په‌یوه‌ندی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور له‌گه‌ڵ ئه‌یاله‌ته‌كانی به‌غدا و بهسرادا 1564-1779
توێژینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی-به‌ڵگه‌نامه‌ییه
محمد احمد ابراهیم گه‌ڵاڵه‌یی 1* و هۆگر طاهر تۆفیق 2
1 به‌شی مێژوو، فاكه‌ڵتیی ئاداب، زانكۆی سۆران، هه‌رێمی كوردستان-عێراق. (mohammed.ibrahim@soran.edu.iq)
2 پشكا مێژوو، فاكۆڵتییا زانستێن مرۆڤایه‌تی، زانكۆیا زاخۆ، هه‌رێمی كوردستان-عێراق. (hoger.tawfiq@uoz.edu.krd)
وەرگرتن: 03/2023 پەسەندکرن: 05/2023 بەلاڤکرن: 10/2023 https://doi.org/10.26436/hjuoz.2023.11.4.1164
پوخته:
ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور؛ له پێش هاتنه‌كایه‌ی له‌چوارچێوه‌ی كارگێڕی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی‌دا، یه‌كه‌یه‌كی كارگێڕی له ئه‌یاله‌تی لوڕستان و دواتر ئه‌یاله‌تی به‌غدا بووه، به‌ڵام كاتێك ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور له ساڵی 1564زدا وه‌ك ئه‌یاله‌تێكی سه‌ربه‌خۆ هێنرایهكایهوه، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور له‌گه‌ڵ ئه‌یاله‌ته‌كانی تری عوسمانییش هاته‌كایه‌وه، سه‌باره‌ت په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كێك له ئه‌یاله‌ته‌كانی به‌غدا و بهسرادا تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جیاوازی هه‌بوو، بۆ نموونه: له‌په‌یوه‌ندی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور به ئه‌یاله‌تی به‌غدا دا، به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌یاله‌تی به‌غدا ههژموونێكی زۆر گه‌وره‌ی هه‌بووه، ئه‌م هه‌ژموونكردنه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دواڕۆژی ئه‌یاله‌تی شاره‌زووردا هه‌بوو، هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور له‌گه‌ڵ بهسرادا، به‌تایبه‌تی له ڕووداوه ناوخۆییه‌كانی ئه‌یاله‌تی بهسرادا كه والی و سه‌ربازانی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور ڕۆڵێكی كاریگه‌ریان له دامركاندنه‌وه‌ی یاخیبوونی هۆزه‌كانی بهسرادا هه‌بووه، بۆیه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به‌دوای وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره سه‌ره‌كییه‌دا ده‌كۆڵێته‌وه، كه چۆن به‌غدا وه‌ك ناوه‌ندێكی حوكمڕانی نوێ له ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی‌دا هه‌ژموونی به‌سه‌ر جیۆگرافیا، بارودۆخی سیاسی، كارگێری و سه‌ربازییه‌كانی ده‌وروبه‌ریدا، وه‌ك: ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور(زۆرینه‌ی خاكی باشووری كوردستان) كردووه، هه‌روه‌ها لهههمانكاتشدا پێگه‌ی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور له ڕووداوه ناوخۆییه‌كانی ئه‌یاله‌تی بهسرادا چ كاریگه‌رییه‌كی له یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كێشه و یاخیبوونی هۆزه‌كانی ئهیالهتهكهدا هه‌بووه..؟ ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه وه‌ڵامێكی زانستی كراوه‌ی خستۆته‌ڕوو له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور و ئه‌یاله‌ته‌كانی وه‌ك: به‌غدا و به‌سرا دا.
كلیلی وشه‌كان: شاره‌زوور، به‌غدا، به‌سرا، ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی، ئیمپراتۆرییه‌تی سه‌فه‌وی.
1. پێشه‌كی
شاره‌زوور له مێژووی كوردستاندا پێگه‌یه‌كی جیۆستراتیژی گرنگی هه‌بووه، كه كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ململانێی هێزی هه‌رێمه ناوخۆییه‌كان، ئیمپراتۆریه‌ت و ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كانی سه‌رده‌مه جیاجیاكانی ناو مێژووی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داناوه، شاره‌زوور له سه‌رده‌مانی مێژووی كۆندا جیۆگرافیاییهكی جیاواز له‌سه‌رده‌می سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا هه‌بووه، كه شاره‌زوور له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست جیۆگرافیاییهكهی گه‌یشته لوتكه‌ی مێژووی خۆی، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می هاتن و باڵكێشبوونی هێزی عوسمانییه‌كان بۆ سه‌ر شاره‌زوور له‌ماوه‌ی ساڵانی 1514-1534زدا باری جیۆگرافیاییهكهی له سنوورێكی به‌رفراوانی مه‌زن بۆ چوارچێوه‌یه‌كی كارگێڕی له په‌یكه‌ری كارگێڕی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی ده‌گۆڕدرێت، له‌م خاڵه‌وه شاره‌زوور به‌جیاواز له سه‌رده‌مه‌كانی پێشووتردا، له‌چوارچێوه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی‌دا، جیۆگرافییایهكی گۆڕاوی بۆ دێته‌كایه‌وه له‌سه‌ر دوو ئاستی جیاوازدا، یه‌كه‌م: په‌یكه‌ری كارگێڕی عوسمانی له ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور به به‌رده‌وامی گۆڕانكاری به سه‌ر داهاتووه، دووه‌م: له قاڵبدانی جیۆگرافیای شاره‌زوور له چوارچێوه‌ی دابه‌شبوونی سیاسی-سه‌ربازی، كه میرنشینه كوردییه‌كان له كاتی په‌ره‌سه‌ندن و به‌هێزبوونیان وه‌ك: میرنشینی ئه‌رده‌ڵان له سه‌ره‌تای هاتنی عوسمانییه‌كان و دواتر بابان، سۆران، داسنیی و به‌هدینان سنوورێكی كه‌می كارگێڕی و سیاسیان بۆ شاره‌زوور هه‌تا وه‌كو بۆ به‌رێوه‌بردنی كارگێڕییش هێشتبووه، كه له ئه‌نجامدا ته‌نها كه‌ركوك وه‌ك ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌زوور مایه‌وه، هه‌تا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور بۆ جاری یه‌كه‌م له 1779زدا، دواتریش رووخاندنی میرنشینه‌كانی سۆران و بابان له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و دواتر گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوهندێییهتی عوسمانی بۆ شاره‌زوور ئه‌و حاڵه‌ته گۆڕاوه‌ی جیۆگرافیای شاره‌زوور تا ساتی كۆتاییهاتنی ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی له باشووری كوردستان له 1918دا به‌رده‌وامی هه‌بووه، له ژێر ڕۆشنایی ئه‌م گۆڕانكاریانه‌شدا په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور له‌گه‌ڵ ئه‌یاله‌ته‌كانی تری وه‌ك: به‌غدا و به‌سرا دا گرێدراون، بۆیه ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور له مێژووی ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌یاله‌ته‌كانی ئاماژه‌پێكراودا ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی له ڕووداوه‌كانی ئه‌م ئهیالهتانهدا بینییووه چ له‌ڕووی سه‌ربازی، سیاسی، كارگێڕی و دارایشه‌وه، له‌هه‌مانكاتیشدا هه‌ژموونی ئه‌یاله‌تی به‌غدا به‌سه‌ر ئه‌یاله‌تی شاره‌زووردا له چوارچێوه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌دا هاتۆته ئاراوه و كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر دواڕۆژی ئه‌یاله‌تی شاره‌زووردا هه‌بووه، كه له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئه‌رشیفخانه‌ی عوسمانی به وردی باسیلێكراوه.
گرینگى ئەم توێژینەوەیە: له نووسینه‌وه‌ی مێژووی نوێی كورددا له‌ماوه‌ی 1514-1918 كه‌متر ئاوڕ له مێژووی ژیاری و كارگێڕی، دارایی، خوێنده‌واری دراوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی له هه‌ڵدانه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه بێشوومارهكانی سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانگه‌ی ئه‌رشیفی سه‌رۆك وه‌زیرانی عوسمانی له شاری ئیستانبۆڵدا، كه وه‌ك ده‌ریاییه‌كی بێ كۆتایی وایه، كه به‌ڵگه‌نامه‌ی بڵاونه‌كراوه‌ی له‌سه‌ر مێژووی كوردستان و ناوچه جیاوازه‌كاندا تێیدا هه‌ڵگیراوه، بۆیه له ئه‌نجامی به‌رده‌ستبوونی ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌دا كۆمه‌ڵێك زانیاری نوێ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور له‌گه‌ڵ ئه‌یاله‌ته‌كانی تری عوسمانی وه‌ك: به‌غدا و به‌سرا به‌رده‌ستی توێژه‌ر كه‌وتوون، كه ڕۆشنایی ده‌خه‌نه سه‌ر جۆر و چۆنییه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی شاره‌زوور له‌گه‌ڵ ئه‌م ئهیالهتانهدا، كه كاریگه‌ری ئه‌م په‌یوه‌ندییانه له سه‌ر دواڕۆژی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور له چاره‌كی كۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا به‌ته‌واوی ده‌رده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌یاله‌تی به‌غدادا، كه ههژموونێكی زۆری به‌سه‌ر ئه‌یاله‌تی شاره‌زووره‌وه هه‌بووه، له‌هه‌موو ڕووێكه‌وه ئه‌یاله‌تی ناوبراو به پاشكۆی ئه‌یاله‌تی به‌غدا دانراوه، ته‌نها ئه‌وكاته نه‌بێت كه شه‌ڕ و ئاژاوه له ئه‌یاله‌تی به‌غدادا زاڵبووه، بۆیه په‌رده‌هه‌ڵماڵین له‌سه‌ر ئه‌م په‌یوه‌ندییانه به‌تایبه‌تی له پشت به‌ستن به به‌ڵگه‌نامه بڵاونهكراوهكانی عوسمانی، كۆمه‌ڵێك زانیاری و داتای نوێ بۆ توێژینگه‌ی مێژوویی كوردستان به‌رهه‌مده‌هێنێ، كه بۆ نووسینه‌وه‌ی مێژووی كورد له ماوه‌ی حوكمڕانی عوسمانییه‌كاندا گرنگییه‌كی پڕ بایه‌خی هه‌یه و ده‌بێت.
ئامانجى توێژینەوە: به‌ئامانجی خستنه‌ڕووی ته‌واوی ئه‌و زانیاری و داتایانه‌ی له به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانی ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور له‌گه‌ڵ ئه‌یاله‌ته‌كانی تری عوسمانی وه‌ك: به‌غدا و به‌سرا نووسراون و هه‌ڵگیراون، كه ئامانجێكی پڕ بایه‌خی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه، به‌تایبه‌تی له ده‌رخستنی ڕووی شاراوه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه، كه چ ڕۆڵ و كاریگه‌رییه‌كیان له سه‌ر ڕووداوه‌كانی سه‌ده‌كانی شانزه‌هه‌م تا هه‌ژده‌هه‌مدا هه‌بووه، له به‌ستنی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌دا كامه ئه‌یاله‌ت قازانجی زیاتر كردووه.. و كامه ئهیالهتیش زه‌ره‌رمه‌ند بووه؟ بۆیه له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌دا، كۆمه‌ڵێك زانیاری نوێ و ورد له كۆی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا خراونه‌ته به‌ر لیكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شرۆڤه‌یی و ره‌خنه‌یی مێژوویی‌دا.
هۆکارى هه‌ڵبژاردنی ئه‌م توێژینەوهیه: ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور له‌سه‌ر شانۆی سیاسی، كارگێڕی و سه‌ربازی كوردستانی سه‌رده‌می عوسمانی‌دا ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بووه، به‌تایبه‌تی له ماوه‌ی نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌م بۆ چاره‌كی كۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا، به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور له‌گه‌ڵ ئه‌یاله‌ته‌كانی وه‌ك: به‌غدا و بهسرادا، هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه شاراوه‌كانی نێو ئه‌م په‌یوه‌ندییانه و خستنه‌ڕووی ڕاستی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌پێی ئه‌و تۆمارانه‌ی له به‌ڵگه‌نامه بڵاونه‌كراوه و بڵاوكراوه‌كانی عوسمانی دا هه‌ڵگیراون، هه‌روه‌ها وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور، چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر دواڕۆژی ئه‌یاله‌تی شاره‌زووردا به‌جێهێشتووه..؟ له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا وه‌ك گه‌ڕانێك به‌دوای هۆكاره‌كانی ئه‌م پرسیاره‌دا، وه‌ڵامه‌كان خراونه‌ته‌ڕوو.
گرفتەکانى توێژینەوە: گرفته‌كانی به‌رده‌م نووسینه‌وه‌ی مێژووی نوێی كورد زۆرن، به‌تایبه‌تی له نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی به‌رایی كه به زمانی كوردی له ماوه‌ی چوار سه‌ده له 1514-1918زدا نووسرابن، هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئه‌رشیفخانه‌یه‌كی پارێزراو و ده‌وڵه‌مه‌ند به به‌ڵگه‌نامه و ده‌ستنووسی كوردی، كه بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له‌م ماوه مێژوویه‌دا سووردی لێوه‌ربگیرێت، ئه‌مه بێجگه‌له‌وه‌ی كه ئه‌رشیفخانه‌ی عوسمانی له ئیستانبۆڵ به ملیۆنان به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌سه‌ر كورد و مێژووه‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه، به‌ڵام ته‌واوی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه نه‌خراونه‌ته به‌رده‌می توێژه‌ران، به‌هۆی ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانگه‌ی ئه‌رشیفی سه‌رۆك وه‌زیرانی عوسمانی له ئیستانبۆڵ كاری له‌سه‌ر ده‌كات، بۆیه كاتێكی زۆرتر پێویسته تا له‌داهاتوودا ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌كان له ئهرشیفخانهكهدا ده‌خرێنه به‌رده‌می توێژه‌ران، ئه‌مه گرفتێكی بنه‌ڕه‌تییه بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه له‌م ماوه مێژووییه‌دا، كه هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌كان نه‌خراونه‌ته به‌رده‌ستی توێژه‌ران، به‌تایبه‌تی بۆ هه‌ر یه‌ك له ئه‌یاله‌ته‌كان یان كێشه‌كان دۆسێییهكی تایبه‌ت نییه، به‌ڵكو به‌ڵگه‌نامه‌كان به‌پێی دامه‌زراوه‌كانی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی، سه‌رده‌می سوڵتان و پۆلێنكردنه‌كانی به‌ڵگه‌نامه‌كان وه‌ك (عه‌لی ئه‌میری)دا، له داتابه‌یسێكی ئه‌لیكترۆنیدا خراونه‌ته‌ڕوو.
توێژینه‌وه ئه‌نجامدراوه‌كان: په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور له‌گه‌ڵ ئه‌یاله‌ته‌كانی عوسمانی وه‌ك: به‌سرا و به‌غدا له توێژینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆدا تا ئێستا نه‌خراوه‌ته‌ڕوو، به‌وردی لێكۆڵینه‌وه له‌و په‌یوه‌ندییانه‌دا نه‌كراوه، به‌ڵكو له چوارچێوه‌ی توێژینه‌وه‌كاندا به شێوه‌یه‌كی گشتی باسی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه كراوه، به‌ڵام تیشك نه‌خراوه‌ته سه‌ر لایه‌نه شاراوه و ورده‌كانی نێو پرۆسه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوو له‌گه‌ڵ ئه‌یاله‌تێكی وه‌ك: ئه‌یاله‌تی به‌غدا، كه چۆن بۆ ماوه‌ی دوو سه‌د و پانزه ساڵ زیاتر له نێوان سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌م بۆ هه‌ژده‌هه‌مدا ههژموونێكی گه‌وره‌ی كردۆته سه‌ر ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور له ڕێگه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی كه ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی له چوارچێوه‌ی په‌یكه‌ری كارگێڕییه‌كه‌یدا له نێوان ئهیالهتهكاندا ڕێكیخستبوون، به‌هه‌مانشێوه له په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور و به‌سردا، بۆیه توێژینه‌وه‌ی ئه‌نجامدراو له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌م سێ ئه‌یاله‌ته‌دا كه پاڵپشت به به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانی بێت نه‌كه‌وتۆته به‌رده‌ستی توێژه‌ر، تاوه‌كو كه‌لێنه‌كانی توێژینه‌وه ئه‌نجامدراوه‌كان به‌پێی ڕێبازی توێژینه‌وه‌ی زانستی مێژوودا پڕ بكاته‌وه.
ڕێبازی توێژینه‌وه: ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له چوارچێوه‌ی رێبازی لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی‌دا، ڕێبازی شیكردنه‌وه و ره‌خنه‌یی بۆ شیكردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی مێژوویی بۆ زانیاری، داتا، ده‌قی به‌ڵگه‌نامه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ورد به‌كارهێنراوه، هه‌روه‌ها ڕێبازێكی له رهخنهكردندا بۆ زیاتر ده‌رخستنی هه‌قیقه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئهیالهتهكاندا خستۆته‌ڕوو، كه پاڵپشت به سه‌رچاوه‌ی زانستی و به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانی بووه، كه ده‌رئه‌نجامه‌كانی به كۆمه‌لێك شیكردنه‌وه‌ی ورد خراونه‌ته‌ڕوو.
