مۆدێرنیزم و نووسینەوەی میژووی ساسانی پڕۆژە ئاودێریەکانی ساسانی وەک بەشێک لە پەیوەندیەکانی دەسەڵات و سەرچاوەکانی ئاو لە ژێر ڕۆشنای تیوری ویتفۆگل

بۆتان توفیق مغدید 1* و عمر  مصطفى عالى 2

1 بەشی مێژوو، فاکەڵتی ئاداب، زانکۆی سۆران- هەرێمی کوردستان-عێراق. (botan.maghdid@soran.edu.iq)

2 بەشی مێژوو، فاکەڵتی ئاداب، زانکۆی سۆران- هەرێمی کوردستان-عێراق. (omer.ali@soran.edu.iq)

وەرگرتن: 04/2023    پەسەندکرن: 07/2023             بەلاڤکرن:  12/2023       https://doi.org/10.26436/hjuoz.2023.11.4.1217

پوختە:

   پڕۆژەی ئەم توێژینەوەیە هەڵقوڵاوی ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسی زانکۆی (Durham   University)  لە ساڵی (2011) لە ژێر ناونیشانی (Ancient Iranian Water Systems) کرا کە تێدا گفتو گو لە سەر پەیوەندی دەسەڵات و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاودێری کرا. یەکێک لە ئارگومینتەکانی کۆنفراسەکە ئەوەبوو، کە کەناڵەکانی ئاودێری لە ئێرانی کۆن لە نێوان ساڵانی (٨٠٠٠ تا ١٠٠٠ پ.ز) بەرهەمی دەسەڵاتێکی ئیمپڕیالیزم نەبووە. هەربۆیەش یەک لە ڕاسپاردەکان ئەم کونفرانسە ئەویە کە لیکۆڵینەوەی زیاتر لە سەر پەیوەندیەکانی دەسەڵات و گەشەسەندنی پرۆژە ئاودێریەکان لە ئێرانی کۆن بکرێت لە دوای ئەم سەردەمە. ئەم توێژینەوەیە، بەشێوەیەکی گشتی توێژینەوەیەکی رەخنەگرانەیە لە تیۆری، کۆمەڵگا هایدرۆلیکییەکان، کە لە لایەن کارڵ ویتفۆگل خراوەتەوە بەر باس. ئەم تیۆرە بە یەکێک لە کاڕێگەرترین تیۆرەکان سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکانی بواری پەیوەندی دەسەڵات و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاودێری. بەپی ویتفۆگل، کۆمەڵگا هایدرۆلیکییەکان ئەو کۆمەڵگایانەن کە لە ناوچە گەرم و نیمچە گەرم سەرهەلدەدن و تیایدا کشتوکاڵ پشت بە سیستەمی ئاودێری گەورە دەبەستن. بۆیە کشتوکاڵ پیویستی بە دەسەڵاتێکە، کە توانای گەشەپێدانی هەیە بە سیستەمی ئاودێری. لە ئەنجامدا، لەم کۆمەڵگایانەدا دەسەڵات و هێز لە دەستی فەرمانڕەوا و  چینیکی بیرۆکرات،  قورغ دەکرێن کە کۆنترۆڵی دابەشکردنی ئاو و سەرچاوەکان دەکەن. لە بەرامبەردا ئەم توێژینەوەی پی وای کە گرنگیدانی بنەماڵەی ساسانی بە پرۆژەکانی ئاودێری لەوە سەرچاوەی نەگرتووە بۆ کونترۆڵکردنی دەسەڵات، بەڵکو وەک ئەرکیکی دەسەڵات سەیر کراوە.

ووشە کلیلییەکان: دەولەتی ساسانی، ئاودیری ساسانی، دەسەڵات و پروژەکانی ئاودیری، کۆمەڵگا هایدرۆلیکییەکان، ویتفۆگل.


1.        پیشەکی

  ئەم توێژینەوە لە پەیوەندییەکانی نێوان دەسەڵاتی ساسانی و گەشەسەندنی پرۆژەکانی ئاودێری دەکوڵێیتەوە. سەرەڕای ئەوەی مێژوونووسان هاوڕان لە سەر ئەوەی هەر لە سەردەمی بابلیەکانەوە پرۆژە ئاودێرەکان لە ناوچەکانی عێراق و ئێرانی کۆندا بەرەبەرە گەشەیان کردووە، بەڵام بەشێکی زۆر لە مێژوونوسان لە سەرە بنەما شوێنەوارەکان هاوڕان لە گەل ئادەمز کە دەڵێت پرۆژە ئاودێرییەکان گەیشتنە لوتکەی پێشکەوتنیان لە سەردەمی ساسانیدا (Adams 1981, 290). ئەمە پاڵەنەرێک بووە، بۆ مێژوونووسان کە لە هۆکاری ئەم گەشەسەندنە بکۆڵێنەوە. بەڵام وەک (Dewey 1922 )، دەڵێ (مرۆڤ بەرهەمی ژینگەکەیەتی)، بۆیە لێکۆڵەرە مێژوونووسەکان، بەدر نین لە کاریگەریە کۆمەڵایەتیەکانی سەردەمی خۆیان، بگرە زۆربەی کات بەرهەمی کۆمەڵگایەکی دیاریکراون، کە بە ئاگای و نا ئاگای کاریگەری بە جیدەهیڵی لە نووسینەکانیان. ئەم کاریگەریە زۆر بە زەقی ڕەنگی داوەتەوە لە سەر نووسینە مێژووییەکانی ڕۆژئاوایەکاندا، کە کەوتوونەتە ژێر کاریگەری تیورەکانی سەردەمی خۆیان، بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتناسی، کە یەک لە بنەماکانی، باوەڕ بوونە بە وەی دەسەڵات لە ڕۆژهەڵات قۆرغ کاریە، بە هۆکاری جیاجیا ئەم ناوچەیە ناتوانیت لەم قورغکاریە دەربچێت (Said 1978). دیارە تیۆری کۆمەڵگا هایدرولیکیەکانی ویتفۆگل بەشێکە لەم تێ گەیشتنە گشت گیرە، کە پێی وا یە لە بەر ئەوەی کشتوکاڵ و جوتیار ناتوانێت گەشە بە کشتوکاڵ بدەن بە بێ بوونی پرۆژەی ئاودێری گەورەو، ئەوا دەسەڵات لە ڕۆژهەڵات سیستەمەکانی ئاودێری کۆنترۆڵ کردووە و وەک ئامرازیێ بەکاری هێناوە بۆ قورغکردنی دەسەڵات.

 لە بەرامبەردا ئەم توێژینەوەیە پێی وایە، سەرەڕای ئاڵۆزی پەیوەندیەكانی نێوان دەسەڵات و سیستەمی ئاودێری ساسانی، تیۆری کۆمەڵگا هایدرۆلیکەکان جیاوازی کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئابووری لە نیوان کۆمەڵگایە جیاوازەکان، کە سیستەمەکانی ئاودێری تێیدا گەشەدەکەن پشتگوێ خستووە. بۆیە ئەم توێژینەوە پێی وایە کە ئەم تیورە، بەرهەمی هزری مودیرنەتی ئەوروپی سەپاندوە بەسەر مێژووی ڕۆژهەڵات، کە ئێرانی کۆن بەشێکی هەرەگرنگی ناوچەکەیە، کە تێیدا تێروانینە پێشوەختەکان بەسەر مێژوو دەسەپێنن، ناتوانێت جیاوازیە ڕامیاریەکان، کۆمەڵایەتیەکان، هەروەها ئابووریەکان لە بەرچاو بگرێت.

 ئاوو بەڕێوەبردنی سەرچەوکانی، وەک ئامرزێک بەکار نەهاتووە بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی دەسەڵات لە دەوڵەتی ساسانی. بە پێچەوانەوە تێڕوانینی ساسانیەکان بۆ بەرێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو هەڵقوڵاوی بارودوخی سیاسی، ئاینی، کۆمەڵایەتی، هەروەها ئابووری بووە، کە تێیدا سەرپەرشتیکردن و گەشەپێدانی سەرچاوەکانی ئاودێری بە گشتی وەک ئەرکیکی دەسەڵات سەیر کراوە، نەک وەک ئامرازێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دەسەڵات سەیر کرابیت.

   ساسانیەکان کە بانگەشەی ڕەچەڵەکی ئاری خۆیان دەکرد و وەک میراتگری بنەماڵە دەسەڵاتدارەکانی ئێرانی پێیش خۆیان دەناساند، بەتایبەتی ئەخمینیەکان (٥٥٠-٣٣١ پ.ز). هەروەها هاتنیان لە بنەماڵەیەکی ئاینی زەردەشتی بەپیرۆزیەوە سەیری ئاویان کردوە کە ئاینی زەردەشتی١ وەک یەکێک لە توخمە پیرۆزەکانی سەیری کردوە.  جگە لەم پاڵنەرانەی سەرەوە، پاڵنەری کۆمەڵایەتی و ئابووریش هەبوون کە وای لە ساسانیەکان کردووە گرنگی بە گەشەپێدانی سەرچاوەکانی ئاو بدەن. هەر بۆیەش دەبینین گەشەسەندی پروژەکانی ئاودێری، گەشەکردنی کشتوکاڵ، دروستکردنی و گەشەکردنی شاری گەورە، هەموو ئەوانە هۆکار بوون بۆ ساسانیەکان کە بتوانن داهاتیکی زیاتر لە ڕێگای باجەوە وەدەست بخەن و بتوانن هەم سەقامگیری ناوخو و هەم بتوانن بەرگری لە سنورەکانیان بکەن لە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات. 

لە کۆتاییدا، ئەم توێژینەوە باس لەوە دەکات کە تیۆرەی کۆمەڵگا هایدرۆلیکەکان بەرهەمی مودێرنەتی ئەوروپێیە، جیاوازی و جۆراوجۆری کۆمەڵایەتی، ئابووری، سیاسی پشت گوێ دەخات کە سیستمەکانی ئاودێری تێیدا کار دەکەن. لە جیاتی ئەوە تێڕوانینێکی (Eurocentrism) بە سەر مێژوو دەسەپێنێت کە ناتوانێ لێکۆڵینەوە بکات لە  پەیوەندی ئاڵۆز لە نێوان دەسەڵات و سیستەمی ئاودێری دەوڵەتی ساسانی. هەر بۆیەش ئەم توێژینەوە پشت بە ڕێبازێکی ڕەخنەگرانە بە پشتبەستن بە دەق و شوێنەواری ساسانیەکان، کە پێچەوانەی ئەم تیۆرەمان بۆ دەردەخات.

2.        پسیارەکانی توێژینەوە

ئایە سەرچاوەکانی ئاو لە دەوڵەتی ساسانی چی بوون، ئەم پڕۆژانە چین کە ساسانیەکان دروستیان کردوون، ئەم پڕۆژانە چەند گەورە بوون، کێ سەرپەرشتی ئەم پڕۆژانەی دەکرد، ئایە مافی خاوەنداریەتی تەنها بۆ دەوڵەت دەگەڕاوە، یان کەسانی تر هەبوون کە دەسەڵاتیان بەسەر ئاو هەبووە، وە لە سەرو هەمووشیان، ئایە پڕۆژە ئاودێریەکان ئامرازیک بوون بۆ قورغ کردنی دەسەڵات، یان  سەرچاوەی دەسەڵات بوون یان گرنگیدان و گەشەپێیکردنی پڕۆژە ئاودێریەکان وەک ئەرکیکی رامیاری، ئایینی، کۆمەڵایەتی و ئابووری تەمەشاکراوە لە لایەن بنەماڵەی ساسانیەکان ؟

3.        توێژینەوەکانی پێیشو

  ئیمپراتۆریەتی ساسانی بە سیستەمی ئاودێریی پێشکەوتوو ناسراو بوو، کە گەشەی کشتوکاڵ و گەشەسەندنی ناوەندە شارستانییەکانی لە ناوچە وشکەکانی ئیمپراتۆریەتێدا بەدوای خویدا هێنا. دروستکردن و پاراستنی ئەم سیستمە ئاودێرییە ڕۆڵێکی بەرچاوی بینی لە پێکهێنانی پەیوەندییەکانی دەسەڵات لەم ئیمپراتۆریەتێدا، چونکە کۆنترۆڵکردنی سەرچاوەکانی ئاو لە نزیکەوە پەیوەندوی بە دەسەڵاتی سیاسی و ئابووری هەبووە هەرچۆنێک بێت ئەم گرنگیە لە نوسیینی مێژووی ساسانییدا ڕەنگی نەداوەتەوە، بەتایبەتی لە پەیوەندیەکانی هێز(دەسەڵات) و ئاو (سەرپەرشتیکردنی سەرچاوەکانی ئاو).

لێکۆڵینەوەكانی سەرەتای سەدەی بیست زور گرنگیان نەداوە بە پەیوەندیاکانی نێوان دەسەڵات و سەرپەرستیکردنی سەرچاوەکانی ئاو. یەکیک لە گرنگترین لێکۆڵینەوەکانی ئەوسەردەمە مێژووی ئێران سەردەمی ساسانی ئارثەر کریستنسن کە لە سالی ١٩٣٦ چاپکراو.  کریستنسن سیستەمی ئاودێری ساسانی بە "دەستکەوتێکی گرنگی" گەشەی کشتوکاڵ لە سەردەمی ساسانی باس کردووە، بەڵام کریستینسین پەیوەندییەکانی نێوان دەسەڵات و سیستەمی ئاودێری فەرامۆش کردووە (١٩٥٧).

 توێژینەوەکانی دواتر وەک (Ghirshman 1978 (Frye 1984) و (Wiesehöfer 2001) زۆر بە وردی لە مێژووی ئێرانی کۆنیان کۆلیوەتەوە، وە بەشێکیان بۆ مێژووی ساسانی تەرخانکردوە. هەرچۆنێک بێت، ئەم سێ مێژوونوسە زۆر هاوشێوەن. هەرسێکیان لە مێژووی ئێرانی سەردەمی ئەخمینی دەستیان پێ کردووە کە زۆر بەی کات لە دەوری کاراکتەری پاشاکاندا مێژوەکەیان دارشتووە. مێژوو لێرەدا لەدەوری یەک کەسدا بنیات دەنێت و گرنگییەکی زۆری بەکەلتور و کۆمەڵگەی مێژووی کۆنی ئێران نەداوە. جگە لە دووانی یەکەم، ویسهوفەر، گرنگی بە کۆمەڵگا و مێژووی ئابووری ساسانیان تا ڕادەیەک داوە، بەڵام دووبارە نەیتوانیوە لەم ڕیبازە دەرنەچوە کە بتوانی پەیوەندی دەسەڵات و کایەکانی تری کۆمەڵگای ساسانی بکۆڵیتەوە. ئەوەوی جێگای تێڕامانە، هەردوو زانکۆی بەناوبانگی بەریتانی: کامبریج   و ئۆکسفۆرد دوو پەرتوکی گشتگیریان دەرکردووە سەبارەت بە ئێران (The Cambridge History of Iran 1968-1989 ) و (The Oxford Handbook Of Ancient Iran 2013) بەڵام بە شێوەیەکی ڕیژەیی ڕێچکەی پەرتوکەکانی پێشوتریان گرتۆتەبەر، لە گەڵ جیاوازیەکی کەم لە نێوانیادا، کە تایبەتن بە مێژووی کۆنی ئێران تا هاتنی ئیسلام.

