فاكتەری ئابووری و كاریگەری لەسەر سیستەمی حوكمڕانی
(میرنشینەکوردییەکانی سەردەمی عەبباسی)وەک نمونە
لێکۆڵینەوەیەک لە ژێر ڕۆشنایی تیۆری ئیبن خەلدون
ابراهیم تۆفیق سیدە1* و کامران عزیز عبداڵلە2
1 وەزارەتی پەروەدە، ههرێما كوردستانێ- عیراق.
2 بەشی مێژوو، زانکۆی کۆیە، ههرێما كوردستانێ- عیراق.
تاريخ الاستلام: 02/2023 تاريخ القبول: 05/2023 تاريخ النشر: 09/2023 https://doi.org/10.26436/hjuoz.2023.11.3.1173
پوختە:
فاکتەری ئابووری و کاریگەری بەسەر حوکمڕانی و شوێنگەی حوکمڕانی دوای ئەوە هات کە خولیاکانی جوانخوازی شارنشینی و حوکمڕانی و هاوکات هەلومەرجە ئابوورییەکانیش لە نێو هۆزەکاندا چەکەرەی کرد و لە دوای قۆناخی کۆچ ڕەوی دەستییان کرد بە بنیاتنانی سیستەمی حوکمڕانی قەڵا و شورا و شار لە پێناو پاراستنیان لە دەستدرێژییەکانی دەرەکی و ململانێی ناوەخۆیی ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی فاکتەری ئابووری کاریگەری لەسەر سیستەمی حوکمڕانی، کە ماوەی فەرمانڕەوایی میرنشینە کوردییەکانی سەردەمی عەباسی وەک نموونە وەرگیراوە و لە ژێر ڕۆشنایی تیۆری ئیبن خەلدون شیکردنەوەی بۆ کراوە و ناوەڕۆکەکەی پێکهاتووە لە دوو تەوەرە، لە تەوەرەی یەکەم پێک دێت لە پایەکانی حوکمڕانیەت، کە سێ خاڵ لە خۆ دەگرێت لە وانە میر وەک یەکەم وێستگەی حوکمڕانی کە سەرۆکی هۆزە، یاخود کاریزمایەک لە پێناو پاراستنی ئەندامانی هۆزەکەیان و بە پاڵنەری ماددی دەردەکەوێت، دواتر پایەی وەزیر وەک پێداویستییەکی سەردەمی لە پێناو باشترکردنی ژیان و گوزەران و بەڕێوەبردنی ئەرکی کۆکردنەوەی باج و گوزەرانیان هاتە کایەوە، هەروەها دادوەریش یەکێکە لەو پایانەی کە ئەرکی گێڕانەوەی مافی خەڵک و ڕێگری کردن لە چاو بڕینی سامانی یەکتر و ڕاپەڕاندنی ئەرکە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان بوو.لە تەوەرەی دووەمدا باس لە شوێنەکانی حوکمڕانی دەکەین وەک قەڵا کە نیشانەی باشتربوونی هەڵ و مەرجی ئابوورییە لە سەرەتای دامەزراندنی حوکمڕانیدا، دووەم شار، کە قۆناخی گرنگی گواستنەوەی کوردە لە کۆچەرییەوە بۆ شارنشینی هاوکات خولیاکانی جوانخوازی سەریانهەڵدا دواجار دەستییان کرد بە پێشبڕکێی و ململانێی و گەشەپێدانی شارستانیەت.
کلیلەوشە :دەسەڵاتخوازی، شارنشینی، میرنشین، پایە فەرمانڕەواکان، شوێنگە حوکمڕانییەکان
پێشـەكی
فاکتەری ئابووری و کاریگەری لە سەر سیستەمی سیاسی و حوکمڕانییەکان گرنگی لەوە دایە کە هەر بابەتێک لە مێژوودا لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت لێکەوتەی ڕەهەندێکی ئابوورییە، بە شێوازێک کاریگەرییە ماددییەکان لە نێو ڕووداوەکاندا بە ڕوونی بەرچاو دەکەون. هۆکاری هەڵبژاردنی بابەتەکەش لەوەوە سەرچاوەی گرتووە فاکتەرە ئابوورییەکان لە ئێستا و داهاتووشدا بابەتێکی زیندووی نێو کایەیی ململانێی سیاسی و حوکمڕانییەکانە هاوکات کاریگەری گەورەی بەسەر گۆران کار یە ئەنثرۆپۆلۆجیەکانی سەردەمە جیاوازەکان هەیە بە ئێستا و داهاتووشەوە.
بابەتەکەمان پێکهاتووە لە دوو تەوەرە، تەوەرەی یەکەم باس لە پایەکانی حوکمڕانی کراوە لە ژێر ڕۆشنایی کاریگەری ئابووری، کە لە سێ خاڵ پێک هاتووە یەکەم: باس پایەی میر دەکەین لە ژێر کاریگەرییە ئابوورییەکان و خولیا و ئارەزووەکانی میرەکان لە بەدەستهێنانی ئەم پایەیە، دووەم: وەزیر لە میرنشینە کوردییەکان وەک هاوکارێک و پاڵپشتییەکی میر لە نێو دەسەڵات و کاریگەرییە ئابوورییەکان بەسەر ئەم پایەدا، سێیەم : دادوەر و دەرکەوتنی وەک فەرمانڕەوایی شەریعەتە ئایینییەکان و دەسەڵات و کاریگەرییە ئابوورییەکانی بەسەرەوە.
تەوەرەی دووەم: باس لە شوێنگەی حوکمڕانی کراوە ئەوەش پێکهاتووە لە سێ خاڵ خاڵی یەکەم : قەڵا وەک بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە هێمای چەکەرە کردنی دەمارگیری خواستی فەرمانڕەوایەتی و گۆڕانی شارستانیەتە واتای پێویستییەکی حوکمڕانی هەموو دەسەڵاتدارێکی سەدەکانی ناوەڕاست بوو، دووەم: شورا هۆکارێکی سەرەکی بوو لە پاراستنی شارەکان، چونکە ستەم و هێرشی هۆزەکان بۆ سەر یەکتری بەردەوام لە ئارادا بوو. سێیەم: کۆشکی میری ئەمەشیان خالێکی جوانخوازی میرەکان بوو کە هەڵپەی بنیاتنانیان دەدا دوای ئەوەی ڕەهەندە ماددییەکانییان فراوان بوو، بەڵام ئەمەش ڕەنگدانەوە لە میرنشینی مەڕوانی زیاتر بە دیار دەکەوێت.توێژینەوەکە بابەتێکی شیکار یە لە ژێر تیۆری ئیبن خەلدون، هەرچەندە بابەتی شیکاری لە ژێر تیۆریدا بۆ توێژەر ئاسان نییە، چونکە لە یەک کاتدا پێویستە توێژەر ڕەهەندە ئابووری و ماددی و فەلسەفییەکان وەربگرێت هاوکوف لەگەڵ دەقە مێژووییەکان و ئەو سەردەمەی توێژینەوەکەی لە سەردەکرێت. گرنگترین ئەو سەرچاوانەش کە توانیم سوودی لێ وەربگرم (موقەدیمەی ئیبن خەلدون) کە بەڕاستی
ڕێبەرێکی گرنگە لە ڕاڤەی بابەتەکاندا، هەروەها ( ابن الاثیر ،الکامل فی التاریخ )، کە زانیاری گرنگمان لێوە دەستکەوتووە لەسەر بارودۆخی میرنشینە کوردییەکان، لەگەڵ دکتۆرا نامەکەی ( اکو برهان محمد- التجارة والنظم المالیة فی کوردستان) کە زانیاری گرنگی لێ بەدەست دەکەوێت لە بواری ئابووری میرنشین و هەرێمە کوردییەکان
فاکتەری ئابووری و کاریگەری لە سەر سیستەمی سیاسی و حوکمڕانی
سەرهەڵدانی سیستەمی حوکمڕانی کوردی لە سەدەکانی ناوەڕاست بەو هەڵ ومەرجە ئابووریەوە گرێ دراوە، کە کۆمەڵگەی کۆچەری و شارنشینی تێیدا ژیاون، بۆیە لە مێژوودا حوکمرانیەک لە هەڵ و مەرچی کۆچەریدا سەری هەڵنەداوە، چونکە هێشتا ئابووری کۆچەرییەکان ئابوورییەکی ساوایە پێنەگەیشتووە، هەر کات ئابوورییان گەشەی کرد فەرمانڕەوایش گەشە دەکات، هەروەها قۆناخی دەوڵەتداری پاش قۆناخی کۆچەری دێت (ئیبن خەلدون،٢٠١٦/١:٤٥٨) لەوێش دەست دەکەن بە دامەزراندنی فەرمانڕەوایەتی و میرنشین، خۆی چەمکی میرنشین چەمکێکی شارستانییە پێک هاتووە لە دوو بڕگە ( میر + نیشین ) واتە نیشتە جێبوونی دەسەڵاتدارەکان لە قەڵایەک یان شارێک کە بەرژەوەندییەکانی خۆی و هۆزەکەی تێدا دەپارێزێت ئیتر بە پێی کات دەسەڵاتەکانیان فراوانتر دەبن و ئاوەدانکردنی شارەکان ئینجا هەنگاو بە هەنگاو گۆرانکاریەکان لە ژێر کاریگەرییە ماددییەکان دەردەکەون. چونکە تاکە شتێک کە مرۆڤ لە بوونەوەرەکانی تر جیا دەکاتەوە بریتییە لە پاڵنەری ژیان سا زی (ئیبن خەلدون،٢٠١٦: 2/٢٥٩( واش پێناسە کراوە کە بریتییە لە ( ئەمارەت و تیجارەت و فەلاحەت و سناعەت ) (ئیبن خەلدون،٢٠١٦:2/١٢٢) ئینجا بە پێی هەڵ و مەرجە ئابوورییەکەیان پایەکانی حوکمڕانی بەرەو زیادبوون دەچن
تەوەرەی یەکەم: پایەکانی حوکمڕانی
هۆکاری هەرە لە پێشی پایەکانی حوکمڕانی کاتێک بینرا تاکەکانی کۆمەڵگا سەروەت و سامان و زەوی و مەڕوماڵاتیان هێندە زۆر بوو ئەم سامانە و سەرەوەت و زەوی و زاری کشتوکاڵی و گوندەکانیان دەکەونە ژێر هەڕەشەی هۆزە دەرەکییەکان و حوکمرانە فراوانخوازەکان، بۆیە ئەمە هۆکارێکی هەرە لە پێشینەیە کە پاڵ بە هۆزەکانەوە دەنێت بۆ بەدیهێنانی پێویستی بەرگری و پاسەوانی. کە پشتیان بە خاوەن پلە و پایە و دەسەڵاتێک ببەستن. (ئیبن خەلدون،٢٠١٦:٢/٨٥)ئەم فدراسیۆنە هۆزایەتیە کە لە سەدەکانی ناوەڕاستدا پاڵی بە کوردەوە نا تا هەوڵی بەدیهێنانی سیستەمێک بدات کە پێک هاتبوو لە میرنشین و پایەکانی:
أ- میر
یەک لە دیاردە شارستانیەتەکانی حوکمڕانی مێژووی کورد دەرکەتنی نازناوی میر بوو چەمک و نازناوی میری بە مانای (خاوەن فەرمان و دەسەڵات) دەگەیەنێت ( ابن منظور،١٤١٤ :4/٢٧(، دیارە کوردەکان کاتێک ئەم نازناوەیان هەڵگرت کە بوونە خاوەنی فەرمانڕەوا دەسەڵاتیان لە قاڵبی سەرۆکی هۆزەوە گواستەوە بۆ قاڵبێکی فراوانتر لە وەی کە هۆزێک لە دۆڵێکی داخراودا لەبەردەستی
دابوو، بەڵکوو ئەم جارە خاوەنی زەویەکی فروان و پۆری لە شێوەی هەرێم و فیدراسیۆنی هۆزایەتین. هۆزەکان لەگەڵ فراوان بوونی هێز و دەسەڵاتیان ئەرک و فەرمانەکانییان گواستەوە بۆ ناوەندی شارەکان و قەڵا و قوللەکان، هەر بۆیە ناچارن پیشەی جیاواز هەڵبژێرن، بەمە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان چڕتر دەبن. سنوورەکانی خێڵایەتی کاڵ دەبنەوە ( کارل مارکس،1966: 56(ئەوەی پێشتر لە سەری بوون هۆزەکان جۆش درابوون لە دابوو نەریتێکی قاڵب دراو(ئیبن خەلدون،٢٠١٦: 1/58 ( بیردۆزە مادیگەریەکان ئەم جۆرە کۆمەڵگایە وا پێناسە دەکەن کە تاکەکانی دیاریکراون، چالاکی بەرهەمهێنان بە جۆرێکی دیاریکراوە، لە نێوان خۆیاندا چەند پەیوەندییەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی دروست دەکەن (مارکس واخرون،1975: 2))،بەڵام لە قۆناخی شارنشینی کورد تەنیا هۆزێکی دیاریکراو نین، چالاکییە ئابوورییەکانیشیان داخراو و دیاریکراو نییە و هەر بۆیە پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و سیاسیەکانیشان فراوانتر بووە. نازناوی دەسەڵاتەکانیش شایەتی ئەوەن کە ئەوان ئێستا خاوەنی شارستانی و مۆرک و سەرمایەی خۆیانن. نازناوی میرنشینیش هەر خۆی لە زمانی کوردی مانا و مەدلولێکی تەواو شارنشین هەڵدەگڕێت.
