستای یاریدەدەر

36

82.194

17.677

 

خشتەی(15) جیاوازی لەنێوان پلەی زانستی بۆ ئاستی ڕێزگرتن لەبەرامبەر

فاکەڵتی

کۆی دوجاکان

نمرەی ئازاد

دوجای ناوەندی ژمێرەیی

بەهای

(F)

ئاستی بەڵگەداریsig

ڕێژەی هەڵە

لە نێوان گروپەکان

846.976

3

282. 325

1.255

0. 294

0. 05

لەناو گروپەکان

21596.814

96

224.967

کۆی گشتی

22443.790

99

 

                                                                                                


 توێژەران پێیان  وایە نەبوونی جیاوازی لە ئاستی ڕێزگرتن لەبەرامبەر لای مامۆستایان بە گوێرەی پلەی زانستیان دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی مامۆستیان لە هەر پلەیەکی  زانستیدا بووبن کاریگەری نەبوە لەسەر ڕێزگرتن لەبەرامبەر ، چونكە هۆشیارییەكی بەرزیان هەیە و هەمویان تەواوكەری یەكترن بۆ جێبەجیكردنی ئەركە ئەكادیمییەكانیان و پێگەیاندنی تاكێكی هۆشیار بۆ كۆمەڵگە ئەم ئەركەش ڕەچاوی كارامەیی و لێهاتووی مامۆستایان دەكات نەوەك پلە زانستییەكەیان ئەوەش وایكردوە كە پلەی زانستی كاریگەری نەبێت لە ڕیزگرتنیان بۆ بەرامبەر.

5.4. زانینی پێشبینیکردنی گۆڕاوی ڕێزگرتن لە بەرامبەر لە ڕێگەی گۆڕاوی بیرکردنەوەی ئەرێنی:

        بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە توێژەران دوای کۆکردنەوەی داتاکان ، ئامرازی ئاماری لاربونەوە  (Regression) یان بەکارهێنا بۆ ئەوەی بزانن بیرکردنەوەی ئەرێنی تا چەند پێشبینیی ڕێزگرتن لە بەرامبەر دەکات، وەك لەم خشتانەی خوارەدا ڕونکراوەتەوە.

       لە خشتەی (کورتەی شێوازەکە) زانیاریمان پێدەدات دەربارەی چۆنیەتیی پێشبینیکردنی نێوان دوو گۆڕاو. شێوازەکە لە بیرکردنەوەی ئەرێنی پێکدێت کە ئێمە بەکاری دەهێنین بۆ پێشبینیکردنی لە ڕێزگرتن لە بەرامبەر، وەك لە خشتەی(16) ڕونکراوەتەوە.     


 

                                            خشتەی(16) دەرخستنی کورتەی شێوازەکە ((Model Summary

شێواز

گۆڕاوی پێشبینیکار(هۆکار)

گۆڕاوی پێشبینیکراو(ئەنجام)

بەهای پەیوەندی(ر)

R

ڕێژەی جیاوازی

ڕونکردنەوە

Adjusted R Square

 

هەڵەی خەمڵاندن

Std. Error of the Estimate

1

بیرکردنەوەی ئەرێنی

ڕێزگرتن لە بەرامبەر

0.784a

0.610     

9.401

 


      لەم ئەنجامەدا دەردەکەوێت بیرکردنەوەی ئەرێنی لەگەڵ ڕێزگرتنی بەرامبەر بەهای پەیوەندییەکەی (0.784a) بو، ڕێژەی جیاوازیی ڕونکردنەوەی ڕێزگرتن لە بەرامبەر لە ڕێگەی بیرکردنەوەی ئەرێنی بەڕێژەی (0.610 ) بو.

      لە خشتەی (ئەنۆڤا) بۆمان ڕوون دەکاتەوە بیرکردنەوەی ئەرێنی بەشێوەیەکی گشتی پێشبینیکارێکی ئەرێیی بەرچاوە بۆ ڕێزگرتن لە بەرامبەر ، دەرکەوت بەهای (F) بریتییە لە (155.926) لە ئاستی بەڵگەداری ئاماری (.000bوەك لە خشتەی (17) دا خراوەتە ڕو.


خشتەی (17) خستنەڕوی پێشبینیکردنی ڕێزگرتن لە بەرامبەر لە بیرکردنەوەی ئەرێنی وەك گۆڕاوی پێشبینیکراو (ANOVA)

ژ

گۆڕاوی

پێشبینیکار

گۆڕاوی پێشبینیکراو

شێواز

Model

کۆی دوجاکان

Sum of Squares

نمرەی ئازاد

Df

دوجای ناوەند

Mean Square

بەهای (F)

ئاستی بەڵگەداری

Sig

1

بیرکردنەوەی ئەرێنی

ڕێزگرتن لە بەرامبەر

Regression

13781.865

1

13781.865

155.926

.000b

Residual

8661.925

98

88.387

 

 

Total

22443.790

99

 

 

 

    


لێرەدا ئەم ئەنجامە دەریدەخات گۆڕاوی پێشبینیکار پێشبینیی گۆڕاوی پێشبینیکراو دەکات و بەڵگەداری ئامارییە.