پلانی ئه‌م توێژینه‌وه: ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له ده‌روازه‌یه‌ك و دوو ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی و ده‌رئه‌نجامه‌كانی پێكهاتووه، كه له (ده‌روازه)دا، لایه‌نی جیۆگرافیا و مێژووی شاره‌زوور به‌پوختی و به‌پێی قۆناغه مێژووییه‌كان و به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می هاتنی عوسمانییه‌كاندا خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌روه‌ها له (ته‌وه‌ره‌ی یه‌كه‌م)دا: باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور له‌گه‌ڵ ئه‌یاله‌تی به‌غدا كراوه، كه تێیدا ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه خراونه‌ته‌ڕوو، به‌تایبه‌تی له هه‌ژموونكردنی ئه‌یاله‌تی به‌غدا به‌سه‌ر ئه‌یاله‌تی شاره‌زووردا، ئه‌م په‌یوه‌ندییه له‌ڕووی كارگێڕی، سیاسی، سه‌ربازی و داراییه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دواڕۆژی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور داده‌نێت، له (ته‌وه‌ره‌ی دووه‌م)دا: په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور به ئه‌یاله‌تی بهسرادا، كه له ئه‌وپه‌ڕی باشووری عێراقی عه‌ره‌بیدا بووه خراوه‌ته‌ڕوو، به‌تایبه‌تی له بابه‌تی هاوكاریكردنی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور بۆ ئه‌یاله‌تی ناوبراو بۆ دامركاندنه‌وه‌ی یاخیبوونی هۆزه‌كان له‌ماوه‌ی نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌مدا و له كۆتاییدا به وردی ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه خراونه‌ته‌ڕوو.
سەرچاوەکانى توێژینەوە: ئه‌م توێژینه‌وه‌یه سه‌رچاوه‌گه‌لێكی جۆراوجۆری وه‌ك: سه‌رچاوه‌ی به‌رایی، ده‌ستنووسی بڵاونه‌كراوه و به‌ڵگه‌نامه‌ی بڵاونه‌كراوه و بڵاوكراوه‌ی عوسمانی به‌كارهێناوه، به‌تایبه‌تی به‌ڵگه‌نامه‌ی بڵاونه‌كراوه‌ی عوسمانی كه له‌ژێر ناونیشانی جیاوازدا له ئه‌رشیفخانه‌ی عوسمانی تۆماركراون به‌كارهێنراون، هه‌روه‌ها ده‌ستنووسی بڵاونه‌كراوه‌ی وه‌ك: یاسین العمري الخطیب بن خیرالله العمري (1203هـ-1787م): (عنوان الاعیان في ذكر تواریخ ملوك الزمان، حرر في 1203هـ-1787م)، كه وێنه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی ئه‌م ده‌ستنووسه له خانه‌ی ده‌ستنووسخانه‌ی نیشتمانی له به‌رلین-ئه‌ڵمانیا پارێزراوه، هه‌روه‌ها له به‌ڵگه‌نامه بڵاونهكراوهكانی عوسمانی دا وه‌ك: ده‌فته‌ری كاره گرنگه‌كان(مهمه دفتری)، ده‌فته‌ری فه‌رمانه‌كانی بابی ئاصه‌فی(BAB-İ ASAF Defternane-i Amire )، ده‌فته‌ری سه‌رۆكی ژمێریارانی به‌غدا(Bağdad Defteri Baş Muhasebe) و له دۆسییه‌كانی ئه‌رشیفی ئه‌میری ئه‌مین به‌كارهێنراون، كه زانیاری و داتای زۆر وردییان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور له‌گه‌ڵ ئهیالهتهكاندا بۆ لایه‌نه‌كانی وه‌ك: سیاسی، سه‌ربازی، دارایی، ئابووری و جڤاكی تۆماركردووه، هه‌روه‌ها كتێبێكی به‌ڵگه‌نامه‌یی گرنگی وه‌ك: فاضل بيات(إعداد و دراسة و ترجمة)(2010): البلاد العربية في الوثائق العثمانية، كه تا ئێستا نزیكه‌ی (10) به‌رگی بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه لهبهرگهكانی 1، 2، 3، 5، 6، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی زۆری ده‌رباره‌ی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور به وێنه‌ی ڕه‌سه‌نی به‌ڵگه‌نامه‌كان و وه‌رگێڕانیان له زمانی توركی-عوسمانی بۆسه‌ر زمانی عه‌ره‌بی بڵاوكردۆته‌وه، كه ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه سوودێكی زۆری له‌م كتێبه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ش به‌مه‌به‌ستی ده‌ست ڕاگه‌یشتن به به‌ڵگه‌نامه‌ی زیاتر بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌م توێژینه‌وه زانستییه وه‌رگرتووه.
2.ده‌روازه: پوخته‌یه‌كی جیۆگرافی و مێژوویی ده‌رباره‌ی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور
ناو و ڕیشه‌ی ناوی شاره‌زوور بۆ هه‌ر لێكۆڵه‌رێكی مێژوویی پێویستی به پاڵپشتی نووسینه‌كانی تایبه‌ت به كنه و پشكنینی شوێنه‌واری و سه‌رچاوه به‌رایی و یه‌كه‌مینه‌كان هه‌یه، هه‌رچه‌نده به‌شێوه‌یه‌كی نه‌بڕاوه له لێكۆڵینه‌وه مێژووییه‌كان و شوێنه‌وارییه‌كان له‌سه‌ر چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی شاره‌زوور وه‌ك: ڕیشه‌ی ناوه‌كه‌ی، مانای ناوه‌كه‌ی، شوێنی شاری شاره‌زوور و سنووری جیۆگرافیهكهی له‌سه‌رده‌می كۆن تا هاتنی عوسمانییه‌كان به‌ته‌واوی یهكلایینهبۆتهوه (مه‌عروف، 2021: 58)، ئه‌مه‌یش ڕێگره له هه‌ڵهێنجانێكی زانستی بڕاوه، كه پێشكه‌شی تۆژینگه‌ی مێژوویی كوردستان بكرێت.
شایانی باسه ده بۆچوون به‌ورده‌كاری و به ده‌رئه‌نجامی زمانه‌وانی و مێژووییه‌وه له‌سه‌ر ناوی شاره‌زوور توێژینه‌وه‌یان له‌باره‌وه كراوه، وه‌ك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: شاری زۆر كه بۆ (زوری كوڕی ضحاك)ی بنیاتنه‌ری شاری شاره‌زوور ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام هه‌موو سه‌رچاوه‌كان جه‌خت له ناوی فه‌یروزی كوڕی قوباد(488-531زائینی) ده‌كه‌نه‌وه، كه شاره‌زووری وه‌ك شارێك بنیاتنابێت، دووه‌م: شاری هێز، كه (زور) مانای هێز ده‌به‌خشێ، سێیه‌م: شاره زۆره‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رێمی شاره‌زوور شار و دێهاتی گه‌له‌ك هه‌بوونه، بۆیه شهر بۆ(شار) و زور(پێچه‌وانه‌ی كه‌م) كه‌واته: شاره زۆره‌كان، چواره‌م: شهره‌زول له كتێبیی (مجمل التواریخ والقصص520ك-1126ز)، به‌ڵام ناوی نووسه‌ره‌كه‌ی نازانرێ و شه‌ره‌فخانی بدلیسی له شهڕهفنامهكهییدا به(شهره‌زول) نووسیوویه‌تی، به‌ڵام ڕاستتر(شاره‌زوور-شهرزور)ه، به‌ڵام شه‌ره‌فخانی بدلیسیش مانای ناوه‌كه‌ی نه‌نووسیووه و ده‌شێ له نووسه‌ری ناوبراوی ڕاگواستبێ، كه پێنج سه‌ده پێش شه‌ڕه‌فنامه كتێبه‌كه‌ی نووسیووه، پێنجه‌م: شه‌ره ژوور كه به‌مانای شاری سه‌ر و یان شاری به‌رز هاتووه. شه‌شه‌م: سیاره زور(Siarazur) به‌م ڕێنووسه له ڕاپۆرتێكی ئیمپراتۆرییه‌تی ڕۆمانی (هیراكلیۆس)، كه بۆ ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئیمپراتۆریه‌ته‌كه‌ی ناردووه تۆماركراوه. حه‌وته‌م: شه-رهزور، ڤلادیمێری مینۆرسكی خۆرهه‌ڵاتناس و كوردناسی ڕووسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه وشه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا له (شهرهژور) یان (شهره‌زول)ه‌وه هاتووه، كه مانای دارستانی پاشا ده‌به‌خشێ نه‌وه‌ك مانای دارستانی ڕه‌ش(سیار زور)، هه‌شته‌م: شاره‌زوور: كه له وشه‌ی (شهرهزور) كه وشه‌یه‌كی لێكدراوه پێكهاتووه، كه بڕگه‌ی (زور) له زمانی ئاڤێستاییدا وه‌رگیراوه له (جفره یان قول) و ژوور به كوردی (هوده یان ناوه‌وه) و له‌زمانی عه‌ره‌بیشدا (زور) واتا (قوڵ)، قوڵیش به‌زمانی فارسی مانای چه‌ماندنه‌وه یان جامێكی فراوان ده‌به‌خشێ، كه‌واته: شهره‌زول یان شهرزول یان شاره‌زوور: شارێكی نزم، كه وشه‌ی (زورق) له بنچینه‌دا له زمانی فارسی‌دا وه‌رگیراوه، كه له زور وه‌رگیراوه پاشگری (ه ك)ی خراوه‌ته سه‌ر كه‌واته: زهورهك، مانای قوڵ یان نزمایی ده‌به‌خشێ، نۆیه‌م: شهرزور به سه‌ر بۆر(الفتحه) كه وشه‌یه‌كی لێكدراوه، چونكه له زمانی كوردیدا بۆ وشه‌یه‌كی لێكدراو بزوێنی(ه) ده‌نوسرێ، كه له عه‌ره‌بیدا (سه‌ربۆر-الفتحه)یه: وه‌ك: شهرهزور=شهرزور، گرده‌بۆر=گردبور ناوی گردێكه له سلێمانی، شێوهزوور=شیوزور ناوی تیره‌یه‌كه له ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تیی و یه‌كێك له دۆڵه‌كانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تیی پێكده‌هێنێت، بۆیه سه‌لمێندراوه كه شاره‌زوور یان شهرهزور ناوێكی لێكدراوی كوردییه، كه به‌مانای شاری نزم یان ناوچه‌ی نزم دێت، كه ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ شێوه‌ی باری جیۆگرافیای شاره‌زوور، كه نزماییه‌كی زۆری هه‌یه ده‌گونجێ، كه ئه‌م نزمبوونه‌وه‌یه‌ش له ئه‌نجامی ڕۆچوونی ناوچه‌كه هاتۆته كایه‌وه، كه له‌سه‌ره‌تادا ده‌ریاچه‌یه‌ك بووبێت كه ڕێژگهكهی له گه‌رووی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه بێت، كه به‌هۆی جیابوونه‌وه‌ی چیاكان گه‌روی ده‌ربه‌ندیخان ده‌ركه‌وتبێت، كه ژێره‌وه‌ی ده‌ریاچه‌كه‌ش له ئه‌نجامی نیشته‌نی خاكدا له ئاوی چیا نزیكه‌كانییه‌وه هاتووه و داخورانی به‌رده‌كانی گه‌روی ده‌ربه‌ندیخان كه لار بوونه‌ته‌وه كه بوو به‌هۆی وشكبوون و ڕۆچوونی ئاوی ده‌ریاچه‌كه به‌زه‌ویدا ده‌ركه‌وتنی نزماییه‌كانی شاره‌زوور(نه‌قشبه‌ندی، 2008: 109-112).
سه‌باره‌ت به سنووری شاره‌زوور له‌سه‌رده‌می عوسمانییه‌كاندا گوزارشت له زۆرینه‌ی ناوچه‌كانی باشووری كوردستان بووه، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌م تا مۆركردنی په‌یماننامه‌ی زه‌هاو له 1639زدا، كه به‌مشێوه‌ییه بووه: له خۆرئاوای كرماشان كه ناوچه‌كانی چه‌نگۆڵه و درنه، كه‌ره‌ند-گهرهند، زه‌هاو قه‌صری شیرین تا مه‌ریوان و هه‌ورامان، له ئوستانی كوردستان-سننه و ئه‌و چیایانه‌ی كه‌وتونه‌ته نێوانی پاوه و زه‌هاو یان ناوچه‌ی پاوه كه ئێستا ئه‌م ناوچه‌یه سه‌ر به ئوستانی كرماشانن، له‌گه‌ڵ شنۆ و قه‌زای سه‌رده‌شت و بێتوش له‌ناوچه‌كانی ساوچبڵاغ-مه‌هاباد له ناوچه‌ی موكریدا، له‌ناوخۆیی كوردستان له ئێران‌دا بۆ ناوچه‌ی برادۆست و شێروانا مه‌زن له بارزان و له باكووری ئه‌یاله‌تی شاره‌زووردا به‌شێك له ناوچه‌ی هه‌كاری كه ئێستا به‌شێكه له سنووری توركیادا به‌شێك بوون له یه‌كه كارگێڕییه به‌رفراوانه‌كانی ویلایه‌تی شاره‌زووردا، كه مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی شاری كه‌ركوك بووه. ئه‌مه بێجگه‌له‌وه‌ی قه‌زاكانی ئامێدی و ده‌هۆك و زاخۆ و ئاكرێ واته ئه‌و ناوچه‌ی كه‌وتبووه نێوانی خۆرئاوای زابی گه‌وره و بێجگه له‌و خاكی كوردانه‌ی كه ده‌كه‌وێته خۆرئاوای دیجله له ناحیه‌كانی زوممار و شه‌نگالدا به‌شێك نه‌بوون له سنووری ئه‌یاله‌تی شاره‌زووردا(یوسف، 2005: 120).
ئه‌م سنووره به‌رفراوانه‌ی شاره‌زوور به‌درێژایی مێژوو له‌ڕووی بازرگانییه‌وه له‌سه‌ر ڕێگه‌یه‌كی بازرگانی گرنگ له به‌ستنه‌وه‌ی ڕێی بازرگانی وشكانی له‌نێوان خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوای جیهاندا بووه، هه‌روه‌ها له بازرگانی ناوخۆییدا هه‌رێمی شاره‌زوور، كه خودی شاری شاره‌زوور و هه‌رێمه‌كه‌ی له‌نێوان شاره گه‌وره‌كانی وه‌ك هه‌ولێر و هه‌مه‌داندا هه‌ڵكه‌وتبوو، به‌تایبه‌تی ده‌شتی شاره‌زوور ئاسانكارییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ هاتوچۆی بازرگانی هێنابوویه كایه‌وه، ئه‌مه بێجگه‌له‌وه‌ی له ڕێڕه‌وه بازرگانییه‌كانی كه كه‌وتبوونه نێوان چیاكانی پێنجوێن و هه‌ڵه‌بجه و ڕایاتدا، كه ئه‌م ڕێڕه‌و بازرگانیانه كاروانه بازرگانییه‌كانی به وڵاتانی خۆرهه‌ڵات ده‌به‌سته‌وه، ئه‌مه بێجگه‌له‌وه‌ی له ناوخۆیی هه‌رێمی شاره‌زووردا كار و كاروانه بازرگانییه‌كانی له هه‌ڵه‌بجه‌وه به‌ناوچه‌كانی ئازه‌ربایجان و ده‌ریاچه‌ی ورمێ ده‌به‌سترانه‌وه(برهان، 2011: 20-21)، تا ئه‌مرۆش ئه‌م سێ ڕێڕه‌وه بازرگانییه وه‌ك ده‌روازه‌یه‌كی سنووری نێوده‌وڵه‌تی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان-عێراق و ده‌وڵه‌تی ئێران به‌كارده‌هێنرێن.