) ئیبن خەلدون) بوونی نازناوی دەسەڵات بە هێمای دەرکەوتنی شارستانی دادەنێت پێشی وایە کە نازناو لە پایەی دەسەڵات داهێنانێکی شارستانییە هاوکات لەگەڵ فراوانبوونی شارستانیەتی ئیسلامی نازناوەکانیش فراوان دەبوون(٢٠١٦: 1/٥٨(هەڵپەی بەدەستهێنانی پایەی میرایەتیش لە سەدەکانی ناوەڕاست هەڵواسراوە بە فاکتەری مادی قووڵ، چونکە ئەو ناوچەیەی کە میر فەرمانڕەوایەتی دەکات بە موڵکەکانی میر ناسراوە(میکیافیلی، ٢٠٠٤: ٢١(وەک میر نەسر الدولەی مەروانی خاوەنی هەموو زەوییەکانی دیاربەکر بوو)ابن الجوزی، 1992: مج16/٧٠( .فارقی(٨٩٩/١٤٩٣) دەڵێ :میر (نصر الدولة) هێندەی پارە خەرج کرد کە ناتوانرێت هەژمار بکرێت(2007: 78(لە نێو سەرچاوەکان (میر ابو شوک( ناوی بە خاونداریەتی حلوان هاتووە)ابن خلدون،(1988: 4/ 69 . میر خاوەن دەسەڵاتی ڕەهایە بەسەر بەرهەمهێنانی زەوی و ئابوورییەکانی ئەو ناوچانەی کە تێیدا خاوەنیەتی) شامیلوف:1984: (87 نەقشەبەندی بەڕوونی ئاماژەی بەوە کردووە ڕاپەڕینەکەی بەنو حەسنەوییەکان بە سەرۆکایەتی حوسێنی بەرزیکانی دەگەڕێتەوە بۆ هۆکاری ئابووری، چونکە خۆیان خاوەنی داهاتەکانییان نەبوون بەرپرسانی عەباسی نغرۆی بابەتە ماددییەکان بووبوون لە بێهۆشی ماددی بەسەدان کێشەی دارایی و ئیداری بۆ نابوونەوە ئەم سیستەمە سیاسییە هەرەس هێنراوە وڵاتی پڕ کردبوو لە باجگری زۆردار، کە هەریەکە و بە ئارەزووی خۆی گرێبەست لەگەڵ دەوڵەت دەکرێت لە پێناو پڕکردنەوەی کورت هێنانی دارایی دەوڵەت و دابین کردنی مووچەی سەربازەکان، بەڵام کاتێک بەنو حەسنەویەکان بوون بە خاوەنی باجگر و داهات و سەروەت و سامانی خۆیان و سکەی تایبەتی خۆیان، میرەکان ئەو کات هەموو توانای خۆیان وە گەڕ دەخست لە پێناو پەرەپێدانی دەسەڵاتی فەرمانڕەوایەتی خۆجێیەکان.(2011: 145) دەرکەوتنی پایەی میریش هەر لەم چوارچێوە ئابوورییانە کاریگەری بەهێزی هەبووە بۆ پاراستنی داهات و سامانی هۆزەکانیان. جگە لە وەی کە پاشایەتی لەزەتێکی ماددی دەبەخشی و پاڵنەری سەرەکییە بۆ تاک(ئیبن خەلدون، 2016: 1/٤١٧) هۆکاری بوونی هێندەی ماڵ و سامان لە کاتێکدایە کە دەگەنە لووتکەی دەسەڵات لە شارنشینیدا،( ئیبن خەلدون،٢٠١٦:٢/١٣٧)، چونکە کۆمەڵگەی شارەکان پەرەسەندنەکانیان بەرەو ڕەوتی سەرمایەداری و چینایەتییە(عبدللە اوجلان،2018: 10 )جیاوازییەکی گەورەی هەیە لەگەڵ ئەو قۆناخەی کە جاران لە سەری بوون هۆزەکان لەوێ بەیەکەوە خەریکی بەخێوکردنی مەڕو ماڵات بوون کۆمەڵگا هێشتا لە قۆناخی هاوبەش دابوون (لولیتز، د.ت: 90) ئەندامانی هۆز هەموویان بەیەکەوە خاوەنی زەوییەکان بوون. بەڵام لێرەدا چینی میر چینی هەرە بەرزی کۆمەڵگای سەدەکانی ناوەڕاستە. میرە کوردەکان نمونەی دەوڵەمەندترین توێژن لە ڕووی سەروەتەوە(عزت،2009: 20)، بۆیە هەڵپە لێدانی هۆزەکان لە پێناو بە دەست هێنانی پۆستی میرایەتی لە قۆناخی شارنشینی شتێکی چاوەڕوانکراوە. یەک لەو دەسەڵاتانەی کە میرەکان بە دەستیان دەهێنا پاراستنی بەرژەوەندیە ئابوورییەكانی نێوان ناوەند و هەرێمە کوردییەکانە(النقشبندی، 2011: 14 )ئەمەش لە بەندەکانی ماوردی سنووری میر لە چوارچێوەی دەسەڵاتی خەلیفەدا ڕێکخراوە کە دەسەڵاتی دەڕوا بەسەر داهاتە دارایەکان(، د. ت: (64:ئەم پرۆسەیەش لەگەڵ گەشەسەندنی سیستەمی دەرەبەگایەتی سەردەمی بوەیهییەکان دەرکەوت لە سەر بنەمای هێزی ئابووری ( بولادیان، 2009: 54( لە ڕاستیدا پرۆسەی دەرەبەگایەتیش پرۆسەیەکی ئابووری سیاسی بوو(طرخان،2001: 581). کاریگەرییەکی ئەو تۆی هەبوو بە سەر دەرکەوتنی میر لە هەرێمە کوردییەکان تاکوو ئەندامانی هۆز بە دەوری خۆیاندا کۆ بکەنەوە لە پێناو بەدی هێنانی ئامانجەکانیان(ماکیافیلی، 2004: 22( کاتێک دەسەڵاتی ناوەند لەو ناوچانە کەوتە ژێر باری هۆزە چەکدارەکان پڕکردنەوەی پێداویستی سەربازی و دارایی و ئیداری ناوچەیەک ) ماکیافیلی، 2004 (47: . پایەی میر بووە ڕاستییەکی سەردەم بۆیە خەلیفە ناچار بوو دان بنێ بە سیستەمی میرایەتی لە هەرێمە کوردییەکان(مصطفی،(1990: 198بە تایبەتیش دوای ئەوەی کە میری میران لە خەلافەتی عەباسی دەرکەوت (الیافعی، (1197: 2 بەم شێوەیە خواستی یایەی میرایەتی لە نێو هۆزە کوردییەکانیش چەکرەی کرد.