     لە خشتەی (هاوکۆلکەکان) پێمان دەڵێت چۆن بیرکردنەوەی ئەرێنی پێشبینییەکی بەرزی ڕێزگرتن لە بەرامبەر دەکات، کە قەبارەی کاریگەرییەکەی ((Beta بەهاکەی (0.784) بو بە بەڵگەداری ئاماریی لە ئاستی (0.000)، کە ئەمانەش دەریدەخەن بەشدارییەکی بەرچاو لە شێوازەکەدا دەکات. لە کۆتاییدا دەتوانین یاسایەکی ئاماری بەکاربهێنین کە ڕێگەمان پێدەدات بۆ پێشبینیکردنی بەهای گۆڕاوی پێشبینیکراو لەسەر بنەمای گۆڕاوی پێشبینیکار، کە پێی دەوترێت هاوکێشەی پێشبینی: y=B0+B1x 4) Glasserman, 2001,). وەك لە خشتەی(18) ڕونکراوەتەوە.


خشتەی (18) دەرخستنی هاوکۆلکەکان  (Coefficients)

 

شێواز

هاوکۆلکە ستاندارنەکراوەکان

هاوکۆلکە ستاندارکراوەکان

)Tبەهای (

ئاستی بەڵگەداری

Sig

 

 

بەهای B))

هەڵەی ستاندارکراو

   بەهای  ((Beta

 

1

(Constant)جێگیر

7.423

6.077

 

1.222

.225

بیرکردنەوەی ئەرێنی

.914

.073

.784

12.487

.000

 


       (بیرکردنەوەی ئەرێنی =7.423+.914x((ڕێزگرتن لەبەرامبەر)y ، واتا هەر گۆڕانکارییەك لە بیرکردنەوەی ئەرێنی ڕوبدات ڕێزگرتن لەبەرامبەر بە بڕی (.914) زیاد دەکات، واتە تاوەکو بیرکردنەوەی ئەرێنی تاك زیاد بکات ڕەنگدانەوەی لەسەر ڕێزگرتن لە بەرامبەر زیاتردەبێت.

گۆڕاوی بیرکردنەوەی ئەرێنی پێشبینیکار بو بۆ گۆڕاوی ڕێزگرتن لەبەرامبەر ، چونکە هاوکۆلکەی بێتای ستاندارکراو بەراوردکردنی بەهێزی کاریگەریی گۆڕاوی پێشبینیکار بۆ گۆڕاوی پێشبینیکراوە، بەها نمونەیییەکەی (1)ە. هەرچەندە بەهای (Beta) گەورەتر بێت کاریگەرییەکەی بەهێزترە(Deviant, 2021, 1) . وەك لە خشتەی (19) ڕونکراوەتەوە.


خشتەی (19) خستنەڕوی گۆڕاوی پێشبینیکارو پێشبینیکراو

گۆڕاوی پێشبینیکار

گۆڕاوی پێشبینیکراو

بەهای پەیوەندی(ر)

ڕێژەی جیاوازی ڕونکردنەوە

 

هاوکۆلکەی بێتای ستاندارکراو

(Beta)

ئاستی بەڵگەداری

Sig

 

بیرکردنەوەی ئەرێنی

ڕێزگرتن لەبەرامبەر

 

0.784a

 

0.610     

0.784

0.001

                                                                                            


6.4. دۆزینەوەی پەیوەندی لە نێوان بیرکردنەوەی ئەرێنیی و ڕێزگرتن لە بەرامبەر:

      بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە توێژەران دوای کۆکردنەوەی داتاکان ئامرازی ئاماری Person Correlation Coefficient) ) هاوکۆلکەی پەیوەندی  پیرسنی  بەکارهێنا، چونکە داتاکەمان لە جۆری ڕاستەوخۆیە(parametric) (47Rebekic et al, 2015,). بۆ دۆزینەوەی پەیوەندی نێوان بیرکردنەوەی ئەرێنیی و ڕێزگرتن لە بەرامبەر، دەرکەوت پەیوەندی ئەرێیی بەڵگەداری ئاماری هەیە لە نێوانیان کە بەهای پەیوەندی پیرسن بریتیی بوو لە (0.784) لە ئاستی بەڵگەداری ئاماری (0. 000) بوو. بە شێوەیەکی گشتی نمونەی توێژینەوەکە  ئەوە ڕوندەکاتەوە کە هەرچەندی بیرکردنەوەی ئەرێنیی بەرز بێت، ڕێزگرتنی بەرامبەر زیاتردەبێت، دەرکەوت پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لەنێوان بیرکردنەوەی ئەرێنیی و ڕێزگرتن لە بەرامبەرداهەیە، هەروەك لە خشتەی (20) دا خراوەتەڕو.