  لەم دواییەدا ژمارەیەک لە توێژینەوە گرنگیان بە سیستەمی ئابووری و ئاودێری ساسانی داوە یەکێک لە توێژینەوە گرنگەکان بریتییە لە سیستەمی ئاودێری ساسانیان کتێبی (Sasanian Persia: The Rise and Fall of an Empire 2009) کە لەلایەن مێژوونوسی ئەمریکی بەڕەچەڵەک ئێرانی (Touraj Daryaee) دەرچووە. دەریایی باس لەوە دەکات کە سیستەمی ئاودێری بۆ گەشەپێدانی دامەزراوە بیرۆکراسییەکان لە ئیمپراتۆریەتێدا زۆر گرنگ بووە، چونکە دروستکردن و پاراستنی ئەو سیستەمە پێویستی بە هەماهەنگی و ڕێکخستنی فراوان بوو، ئەو تێبینی دەکات کە نوخبەی بیرۆکراسی بەرپرس بوە لە بەڕێوەبردنی سیستەمی ئاودێری و ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبووە لە شێوەپێدانی پێکهاتەی سیاسی و ئابووری ئیمپراتۆریەتی و یارمەتیان داوە بۆ بەهێزکردنی دەسەڵاتی حکومەتی ناوەند. لێرەدا نووسەر باس لەم پەیوەندی نێوان دەسەڵات و سەرپەرشتیکردنی ئاوی کردووە. بەڵام هۆکاری بنیادەکانی ئەم پەیوەندیەیەی شی نەکردوتەوە (134، 2009).

توێژەرانی تر گرنگیان داوە بە ئەم پەیوەندیە. توێژینەوەیەکی بەنرخ لە لایەن مێژوونوس (Paul English) لە ساڵی ١٩٦٨ بە ناوی ( “The Origin and Spread of Qanats in the Old World”) "بنچینە و بڵاوبوونەوەی کەناڵەکان لە جیهانی کۆندا". ئەم لێکۆڵینەوەیە سەرەڕای گرنگیەکەی، بەڵام زیاتر لە وەسف دەچیت نەک شیکاری.  بۆیە توێژەر نەیتوانیوە بچێتە ناو پەیوەندی هێز و ئاوەوە.  توێژینەوەیەک تر لە ساڵی ١٩٧٤ کە لە پەیوەندی نێوان هێز و سیستەمی ئاودێری ساسانیان لە لایەن (James Neely) بە ناونیشانی (Sassanian and early Islamic water-control and irrigation systems on the Deh Luran plain, Iran). نووسەر لەم تویژینەوەی ئەنجامی هەڵکۆڵینی شوێنەواری لە ئێران لە دەشتی (The Deh Luran) باشووری ڕۆژئاوی ئێران لەلایەن زانکۆی (Rice University) سپۆنسەر کراوە بڵاوکردەوە. نیلی زیاتر ئەنجامی ئەولیکولینەوانەی دەرخستوە کە لە ئەنجامی کنە و پشکینینەکانیان بەدەست کەوتووە، لە نێوان ساڵانی (1968-69)، تیایدا جەختی لە سەر کاڕێگەری سیستەمی ئاودێری ساسانیەکان لەسەر پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی ئیمپراتۆریەتی کردووە. بۆ نموونە باس لەوە دەکات کە چۆن سیستەمی ئاودێری ڕۆڵی گێراوە لە زیادکردنی توانای بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی و پەرەپێدانی زیادکردنی تۆڕە بازرگانییەکان (٣٩، ١٩٧٤). نووسەر تێبینی ئەوە کردوە کە سیستەمی ئاودێری لە نزیکەوە بە شێوازەکانی نایەکسانی کۆمەڵایەتی و بە هەل وەرگرتنی ئابووریەوە بەستراوەتەوە، چونکە کۆنتڕۆڵکردنی سەرچاوەکانی ئاو لە دەستی نوخبە بەهێزەکاندا کۆدەکاتەوە (٣٩-٤٠، ١٩٧٤). یەکێکی تر لە توێژینەوەکان کە توانیویەتی بە تێر و تەسەل باس لە پەیوەندیەکانی دەسەڵات و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو بخاتە ڕوو ئەویش (Majid Khaneiki 2020) بە ناونیشانی (Cultural Dynamics of Water in Iranian Civilization). ئەم توێژەرە توانیویەتی زۆر بە قووڵی باسی پەیوەندی نیوان دەسەڵات و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو بکات لە سەردەمی ساسانی. کە پێی وایە، پاشاکانی ساسانی زۆر بە ئاگایەوە سەیری سیستەمی ئاودێریان کردووە، وەک بەشێکی سەرەکی بۆ داهات دەوڵەتی ساسانی و لە ڕێگەی ئەویشەوە دەستگرتن بە دەسەڵاتەوە. بەڵام (Khaneiki) ڕوانگەیەکی تاک لایەنانەی ئابووری سەیر بابەتەکەی کردە، بۆیە بە فەرامۆشکردنی لایەنی ئایینی و کۆمەڵایەتی و یاسایی، ئارگومینتەکەی ناتوانیت خۆی بگرێت بەرامبەر بەڵگەکان کە بەردەستن لەم بوارانەی سەرەوە، کە ئەم توێژینەوەیە پشتی پێی بەستوون.

بە گشتی هەموو ئەم توێژینەوان باسی گەشەسەندنی سیستەمی ئاودێری ساسانیان کردووە. و چون ئەم گەشەیە یارمەتیدەر بووە بۆ گەشەسەندنی کشتوکاڵ و زیاد کردنی باج لە دەوڵەتی ساسانی کە لە کۆتاییدا یارمەتی دەری دەسەڵاتی ساسانی بووە بۆ ئەوەی بتوانی زیاتر لە چوار سەدە فەرمانڕەوایی ئێران و ناوچەکانی دەوروبەری بکات. بەڵام هیچ کام لە توێژینەوانە نەی توانیوە بە تەواوی وەڵامی ئەوە بداتەوە کە ئایە دەسەڵاتی ساسانی سیستەمی ئاودێری وەک ئامرازێک بەکارهێناوە بۆ قورغکردنی دەسەڵات یان گرینگیدانی ساسانیەکان بە پرۆژە ئاودێرییەکان بۆتە ڕێگر لە گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی، وەک ئەوەی تیۆری کۆمەڵگا هایدرۆلیکەکانی مێژوونووس کارڵ ویتفۆگل باسی لێوە کردووە. لە بەرامبەردا ئەم توێژینەوە پێی وایە کە پێیەوەندیەکانی نێوان دەسەڵات و گەشەسەندنی سیستەمی ئاودێری ساسانی پەیوەندیەکی ئالوزە و فاکتەرێکی گرنگ بووە لە پێکهێنانی پەیوەندییەکانی دەسەڵات لە ئیمپراتۆریەتی ساسانی. وە پەیوەندی بە گشت کایەکانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانەوە هەبووە. بۆیە وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانەی سەرەوە و لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر سیستەمی ئاودێری و کاڕێگەریەکانی لەسەر مێژووی ئیمپراتۆریەتی ساسانیدان ڕێگە خۆشکەر دەبیت بۆ تێگەیشتنی زیاتر و باشتر بۆ کۆی مێژووی ساسانی.

4.        چوارچێوەی تیۆر

  ئەم توێژینەوەیەکی رەخنەگرانە لە پەیوەندیەکانی نێوان دەسەڵات و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو لە ژێر تێروانینەکانی مێژوونوس کارل ئۆگۆست ویتفۆگڵ کە لە کتێبەکەی  خۆیدا بە ناوی (Oriental Despotism: A Comparative Study of Total Power) [ئیستیبدادی ڕۆژهەڵاتی: لێکۆڵینەوەیەکی بەراوردکاری لە دەسەڵاتی رەها] لە ساڵی١٩٥٧ باسی لەو پەیەوەندیە کردوە.  کە تێیدا هاتووە چۆن لە "کۆمەڵگایەکی هایدرۆلیکیەکانەوە، بەڕێوەبردنی ئاو وەک ئامرازێک بەکارهاتوە بۆ کۆنترۆلی دەسەڵات. ئەم تویژینەوەیە پشت بە سەرچاوەکانی ساسانی دەبەستیت بە تایبەتی باشماوە شوێنەوەریەکان وەک نقشەکانی ساسانی لە ناچەی فارس، بە تایبەتی نەخشی ڕۆستم. هەروەها دەقە ساسانیەکان کە لە لایەن میژوونوسی موسلمانەکانەوە باسکراوە. هەروەها دەقە ئاینیە زەردەشتی کە گرنگی تایبەتیان بە بابەتەکانی ئاو داوە.

بۆ ئەوی بتوانین بە زانستیانە ڕەخنە لە تیۆری ویتفۆگل بگرین پێمان باشە زۆر بە کورتی گرنگترین بنەماکان ئەم تیرۆرە بخەینە ڕوو.

کۆمەڵگا هایدرۆلیکەکان بۆ یەکەم جار لەلایەن مێژووناس و کۆمەڵناسی ئەڵمانی-ئەمریکی کارڵ ویتفۆگلە٢،. بە پێی ویتفۆگل، کۆمەڵگا هایدرۆلیکییەکان بەو کۆمەڵگایانە دەوتریت کە تێدا کشتوکاڵەکەی لە ناوچە وشک یان نیمچە وشک پشت دەبەستێت بە بەکارهێنانی ئاوی سەرزەوی بۆ ئاودێری و کۆنتڕۆڵکردنی لافاو.

  ویتفۆگل پێی وایە هەرچەندە بەکارهێنان و کۆنتڕۆڵکردنی سەرچاوە ئاوییەکان زۆر گرنگە بۆ پەرەسەندن و گەشەسەندنی سیستەمی ئاودێری فراوان و گەشەکردنی کشتوکاڵ، بەڵام لە بەرامبەردا دەبیتە هۆکارێک بۆ دروست بوون و گەشەسەندنی دەوڵەتە تۆتالیتاری کە تێدا کایە سیاسی و ئابووریەکان و کۆمەڵایەتیەکان تا ڕادەیەکی زۆر قۆرغ دەکرێت لە لایەن خودی دەسەڵاتی ناوەندی و یان لە ڕێگای چینە ئەرستۆکراتەکان.  بە واتایەکی تر، چینی دەسەڵاتدار لە ڕێگەی بەدەستەوەگرتنی سەرچاوەکانی ئاو کە سەرچاوەی سەرەکی کشتوکاڵە و ئەوەش بژێوی سەرکی داهات و ژیانی دانیشتوانە، ڕێگری لە هەر گۆڕانکاریەکی سیاسی- ئابووری و کۆمەڵایەتی دەکەن ( Stroshane 1988,125).

  ویتفۆگل لە چەندین ڕووەوە تایبەتمەندی شارستانیەتە هایدرۆلیکیەکانی دەستنیشان کردوە:

·           لە ڕووی ئابووری، پشتبەستن بە کشتوکاڵی ئاودێری: کشتوکاڵی ئاودێری شێوازی سەرەکی بەرهەمهێنانی خۆراک بوو لە کۆمەڵگا هایدرۆلیکیەکان وە گەشەسەندنی کشتوکاڵ، پشت بە کارای گەشەپێدان و بەڕێوەبردنی پروژەکانی ئاودێری دەبەستێت.

·           لە ڕووی رامیاری، دەستەڵاتێکی ناوەندی (Centralised) کە دەسەڵاتی ڕاستەوخۆی بەسەر هەموو ناوچەکانی وڵات دەسەپێنێ.

·           ئیدارەی بیرۆکراسی: بیرۆکراسییەت و چینی بیرۆکراسی دەبیتە سەرچاوی سەرەکی بەڕێوەبردنی سیستەمی ئاودێری. ئەم بیرۆکراسییە زۆربەی کات تەواو گرێدراوی دەسەڵاتی ناوەندی بووە.

·           لە ڕووی کۆمەڵایەتیەوە، چینیکی ئەرستوکرات دروست دەکات، کە سەرپەریشتی سەرچاوەکانی ئاودێری دەکەن، وە زۆرجار بیرۆکراسی بەکار هاتووە بۆ پاراستنی ئەم دەسەڵاتە (Wittfogel 1967 [1957]).

ویتفۆگل باسی لە هەندیک خەسلەتەکانی کۆمەڵگە سەرکوتکاری ڕۆژهەڵاتی کردوە کە تا ڕادەیەک نزیکن لە مێژوو سیاسی ساسانی.

یەکەم: لە ڕێگەی کۆکردنەوەی دانیشتوانێکی زۆر لە ناوچەیەکی دیاری کراو، بە تایبەتی دروستکردنی شاری نوێ کە توانای دابینکردنی سیستەمی ئاودێری ئاسانتر دەکات بۆ دەستەبەرکردن.

دووەم: لە ڕێگەی کەڵەکەبوونی هێزەوە لە لایەن دەسەڵاتەوە سەرچاوەی گرتوە لەو ڕۆڵە گرنگەیەی دەیبینی لە سەرپەرشتیکردنی سەرچاوەکانی ئاو لە سیستەمەکانی بەرهەمهێناندا (ویتفۆگل).

سێیەم: زۆرێک لە ئەفسانە ڕۆژهەڵاتیەکان کە باس لە گرنگی ڕۆڵی دامەزراندنی بنەماڵەکان و فەرمانڕەواکان دەکەن یان دووبارە ڕێکخستنەوەی، ئەوا سودیان لە بەرەوپێشبردنی سیستەمی ئاودێری وڵاتدا بینیوە. ویتفۆگل پێیوایە، تێروانینەکەی بێلایەنانە بۆ بابەتی سیستەمی ئاودیری لە چەندین ناوچەی جیهاندا ئەو راستیەمان بۆ دەرەدەخات کە چالاکی و لەخۆبردوی ئیمپراتۆریەتە تازە دامەزراوەکان وە بەتایبەتی پاشا نوێیەکان دەگەڕێتەوە بو ئەوەی کە ئەم پاشایانە، زۆر بە ئاگا بووینە بە خاڵە لاوازەکانی دەسەڵاتە سیاسیەکانی پێیش خۆیان کە خۆی بینیوەتەوە لە بەرەو خراپ بوونی گوزەرانی خەڵکانی ئاسایی. بۆیە ئەوان زۆر بە خێرای دەستیان کردوە بە دروستکردن و بنیاتنان و گەشەپێدانی سەرچاوە ئاودێریەکان. بەڵام ئەوان هیچ کاتیک مەبەستیان نەبووە، چاکسازییەکانیان لە بواری گەشەپێدانی سەرچاوە ئاویەکیان بگوازنەوە بۆ چاکسازی لە بوارە سیاسەکان و دارایەکان (Wittfogel 1967[1957], 172-3)

سەرەرای ئەم لێکچوونانەش، بەڵام تیۆری کۆمەڵگا هایدرۆلیکەکانی ویتفۆگل، ڕووبەڕووی چەندین رەخنە بۆتەوە.

4.1    رەخنەگرانی تیۆری کۆمەڵگا هایدرۆلیکەکانی ویتفۆگل

تیۆری کۆمەڵگا هایدرۆلیکەکانی، یتفۆگل، بەرهەمی سەردەمی مۆدێرنیەتی ئەوروپیە کە پێیوایە سروشتی شارساتنیتەکانی ڕۆژهەڵات، کۆمەڵگایەکی سەرکوتکارین. ئەم سەرکوتکاریەش زۆر جار گرێدراوە بە هۆکارە جوگرافیەکان، چونکە هەر وەک چون مێژوونوس فیرناند براودیل باسی گۆرانکاریە جوگرافیەکان کردووە کە پیوایە زۆر بە هێواشی ڕوودەدەن یاخود لە زۆر ڕوانگەوە نەگۆڕ (Braudel 1981, 21)٣، هەربۆیەش کۆمەڵگایەکان نەگۆڕن و توانیا پێیشکەوتنیان نییە. ئەگەر ئەمەش ڕاست بێت ئەوا کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵات لە ڕابردودا سەرکوتکاری بوونە، چونکە جوگرافیا تا ڕادەیەکی زۆر نەگۆڕە، بۆیە ئەم کۆمەڵگە ڕۆژهەڵاتیانە توانای دروستکردنی سیستەمی دیموکراتیان نیە لە داهاتوشدا، بە مانایەکی تر، توانای پێیشکەوتنیان نییە.