سەرهەڵدانی پۆستی میر لای بەرزیکانیەکان لە ژێر دەسەڵاتی ( میر حسنویهی) لە ڕۆژئاوای هەرێمی چیا پێویستییەکی سەردەمی بوو لە بۆشای دەسەڵات. ( مرعی، 2005: 140) حوزنی موکریانی ئاماژەی بە کوردانی شارەزوور کردووە بەر لە سەرهەڵدانی دەسەڵاتی ( حسنویهی) نەیان توانی بەرگری لە خۆیان بکەن دژی ئەو هەموو باجە زۆرانەی کە حکومەتی ناوەند بە سەریاندا سەپاندبوو هەرچی مولک و ماڵ و سەروەت و سامانە بە ( میر حوسینی باوکی حسنویهی) بەرزیکانیان سپارد بۆ ئەوەی بۆیان بپارێزێت خۆشیان بەرگریان لێ کرد و بە ماوەیەکی کەم توانی میرنشینەکەی دابمەزرێنێ هێمنی تەناهی بهێنێتە ئاراوە .([i])
لەگەڵ تۆخ بوونەوەی نازناوی میر گۆرانکاریەکان لە هەرێمە کوردییەکان بەدی کران، هەرچەندە ڕوون نییە کە یەکەم سەرکردە ناوی میری وەرگرت کێ بوو لە میرنشینە کوردییەکان، بەڵام ئەوەی ئاشکرایە لە هەندێک سەرچاوەدا ( حوسێنی بەرزیکانی) دادەنێن بە یەکەم سەرکردە بە وەرگرتنی نازناوی میر لە سەردەمی بوەیهییەکاندا.( النقشبندی،٢٠١١: ١٤) ئیبن ئەسیر نازناوی میری بۆ (باذ) بەکار هێناوە(1997: 7/٤٠١) کەچی لە پێش ئەودا کە باسی ونداد و غانمی کردووە سەرۆکی هۆزی عەیشانیەکان ناوی بردوو نازناوی میری نەداونەتە پاڵ،( ابن الاثیر،١٩٩٧: ٧/٣٧١) تەنها بە خاوەنی ئەو ناوچەیە هاتوون کە تێدا سەریان هەڵداوە، هەندێک لە توێژینەوەکانیش میرنشینی شەدادی لە ژێر فەرمانڕەوایەتی میر ( محمد بن شەداد) لە هەرێمی ئاران دەخەنە پێش هەموو میرنشینەکان.(کامل مرعی،٢٠١٢: ٢)بەر لە بویهیەکان (سهلان بن مسافر الکردی) لە ناوچەکانی نەهاوەند و هەمەدان بە ئەمیری چیا ناسراوە(عزة، 2009: 24). لە ڕاستیدا ئەو هۆکارانەی کە لە پشت دەرکەوتنی پایەی میرییەوە بوون ئەویش لە کاتێکدا بوو کە کۆمەڵگای گواستەوە لە بارودۆخێکی ئابووری داخراوی کۆچەری بۆ بارودۆخێکی تری کشتوکاڵی و بازرگانی و پیشەگەری و سەرمایەداری، یاخود بە هۆی فراوان بوونی فەزای ماددییان، چونکە شارنشینی هونەری خۆشگوزەرانییە(ئیبن خەلدون،2016: 1/٤٥٨)ڕاگیر بوون و گەشە سەندنیان پەیوەستە بە بوونی میرەکانەوە. فراوان بوونی نازناویش پەیوەستیەکی تەواوی بە فراوانبوونی ڕەهەندە شارستانیەتەکانەوە هەیە.
ب- پایەی وەزیر :
بە لای ئبن خەلدونەوە پایەی وەزیر هەڵگری کۆڵەکەی هەموو ڕەهەندە شارستانیەتەکانی شمشێر و قەڵەمە.(1988: 1/298) ئەمەش لە کاتێکدایە دوڵەتداری ئامانجی یەکەمی هەموو نەتەوەیەکە بۆیە هەر کاتێک بۆیان بلوێت دەست دەکەن بە فراوان کردنی دەوڵەتەکەیان، بەڵام لە بارێکدا بۆیان دەلوێت کە دەسەڵاتە ماددییەکانیان فەراهەم بوو،( ئیبن خەلدون،2016: ١/٢٤٠)، ئیتر هەڵ و مەرجی فەراهەم بوونی پایەکانی شارنشینی و فەرمانڕەوایەتی دێتە ئاراوە، کەواتە دەوڵەت داریش هەر خۆی بە مانای گۆرانی بارودۆخە ئابوورییەکانە.( هادی، ١٩٧٧: ٧٣/٧٩(
لەو بارودۆخەشدا میری ناتوانێت هەموو دەسەڵاتەکان بەتەنیا بەڕێوە ببات، چونکە بازنەی کارەکانی وردە وردە بەرەو فراوانبوون دەچێت. هەر بۆ یە دەسەڵاتداران ناچارن پەنا ببەنە بەر دۆزینەوەی هاوکاری و یارمەتی کەسانی تری شارەزا لە بوارە جیاوازەکاندا، بۆ ئەوەی کارەکانی سەربازی و ئیداری و دارایی باج و خەراج و چاودێری کردنی بازاڕ بکەن و ڕەزامەندی خەڵکی بەدەست بهێنن، هەروەها مرۆڤەکان بپارێزێت لە ستەمی یەکتر( ئیبن خەلدون، 2016: 1/573،572( چونکە تیۆری دەرکەوتنی ئاوەدانی و شارستانیەت لە هەر قۆناخێکدا بەستراوەتەوە بە هاوکاری نێوان تاکەکان(ئیبن خەلدون، 2016:١/٣٣٩).
پایەی وەزیر بە مانای هەڵگرتنی بەرپرسیارەتی وچاودیری کاروبارەکانە.( ابن منظور، 1414: 5/٢٨٣)بە ڕای (ماوردی)یش ڕاپەڕاندنی بارقوڕسایەکانی پاشا دێت لە لایەن هاوکارەکانی(د.ت: ٥٦)لە قورئانی پیرۆز هاتووە، وەک خودای گەورە دەفەرموێت ( واجغل لی وزیرا من اهلی*هارون اخی* اشدد به ازری..}( طە: (طه:،30.31،29) واتە کەسێک بکە بە یارمەتی دەرم لە کەس و کارم کە هاڕونی برام بێت تا خۆمی پێ بە هێز بکەم ( الطبری، ٢٠٠٠: ١٨/ ٣٠٠)
کەواتە وەزیر بە مانای هاوکاری و هەڵگرتن و بەڕێوەبردنی کاروبارەکانە کە بە دووەم پۆستی دەسەڵات دادەنرێت لە دوای دەسەڵاتی میری،( النقشبندی،2011:258)وەزیر لەو کاتەدا وەک هەڵگری جانتای دەوڵەت وایە میری بەردەوام پەنای بۆ دەبات(القلقشندی، د .ت:٥/٤٢٥)،چونکە وەک دەزگایەکی ڕێکخەری کاروباری ناوەخۆ و دەرەوەیە( یونس، 2020: 252) هەربۆیە زۆربەی کاتەکان دەسەڵاتەکانیان ڕەها بووە(عبدة ، 2012: 474) تەماشا دەکەین هەندێک لە وەزیرەکان لە پێناو تێرکردنی ئارەزووەکانیان لە ئەرک و فەرمانەکانی خۆیان لایاندا بوو بەهۆی ڕوچونی ماددی و بەکارهێنانی دەسەڵاتیان(عبدللرزاق،2010: 344)
ئەبێ ئەوەشمان لە بیر نەچێت کاریگەرییە ماددییەکان بوو کاری کردە سەر وەزیرەکان کە چاوی تەماع کاریان بگرێت چەندین میر لە ژێر پلانی ماددی گارایی وەزیرەکان گوژران، پایەی وەزیر لە بەرژەوەندی خۆیان بەکاری بهێنن، چونکە وەزیر بە تایبەتی لە دەوڵەتی مەڕوانیدا تەواوی دەسەڵاتی پێ دەبەخشرا.( محمد،208: 74)تا ڕادەیەک وەزیر لە لە هەندێک باردا لە شوێنی میر کاروبارەکانی بەڕێوە دەبرد.
(ممهد الدولە ) کاتێک بە هاوکاری پلانەکەی مەمی پەردەدار دژی براکەی دەسەڵاتی وەرگرت، یەکەم کاری بریتی بوو لە دەست بەسەر داگرتنی خەزێنەکانی میری لەو کۆشکەی کە پێشووتر هی حەمدانیەکان بوو.( فارقی،2007: 34) دیسان ( شەروە)ی پەردە دار لە سەردەمی( ممهد الدولە ) کە هەموو دەسەڵاتێکی وڵاتی لەبەر دەست دابوو تەنانەت (ممهد) قەڵای هەتاخی پێ دابوو، گومانی تێدا نیە ناوچەی هەتاخ داهاتێکی زۆری هەبووە، بەڵام شەروەی تەماع کار چاوی بەم قەڵایە تێر نابێت پلان بۆ (ممهد) دادەنێت و تیرۆری دەکات، سەرنج بدە یەکەم کاری (سەرەوە) دوای ئەو کوودەتایە بریتی بوو لە دەست بە سەر داگرتنی خەزێنەی سەربازی.( فارقی،2007: 43). ئەم بارودۆخە خوێندنەوەی ئەوەمان پێ دەبەخشێت کە وەزیر لە نێو ڕەوتی مێژووی کورددا هیچ جیاوازییەکی نەبووە لەگەڵ نەریتەکانی وەزیری دەسەڵاتی ناوەند کە کەوتبوونە ژێر کاریگەری ماددی بەم هۆکارەشەوە بوونە هۆکاری سەرەکی ئاراستەکردنی ڕەوتی مێژووی کورد بەرەو دەرەنجامێکی نەرێنی.
یەک لە هۆکارەکانی تری دەرکەوتنی پایەی وەزیر دروستبوونی چینەکانە لە کۆمەڵگادا فاکتەری ئابووری کاریگەرییەکی ئەوتۆ دەکاتە سەر دەستە و چین و تاقمە کۆمەڵایەتییەکانیش بە پێی هێزی داهات و ئابووری وڵات دابەش دەبن بەسەر چینی بازرگانەکان و پیشەوەران و کرێکار و جووتیارەکان، بۆیە دەسەڵات لەو بارەدا پێویستی بە کارگێڕی جیاواز دەبێت کە شارەزای پسپۆڕە جۆراوجۆرەکان بن، هەر لەم گۆشەیەوە ئیبن خەلدون لە قۆناخی شارستانی ئەرکی دەسەڵاتداران دابەش دەکات بەسەر کۆمەڵێک پسپۆڕی جیاوازی ئەو کات کە پێک پێکهاتوون لە باجگر و پۆستە و پەردە دار و فەرماندەی سەربازەکان و دادوەر و... ( 2016: ١/576)، هەموو ئەو پۆستانەش لە مێژووی سەدەکانی ناوەڕاستی میرنشینە کوردییەکان پایێکی وەزاری بوون بە تایبەتیش لە میرنشینی مەروانی. لە میانەی خوێندنەوەی مێژووی ئیدارەی کوردی کۆمەڵێک پسپۆڕی جیاواز بەر چاو دەکەون کە ئیبن خەلدون و توێژەرانی وەزارەت هەموویان بە وەزیر هەژمار کردووە هاوکات ڕوخساری پلەبەندی شارستانیەتیشمان بۆ ڕوون دەکەنەوە،( 2016: ١/576)، بەڵام ئەوەی ڕاستی بێت هەڵسەنگاندی شارستانیەت بە کێشی وەزارەت ئەوا پلەی شارستانیەتی میرنشینەکان بە جیاوازی دەردەكەوێت، چونکە هەر میرنشینێک بە پێی پێشکەوتنی شارستانی خۆی ئەم "پایانەی" تێدا دەردەکەوێت، (النقشبندی،2011:٢٥٥/ یوسف، 2001: 2٧٧( هەرچەندە پایەکان بە شێوەیەکی چەسپاو نەبووە، وەزیر لە کاتێکدا کاری دارای و سەربازیشی ئەنجام داوە، تەنیا لە سەردەمی میر نسروالدەولەی مەڕوانی نەبێت کە سیمای شارستانیەتی گەشاوەتر بووە. مێژوونووسانیش دانیان بەوە داناوە کە سەردەمی ئەو ڕووناکترین سەردەمی مێژووی میرنشینەکانی سەدەی چورەمی کۆچی و پێنجەمی زاینی بووە) فارقی،2007:93)،
ئەوەی سیمای شارستانی تێیدا تۆخ بووەتەوە لە دوای میرنشینی مەڕوانی میرنشینی حەسنوەیهییە، بەڵام حەسنویهیەیەکانیش دوور بوونە لەو سیما شارستانیەتەی کە سیستەمی ئیداری پێویست بوو لەو سەردەمە جێبەجێ بکرێت، چونکە کاتێک سیستەمی بەڕێوەبردن و جێ بەجێ کردنی یاسا و دادوەری و شەریعەت بە شێوازێکی ڕێکخراو و پەیوەست بوون بە کەسانی شارەزا ئەوا شارستانی ئەو نەتەوەیە بەرز دەکاتەوە (شابرا، ٢٠٠٨: ٥٣(.