 

خشتەی(20) دەرخستنی پەیوەندی لەنێوان بیرکردنەوەی ئەرێنیی و ڕێزگرتن لە بەرامبەر

ژ

گۆڕاو

ژمارەی نمونە

بەهای پەیوەندی پیرسن

ئاستی بەڵگەداری

Sig 0. 05

1.                    

بیرکردنەوەی ئەرێنیی

100

0.784a

 

0. 001

2.                    

ڕێزگرتن لە بەرامبەر

 


 بە بیروڕای توێژەران ئەم دەرئەنجامە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە هەر کاتێك ئەم پەیوەندییە زیاتربێ بیرکردنەوەکان باشتر و هەستی ڕێزگرتنی بەرامبەر زیاتر دەبێت، هەروەها گونجان لەگەڵ دەوروبەر بەتایبەتی و بارودۆخی ژیان بەگشتی باشتر دەبێت ئارەزوی خوێندن زیاتر دەبێت لە بواری ئەکادیمیییدا.  واتە تاك تا ئەرێنیی بیربكاتەوە رێزگرتنیشی بۆ بەرامبەر زیاترە بە بایەخەوە  گوێ لە بەرامبەر دەگرێت، ئەم ئاستە بەرزە لە هۆشیاریی گەیشتنە بەو ڕاستییەی كاتێك ئارامی ڕاستەقینە لەلای تاك بەدیدێت بە چاوی ڕێزو میهرەبانییەوە مامەڵە بكات لەگەڵ دەورو بەری، پێگەیاندنی هەستەكانیش بەو شێوەیە ڕێگایەكە بۆ  ڕێزگرتن لە كەسانی تر، چونكە بەم جۆرە بیركردنەوە هەلومەرجێكی دەروونی و كۆمەڵایەتی پڕ لە ئارامی بۆ خودی خۆیی و كەسانی دەوروبەری دابین دەكات. بەگوێرەی بیردۆزی ئەبراهام ماسلۆ كە باس لە پێداویستی خۆشەویستی و ڕێزگرتن دەكات مامۆستاش وەك تاكێك پێویستی بەو ڕێزو خۆشەویستییەیە جا چ ببەخشێت یان وەربگرێت، ئەمەش ڕاستیەكە بیركردنەوەكان لە ڕەفتاری تاكەكان ڕەنگ دەدەنەوە لەبەرئەوە تا بیركردنەوەی ئەرێنی زیاتر بێت دەبێتە هۆی بەرزی ڕیزگرتن لە بەرامبەر.

5. دەرئەنجام و ڕاسپاردە و پێشنیازەکان

1.5.

دەرئەنجامەکان:

دوای خستنەڕووی ئەنجامەکانی توێژینەوەکە و شیکردنەوەیان، توێژەران بەم دەرئەنجامانەی خوارەوە گەیشتن: 

            دەرکەوت ئاستی بیرکردنەوەی ئەرێنیی لای مامۆستایانی زانکۆی کۆیە لە سەرووی ئاستی ناوەندایە و جیاوازی بەڵگەداری ئاماریی لە ئاستی بیرکردنەوەی ئەرێنیی بەدیناکرێت بە گوێرەی گۆڕاوی (ڕەگەز، فاکەڵتی، پلەی زانستی ). لە هەمان كاتدا دەركەوتوە  ئاستی ڕێزگرتنی بەرامبەر لای مامۆستایانی زانکۆی کۆیە لە ئاستێکی بەرزدایە، جیاوازی بەڵگەداری ئاماریی لە ئاستی ڕێزگرتنی بەرامبەر بەدیناکرێت بە گوێرەی گۆڕاوی (ڕەگەز، فاکەڵتی، پلەی زانستی )، هەروەها دەرکەوت پەیوەندییەکی ئەرێیی بەڵگەداری ئاماری هەیە لەنێوان بیرکردنەوەی ئەرێنیی و ڕێزگرتن لە بەرامبەر، گۆڕاوی بیرکردنەوەی ئەرێنی پێشبینیکارە بو بۆ گۆڕاوی ڕێزگرتن لەبەرامبەر.