بەشیک لە مێژوونوسان، رەخەنەیان لە تیوەرەکە گرتووە بۆ نموونە: (Adam, 1960, 1969) کە لە سیستەمی ئاودێری میزۆپۆتامیای کۆڵیوەتەوە پێی وایە ئەوە دەسەڵاتە ناوندیەکان نیین کە سیستەمی ئاودێریان پێشخستووە، بەڵکو پێچەوانەکەی راستە. سیستەمی ئاودێری لە میزۆپۆتامیا بەر لە هاتنی دەسەڵاتە ناوەندیەکان (280، 1960). بەهەمان شێوە (lanning 1967, 181-2) باسی لەوە کردوە کە دەوڵەتە ناوەندیەکان سەریانهەڵداوە بەر لە سەرهەلدانی سیستەمی ئاودیری فراوان. بە مانایەکی تر دروستبوونی دەوڵەتی ناوەندی هۆکار بووە، بۆ گەشەشەندنی سیسیتەمی ئاودیری، نەک پێیچەوانەکەی. هەروەها مێژوونوس (Carneiro 1970)، گەیشتوتە هەمان دەرئەنجام، کە دەوڵەتە ناوەیدیەکان بەر لە دروست بوونی سیستەمی ئاودێری فراوان سەریان هەڵداوە. هەروەها (Leach 1959)، ئەم تێروانینەی ڕەتکردەوە، کە گەشەکردنی سیستەمی ئاودێری بچوک بکرێتەوە لە توانای جوتیار یان بنەماڵەیەک، بەڵام سیستەمی ئاودێری گەورە پێویستی بە دەستەڵاتێکی گەورە و دەرەوەی بنەماڵەیە، بۆیە دەسەڵاتە ناوەندیەکان ئەم سیستەمانەیان دروست کردوە بو بونیاد نانی دەسەڵاتێکی ناوەندی. ئەم سیستەمانە لە ماوەیەکی دوور و درێژ بەرهەم هاتوون ناکرێت یەک دەسەڵات بێت (Mitchell 1973). هەروەها چەندین توێژینەوەی رەخنەگرانە کراون سەبارەت بە تیۆری کۆمەڵگا هایدرۆلیکەکان، کە ناکرێت لیرە هەموویان شی بکرێنەوە، بۆ نموونە (Hunt 1988)، (Lees 1989)، (Carneiro 1970)، ( Worster 1988).

نکۆڵی لەوە ناکرێت کە تێبینیەکانی ویتفۆگل بە جۆرێک لە جۆرەکان ڕەنگیداوەتەوە لە مێژووی شارستانیەتیی ساسانی، بەڵام بەڵگە زۆرن، کە تیۆری ویتفۆگل دەربارەی کۆمەڵگا هایدرۆلیکییەکان ڕەت دەکەنەوە بەتایبەتی بو شارستانیەتی ساسانی.

 چونکە ئاو وەک ئامرزێک بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی دەسەڵات بەکار نەهاتوە لە دەوڵەتی ساسانی.  بەڵکو سیاسەتی ساسانیەکان هەڵقوڵاوی تیروانینی سیاسی، ئاینی، ئابووری و کۆمەڵایەتی بووە. پڕۆژەکان لە لایەن دەسەڵاتی ساسانیەکان وەک ئەرکی کارگێرەی و ئاینی پێرۆز، سەیری ئەم بابەتانەیان کردوە. ساسانیەکان کە بانگەشەی ڕەچەڵەکی ئاری خویان دەکرد و خۆیان دەبەستەوە بە بنەماڵە دەسەڵاتدارەکانی ئێرانی پێیش خۆیان، بەتایبەتی ئەخمینیەکان(٥٥٠-٣٣٠پ.ز)، هەروەها هاتنیان لە بنەماڵەیەکی ئاینی زەردەشتی کە سەیری ئاویان کردوە، وەک یەکێک لە توخمە پیرۆزەکان لە ئاینی زەردەشتی، ئەوەش هۆکاری سەرەکی بووە بۆ ئەوەی دەسەڵاتی ساسانی زۆر بە بابەتیانە و پیرۆزانە سەیری ئەم بابەتە بکەن.  لە ئەنجامدا، پڕۆژەکانی ئاودێری لە لایەن دەسەڵاتی ساسانی نەک وەک ئامرازێک بە کار نەهاتوە بۆ سەپاندنی دەسەڵات بەڵکو وەک ئەرکیکی دەسەڵات سەیر کراوە، تەنانەت زۆر نموونەمان هەیە کە ساسانیەکان ڕێگەیان داوە کە جوتیارن خۆیان کەناڵ هەڵبکەنن و تەنانەت مافی خاوەندارەتیشیان هەبووە  (مادیان هزار دادستان ١٣٩٣, ٢٠١).

5.        گەشەسەندی پروژەکانی ئاودێری لە ئێرانی کۆندا بەر لە ساسانیەکاندا

5.1    پێیشنەیەکی جوگرافی

   کەش و هەوای ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ساسانی هەمە جۆر بووە بە هۆی فراوانی سنوری جوگرافیکەیان، کە بە گشتی وشک یان نیمچە وشک بووە، لەگەڵ جیاوازییەکی بەرچاو لە پلەی گەرمی و داباریندا بەپێی ناوچەکان. بۆیە دەکرێت ئێرانی سەردەمی ساسانی بە سەر چەند ناوچەیەک دابەشبکرێت٤.

لەباشوردا ناوچەی دەوروبەری کەنداوی فارس کەش و هەوایەکی گەرم و شێداری هەیە، کە پلەی گەرمای زۆر جار لە هاویندا بەرز دەبێتەوە بۆ زیاتر لە 40 پلە. ناوچەی کەناراوەکانی دەریای قەزوین لە باکور، کەش و هەوایەکی مام ناوەندتریان هەیە لەگەڵ ئاستی بەرزی دابارین، کە بۆتە هۆکاری دروستبوونی دارستانە چڕەکان.

لە ناوچەکانی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ئێران و میزۆپۆتامیا کەش و هەوا بە هاوێن گەرم و وشکە و  زستان ساردە. بانە بەرزەکانی ئێران جیاوازیەکی زۆری هەیە لە پەلەی گەرمی لە نێوان هاوین و زستاندا. زۆر جار لە هاویندا بۆ سەڕووی 50 پلە بەرز دەبێتەوە، لە زستاندا بۆ ژێر سفر دادەبەزێت. باران بارین لە زۆربەی بەشەکانی ئەم هەرێمە نزمە و هەندێک ناوچە کەمتر لە 100 ملیمەتر باران لە ساڵێکدا دەبارێت.

چیاکانی زاگرۆس کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئێرانەوە، زیاتر لە ناوچەکانی تر بارانیان تیادا دەبارێت، کە بۆتە سەرچاوەیەکی باشی دابینکردنی ئاو بۆ ئاودێری کشتوکاڵ لە ناوچە شاخاوییەکانی ئێران، هەروەها بەربەستی سروشتی لە دژی بای بیابانی گەرم و وشک دابین دەکەن، وایان لێکردوون کە گونجاو بن بۆ بژێوی مرۆڤ و کشتوکاڵ.

  ئەم ژینگە سروشتیە، گرنگیەکی زۆری بۆ سەر گشت بوارەکانی کۆمەڵایەتی، ئابووری و رامیاری لە ئێرانی کۆندا هەبووە. تەنانەت بەشێک لە مێژوونووسان پێیان وایە، لاواز بوون و رووخانی دەوڵەتی ساسانی، دەگەرێتەوە بۆ ئەوگۆرانکاریانەی لە کەش و هەوای ئێران ڕوویدا لە سەدەی شەش و حەوتی زاینیدا (Matloubkari and Islam 2022). ئەم گرنگیانە بۆنەتە هۆکار بۆ ئێرانیە کۆنەکان، کە داهێنانی بەرچاویان لە پەرە پێدانی تەکنیکەکان بۆ بەڕەنگار بوونەوەی ژینگە و بەردەوامیدان بە شارستانیەتی خۆیان بدۆزنەوە. گرنگترنیان دامەزراندنی سیستەمی پێشکەوتوی ئاودێری وەک سیستەمی کەناڵ و کارێزەکان و بەنداوەکان ...هتد بۆ پشتیوانی کردن لە کشتوکاڵ و ئاسانکاری بازرگانی.

5.2    پێیشینەیەکی مێژووی

  دانیشتووە کونەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شیوازی جوراوجورایان بەکارهێناوە بۆ پێشخستنی سیستەمی ئاودێری ناوچەکە. کەناڵە ئاویەکان یەکێکە لە کۆنترین سیستمەکانی ئاودێری لە ئێران دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئەخمینیەکان (550-330 پ.ز). کەناڵەی ئاوییان بە ژێرزەویدا ڕادەکێشا بۆ سەرزەوی لە ڕێگای هیزی راکیشانی زەوی، ئەم تەکنیکە رێگەی بە جوتیاران دا کە بەبێ پشت بەستن بە سەرچاوەی ئاوی سەرزەوی ڕووبار یان جۆگە، زەویەکانیان بەراو بکەن. بۆ نموونە پاشای ئەخمینی دارای گەورە (٥٤٩-٤٨٦ پ.ز) کەناڵی داریونی دروست کرد لە ناوچەی خوزستان (UNESCO 2008, 62)

 سیستمێکی تری ئاودێری لەئێرانی کۆندا بەکارهاتووە، ئەویش سیستمی کارێز بووە،  هاوشێوەی سیستەمی کەناڵەکان لە ئێرانی کۆندا، بۆ گەیشتن بە سەرچاوەکانی ئاوی ژێر زەوی. سیستەمی کارێز بە شێوەیەکی سەرەکی لە ناوچە وشکەکان بەکار دەهێنرا، کە ئاوی ژێر زەوی لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی تر دەگواستەوە (بو زیاتر لە سەر کاریز بروانە (English 1968). هەروەها بەڵگە هەیە کە ئێرانیە کۆنەکان تەکنیکی ئاودێری تریشیان بەکارهێناوە، کە لە شارستانییەتە کۆنەکاندا باو بوون. بۆ نموونە دروستکردنی بەنداو و گۆگا کە ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبووە لە پشتگیریکردنی کشتوکاڵ لە ناوچەکەدا (Sadrzadeh, and Gholikandi, 2010).

ئیمپراتوریەتی مەگدۆنی دوای مردنی دامەزرێنەرەکەی، ئەسکەندەری مەگدۆنی نەیانتوانی بە یەکگرتووی بمێنەوە، بۆیە میراتەکەی لە نێوان چەند سەرکردەیەکی خۆی دابەشکرا، ئێران کەوتە ژێر دەستی سلوقس، کە لەڕێگەی سەرکردە سەربازیەکانی مەگدۆنیەوە بەرە بەرە دەبڕان (Daryaee 2009, 2). مێژوونوس سترابۆ باس لەو قورسایانەدا دەکات، کە هات پێیش سوپای مەگدۆنی لە بەڕێوەبردنی کەناڵەکانی ئاودێری کە لەوانەیە هاوشیویان نەببیت لە مگدۆنیا (Strabo XVI-1-11). هەربۆیەش پێدەچێت نەیان توانیبیت گرنگیەکی ئەوتویان پێبدەن، بگرە هەندێک لەوانە ئەخمینیەکانیش دروستیان کردبوو پشتگوێ خران یان لەناوچوونە. بە شێوەیەکی گشتی زانیاریمان کەمە لە سەر پەیوەندیەکانی نێوان دەسەڵات و پرۆژەکانی ئاودێری لەم سەردەمەدا.

ئەشکانیەکان (٢٤٧پ.ز-٢٢٤ز) بەردەوامیان دا بەو سیستمە پێشکەوتوانەی ئاودێری کە لە سەردەمەکانی پێشودا دامەزرابوون. ئەشکانیەکان بەردەوامیان دا بە کەناڵەکان و بگرە فراوانیشیان کرد و پەرەیان پێدا کە لە کۆندا هەبوون (English 1968, 175). بەڵام لە کوتایی سەردەمی ئەشکانیەکان ئەم پرۆژانە بەشێوەیەک شکشتی هینا یاخود دەتوانین بڵین هەمان ئەو پڕۆژانەی توشی داڕمان خراپ بوون هاتبوون نۆژەنیشیان نەکردبوونەوە تەنانەت پاشا ئەشکانی ئەرشاکی سێیەم، کەناڵێکی ئاودێری ڕوخاندووە بە مەبەستی پارێزگاری کردن لە پایتەختیان لە ترسی سلوکیەکان، بێ ئەوەی هیچ ئاماژەیەکمان هەبیت، بە چاکردنەوەی ئەم کەناڵە داوی شەر (Saatsaz, M. and Razaie, A 2021, 5-8 )

6.        گرنگیدان بە پڕۆژەکانی ئاودێری وەک بەشێک لە ڕەوایەتی دەسەڵات لە هزری ساسانیدا

  پاشاکانی بنەماڵەی ساسانی هەوڵیاندا لە دوو ڕێگاوە ڕەوایەتی و مانەوە خویان لە دەسەڵات بچەسپێینن. یەکەمیان لە ڕێگای ڕەچەڵەکەوە (Ethnicity) بسەلمێنن کە پاشاکانی ساسانی لە ڕەچەڵەکەوە دەگەڕێنەوە بۆ بنەماڵەی ئەخمینی. دووەمیان، هەوڵیاندا لە لایەنی ڕۆحی خۆیان وا نیشانبدەن کە ئەوان وەک نەوەی خوداکانی ئێرانی کۆن یان بە لایەنی کەمەوە کە پاشایەتیان لە خواوەندی زەردەشتی وەرگرتووە. کە خواوەندی کۆنی ئێرانە. بەم دوو ڕێگایە ساسانییەکان توانیان بیرۆکەی "پاشایەتی پێیرۆز" لە هزری دانیشتوانی ئێرانی کۆندا بچەسپێنن.

   گەڕانەوە بۆ ڕچەڵەکی ئەخمینەکان، یەکەم ڕێگا بوو کە ساسانیەکان هەوڵیاندا رەوایەتی بە دەسەڵاتیان بدەن. ساسانییەکان دوای نزیکەی شەش سەدە لە ڕووخانی ئەخمینیەکان دەستیان بەسەر دەسەڵات داگرت. یەکێک لەو ڕێگایانەی کە ساسانییەکان بانگەشەیان بۆ کرد کە ڕەچەڵەکیان ئەریاییە.  ئەردەشێری کوڕی بابک وەک یەکەم پاشای ساسانی بەردەوام ئەم بانگەشەی کردووە، کە ڕەچەڵەکیان دەگەڕێتەوە بۆ بنەماڵەی ئەخمینی (Canepa 2010.). بۆ نموونە تەبەری دەگێرێتەوە لە زاری ئەردەشێر کە هۆکاری هەڵگەڕانەوەکەی لە دژی ئەشکانیەکان، داوای خوێنی (ئاموزایەکەی) کۆتا پاشای ئەخمینی دارای سێیەمی کردووە (١\٣٨٩). هەمان بیرۆکە لە کارنامە ئەردشێری بابەکان هاتووە (2/17-19). هەروەها طەبەري باس لە وە دەکات ئەردەشێر دوای سەرکەوتنەکانی بانگەشەی ئەوەی کردووە کە پاشایەتی گەرایەوە بۆ خاوەنەکەی یان بنەماڵەکەی (رد الملك الى اهله) (١\٣٨٩). وە پاشایەتی بۆ یەک پاشا و یەک دەوڵەت کۆکردەوە. ئەوەش ئاماژەیەک بووە بو گۆڕان لە سیستەمی بەڕێوەبردنی ولات لە دەستەڵاتێکی ناناوەندی ئەشکانی بۆ دەستەڵاتێکی ناوەندی و دەوڵەتێکی یەک پارچە لە ژێر سایەی ساسانیەکان. بە هەمان شێوە شاپوری یەکەم لە نەخشەکانی باسی لە ڕەچەڵەکی ئاری خۆی کردوە (رجبی ١٣٩٨، ١٣). ئەم بانگەشەکەی بۆ میراتی ئەخمینی گەڕاندۆتەوە، کە یارمەتیدەر بووە بۆ چەسپاندنی هەستی بەردەوام بوون لە نێوان بنەماڵەی ئەخمینی و ساسانییەکان و یارمەتی دا بۆ ڕەوایەتی دان بە حوکمڕانی ساسانیەکان (بۆ زانیاری زیاتر بگەڕێوە: Frye 1984, 116; Daryaee 2009, 60-70 Brosius 2006, 159-60).