ج – پایەی دادوەر:
پەرەسەندنی
شارستانیەت
بەلای ئیبن
خەلدون بریتییە
لە بەند و
بنەمای یاسا و
دادوەری، چونکە
لە سروشتی
مرۆڤایەتیدا
ستەم
نەریتێکی باوە.
،( 2016: ١/٤١٦)،
ڕەنگە یەک لە
هۆکارە هەرە
لە پێشینەکانی
ستەمیش
فاکتەری
ماددی بێت بە
تایبەتیش لە
کۆمەڵگایەکی
ئاژاوە گێڕی(
ئیبن خەلدون،2016:
١/٤١٢)،ئیبن
خەلدون وای
دەبینێت کاتێک
مرۆڤ ستەم
ناکات دەبێت
هۆکارێکی لە
پشت بێت(2016: ١/356)،
چونکە
غەریزەی
پڕکردنەوەی
بۆشای ئابووری
تاک و کۆمەڵ
زاڵە بەسەر
غەریزەکانی
تری )سوبحانی،2011: 23 (ئەوەی
هۆکاریشە بۆ
نەکردنی ستەم
بریتییە لە بوونی
یاسا و
ڕێگرییەکانی
دەسەڵات(
الماوردی،
د.ت:119). بە پێی پێشکەوتنەکانی
شارستانیەت
دادوەری
یەکێکە لە
هێما هەرە لە
پێشینەکانی
ناو
شارستانیەتی
ئیسلامییە.(
لیندزی، 2012: 61(،چونکە
هەر زانا و
شارەزایانی
ئایینی ئیسلام
بە پێی
شەریعەت
هەڵدەستان بە
چارەسەر کردنی
کێشە جۆر بە
جۆرەکانی
کۆمەڵایەتی و
ئابووری زۆر
جاریش بە کێشە
سیاسییەکانیش.(
القلقشندی،
1985:٣/١٤٩(.
فەراهەم
بوونی ئەم
پایە
شارستانییە
لە کۆمەڵگەی
کوردیدا بە
شێوەیەکی
بەرچاو دیار
نییە زیاتریش
ئەو
میرنشینانەی
کە
ڕەنگدانەوەی
سیمای
شارستانیەتییان
تێدا کەمترە،
مەیلی شارستانیەتەکەیان
سیمایەکی
سەربازیان
هەڵگرتووە،
ڕۆڵێکی
ئەوتۆیان
نەگێڕاوە لە
شاریبوونی
دەسەڵاتیان،
پێمان وایە فاکتەری
ئابووری
هێشتا نەی توانیوە
ئەوانە
بگوازێتە بۆ
سیستەمێکی
شارستانی
خاوەن
دەزگایەکی
دادوەری
لەڕێی دادوەرەکانیانەوە
کێشەکانیان
یەکلای
بکەنەوە، بە هۆکاری
زاڵبوونی
بەرژەوەندی
ئابووری هۆزایەتی
فیودالیزمی.( محمد، 2008: 23
( تاكە رێگە
بۆ یەكلایی
كردنەوەی
كێشەكانییان
دەسەڵاتی
تاكڕەوی
میرەكانە. یەك
لە هۆكارەكانی
تر
دەرنەكەوتنی
ئەم هێما
شارستانیەی پەیوەندی
تەواوی بە زاڵ
بوونی
عەقلیەتی
هۆزی كۆچەری
هەیە، كاتێك
تەماشا
دەكەین
میرنشینی
هەزبانی
تەنها بە چەند
ئاماژەیەكی
كەم سیمای
دادوەری تێدا بەدی
دەكرێت ئەوەش
ئەو كەسانە بە
دادوەر
هەژمار كراون
كە بە
راپەراندنی
هەندێ كاری
كۆمەڵاتی
ئاسایی
هەڵساون
شارزاییان
هەبووە لە
شەریعەت و
مەزهەبە
ئاینییەكانیدا(محمود،٢٠٠٢:
١٣٨) لەگەڵ
ئەوەش
گۆمەڵگەی
كوردی بە
كۆمەلگەیەكی
كەرتبوو
دادەنرێت(وردی،٢٠٢١:
٨٧) . مەیلی
ماددیگەرایی
بەسەردا
زاڵبووە،
سیمایی ئاینییەکانی
تێدا لاوازە،
بۆیە ئەگەر
بێتوو مەیلە
ئاینییەکان
بەسەر
کۆمەڵگادا
زاڵبێت ئەوا
دەسەڵاتی
دادوەری
شەریعەتی
ئاینی تێدا
زاڵ دەبوو، چونکە
ئاین
هۆكارێكی سەرەکی
رێكخستنی
كۆمەڵگایە،
بەڵام ئەگەر
كۆمەڵگا دوور
بوو لە
رۆحیەتی
ئاینی ئەوا
کاریگەری دەکاتە
سەر
لاوازبوونی
جێبەجێ کردنی
یاسا و رێسا
ئاینییەکان(جليل،
١٩٥٤: ١١). بە
تایەتیش لە
کۆمەڵگیەک کە
جگە لە یاسا
ئایینییەکان
هیچ
بەدیلێکیان نیە.
تەنانەت بەشێكییان بە ئاشكرا كاریگەرییە ماددیەكان بە سەر خودی خۆیانەوە دیارە چ جای بەرگری لە بەهای خەلك بكەن، ئەوەتا فارقی دەڵێ ئەبو علی حسن كوری علی ئامەدی ناسراو بە ( البەغەل) دادوەری ئامەد هێندە موڵك و سامان و پارەی دەسكەوتبوو كە كەس ئەم سامانەی نابێ.) 2007:٨٠)، ئەوەبوو نسرولدولە لە سالی (451ك 1059ز) دەستی بەسەر مولك و مالی بەغەل داگرت.(فارقی،2007:٩٩).
میر بەدری كوری حەسنەویهییی رێزێكی زۆری لە قازیەكان دەنا، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە میر بەدر موچەی مانگانەی بۆ نەبڕینەوە، بەڵکو بەردەوام دیاری بە نرخ و پارەییەكی زەبەلاحی پێ دەبەخشین، ئەوەش وادەردەكەوێت كە ئەو بڕە پارە زۆرە لە كاتێكدا بووە بۆ ئەوی تەماحی مولك و ماڵی خەلك نەكەن و نەبنە هۆكارێك بۆ ستەم، هەروەها رای تریش ئەوەیە كە موچە نەبێتە هۆكارێك كە لایەنگریان بەسەرەوە دیاربێت بۆ لایەنێك.( النقشبندى، 2011: 273) بۆیە هەندێ جاریش وەک سەرمایەدارترین توێژی كۆمەڵگا دەركەوتون (عزت،2009: 36)، پلەی دادوەر نزیكترین پلە بوو لە ئاست وەزیر كە لە پایەی ئەمیرەوە نزیك بوو هەندێ جار دەسەڵاتی هێندە باڵایان هەبوو تا دەگەیشتنە ئاستی ئەمیرەكان. (بن عبد القادر، 1997: 1/٣٨٤) زۆر جار دوو پۆستیان لە بەردەست دابوو ( عبدللە حسین كوری سەلەمەی مالیكی) لە سالی( 409ك / 1019ز) هەردوو پلەی دادوەری و چاودێری ئەوقافی لە ژێر دەست دابوو.( فارقی، ٢٠٠٧: ٦١)، هەروەها لە ساڵی( 415ك/1024ز ) میر نسرولدەولە پایەی دادوەری هەردوو شاری میافارقین و ئامەدی پێ سپارد هەموو چواردەی مانگ جێ گۆركێی دەكرد مانگێگ لە ئامەدوو مانگێك لە میافارقین.( فارقی، ٢٠٠٧: ٦٩)
تەوەرەی دووەم : شوێنگەی حوكمرانی
شوێنگەی حوكمرانی ئەو قەڵاو هێما شارنشینییانە دەگرێتەوە كە كۆمەڵگای كوردی دەستییان كرد بە بنیاتنانی لە دوای فەراهەم بوونی بواری ماددیان بۆ ئەوەی لە رێگەیەوە بتوانن هێزو دەسەڵات و فەرمانڕەوایەتییان تێیدا فراوان بكەن و ئامرازێكیش بوون بۆ پاراستنی مافی موڵكداریەكانییان كە پێك هاتبوون لە شارو قەڵاو شورا و ڕەهەندە بیناسازیەکان( ئیبن خەلدون،2016: ٢/٣٣)، ڕەنگە بە مانایەكی تر لێكبدەینەوە دوای لاوازبوونی دەمارگیریان بە هۆی ڕووچونە ماددییەكان شوێنگرەیەوەی هێزی دەمارگیری بێت لە پاراستندا .
یەكەم: قەڵا و شورا
ئەگەر ورد بینەوە لە مێژووی میرنشینە کوردییەکان، ئەوان هاتوون یەکەم هانگاویان لە نیشتەجێ بوون دەستیان بە بنیاتنانەوە و ئاوەدان کردنەوەی "قەڵاوشورا کردووە،(التكريتى، ١٩٧٠: ١٧١) ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە قەڵا هێمای چەکەرە کردنی دەمارگیری خواستی فەرمانڕەوایەتی و گۆڕانی شارستانیەتە، دەرکەوتنی هێمای فەرمانڕەوایەتی قەڵایەکان پەیوەندی پتەوی هەیە بە " کات" ئەو کاتەی کە کورد قۆناخی کۆچڕەوی بڕی و ڕوودەکەنە ئاوەدانکردنەوەی قەڵا لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیەکانییان. ئیبن خەلدون پێی وایە دروستكردنی قەڵاو سوپا و شورا لە كاتێدایە كە كۆمەڵگا دەمارگیری لاواز بوو، ئەو كاتەش دەمارگیری لاواز دەبێت كە كۆمەڵگا رەهەندە مادیەكانی تێدا زاڵە، لێرەدا قەڵاو شوراو ئامرازەكانی سوپا شوێنگرەوەی دەمارگیری دەبن)2016: ٢/٣٥)
تەماشا دەکەین لە دەستپێکی ڕابوونی سیاسی سەرۆک خێڵەکان بەهۆی چەکەرەکردنی رەهەندی مادی و سەرگەرم بوونی سیاسەت و سەربازی، بە سەدان قەڵاو قولەو شورە دروست دەكەن و سەرۆکی خێڵەکان خۆیان و ئەندامانی خێڵ چەکدار دەكەن و دەست دەكەن بە بناغەی شارنشینی. ئەولیا چەلەبی گەرۆكی سەدەی هەڤدەم ئاماژەی بە (حەوسەت و حەفتا) قەلا كردووە لە هەرێمە كوردیەكان لەگەل ( نیو ملیۆن) چەكداری كوردی (١٩٧٩: ٩١).