2.5.            ڕاسپاردەکان:

1.                  هەوڵدان بۆ زیاتر کاراکردنی ڕۆڵی مامۆستایان  بەکردنەوەی دەرفەت بۆ میوانداری پسپۆڕ لە پەروەردە و دەرونزانی لە هۆشیارکردنەوەو پێشکەشکردنی زانیاری بۆ زیاتر پەرەپێدانی بیرکردنەوەی ئەرینی و ڕێزگرتن لە بەرامبەرپارێزگاری کردن لەئاستەکانیان.  

2.                  سەرۆكایەتی زانكۆ ئەو گرنگی پێدانانەی بۆ مامۆستایانی زانكۆ لە بەرامبەر جێبەجێكردنی ئەركەكانیان و بەخشینی سوپاس و پێزانین زیاتر پەرە پێبدات ساڵانە بۆ هەر سمستەرێك.

3.                  وەزارەتی خوێندنی باڵا گرنگی زیاتر بدات بە پاداشتكردنی ئەو مامۆستایانەی توێژینەوە لە گۆڤارە ئاست بەرزەكان بڵاو دەكەنەوە، بۆئەوەی زیاتر بیركردنەوەکانیان بە ئەرێنیی  بمێنێتەوە  سەبارەت بە توانای خۆیان و ئەو دەزگایەی كاری تێدادەكەن.

3.5.پێشنیازەکان:

1.    ئەنجامدانی توێژینەوەیەکی هاوشێوە لەسەر نمونەیەكی گەورەتر بەجۆرێك كۆمەڵگەی توێژینەوەکە بریتی بێت لە دوو زانكۆی حكومی و دوو زانكۆی ئەهلی بەراوردی ئاستەكانیان لە زانكۆ حكومی و ئەهلییەكان بكرێت.

2.    ئەنجامدانی توێژینەوەیەکی هاوشێوە لەگەڵ گۆڕاوەکانی تری وەك: زیرەکی هەڵچوونی، گونجانی ئەکادیمیی، دەستکەوتی ئەکادیمیی.

3.    ئەنجامدانی تویژینەوەیەك لەسەر چەمكی ڕێزگرتن لای هەمان نموونە بە مەرجێك ئامرازی تێبینیكردن، یان چاوپێكەوتن بەكار بهێنرێت بۆ كۆكردنەوەی زانیارییەكان.

سەرچاوەکان

یەکەم/ سەرچاوە کوردییەکان:

بۆکانی، سابیر.(2016). میتۆدی توێژینەوەی زانستی.  چ1.  سلێمانی: چاپخانەی چوارچرا.

حمد،گوڵاڵە سلام. (2020).ئاستی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پەیوەندی بە پاڵنەری فێربوون و بیرکردنەوەی ئەرێنیییەوە لای فێرخوازانی قۆناغی ئامادەیی لە شاری کۆیە،نامەی ماستەر، بڵاوكراوە.

سعيد، بهات عبدالرزاق.(2023).  كاريگەرى بەكارهێنانى ستراتيجييەكانى(وتووێژى سوكراتى)و(كێشە بنێرە ) لەسەر بيركردنەوەى زانستى و ڕێزگرتنی بەرامبەر و ئاڕاستە بەرەو وانەى گفتوگۆی ئەكاديمی لاخوێندكارانى زانكۆی كۆيە، تێزی دكتۆرا، بڵاوكراوە.

قادر،رەمەزان حەمەد امین.(2016).  پێوانە و هەڵسەنگاندنی پەروەردەیی. چ١، سلێمانی: چاپخانەی چوارچرا.

دووەم/ سەرچاوە عەرەبییەکان:

ابراهيم، عبدالستار.(1985). الانسان وعلم النفس، سلسلة عالم المعرفة،الكويت.

ابراهیم،عبد الستار.(2010).  العیلاج النفسي السلوكي المعرفي الحديث أساليبة وميادين تطبيقاته.  

أبو زيد، مدحت عبد الحميد.(2016). العلاج النفسي وتطبيقاته الجماعية العلاج بضبط

ابوزوید، مرجان.(2016).  احترام وتعریفهە _ مقالة اكادیمیة.

أسلیم، یوسف فهمی.(2017). التفکیر الاجابی وعالقتە بالتنضیم الانفعالی لدی عینە من خریجی الجامعات الفلسطینة.  جامعة الاسلامیة-غزة،کلیة  التربیة، رسالة ماجستر منشورة.

بخش، أميرة طو. (2016). جودة الحياة وعیلاقته  بمفهوم الذات لدى المعاقين بصريا والعاديين بالمملكة العربية السعودية. ریسالة ماجستير، جامعة ام  القري.  السعودية.

التحسین،طارق.(2023). أهمية الاحترام المتبادل في تطوير العلاقات.