 لایەنیکی تر کەئەردەشێر گرنگی پێیداوە بۆ ئەوی ڕەوایەتی بە دەسەڵاتی خوی بدات لە ڕێگای ئاینی زەردەشتیەوە بوو. زەردەشتیەت یەکێک بووە لەو ئاینانەی لە ئێران هەر لەسەردەمی میدیەکانەوە لە لایەن دانیشتوانی ئێرانی کۆن لایەگرانی زۆر بووە، وەک ئایینی فەرمی دەوڵەتی ئەخمینی ناسراوە. ئەردەشێری یەکەم کە خۆی لە بنەماڵەیەکی زەردەشتیوە پەروەردە بووە گرنگیەکی زۆری بەوە داوە کە خۆی وەک وەرگری پاشایەتی لە خواوەندی ئاهورامزدای زەردەشتی وێنا کردوە. بەهەمان شێوەی ڕەچەڵەک، ئەردەشێر چیروکی خەونێک دەگێڕێتەوە کە زۆر نزیەکە لە ئەفسانە کۆنەکانی ناوچەکە، وەک سەرجونی ئەکەدی٥...هتد، کاتێ ئەردەشێر پاشا بووە لە داربجرد، دەڵێ لەشەو ئەردەشێر خەونی بینیوە کە (خوا پاشایەتی پێ بەخشیەوە، (Sanjana 1/8-12) دوای ئەوەی [لە خەو هەڵسا] هەستی بە هێزێک کردووە کە پێشتر هەرگیز هەستی وای نەبووە (١\٣٩٠). وای کرد یەکیک لە گرنگترین ڕێگاکان، کە سەرکردەکان بەکارینهێناوە بۆ ملکەچبوون وکۆنترۆڵکردنی دانیشتووانەکان (Olick 1999).

ساسانیەکان زۆر بە زیرەکانە نەخشەکانیان بەکارهێناوە، بۆ دەست بەسەر داگرتنی هۆشیاری کۆمەڵگا (Canepa 2010, 564). بانگەشەکانی ئەردەشێر بە قسەکانی ڕانەوەستاوە، بەڵکو بۆ ئەم مەبەستە لە ناوچەی فیرۆزئاباد وێنەی خۆی کردوە، وەک وەرگری پاشایەتی لە خواوندی ئاهورامزدا، کە چوار کەس تێدا لە پشت ئەردەشیر ڕاوەستاون. ئەمەی یەکەم کە جەستەی بچوکتر دەردەکەوێت یاخود وەک کەسێک لە تەمەنی هەرزەکاریدابێت دەکرێ ئەمە وەک شاپوری یەکەم بناسریتەوە. ئەوانی تر لە بنەماڵە ئەرستوکراتەکان دەچن. کە دەکرێت دەرکەوتنی شاپوری یەکەم وەک ئاماژەیەک بخوێندرێتەوە، کە نەک تەنها ئەوا ئەردەشیر پاشایەتی وەرگرتوە، بەڵکو بنەماڵەکەشی لە دوای خۆیدا ڕەوایەتیان پێیدراوە. هەربۆیەش دەبینین شاپور دواتر لە گەڵ باوکی دێتە سەرتەختی پاشایەتی.

  سێ کەسەکەی دواوەوە، دەکرێ ئەمانە وەک چەند خانەدانیک بانگێشتکرابن و ئامادەی  ڕێورسمی وەرگرتنی هێما یاخود سیمبولی پاشایەتی لە خواوەندەوە بۆ بنەماڵی نوێی پاشایەتی. دەکرێ ئامادەبوونی چەند خانەدانیک لەم نەخشە بۆ دوو مەبەست بیت. یەکەمیان ئاماژەیەک بو گرنگی پێیگەی خانەدانەکان لە سیستەمی چینایەتی زەردەشتی لە هەمان کاتدا، وەک بەڵگەیەک بێت کە خانەدانەکان لە بەرامبەر خواوەندەوە ڕەزامەندیان نیشانداوە بە وەرگرتنی دەسەڵات لە لایەن بنەماڵەی ساسانی، بە شێوەیەک لە شێوەکان ناچاریان دەکات، کە پشتگیری ئەم دەسەڵاتە بکەن کە لە خواوەندەوە ڕەوایەتی پێیدراوە (بڕوانە وێنەی ژمارە١).

وێنەی ژمارە (١) نەخشی ئەردەشیر لە فیرۆزاباد (Lives.org)

 

خالیکی تر کە دەکرێ تیبینی بکرێت کە ئەم نەخشە لە سەر روباریک وێناکراوە، کە دەکرێ وەک ئاماژەیەک بێت بۆ پێیرۆزی شوێنەکە، چونکە بە پێی هزری زەردەشتی ئاو وەک توخمیکی پێیرۆز سەیر کراوە (بڕوانە وێنەی ژمارە ٢).  

 

وێنەی ژمارە (٢) نەخشی ئەردەشیر لە فیرۆزاباد (Lives.org)

تەنانەت ئەردەشێر بەوەش ڕازی نەبووە، بەڵکو لەهەڵکەندرواێکی تردا کە بە نەخشی ڕۆستەم ناسراوە، وێنەی خۆی کردوە لە بەرامبەر خواوەندی ئاهورامزدا کە هەردووکیان بە هەمان قەبارە هاتوون، تێدا ئەردەشێر نیشانەی پاشایەتی لە خواوەندی ئاهورامزدا وەردەگرێت، کە بریتیە لە بازنیەک. ئەرەدشێر تەنها مەبەستی بووە ئەمە وەک سەرەتای قۆناغێکی نوێ لە مێژووی ئێراندا وێنابکا، کە تیادا خواوەندی چاکە ئاهورامزدا، بە سەر خواوەندی خراپە ئەهریمەن سەرکەوەتوە لە دونیایی خواواندا. کە لە بەرامبەردا لە دونیای مروڤدا، بە هەمان شێوە ئەردەشێر، کە لە هەمان قابارەو و دۆخی جەستەی ئاهورامزدا سەرکەوتوە بە سەر ئەردەوان کە لە بەرامبەر بە ئەهریمەنە و هەمان قابارەو و دۆخی جەستەی ئەهریمەنی هەیە (بڕوانە وێنەی ژمارە ٣).

  گرنگی نەخشی دووەمی ئەردەشێر، ئەوەیە لە نزیک نەخشی پاشاکانی ئەخمینیەوە دروستکراون. مەبەستیش لە هەڵبژاردنی ئەم شوێنە، دەکرێت وەک هەوڵیکی ساسانیەکان بێت بۆ بەستنەوەی خۆیان بە بنەماڵە شاهانەکانی بەر لە خۆیان، بەتایبەتیش ئەوانەی وەک ڕەچەڵەکی ئاری لە هزری ئێرانی کۆندا تەماشاکراون، بۆ ئەوەی وایان نیشان بدەن کە هەردوکیان لە یەک ڕەگەزی ئاریەوە هاتوون. ئەوەی گرنگە لەم نەخشانە، سەبارەت بە ئەخمینیەکان لە هزری ئێرانی کۆندا وەک ئیمپراتوریەتێکی بەهێز وێناکراون، کە گرنگیان داوە بە پڕۆژەکانی ئاودێری. دەکرێ ئەمە وەک پاڵنەرێک ببێت بۆ ساسانیەکان کە دەسەڵاتی خۆیان بەراورد بکەن بە دەسەڵاتی 'باوپایرانیان'. لێردا لێکچوون لە گەڵ باپێیران ئەوە دەخوازێت کە لە کارەکانیشیان لێک بچن٥.

وێنەی ژمارە (٣) نەخشی ئەردەشیر لە فیرۆزاباد (Lives.org)

لە دەقە ئایینیەکانی زەردەشتی کە بە زەند ئاڤێستا ناسراوە، دەکرێت وەک ڕەنگدانەوەی هزری سەردەمی ساسانی تەمەشابکرێت، باس لە وە دەکات کە لەو کاتەی ئاهورامزدا، پرسیاری لێکرا کامەیان باشترین خاکە (وڵات)، لە وەڵامدا وتیی (ئەو خاکە کە خاوەنداریەتیەکی دەگوازرێتەوە لە کەسانی خراپە کار بۆ کەسانی چاکەکار) (اڤستا  ٢٠٠٨، ٧٦٢). بە مانایەکی تر، دەسەڵاتی لە کەسانیکی خراپەکار، ئەهریمەن ئاسا گوزراوەتەوە، بۆ کەسانیکی چاکەکار، ئاهورمازدا ئاسا لە سەر زەوی. ئەوەی گومانی تێدا نیە کە ئەم وتانەی ئاینی زەردەشتی لە سەردەمی ئەدرەشێر بیستراون، بە تایبەتی کە خۆی لە بنەماڵیەکی ئاینی زەردەشتی بووە. بۆیە دەکرێت هەڵکەندروای ئەردەشێر لە فەیروزئاباد و ڕۆستەم هەوڵیکی ئەردەشێر بێت بۆ ئەوەی باوەڕ بە دانیشتوانی ئەو سەردەمەی بکات کە خواوەد دەسەڵاتی وەک ئەلقیەکی سیمبول کراو، وەرگرتوتەوە لە کەسانی خراپەکاری ئەهریمەن ئاسا و گەڕاندوەتەوە، نەک گوازرابێتەوە، بۆ کەسانی چاکەکار، کە بەڕەچەڵەک ئارین و بە ئاین زەردەشتین. 

  بەڵام ئەم بانگەشەیە تەنها بەبانگەشە نەدەکرا، بەڵکو پێویستی بە ئەوە بوو کە ساسانیەکان ئەم دوو بنەماییەی دەسەڵات بە کردار بسەلمێنن. لە ئەنجامدا ساسانیەکان بۆ مانەوە لە دەسەڵات پێویستیان بەوە بوو، لە هەموو ئەو بوارانەی ئەخمینیەکان تێدا کارا و سەرکەوتوو بوون، وە خواوەندی ئاهورامزدا پێی خۆشە، هەمان کار ئەنجام بدەن، کە پێشتر هەروەک ئەوەی خویان بانگەشەیان بۆکردوە "باپێیرە ئەخمینیەکانیانەوە ئەنجامیان داوە ". لەوانە گرنگیدان بە: ئاینی زەردەشتی، گرنگیدان بە دروستکردنی دەستەڵاتێکی ناوەندی، گرنگیدان بە سیستەمی ئاودێری و گەشدان بە کشتوکاڵ، هەوڵدان بۆ دروستکردنی شار، رێکخستنی کاروباری یاسای. بەڵام گرنگترینیان کە جیگای باسە لەم توێژینەوە، گرنگیدان بەپێشخستنی پڕۆژەکانی ئاودێری.

   پڕۆژەکانی ئاودێری یەکیک بوون لە پێویستیەکانی کشتوکاڵ، لە سۆنگەی ئەوەی ساسانییەکان دەوڵەتیان بە بەرپرسیار دەزانی، لە دابینکردنی بنەماکانی کشتوکاڵ ئەم پرسەیان لەبەرچاو گرت. بۆیە دەبینین هەر لەداوی سەرکەوتنی ئەردەشێر بەسەر ئەردەوانی پێنجەمی پاشای ئەشکانیەکان، لە ساڵی (٢٢٤ز) هەنگاوی خیرا بەو ئاراستەیە ناو بە مەبەستی ئەوەی سیستەمی ئابووری و کۆمەڵایەتی وڵات باشتر بکا (Farrokh 2007, 180-1).  هەر بۆیەش ئەردەشیر تیمێکی شارەزای و کارامەی کۆکردبووەوە، کە تایبەتمەند بوون لە ڕووپێوی و دیزاینی تەلارسازی و تەکنیکی بەردبڕین و پێیشەسازی بیناسازی، لە هەموو وڵات و ڕەنگە تەنانەت لە دەرەوەی وڵاتیشەوە (and Curtis 2008,51 Stewart)

   دەبیننین کە ئەردەشێر بەپێی سەرچاوە ساسانیەکان، یەکەم هەنگاوی لە کاتی  دروستکردنی شاری ئەردەشێرخورە لە هەرێمی فارس دروستکردنی کەناڵی ئاوی بوو، بۆ بەراو کردنی زوەیەکان تاکو لەم ڕێگەوە یارمەتی کەرتی کشتوکاڵی ناوچەکە بدات (Sanjana 4/17-18). لە لایەکی ترەوە ئەردەشێر، بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین ڕووبەری کشتوکاڵ و زیادکردنی بەرهەم فەرمانی بە کاربەدەستانی کرد، کە ڕێرەوی ئاو لە گەورەشارەکان بۆ سەر زەویەکان بگۆڕن جۆگەی ئاو لێ بدەن بە هەڵکەندنی شاخەکان بۆ ئەوەی ڕووبەری زەویە بەر ئاوەکان زیاد بکەن بۆ کشتوکاڵ کردن ( حافظ ابرو ١٣٧٨, ١٢٢). بە پە پێی گوتەی حمزة الأصفهاني ""ئەردەشێر ئاوەکانی دۆلی ئیسفهانی لە سەر دەستی  مهر بن وردان،  دابەش کرد و هەروەها ئاوەکانی  دۆلی خوزستانی دابەش کرد،  فەرمانی کرد بە هەڵکەندنی ڕێرەوێکی ئاوی وەک ڕووبار بە زاراوەی ئەوکات پێێ دگوترا (مشرقان)، واتە ڕۆژهەڵات یاخود بە زمانی فارسی اردشێرکان" ئەم کارەش وای کرد کە ئەم هەڕێمانە لەڕووی ئابووری گەشە بکەن (الاصفهانی ١٩٦١, ٣٨). ئەم کارەی ئەردەشێر ئەوەمان بو دەردەخات، کە ساسانیەکان هەر لەگەل هاتنیان بۆ سەرتەختی پاشایەتی پرۆژەکانی ئاودێریان لە ئەستۆ گرتوو وەک بەرپسیارەتی دەوڵەت.

  بەهەمان شێوەی ئەردەشێر، پاشایانی ساسانی دواتر گرنگیدان، بە رێکخستن و چاودێری پروژەکانی ئاودەێری، بە بەرپسیارەتی دەوڵتیان زانیوە. گرشمەن لە باسی نۆژەنکردنەوەی ئەو زەوی و پرۆژە ئاودێریانەی لە ئەنجامی شۆرشی مەزدەکیەت، زیانیان بەر کەوتبوو، دەڵێت"" گوندەکان ئاوەدانکرانەوە، ڕێگا و بان و پردەکان نۆژەن کرانەوە، پەرە بە تەکنیکی ئاودێری درا، بەوەی کە لە کاتی لافاودا زیان بە زەویەکان و پڕۆژەکانی ئاودێری نەگێندرێت، هەروەها بنیات نان و پەرەدان بە پرۆژەو کەناڵەکانی ئاودێریدا"". (گرێشمەن ٢٠١١, ٣٠٦،٣٤٨) سیستەمی ئاودێری ساسانیەکان بە جۆرێک فراوان بووینە، تەنانەت بۆ ئەو شوێنانەی کە ژێردەستیان کردوون بایەخیان بە لایەنی ئابووری داوە، بۆ نموونە لە سەدەی شەشەمی زاینی، کاتێێک کیسرا ئەنۆشیروان دەست دەگرێت بە سەر عومان، پڕۆژەی هەڵکەندنی کەناڵی ئاودێری بنیات دەنێت بۆ زیادکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی لە ناوچەکەدا (Morony 1982, 18).