شاره‌زوور له‌دوای هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كه‌ی سوڵتان سلێمانی قانوونی(1520-1566) كه ناونراوه هه‌ڵمه‌تی سه‌ر دوو عێراقه‌كه(سفر العراقین-Irakeyn Seferi) كه مێژوونووسانی عوسمانی له‌باره‌یانه‌وه نووسیووه، به‌تایبه‌تی له‌دوای ده‌یه‌ی سییه‌كانی سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌مدا كۆمه‌ڵێك رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی سه‌ربازی له نێوان ئیمپیراتۆریه‌تی عوسمانی و سه‌فه‌وی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، دوای هه‌ڵمه‌تی یه‌كه‌مینی سوڵتان سلێمانی قانوونی بۆ خۆرهه‌ڵات، كه توانی له 28-30ی ته‌شرینی یه‌كه‌می 1534 دا شاری به‌غدا بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆرییه‌ته‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش به یارمه‌تیدانی میرانی كورد بوو، كه سه‌ر به ئه‌یاله‌تی به‌غدا و دیاربه‌كر بوون، كه تێیدا فه‌رمانێكی سوڵتانی بۆ میرانی كورد نارد و نووسیبووی: كه هه‌موو میرانی كورد له ویلایه‌ت، قه‌ڵاكان، شاره‌كان، گوند و كیڵگهكان و به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌كرێته موڵكی خۆیان و به‌ناوی میرانی كورده‌وه تۆمار ده‌كرێن و دوایش بۆ كوڕه‌كانیان ده‌گوێزرێته‌وه، هیچ ده‌خاله‌تێك له كاروباریان ناكرێت و له هێرشی ده‌ره‌كی(سه‌فه‌وییه‌كان) ده‌پارێزرێن، هه‌روه‌ها له‌كاتی كۆچی دوایی هه‌ر میرێكی كورد دا یه‌كێك له كوڕه‌كانی له جێگه‌ی داده‌نرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كوڕ و نه‌وه‌ی نه‌بوو، ئه‌وا میرانی كورد كۆبونه‌وه ده‌كه‌ن و میرێكی لێهاتوو له‌ناو كوڕانی میرانی تری كورد هه‌ڵده‌بژێرن، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م نامه پڕ بهڵینكارییهدا میرانی كورد له ئه‌یاله‌تی دیاربه‌كر و به‌غدای ئه‌وسادا به‌هه‌موو توانا سه‌ربازی و مرۆییهكانیانهوه به‌شداری له هه‌ڵمه‌تبردنه سه‌ر سه‌فه‌وییه‌كانیان كرد(حسن و الجوادي، 2019: 205).
شایانی باسه له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی سوڵتان سلێمانی قانوونی له هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كه‌یدا، كه به كوردستان بۆ شاری ته‌ورێز له وڵاتی فارس‌دا تێده‌په‌ڕی، له 18ی نیسانی 1535زدا میر عزه‌ددین شێری میری میرنشینی سۆرانی له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عوسمانی له گۆپته‌په‌ی ناوچه‌ی شوان‌دا سه‌ری له لاشه‌ی جیاكرده‌وه، به‌بیانوی به‌نهێنی هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ قزڵباشه‌كان(سه‌فه‌وییه‌كان) (مطراقي زادة، 2003: 110-111)هه‌ر وه‌كو نهصووحیی ئەفەندی سیلاحی ناسراو بە ماترهكچیزادە 1480_1564(Matrakçı Nasuh) شارەزای زانستەكانی ماتماتیك، جوگرافیا و ئەندازەی بیناسازی بووە, لە ساڵی 1534_1535، كه نووسه‌ر و هاوسه‌فه‌ری هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كه‌ی سوڵتان سلێمانی قانوونی بووه، هه‌موو وه‌قائیعی ڕووداوه‌كانی تۆماركردووه، دوای ئه‌م ڕووداوه سوڵتان سلێمانی قانوونی فه‌رمانڕه‌وایی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی میرنشینی سۆران به حوسێن به‌گی داسنی ده‌به‌خشێ(؟-1564) بۆیه پرسیارێك دێته ئاراوه، كه بۆچی سوڵتانی عوسمانی كه له‌هه‌مانكاتیشدا خه‌لیفه‌ی مووسڵمانان بووه، به‌ڵام حوكمڕانی ناوچه‌یه‌كی زۆرینه مووسڵمانی(وه‌ك ناوچه‌كانی میرنشینی سۆران) داوه‌ته ئێزدییه‌كان كه ئاینێكی جیاوازیان هه‌یه..؟ بۆیه وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌مه‌یه، كه ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی له‌وكاتدا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ داسنییهكان له‌سه‌ر بنه‌مای ئایین نه‌كردووه، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی كارگێڕی داسنییهكان له به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كه كارگێڕییه‌كاندا كردووه، كه به ئه‌وانی سپاردوه تا ڕاده‌یه‌كی باش تێیدا سه‌ركه‌وتوو بوونه، له‌به‌رئه‌وه‌ی داسنییهكانیش به تائیفه‌یه‌ك له كۆمه‌ڵی موسلمانی ئه‌وكات هه‌ژماركراون(حسن، 2022: 119-120 و 123)، هه‌ر بۆیه له‌و كاته‌دا ناوچه‌كانی هه‌ولێر، شه‌قڵاوه، هه‌ریر، دوین و سماقولی بوون به شوێنی پێكدادانی سه‌ربازی نێوان میراتگرانی میرنشینی سۆران و داسنییهكان كه بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی چوار ده‌یه(چل ساڵ) به‌رده‌وامی هه‌بوو، كه سه‌رئه‌نجام میراتگرانی میرنشینی سۆران به‌سه‌ر داسنییهكاندا سه‌ركه‌وتن و به‌ته‌واوی له ناوچه‌كانی میرنشینی سۆران دووریان خستوونه‌ته‌وه.(بدلیسی، 2017: 442-446)
هه‌ر له‌م سه‌روبه‌ندی ڕووداوه ناوخۆییه‌كانی میرنشینی سۆراندا و له‌دوای مردنی مه‌ئموون به‌گی یه‌كه‌می ئه‌رده‌ڵان قه‌ڵا و سهنجهقهكانی ناوچه‌ی شاره‌زوور له نێوان میراتگرانی(كوڕه‌كانی بێگه به‌گ، سورخاب به‌گ و موحه‌ممه‌د به‌گ) دابه‌شكرا، به‌ڵام به‌هۆكاری ناته‌بایی و بیانووه‌كانی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی بۆ دابینكردنی ئارامی بۆ پشتێنه‌ی ڕێگه‌ی به‌غدا، له ساڵی 1538زدا سوپای عوسمانی به‌هاوكاری سوڵتان حوسێن به‌گی ئامێدی هێرشی كرده سه‌ر مه‌ریوان، سنه و شاره‌زوور، هه‌رچه‌نده (مه‌ئموون به‌گی بێگه به‌گ) به‌رگرییه‌كی بێ وێنه‌ی له قه‌ڵای زه‌ڵم كرد، به‌ڵام ده‌ره‌قه‌تی هێزی هێرشكاری عوسمانی نه‌هات، بۆیه په‌نای بۆ ئیستانبۆڵ برد و له به‌رانبه‌ردا خرایه زیندان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی (سورخاب به‌گ)ی مامی (مه‌ئموون به‌گ) له‌سه‌ر شانۆی سیاسی شاره‌زووردا، به‌ستنی هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ڵ شا (ته‌هماسبی سه‌فه‌وی1524-1576) وای له سوڵتان (سلێمانی قانوون)ی كرد له‌به‌رانبه‌ردا (مه‌ئموون به‌گی بێگه به‌گ) به والی ئه‌یاله‌تی حیلله(بابل) و براكه‌ی (ئیسماعیل به‌گ) به حاكمی سروچك دابمه‌زرێنێ(قه‌فتان، 2021، 272-273 و بدلیسی، 2017، 185).
هه‌ر بۆیه له‌سه‌رده‌می دوای هاتنی عوسمانییه‌كان 1514-1534زدا، به‌تایبه‌تی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌كان له سنووری ئه‌یاله‌تی شاره‌زووردا، هه‌ر ته‌نها شوێنی شه‌ڕی نێوان ئیمپراتۆریه‌تی سه‌فه‌وی-عوسمانی و میراتگرانی ده‌سه‌ڵات له میرنشینه كوردییه‌كان نه‌بوو، به‌ڵكو هه‌ندێك جار هێزی ئه‌م ناوچانه بۆ هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌زووریش كۆكراونه‌ته‌وه و نێردراون، وه‌ك له فه‌رمانێكی سوڵتان (سلێمانی قانوون)ی له 1ی شوباتی 1545زدا بۆ هه‌ر یه‌ك له لیواكانی: هه‌ولێر(ئه‌ربیل)، كه‌ركوك، حه‌ریر و دوین(سۆران)، بابان، هه‌ورامان (ئه‌ورامان)، باجه‌ڵان (باجوانلو)، رومی و شنۆ (ئهشنۆ)، كه سه‌ر به ویلایه‌تی به‌غدا بوونه نێردراوه و داوای لێكردوون ئاماده‌كاری له‌ڕووی كۆكردنه‌وه و ناردنی سه‌رباز و پێدوایستییه‌كانی شه‌ڕ بكه‌ن، كه له‌سه‌ر پردی (به‌لگراد) چاوه‌ڕێی گه‌یشتنیانی كردووه، شایانی باسه خودی سوڵتانی عوسمانی (سلێمانی قانوونی) سه‌رپه‌رشتی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌ی كردووه (Topkapı Saray Arşivi, E.6607/2).
شایانی باسه؛ له‌ماوه‌ی چاره‌كی دووه‌می نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌مدا، قه‌ڵای زه‌ڵم ناوه‌ندی پێكدادانی نێوان هێزه‌كانی عوسمانی و ئه‌رده‌ڵان له‌سه‌ر خاكی شاره‌زووردا بوو، به‌تایبه‌تی دوای قووڵبوونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان (سورخاب به‌گ)ی میری ئه‌رده‌ڵان و ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی، ئه‌مه‌ش دوای دانانی (موحه‌ممه‌د به‌ڵته‌چی) به والی ئه‌یاله‌تی به‌غدا له ماوه‌ی ساڵانی 1549 و 1551زدا، كه تا ئه‌وكاته شاره‌زوور سه‌نجه‌قێك بوو له ئه‌یاله‌تی ئاماژه‌پێكراودا و له ساڵی 1549زدا ئه‌م والیه هێرشی كرده سه‌ر قه‌ڵای زه‌ڵم و دۆرپێچكردنی قه‌ڵاكه(زه‌ڵم)، به‌ڵام كاتێكی زۆری كێشا، بۆیه به ڕێككه‌وتنی نێوان (سورخاب به‌گ)ی ئه‌رده‌ڵان و (موحه‌ممه‌د به‌ڵته‌چی) والی به‌غدا شه‌ڕه‌كه كۆتاییهات و قه‌ڵای زه‌ڵم به‌یه‌كجاری ڕاده‌ستی عوسمانییه‌كان كرا و (سورخاب به‌گ)یش كشایه‌وه (قه‌فتان، 2021: 273-274).
هه‌ر بۆیه ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی له سنووری ناوخۆیی یه‌كه كارگێڕییه‌كاندا به‌تایبه‌تی ئه‌و شارانه‌ی كه گرنگیه‌كی گه‌وره‌یان هه‌بووه پارێزگاری لێكردوون، بۆ نموونه: قه‌ڵای شاری كه‌ركوك، كه به‌پێی بڕیاڕیكی دیوانی سوڵتانی عوسمانی له ئیستانبوڵ كه بۆ به‌رپرسی دارایی ویلایه‌تی به‌غدا له 22ی كانوونی دووه‌می 1552زدا نێردراوه و فه‌رمانی پێكراوه، كه به‌بێئه‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌می بنوێنێ بودجه‌یه‌ك(له‌به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا نووسراوه ئاقچه: دراوی عوسمانی)، بیناكار(وه‌ستای دیوار)، دارتاش و هه‌ر پێویستییه‌كی تر بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه و سه‌رله‌نوێ بیناكردنه‌وه‌ی قه‌ڵای كه‌ركوك بنێرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆ چوار جار و له‌ماوه‌ی چوار مانگدا میری سه‌نجه‌قی كه‌ركوك (میر فه‌روخ) داوای له ناوبراو(سوڵتانی عوسمانی) كردووه، كه قه‌ڵای كه‌ركوك دیواره‌كانی له رووخاندان و پێویسته سه‌رله‌نوێ نۆژه‌نبكرێته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسی دارایی ویلایه‌تی به‌غدا پێی ڕاگهیاندووبوون، كه داواكارییه‌كانیان جێ به‌جێ ده‌كات و بیناكارهكان ده‌نێرێت، به‌ڵام له به‌غداه‌وه هیچ به‌ڵێنێك جێبه‌جێنه‌كراوه و له‌به‌رانبه‌ردا دیوانی سوڵتانی عوسمانی ئاماژه به گرنگی قه‌ڵای كه‌ركوك كردووه، كه له سنووری ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌ویه‌وه نزیكه و قهڵاكهش له خشته‌ی قوڕ دروستكراوه، بۆیه بڕیاریداوه كه به‌زوویی نۆژه‌ن بكرێته‌وه (مهمه دفترى "طوب قابي سراى": رقم دفتر 888، 53)
له‌م ساته‌وه‌خته‌ی باڵكێشبوونی تازه‌ی ده‌سه‌ڵاتیی عوسمانییه‌كان، كێشه و ململانێی نێوان میرانی میرنشینی ئه‌رده‌ڵان له‌سه‌ر میراتی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی خۆجێی شاره‌زوور هه‌ڵگیرسا، ئه‌مه‌ش دوای مردنی (بێگه به‌گ)ی میری شاره‌زوور له (1549ز) كه له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌رده‌ڵانییه‌كان بووه، براكه‌ی (سورخاب به‌گ) له پێشووتریشدا داوای ده‌سه‌ڵات و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی (بێگه به‌گ)ی برای به پشتیوانی سه‌فه‌وییه‌كان كردبوو، به‌ڵام به‌هۆی به‌هێزی و به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی له‌لایه‌ن (بێگه به‌گ)ه‌وه. (سورخاب به‌گ) له‌هه‌موو هه‌وڵه‌كانی شكستی هێنابوو، بۆیه كه (مه‌ئموونی كوڕی بێگه به‌گ) هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام بهدهسهڵاتداریهتیهكی زۆر لاواز شوێنی باوكی گرته‌وه، ئه‌مه ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی هاندا كه برای (بێگه به‌گ) به‌ناوی (موحه‌ممه‌د به‌گ) بێنێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و (مه‌ئمونی كوڕی بێگه به‌گ) له ده‌سه‌ڵات دووربخاته‌وه، دوای ئه‌م پێشهاتانه له‌سه‌ر خاكی شاره‌زوور دیوانی سوڵتانی عوسمانی له 13ی حوزه‌یرانی 1552زدا فه‌رمانێكی به‌دامه‌زراندنی (موحه‌ممه‌د به‌گ)ی برای (بێگه به‌گ) به میری لیوای شاره‌زوور ده‌ركردووه بۆ ئه‌وه‌ی خراپه‌كاری و هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ی براكه‌ی (سورخاب به‌گ) كۆتایی پێبهێنێت، هه‌ر له‌و فه‌رمانه سوڵتانییهدا میری میرانی دیاربه‌كر (ئه‌یاس پاشا) و سه‌ربازه‌كانی و (سوڵتان حوسێن)ی حاكمی میرنشینی ئامێدی، سه‌رجه‌م سه‌ربازه‌كانی میرانی كوردستان، پیاوماقوڵان و خه‌ڵكی شاره‌زوور، كه به‌تێكڕایی خراونه‌ته خزمه‌ت هه‌ڵمه‌تی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی (سورخاب به‌گ)ی لایه‌نگری ئیمپراتۆریه‌تی سه‌فه‌وی، كه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه به (موحه‌ممه‌د به‌گ)ی میر لیوای شاره‌زوور درابوو، كه دوودڵی له خاوێنكردنه‌وه‌ی شاره‌زوور له كه‌سانی خراپه‌كار، هه‌ڵگه‌ڕاوه له دین و كه‌سانی سته‌مكار نه‌كات(مهمه دفترى "طوب قابي سراى", رقم دفتر 888، 264-ب).
ئه‌م شه‌ڕ و ململانێ ناوخۆییه‌ی ئه‌رده‌ڵانییه‌كان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات حه‌قیقه‌تێكی تاڵی ناو مێژووی كورده له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا، بۆیه له هاوینی 1552زدا براكانی میراتگر له میرنشینی ئه‌رده‌ڵان له سه‌ر خاكی شاره‌زوور شه‌ڕێكی گه‌رمی ململانێی خوێناوی به‌درێژایی هاوینه‌كه به‌رپا ده‌كه‌ن، هه‌تا سوڵتان (سلێمانى قانوون)ی بۆئه‌وه‌ی ململانێكه گه‌رمتر بێت به(عه‌بدی شاهی) نوێنه‌ری (موحه‌ممه‌د به‌گ)ی برای (بێگه به‌گ) كه ئه‌وكاتی له ئیستانبوڵ بووه، له 13ی ئابی 1552زدا، نامه‌یه‌ك و جل وبه‌رگێكی تایبه‌تی خۆی كه ناوزه‌د بووه به (خلعت همایونی-خلع السلطانیة) كه پادشاكانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست بۆ یه‌ك جار ئه‌م جل و به‌رگه‌یان له‌به‌رده‌كرد، كه له گرانترین و به به‌هاترین و باشترین جۆری كوتاڵی لۆكه دروستده‌كرا و دواتر ده‌یاندا به ده‌ستوپێوه‌نده نزیكه‌كانیان، ئه‌م ده‌سته جله سوڵتانیه‌ی بۆ (موحه‌ممه‌د به‌گ)ی میر لیوای شاره‌زوور ده‌نێرێت، كه تێیدا فهرمانیكردبوو هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی نامه‌كه‌یدا ده‌ست به‌هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی له هه‌ژموونی سه‌فه‌وییه‌كاندا بكات(مهمه دفترى "طوب قابي سراى", رقم دفتر 888، 349 أ-ب).