عيسى, طلعت, شلط, & أيوب. (2022). توظيف المواقع الإخبارية الفلسطينية للإنفوجرافيك في نشر المعلومات حول جائحة كورونا: دراسة تحليلية مقارنة. مجلة الحكمة للدراسات الاعلامية والإتصالية10(3), 67-102.

جابر،الاء.(2018). کیف أجعل تفکیري إیجابي.

حجازي، مصطفی.(2012). إطلاق طاقات الحیاة - قراءات فی علم النفس الایجابی، لبنان: التنویر

حنان، عبد العزیز.(2012)نمط التفکیر و عالقتە بتقدٌر الذات.  جامعة أبیی بکر بلقاید تلمسان، کلٌیة

خلیل، ولاء حسین حسن .(2012).  الخصائص المعرفیة و النفسیة الفارقة للطالب المراهقین ذوی التفکیر الایجابی و  التفکیر السلبی،جامعة القاهرة، معهد الدراسات والبحوث التربویة، رسالة ماجستر منشورة .

الرقیب، سعید بن صالح.(2008).  أسس التفکیر الاجابی و تطبیقاتە تجاە الذات و المجتمع فی ضوء السنة النبویة.  بحث علمی محکم و منشور، جامعة الباحة، کلٌیة التربیة.

الزهراني، خلود جعري ضيف الله.(2020). تفكير اجابي وعلاقته نحو المستقبل لدى طلبات مرحلة الثانوية،محافظة المندق, رسالة ماجستر منشورة.

ظاظا، محید.(2010).علم النفس التربوي النظریة و التطبیق،عمان: داروائل للنشر و التوزیع. العلوم االجتماعیة. . القاهرة: الهيئة المصرية العامة للكتاب. للطباعة والنشر والتوزیع.

تمارا عيسى مصلح, . أ ., 2023. التفكير الإيجابي وعلاقته بالحصانة النفسية لدى طلبة الجامعات الفلسطينية. lark 16,  483–445.. https://doi.org/10.31185/lark.vol1.iss52.3369

قطامی، یوسف و قطامی نافة و مطر، جیهان و شریم، رغدة و الزعبی رفعة و مصلح، محمد حمدان حسن.(2016).  فاعلیة برنامج إرشادي لطویر مهارتً التفکیر الاجابی.

مدحت، عبدالحمید و ابو زید.(1959). عیلاج بالضبط الذات والعلاج العقلاني الانفعالي السلوكي دراسات تدخلية وبروتكولات علاجية،5ط،دار المعارف الجامعية.

النجار، یحیی و الطالع، عبد الرؤوف.(2015). التفکیر الاجابی وعیلاقتە بجودة الحیات لدي العاملین بالمإسسات الأهلیة بمحافظات غزة، مجلة جامعة النجاح لأبحاث(العلوم االنسانیة)، المجلة29  .

الهلالي،حسام محمد منشد.(2013). تفكير الاجابي وعلاقته بالاساليب مع الضغوط النفسية لدى المعلمين الجامعية، رسالة ماجستیر منشورة،

Al-BahithJournal2013, Volume 8, Issue 1, Pages 434-478 .

الوهيبي, احمد بن سالم بن سععيد(2018) قلق المستقبل المهني و عيلاقته بالانماط التفكير اجابي والسلبي لدى طلبة دبلوم التعليم العام في سلطنة العمان, جامعة نزوي, كلية علوم الاداب, رسالة ماجستير المنشورة .

سێیەم/ سەرچاوەی ئینگلیزییەکان:  

Abdul Kadir, N. B. Y., & Mohd, R. H. (2021). The 5Cs of positive youth development, purpose in life, hope, and well-being among emerging adults in Malaysia. Frontiers in psychology, 12, 641876. > accessed on 20-9-2024.

Barrett, L. F., Gross, J., Christensen, T. C., & Benvenuto, M. (2001). Knowing what you're feeling and knowing what to do about it: Mapping the relation between emotion differentiation and emotion regulation. Cognition & Emotion, 15(6), 713-724..

Buhlmann, U., Gleiß, M. J., Rupf, L., Zschenderlein, K., & Kathmann, N. (2011). Modifying emotion recognition deficits in body dysmorphic disorder: an experimental investigation. Depression and anxiety, 28(10), 924-931.

Demir, S. (2022). Comparison of normality tests in terms of sample sizes under different skewness and Kurtosis coefficients. International Journal of Assessment Tools in Education9(2), 397-409.

Deviant, S. (2021). THE PRACTICALLY CHEATING STATISTICS HANDBOOK. 4th Standardized Beta Coefficient.