  زۆر لە مێژوونوسان، کوکن لە سەر دوو دیاردەی سروشتی ناوچەکانی ئێران بەر لە ئیسلام، ریژەی دابارین لە ئێران کۆندا لە یەک ئاستدا نەبووە، بەڵکو بەدرێژای ماوی ساسانی زۆرجار ناوچەکە توشی وشکە ساڵی بووە، ئەمە یەک لە پاڵنەرە گرنگەکانە بۆ گەشەکردنی سیستەمی ئاودێری لە ئیمپراتۆریەتی ساسانی ودروستکردنی بەنداوەکان بووە، لەلایەن پاشاکانی ساسانی، ئەمەش تەنها یەک ناوچەی نەگرتۆتەوە، بەڵکو بایەخی زۆریان داوە بە دروست کردنی بەنداوەکان  لەسەر ڕووبارە هەمیشەیەکاندا، لە زۆربەی ناچەکانی وڵاتدا.  ژمارەی بەنداوەکان بە درێژایی سەردەمی ساسانی زیاتر بووە ١٢ بەنداو ئەمەش ژمارەیەکی یەکجار بەرزە کە پێشتر ئەو ژمارە زۆرە پڕۆژە لە ئێرانی کۆندا نەبووە (Saatsaz, M. and Razaie, A 2021, 22)، لە گرنگترین ئەو بەنداوانەی دروستکراون، بەنداوی شادروان یاخود قەیصر بوو. ئەمەش ئەو کاتە بوو، کە شاپوری یەکەم کاتێک بەسەر ڕۆمەکان سەرکەوت، لە ساڵی (٢٦٠ز) و قەیسەری ڕۆمی ڤالیرانی دەستگیر کرد. ئەوی لەگەڵ دیلەکانی تری ڕۆم،ی ناچار کردن بە دروستکردنی ئەم بەنداوە لە شاری شوشتەر بە بەردی قەبارە گەورە کە نزیکەی (٢*١) مەتر دەبن. ئەم بەردانە بە دارو ئاسن بەیەکەوە بەستراونەتەوە. ئەمەش بووە هۆی بەرز کردنەوەی ئاستی ئاوەکە و ڕووبەرێکی زیاتری زەویەکانی بەرواوکردن. مەقدیسی پێی وایە ""ئەگەر ئەم بەنداوە نەبوایە ئەوە بێ گومان شاری ئەهواز نەدەبوو. چونکە ئەم بەنداوە دەرگای هەیە کاتێک ئاستی ئاوەکە بەهۆی باران بەرز دەبێتەوە دەرگاکە دەگرێتەوە بۆ ڕێگری کردن لە لافاو"" (المقدیسی ١٩١٩, ٤١١).

لە لایەکی تر  لە سەردەمی پاشا فیرۆزی یەکەمدا (٤٥٩-٤٨٩) وڵات توشی برسیەتی و گرانی بوو، بە هۆکاری ئەوەی کە سێ  ساڵ باران نەباری  وشکە ساڵی لە وڵاتدا سەری هەڵدابوو (الیعقوبی ١٩٣٩, ١٣٢). لە بەرامبەردا تەبەری باسی ئەم ڕووداوەمان بۆ دەگێرتەوە، ئاماژە بەوە دەکات ماوەی حەوت ساڵ وشکە ساڵی بەردوام بووە. ئەمەش وای کردبوو، کە پاشا هەڵبستێت بە چاودێری کردنی کاروبارەکان، فەرمان کردن بە دروستکردنی زۆرێك لە بەنداو، بە مەبەستی گلدانەوەی ئاوی ڕووبارەکان تاکو ووڵات توشی کەمترین زیان بێت. هەروەها فەرمانی کرد کە باجیش لەسەر جوتیاران لابدات لەم ماوەیە. بۆیە ئاماژە هەیە  کە سەرەڕای ئەم قەیرانە، بە پێی طبری، تەنیا یەک کەس لە برسان مرد (الطبری ١/١٩٨٧, ٤١٣-٤١٤).

  هەروەها هەمدانی باسی بەنداوێکی تر دەکات کە پاشا قوبادی کوڕی فیرۆز(٥٠١-٥٣٠)  بنیاتی ناوە لە ئەرمینیا بە ناوی (البن) ناوچەیەکی یەکجار گەورەی بەراو کردووە بە گوتەی ئەو، ٣٦٠ شار لەسەر ئەم بەنداوە دروستکراون و سودیان لەم بەنداوە وەرگەتووە(الهمدانی ١٩٩٦، ٢٨٤)، هەرچەندە ئەم ژمارەیە لە وانەییە زەێدە ڕۆیی تێدابیت، بەڵام هەر چۆنێک بێت گرنگی و فراوانی پرۆژەکە دەردەخات. هەر لە سەردەمی پاشا قوبادا، لە دروستکردنی بەنداوی ڕووباری دیجلەدا تێکهەڵچونێک ڕوویدا بۆ ماوەی چەند ساڵێك بەردەوام بوو، تا ئەو کاتەی ئاوی دیجلە زیادی کردەوە. وە لە دەرزەکانی بەنداوەکە ئاو دەڕژایە دەرەوە و زەویەکانی دەوروبەری خۆی داپۆشی بوو. وە کاتێك پاشا کیسرا ئەنوشیروان هاتە سەر دەستەڵات لە پاڵ پرۆژە چاکسازیەکانی دەستی کرد بە نۆژەنکردنەوەی بەنداوەکان، بەم شێوەیەش توانی جارێکی تر زەویە وێران بووەکان نۆژەن بکاتەوە، ئامادە کران بۆ دووبارە کشتوکاڵ و بەرهەمهێنان. (لسترنج ١٣٧٥, ٦٣٥). له سەردەمی ساسانیەکاندا زۆر بەنداو دروست کران، که یارمەتی گەشەی زەوی و ئاودێری هەرێمەکانی ئیمپراتۆریەتی ساسانیان دا بۆ چەندین ساڵ، بووە هۆی دابین کردنی بژێویی خەڵک (Masuod Saatsaz 2021, 22).

پاراستنی کانیاوەکانی ئاو (کارێزەکان)، بە تایبەت لە ناوچە وشک و بیابانەکان، یان بەرز و نزمەکان، ئەمەش ئەوەمان بۆ دەردەخات، کە ساسانییەکان بە گرنگیەوە دەستیان دابووە گەشەپێدانی کشتوکاڵ، هەندێک لە کانیاوە ئاوەکان و جۆگەکان، چەند کیلۆمەترێک درێژ بوون و ئاویان بۆ ناوچە گەورەکانی نیشتەجێبوون گواستۆتەوە (حسنی ١٣٩٣, ٥). بۆ نموونە ئەردەشێر لە پاش دامەزراندنی ئیمپڕاتۆریەتی ساسانی فەرمان دەکان کە کەناڵی ئاودێری دروست بکەن و جۆگە و ڕێرەوە ئاویەکانی ئاودێری لە وێرانەیەکان پاك بکەنەوە (الثعالبی ١٩٦٣، ٤٨٢).

ساسانیەکان بۆ یەکەم جار لە ئێرانی کۆن، ئاوی بیر و کارێزەکانیان لە پاڵ بەکارهێنان بۆ خواردنەوە،  بۆ مەبەستی  ئاودێری و کشتوکاڵ کردن وەبەرهێنانیان تیادا کردووەو بەکاریان هێناو سودیان لێ وەرگرتووە (Hartnell 2014, 37). ساسانیەکان چەندان بیر و کارێزیان هەڵکەندووە کە ئەم خشتەی خوارەوە بەشێکن لەو نمونانەی کە هەم هەڵیان کەندوون، وە وەگەڕیان خستوون بۆ کشتوکاڵ و پڕۆژەکانی ئاودێری لە ناوچەی ئەرزنجان:

(لیستی ژمارە ١) ژمارەیەك کارێزو کانیاو لە ناوچەی ئەرجان سەردەمی ساسانی (Raygani 2018, 37)

زنجیرە

ناونێشانی کانیاو کارێزەکان

ناوی کانیاو کارێزەکان

١

مۆبی

بابە ئەحمەد

٢

لیکاک

ئوسیل

٣

بویر ئەممەد

باباخان

٤

سیسخات

بێشو

٥

تەنگی سیرڤاک

تانگی سیرڤاک

٦

تانگی نالی

تانگی نالی

٧

گوندی تولیان

تولیان

٨

------

کانی چیری

٩

------

کانی جین

١٠

گوندی تول جیخا

جیخا

١١

------

چوزاک

١٢

بویر ئەحمەد

دیلی گەردوو

١٣

گاچساران

دوگەنبالان

١٤

دیلیگان

دیلیگان

  بەگشتی پرۆژەکانی ئاودێری، کاڕێگەری زۆریان هەبووە لەسەر پێشکەوتنی ئابووری ساسانیەکان، ئەمەش ڕەنگدانەوەی هەبووە لە سەرگەشەی دانیشتوان لە ئیمپڕاتۆریەتی ساسانی بەگشتی (خسروی ١٣٥٢، ٥٦)، بە نموونە هەرێمی خوزستان وەر بگرین، لەوێش شاری سوسا، دەبینین لە سەردەمی پێش ساسانی جیاوازی هەبووە لەو گەشەیەدا، کە لە هەر هێکتارێک زەوی لەم دەشتەدا، کە بارودۆخی سیاسی سەرەتای ساسانیەکان بە هۆی بارودۆخی ئەو کاتە ژمارەی دانیشتوانی کەم بۆتەوە، بەڵام بە تێپەڕ بوونی کات گەشەسندنی ئابووری ناوچەکە، ژمارەکە بەرز دەبێتەوە، بەم شێوەیەی خوارەوە کە لە لیستی ژمارە دوو ڕوونکراوەتەوە:

(لیستی ژمارە ٢) ڕێژەی دانیشتوان لە ناوچەکانی سوسای هەرێمی خوزستان لە هەر هێکتارێك زەوی (Wenke 1975, 273)

سەردەمەکان

 ژمارەی دانیشتوان لە هەر هێکتارێک زەوی

کۆتایی ئەشکانیەکان

١.٠٩٣

سەرەتای ساسانیەکان

٠.٧٥٧

کۆتایی ساسانیەکان

١.٤٢٧

7.        پاڵنەری ئاینی (ئاو لە هزری ساسانیدا)

لە ئاینی زەردەشتیدا ئاو، لە پاڵ ئاگر، هەوا، خاک، وەک توخمێکی پیرۆز سەیری کراوە (chapter 26/2) ئەناهیتا وەک خوداوەندی ئاوو کانی و جۆگەکان، ژیان بەخشین و پێیت و بەرەکەت هێنەرە بۆ جوتیاران لە ئێرانی کۆندا سەیکراوە. بۆیە بە پاک ڕاگرتن و بەردەوامیدان، بە ڕۆیشتنی ئەرکیکی پیرۆز بووە، هەر وەک چۆن لە نەخشەکاندا هاتووە (Saadi-nejad 2001, 123). پەرستنی ئەناهیتا پێش هاتنی ساسانیەکانیش باو بووە لە ئێرانی کۆندا. بۆیە دەبینین لە سەردەمی ئەخمینی، خوداوەندی ئەناهیتا پێیگەیەکی بەهیزی هەبووە (Wiesehöfer 2001, 32). بەهەمان شێوە کاڕێگەریەکەی بەردەوام بوو، لە سەردەمی ساسانی بە تایبەتی لە سەرەدەمی کسرا ئەنوشیروان (Daryaee 2009, 3; Curtis and. Stewart 2008,39).

ئەم خواوەندە لە سەردەمی ساسانی پێگەیەکی تایبەتی هەبووە، چونکە زۆربەی سەرچاوە نووسراوەکانی ساسانی کۆکن لە سەر ئەوەی کە ساسان باپیرە گەورەی بنەماڵەی ساسانی گەورە پیاوی ئاینی پەرستگای ئەناهیتا بووە لە ئیستەخەر (الطبری ١٩٨٧، ١\٣٨٩).  هەر بۆیەش دەبینین وەک پارێزکارێکی ماڵی شاهانەی ساسانی تەمەشا دەکرا تا کۆتایی سەردەمی ساسانی. پەرستگاکانی تایبەت بە ئاناهیتا لە هەموو ناوچەکە دروست کرابوون.  نەخشەکانی ساسانی یەکێکن لەو بوارانەی کە دەرخەری گرنگی ئەم خواوەندەیە بۆ بنەماڵەی ساسانی، کە زۆر جار ئەم خواوەندە لە هونەر و پەڕاوێزدا وێنەی دەکێشرا (Saadi-nejad 2001, 126). لە یەکێک لە بەناوبانگترین نەخشەکانی ئەناهیتا لە سەر نەخشی ڕۆستەم کە تیایدا ئەناهیتا تاجی پاشایەتی پێیشکەش بە پاشای ساسانی نەرسی دەکات (بروانە وێنەی ژمارە ٤). بەهەمان شێوەی نەرسی کیسرای دووەم ئەناهیتای لە نەخشەکانی تاقی بێستون دەرخستوە.

وێنەی ژمارە (٤) خواوەندی ئەناهیتا تاجی پاشایەتی پێیشکەش بە پاشای ساسانی نەرسی دەکات Lives.org)).

مێژوونوس خاتوو مانیا سعیدی نەژاد، تیبینی کردووە کە ڕۆڵی خواوەندی ئەناهیتا گۆڕاوە لە نێوان سەردمی ئەشکانیەکان کە وەک خوداوەندێکی جەنگاوەر وێنا کراوە، لە کاتێکدا لە سەردەمی ساسانییەکاندا ڕۆڵی سەرەکی وەک خواوەندی ڕووباری کە کۆزەیەکی بەدەستەوەیە ئاوی لێ دەڕژێت وەک ئەوەی لە بەهەشتەوە هەڵدقوڵێت (Saadi-nejad 2001, 122-3). ئەم گۆڕانە لە ڕۆل و پێیگەی ئەناهیتا کاڕێگەری کردۆتە سەر شێوازی دروستکردن و وبەڕێوەبردنی پڕۆژە ئاودێریەکان. بەپێی سەرچاوەکان خواوەندی ئەناهیتا خواوەندی ئاو بوو، بەتایبەتی وەک خاتوو مانیا تیبینکردوە کە ئاوەکە لە بەهەشتەوە هەڵدقوڵێت بۆیە دەبوایە ئاو بەردەوام بێت لە ڕۆیشتن و نەدەبوو ڕێگری لێ بکرێت لە بەردەوامدیان بە ڕۆیشتنی. بۆیە دەبینین شوێنەوارناسی ئەمریکی، کە کنە و هەڵکۆڵینی ئەنجام داوە لە ساڵانی (٢٠٠٠ز)دا، لە ناوچەی حەوزی ڕووباری کور، گەیشتە ئەو گریمانەی کە بۆیە ساسانیەکان پشتیان بە شیوازی پردی کراوە بەستوە، وە بەنداویان دروست نەکردوە کە بە تەواوی ڕێگری لە لێشاوی ئاو بگرێت، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ پەیوەستی ساسانیەکان بە خواوەندی ئەناهیتا، کە وەک خواوەندی ئاوی رۆیشتوو وێناکراوە، بۆیە دروست کردنی بەنداو وە گلدانەوەی ئاو دژ بەم بیروکە ئاینیەیە. دەبینین لە دەقەکانی یاسا هاتووە، کە ئەم خواوەندە وەک خواوەندی ڕووبار وێناکراوە، بۆیەش ڕێگریکردن لە بەردەوامی رۆیشتنی ئاو پێچەوانەیە لەگەڵ بیرو باوەڕی ئەم خواوەندە، ئەمەش هۆکار بووە تاکو ئاو قەتیس نەکرێت. ڕەنگە یەوە هۆکاربێت بۆ ئەوی ساسانیەکان گرنگیانداوە، بە رێکخستنی یاساکانی خاوەنداریەتی پڕۆژە ئاودێریەکان، هەرچەندە ڕێگای خاوەنداریەتی پڕۆژەکان دراوە بەڵام لە هەمان کاتدا، بە پی بڕگەی ٢٢ کە لە کتیبی مادیان هەزار دادستان هاتوە (١٣٩٣، ٢٠١-٢٠٣ ) ڕێگەنەدراوە کەس قۆرغی ئاو بکات.