وادیاره كێشه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بێگه به‌گ فه‌رمانڕه‌وایی شاره‌زوور بۆ یاخیبوونی تر له‌ناوچه‌كه‌دا سه‌ری كێشاوه, بۆیه یه‌كێك له براكانی (موحه‌ممه‌د به‌گ)ی میر لیوای شاره‌زوور بوو به‌لایه‌نگری (سورخاب به‌گ) كه ناوی (قهیتماس به‌گ)بوو، به‌ڵام له ئه‌نجامی ڕووبه‌روبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عوسمانیه‌كاندا ده‌كوژرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكارێك كه هه‌ر سێ كوڕه‌كه‌ی (قهیتماس به‌گ) به‌ناوه‌كانی(سوڵتان حوسێن، بابر به‌گ و زه‌ینه‌ڵ به‌گ) له‌دژی مامه‌كه‌یان(موحه‌ممه‌د به‌گ) درێژه به‌و ململانیێه ده‌ده‌ن، له‌دوای ئه‌م ڕووداوانه دیوانی سوڵتانی عوسمانی نامه‌یه‌كی تایبه‌تی لێخۆشبوو‌ن له 2ی ئابی 1552زدا بۆ (سوڵتان حوسێنی كوڕی قهیتماس به‌گ) ده‌نێرێت و تێیدا فه‌رمانی لێخۆشبوونی پێڕاده‌گه‌یه‌نێت و فه‌رمانی پێده‌كات، كه بگه‌ڕێته‌وه ژێر فه‌رمانڕه‌وایی مامه‌كه‌ی(موحه‌ممه‌د به‌گی بێگه به‌گ) میرلیوای شاره‌زوو و به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌ی شاره‌زوور دژ به (سورخاب به‌گ)ی مامی كه لایه‌نگری سه‌فه‌وییه‌كان بووه، له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌و لێخۆشبوونه به‌مایه‌ی سه‌ربه‌رزی و خۆشبه‌ختی ئه‌وی زانیووه و به‌ڵێنی ئه‌وه‌یشی پێدراوه وه‌ك دانانی به میری سه‌نجه‌قێك پادداشتهكهی ده‌درێته‌وه، به‌ومه‌رجه‌ی له چوونه پاڵ مامه‌كه‌ی(موحه‌ممه‌د به‌گی بێگه به‌گ) دوانه‌كه‌وێت و پێش ئه‌و كاته‌ی هه‌یه‌تی له‌ده‌ستی بچێت (مهمه دفترى "طوب قابي سراى", رقم دفتر 888: 349أ-ب), شایانی باسه ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی له‌هاوینی 1552 ویستویه‌تی به‌ته‌واوی یاخیبوونی (سورخاب)ی برای (بێگه به‌گ) یه‌كلایی بكاته‌وه، هه‌موو برازاكانی(سورخاب به‌گ)يش بێنێته‌وه ژێر ئاڵای هێزه‌كانی عوسمانی و به‌ته‌نها هێشتنه‌وه‌ی (سورخاب به‌گ)ی ئه‌رده‌ڵان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی له‌ڕووی ده‌روونی، مه‌عنه‌وی خێزانی و سه‌ربازی له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی سه‌فه‌وییه‌كاندا بیشكێنن و دواتریش به‌سه‌ربازانی كوردی بنده‌ستی عوسمانی به‌ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له‌ناوببرێت..! سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی چۆن ئامرازه‌كانی ده‌وڵه‌ت و به‌خشینه‌كانی بۆ باڵادهستكردن و هه‌ژموونكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌كارهێناوه..؟ كه ئامانجی سه‌ره‌كیه‌كه لاوازكردن و نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی له‌نێو یه‌ك خێزانی حوكمڕانی شاره‌زووردا بووه و بۆئه‌وه‌ی له كۆتاییدا خۆی وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌می ناوچه‌كه بمێنێته‌وه، ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵی كوردیش وه‌ك پاشكۆ و بنده‌ستی ئه‌وان(عوسمانییه‌كان) ده‌ربكه‌وێت و بمێنێته‌وه, بۆیه به ڕوونی جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تیی له مێژینه‌ی (په‌رتكه و زاڵبه) بوو.
هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌رچوواندنی فه‌رمانی لێخۆشبوو‌ن بۆ (سوڵتان حوسێنی كوڕی قهیتماس به‌گ)، فه‌رمانی لێخۆشبوو‌ن بۆ دوو براكه‌ی تریشی كه (موحسن و ئه‌رسه‌لان جان)بوون له ڕۆژی 2ی ئابی 1552زدا ده‌رچوو، له‌فه‌رمانه‌كه‌دا به‌هه‌مانشێوه‌ی نووسین و داواكارییه‌كانی پێشووی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی، كه رووبه‌ڕووی (سوڵتان حوسێنی كوڕی قایتماس به‌گ) برایان كرابویه‌وه و ئاڕاسته‌ی ئه‌م دووبرایهش كرابویه‌وه، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا په‌یمانی ئه‌وه‌یان پێدراو بوو كه قه‌ڵای نوی(نوی قلعه‌سی)یان له‌شاره‌زوور پێده‌درێت، ئه‌گه‌ر به دڵ و گیان ده‌ستبخه‌نه ناوده‌ستی (موحه‌ممه‌د به‌گ)ی مامیان و پشتگیری هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كانی بكه‌ن(مهمه دفترى "طوب قابي سراى", رقم دفتر 888، ص 349ب-350أ). له ده‌رئه‌نجامدا ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی (سورخاب به‌گ)ی لایه‌نگری ئیپمراتۆریه‌تی سه‌فه‌وی له شاره‌زوور به ته‌نها له گۆڕه‌پانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی عوسمانییه‌كاندا هێشته‌وه، به‌ڵام هێشتا (موحه‌ممه‌د به‌گ)ی میر لیوای شاره‌زوور نه‌یتوانی هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كانی ده‌ستپێبكات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هه‌موو میره‌كانی ناو بنه‌ماڵه‌كه‌ی پاڵپشتی بوون...!
بۆیه میرلیوای ناوبراو داوای له دیوانی سوڵتانی عوسمانی كرد، كه یارمه‌تی سه‌ربازی بۆ بنێرێت له‌وانه: كۆمه‌لێك له سه‌ربازانی سوپای ئینكشاری، هه‌ر له‌وكاتدا ده‌ستبه‌جێ ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی له 15ی ئابی 1552زدا فه‌رمانی به میری میرانی ویلایه‌تی به‌غدا كردووه، كه هێز بۆ شاره‌زوور بنێرێت، كه میرلیوای شاره‌زوور داوای كۆمه‌ڵێك سه‌ربازی ئینكشاری كردووه، كه تێیدا فه‌رمانكراوه ئه‌و هێزه‌ی ده‌نێردرێت ئاگاداری ڕێگه‌ی گه‌یشتنیان بهشارهزوور بن به‌تایبه‌تی له كه‌ركوك مه‌ترسی ئه‌وه ده‌كرێ كه هێرشیان بكرێته سه‌ر، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه هیچ خراپهكارییهكیش ئه‌نجامنه‌ده‌ن، هه‌ر له‌ونامه‌یه‌دا ئاماژه به نیه‌تی سه‌فه‌وییه‌كان كراوه، كه ده‌یانه‌وێت (سورخاب به‌گ) و كوڕانی (قایتماس به‌گ) بخه‌نه ژێر ڕكێفی خۆیان، به‌ڵام دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی وڵاتی شاره‌زوور (بلاد الشهرزور) هه‌موویان له‌ناوببه‌ن، بۆیه داواشی له (موحه‌ممه‌د به‌گ)ی فه‌رمانڕه‌وایی شاره‌زوور كردووه، كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆزه‌كان و میره‌كانی ناوچه‌كه بۆ ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی سه‌فه‌وییه‌كان ببه‌ستێت، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی به میری سه‌نجه‌قی (ده‌رته‌نگ) بكات، كه ئه‌وكاته سه‌نجه‌قێك(پارێزگایه‌ك)یه‌كی ویلایه‌تی به‌غدا بووه، بۆ ڕاوێژكردن له‌سه‌ر ڕه‌وشه‌كه و له‌هه‌مانكاتیشدا كار بۆ پچڕاندنی په‌یوه‌ندی نێوان (سورخاب به‌گ) و كوڕانی (قهیتماس به‌گ) به‌یه‌كجاری بكرێت بۆ سه‌ركه‌وتن له‌و ڕووبهرووبونهوهیهدا(مهمه دفترى "طوب قابي سراى", رقم دفتر 888: 372ب-373 أ).
هه‌رچه‌نده شا ته‌هماسبی سه‌فه‌وی هێزی بۆ شكاندنی دۆرپێچكردنكردنهكهی سه‌ر قه‌ڵای زه‌ڵم نارد بوو، به‌ڵام ئه‌مه بوو به‌هۆكارێك بۆ ده‌ستهه‌ڵگرتنی (عوسمان پاشا) فه‌رمانده‌ی عوسمانییه‌كان له گه‌مارۆدانی قه‌ڵاكه و دواتر مردنی (بدلیسی، 2017: 189)، به‌ڵام (ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی) له كتێبهكهییدا (تاریخ پچوی) باس له گه‌مارۆدانی قه‌ڵای زه‌ڵم ده‌كات، كه به‌سه‌ره‌تای داگیركردنی مه‌مله‌كه‌تی شاره‌زوور له‌لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه داده‌نێت، به‌ڵام ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی قه‌ڵای زه‌ڵم شاره‌زووردا زۆر ئاسان نه‌بووه، چونكه هێز و سه‌ربازانی كوردی نێو قه‌ڵاكه وه‌ك چیا وابوونه، ئاماژه‌ش به‌وه‌ده‌كات، كه قه‌ڵای زه‌ڵم كه‌وتۆته ناوه‌ڕاستی مه‌مله‌كه‌تی لوڕه‌كان، بۆیه هێزێكی گه‌وره‌ی عوسمانییه‌كان لهئهیالهتی به‌غدا و لوڕستان به‌سه‌ركردایه‌تی (عوسمان پاشا) و (موحه‌ممه‌د پاشای به‌ڵته‌جی) میری میرانی به‌غدا، كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر قه‌ڵاكه‌یان دۆرپێچداوه، له ئه‌نجامدا هه‌م (عوسمان پاشا) ده‌مرێ و هه‌میش (سورخاب به‌گ)ی سه‌رداری قه‌ڵای زه‌ڵمیش هه‌ڵدێ و دانیشتوانی قه‌ڵاكه ده‌كه‌ونه ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی، سه‌رئه‌نجامی ئه‌م شكسته‌ی قه‌ڵای زه‌ڵم، سه‌ردارانی قه‌ڵاكانی دیكه‌ی شاره‌زووریش وه‌ك: قه‌ڵاكانی هاوار، نهقود(نه‌وسوود)، باسكه، شه‌مێران، فه‌ره‌نجه، بانه، ستاره و بروجه له‌لایه‌ن میرهكانیانهوه كلیلی قه‌ڵاكانیان ته‌سلیم به ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی كراوه، كاریگه‌رییه‌كانی رووخانی قه‌ڵای زه‌ڵم زۆر دوورتر ڕۆیشت و هه‌ر یه‌ك له (ئۆغورلۆ به‌گ) و (میر یهساق به‌گ)ی قزڵباش به دوو هه‌زار ماڵه‌وه بوون به ملكه‌چ و ڕه‌عییه‌تی سوڵتانی عوسمانی(سلێمانی قانوونی 1520-1566)، له ئه‌نجامدا هه‌موو هه‌رێمی شاره‌زوور و ناحیه‌ی بلقاص كه‌وتنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌كان و (موراد به‌گ) وه‌ك میری ویلایه‌تی شاره‌زوور دانرا(پچوی، 2015: 370)، وه‌ك له ئینسایكلۆپیدیای ئیسلامی (Islam Ansiklopedisi) كه به‌زمانی توركی بڵاوبۆته‌وه، ئاماژه به‌ڕۆژی داگیركردنی قه‌ڵای زه‌ڵم له‌لایه‌ن سوپای عوسمانیه‌وه ده‌كات، كه له 22ی ئابی 1554زدا بووه (Mahmud, 2013: S474).
شایانی باسه له‌م هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه كه بۆ سه‌ر شاره‌زوور ئه‌نجامدراوه، كۆمه‌ڵێك میری كوردیش به‌شداربوونه له‌وانه: میرێكی تائیفه‌ی داسنیان به‌ناوی ئێزهدین (عیزه‌ددینی كوڕی عه‌بدال/ئه‌بدال) له‌به‌ر لێهاتوویی و سه‌ركه‌وتنه‌كانی سوڵتانی عوسمانی له 7ی ته‌شرینی یه‌كه‌می 1556زدا فه‌رمانی به والی به‌غدا كردووه، كه به تیمارێكی (6000) هه‌زار ئاقچهیی خه‌ڵاتی ناوبراو بكات(حسن، 2022: 119-120)، به‌ڵام له فه‌رمانێكی تری سوڵتانی عوسمانی‌دا شوێنی ئه‌و تیمارهی بۆ (عیزه‌ددینی كوڕی ئه‌بدال) له لورستان دیاریكردووه و ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی به‌شداربوونی ناوبراوه بووه له هه‌ڵمه‌تی سه‌ر شاره‌زووردا، له‌م فه‌رمانه‌دا (عیزه‌ددینی كوڕی ئه‌بدال) به (عیزه‌ددین ئۆغڵۆبهگ) كه سه‌رۆكی تائیفه‌ی شێخانه ده‌ناسێنێت (BOA:MHM.Defter No: 2.Hüküm No:1643: 180)، ئه‌مه‌ش مانای وایه كه سه‌رۆكی ئێزدییه‌كان بووه له شێخان و ده‌وروبه‌ریدا، وه‌ك له فه‌رمانه‌كه‌ی ڕۆژی 7ی ته‌شرینی یه‌كه‌می 1556زدا دیوانی سوڵتانی عوسمانی دا هاتووه، كه پاڵپشت به‌نامه‌ی میری میرانی به‌غدا بووه.
دوای ئه‌م ڕووداوه له 23ی ئه‌یلولی 1554زدا دیوانی سوڵتانی عوسمانی فه‌رمانی به میری میرانی به‌غدا (بغداد بگلربگ) كردووه، كه (موراد به‌گ) به میری سه‌نجه‌قی شاره‌زوور دابمه‌زرێنێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوبراو سه‌ر قافڵه‌ی شانازی بووه بۆ ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی، هه‌روه‌ها داهاتی شاره‌زوور، كه نزیكه‌ی شه‌شسه‌د هه‌زار ئاقچه بووه، سه‌د هه‌زاری ئاقچه‌ی لێدراوه‌ته سه‌نجه‌قی مووسڵ، كه ئه‌مه‌ش دوای مانه‌وه‌ی پێنج سه‌د هه‌زار ئاقچه بۆ سه‌نجه‌قی شاره‌زوور كه دیوانی سوڵتانی به داهاتێكی تێروته‌سه‌لی بۆ سهنجهقهكهی زانیووه((BOA): MHM. Defter No:1. Hüküm No:298, 58)، به‌ڵام له‌فه‌رمانێكی تری دیوانی سوڵتانی عوسمانی‌دا كه بۆ (موراد به‌گ)ی میری سه‌نجه‌قی شاره‌زووری ناردووه باسی بڕیك پاره‌ی كردووه كه به‌ته‌واوی دیارینه‌كراوه و داوای له‌ناوبراو كردووه، كه داهاتی لیوای مووسڵ كه سه‌ر به ئه‌یاله‌تی به‌غدا بووه دوای لێكده‌ركردنی داهات و خه‌رجی لیواكه ئه‌وه‌ی له داهاته‌كه‌ی مووسڵ ماوه‌ته‌وه گه‌یشتۆته سه‌د هه‌زار ئاقچه، بۆیه داوا له‌ناوبراو كراوه، كه له‌و شوێنانه‌ی ئاماژه‌یان پێكراوه(كه زیاتر مه‌به‌ستی ناحیه و گونده‌كانی شاره‌زووره، چونكه له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا ناوی نه‌هێناون)، داهات كۆبكاته‌وه و بینێرێت بۆ ئیستانبۆڵ، موراد به‌گیش داهاتی داواكراو و ده‌فته‌ری ویلایه‌تی شاره‌زوور بهمۆرهوه هاوپێچی نامه‌یه‌كی كردووه و بۆ حكومه‌تی عوسمانی له ئیستانبۆڵی ناردووه (BOA: MHM. Defter No:1. Hüküm No:1118, 195). كه ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ یه‌كخستنی هه‌موو ناوچه‌كانی شاره‌زوور بۆ ئه‌وه‌ی له دواڕۆژدا له چوارچێوه‌ی ئه‌یاله‌تی شاره‌زووردا ببنه یه‌كه‌یه‌كی كارگێڕی سه‌ربه‌خۆ له نێو ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی دا، كه گرنگی و ستراتیژیه‌تی ئهیالهتهكه خۆی له پارێزگاریكردن سنووره‌كانی خۆرهه‌ڵاتی عوسمانی و به‌رگرتن له زیادبوونی نفوزی سه‌فه‌وییه‌كان له سه‌ر سنووره‌كانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی دا ده‌بینیه‌وه.