ئامانجەکانی هەڵبژاردنی قەلا بە مەبەستی پاراستی زۆزانەكان لە ئەرمەن و گورج و روسەكان یەكێک بوو لە هۆكارەكانی فدراسۆن و كۆبونەوەی هۆزەكان لە نێوان چیاكانی ئازربیجان و ئاران و ئەرمینیا و هەرێمی جەزیرە وەك "قەلاكانی هەكارى"( ابن واصل،١٩٥٧: ٤/ ٢٠)، هەروەها شارەزورییەكان كاتێك سەربەخۆیيان راگەیاند لە قەلاكانی شارەزوور خۆیان قایم كرد، بە پێی سەرچاوەكان ژماریان ( شەست هەزار خێزانی ) خێڵی جەلالی بوون، هەموویان خاوەن زەوی و زاری كشتوكاڵی بوون. (بۆلاديان، ٢٠٠٩: ٦٠) هۆزە بەشنەویەكان و بوختی لە دەسپێکی نیشتەجێبوونیان لە قەڵاکانی ( حسینیە و بەرقەو بەشیر و جرذقیل) بوون (ابن عبدالحق،1412: 2676/ /محمد،2007: 95) . دەتوانین بڵێین قەلا لە ناوچە چیاکان بۆ مەبەستی بە دەستهێنانی داهاتیش بەکارهێنراوە بۆ نمونەی قەلای ( كنكور) بە (قصر اللصوص)( بن حوقل، ١٩٣٨: ٢ /٣٥٩/ الحموی، 1995: ٣/١٥٨ /الادريسى،1409: 2/ ٦٧٢/ الحموي،1995: 4/ 363) ناسراوە، دیارە دەستەیەك لە كورد لەو قەڵایە هەستاون بە رێگری كردن بە ئامانجی بژێوی ژیان و ڕابوونی بزوتنەوەیەكی سەربازی. جگە لەوە كاتێك باس لە مێژووی كورد دەكرێ هەندێ جار لە نێو روداوەكان هەردوو وشەی قەڵاو دزەكان بە یەكەوە گرێدراوە(رۆژبەیانی،د.ت: ٥٧) پێمان وایە ئەم دیاردەیە كاریگەری هەبووە لە ڕەوتی روداوەكانی كورد.
دەبێت تێبینی ئەوە بكەین كاتێك كوردەكان رەهەندی ماددییان فراوان بوو هەوڵدەدەن زوو ژیانی کۆچەری لە بیر بکەن، لەگەڵ دەوڵەمەند بوونییان دەچنە قۆناخی شارنشینی بەهەمان شێوە مڵک و سامانیان فراوان دەبێت هەربۆیەش كوردەكان قەڵایان هەڵبژرارد، چونكە قەڵا خەزێنەی پاراستنی پارە و زێڕو و گەوهەرەكانیان بوو، لە سەرچاوەكان هەر كاتێك باسی قەڵا كرابێت باس لەو داهاتەی كراوە كە دەسەڵاتداری قەڵا هەیەتی، حەسنەویەکان هەموو سامان و چەك و تەقەمەنییان لە قەڵادا هەلگرتبوو(مسكوية: 2000: 7/ 18) دیارە ئەمەش دوای ئەوەی دێت كاتێك خێڵە بەرزیكانیەكان دەوڵەمەند دەبن پارەو داهات و زێڕو گەوهەرەكانیان دەبەنە قەڵا لەوێ حەشاری دەدەن لە ترسی رێگر و دوژمن، هەر لەوێش بە ئاسانی دەتوانن پاسەوان و چاودێری بكەن. بایەزیدی دەڵێ كاتێك( عضد الدولە) هیرشی كردە سەر قەڵای سەرماج ئەو سامانەی كەوتە بەر دەستی لە ژمارە نەدەهات. (رۆژبەیانی،د.ت: ٥8) ئیبن ئەسیر كاتێ باسی هیرشی توركمانەكان دەكات بۆ سەر (سورخابى كورى بدرى كورى مهلهل ) بۆ سەر قەڵای ( خةفتيكان) چەک و پارەی تێدابوو کە بڕی زیاتر لە دوو هەزار دینارە(1997: 8/ ٤٧٦) بە هەمان شێوە خەزێنەكانی (مير بەدر) لە قەڵای (دزبز)([ii]) بەناوبانگ بووە كاتێك فخرولدەولە دەستی بەسەر دادەگرێ پارەیەكی زەبەلاح تاڵان دەكات.( الروذراورى،ب.ت:٣ /٣٨٩)، هەروەها لە سەرچاوەكان باسی قەڵا كراوە وەك بەندیخانە ( سجن) مسكویە ئاماژەی بە قەلای ( سمیرم)([iii]) كردووە بە بەندیخانە باسی كردووە(2000: 6/١٨٦). گومانی تێدانیە بەندیخانە قۆناخێکی تازەیە لە شارستانیەتی فەرمانڕەوایەتی کورد هەنگاوێکە لە پەرەسەندنی سیستەمی حوکمڕانی ئەو کات.
سەبارەت بە شورە بە هەمانشێوە دەتوانین بڵێین هێزی بەرگری و رەهەندێکی گرنگی شارستانیەتی مێژووی کوردە دیاردیەكی شارستانی گرنگە لە پاراستنی فەرمانڕەوایانی هەریمەكان، دروستكردنی شورەی میافارقین لەلایەن ( ابو الفوارس الحسین) برای باد بە كەمتر لە دوو ساڵان، ئیستاش ناوی لە سەر شورەكە نوسراوە.( فارقی، 2007: ١٦) ئەم شوریە بە بەردی سپی دروست كراوە وەزنی هەربەردێك ( پێنج سەد مەننە هەر مەنێك نزیكەی سێ كلگم)( بادی، ٢٠١٠: ٤٠) شاری امد لەسەر بەردێك دروست كراوە بە شوریەك دەورە دراوە كە ( بیست ذراع) واتە قۆڵ بڵندە، پانیەكەی ( دە ذراع ) دەبێت. وە لە هەر ( سەت ذراع) بورجێكی چاودێری بۆ كراوە وە كاتێك دەچینە ژورەوەی شاری ئامد دووبارە شوریەكی ترمان دێتە پێش بە هەمان شێوە دامەزراوە، ئەم دوو شوریە بە بەردی سور دروستكراوە كێشی بەردەكان لە نێوان ( سەد تاكو هەزار ) دەبێت.( خسروى، 1983: 42) بێگومان ئەو هەموو وردەكاریە پێویستی بە توانای ماددی و هێزی بەردەست هەیە لە بنیاتنانی شورەدا لە كاتێكدا هۆزە كوردیەكان ئەم جۆرە پارێزبەندەیەییان دروستدەكرد كە لە سەرتای بنیاتناننی هێزی فەرامانڕەوایەتی بوون، بۆیە ئەم شورایانە هاوشان بوون لەگەل فراوانبوونی ئامرازە مادی و سەربازیەكان.
لە بارەی شاری ( خوێ) ناصری خەسرەی دەڵێ هیچ شتێك لە بارەی شارەكەوە نەنوسراوە تەنها ئەوە نەبێت كە لەسەر دەروازەی شارەكە نورسراوە ( وهسوزان) ئەوەش بەڵگەی فراوانی دەسەڵاتدارانی بنەماڵەی ڕەوادییەكان بوو كە لە ساڵی( 42٠هـ /١٠٢٩ك) گەورەترین فەرمانڕەوایەتیان تێدا بنیات ناوە، چونكە ئەم شارە سەر بە هەرێمی ئازەربیجانەوە بوو.( بادى، 2010: 26)، بۆیە دەتوانین بڵێین دروستكردنی شورەو قەڵا لەلایەن فەرمانڕەوایانی كورد بەشێك بوو لەو هێزە ماددییانە كە كوردیان لە قۆناخێكەوە گواستەوە بۆ قۆناخێكی شارستانی گەورەی بەهێز و چەكەرە كردنی رەهەندەكانی دەوڵەتداری لە پاڵ شورە و قەڵاو قولەەكاندا.
دووەم : شـــــار
لە ڕوانگەی تێزەکانی ئیبن خەلدونەوە مرۆڤەکان لە ئاست داهاتیان مامەڵە لەگەڵ پیداویستیەکانی سەردەم دەکەن، ناتونن هانگاوی زیاد لە پێداویستیەکانی هاوسەردەمی خۆیان بهاوێژن . (2016: 1/341) پرسیاری سەرەكی ئەوەیە ئەی ئەوان كەی دەتوانن خۆیان لەو کۆت و بەندە ئابوورییانە لا بدەن کە تێیدا چەقیان بەستووە؟ وڵامەكەی بەستۆتەوە بە دەقی ڕەهەندێکی قوڵی ئابووری کە دەڵێ ( هۆزەکان لە پاش قۆناخی فراوانبوونی سەروەت و سامان دواتر هاتونەتە شارەكانەوە ) (ئیبن خەلدون،2016: 1/345) ئینجا ڕوو دەكاتە هێمنی و ئارامی دەست دەكەن بە خواردنی بەرهەمەكانیان و دەوڵەتداری و دروست كردنی خانو و باڵەخانەی جوانتر وباشتر و داهێنان و جوانكاری(ئیبن خەلدون،2016: 1/340)و چونکە شارستانیەت دیاردەیەكی جوانخوازی و ئابووری گۆڕاوە جیاوازیەکانی دەردەکەوێت لە زۆری هێماو نیشانەکانی، یاخود گۆڕانە ئەنپرۆپۆلۆجیەكان بە دوو ڕەهەندی کات و شوێندا تێدەپەڕێت، لە هەردوو قۆناخی كۆچەری و شارنشیندا، بەڵام لە قۆناخی کۆچەریدا هێمای گۆڕانکاریەکان دەرناکەون هیچ گۆڕانێکی ئەو تۆ بەدی ناکرێت، کات و شوێنی ئەو قۆناخە جیاوازی لەوەی دایە بە شارستانیەتی چەق بەستوو ناوبراوە (على وردى،د.ت: 34)، هەرچی لە قۆناخی دووهەمە گۆڕانکاریەکان بە ئاشکرا بەرچاو دەکەون. واتە دەركەوتنی شارەكان کە بریتین لە جێگیربوون و حوکرانی(بن حسن، 2021: 161).