   دەکرێت ئەمانە لێکبدریێەوە، کە ساسانیەکان پڕۆژە ئاودێریکانیان وەک ئامراێزێکی دەسەڵات بەکارنەهێناوە، بەڵکو گرنگیدانیان بەم پڕۆژانە وەک ئەرکیکی ئایینی لە سەر شانی پاشا سەیرکراوە. بە تایبەتیش بەرامبەر بە خواوەندی ئەناهیتا، کە هەم پاریزەری بنەماڵەکە بووە، هەم دابینکەری بژێوی خەڵک بووە لە ڕێگە کشتوکاڵ. بۆیە هەر پاشایەکیش نەیتوانیبێت ئەم کارە ئەجام بدات ئەوا ڕەوایەتی دەسەڵاتی لەدەستداوە. بۆیە ناکرێت ئەمە گرنگیدانی پاشا ساسانیەکان بە پڕۆژە ئاودێریکانیان، وەک ئامرازێکی پاوانکردنی دەسەڵات سەیر بکرێت. وەک ئەوەی ویتفیگل باسی لێوەکردوە، بەلکو وەک ئەرکیکی ئایینە لیرەدا (Hartnee 2014).

   لە ئایینی زەردەشتدا چاندنی زەوی و ئاژەڵداری وەک کارێکی ئایینی پێیرۆز سەیر کراوە. کاتێک زەردەشت لە ئاهورامزدا دەپرسێت، کام خاک بەختەوەرترە، لە وەڵامدا لیستێکی بۆ دەخاتە ڕوو، کە دەکرێت وەک ڕەنگدانەوەی هزری زەردەشتیی لێکبدرێتەوە، دەڵێت " ئەو زەویەی کە  ئاوەدان نەبووە و  کاتێك بە بەروبوومی کشتوکاڵی دەچێندرێت و ئاوەدان دەکرێتەوە، وە ئەو زەوییەی بەتاڵە ئاوەدان دەکرێتەوە" (الفنديداد ١٩٥٢, ٤٠-٤٥). بە هەمان شێوەی چاندن، ئاژەڵداریش کە وەک بەشێک لە کشتوکاڵ سەیرکراوە، زۆر گرنگی پێیدراوە لە هزری زەردەشتێدا. لە پەروەردە و فێرکاریەکانی زەردەشت، چەند دەقێک هەیە باس لە پەسندکردنی ئەم بەرهەمانە دەکاتەوە. هەروەک لە وڵامی زەردەشتی پەیامبەردا کە پسیاری کردبوو لە خواوەندی ئاهورامزدا، سەبارەت بە دووەم شوێن لە زەوی کوێیە کە هەست بە ئاسودەیی دەکات لە وڵامدا گوتی " ئەو شوێنەیە کە باوەڕدارێك ماڵێک بنیات دەنێ بە ئاژەڵ و ژن و منداڵ و مەڕێکی باش، لەو ماڵەدا ئاژەڵداری گەشە دەکات وبەرەکەت زیاد دەکات وە گەشەکردنی ئالیکی ئاژەڵ " (الفنديداد ١٩٥٢, ٤٠). هەروەها لە وڵامدانەوەی پسیارێکی تری زەردەشتدا سەبارەت بە چوارەم شوێنی بەختەوەر لە زەویدا گوتی"" ئەو شوێنەیە کە ئاژەڵی بچوکی زۆرن وە ئاژەڵی گەورە زۆرترن" (الفنديداد ١٩٥٢, ٤١). بە هەمان شێوە پێیاوانی ئاینی زەردەشتی هانی خەلکیان داوە کە گرنگی بدەن بە سەرچاوە ئاویەکان بۆ ئەوەی بتوانن کشتوکاڵ گەشە پێیێ بدەن، وە "ئاشبنەوە لە گەل ژینگە" (Saatsaz, M. and Razaie, A 2021). دەکرێت لیرە بگەینە ئەو ڕایە، کە یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی گرنگیدانی پاشاکانی ساسانی بە کشتوکاڵ دەگەڕێتەوە بۆ بە پیۆوزکردنی.

   ئەوەی جێ سەرنجە لە کشتوکاڵکردنی سەردەمی ساسانیەکان، کاڕێگەری ئاینی زەردەشتیە بە سەر کۆمەڵگەدا هەبووە، کە هانیان دەدات بە کارکردنیان لە کشتوکاڵدا و بە باشترین پێیشە باسی دەکات، زۆر بە بەرزی دانراوە لە پەرتوکی ئاڤێستادا (کریستێنسن ٢٠١١, ٢٠٧). بەرهەمهێنان و زیندوکردنەوەی زەوی بە یەکێك لە ئەرکە ئاینیەکان هەژماری دەکات (Frye1984, 160)، لە پەرتوکی پێیرۆزی ئەم ئاینەدا، کۆمەڵێک دەق هەنە باس لە  ستایشی ئەو کەسانە دەکات، کە کار لە زەویە کشتوکاڵیەکان دەکەن و بە باوەڕدار ناوزەندیان دەکات، هەر وەك لە گفتگۆیەکی نێوان پەیامبەری زەردەشتی و خوای چاکەدا (ئاهورامزدا) دەڵێت " ئەی دروستکەری جیهانی لاشەکان، ئەی پێیرۆز، سێیەم شوێنی زەوی کوێە کە هەست بە ئاسودەیی دەکات؟ ئاهورامزدا وڵامی دەداتەوە دەڵێت: ئەو شوێنەیە کە مرۆڤ زۆرترین گەنم و سەوزایی و داری بەرهەمداری لێ دەڕوێت وە ئەو زەویەی کە بێ ئاوە و بەرئاوی دەکەن و ئاوەدانی دەکەنەوە" زەردەشتیەت وەك ئاینی فەرمی ساسانیەکان جەختی لە سەر ئەو بوارانە کردۆتەوە، کە دەبنە مایەی پێشچوونی ئابووری (الفنديداد  ١٩٥٢, ٤٥).

ئاینی زەردەشتی هەوڵ و هانی گۆمەڵگەی داوە بەوەی کە بەرەو کشتوکاڵی و ئاوەدانکردنەوەی زەویەکان هەنگاو بهاوێژن بۆ بەردەوامی ژیان، چونکە ئەمە دەبێتە هۆکاری سەرکەوتنی خواوەندی ئاهورامزدایە، بەسەر خواەندی خراپەدا (ئەهریمەن). ئەمەش بۆتە هۆکارێك کە پاشاکانی ساسانی بەردەوام پاڵپشتی کشتوکاڵ بکەن لە ڕیگای پالپشتیکردنی پروژەکانی ئاودیری.

8.        پاڵنەری ئابووری و کۆمەڵایەتی

میژوونووسە موسلمانەکان وتەیەکی ئەردەشێری یەکەم دەگێرنەوە کە دەڵێ، لا سلطان الا بالرجال و لا رجال الا بالمال ولا مال الا بعماره الارض، ولا عمارة الا بالعدل حسن السياسة (الثعالبی ١٩٦٣، ٤٨٢)٦. بە واتای هیچ دەسەڵاتێک [بەردەوام] نابێت بەبێ [هێز] پێیاوان، و [هێز] پێیاوان بەبێ سامان [بەردەوام نابێت] و پارە بەبێ ئاوەدانکردن [کشتوکاڵ کردنی] خاک [پەیدا نابێت]، و ئاوەدانکردنی خاک بە بێ دادپەروەری و سیاسەتی ژێرانە (بەردەوامی) بۆنی نییە. ئەم ووتەیە تەنها نیشاندەری گرنگی کشتوکاڵە بۆ دابینکردنی داهات بۆ دەوڵەتی ساسانی ناکات، بەڵکو وەک سەرچاوەی، یاخود فاکتەریکی سەرەکی سەقامگیری کۆمەڵایەتی تەمەشاکراوە. بە دیوێکی تر ئەم ووتەیە نیشاندەری هزری پاشایانە بەرامبەر بە گرنگی کشتوکاڵ و دابینکردنی پێویستیەکانی، بە تایبەتی سەرچاوەکانی ئاو و ئاودێری کە وەک ئەلقەیەک لە نێوان چەندین ئەلقەی پێیکەوە بەستراو سەیر کراوە، بە تێکچوونی یەکێکان، کۆی بازنەکە بەرەوە هەلەشانەوە دەچێت. بە مانایەکی تر گەر ئەلقیەک بچرا ئەوا کۆی شیرازەی ئابووری و کۆمەڵایەتی تێکدەچێت و بە لە ناوچەنی کۆی دەسەڵات. ئەم وتەیەیی ئەردەشێر، دەرخەری هزری ساسانیە بەرامبەر بە پێگەی ئاو کە خاڵیکی یەکلا کەرەوەیە لە پێکهاتەی بازنیەک لە سەقامگیری کۆمەڵایەتی، باج، کشتوکاڵ، و داگەری کۆمەڵایەتی، و سەقامگیری سیاسی، کە هەموویان بنەمایەکن بۆ بەردەوامی دەسەڵات (Khaneiki and Al-Ghafri 2022, 5). هەرچەندە وای نیشانداوە کە کشتوکاڵ لە سەروی بابەتەکانە، بەڵام خوێندەنەوەیەکی وردی ئەم وتەیەی ئەردەشێر ئەوەمان بۆ دەردەخات، کە دەسەڵات لە سەروی بابەتەکانە بە پێی هزری ساسانی و لە کۆتایشدا ئامانجی کۆی پرۆسەکەیە.

هەر وەک لە سەرەوە باسمان کرد، لەو کاتەی ئەردەشێر لە دوای سەرکەوتنی بەسەر ئەردەوانی پێنجەمی پاشای ئەشکانیەکان لە ساڵی (٢٢٤ز)، هەنگاوی خێرای بەو ئاراستەیە ناوە بەمەبەستی ئەوەی سیستەمی ئابووری و کۆمەڵایەتی وڵات باشتر بکات. هەرچەندە ژمارەی تەواومان لە بەردەست دانیە لەو کەناڵ و کارێزانەی، کە ئەردەشێر دروستی کردون. بەڵام بەفراوانکردنی سیستمی کەناڵ و دروستکردنی چەند کارێزیکی نوێ لەو ناوچانەی کەپێویستیان پێ بووە بەشێکی گرنگی ستراتیژیەتی ئەردەشێری یەکەم بوون، بۆ دابینکردنی سەرچاوەیەک بۆ ناوەچەکانی ژێر دەستی.             

پاشاکانی ساسانی دواتر بە هەمان شێوە گرنگیان بە ئاودێری داوە وەک نیشاندانی ڕەوایی بوونی دەسەڵاتیان. بەهەمان شێوەی ئەردەشێری یەکەم، پاشاکانی ساسانی دواتر گرنگیەکی زۆریانە بە چاکردن و بەڕێوەبردنی پرۆژە ئاودێریەکان داوە. شاپووری یەکەم (٢٤١-٢٧٢) گرنگیەکی زۆری بە شوشتەر٧ داوە و توانیویەتی لە ڕێگای بەکارهێنانی دیلە رۆمانەکا ئەم بەنداوە فراوانتر بکات و پەرەی پێدرا دووبارە بنیات ناوە.

 

 

خشتەی ژمارە(٣) بازنەی بەڕەێوەبردنی دەسەڵات لای ساسانیەکان.

هەرێمی میزۆپۆتامیا و خوزستان، بە سەبەتەی خوراکی ساسانی دەناسرێنەوە. لەو ناوچانەن کە سەرچاوەکان زیاتر باسیان لێوە کردون، کە ساسانییەکان جۆگەو کەناڵیان تێدا دروست کردوونە. زەوییەکانی میسوپۆتامیا بە دیجلە و فورات و لقەکانیان بەبەردەوامی ئاودێری کراوە. وە بابل کە ناوچەیکی بایەخدار بووە لە ڕووی کشتوکاڵیەوە لە ڕوباری دیجلە بە هەڵکەندنی کەناڵ و جۆگەی ئاو زەویەکانی بەراو کراون. وە بەدرێژایی هەردوو ڕوبارەکە کەناڵ و جۆگەی ئاودێری لێدراون، تاکو بە کەنداو گەیشتوون ئەمەش کاڕێگەری زۆری هەبووە لەسەر زیاد کردنی بەرهەم لەم هەرێمەی ساسانیدا (مارکواریت ١٣٨٣, ٣٩). بۆ نموونە کیسرا ئەنۆشیروان (٥٣١-٥٧٩)ز هەستاوە بە دروستکردنی کەناڵی نەهرەوان لە ڕۆژهەڵاتی ڕوباری دیجلە، کە بەرەو سەرەوەوی سامەڕا لقی لێ بۆتەوە بە دڕێژایی ڕۆژهەڵاتی دیجلە (Frye 1984, 161; Chegini and Nikitin 1996,43) زەویەکانی بەراو کردووە ئەمەش وای کردووە کە گشت زەویەکانی دەکەوتنە سەڕووی شارۆچکەی نەهرەوان بچێندرێن (Chegini and Nikitin 1996,48). هەروەها کەناڵی تریشی بنیات ناوە لەوانە چەند کەناڵیکن کە دەکەونە ناوچەی تەیسەفونی پایتەخت، کە کاڕێگەری زۆریان هەبووە لە سەر گەشەکردنی کشتوکاڵی سەردەمی ساسانی(Nasrat Adamo 2020, 128).

  لە لایەکی دیکەوە لە خوزستان تۆڕی بەرفراوانی ئاودێری بنیات نرا بوو، بە هۆی بوونی ڕووبارەکانی کەرخە، دێز، کارون و ڕاوان ئەمە هۆکار بوون کە بەنداو و جۆگەی ئاودێری لە ناوچەکە بنیات بنرێن. ئاوەڕۆکانی ئەم ڕووبارانە لقیان لێ دەبنەوە، کە بە چەمەکانی شیران و شاوار ناسراون و زەوییە کشتوکاڵییەکانی دەوروبەری ئەو لق و ڕوبارانە بەراو دەکەن، ئەمەش کاڕێگەری زۆری هەبووە لەسەر پێشکەوتنی کشتوکاڵ لە ناوچەکەدا (مستوفی ١٣٦٤، ١١٦).

هەروەها پرۆژەکانی ئاودێری لەسەر ڕووبارەکانی کارۆن و دیز و دیجلە و فرات زیادکردنی ڕووبەرە کشتوکاڵیەکان لەسەر دەستی کیسرا ئەنۆشیروان (Adams 1965, 70). کە درێژی یەکێک لە کاناڵە ئاودێریەکانی سەردەمی ئەم پاشایە لەسەر ڕوباری دیجلە دروست کرابوو. چەندان هێکتار زەوی بەراوکردووە یەکێک لە هۆکارە هەر دیارەکانی گەشەکردنی کشتوکاڵ بووە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی زۆری هەبوو لەسەر کەرتی ئابووری ساسانی و گەشەکردن و بەرەوپێش چوونی بە جۆرێک، کە زۆربەی دانیشتوانی ساسانی بوونە خاوەن کار لە چوار چێوەی ئەم سیستەمەدا (ابوالفداء ١٨١٥, ٥٥).