Duncan, A. R., Jaini, P. A., & Hellman, C. M. (2021). Positive psychology and hope as lifestyle medicine modalities in the therapeutic encounter: a narrative review. American Journal of Lifestyle Medicine, 15(1), 6-13.

Friedman, C. (2018). RESPECT: the relationship between being respected and quality of life of disabled people. Disability Studies Quarterly38(2). 

Hatem, G., Zeidan, J., Goossens, M., & Moreira, C. (2022). Normality testing methods and the importance of skewness and kurtosis in statistical analysis. BAU Journal-Science and Technology3(2), 7.Glasserman, P. (2001). Linear Regression, Culombia Business School.

Gür, Ç., & Eser, B. (2023). Positive Thinking Practices in Schools. Problems of Education in the 21st Century81(4), 462-480.

Laham, S. M., Tam, T., Lalljee, M., Hewstone, M., & Voci, A. (2010). Respect for persons in the intergroup context: Self—other overlap and intergroup emotions as mediators of the impact of respect on action tendencies. Group Processes & Intergroup Relations, 13(3), 301-317.   on 10-november2021. 

Martyn Shuttleworth, Lyndsay T Wilson .(2009). Definition of Reliability from Explorable.com: https://explorable.com/definition-of-reliability. Retrieved Sep 21, 2024.

Mayseless, O., & Scharf, M. (2009, July). To respect and be respected as resourceful buffers against aggression in developmental contexts. In SecondHerzliya Symposium.accessed on 21-12-2023. 

Naseem, Z. (2012). Positive Thinking, Coping with Daily Stressors and Health: A Comparison of Male and Female Faculty Members, at University of Education (Doctoral dissertation, University of the Punjab, Lahore, Pakistan).Cuddy, Amy Presence(2015).  Bringing Your Boldest Self to Your Biggest Challenges, academic article، available through <https://hbr. org/2013/07/connect-then-lead >

Naseem, Z., & Khalid, R. (2010). Positive thinking in coping with stress and health outcomes: literature review. Journal of Research & Reflections in Education (JRRE)4(1). [Accessed 2 October 2023].

Nave, T., & Roman, A. (2018). Is positive thinking magical?. European Proceedings of Social and Behavioural Sciences, 63.. accessed on  https://scholar.google.com .

Orcan, F. (2020). Parametric or non-parametric: Skewness to test normality for mean comparison. International Journal of Assessment Tools in Education7(2), 255-265.

-Rizzolo, Mary Kay.(2018).  The Three Rs – Rights, Risk, and Respect, available through https://www. c-q-l. org/resources/newsletters/the-three-rs-rights-risk-and-respect/  on 19-december-2023. 

Rusu, P. P., & Colomeischi, A. A. (2020). Positivity ratio and well-being among teachers. The mediating role of work engagement. Frontiers in psychology11, 1608.

Shahraki, Sedigheh Khodabandeh, others.(2021). The Effect of Positive Thinking Training on Anxiety and Happiness in the Elderly: a Quasi- Experimental Study, doi. org/10. 21203/rs. 3. rs-877610/v1, available through https://www. researchsquare. com/article/rs-877610/v1.  On 8-November-2023. 

Shokrpour, N., Sheidaie, S., Amirkhani, M., Bazrafkan, L., & Modreki, A. (2021). Effect of positive thinking training on stress, anxiety, depression, and quality of life among hemodialysis patients: A randomized controlled clinical trial. Journal of education and health promotion10(1), 225..

Stanley, E. G. (1990). The Oxford English Dictionary and Supplement: the integrated edition of 1989.

Taherkhani, Z., Kaveh, M. H., Mani, A., Ghahremani, L., & Khademi, K. (2023). The effect of positive thinking on resilience and life satisfaction of older adults: A randomized controlled trial. Scientific reports, 13(1), 3478.. 

Thadchai, N., Suksawat, J., & Wongtim, S. (2018). Adaptation, Positive Thinking, and Happiness in Work Performance Affecting Preparation to Enter Elderly Social Society. Human Behavior, Development & Society, 19(4).

Thompson, C. S. (2018). The construct of ‘respect’in teacher-student relationships: Exploring dimensions of ethics of care and sustainable development. Journal of Leadership Education, 17(3), 42-60.


 

 

 

 

پاشكۆی (1) پێوەری بیركردنەوەی ئەرێنی بە شێوەی كۆتایی

هەرگیز وانیم

كەمجار وام

جاروبار وام

زۆرجار وام

بەردەوام وام

بڕگە

ژ

 

 

 

 

 

هیوام زۆر بە ئایندەیە .

1

 

 

 

 

 

پێشبینی دەکەم لە داهاتودا ژیانم باشتربێت.