لە سەردەمی (بادی كوری دۆستەك) شارەكانی سعرد و بەتلیس و خەلات و ملازگرت و موش ئاوەدانی گەورەی تێكەوت و لە ماوەی تەنها دوو ساڵ دیاربەكر بوو بە ناوەندێكی بازرگانی و دروستكردنی كەشتی بۆ دەریاچەی وان لە هەموو ناوچەكانی دەوروبەر نشیتەجێ بوونی ڕەوەندەكان و فراوانبوونی شارو قەرەبالغی ڕووی تێكرد(موكریانی، 2011: 1(366/، ئیبن حوقل سەبارەت بە هەریمی جەزیرە لە سەرەتایەكانی سەدەی چوارەم راستی پێكاوە کە دەڵێ تەلارسازیش زیادی کردووە (وازدادت العمارة) خەلك لە هەموو كەلەبەرەكانی ئەم ناوچانە نیشتە جێ بوون و دەستیان بە بینات نانەوە و دروست كردنی بازرا و حەمام و كاروانسەرا كردووە. ) 224/1: 1938) .
لە ماوەی (چواردە ساڵ) فەرمانڕەوایەتی (مەمهەدودەولە)ی مەڕوانی شاری میافارقین و دەوروبەری زۆر گەشایەوە هێمنی وئارمی باڵی كێشا، چەندین باڵەخانە و مزگەوت و دەروازەو بەرزكردنی شورەی میافارقین و كۆشك و تەلاری جوانی دروست كرد. ) فارقی،:200740) لە ماوەی دەسەڵاتی نەسرودەولە ( 401-453ك/1008-1065ز) گومانی تێدا نیە داهات هێندە زیادی كردووە، بنیات نانەوەی شاری ئامەد و میا فارقین و دروست كردنی كۆشكێك كە وێنەی نەبوو لە نزك بورجی شا لەسەر دەروازەی شار و چاك كردنی ئاو ئاوەڕۆیەكان و دروست كردنی مزگەوت و شاری (نەسرەیە)([iv]) و بازاڕ و گەرما و خانوو و بۆ هەریەك لە كوڕان و ئامۆزایەكانی لە دەورەی كۆشكی میری دروست كرد. حەوزێكی ئاوی لە سەر گردی شارەكە دروست كرد بە هۆیەوە ئاوی بە سەر هەموو شار دابەش كرد. پرد و مزگەوت و دەروازەی تێدا بینات نا.( فارقی،2007: 77).
هەرێمی ئازەربیجانیش لە سەر دەستی كوردە هەزبانیەكان ئاوەدانی تێکەوت لە كۆتای )سەدەی سێیەمی كۆچی و نۆیەمی زاینی) لە ژێر ستەمی حەمدانیەكان لە هەرێمی جزیەرەوە كۆچیان كرد بۆ هەریمی ئازەربیجان.( النقشبندى، 2011: 84)، (مسعر بن مهلهل) ئاماژەی بەوە كردووە كە هۆزی عەرەبی (علی بن مر طائی ) سەرپەرشتی ناوچەكانی شاری تەبریزیان دەكرد، بەڵام لەگەل هاتنی كوردە هەزبانیەكان کاتیک شارەکەیان كەوتە بەر دەست هۆزە عەربەكان وون بوون لە ناوچەكە ئینجا شارەكە لە سەر دەستی كوردە هەزبانیەكان ئاوەدان كرایەوە پاشان شارەزورو دەینەوەریشی گرتەوە(1955: 10) (البكری) بە پشت بەستن بە چەند گێرانەوەیەك ناوی شازەنجانیەكان بەناوی شهوجان و یاخود ماجردانیشی هێناوە لە خاكی دینەوەر و نهاوند و هەمەدان وناوچەكانی ئازەربیجان نیشتەجێ بوون لەوێ دەستیان بە ئاوەدانكردنەوە كردووە.( اندلسى،1992: ١/ ٣٤٤)، ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئاوەدانكردنەوەی ئەم شارانە لەلایەن كوردەكانەوە دیارە سەلمێنراوە شار هێزی كۆكردنەوەی هۆزەكانە بە دەوری یەكتری بە هۆی هەولەكانیان لە پێناو پێداویستیەكان. (ئیبن خەلدون،2016: ٢/٦٥) دیارە دروستكردنی هەر شارو ناوچەیەك لە لایەن میرەكانەوە، یاخود ڕووتێكردنی خەلكی نیشانەی ئەو گۆرانە ماددیانەن كە لە ڕەوتی مێژووی كورد رەنگ دەداتەوە، بۆیە خەڵکی ڕووی لە شارەكان كردوو دەستیان کردووە بە هەڵبژاردنی پیشەوەوەری و كشتوكاڵ و پاراستنی كێڵگەكانیان و پێشبركێكردنی موڵكایەتی و سەرمایەداری. و دروستكردنی كۆشك و تەلاری كە هاوكاتبێت لەگەڵ پێشكەوتنی شارستانیەتی ئیسلامی.
سێیەم - كۆشكی میری ( دار الامارە)
کۆشکەکان شوێنی نیشتەجێبوونی خەلیفەکان و سوڵتانەکانن لە سەردەمی ئیسلامیدا جیاوازیان هەبووە لە پلاندانانیان لە بیناکانی تر وەک ئەوەی تەلارسازییەکی گەورەن و دەرگا سەرەکیەکانیان هەیە، دەورە دراوە بە ئەو بینایانەی کە بە کۆشکەوە لکێندراون، كە پێك هاتبوون لە دیوانەكانی میری، خزمەتگوزاری و بەشەکانی سەرپەرشتیی خەلیفەی تێدایە، (حوزنی،2011::1/379) بە هۆی ئەوەی کە کۆشکەکان شوێنی نیشتەجێبوونن، هەرچی پێداویستی سەردەمە تێیدا فەراهەم دەکرێت لە پێناو خزمەتی پاشا، هەر روانگەیەكی شارستانیەتی لەمانە بگری وەستاوە لەسەر لایەنی ئابووری ئەو وڵاتە.( مؤنس، 1978: 318) لە روانگەی ئیبن خەلدون ئەوەی پاڵ بە دروستكردنی كۆشك و بیناو شارەكانەوە دەنێت بریتیە لە حەزو خولیاو ئارەزوی ماددی كە بە نازونیعەت و خۆشگوزەرانی ناوزەندی كردووە، هەروەها یەكێك لە ئامرازەكانی دروستكردنەكەشی هەر گەراندۆتەوە بە ئامرازی بوونی دەوڵەمەندی وپارە (2016: ٢ 22/).
نسرولدوەلەی مەروانی یەكەمین هەنگاوی دەست بەكار بوونی بیری كردۆتەوە لە دامەزراندنی كۆشكێكی نایابی پاریزراو.( فارقی،2007: 77)، چونکە تا ئەو كاتە هیچ كۆشكێكی میری لە مێژووی شارستانیەتی كوردی بەرچاو ناكەوێ، ئەوەی لە هەرێمی جەزیرەش هەبوو تەنها كۆشكی پێشووی حەمدانیەكان بوو، میر بادیش هەر ئەمەی كردبووە كۆشكی فەرماڕەوایەتی خۆی. دوای ئەویش تاكو سەردمی نسرولدەولە و هەر ئەم كۆشكە بۆ (دار الامارە) بەكار دەهات. .( فارقی،2007: 55)( يوسف، ٢٠٠١: 2/٣١٦). نسرولدەولە بە پێشیناری ابو القاسمی راوێژكاری كۆشكێكی دروست كرد لە تەك برجی پاشا لە شوێنێكی بڵندی دەروازەی شار پارەیەكی زۆری لێداو لە پانتایەكی فراوان دروستی كرد تەنانەت بە گرانترین مادە دیوارەكانی ڕووپۆش كرد.( فارقی،2007: 55) ئەمەش ئەوە دەگەێنێت كە میرو پاشایەكانی کورد لەو کاتەدا کە پارەدار دەبوون یەكەمین بیرکردنەوەیان دروستكردنی كۆشكی خۆشگوزەرانیە تایبەت بۆ خۆیان و هاونزیكەكانیان. بەم هۆكارەش غەریزە مادیەكان گەشەدەکەن . (ئیبن خەلدون،2016: ٢/٤٦٣). ئەمەش ڕوونە کە ڕەوتی کۆمەڵگا بەرەو ڕەوتێکی ماددیگەرایی ئاڕاستە دەبێت بە پێەوانەوە ڕەهەندە نیشتیمانیەکان لاواز دەبن.
گومانی تێدانیە ئەم هەڵومەرجە شارستانیە لە بارێكدا دێتە فەراهەم بوون كاتێك دەسەڵاتی ماددی لەو پەڕی بەهێزی دا بێت، هەر بۆیەش نسرولدەولە هەستی كردبوو دەست گرتن بەو بارودۆخە پێویستی بە پاراستی ئاشتی هەرێمەكەی هەیە، بۆیە بەردەوام نوێنەری ئاشتی بۆ هەموو لایەنەکان دەنارد،(.( فارقی،2007: 5٨)) لە گەل هەر نوێنەرێكیش كۆمەڵێك دیاری بەهاو بە نرخی لەگەڵ هاوپێچ دەکرد، ئەوانیش كاتێك هاتن بۆ مەراسیمی تاجی میرایەتی لە كۆشكی تایبەتی خۆی پێشوازی لێ دەكردن ( فارقی،2007: 5٦).
سەبارەت بە میرنشینی حەسنەوەیهی ئەوا هیچ ئاماژەیەك نیە كە ئەوان كۆشكی تایبەتیان دروست كردبێت، بەڵام ئەوانیش قەڵای سەرماج گەورەترین بنكەو بارەگای میری بوو . ( مسكوية: 2000: 6/ 466)( (النقشبندى ، 2011: 454)، چونكە لە راستی دا كۆشكی میریش جگە لە میر نسرولدەولە نەبێت كە بە شێوەیەكی جیا دروستی كردبوو لە مێژووی هیچ میرنشینێكیتر بەدی ناكرێ هۆكارەكەشی پەیوەندی بە ئارامی و پێشكەوتنی عەقلیەتی ماددی و شارستانی هەیە. میر نسرولدەولەش كۆشكەكەی لكابوو بە دەروازەی شورای قەڵای میافارقین،.( فارقی،2007: 55) واتە ئەویش نەی توانی خۆی لە قەڵا جودا بكاتەوە، چونكە باری ئاسایشی وڵاتەكەی رێگەی ئەوەی پێ نەدابوون بەشێوەیەکی فراوان سود لە ڕەهەندە ماددیەکانیەن وەربگرن، لەلایەكی تریش ماوەی فەرمانڕەوایی ئەوانە هێندە نەبوو كە بواری شارستانیەتیان بگاتە ئەو ئاستەی جیا لە قەلا كۆشكی جیاواز و شاری گەورە لە ئاست دەوڵەتی ناوەند دروست بكەن، ئەگەر ماوەكەش هێندە بێت بواری ئەوەیان هەبووبێت، بەڵام بارودۆخی نیشتەجێبوونی قەڵایان بەلاوە پارێزراوتر بوو ، چونكە ئەوەی راستی بێت رەهەندی فراوانبوونی شارستانیش بەستراوەتەوە بە سروشتی پاشایەتی و دەوڵەتداری(ئیبن خەلدون،2016: ٢/59). پێویستی بە ماوەیەكی درێژ و ئارامی و نەریتی چاكەی فەرمانڕەوایان هەیە تا بتوانێت شارستانی خۆی كامل بكات. (ئیبن خەلدون،2016: ٢/30).