شایانی ئاماژه‌پێكردنه زۆر جار سنووری ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور، بۆته شوێنی داڵده‌دانی كه‌سه یه‌كه‌مه‌كانی بنه‌ماڵه حوكمڕانه‌كانی سه‌فه‌وی و عوسمانی، كاتیك (ئه‌ڵقاس میرزا)ی برای (شا ته‌هماسبی سه‌فه‌وی) له ساڵی 1548زدا له ده‌سه‌ڵاتی براكانی یاخیبوو په‌نای بۆ ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی هێنا بوو و سه‌رده‌مانێك له ناوچه‌ی شاره‌زوور گیرساوه‌ته‌وه، به‌ڵام سوڵتان (سلێمانی قانوون)ی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه، كه سه‌ربازی عوسمانی و میره‌كانی بخاته خزمه‌تی ئامانجه‌كانی (ئه‌ڵقاس میرزا)وه، بۆیه سوڵتانی ناوبراو بڕیار ده‌دات كه كۆمه‌ڵیك له سه‌ربازانی كورد له ژێر فه‌رمانی (ئه‌ڵقاس میرزا)دابن، له‌به‌رئه‌وه‌ی عوسمانییه‌كان بهشهرمهندهیهكی گه‌وره‌یان زانیووه، كه سه‌رباز بۆ كه‌سێكی وه‌ك (ئه‌ڵقاس میرزا) كه له دیدی ئه‌واندا كه‌سێتیه‌كی خراپی هه‌بووه دابین بكه‌ن، له‌كاتێكدا (ئه‌ڵقاس میرزا) چه‌كی دژ به براكانی هه‌ڵگرتبوو و مه‌زهه‌بی خۆیشی بۆ سوننه گۆڕی بوو، به‌ڵام هه‌روه‌كو مێژوونووسانی وه‌ك: (جه‌لال زاده نیشانجی) و (عالی ئه‌فه‌ندی) باسییان كردووه(پچوی، 2015: 320-321)، هه‌ر دوای ئه‌م ڕووداوانه سوڵتان (سلێمانی قانوون)ی فه‌رمانی به (ئه‌یاس به‌گ)ی میری میرانی دیاربه‌كر له 3ی ئابی 1549زدا كردووه، كه ده‌رباره‌ی هاتنی ئهڵقاسی برای سوڵتان ته‌هماسبی سه‌فه‌وی كه به ئهڵقاسی بێ دین و باوهڕنهبوو ناوزه‌دی كردووه، كه زانیاری ورد له‌سه‌ر شوێنی مانه‌وه‌ی كۆبكه‌نه‌وه و به‌زووترین كات بۆ ناوبراوی بنێرن و نووسیویه‌تی: ئێوه ئه‌زانن، كه له ئێستادا ئهڵقاسی بێ دین و بێباوه‌ڕ بۆ شاره‌زوور هه‌ڵهاتووه و بۆئه‌وه‌ی وه‌ك بیانویه‌ك به‌ده‌ستبخات و به‌ناو كوردستان ڕابكات و بۆ ناوچه‌ی شنۆ بڕوات..بارودۆخی بێ دین و بێ باوه‌ڕی ئاماژه پێكراو له چ شوێنێك دایه ئه‌و هه‌واڵه بهڕاستگهڕاوه و به زوویی بۆ منی ده‌نێرن (BOA: İE_AS.01.025.01.01)، دوای ئه‌وه‌ی كه سوڵتانی ناوبراو له 1549زدا له ڕێگه‌ی وه‌زیری سێهه‌مه‌وه كه بۆ به‌غدای ناردبوو بۆ بانگهێشتكردنی ئه‌ڵقاس میرزا بۆ ئیستانبوڵ، به‌ڵام ئه‌ڵقاس میرزا به‌هۆی ترسان و دوودڵبوونی له سوڵتان سلێمانی قانوونی ڕه‌تی كرده‌وه و دایه پاڵ میرێكی كورد به‌ناوی (سوهراب-سورخاب به‌گی ئه‌رده‌ڵان) و سه‌ربازگه‌یه‌كی له (كسك جنار-چناره‌ی باساك) دروستكرد و تێیدا مایه‌وه، بۆیه (ئه‌ڵقاس میرزا) له ناو سنووری ئه‌یاله‌تی شاره‌زووردا تووشی تهنگپێههڵچنینێكی توندی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانیه‌كان بویه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی نهخوشدهكهوێ و تووشی له‌رز و تایه‌كی توند ده‌بێ و له‌سه‌ر پێخه‌فه‌كه‌ی به‌شه‌كه‌تی ڕاده‌كشێ، له‌م سه‌روبه‌ندی نه‌خۆشكه‌وتنی ناوبراودا (سورخاب به‌گ)ی میری ئه‌رده‌ڵان به‌ده‌رفه‌تی ده‌زانێت و ناوبراو قۆڵبه‌ستی ده‌كات ته‌سلیمی شا (ته‌هماسبی سه‌فه‌وی) ده‌كاته‌وه و له‌به‌رانبه‌ردا پاره و زێرێكی زۆری وه‌رده‌گرێت، چونكه شا ته‌هماسبی سه‌فه‌وی پێشتر به‌ڵێنی دابوو و نه‌یتوانی له‌و به‌ڵێنه‌ی په‌شیمان بێته‌وه..!(پچوی، 2015: 327).
له‌كاتی گه‌رمبوونی ململانێی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و سه‌فه‌وی و كێشه نه‌بڕاوه‌كانی ناو بنه‌ماڵه‌ی بێگه به‌گی ئه‌رده‌ڵانی ده‌رهه‌ق به فه‌رمانڕه‌وایه‌تی شاره‌زووردا، كه‌سێك به‌ناوی (بابا جه‌وزی) له ده‌ردۆری كه‌ركوك ده‌رده‌كه‌وێت، كه له 16ی ئابی 1552زدا، دیوانی سوڵتانی عوسمانی نامه‌یه‌ك به ڕازگرێكی نهێنی(چاووش)ی دیوانه‌كه‌ی به‌ناوی (سلێمان) له ئیستانبوڵ بۆ (فه‌روخ به‌گ)ی میری سه‌نجه‌قی كه‌ركوكی سه‌ر به ویلایه‌تی به‌غدای ناردووه، كه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كه‌سه بكه‌ن، كه ده‌یه‌وێت شه‌ڕ و ئاژاوه له‌ناوچه‌ی شاره‌زوور و كه‌ركوكدا بنێته‌وه، بۆیه داوای ده‌ستگیركردنی تا سزادانی به‌هه‌ر ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بێت كردووه، هه‌روه‌ها پێشنیازی كردووه كه هاوكاری و په‌یوه‌ندی به (میر به‌كر)ی میری سه‌نجه‌قی (ده‌رته‌نگ) بكرێت و بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مان نامه‌ی بۆ بنێردرێت و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ میری سه‌نجه‌قی كه‌ركوكدا بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌م كه‌سه غافڵگیر نه‌بن (مهمه دفترى "طوب قابي سراى", رقم دفتر 888: 375أ)، ئه‌مه‌ش به ئامانجی بنه‌بڕكردنی لایه‌نگرانی ئیمپراتۆریه‌تی سه‌فه‌وی، كه مژوڵی كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك بوونه بۆئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونیان له‌ناوچه‌ی شاره‌زووردا ڕه‌گ دابكوتێهوه وه‌ك سه‌رده‌مانێك كه ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی نه‌گه‌یشتبووه شاره‌زوور..!
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا؛ ئه‌و نامه‌یه‌ی به ڕازگرێكی نهێنی دیوانی عوسمانی له ئیستانبوڵ دراوه بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌ێنێته به‌غدا و ئینجا كه‌ركوك بۆ پارێزگاریكردن بووه له‌و نامه‌یه‌ی كه به‌نهێنی به‌ده‌ستی میری سه‌نجه‌قی كه‌ركوك بگات، كه له‌هه‌مانكاتیشدا (عه‌بدی شاهی) نوێنه‌ری تایبه‌تی (موحه‌ممه‌د به‌گ)ی میری لیوای شاره‌زوور له ئیستانبوڵ بووه و ڕۆژی 12ی ئابی 1552 واته چوار ڕۆژ پێش ناردنی ئه‌و نامه‌یه بۆ میری سه‌نجه‌قی كه‌ركوك له ئیستانبوڵ بووه(مهمه دفترى "طوب قابي سراى", رقم دفتر 888: 366أ)، كه‌واته ده‌توانین ئه‌و ده‌رئه‌نجامه بخه‌ینه ڕوو، كه دوای به‌ڕێكه‌وتنی نوێنه‌ره‌كه‌ی شاره‌زوور و نوێنه‌ره‌كه‌ی ئیستانبوڵیش بۆ كه‌ركوك به‌ڕێكه‌وتووه، له‌كۆتاییدا مه‌به‌ست هه‌ر به‌نهێنی هێشتنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی پاككردنه‌وه‌ی سه‌نجه‌قی كه‌ركوك و شاره‌زوور له هه‌ژموون و ئاماده‌یی كه‌سانی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌فه‌ویدا بووه.
شایانی باسه؛ دوای هه‌ر شه‌ڕێكی نێوان ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و سه‌فه‌وی ڕێكه‌وتننامه‌یه‌كی نوێ ئه‌نجامدراوه، به مۆركردنی په‌یماننامه‌ی ئه‌ماسیه له 29ی ئایاری 1555ز له نێوان ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانیی و سه‌فه‌وییدا، كه سێ خاڵی سه‌ره‌كی له‌خۆی گرتبوو، كه خاڵی دووه‌می په‌یماننامه‌كه تایبه‌ت بوو به دیاریكردنی سنووری ویلایه‌تی شاره‌زوور، كه سنوورێكی به‌رفراوانی له‌نێوان هه‌ردوو ئیمپراتۆرییهتهكهدا هه‌بوو (عه‌بدوڵڵا، 2001: 34-35 و یوسف، 2005: 128)، به مۆركردنی ئه‌م په‌یماننامه‌یه چاره‌نووسی شاره‌زوور له‌مه‌یدانی شه‌ڕ و ململانێ سه‌ربازییه‌كان ده‌ربازی سه‌ر مێزی گفتوگۆ و دانوستاندنی نێوان دیپلۆماته سه‌ربازی و سیاسیه‌كانی عوسمانی و سه‌فه‌وی به‌درێژایی ته‌مه‌نی ئیمپراتۆریه‌تی سه‌فه‌وی، دواتر ئه‌فشاری، زه‌ندی و قاجاری بوو، به‌ڵام شایانی ئاماژه‌پێكردنه كه یه‌كێك له كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م په‌یماننامه‌یه (ئه‌ماسییه) وایكرد كه ئێران به‌ته‌واوی ده‌ستبه‌رداری به‌شێكی كوردستان و عێراقی ئه‌وسا بۆ ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی بێت(خونجی، ب.س.چ: 149)، هه‌رچه‌نده ئه‌م ده‌ستبه‌رداربوونه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بووه، دواتر شه‌ڕ و پێكدادانی گه‌وره‌تر له‌نێوان هه‌ردوو ئیمپراتۆرییه‌ت ڕوویداوه‌ته‌وه و ههمدییسان په‌یماننامه له‌نێوان ئه‌م دوو ئیمپراتۆرییه‌ته‌دا مۆركراوهتهوه، ئه‌م بارودۆخه تا رووخانیان هه‌ر به‌رده‌وامی هه‌بووه.
3.كاریگه‌ری هه‌ژموونی به‌ڕێوه‌بردن له په‌یوه‌ندی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور و به‌غدا دا
كاریگه‌رییه‌كانی هه‌ژموونی ئه‌یاله‌تی به‌غدا له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌یاله‌تی شاره‌زووردا له ماوه‌ی ساڵانی 1564-1779زدا ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی له هاوسه‌نگ نه‌بوونی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌دا بینیووه، به‌تایبه‌تی ئه‌م ههژموونكردنهی به‌غدا لایه‌نه‌كانی سه‌ربازی، دارایی، كارگێری و سیاسی گرتبۆوه، بۆیه ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور له چوارچێوه‌یه‌كی به پاشكۆبوونی به‌غدا دا خۆی بینیه‌وه، كه كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنیی له‌سه‌ر دواڕۆژی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور به‌جێهێشت.
1-3: لایه‌نی سه‌ربازی:
په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور له‌گه‌ڵ ئه‌یاله‌تی به‌غدا دا به‌لایه‌نی سه‌ربازی و رووبه‌ڕوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ئاسایشی ناوخۆیی ئه‌یاله‌تی به‌غدا و شاره‌زوور ده‌ستیپێكردووه، ئه‌مه‌ش دوای هاتنه‌كایه‌ی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور له ساڵی 1564زدا، كه یاخیبوونێكی خێڵه‌كی له ناوچه‌ی به‌سرای خوارووی عێراق دا سه‌رهه‌ڵده‌دات، كه له‌لایه‌ن ئیبنوعولیانی عه‌ره‌بی له‌ماوه‌ی ساڵانی 1566-1567 كه له‌سه‌رده‌می سوڵتان (سه‌لیمی دووه‌م)ی عوسمانی بووه(1566-1574) سه‌ركردایه‌تی كراوه، بۆیه ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی هێز بووه بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌م یاخیبوونه و (ئه‌سكه‌نده‌ر پاشای چه‌ركه‌سی)، كه والی دیاربه‌كر بوو به والی به‌غدای دامه‌زراند، له‌گه‌ڵیشدا (موزه‌فه‌ر پاشا)ی والی شاره‌زوور كه تازه دهستبهكارببوو له ئهیالهتهكهدا به هێزی سه‌ربازی كوردی بابان، ناوچه‌كانی حه‌له‌ب و عه‌ره‌به‌كان به‌شداری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌ی عوسمانیه‌كانیان بۆ سه‌ر ناوچه‌ی به‌سرا له 11ی ته‌مموزی 1567زدا كرد(خلیفة، 2017: 149-151 و العمري، 2013: 50)، هه‌روه‌ها ئاماژه به میری میرانی ئه‌رزه‌ڕۆمیش(ئیسماعیل میرزا) ده‌كرێ، كه وه‌ك سه‌رداری شه‌ڕ(فه‌رمانده‌ی گشتی) له‌لایه‌ن میری میرانی به‌غدا بۆ شه‌ڕی كوڕانی عولیان به هاوكاری میری میرانی شاره‌زوور و به‌سرا، كۆمه‌ڵێك له پیاوه شاره‌زا و چاكه‌كانی كورد دیاریكراوه و له‌ئه‌نجامدا یاخیبونهكانی ئیبنوعولیان (علیان أوغلو)یان دامركاندۆتهوه و ملكه‌چیان كردووه و كۆمه‌ڵیك له گوند و ناوچه‌كانیشیان وێرانكردوون له‌ماوه‌ی هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كه‌دا (پچوی، 2015: 507-508)، ئه‌مه یه‌كه‌مین به‌شداریكردنی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور بوو له شه‌ڕ و یاخیبوونه‌كانی ناو ئه‌یاله‌تی به‌غدا دا، هه‌روه‌ها سه‌ره‌تای پهیوهندیگرتنێكی سه‌ربازی بوو، كه بۆ هه‌میشه ئه‌یاله‌تی به‌غدا فه‌رمانه‌كانی حكومه‌تی عوسمانی (الباب العالي) به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی شاره‌زووردا بسه‌پێنێت، كه زۆرینه‌ی جار ده‌بوایه دانیشتوانه‌كه‌ی باجی گیانی و ماددی بۆ بده‌ن، كه ده‌رئه‌نجامه‌كانیشی بۆ هه‌میشه كاره‌ساتبار بوونه، ئه‌مه‌ش به‌شێك بووه له‌و سیاسه‌تی ههژموونكردنهی به‌غدا به‌سه‌ر شاره‌زووردا، كه گوزارشت بووه له سێ به‌شی باشووری كوردستان له چوارچێوه‌ی كوردستانی سه‌رده‌می عوسمانی دا.