2

 

 

 

 

 

ئەگەر شکستمهێنا دوبارە هەوڵئەدەم بۆئەوەی

سەرکەوتوبم.

3

 

 

 

 

 

ئەزمونی ژیانم بەسودن چونکە لێیانەوه فێردەبم.

4

 

 

 

 

 

ئەتوانم بەزیاتر لە ڕێگایەك گرفتەکانم چارەسەر بکەم.

5

 

 

 

 

 

سەركەوتن لە ژیان پێویستی بە هەوڵ و كۆششە.

6

 

 

 

 

 

هەوڵی ئاشکراکردنی خاڵە لاوازاکانی خۆم ئەدەم بۆئەوەی بەهێزبم.

7

 

 

 

 

 

ژیانم بەگرنگ دەزانم ئەگەرچی هەموو

ئامانجەکانیشم نەپێکم.

8

 

 

 

 

 

بەلامەوه ئاساییە کەسانێک هەبن من بەسەرنج

ڕاکێش دانەنێن.

9

 

 

 

 

 

ئەوەی لەسەرمە دەیكەم بۆئەوەی لە ژیان ڕازی بم.

10

 

 

 

 

 

کەش وهەوا هەر چۆنێکبێت پێیی بێزارنابم.

11

 

 

 

 

 

هیوام بەسەركەوتن هەیە لە كارەكانم.

12

 

 

 

 

 

پێم وایە بارودۆخەکان بەرەو چاکبون دەچن.

13

 

 

 

 

 

ڕێگەنادەم شکستەکانم لەورەم دابەزێنن.

14

 

 

 

 

 

پێم وایە دەتوام بگەم بە ئامانجەكانم .

15

 

 

 

 

 

ڕازیم لەوەی تا ئێستا بەدەستم هێناوە.

16

 

 

 

 

 

ئەگەر زۆرشتی ژیانم لەدەستبدەم دەتوانم دڵ خۆشبم.

17

 

 

 

 

 

بەهۆی بیرکردنەوەکانم سود بەکەسانی

چواردەورم دەگەیەنم.

18

 

 

 

 

 

گوێ لەخەڵكانی دەوروبەرم دەگرم و ڕایان

بەهەند وەردەگرم لە ژیانم.

19

 

 

 

 

 

بیرلەوە دەكەمەوە لە داهاتوو خزمەت بە گەل و نیشتیمان بكەم.

20

 

 

 

 

 

بە لەسەرخۆی چارەسەری گرفتەکانم دەکەم بێ هەڵچون .

21

 

 

پاشكۆی (2) پێوەری ڕیزگرتن لە بەرامبەر بەشێوەی كۆتایی

هەرگیز وانیم

كەمجار وام

جاروبار وام

زۆرجار وام

هەمیشە وام

برگە

ژ

 

 

 

 

 

لە كاتى قسەكردن بە بايەخەوە گوێ لە قسەكانى دەگرم.

1

 

 

 

 

 

سەرەراى جياوازى كەسى بەرامبەر ئامادەم هاوكارى بكەم

2

 

 

 

 

 

هەرچەند بۆچوونەكانى بەرامبەرم بێ بنەما بن گاڵتەيان پێناكەم.

3

 

 

 

 

 

كە گفتوگۆ لەگەڵ بەرامبەر دەكەم بەرپرس دەبم لە وتەكانم

4

 

 

 

 

 

لەكاتی گفتوگۆدا وتەكان بەكەسی بەرامبەر نابڕم.

5

 

 

 

 

 

لە كاتى گفتوگۆكان دوور دەكەومەوە لەبەكارهێنانى وشەى نەشياو.

6

 

 

 

 

 

ئەو ڕەفتارانە ناكەم كە هەستی بەرامبەر بریندار دەكات

7

 

 

 

 

 

بە ڕیزەوە پرسیارەكانم ئاڕاستەی بەرامبەر دەكەم

8

 

 

 

 

 

بە لامەوە گرنگە كەسى بەرامبەر سەرەرای جياوازى بۆچوونەكانى لە گفتوگۆكەدا دڵى خۆش بێت.

9

 

 

 

 

 

ڕەخنەناگرم لەسەر شێوازی قسەكردنی بەرامبەرەكەم

10

 

 

 

 

 

لە كاتى گفتوگۆكاندا بتوانم متمانە دروست بكەم لەگەڵ بەرامبەرم.

11

 

 

 

 

 

كاتێك بەرامبەرەكەم قسەدەكات من بێدەنگ دەبم تا تەواو دەبێت .