كۆشكی عەنازیەكانیش پێك هاتبوو لە قەلای( سیروان ) كە هەرچی كاروباری دارایی و سەربازی هەبێت لەم قەڵایە تاوتوێیان دەكرد. (ابن الأثير، 1997: 8/52) هەزبانی و شەدادی و رەوادیش بە هەمان شێوە هەر قەڵا بنكەی بارەگای سەربازی و ئیداریان بووە.لە گەڵ ئەوەش قەڵا جێگرەوەی ئەو بوار شارستانیەتە بوو كە نەتەوەكان پێی گەیشتبوون ببوە هۆكارێك لای كوردەكان وەك نەریتێكی شارستانیەتی بەرز تەماشا دەكرا، چونكە بوونی خاوەنداریەتی قەڵا پەیوەشتكرابوو بە هێز و شكۆ، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەو نەتەوانەی كە شارستانیەتیان فراوانتر بووبوو ئەوا وردە وردە دوردەكەوتنەوە لە قەڵاو هەنگاویان دەنا بەرەو دروستكردنی كۆشك و خانووی بەرز .
ئەنجام
1- كاریگەریە ئابوورییەكان هۆكارێكی بنەرەتین لە دروستبون و سەرهەڵدانی میرنشین و فەرمانرەوایەتی، چونكە ژێرخانی ئابووری هێزێكی یارمەتی دەرە بۆ زیادبوونی نفوسی دسەڵاتدار و خۆڕاگری و بەهێزكردنی هێزی سەربازی و ڕاكێشانی هۆزەكان بۆ نێو دەمارگیری یەك هۆز. بۆیە سەرهەڵدانی حكومڕانی ئەنجامی فراوانخوازیە ئابوریەكانە، هاندانی هۆزەکان لە پێناو پاراستنی مولك و ماڵ و سەروەت و سامانیان هەر لەم سۆنگەیەوە بوو.
2- دەرکەوتنی پایەی میری لە نێو پایەکانی حوکمڕانی یەکەمین پێداویستی سەردەم بوو کە ئەندامانی هۆزەکانی لە دەوری خۆی کۆکردەوە لە پێناو پاراستنی مافەکانیان لە چوارچێوەی دەوڵەتی ناوەند کە بیان پارێزێت لە ستەمە ئابووریەکان، لەگەڵ گاریگەریە ئابووریاکان بەسەر هاندانێکی خودی میرەکانەوە بۆ دەستکەوتنی داهاتە مادییەکان کە خۆیان بوونە خاوەنی هەموو داهاتی هەرێمەکان به دەوڵەمەنترین بەرزترین توێژی کۆمەڵگا دەرکەوتن.
3- دەرکەوتنی وەزیر و دادوەر ئەنجامێکی ڕوونی فراوانبوونی کاروبارەکانی میرنشینەکانە، لە ڕێڕەوی هەر شارستانیەتێکدا هێمای فراوانبوونی ئابوری دەوڵەتە، بۆیە چەندی میرنشینەکان دەوڵەمەند بونایە ئاستی شارستانیەت فراوانتر دەبوو پێوستیان بە هاوکار دەبوو لە پێناو ڕاپەڕاندنی کارەکانیان، بۆیە دەڵێن پایەکانی وەزیرو دادوەر لێکەوتەی فراوانبوونی سروشتی ئابووری میرنشینەکان.
4- هەر حوکمڕانیەک کۆمەڵێک ئاسەواری شارستانی جێدەهێڵێت لێکۆڵینەویان ئاستی پێشکەوتنی ئەو شارستانیەتەمان بۆ دەردەخەن لە ڕوانگەی ماددی و هێز و دەسەڵاتەوە، بۆیە دەڵێین قەڵا هێمایەکی شوێنگەی چەکەرەکردنی فراوانبوونی ئابووری و شارستانیەتی میرنشینە کوردیەکانە لە پێناو پاراستنتی موڵک و سەروەت و سامان و پایە و دەسەڵاتەکانیان، چونکە قەڵا هێزێکی پۆڵاینی شوێنگرەوەی پاراستنی دەمارگیری هۆزەکانە.
5- دەرکەوت ئەو میرنشینانەی کە هێزی ئابووری و ئاستی شارستانیەتیان فراوانترە گرنگی زیاتریان بە ڕازاندنەوەی کۆشک و جوانخوازی و رافاهیەت داوە لە ئەنجامیشدا هێزی دەمارگیریان وردە وردە بەرەو لاوازی چوو.
سەرچاوكان
القران الكریم
یەكەم: سەرچاوە و ژێدەرە كوردیەكان
1- باستیا، فریدریك، یاسا دوو وتاری دەربارەی ئابووری سیاسی، وەرگێران: چرای ئازادی، چاپخانەی: ئازادی ( ب. م : 2007)
2- چەلەبی،ئەولیا ، كورد لە مێژووی دراوسێیەكانیدا، و.سعيد ناكام،( بەغدا: 1979ز)
3 - ئیبن خەلدون، عبدالرحمن ئیبن خلدون، موقەدیمەی ئیبن خەلدون، و. سعید بشیر، چاپەمەنی گەنج( سلیمانی: 2016ز)
4- رۆژبەیانی،محمد جمیل، مێژووی حەسەنوەیهی و عەییاری،( د.م:د.ت).
5- سوبحانی، ناصر ، سیستەمی ئابووری لە ئیسلامدا، چاپخانە: پالیت،(سلیمانی: 2011ز)
6- فارقی، ئیبن و ئەزرەقی فارقی، مێژووی میافارقین و ئامەد،و.قادر محمد پشدر.ئاكۆ بڕهان، ( هەولێر: 2007ز).
7 موكریانی، حسین حوزنی ، سەرجەمی بەرهەمەكانی، دەزگای ئاراس( هەولیر: 2011ز) .
8- وردی، علی، تیرۆری مەعریفی لای ئیبن خەلدون، و. مەودود جبار، ناوەندی رۆشنبیری، ( سلیمانی:2021ز)
٢- سەرچاوە عەرەبیەكان
9- ابن الاثير: أبو الحسن علي بن أبي الكرم محمد (ت: 630هـ/١٢٣٢م)، الكامل فى التاريخ، دار الكتاب العربي(بيروت،1997)
10- الادريسي ، محمد بن محمد بن عبد الله بن إدريس الحسني الطالبي (ت: 560هـ/١١٦٤م)، نزهة المشتاق في اختراق الآفاق، عالم الكتب، (بيروت،1409هـ)
11- الأندلسي، أبو عبيد عبد الله بن عبد العزيز بن محمد البكري (ت: 487هـ/١٠٩٤م) ، مسالك وممالك ، دار الغرب الاسلامى، (د. م : 1992م)
12- ابن حوقل، محمد بن حوقل البغدادي الموصلي، أبو القاسم (ت: 367هـ/٩٧٧م)، صورة الارض، الناشر: دار صادر، أفست ليدن، بيروت:1938ز)
13- الخزرجي ، لابى دلف مسعر بن المهلهل (ت: ٣٩٠ه/١٠٠٠م)، الرسالة الثانية، اعتنى بنشرها : مينورسكى، مطبعة جامع (قاهرة: 1955م)
14- خسروى، ناصر خسروى،( ت: 188هــ / 1088م )، سفرنامة، المحقق: يحيى الخشاب،(د.م: 1983م)
15- ابن خلدون، عبد الرحمن بن محمد بن محمد، الحضرمي الإشبيلي (ت: 808هـ/١٤٠٥م)، تاريخ ابن خلدون، المحقق: خليل شحادة، الطبعة: الثانية، ( بيروت: 1988م)
16 - الروذراورى ، ظهير الدين أبو شجاع محمد بن الحسين (ت: 488هـ/١٠٩٥م) ، ذيل تجارب الامم، دار الكتاب الاسلامى( القاهرة: د.ت).
17- الطبري، محمد بن جرير بن يزيد بن كثير بن غالب (ت: 310هـ/٩٢٢م)، جامع البيان في تأويل القرآن، المحقق: أحمد محمد شاكر، مؤسسة الرسالة، ( د.م :2000).
18- بن عبد الحق، عبد المؤمن بن عبد الحق، (ت: 739هـ/١٣٣٨م)، مراصد الاطلاع على أسماء الأمكنة والبقاع، دار الجيل،( بيروت: 1412)
19- القلقشندي، أحمد بن علي بن أحمد الفزاري (ت: 821هـ/١٤١٨م)
، مآثر الإنافة في معالم الخلافة، المحقق: عبد الستار أحمد فراج، الناشر: مطبعة حكومة الكويت، (الكويت: 1985ز)
20- الماوردي، أبو الحسن علي بن محمد بن محمد بن حبيب البصري البغدادي، (ت:450هـ / ١٠٥٨م) الأحكام السلطانية، دار الحديث، ( القاهرة: د. ت)
21- مسكوية: أبو علي أحمد بن محمد بن يعقوب (ت: 421هـ/ ١٠٣٠م)، تجارب الأمم وتعاقب الهمم، المحقق: أبو القاسم إمامي، الناشر: سروش، الطبعة الثانية، ( طهران، 2000 م.).
22- المقريزي، أبو العباس أحمد بن علي بن عبد القادر، (ت: 845هـ/ ١٤٤١م)، السلوك لمعرفة دول الملوك، الناشر: دار الكتب العلمية، ( بيروت: 1997م)
23 - ابن منظور، محمد بن مكرم بن على، أبو الفضل، جمال الدين (ت: 711هـ/١٣١١م)،لسان العرب، دار صادر( بيروت: 1414هـ/١٩٩٣م)
24- ابن واصل، محمد بن سالم بن نصرالله بن: 697هـ/١٢٩٧م) ، مفرج الكروب في أخبار بني أيوب، تحقيق: جمال الدين الشيال، دار الكتب والوثائق القومية،( القاهرة: 1957).
25- اليافعي، أبو محمد عفيف الدين عبد الله بن أسعد بن علي بن سليمان (ت: 768هـ/ ١٣٦٦م) ، مرآة الجنان وعبرة اليقظان، دار الكتب العلمية( بيروت: 1997م).
26- یاقوت الحموی، شهاب الدين أبو عبد الله ياقوت بن عبد الله الرومي (ت: 626هـ/ ١٢٢٩م)، معجم البلدان، دار صادر، بيروت:1995
٣- ژێدەرە عەرەبیەکان
27- اسماعيل، فرست مرعى ، الامارات الكردية فى العصر العباسي،وزارەت التربیە، ( اربیل: ٢٠٠٥).