له‌م كاته‌دا ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی بۆ به‌هێزكردنی به‌ره‌كانی خۆرهه‌ڵات له‌به‌رانبه‌ر ئیمپراتۆرییه‌تی سه‌فه‌ویدا له ڕێگه‌ی میری میرانی به‌غدا كه فه‌رمانی پێكرابوو به‌ناردنی پانزه تۆپچی بۆ قه‌ڵاكانی شاره‌زوور له شاری ئامه‌د(دیاربه‌كر)، به‌تایبه‌تی بۆ قه‌ڵاكانی (ته‌په-تبه) و (ئه‌نجیران-انجیران) له سنووری ئه‌یاله‌تی شاره‌زووردا، چونكه ناردنی تۆپچی خواستی زۆری له‌سه‌ر هه‌بووه، به‌ڵام به‌هۆی چاككردنه‌وه‌ی تۆپخانه‌كانی ئامه‌د نه‌توانراوه له‌و ژماره‌یه زیاتر بۆ شاره‌زوور بنێردرێت(BOA:MHM.Defter No:5, Hüküm No:1133, 426). بۆیه هه‌ژموونی ئه‌یاله‌تی به‌غدا به‌سه‌ر شاره‌زووردا له بواری سه‌ربازیدا له‌هه‌موو هه‌ژموونه‌كانی تر به‌هێزتر و بهكاریگهرتر بووه، كه ئه‌مه بۆته كارێكی بنه‌ڕه‌تی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی كه به‌گ و میری سهنجهقهكانی ناوخۆی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور، كه هه‌ر هه‌موویان كورد بوونه و له ژێر هه‌ژموون و بڕیاری به‌غدادا بوونه، ئه‌مه‌ش به ههژموونكردن له‌سه‌ر ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور و میری میرانهكهی (بگلر بگ) یان والییهكهی، كه به‌ته‌واوی له ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی، سیاسی، دارایی دابماڵرێت و به‌غدا ناوه‌ندی بڕیاری سه‌ربازی شاره‌زوور بێت..!
له‌م چوارچێوه‌ی ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كاندا، هه‌ژموونی ئه‌یاله‌تی به‌غدا له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه بۆ ووردترین كاری ناوخۆیی له ئه‌یاله‌تی شاره‌زووردا ده‌خاله‌تی كردووه، وه‌ك زیادبوونی سه‌رباز له قه‌ڵاكانی شاره‌زوور و سه‌رژمێری كردنیان و ناردنی زانیاریی ده‌رباره‌یان بۆ ئیستانبۆڵ به‌پێی فه‌رمانێكی دیوانی سوڵتانی له 14ی ته‌مموزی 1568زدا، ئه‌مه‌ش دوای ناردنی نامه‌یه‌كی (ئه‌سكه‌نده‌ر پاشا)ی میری میرانی ئه‌یاله‌تی به‌غدا بۆ ئیستانبۆڵ ئه‌م فه‌رمانه بۆ میری میرانی شاره‌زووریش نێردراوه(BOA:MHM.Defter No:7, Hüküm No: 1756, 629).
بۆیه له‌به‌هاری 1571زدا بابه‌تی مشتومڕی رووخاندنی كۆمه‌ڵێك قه‌ڵای سه‌ربازی له ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور له‌وانه: ڕووخاندنی قه‌ڵاكانی وه‌ك:(سیباه، زنجیره و ئینجاوهر)، له‌نێوان كاربه‌ده‌ستانی دیوانی سوڵتانی عوسمانی دێته به‌ر باس و ناردنی نامه له‌لایه‌ن والییه‌كانی به‌غدا، شاره‌زوو و دیوانی ناوبراو بۆ یه‌كتری، له نیسانی 1571زدا دیوانی سوڵتانی عوسمانی نامه‌یه‌كی بۆ میری میرانی به‌غدا ناردووه، كه ئه‌و سێ قه‌ڵایه‌ی ئاماژه‌یان پێكرا بڕوخێنرێن له‌به‌رئه‌وه‌ی قه‌ڵاكانی (سیباه و ئینجاوهر) ئاوه‌دانین و له‌و قهڵایانهدا چوار تا پێنج كه‌س ئاماده ده‌بن، به‌ڵام له تۆماردا ده تا پانزه كه‌سن، ئه‌وانی تر ته‌نها له كاتی هاتنی موچه ئاماده‌ییان ده‌رده‌كه‌وێت و ئاماده‌ش نین شوێنه‌كانی خۆیان به‌كه‌سانی تر بده‌ن، بۆیه مژووڵی كاری خۆیانن، چونكه میرانی ئه‌و قه‌ڵایانه له به‌غدا له‌گه‌ڵ دانیشتوانی شاره‌زووریش شایه‌تیان داوه، كه ئه‌و قه‌ڵایانه‌ی له‌ناوچه چیاییهكانن سوودیان نییه، هه‌ر بۆیه له‌فه‌رمانه‌كه‌دا ئاماژه به كاری داهاتووی كه سه‌ربازه‌كانی ئه‌و قه‌ڵایانه‌ی ده‌روخێنرێن بگوزارێنه‌وه بۆ قه‌ڵاكانی (تۆبراق و قزڵ خان)، پێویسته ئه‌و قه‌ڵایانه ئاوه‌دان بكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی گه‌شتیاره‌كان و هاتوچۆكاران له ده‌شته‌كییه‌كان ببپارێزن، بۆیه فه‌رمانكراوه كه میری میرانی به‌غدا بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م فه‌رمانه سوڵتانییه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ میری میرانی شاره‌زوور بگرێت(مهمه دفترى, رقم دفتر 14, رقم حكم 1379: 931).
له چوارچێوه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌دا؛ فه‌رمانی به‌هێزكردنی لایه‌نی سه‌ربازی(سیسته‌می به‌رگری) شاره‌زوور به‌ڕێگه‌ی به‌غداه‌وه بووه، كاتێك له 27ی حوزه‌یرانی 1571زدا دیوانی سوڵتانی فه‌رمان به میری میرانی به‌غدا كردووه، كه چه‌كی تۆپهاوێژ له‌گه‌ڵ ده پاسه‌وان، دارتاش و ئاسنگه‌ر بۆ شاره‌زوور بنێردرێت بۆ داڕشتن و دروستكردنی تۆپه‌كان له‌به‌رئه‌وه‌ی جێگه‌ی بایه‌خێكی گه‌وره‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی بووه، له‌هه‌مانكاتیشدا شایان به فه‌رامۆشكردن نه‌بووه، هه‌روه‌ها ئه‌م تۆپهاوێژییه سه‌ربازییه به ئاسانی كاری گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌ده‌كرا، بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی توند له شوێنێكی دیاریكراو قایمدهكران(مهمه دفترى, رقم دفتر 12, رقم حكم 682: 335), ئه‌مه ده‌رخه‌ری ئه‌و قوڵاییه مێژووییه، كه به‌غدا هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر ئه‌یاله‌تی شاره‌زووردا سه‌پاندووه. هه‌تا له پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی كه بۆشاییان له ڕووی پاسهوانكردنی قه‌ڵاكانی شاره‌زووردا هه‌بووه, هه‌روه‌ها فه‌رمان به میری میرانی به‌غدا كراوه، كه شوێنه چۆڵبووهكان به هێزه‌كانی ئینكشاری و سه‌ربازی پیاده‌ی (عزبه) پڕبكاته‌وه(مهمه دفترى, رقم دفتر 22, رقم حكم 476: 244).
شایانی باسه هه‌ر له ته‌مموزی 1571زدا له فه‌رمانێكی تری دیوانی سوڵتانی عوسمانی‌دا، كه له پێشه‌كیه‌كه‌یدا نامه‌یه‌كی میری میرانی شاره‌زووی بهبییرهێناوهتهوه، كه ئه‌و(میری میرانی شاره‌زوور) دژی ڕووخاندنی قه‌ڵا ئاماژه پێكراوه‌كان بووه و به قه‌ڵای پێویستداری له‌ناوچه چیاییه‌كانی ئهیالهتهكهی زانیووه، بۆیه داوای ناردنی ڕاهێنه‌رانی به‌كارهێنانی چه‌كی(تۆپهاوێژی) كردووه بۆ قه‌ڵا ئاماژه‌پێكراوه‌كان، هه‌روه‌ها ناردنی سه‌ربازی پێویست و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌ڵایانه‌ی كه پێویستن له كه‌ره‌سته‌ی به‌جێماوی ئه‌و قه‌ڵایانه كه پێویستیان له‌ده‌ستداوه، هه‌ر له‌و فه‌رمانه سوڵتانییهدا به میری میرانی شاره‌زوور ڕاگه‌ێندراوه، كه په‌یوه‌ندی به میری میرانی به‌غدا (موراد به‌گ)ه‌وه، بكات و له‌هه‌مانكاتیشدا میری میرانی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور ده‌رخسته‌ی پێوست له ژماره‌ی پێوییستی كرێكار بۆ سه‌رله‌نوێ دروستكردنه‌وه‌ی قه‌ڵاكان و ئهوقهڵایانه كه پێویست نینه، هه‌روه‌ها كاربكرێت بۆ پاراستنیان و كاركردن بۆ ڕاهێنانی كۆمه‌ڵێك سه‌رباز تێیدا(مهمه دفترى, رقم دفتر 14, رقم حكم 1476: 990).
شایانی باسه؛ ئه‌یاله‌تی به‌غدا هه‌ر ته‌نها هه‌ژموونكردنی به‌سه‌ر ئه‌یاله‌تی شاره‌زووردا نه‌بووه، به‌ڵكو بۆ پارێزگاریكردن له ئاسایشی ده‌ره‌كی ئه‌یاله‌تی به‌غدا دا ده‌بوایه له شاره‌زوور هێز كۆبكاته‌وه و ئاماده‌كاری بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر به‌غدا بكات، وه‌ك له شوباتی 1736 كۆمه‌لێك هۆزی عه‌ره‌بی به‌ده‌وی و یاخیبوو هێرشیان كردۆته سه‌ر ده‌ردۆری شاری به‌غدا، بۆیه دیوانی سوڵتانی عوسمانی داوای له ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور، سه‌نجه‌ق، هۆز و تیره، و فه‌رمانده‌كانی پارێزگاری شاره‌كانی شاره‌زوور كردووه، كه هێز بۆ پاراستنی به‌غدا بنێرن، هه‌روه‌ها داوای له (موحه‌ممه‌د پاشا)ی والی به‌غدا كردووه، كه سه‌رباز له كوردستانی شاخاوی بهێنێت..! ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كه جێبه‌جێ نه‌بوو، ئه‌وا كورده‌كانی ده‌ردۆری پێده‌شتی شاخه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌تی له ئامێدی، مووسڵ و شاره‌زوور سه‌رباز كۆبكاته‌وه(BOA: MHM.Defter No:142, Hüküm No: 132, 134, 136, 138: 133-134).
2-3:لایه‌نی دارایی:
ڕه‌هه‌ندێكی گرنگی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور و به‌غدا لایه‌نی دارایی بووه، بۆیه زۆرجار له‌كاتی هه‌بوونی كێشه یان نائارامی بارودۆخی گشتی له ئه‌یاله‌ته‌كانی عێراق له‌سه‌رده‌می عوسمانییدا، وه‌ك: ئه‌یاله‌ته‌كانی به‌سرا و شاره‌زوور، هه‌ر بۆیه میری میرانی ئه‌یاله‌تی به‌غدا له‌لایه‌ن ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی له ململانێ و كێشه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌یاله‌ته ئاماژه‌پێكراوه‌كان ئاگاداركراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی ده‌خاله‌تكردن له‌كاروباری ئه‌و ئهیالهتانهدا، وه‌ك له ئه‌یاله‌تی شاره‌زووردا كاتێك ئه‌مینداران، ئهركدارانی ناوچه و سهنجهقهكانی ئهیالهتهكه به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو داهاته‌كانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانیان كۆنه‌كردۆته‌وه و پیسخۆریان(گه‌نده‌ڵی به‌تێڕوانینی عوسمانی) له كاره‌كانیاندا كردووه، ئه‌مه‌یش له كاتی ناردنی بڕی داهاتی كۆكراوه‌ی ئهیالهتهكهدا ده‌ركه‌وتووه، كه میره‌كانی شاره‌زوور ئازایه‌تییان نه‌نواندووه كه حكومه‌تی عوسمانی (الباب العالي) له‌و سهرپێچیكارانهی دارایی گشتیی ئاگادار بكاته‌وه، كه ته‌نها میری سه‌نجه‌قی هه‌ولێر (میر موحه‌ممه‌د) نه‌بێت..! وادیاره له‌و فه‌رمانه‌ی بۆ والی به‌غدا نێردراوه ناوی كه‌سێكی بردووه به‌ناوی (قه‌ره‌لوس) كه ناوزه‌ده بووه به (بوداق) نزیكه‌ی بڕی پێنج بار (یۆكات) (واته: پێنجسه‌د هه‌زار ئاقچه) له ئه‌ستۆی دابووه، كه زه‌وییه‌كی له‌لایه‌ن میری میرانی شاره‌زوور به‌شێوازی ئیلتیزام پێدراوه، به‌ڵام كاتێك داوای بڕی داهاتی دیاریكراوی لێكراوه ووتویه‌تی: له داهاتی خهواصهكانی میری میرانی شاره‌زووردا وه‌ربگرن..!(مهمه دفترى، رقم دفتر 26، رقم حكم209: 81).
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی هه‌ژموونكردنی ئه‌یاله‌تی به‌غدا به‌سه‌ر ئه‌یاله‌تی شاره‌زووردا، دوای ئه‌وه‌ی له دیوانی سوڵتانی عوسمانی فه‌رمان به میری میرانی به‌غدا كراوه، كه میری سه‌نجه‌قی ئهلجهوازر (مامۆ به‌گ) یارمه‌تی براكه‌ی(ئیسماعیل) میری سه‌نجه‌قی هه‌ولێر(ئه‌ربیل)ی داوه، له‌كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی میری له هه‌رێمی بابان‌دا، كه به‌شێوه‌ی ئیلتیزام پێیدراوه، بۆیه پێویست به‌دانانی (مامۆ به‌گ) له‌گه‌ڵ ناوبراودا ده‌كات، كه داهاتی بابان كۆبكه‌نه‌وه، چونكه داهاتی سه‌نجه‌قی بابان بۆ ساڵیانه‌كه‌ی ناوبراو دانراوه و له خه‌زێنه‌ی به‌غدا بڕیاری له‌سه‌ردراوه(مهمه دفترى، رقم دفتر 26, رقم حكم 287: 112).
هه‌ر بۆیه والی به‌غدا له باڵكێشبوونی به‌سه‌ر ئه‌یاله‌تی شاره‌زووردا ته‌نها پشتی به‌خۆی نه‌به‌ستووه، به‌ڵكو پشتی به به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئیستانبوڵیش به‌ستووه، چونكه له ساڵی 1590زدا كاتێك ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی ویستی باج و پیتاك له كوردانی بابان وه‌ربگرێت، داوایان له (سلێمان به‌گ)ی میری میرنشینی سۆران كردووه، كه كاریگه‌رییه‌كانی خۆی له جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی والی به‌غدا به‌كاربهێنێت، هه‌رچه‌نده میرنشینی سۆران له چوارچێوه‌ی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور دابووه، ئه‌م داواكارییهش بۆ (سلێمان به‌گ)ی میری میرنشینی سۆران دوای ئه‌وه هاتووه، كه له ساڵی 1577 له‌سه‌ر داواكاری والی شاره‌زوور خه‌ڵاتێكی گرانبه‌ها و نووسراوێكی تایبه‌تی له‌لایه‌ن ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی بۆ نێردراوه(هه‌روتی، 2017: 81).
له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا ئه‌یاله‌تی به‌غدا سه‌رپشككراوه كه مووچه‌ی سه‌ربازانی شاره‌زوور دابین بكات، بۆیه له 15ی شوباتی 1593زدا، مووچه‌ی سوپای عوسمانی له شاره‌زوور، به‌تایبه‌تی بۆ نه‌هاوه‌ند و عه‌شیره‌تی تهكهلۆ(تكهلو تركمان طائفهسی) له خه‌زێنه‌ی دیاربه‌كردا دابینكراوه، به‌ڵام دیوانی سوڵتانی عوسمانی فه‌رمانی به والی دیاربه‌كر كردووه، كه موچه‌ی ئه‌و سه‌ربازانه بدات، ئه‌گه‌ر ئه‌یاله‌تی به‌غدا نه‌یتوانی له خه‌زێنه‌كه‌ی مووچه‌ی ئه‌وانه‌ی ئاماژه‌یان پێكراوه بدات، هه‌رچه‌نده داهاتی هه‌ر یه‌ك له ئه‌یاله‌ته‌كانی به‌غدا، مووسڵ و دیاربه‌كر له‌سه‌ر گومرگ و سككخانه(ضربخانه)ی دراو بووه.(BOA:MHM.Defter No: 78 .Hüküm No:228: 87)
هه‌ژموونكردنی ئه‌یاله‌تی به‌غدا بۆ سه‌ر ئه‌یاله‌تی شاره‌زووردا هه‌ر له كاروباری ڕۆژانه‌ی ئهیالهتهكهدا ڕه‌نگی نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵكو له میراتی به‌جێماوی والییه‌كانی پێشووی ئه‌یاله‌تی شاره‌زووریشدا ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه، وه‌ك له فه‌رمانێكی سوڵتانیدا بۆ (مه‌حموود پاشای وه‌زیر)ی به‌غدا و قازی مووسڵ له 13ی ئایاری 1609زدا، داوای لێكردوون، كه ده‌ست به‌سه‌ر داهاتی زه‌وییه‌كانی والی پێشووی شاره‌زووردا (موراد به‌گ) له گوندی (ئۆجۆش-اوجوش)دا بگرن، به‌ته‌واویی میراته به‌جێماوه‌كانی بنووسرێنه‌وه و بۆ ئیستانبۆڵ بنێردرێن(BOA:MHM.Defter No:78.Hüküm No: 1616: 626)، له‌م فه‌رمانه‌دا بڕی میراتی به‌جێماوی والی پێشووی شاره‌زوور (موراد به‌گ) به دراوی عوسمانی نه‌خه‌مڵێندراوه، به‌ڵام بڕێكی زۆر بووه و بۆیه دیوانی سوڵتانی عوسمانی فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌ركردووه.
شایانی باسه له 4ی ته‌شرینی دووه‌می 1609زدا فه‌رمانێكی تری سوڵتانی بۆ میری میرانی به‌غدا (مه‌حموود پاشای وه‌زیر) نێردراوه، كه ئه‌ستۆپاكی سوڵتانی بۆ سهنجهقهكانی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور ئه‌نجامبدات، چونكه به‌شێك له سه‌نجه‌قی ئه‌یاله‌ته‌كانی وه‌ك: به‌سرا و ئهلئێحسا ئه‌ستۆپاكی سوڵتانیان نه‌بووه، كه هه‌ندێك له سهنجهقهكان نه‌چوونه‌ته ژێر باری خزمه‌ته‌كانی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی، بۆیه داوا كراوه كه میری سهنجهقهكان كه شوێنه‌كانیان پڕ ده‌كرێته‌وه له كه‌سانی سه‌ربازی(فه‌رمانده‌كان) بن (BOA:MHM.Defter No:71, Hüküm No:771: 412)، بۆیه زاڵكردنی هێزی سه‌ربازی به‌تایبه‌تی(فه‌رمانده)كان وه‌ك فه‌رمانڕه‌وایی سیاسی، كارگێڕی و دادوه‌ری یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی عوسمانی بووه بۆ ماوه‌ی چوارسه‌د ساڵ له كوردستان و سه‌رجه‌م ئه‌یاله‌ته‌كانی تری ئیمپراتۆرییهتهكهییدا، به‌گشتی ئه‌و ورده‌كارییه‌ی له په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور و به‌غدا له‌سه‌ده‌كانی شانزه‌هه‌م تا چاره‌كی كۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا هه‌بووه، بهههژموونكردنی ده‌سه‌ڵاته بێ سنووره‌كانی ئه‌یاله‌تی به‌غدا به‌سه‌ر شاره‌زووردا كۆتاییهاتووه.
3-3: ئارێشه‌ی جڤاكی:
په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور له‌گه‌ڵ ئه‌یاله‌تی به‌غدا بۆ زۆر جار به‌پێی سروشتی ڕووداوه‌كانی نێو دانیشتووانی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور هه‌ڵبه‌ز و دابهزیشی به‌خۆیه‌وه بینیووه، هه‌روه‌ك له ته‌مموزی 1571زدا كێشه‌ی ڕێگه‌پێدانی هۆزه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور له‌گه‌ڵ ئه‌یاله‌تی به‌غدا سه‌ریهه‌ڵداوه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی دروستبوونی لافاو له زستانی 1571زدا كه ڕووباری دوجه‌یل ڕێڕه‌وه‌كه‌ی ده‌گۆڕێ، بۆیه ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی ده‌یه‌وێت ئاڵۆگۆڕ به ڕێڕه‌وی ڕووباره‌كه بكات، به‌ڵام له‌م سه‌روبه‌نده‌دا داوای له عه‌شیره‌تی (جهماسات) كردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی نیشته‌جێی ئه‌یاله‌تی به‌غدا بوونه و كاری شوانكارهیان له ئه‌یاله‌تی شاره‌زووردا كردووه، به‌ڵام میری میرانی شاره‌زوور ڕێگه‌ی نه‌داوه به‌شداری ئه‌و كاره گشتییه بكه‌ن، هه‌تا كه‌سێكی سه‌ڵتیش نێردراوه‌ته لای عه‌شیره‌تی ناوبراو و داری لێ كڕیون بۆ باروتخانهكهی به‌غدا، به‌ڵام ڕێگه‌ی پێنه‌دراوه داره‌كان بهكهڵهك و هه‌تا بهكرێش بۆ به‌غدا بگوێزێته‌وه، به‌ڵكو رووبه‌ڕووی لێدانیش بۆته‌وه، هه‌تا ئه‌و هۆزانه‌ی له‌سه‌ر رووباری زێیه‌كه كاریانكردووه ئه‌و كاره‌یان لێ قه‌ده‌غه‌كراوه، بۆیه وامه‌زنده كراوه كه باروتخانه‌ی به‌غدا له‌كاربكه‌وێت، هه‌روه‌ها میری میرانی به‌غدا ئاگاداركراوه‌ته‌وه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی دار بۆ باروتخانهكه ده‌هێنن ده‌بێت كرێیان پێبدرێت و نابێت به زۆرداری و بێ به‌رانبه‌ر ئه‌م كاره به هاووڵاتیان بكرێت، به‌ڵكو ده‌بێت مافیان پارێزراو بێت و زوڵم و پێشێلكاریان له‌به‌رانبه‌ردا نه‌كرێت، میری میرانی شاره‌زووریش (ئه‌حمه‌د به‌گ) ئاگاداركراوه‌ته‌وه كه رێگری له‌و كاره‌دا(بردنی دار بۆ باروتخانه‌ی به‌غدا) نه‌كات(مهمه دفترى، رقم دفتر 14, رقم حكم 188: 132-133).
له‌نێو به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانی‌دا هه‌ژموونی ئه‌یاله‌تی به‌غدا بۆ لابردنی زوڵم و سته‌م له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور به‌كارهێنراوه..! وه‌ك له فه‌رمانێكی دیوانی سوڵتانی له كۆتایی حوزه‌یرانی 1692زدا بۆ (ئه‌حمه‌د پاشا)ی وه‌زیر و پارێزگاری ئه‌یاله‌تی به‌غدا نێردراوه، كه داوای لێكراوه ئه‌و سته‌مه‌ی له‌سه‌ر دانیشتووانی (زه‌ڵم) له‌لایه‌ن یاخیبووانی كورد ئه‌نجامدراوه نه‌هێڵدرێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی زه‌ڵم سكاڵایان بردۆته لای (سوڵتان ئه‌حمه‌دی دووه‌م1691-1695)، بۆیه سوڵتان داوای له والی به‌غدا كردووه، كه یارمه‌تی میری میرانی شاره‌زوور (سیاوه‌ش پاشا) بدات، هه‌روه‌ها وێنه‌یه‌ك له‌و فه‌رمانه بۆ هه‌ریه‌ك له میری میرانی مووسڵ، فه‌رمانڕه‌وایی جه‌زیره و ئامێدییش نێردراوه، كه هێز كۆبكه‌نه‌وه بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و یاخیبوونه‌ی شاره‌زوور، كه ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌ی له خهڵكییان كردووه كۆتایی پێبهێندرێت(BOA:MHM.Defter No:104. Hüküm No: 218-221: 53).
به‌ڵام له‌م سه‌روبه‌نده‌دا خه‌ڵكی كه‌ركوك گله‌یی و سكاڵای خۆیان ده‌گه‌یێننه ئیستانبۆڵ له دژی (سلێمان پاشا)ی بابان و ده‌ستوپێوه‌نده‌كه‌ی و كه‌سوكاری كه زوڵمی لێكردوون، بۆیه دیوانی سوڵتانی عوسمانی له ته‌مموزی 1692زدا، فه‌رمانی به والی به‌غدا كردووه، كه زوڵم و سته‌م و یاخیبوونی كورده‌كان(بابانه‌كان) بۆ سه‌ر كه‌ركوك و خه‌ڵكه‌كه‌ی كه خزم و كه‌سوكاره‌كه‌ی(سلێمان پاشای بابان) ئه‌نجامیانداوه نه‌هێڵێت، به‌تایبه‌تی له تاڵانكردنی ناوه‌ندی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور(كه‌ركوك)، گونده‌كانی و هه‌تا گوندنیشنهكانی وڵاتی عه‌جه‌میش(ئێران)..! (BOA:MHM. Defter No: 104. Hüküm No: 235: 57)، له‌هه‌مانكاتیشدا هه‌ریه‌ك له والییه‌كانی مووسڵ و شاره‌زوور و فه‌رمانڕه‌واكانی ئامێدی و جه‌زیره له‌و كارانه‌ی (سلێمان پاشا)ی بابان ئاگاداركراونه‌ته‌وه، كه هێز بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی به‌سه‌ركردایه‌تی والی به‌غدا (ئه‌حمه‌د پاشا) بنێرن(BOA:MHM.Defter No:104. Hüküm No: 236-239:57)، هه‌روه‌ك ئه‌وه بیرهێنراوه‌ته‌وه، كه له‌ناوچه‌كانی شاره‌زووردا یاخیبووه كورده‌كان خه‌ڵكێكی بێ‌تاوانیان كوشتووه، ماڵی خه‌ڵكیان تاڵانكردووه، چه‌نده‌ها زوڵم و سته‌میان له خه‌ڵكی شاره‌زوور كردووه، كه پێویسته بهرزهفتبكرێن..(BOA:MHM.Defter No:104. Hüküm No: 234: 57)، كه‌واته هه‌ژموونكردنی ئه‌یاله‌تی به‌غدا له په‌یوه‌ندی به ئه‌یاله‌تی شاره‌زووردا ڕۆڵێكی سه‌ره‌كیشی پێدراوه له یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ئارێشه جڤاكیهكانی نێو كۆمه‌ڵی شاره‌زوور و ململانێی گروپه خێڵه‌كی-ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی سه‌رانسه‌ری ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور له كه‌ركوك تا زه‌ڵم.
4-3: لایه‌نی كارگێڕی:
هه‌ژمونی والییه‌كانی به‌غدا له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌یاله‌تی شاره‌زووردا ته‌نها له ڕووی دارایی، سه‌ربازی و جڤاكییه‌وه نه‌بووه، به‌ڵكو له ڕووی كارگێڕییه‌وه زۆرێك له والییه‌كانی شاره‌زوور له‌لایه‌ن والیه‌كانی به‌غدا كه پله‌ی وه‌زیریان هه‌بووه ده‌ستنیشانكراون، هه‌تا كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی كه كوڕ و زاواكانی خۆیان وه‌ك والی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور دابمه‌زرێنن، وه‌ك (حه‌سه‌ن پاشا)ی والی به‌غدا زاواكه‌ی خۆی (موحه‌ممه‌د پاشا)ی به والی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور دامه‌زراند، هه‌روه‌ها (سلێمان پاشای گه‌وره) كه والی ئه‌یاله‌ته‌كانی به‌غدا، به‌سرا و شاره‌زوور بوو و مووسڵیشی خستبووه ژێر حكومڕانی خۆی، كه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی تا سنووره‌كانی ئه‌یاله‌تی دیاربه‌كر درێژدهبویهوه و هه‌تا ئه‌یاله‌تی مێردین‌ی خستبووه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی..!(فائق بك، 2010: 19-20)، له نێو به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانی‌دا ئه‌م دهخالهتكردنه كارگێرییه‌ی ئه‌یاله‌تی به‌غدا به‌ڕوونی تۆماركراوه، بۆ نموونه: به‌پێی فه‌رمانێكی دیوانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عوسمانی له ده‌فته‌ری بابی ئاصه‌فی به ژماره(1355) كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 3ی ئاداری 1717زدا ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئاماژه‌ی به دانانی (عه‌بدولره‌حمان ئاغا) به میری میرانی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور كردووه، كه كهتخودای (حه‌سه‌ن پاشا)ی میری میرانی ئه‌یاله‌تی به‌غدا بووه، هه‌روه‌ها ئاماژه به دانانی موتهصهریفیهتی كۆیه له 1ی ته‌مموزی 1717ز ده‌كات كه میر شێخه به‌گی میری پێشووی میری میرانی ئه‌یاله‌تی مه‌رعه‌ش بووه.(BOA:BAB-İ ASAF Defternane-i Amire Defterleri(A.NŞT.D): Defter No: 1355: 19)
ئه‌م دۆخی هه‌ژموونكردنی ئه‌یاله‌تی به‌غدا به‌سه‌ر ئه‌یاله‌تی شاره‌زووردا به‌رده‌وامی هه‌بووه، بۆ نموونه له گواستنه‌وه و به‌خشینی میری میرانی شاره‌زوور، كه دوای ڕۆیشتنیان له شاره‌زوور خراونه‌ته خزمه‌تی میری میرانی به‌غدا، وه‌ك: (سلێمان پاشا) دوای به‌خشینی له پۆستی میری میرانی شاره‌زوور، ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه به‌بێ دواكه‌وتن په‌یوه‌ندی به (یوسف پاشا)ی میری میرانی ئه‌یاله‌تی به‌غدا كه پله‌ی وه‌زیر هه‌بووه بكات، هه‌رچه‌نده ئه‌م فه‌رمانه له 7ی ئایاری 1703ز دابووه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و فه‌رمانه‌ی دیوانی سوڵتانی له پێشووتردا (سلێمان پاشا) میری میرانی ئه‌یاله‌تی سێواس بووه، وابڕیار بووه بنێردرێته به‌غدا، به‌ڵام پێوستی كردووه كه له پێشتردا بچێته شاره‌زوور و دوای دوورخستنه‌وه‌ی له ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور فه‌رمانی پێكراوه بچێته پاڵ (یوسف پاشای وه‌زیر) له به‌غدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بیرهێنراوه‌ته‌وه كه ئارامی و ئاسایشی شاره‌زوور دابین بكات، ئینجا به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێبكه‌وێت(BOA:MHM.Defter No:114, Hüküm No:541: 120). ئه‌و هه‌ژموونكردنه به‌ته‌واوی له 16ی ئایاری 1703زدا ده‌رده‌كه‌وێت، كاتێك میری میرانی پێشووی شاره‌زوور (حه‌سه‌ن پاشا) به‌ره‌و گوندی ئامێدی ڕۆیشتبوو و له‌ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی عوسمانی ڕایكردبوو، له‌وێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كات كه به‌هێزه‌وه بگه‌ڕێته‌وه به‌غدا، هه‌روه‌ها فه‌رمانڕه‌وایی ئامێدی (عمادیه حاكمنه) چاودێری بارودۆخه‌كه‌ی كردبوو، به‌ڵام ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی فه‌رمان به (حه‌سه‌ن پاشای وه‌زیری) والی دیاربه‌كر كردبوو، كه هه‌واڵ به میری ئامێدی بدات كه ناوبراوی ڕاده‌ست بكه‌ن و له قه‌ڵای دیاربه‌كر زیندانی بكه‌ن(BOA:MHM.Defter No:114, Hüküm No:591: 144). به‌ڵام له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا و له‌سه‌رچاوه‌كانی تردا هۆكاری ئه‌م ڕاكردنه و كۆكردنه‌وه‌ی هێز له‌لایه‌ن والییهكی شاره‌زوور له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا به‌ته‌واوی ڕووننهكراوهتهوه، كه مه‌به‌ستی چ بووه كه به‌هێز بگه‌رێته‌وه به‌غدا و له‌به‌رچی به‌غدای به‌جێهێشتووه..؟!