9.        خاوەنداریەتی کەناڵەکانی ئاودێری لە سیستەمی یاسایی ساسانی

ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە کە بنەما یاساییەکانی ساسانی ڕێگەی بە خاوەنداریەتی کەناڵەکان و سەرچاوەکانی ئاودێری دابوو، هەم لە لایەن دەوڵەت و هەم تاکەکان (مادیان هزار دادستان، برگەی ٢٢). بە پێی ویتفۆگل، لە شارستنیەتە هایدرولیکیەکان، چینێکی ئەرستوکرات دەست دەگرن بەسەر سەرچاوەوکانی ئاودێری و دەبنە خاوەنی ئەم سەرچاوەنە. لە ئەنجامدا جوتیار و کشتوکاڵ وا بەستەی ئەم چینەدەبن، کە لەم ریگایەوە دەتوانن ڕیگری بکەن لە هەر گۆڕانکاریەکی کۆمەڵایەتی یان رامیاری. بەڵام بە پێیچەوانەی ئەم بۆچوونانەی ویتفۆگل لە ئێرانی سەردەمی ساسانی دەبینین بە شێوەیەکی گشتی پێیچەوانەکی راستە. بنچینەی خاوەنداریەتی لە دەوڵەتی ساسانی سەرچاوەی گرتبوو لە وەی، کە کێ کەناڵەکەی دروست کردبا ئەوا ئەو خاونداریەتی دەکات. بەمانایەکی تر ئەوا دەوڵەت نەبووە وەک تاکە خاونداریەتی ئاو یان چینیکی ئەرستوکرات، بەڵکو جوتیاریش مافی ئەوەی هەبوو کە خاوەنداریەتی کەناڵەکانی ئاودێری بکات. لە دەوڵەتی ساسانی دوو جۆر هەبوون لە خاوەنداریەتی سەرچاوەکانی ئاودێریدا: یەکەمیان، ئەوپڕۆژانەن کە دەوڵەت دروستی کردبوون، ئەوا خاوەنداریەتەکە و بەڕێوەبەردنیان لە ئەستوی دەوڵەتدا بوو. هەربۆیەش دەوڵەت باجی ئاوی لەو جوتیارانە کۆکردەوە کە بۆ ئاودێریکردنی بەروبوومەکانیان بەم سەرچاوە ئاویانەیانە ئاودێری دەکرد (خسروی ١٣٥٢, ٥٨-٦٢).

 شیوازیکی تر خاوەنداریەتی سەرچاوەکانی ئاودێری کە لە کتیبی ماتیکان بە دی دەکرێت ئەوەیە کە تاک، جا ئەم تاکە چ خانەدانبێت یاخود جوتیار بیت، ئەوا مافی خاوەداریەتی و بەڕێوەبردن و پەرەپێدانی سەرچاوە ئاوییەکان هەبووە. هەندێ ئاماژە لە ماتیکاندا هاتووە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی پێنجەم و شەشەمی زایینی باس لە رێکخستنی خاوەنداریەتی پڕۆژەکانی ئاودیری دەکەن. لە بەشی (٢٢)ی ماتیکان باس لە کەناڵی ئاوی، وە چۆنیەتی خاوەندارێتی دەکات. کەناڵ لە بڕگەی ئاماژەپێکراودا بە(katas ) کاتاس ئاماژەی پێکراوە، ئەم وشەیە لە دەقەکانی ئەم دواییەدا وەک کات خراوەتەڕوو، کە لە هەڵکەندنەوە وەرگیراوە. چەند کەسێك بەشداریان لە لێدان و هەڵکۆڵینی کەناڵەکان دەکرد ( مادیان هزار دادستان ١٣٩٣، ٢٠٣). وە پابەند بوون هەبووە بۆ بەکارهێنانی ئاوەکە، بەجۆرێک کە بەکارهێنانی ڕێڕەوی ئاو سنووردار بێت بە هەندێک مەرج و درێژی ئاوی سەرچاوەکان وە بوونی یان نەبوونی دەستێوەردان لە دروستکردنیاندا دیاریکراو بووە (بهرمان, ١٣٩٣, ٢٠١). لەم بارەیەوە باس لە دۆسیەكانی وەك زیانگەیاندن بە ماڵی خەڵك لە كاتی هەڵكەندنی كەناڵەکانی ئاو كراوە. لێرەدا خاوەن كەناڵە ئاویەکە پابەند بووە، بە قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەی بەهۆی هەڵكەندنەوە لە خەڵک دەکەوت. بە وتەی مەتیکان لە هەندێک حاڵەتدا ئاوەکە بەدرێژایی ئەو  زەویانەی کە کەناڵی ئاوی لەسەر دروست دەکرا، خاوەنداری تایبەتی بووە، هەروەها لە بەندەکانی ماتیکاندا هەبوو لەگەڵ گواستنەوەی خاوەنداری زەویەکان، ئەوا خاوەداریەتی کەناڵە ئاویەکەش بۆ خاوەن زەویەکەیە (پیگولوسکایا, ١٣٦٧, ٢٩١-٢٩٢،٢٩٤).

10.    دەرئەنجام

  بە پێی تیوەر ویتفۆگل، کە لە پێیشتر باسمان کرد، ئەو کۆمەڵگایانەی کە تێدا کشتوکاڵ پشت بە ئاودێری دەبەستن، کۆمەڵاگایەکی تاکڕەوانە بەرهەم دەهینن لە ڕووی رامیاریەوە. هەر بۆیەش پێی وایە کە هۆکاری سەرەکی گرنگیدانی دەسەڵات بە سیستەمی ئاودێری، بۆ مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی دەسەڵات بووە، بە تایبەتی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات. بە واتایەکی تر، دەسەڵاتە ڕۆژهەڵاتیەکان، گرنگیاندایە بە گەشەپێدانی ئاودێری و کشتوکاڵ بە مەبەستی قورغکردنی بژێوی دانیشتوان، نەک دابینکردنی بژێوی بۆ دانیشتوانەکەی. ئەمە لە کاتێکدایە، کە سیستەمی ئاودێری لە دەوڵەتی ساسانی گەشەسەندنێکی زۆر خێرای بەخۆە بینی، ئەم  خێرایەش، کاڕێگەریەکی ڕاستەوخۆی لە سەر گەشەسەندی ئابووری و دەسەڵاتی ساسانی دروست کرد. ئەمە وای لە هەندێ مێژوونووسان کردوە، کە تیۆری کۆمەڵگا هایدرۆلیکیەکانی ویتفۆگل بەکاربهێنن، بۆ شیکردنەوەی پەیوەندی نێوان دەسەڵات و سیستەمی ئاودێری لە دەوڵەتی ساسانی، بەمەبەستی تێگەیشتن لە هۆکاری ئەم گەشەسەندنە.

  بەڵام لە میانەی ئەم توێژینەوەیدا ئەوەمان سەلماند، کە تێروانینی ساسانیەکان بە پێچەوانەی تیۆری کۆمەڵاگا هایدرۆلیکیەکان بووە. ساسانیەکان بە ئەرکی خویان زانیوە، بژێوی دانیشتوان دابین بکەن لە ڕێگای گەشەپێدانی کشتوکاڵ. نەک وەک ئامرازیک بۆ قورغکردنی دەسەڵات. ساسانیەکان وایان نیشانداوە، کە ئەوان میراتگری دەوڵەتی ئەخمینیەکانن، بۆیە ئەو کارانەی ئەخمینیەکان تێدا سەرکەوتوو بوون، دەبێ ئەمانیش بە هەمان شێوە تێدا سەرکەوتوبن. وە یەکێک لە کارە هەرە گرنگەکانی ئەخمینیەکانیش ئەوە بوو، کە گرنگیەکی زۆریان بە بەرەوپێیشبردنی سیستەمی ئاودێری داوە. بۆیە ساسانیەکان پێیان وابوو هاوشێوەی ئەخمینیەکان دەبێت گرنگی بەم سێکتەرە بدەن. ئەمە جگە لە وەی کە ساسانیەکان پێیان وابووە، کە گەشەپێدانی پروژە ئاودێریەکان، خاڵی سەرەکین لە بازەنەی نێوان گەشەکردنی کشتوکاڵ و دابین کردنی بژێوی ژیان و دابین کردنی سەقام گیری کۆمەڵایەتی و بەردەامیدانی دەسەڵاتە. ئەم داهاتەی لە ڕێگەی باجەوە دەستی دەوڵەت دەکەوت، جگە لە دەستەبەرکردنی داهاتیکی سەقامگیر بۆ دەوڵەت، لە هەمان کاتیشدا سەرچاوەیەک بووە، بۆ بەرگریکردن لە دەوڵەتی ساسانی دژی دژبەرکانیان لە ڕۆژهەڵات و لە ڕۆژئاوا. لە سەروی هەمووشیانەوە، زۆر بەراشکاونە دیارە کە دەوڵەتی ساسانی توانی دەوڵەتیکی ناوەندی دابمەزرینیت، بەر لە وەی سیستەمی ئاودیری پێیشبخات. بویە ناکرێت بڵێین پێیشخستنی سیسیتەمی ئاودێری ئامرازیک بووە، بۆ دامەزراندنی دەسەڵاتیکی ناوەندی. بەڵکو پێیچەوانەکەی راستە، کە ساسانیەکان توانیان دەسەڵاتی ناوەندی دابمەزرێنن و دواتر توانیان گەشە بە پروژە ئاودێریکان بدەن.

 لە هەمان کاتدا، بەپێی تیۆری کۆمەڵگا هیدرۆیلیکیەکان، گەشەسەندی چینی ئەرستوکرات، گەشەیەکی خێرای بە خۆە دەبینێت و کۆنتڕۆڵی سەرچاوەکانی ئاودێری وڵات دەکات. بەڵام گشەسەندنی ئەم چینە بە شێوەیەکی راستوخۆ نەبووە، بەڵکو سەرچاوەکان ئەوە دەسەلمێنن کە ئەم چینە تا کۆتایەکانی سەردەمی ساسانی گەشەی تەواوی نەکردوە. جگە لە وەی کە جیاوازیەکی ڕیشەی هەیە لە نێوان سیستەمی فیودالیزمی سەردەمی ناوەراستەکانی ئەوروپا و دەسەڵاتی بنەماڵە ئەرستۆکراتەکانی سەردەمی ساسانی. هەروەها یاساکانی ساسانی زۆر بە ڕوونی دەرخەری ئەوەن کە دەوڵەت کە هەوڵی پاوانخوازی پرۆژەکانی ئاودێری نەداوە، بەڵکو ڕێگەیان داوە بەوەی کە جوتیاران خویان خاوەنداریەتی کەناڵە ئاویەکان بکەن.

  لە سەروی هەموو ئەوانەش بیری ئاینی ساسانیە، کە زۆربەی جار لە تیۆری کۆمەڵگا هایدرۆلیکیەکان پشت گوێ خراون. ساسانیەکان کە لە بنەماڵەیەکی ئاینی زەردەشتی هاتبوون، خۆیان پارێزەری خواوەندی ئەناهیتا بوون لە ئەستەخر، پاوانخوازی ئاو یاخود ڕێگریکردن لە بەردەوامی ڕۆیشتنی پێیجەوانەی بیرو باوەڕی زەردەشتیەتە. بۆیە زۆرترین هەوڵیان داوە کەوا لە پاڵ دروستکردنی پەرستگا بۆ خواوەندی ئەناهیتا، چەندین پڕۆژەی ئاودێری بکەن کە ڕێگە بە بەردەوامی ڕۆیشتنی ئاو دەدات. خاڵیکی هەرگرنک، کە ناکرێت لە بەرچاو نەگیرێت ئەوەیە، کە ساسانیەکان مافی خاوەنداریتی کەنال و پروژە ئاودیریەکان بە جوتیاران بەخشی بوو. خو ئەگەر پێیچەوانەکی راستبوایە، ئەوا دەبوو تەنها دەوڵەت یان چینی ئەرستوکرات مافی خاوەنداریەتی کەناڵەکان و سەرچاوەکانی ئاویان قورغ کردبایە.

  بۆیە لە کۆتایی دەکرێ بڵین ڕاستە ساسانیەکان گرنگیان بە پروژە ئاودێریەکان داوە و لە سەردەمی ئەوان پروژە ئاودێریەکان گەیشتنە ئەوپەڕی گەشەسەندن، بەڵام ئەم گەشەسندنە لە لایەن ساسانیەکانەوە، وەک ئەرکێک سەیرکراوە نەک ئامراێزێک بۆ پاوانخوازیی دەسەڵات، وەک ئەوەی لە ویتفۆگل باسی کردووە لە تیۆری کۆمەڵگایە هایدرۆلیکیەکان.

11.      سەرچاوەکان

11.1   سەرچاوەکان بە زمانی کوردی

1.         کریستێنسن، ئیمانوێل ئارتۆر(٢٠١١)، ئیرانی سەردەمی ساسانی، و: سلاحەددین ئاشتی، چ٢، سلێمانی،  چاپخانەی شیڤان.

2.         گرێشمەن, ڕۆمەن(٢٠١٣)، ئێران لە سەرەتاوە تا هاتنی ئیسلام، وەرگێڕانی: سلاحەددین ئاشتی،  تاران, انتشارات علمی و فرهەنگی.

11.2   سەرچاوەکانی بە زمانی عرەبی

3.         ابوالفداء, عمادالدین بن محمد بن عمر(١٨١٥)، توفی(٧٣٢) الهجریة، تقویم البلدان، تح: والبارون ماک کوکین دیسلان. باریس، المحروسة بدار الطباعة السلطانیة.

4.         الاصفهانی، حمزة بن الحسین(١٩٦١)، توفی(٣٦٠) الهجریة، تاریخ سنی ملوک الارض والانبیاء، بیروت، دار مکتبة الحیاة.

5.         اڤستا الكتاب المقدس للديانة الزرادشتية (٢٠٠٨)، اعداد: خليل عبد الرحمن، الطبعة الثانية، دیمشق، روافد للثقافة والفنون.

6.         الثعالبی, ابی منصور عبدالملک بن محمد بن اسماعیل(١٩٦٣)، توفی(٤٢٩) الهجریة، غرر اخبار ملوک الفرس وسیرهم، تهران، مکتبة الاسدی.

7.         الطبری, ابی جعفر محمد بن جریر (١٩٨٧)، توفی(٣١٠) الهجریة، تاریخ الطبری، ج١، بیروت، دار الکتب العلمیة.

8.         الفنديداد، الابستا (١٩٥٢)، تر: دکتور داود جلبی المصلی، الموصل، مطبعة الاتحاد الجديدة.

9.         المقدیسی، ابو عبداللە محمد بن احمد(١٩١٩)، توفی (٣٨٠هجریة)،  احسن التقاسیم فی معرفة الاقالیم،ط ٢، لیدن المحروسیة، مکتبة المثنی.

10.      الیعقوبی, احمد بن ابی یعقوب بن جعفر بن وهب الکاتب (١٩٣٩)، توفی(٢٨٤ ) الهجریة، تاریخ الیعقوبی،تح: خلیل المنصور, النجف، مکتبة المنصوریة.

11.3   سەرچاوەکان بە زمانی فارسی

11.      حافض ابرو، شهاب الدین عبداللطیف بن لطف اللە الخوافی (١٣٧٨)، توفی(٨٣٣)هجری، جغرافای حافض ابرو، تح: صادق سجادی، تهران، میراث مکتوب.

12.      پیگولوسکایا, ن (١٣٦٧)، شهرهای ایران در روزگار پارتیان و ساسانیان. تهران، علمی و فرهنگی.

13.      حسنی, فرشتە کردزنگنە؛ دکتر میرزا محمد(١٣٩٣)، "کیشاورزی دورە ساسانی." دومین همایش سراسری کشاورزی و منابع طبیعتی پایدار. تهران: دومین همایش سراسری کشاورزی و منابع طبیعتی پایدار، ص ١-٧.

14.      رجبی، دکتور پرویز(١٣٩٨)، ایران در زمان ساسانیان، چ٤، تهران، دانشگاە پیام نور.

15.      خسروی, خسرو(١٣٥٢)، نظامهای بهرەبرداری از زمین در ایران (از ساسانیان تا سلجوقیان)، چ١، تهران، انتشارات شبنگر.