12

 

 

 

 

 

لەكاتی گفتوگۆدا ڕێز لە بەرامبەر دەگرم ئەگەر هەر ڕەگەزێك بێت

13

 

 

 

 

 

لەكاتی گفتوگۆدا هەوڵدەدەم پێگەی كۆمەڵایەتی دەورو بەر بپارێزم

14

 

 

 

 

 

بە لامەوە گرنگە كە گفتوگۆكانم لە گەڵ كەسانى تر بە ئارامى بەڕێوە بچێت

15

 

 

 

 

 

بە لووت بەرزییەوە گفتوگۆ لەگەڵ كەسی بەرامبەر ناكەم

16

 

 

 

 

 

سيماى كەسى بەرامبەر هەر جۆرێك بێت جێگاى رێزمە

17

 

 

 

 

 

لە گفتوگۆكانمدا لەگەڵ كەسی بەرامبەر ڕیز لە شێوەزاری دەگرم

18

 

 

 

 

 

بيروڕاى بەرامبەر هەر چۆنێك بێت و بە چ شێوازێك دەریببرێت رێزى لێ دەگرم.

19

 

 

 

 

 

لە گفتوگۆكان ئامادەم كاتى زياتر بە كەسى بەرامبەر بدەم بۆ ڕونكردنەوەى بۆچوونەكانى.

20

 

 

 

 

التفكير الإيجابي، عيلاقة بالتقدير المقابل لدى المدريسين  في جامعة كوية

الملخص:  

هدفت هذه الدراسة إلى معرفة مستوى التفكير الإيجابي واحترام الآخرين بشكل عام لدی عينة الدراسة وكذلك الكشف عن مستوى كل من هذه المتغيرات وفقاً للمتغيرات الديموغرافية (الجنس، الكلية، اللقب العلمية). وكذلك إيجاد علاقة بين التفكير الإيجابي واحترام الآخرين لدى عينة الدراسة. تكون مجتمع البحث من 383 معلماً و136معلمة، وتم اختيار العينة بطريقة عشوائية من 100 معلم ومعلمة. وتضمنت الدراسة استخدام مقاييس التفكير الإيجابي واحترام الآخرين، وتم استخدام البرنامج الإحصائي (Spss) لعرض وتحليل البيانات، وأهم الأساليب الإحصائية المستخدمة (المتوسط، الانحراف المعياري، اختبار (ت) لعينتين مستقلتين، تحليل التباين الأحادي، الرسم البياني الطبيعي، معامل ارتباط بيرسون). وأظهرت النتائج: أن أساتذة جامعة كوية لديهم تفكير إيجابي مرتفع فوق المستوى المتوسط، ولا يوجد فرق ذو دلالة إحصائية في مستوى تفكيرهم الإيجابي وفقاً للمتغيرات (الجنس، الكلية، اللقب العلمية). إن مستوى احترام الآخرين لدى أساتذ واستاذة جامعة كويا مرتفع، ولا يوجد فروق إحصائي في مستوى احترام الآخرين وفقاً للمتغيرات (الجنس، الكلية، اللقب العلمية)، وفي ضوء النتائج تم تقديم عدة توصيات.

الكلمات المفتاحية: التفكير الإيجابي، الاحترام المقابل، المدرسين، التنبوء، الجامعة كوية.  

 

 

 

POSITIVE THINKING, RELATIONSHIP TO RESPECT TOWARD OTHERS AMONG KOYA UNIVERSITY TEACHERS

ABSTRACT:

The aim of this study is to investigate the level of positive thinking and respect for others in general among teachers of Koya University, as well as reveal the level of each of these variables according to demographic variables (gender, faculty, academic degree). It also aims at finding a relationship between positive thinking and respect for others in the study sample. The research population consisted of 383 male and 136 female teachers. The sample was randomly selected from 100 male and female teachers. The study included measures of positive thinking and respect for others used, Statistical software (SPSS) was used to present and analyze the data. the most important statistical techniques used (mean, standard deviation, T test for two independent samples, Anova, Normal, and Pearson correlation) The results showed that Koya University teachers have high positive thinking above the average level, there is no statistically significant difference in their level of positive thinking according to the variables (gender, faculty, academic degree). The level of respect for others among teachers of Koya University is high and there is no statistically difference in the level of respect for others according to the variables (gender, faculty, academic degree). In light of the results, several recommendations were made.

KEYWORDS: Positive Thinking, Respect Toward Others, Teacher, Prediction, Koya University.



* الباحث المسؤل.

This is an open access under a CC BY-NC-SA 4.0 license (https://creativecommons.org/licenses/by-nc-sa/4.0/)

[1] ناوەندی گۆڕانی تۆمار بۆ پێوەرەکان دەرهێنرا لە ڕێگەی یاسای: ناوەندی گۆڕانی تۆمار = ناوەند ÷ ژمارەی بڕگە(82. 01÷ 21 = 3. 90).