28- بادی، اسماعیل بادی، رحلة ناصر خسرو عبر مناطق الكردية، مطبعة دهۆك( دهۆك: 2010ز)
29- بؤلاديان، ارشاك ، الاكراد فى حقبة الخلافة العباسيية ( ترجمة: الكسندر,دار فارابى، بيروت، 2009ز
30- التكريتى، محمود ياسين احمد ، الامارة المروانية، رسالة مقدمة الى كلية الاداب، جامعة بغداد، بغداد 1970م
31- حسن، محمد ، الاقطاع فى الدولة العباسية ( بغداد، 2010م)
32- أ.شاميلوف، حول مسالة الاقطاع بين الكرد، ترجمة: كمال مظهر احمد، مطبعة الحوادث، طبعة الثانية، ( بغداد: 1984م)
33- شابرا، محمد عمر شابرا، الحضارة الاسلامية، المؤسسة الاسلامية، ( بيروت: 2008م)
34- طاهر، عبد الجليل، البدو والعشائر فى البلاد العربية، جامع الدولة عريية ( قاهرة : 1954ز)
35- طرخان، ابراهيم على ، النظم الاقطاعية، طبعة اهداءة( القاهرة: 2001م
٣٦- عبدلله اوجلان، حول الاقتصاد، الناشر: طابعة شلير،( قامشلو: 2018م)
٧- عزت، فائزة محمد، الحياة االاجتماعية للكورد، مطبعة الحاج الهاشم،( اربيل: 2009ز)
٣٨- لوليتزر، جورج لوليتزر واخرون، اصول الفلسفة الماركسية، مشورات المكتبة العصرية، الطبعة الثانية، ( بيروت: ب.ت)
٣٩- ليندزى، جميس، العالم الاسلامية فى العصور الوسطى، ترجمة: ناصر حجيلان، مطبعة هيئة ابو ظبى، ( ابو ظبى: 2012)
٤٠- محمد، اكو برهان محمد، كوردستان دراسة في النظم التجارية والمالية من القرن (4-7الهجرية/ ١٠-١٣)الميلادية، اتروحة تقدم: مجلس كلية العلوم الاجتماعية- جامعة كوية، 2007ز
41- محمد، على محمد، عصر دولة الزنكية،( قاهرة:2007 ز)
42- محمود ، احمد عبدالعزيز، الامارة الهذبانية الكردية، المطبعة : وزارة التربية ( اربيل:2002م)
43- مصطفى، مسعود احمد، اقاليم الدول الاسلامية بين اللا السياسية والادارية، مطبعة هيئة مكتب الاسكندرية، ( ميصر: 1990م)
44- ماركس، كارل ماركس، الايديولوجية المانية ترجمة: جورج ترابليشى، دار الدمشق،( بيروت : 1966ز)
45- ماركس، ماركس واخرون، المادية التاريخية ، دار فارابى( بيروت: 1975م)
46- مؤنس، حسين، الحضارة، ( كويت: 1978م).
- مكيافيلى، نيقولا مكيافيلى، الامير لمكيافيلى، مترجم: اكرم مؤمن( قاهرة: 2004ز)
47- النقشبندى، حسام الدبن على غالب، الكرد فى لرستان الصغرى وشهرزور،مؤسسة: ژین ( سليمانى:2011ز)
48- وردى، على وردى، طبيعة المجتمع العراقى(د.م: د.ت).
49- یوسف، عبدالرقیب ، الدولە الدوستكیە، دار اراس،( اربيل 2001ز).
گۆڤار و بلاوكراوەكان
أ- بە زمانی عەرەبی
50- حسن، بدران بن حسن ،" مفهوم الحضارة"، مجلە انپروپۆلۆجیا، مج7، عدد(2)جامعة قطر ٢٠٢١م.
51- عبدالرزاق، صهيب حازم عبدالرزاق، الوزراء فى العصر العباسى، مجلة ابحاث كلية تربية الاثاثية، جامعة الموصل، مج10، عدد(1). 2010م.
٥٢- عبدة ،عباس كريم ، نيضام الوزارة فى العصر العباسى ، العلوم الانسانية، جامعة بابل، مج (20) ،عدد(2)، 2012م.
53 - مرعى، عماد كامل، دور الاكراد فى حماية المسليمين فى بلاد القفقاس، مجلة جامعة كركوك لدراسة الانسانية، مج(7)، عدد3، 2012ز،
54- هادى، رياض عزيز، مفهوم الدولة عند ونشوئها ابن خلدون، مجلة علوم السياسية جامعة بغداد، (د. ت)، عدد( 73)
55- يونس، سوسن بهجت، مهام الوزير الايدارية مسؤلياته، مجلة اداب،جامعە بغداد ، عدد ( 133)، ٢٠٢٠م.
ب- بە زمانی کوردی
5٦- محمد، ئاكۆ برهان، میرنشینی مەروانی، گۆڤاری مێژوو، ژمارە (8) پایزی 2008ز،
پەراوێزەکان
([1])هەرچەندە ئەم بۆچوونە تا ڕادەیەک بێهێزە بە هۆی ئەوەی تەنیا حوزنی موکریانی ئاماژەی بە فەرمانڕەوایەتی ( حوسێنی بەرزیکانی ) کردووە ئەویش ئاماژەی بە هیچ سەرچاوەیەک نەکردووە بۆیە ڕاستییەکەی ئەوەیە چەکەرە کردنی فەرمانڕەوایەتی لای بەرزیکانیەکان دوای ونداد و غانم بووە لە سەردەمی ( حسنویهی کوری حسینی بەرزیکانی) بروانە: سەرجەمی بەرهەمەکانی، ب1، ل138؛ حسام الدین علی نەقشەبەندی ، شارەزوور و لوڕستانی باکوور،ل224.
([1]) قەلای ( دزبز) قەلایەكە لە شاری شاپور خواست لە هەریمی ئازەربیجان لە نێوان ولایەتی خوزستان و ئەسفهان سەر بە دەسەلاتی میر بەدرەوە بوو : بروانە: ياقوت الحموي، معجم البلدان، ج3،ص167.
([1]) قەڵای سمیرم یەكێكە لە قەڵایەكانی هەرێمی ئازەربیجان پێشتر ( ابراهیم دیسم كوردی) ئەم قەلایەی ئاوەدانكردەوە ، دواتر رەوادیەكان كردیانە بنكەو بارەگای خۆیان. بروانە : مسكویە، تجارب الامم، ج6،ص169.
([1]) دیارە ئەم شارە لە كوێستانەكانی میافارقین بووە شارێكی گەشتیاری بووە لە هەر لە وەرزی بەهارانەوە میر چۆتە ئەوێ لە وەرزی زستانان گەراوەتەوە، هەربۆیەش تەماشا دەكەین دوای ئەو شارەكە ئاوەدانی كەمبۆتەوە .بڕوانە: فارقی، مێژووی میافاریقین وئامەد ، ل40.
العامل الاقتصادي وتأثيره على نظام الحكم
الملخص:
ظهر تأثير العامل الاقتصادي على السلطة وموطنها بعد ان زاد التمدن وأزدهرت فيها الاوضاع الاقتصادية للقبائل المتمدنة، والتى بدأت بتأسيس نظام الحكم وبناء القلاع ولمدن ولاسوار من اجل حمايتها من الهجمات الخارجية. هذا البحث بعنوان ( العامل الاقتصادي وتأثيره على نظام الحكم) الامارات الكردية فى العصر العباسي نموذجا، وتم تحليله وفق نظرية ابن خلدون. يتكون البحث من مبحثين، فى المبحث. الاول: تحدثنا عن ثلاث نقاط وهى أولا: نشوء منصب ( الامير) بين روؤساء القبائل كأولى محطات الحكم. ثانيا: تأسيس ( الوزير) من اجل تحسين معيشة الموظفين وادارة بعض الالشؤن الادارية من بينما جمع الضرائب. ثالثا: تعين منصب( القضاء ) والتى كانت احدى الوظائف المتخصصة باسترداد حقوق المواطنين ومنع اعتداء المواطنين على حقوق بعضهم البعض والقيام بتأدية الامور. فى المبحث الثاني تحدثنا عن مكان حكم الامراء كلقلاع والتي كانت رمزا لتحسين الامور السياسية والاقتصادية فى حكمهم. ثانيا: المدن والتى كانت مرحلة مهمة لنقل الكورد من البادية الى المدن وظهور رغبة الاعمار والازدهار من قبل الامراء وكذلك بناء القصور الملكية.
مفاتيح البحث: السلطة ، التمدن ، مرتبة الحكم، مكانة الحكم.
The economic factor and its effect of the authority system
Abstract:
The appearance of the economic factor on the authority and citizens after the increase of civilization and welfare of economic situation of the domesticated tribal which started to establish system of authority and build castles, walls and cities for protecting itself from the outside attacks and assaults. This research entitled “the economic factor and its effect of the authority system”, the Kurdish emirates during the Abbasid era as an example. Which is analyzed per Ebn Khaldon theory. The research consists of two sections, in the first section we spoke about three points, which are, first the appearance the rank of Amir between the tribal leaders as the earliest stages of authority. Second the establishment of the rank of Minister to improve the administration and citizen life situation and other administration related work like collecting taxes. Third the establishment of the Judge rank which was one of the socialized positions to retrieve people rights and prohibit people to assault each other’s rights, and to do religious and social affairs. In the second section, we spoke about the place of Amir ruling, including the castles which was a symbol to improved political and economic situation. Also, the cities which was an important stage for the movement of Kurds from Urban to cities, and the appearance of the desire construction and prosperity specially by the Amirs and also building royal mansions.
Keywords: Authority, Urbanization, ranks of authority, place of authority.
* ڤەکولەرێ بەرپرس.
This is an open access under a CC BY-NC-SA 4.0 license (https://creativecommons.org/licenses/by-nc-sa/4.0/)
([i])هەرچەندە ئەم بۆچوونە تا ڕادەیەک بێهێزە بە هۆی ئەوەی تەنیا حوزنی موکریانی ئاماژەی بە فەرمانڕەوایەتی ( حوسێنی بەرزیکانی ) کردووە ئەویش ئاماژەی بە هیچ سەرچاوەیەک نەکردووە بۆیە ڕاستییەکەی ئەوەیە چەکەرە کردنی فەرمانڕەوایەتی لای بەرزیکانیەکان دوای ونداد و غانم بووە لە سەردەمی ( حسنویهی کوری حسینی بەرزیکانی) بروانە: سەرجەمی بەرهەمەکانی، ب1، ل138؛ حسام الدین علی نەقشەبەندی ، شارەزوور و لوڕستانی باکوور،ل224.
([ii]) قەلای ( دزبز) قەلایەكە لە شاری شاپور خواست لە هەریمی ئازەربیجان لە نێوان ولایەتی خوزستان و ئەسفهان سەر بە دەسەلاتی میر بەدرەوە بوو : بروانە: ياقوت الحموي، معجم البلدان، ج3،ص167.