16.      لسترنج, گای(١٣٧٥)، جغرافیای تاریخی سەر زەمین های خلافت شرقی، تر: محمود عرفان، تهران، علمی و فەرهەنگی.

17.      مادیان هزار دادستان، هزار رای حقوقی(١٣٩٣)، تر: سعید عریان، چ٢، تهران، انتشارات علمی.

18.      مارکواریت, یوزف(١٣٨٣)، ایرانشهر در جغرافای بطلیموس، تر: مریم میر احمدی، تهران،  طهوری.

19.      مستوفی, حمداللە(١٣٦٤)، توفی(٧٥٠) الهجریة، تاریخ گزیدە، تح: عبدالمحسن نوایی، تهران، ناشر امیر کبیر.

11.4   سەرچاوەکان بە زمانی ئینگلیزی

20.      Adams, R. M.) 1965 (Land behind Baghdad. A History of settlement on the Diyala plain. Chicago: University of Chicago Press.

21.      Adams, R.M. (1981) Heartland of cities: surveys of ancient settlement and land use on the Central Foodplain of the Euphrates. Chicago: University of Chicago Press.

22.      Sanjana, D. D. (ed.). (1896) The Kamrname Artakhshir Papakan: Being The Oldest Surviving Records of the Zoroastrian Emporor Ardashir Babakan. Mumbai: Education society’s Steam Press.

23.      Braudel, F. (1981) The Mediterranean and the Mediterranean World in the Age of Philip II (Vol. 2). UK: Fohtaha Collins.

24.      Brosius, M. (2006) The Persians: an introduction. London: Routledge.

25.      Canepa, M. P. (2010) Technologies of memory in early Sasanian Iran: Achaemenid sites and Sasanian identity. American Journal of Archaeology, 114(4), 563-596.

26.      Carneiro, R.L. (1970) A Theory of the Origin of the State: Traditional theories of state origins are considered and rejected in favor of a new ecological hypothesis. Science, 169(3947), pp.733-738.

27.      Chegini, N.N. and Nikitin, A.V. (1996) Sasanian Iran-economy, society, arts and crafts. History of civilizations of Central Asia, 3, pp.35-77.

28.      Curtis, V. S., Stewart, S., & Curtis, S. (Eds.). (2008). The Sasanian Era. In The Idea of Iran (Vol 3). London. I.B. Tauris.

29.      Daryaee, T. (ed.) (2012). The Oxford handbook of Iranian history. USA: OUP.

30.      Daryaee, T. (2009) Sasanian Persia: the Rise and Fall of an Empire. London and New York: I.B.Tauris.

31.      Dewey, J. (1922) Human nature and conduct. New York: Henry Holt.

32.      English, P.W. (1968) The Origin and Spread of Qanats in the Old World. Proceedings of the American Philosophical Society, 112(3), pp.170-181.

33.      Fisher, W.B., Boyle, J.A., Boyle, J.A., Gershevitch, I., Yarshater, E., Frye, R.N., Avery, P., Jackson, P., Lockhart, L., Melville, C.P. and Hambly, G. (eds) (1968). The Cambridge History of Iran. Cambridge: Cambridge University Press.

34.      Frye, R.N. (1984) The History of Ancient Iran. München: CH Beck.

35.      Ghirshman, R. (1978) Iran: From the Earliest Times to the Islamic Conquest. 2nd edn. London: Penguin Books.

36.      Hartnell, Tobin. (2014) Agriculture in Sasanian Persis: Ideology and Practice. Journal of Ancient History. vol. 2, no. 2, pp. 182-208. https://doi.org/10.1515/jah-2014-0028

37.      Huge, Kennedy. (2008) Inherited Cities, Jayyusi, S.K., Holod, R., Petruccioli, A. and Raymond, A. eds.,. The City in The Islamic World (1vols.). Leiden: Brill.

38.      Hunt, R.C. (1988) Size and the structure of authority in canal irrigation systems. Journal of Anthropological Research, 44(4), pp.335-355.

39.      Issawi, C. P. (1971) The Economic History of Iran. 1800-1914. Chicago: University of Chicago Press.

40.      Khaneiki, M.L. )2020(Cultural dynamics of water in Iranian Civilization. Springer International Publishing. eBook. https://doi.org/10.1007/978-3-030-58900-4.

41.      Lanning, E.P. )1967( Peru before the Incas.Englewood Cliffs: Prentice-Hall.

42.      Lees, S.H. )1989(. On Irrigation and the Conflict Myth. Current Anthropology 30, no. 3: 343–4.

43.      Saatsaz, Masuod. and Razaie, Aboulfazl. Water Resources Management Technology, and Culture in Ancient Iran. hydrology and earth system sciences, (2021) p 1-40.

44.      Matloubkari, E., & Shaikh Baikloo Islam, B. Climate Change and Challenges of the Last Ancient Dynasty of Iran: The Decline and Fall of the Sassanid Empire. The International Journal of Ancient Iranian Studies, (2022) 2(2), 61-76. https://doi.org/10.22034/PA.2021.138159

45.      Morony, Michael G. Continuity and Change in the Administrative Geography of Late Sasanian and Early Islamic al-'Irāq, Iran (1982), Vol. 20, p1-49.

46.      Adamo, Nasrat, and AL-Ansari, Nadhir. The Greeks and the Sassanids - A new Glorious Era for Agriculture (330-625 AD). Journal of Earth Sciences and Geotechnical Engineering, (2020), p113-135.

47.      Neely, J.A. )1974(Sassanian and early Islamic water-control and irrigation systems on the Deh Luran plain, Iran. In ed Theodore E. Downing and Mcguire Gibson. Irrigation’s impact on society, pp.21-42. Arizona: The University of Arizona Press.

48.      Olick, J. K. Collective memory: The two cultures. Sociological Theory. (1999), 17(3), 333-348.

49.      Radkau, J., & Dunlap, T. (2008). Nature and Power. Cambridge: Cambridge University Press.

50.      Raygani, Ebrahim.  (2018) Water Supply During the Sassanian Dynasty and Islamic Era of Arjan City. Vol. 1 No. 34 (2017): Kufa Journal of Arts (Adab Al-Kufa) - December 2017, p 33-5.

51.      Rezakhani, K. Continuity and Change in Late Antique Irān: An Economic View of the Sasanians. International Journal of Persian Literature, )2010( (1), pp.15-40.

52.      Saadi-nejad, M. (2001) Anāhitā: A History and Reception of the Iranian Water Goddess. London: I.B. Tauris.

53.      Sadrzadeh, M. and Gholikandi, G.B. Five thousand years of irrigation history in Iran: rituals and methods. Sustainable Irrigation Management, Technologies and Policies III 75, (2010) 134, p.11175.

54.      Said, E., 1978. Orientalism. New York: Vintage Books.

55.      Shlapentokh, D. Marx, the “Asiatic Mode of Production,” and “Oriental Despotism” as “True” Socialism. Comparative Sociology, )2019(18(4), pp.489-521.

56.      Strabo (1917) Geography. Translated by H. L. Jones, Cambridge and Massachusetts: Harvard University Press.

57.      Stroshane, T. Walden Pond and the Capitalist State. Berkeley Planning Journal, (1988).  3(2), 123139. https://doi.org/10.5070/BP33213184.

58.      UNESCO. (2008). World Heritage Convention Nomination of Properties for Inclusion on the World Heritage List, Shushtar historical hydraulic system, report.

59.      Wenke, Robert John. )1975 (Imperial Investments and Agricultural Developments In Parthian And Sassanian Khuzestan: 150 B.C. to A.D. 64 unpublieshied PhD Thesis. Michigan: University of Michigan.

60.      Wiesehöfer, Josef (2001). Ancient Persia: From 550 BC to 650 AD. London: IB Tauris.

61.      Wilkinson, T.J., Boucharlat, R., Ertsen, M.W., Gillmore, G., Kennet, D., Magee, P., Rezakhani, K. and De Schacht, T. (2012). From human niche construction to imperial power: long-term trends in ancient Iranian water systems. Water History, (2012), 4, pp.155-176.

62.      Wittfogel, Karl S. (1967[1957]): Oriental Despotism: A Comparative Study of Total Power. New Haven and London: Yale University Press.

63.      Worster, D. Rivers of Empire: Water, Aridity, and the Growth of the American West. Berkeley Planning Journal, (1988)3(2), pp.131-184. Available at: https://escholarship.org/uc/item/54009094.

12.      پەراوێزەکان

1.         زەردەشتیەت: ئاینێکی کۆنە لە دەوروبەری سەدەی شەشەمی پێش زایین لە لایەن زەردەشت بانگەوازی بوکراوە، و لەسەردەمی ئەخمینی کرا بە ئاینی فەرمی دەولەت. زەردەشتیەت جەخت دەکاتەوە لەسەر بوونی یەک خوداوەندی باڵا، ئاهورا مازدا، و شەڕی بەردەوام لە نێوان چاکە و خراپە. زەردەشتیەت کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبووە لەسەر پەرەسەندنی بیرۆکە ئایینی و فەلسەفییەکان و ناسنامەی کەلتووری و مێژوویی، زۆرێک لە کۆمەڵگاکانی روژهەلاتی ناوەراست (نیبرگ ١٣٨٣، ٢٧-٥٢).

2.         پێمان وایە کە ئەم تیۆرە تا ڕادەیەک، سوودی لە تیۆری مارکس وەرگرتووە، کە باس لە شێوازی بەرهەم هێنانی ڕۆژهەڵاتی کردوە بۆ زیاتر بڕوانە  (Shlapentokh 2019).

3.         براودیل کاتی مێژووی دابەشکردووە بە سەر سێ جۆر: کاتی جوگرافی، کاتی کۆمەلایەتی، کاتی تاک. بو زیاتر بگەرێوە بۆ (Braudel 1981, 21).

4.         بۆ زیاتر دەربارەی کەش و هەوای  سەردەمی ساسانی و ئەو گورانکایانەی بەسەریدا هاتووە بروانە (Matloubkari and Islam 2022).

5.         سەرجۆنی ئەکەدی دامەزرێنەری ئیمپڕاتۆریەتی ئەکەدی بوو لە عێراقی کۆن لە هەزارەی سێەمی پێش زاین، خەونی ئەوەی بینی کە پاسایەتی لە خواوەندەوە بۆ ئەوە هاتووە (سەلیم ٢٠١٤، ٣٥٥). هەموو ئەوانە بوونە بەشێک لە بانگەشەکانی بنەماڵەی ساسانی بە وەرگرتنی  (پاشایەتی پیروز) کە پاشایەتیان لە خواوەندەوە وەریان گرتووە و هیچ مرۆڤێک مافی ئەوەی نییە داوای وەرگرتنەوەی پاشایەتیان لێ بکات کاتێک کە ئەمە وەک (بەخششی خودا نیشاندراوە).

6.         ئەم وتەیە لە لای مەسعودی بو کسرا ئەنوشیراون دەگەریتەوە (المسعودي ٢٠٥/١، ٢٠٠٥).

7.         شوشتەر سیستەمێکی ئاوی زۆر توکمەیە، کە لە زنجیرەیەک کەناڵ و بەنداو و تونێل پێکهاتووە، کە بۆ گواستنەوەی ئاو لە ڕووباری کارونەوە بۆ شاری شوشتەر و زەوییە کشتوکاڵییەکانی دەوروبەری، بە یەکێک لە کاڕێگەرترین سیستەمی ئاوی جیهانی کۆن دادەنرێت، لە لایەن یونسکۆ  وەک شوێنەوارێکی کەلەپوری جیهانیی دەستنیشان کراوە UNESCO 2008, 62).



 


 

الفكر الحداثي وكتابة التاريخ الساساني

نظم الري الساساني كجزء العلاقات السلطوية وإدارة الري في ضوء نظرية ويتفوغل.

 

الملخص:

ينبع فكرة هذا البحث من محضر ندوة "أنظمة المياه الإيرانية القديمة" التي عُقِدَت في جامعة دورهام في عام 2011، حيث تم تقديم عدة أوراق علمية غطت إدارة المياه وعلاقتها بالسلطة في إيران من 8000 قبل الميلاد إلى 1000 ميلادي. ورأى الباحثون أن نظم المياه كانت على نطاق محدود في تللك الفترة وانها كانت نتاجًا للابداع والتكيف البشري. في الوقت نفسه، اتفق الجميع ان على الرغم من وجود تطور واتساع ملحوظ في بناء نظم إدارة المياه على نطاق واسع، والتي قد تم بناؤها من قبل السلطات الإمبراطورية الاحقة، الا ان ذلك لا تعني بالضرورة انها كانت نتاج محاولات السلطة للاحتكار مصادر المياه من اجل الهيمنة الامبريالية. ودعى المؤتمر الي دراسة تلك العلاقة في الفترات الاحقة.

لهذا فان هذه المقالة يصبو الى تقديم دراسة نقدية لنظرية المجتمعات الهيدروليكية لكارل ويتفوگل، والتي تعتبر واحدة من النظريات السائدة في مجالات العلاقات السلطوية وإدارة الري. فوفقًا لويتفوگل، تنشأ المجتمعات الهيدروليكية في المناطق الجافة أو شبه الجافة حيث تكون الأنظمة الكبيرة للري ضرورية للزراعة، وتتطلب سلطة عليا قادرة على تطوير مثل تلك الأنظمة. ونتيجة لذلك، فان السلطة تتركز في يد الحكام والطبقة الارستقراطية من خلال سيطرتهم على مشاريع ونظم الري. الا ان هذه الدراسة، تنتقد بل وتدحض تلك النظرية، وترى بانها نتاج فكرة المركزية الأوروبية للحضارات والتي سادت في الفكر الحداثي الأوروبي. وهي في المقابل تؤكد أن اهتمام وتطوير الدولة الساسانية بمشاريع الري لم يكن بدافع السيطرة واحتكار السلطة من خلال السيطرة على مشاريع الري، بل كانت تنظر الى تطويرها على أنها مسؤولية السلطة، من النواحي السياسية، الاجتماعية والاقتصادية، وليست وسيلتها للهيمنة او السيطرة.

الكلمات الدالة: الإمبراطورية الساسانية، أنظمة الري، العلاقات السلطوية وإدارة الري، المجتمعات الهيدروليكية، كارل ويتفوگل.


 

 

 

 

Modernity and the writing the sassanid history: sassanid irrigation system as part of power- irrigation relations in the light of whitfogel theory.

 

ABSTRACT:

The aim of this research stems from the proceedings of the "Ancient Iranian Water Systems Seminar" which took place at Durham University in 2011. During the conference various papers were argued that while the small-scale water systems of Ancient Iran from 8000 to 1000[A1]  B.C.E were likely a product of human ingenuity and adaptation. Simultaneously, many agreed that although there was a significant increase in the construction of water management systems on a large scale after this period, some of which were likely built by imperial authorities, it cannot be assumed that all of them were the result of imperial management. Therefore, the power- irrigation management during the Sasanian period needs more investigations. This article, then, exam the power- irrigation management relations of the Sasanian era. It critically challenges the Karl Wittfogel’s hydraulic societies theory, which is widely recognized as one of the most significant theories in the fields of power relations and irrigation management. According to Wittfogel, hydraulic societies emerge in arid or semi-arid areas where large-scale irrigation systems are essential for agriculture, and require an authoritative power capable of developing such systems. Consequently, power is concentrated in the hands of rulers and bureaucrats who control the distribution of water and resources. However, this study argues that the Sasanian dynasty’s focus on irrigation projects was not driven by a desire for control, but rather seen as a responsibility of power.

KEYWORDS: Sasanian empire, Sasanian irrigation systems, power- irrigation management relations, hydraulic societies, and Karl Wittfogel.



* ڤەکولەرێ بەرپرس.

This is an open access under a CC BY-NC-SA 4.0 license (https://creativecommons.org/licenses/by-nc-sa/4.0/)


 [A1]How come? It should be from one thousand to eight thousand and not vice versa