هه‌ر بۆیه لایه‌نی كارگێری له ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور و به‌غدا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كوشنده، له‌وانه: په‌تای ڕشانه‌وه و چاوهقوڵكێ (تاعون) زیانێكی زۆری به‌لایه‌نی سه‌رچاوه‌ی مرۆیی له‌به‌رێوه‌بردنی ئه‌م دوو ئه‌یاله‌ته‌دا داوه، وه‌ك مێژوونووسێك ئاماژه‌ی پێكردووه، كه دوای بڵاوبونه‌وه‌ی تاعونه‌كه‌ی ساڵی1772زدا خه‌ڵكێكی زۆر له‌سه‌رانسه‌ری عێراق و كوردستاندا مردوون، كه تێیدا خه‌ڵكێكی خاوه‌ن ڕا و تهدبیركاری لێهاتبوونه له كورد و عه‌ره‌ب، كه خاوه‌نی زانست و زانایی له ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌ت له حوكمڕانی و سه‌رپه‌رشتیكردنی كاروباره‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا بوونه، بۆیه ڕێگه بۆ كۆمه‌ڵێك له عه‌ره‌ب و كوردی بێ ئه‌زمون و زانیاری خۆشبووه، كه ته‌نها كاری گهڕهلاوژهیانكردووه زیاتر نا(فائق بك، 2010: 19-20)، ئه‌مه‌ش ده‌لیڤه‌یه‌ك بووه بۆ هاتنه پێشه‌وه‌ی كه‌سانی ناشایسته له به‌ڕێوه‌بردنی ئهیالهتهكاندا، به‌تایبه‌تی له ڕێكخستنی په‌یوه‌ندی نێوانیاندا، كه كار گه‌یشتۆته ڕاده‌یه‌ك، والی شاره‌زوور له‌دوای ناوه‌كه‌ی خۆی به نووسین ئاماژه به ملكه‌چی و په‌یوه‌ستبوونی به والی به‌غدا بنووسێت، وه‌ك: له ده‌فته‌رێكی ژمێریاری ئه‌یاله‌تی به‌غدا دا به‌ناونیشانی ده‌فته‌ری به‌غدای سه‌رۆكی ژمێریاران(Bağdad Defteri Baş Muhasebe)، به ژماره(41425)كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 8ی ته‌مموزی 1777-22ی نیسانی 1778زدا ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه تێیدا والی شاره‌زوور (حه‌سه‌ن پاشا) له 27ی كانوونی یه‌كه‌می 1777 نووسیوویه‌تی: من والی شاره‌زوور په‌یوه‌ستكراو به سلێمان پاشای والی به‌غدا، كه داوای خه‌رجكردنی بیست هه‌زار قرۆش بۆ سه‌ربازه‌كانم ده‌كه‌م، كه بۆماوه‌ی پێنج ساڵه واته له [1773-1778] و به‌پێی چوار فه‌رمانی پیرۆزی(سوڵتان) هێشتا بۆیان خه‌رجنه‌كراوه. به‌ڵام له 8ی كانوونی دووه‌می 1778 وه‌ڵامی والی شاره‌زوور دراوه‌ته‌وه، كه فه‌رمان به میری سه‌نجه‌قی مه‌لاتیه كراوه، كه بڕی بیست هه‌زار قرۆش ڕاسته‌وخۆ بۆ مووچه‌ی سه‌ربازانی ئینكشاری له شاره‌زوور بنێرێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌ریه‌ك له والی دیاربه‌كر و موته‌صه‌ریفی سه‌نجه‌ق به‌گی مهلاتییه ئاگاداركراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها پێشتریش پێشنیازی ئه‌وه كراوه كه له سككهخانهی دیاربه‌كر مووچه‌كه‌یان بۆ خهرببكرێت (BOA: Bağdad Defteri Baş Muhasebe(D-BŞM), Defter No: 41425: 12).
له‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێكرد دوو هه‌قیقه‌تی زۆر ڕوون له سه‌ر هه‌ژموونی ئه‌یاله‌تی به‌غدا به‌سه‌ر دوای ڕۆژه‌كانی ئه‌یاله‌تی شاره‌زووردا به‌دیار ده‌ده‌كه‌وێت، یه‌كه‌م: هه‌قیقه‌تی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌زوور وای له والیهكهی كردووه كه بڵێت: منی په‌یوه‌ست (پاشكۆ) به سلێمان پاشا(والی به‌غدا)، كه له نامه نووسین و ده‌ربڕینی سیاسی و كارگێریشدا سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی نه‌بووه..!، دووه‌م: لهسهربهخۆنهبوونی به‌رێوه‌بردن و سیاسیش‌دا، والی شاره‌زوور ده‌سه‌ڵاتی دارایی نه‌بووه، هه‌تا بۆ خه‌رجكردنی بڕی بیست هه‌زار قرۆش بۆ سه‌ربازانی ئهیالهتهكهی كه له سوپای ئینكشاری بوونه، ئه‌م ڕووداوه‌ش ساڵێك به‌ر له لكاندنی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور به ئه‌یاله‌تی به‌غداوه له چاره‌كی كۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا بووه.
ئه‌مه ده‌رخه‌ری ئه‌و هه‌قیقه‌ته مێژووییه كه به‌غدا وه‌ك ناوه‌ندی پایته‌ختی عه‌باسییه‌كان تا هاتنی عوسمانییه‌كان و دامه‌زراندنی ئه‌یاله‌ته‌كانی به‌غدا، شاره‌زوور، مووسڵ، به‌سرا، له‌نێو ئه‌م هه‌موو شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی نێوخۆیشدا به‌غدا هه‌میشه ویستووییهتی هه‌ژموونی سه‌ربازی، كارگێڕی، سیاسی و ئابووری به‌سه‌ر ئه‌یاله‌ته‌كانی ئه‌وكاتدا بسه‌پێنێت، له‌وانه‌ش ئه‌یاله‌تی شاره‌زووردا، كه سه‌رئه‌نجامی ههڵوهشانهوهكهیشی له‌به‌ر ئه‌و هه‌ژموونه قووڵ و زاڵه‌ی به‌غدا به‌سه‌ر ناوه‌ندی بڕیاری ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی له ئیستانبوڵدا بووه، هه‌روه‌ها هه‌ژمونه قووڵه‌كه‌ی به‌سه‌ر ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور له دامه‌زراندنییه‌وه تا لكاندنی به ئه‌یاله‌تی به‌غدا دا له ساڵی 1779زدا به‌رده‌وامی هه‌بووه، ئه‌مه نه‌خشه ڕێگای كۆتایی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوو به ئه‌یاله‌تی به‌غدا له ماوه‌ی 1564-1779زدا دیاریكرد.
4.په‌یوه‌ندی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور له ڕووداوه ناوخۆییه‌كانی ئه‌یاله‌تی بهسرادا:
ده‌ركه‌وتنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور له‌گه‌ڵ ئه‌یاله‌تی به‌سرا له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌مدا، زیاتر له چوارچێوه‌ی كاری سه‌ربازی و كارگێڕی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی‌دا بووه، له‌میانه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانی له نێویاندا تۆماری كاره گرنگه‌كان(مهمه دفتری_Mühimme Defteri)دا، به‌ته‌واویی ڕوونده‌بێته‌وه كه ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور وه‌ك ئهیالهتێك هاریكاری سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئه‌یاله‌تی به‌غدا و بهسرادا هه‌بووه، وه‌ك له دامركاندنه‌وه‌ی جوڵانه‌وه‌ی خێڵه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقی ئه‌وسادا دژ به‌ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی‌دا، به‌تایبه‌تی له لیوای ئیبنوعولیان له ئه‌یاله‌تی بهسرادا به‌رپاببوو.
1-4:ڕۆڵی شاره‌زوور له دامركاندنه‌وه‌ی یاخیبوونه‌كانی ئیبنوعولیاندا:
به‌هیزبوونی په‌یوه‌ندی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور له‌گه‌ڵ ئه‌یاله‌تی بهسرادا له ژێر كاریگه‌ری په‌ره‌سه‌ندنی ڕووداوه ناوخۆییه‌كانی ئه‌یاله‌تی ناوبراو دابووه، به‌تایبه‌تی له یاخیبوونی عه‌شیره‌ته‌كان، كه له به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانی‌دا به ده‌شته‌كیی (اعراب) و یاخیبووه‌كانی به‌سرا ناوزه‌دیان كردوون و به‌سه‌ركردایه‌تی كوڕی عولیان(ابن علیان) بووه، به‌ڵام ڕۆڵ و پێگه‌ی شاره‌زوور له ڕووداوه نێوخۆییه‌كانی ئهیالهتهكهدا بۆ هه‌بوونی كۆگایه‌كی نه‌بڕاوه‌ی خواردن له به‌رهه‌مه‌كانی ده‌شتی شاره‌زوور، هه‌ریر، هه‌ولێر، كه‌ركوك و ناوچه‌كانی گه‌رمێن و كوێستانه‌كانی بۆ ئه‌یاله‌ته‌كانی به‌غدا و به‌سرا سه‌رچاوه‌ی گرتووه، بۆیه سه‌رباری به‌شداریكردنی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور و به‌گه‌كه‌كانی ده‌بوایه به خواردنیش به‌شدارییه‌كی كارای سه‌ركوتكردنی یاخیبوونه ناوخۆییه‌كانی ئه‌یاله‌تی بهسرادا بكه‌ن.
دوای سه‌رهه‌ڵدانی یاخیبوونه‌كه‌ی ئیبنوعولیان له ئه‌یاله‌تی بهسرادا والی به‌سرا داوای له دیوانی سوڵتانی عوسمانی كردووه، كه یارمه‌تی له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی یاخیبوونه‌كانی لیوای ئیبنوعولیان بدرێت، دیوانی ناوبراویش داوای له هه‌ریه‌ك له ئه‌یاله‌ته‌كانی به‌غدا، شاره‌زوور و دیاربه‌كر كردووه، كه به‌هانای داواكارییه‌كانی ئه‌یاله‌تی به‌سرا دابچن و سه‌ربازی بۆ بنێرن و به‌پێی فه‌رمانێكی دیوانی سوڵتانی كه له 19ی ئایاری 1565زدا ده‌رچووه، كه تێیدا داوا له میری میرانی شاره‌زوور كردووه كه پێنج له میرانی ميرى میرانیهتهكهی(ئهیالهتهكهی) بۆ شه‌ڕی به‌سرا بهسهربازهوه ئاماده بكات(مهمه دفترى، رقم دفتر 6, رقم حكم 1176: 543)، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه خێله‌كانی به‌سرای ئیبنوعولیان له‌گه‌ڵ فهرهنكییهكان واته ئه‌وروپاییه‌كان ڕێككه‌وتبوون، ئه‌مه‌ش به‌پێی زانیاری نێو به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانی‌دا، بۆیه هێزی سه‌ربازی له به‌غدا زۆر كهمببویهوه و ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی فه‌رمانی به میری میرانی شاره‌زوور كردبوو، كه به زووترین كات له‌گه‌ڵ پێنج له میرانی سهنجهقهكانی و سه‌ربازه‌كانیان بگه‌نه شاری به‌سرا، شایانی باسه ناوی میری ئه‌و سهنجهقانه له فه‌رمانه‌كه‌دا نه‌هێنراوه كه له‌گه‌ڵ والی شاره‌زوور له شاره‌زوور و كوردستانه‌وه بۆ یارمه‌تی به‌سرا به‌ڕێكه‌وتبوون، به‌ڵام له سه‌روبه‌ندی هاوكارییه‌كانی شاره‌زوور بۆ به‌سرا (سوڵتان حوسێن)ی میری ئامێدی وه‌ك ده‌سه‌ڵاتدارێكی ناوچه‌یی بۆ پارێزگاریكردن له ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور دامه‌زرێندراوه، به‌ڵام ناوی ناهێنێت وه‌ك والی یان حاكم به‌ڵكو ده‌نووسێت(شهرزول محافظ) ( مهمه دفترى، رقم دفتر 6, رقم حكم 1269: 578). ئه‌مه‌ش له‌كاتی نه‌بوون و ئاماده‌نه‌بوونی والیدا یان تا والی نوێ داده‌نرێت(پارێزگار-محافظ) له شوێنی ده‌ستبه‌كارده‌بێت، بۆیه له 15ی ئابی 1565زدا به‌پێی فه‌رمانێكی دیوانی سوڵتانی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه سه‌ربازییه‌كه‌ی به‌سرا ڕاگه‌ێندراوه، كه سه‌ربازانی ئه‌یاله‌ته‌كانی به‌غدا، شاره‌زوور، مووسڵ، دیاربه‌كر و به‌سرا به‌سه‌ر یاخیبونهكهی یه‌كه‌می ئیبنوعولیاندا سه‌ركه‌وتوو بوونه، هه‌روه‌ها فه‌رمان له‌لایه‌ن دیوانی سوڵتانی عوسمانیه‌وه ده‌رچووێندراوه، كه هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كه هیچ پێویست به‌به‌رده‌وامبوونی ناكات(مهمه دفترى، رقم دفتر 5, رقم حكم 122: 53).
سه‌رهه‌ڵدانی یاخیبوونی ده‌شته‌كییه‌كانی به‌سرا به‌تایبه‌تی دوای وه‌رزی به‌هاری 1565زدا، هێزێكی پێكهاتوو له ئه‌یاله‌ته‌كانی شاره‌زوور، به‌سرا، به‌غدا و دیاربه‌كر به‌شداری تێیدا كردبوو له 17ی ئابی 1565زدا دیوانی سوڵتانی عوسمانی له فه‌رمانێكیدا فه‌رمان به كشانه‌وه‌ی هێز و میری سهنجهقهكانی شاره‌زوور له بهسرادا كردووه، كه بۆ شوێنی كاركردنی خۆیان(شاره‌زوور) پاشه‌كشه‌ی لێبكه‌ن، به‌تایبه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی میری میرانی شاره‌زوور بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی(BOA:MHM.Defter No:5.Hüküm No:118: 51). وا دیاره كاره‌كه هه‌ر به‌ناردنی سه‌رباز و خواردن له‌سه‌ر شاره‌زوور نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو له فه‌رمانێكدا بۆ میری میرانی به‌غدا نووسراوه، كه ده‌بێت شاره‌زوور كه‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ تۆپخانه و قه‌ڵاكانی به‌سرا دابین بكات، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای نامه‌یه‌كی میری میرانی به‌سرا كه بۆ ئیستانبۆڵی ناردبوو(BOA:MHM.Defter No:5, Hüküm No:834: 320)، به‌دوای ئه‌مه‌شدا فه‌رمانده‌ی سوپای ئینكشاری(یكنچری اغالری) له شاره‌زوور (غازی خان) له‌سه‌ر فه‌رمانی دیوانی سوڵتانی عوسمانی له 9ی شوباتی 1566زدا بۆ پارێزگاریكردن له ئه‌یاله‌تی به‌سرا ده‌نێردرێت(BOA:MHM.Defter No:5, Hüküm No:930: 352)، به‌ڵام وا دیاره له 19ی شوباتی 1566زدا ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی یه‌ك فه‌رمانی گشتی بۆ میری میرانی به‌غدا، شاره‌زوور، دیاربه‌كر، حه‌له‌ب و به‌سرا دا ناردووه، كه تێیدا ڕوونی ده‌كاته‌وه مه‌رج نییه له وه‌رزی به‌هاری 1566 هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ده‌شته‌كییه یاخیبووه‌كانی به‌سرا ئه‌نجامبدرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سوپای عوسمانی نه‌یتوانیووه له بۆسنه ئاماده‌كارییه‌كانی ته‌واو بكات و بگاته به‌ره‌كانی شه‌ڕ له ئه‌یاله‌تی بهسرادا، هه‌روه‌ها داوای له میری میرانی شاره‌زوور كردووه، كه له ئه‌گه‌ری هێرشی دووباره‌ی ده‌شته‌كیه یاخیبووه‌كانی بهسرادا سه‌ربازی سواره، پیاده، خاوه‌ن تیمار، كه‌سایه‌تییه‌كان له ته‌واوی كوردستان و ده‌ره‌وه‌یدا سه‌رباز بۆ شه‌ڕی به‌سرا كۆبكه‌نه‌وه و ئاماده‌یان بكه‌ن، ئه‌مه‌ش دوای دڵنیابوونه‌وه‌ی له پارێزراوی قه‌ڵاكانی شاره‌زووردا(BOA:MHM.Defter No:5, Hüküm No:1024-1028: 386-387). به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له 22ی حوزه‌یرانی 1566زدا، فه‌رمان به والی شاره‌زوور و میر و به‌گی سهنجهقهكانی كراوه، كه یارمه‌تی ئه‌یاله‌تی به‌سرا له‌ڕووی دابینكردنی سه‌رباز، دارایی و دانهویڵهوه بده‌ن (BOA:MHM.Defter No:5, Hüküm No:1964: 695)، دوای به‌رێكردنی سه‌رباز له ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور به‌سه‌ركردایه‌تی والییهكهی بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئیبنولعولیان له ئه‌یاله‌تی به‌سرا و دهردۆریدا (سوڵتان حوسێن)ی میری میرنشینی به‌هدینان ڕاسپێردراوه، كه ببێته پارێزگاری شاره‌زوور(شهرزول محافظ) له 22ی حوزه‌یرانی 1566زدا(BOA:MHM.Defter No:5, Hüküm No:1967: 697)، به‌پێی ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ش بێت ده‌رده‌كه‌وێت، كه (سوڵتان حوسێن)ی ئامێدی به پارێزگاری ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور دیاریكراوه، نه‌وه‌ك به میری میرانی شاره‌زوور، چونكه به‌ده‌ق هاتووه پارێزگاریكردن له شاره‌زوور یان پارێزگاری شاره‌زوور(شهرزول محافظ)، كه ئه‌مه وه‌ك ئه‌ركێكی سه‌ربازی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به‌ناوبراو سپێردرابووه، چونكه میری میرانی شاره‌زوور(شهرزول بگلربگ) له‌گه‌ڵ سهربازهكانییدا به‌ره‌و به‌سرا بۆ دامركاندنه‌وه‌ی یاخیبوونه‌كه‌ی ئیبنولعولیان به‌ڕێكه‌وتبوون.
شایانی باسه؛ له ده‌ستنووسی (عنوان الاعیان في ذكر تواریخ ملوك الزمان) له نووسینی (یاسینی كوڕی خه‌یروڵڵای ئه‌لعومه‌ری) كه له ساڵی 1203ی كۆچی-1788ی كۆچی نووسیویه‌تی، له باسی یاخیبوونی ئیبنولعولیان له ئه‌یاله‌تی بهسرادا ئاماژه به به‌شداری والی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور و كوردستان ده‌كات، كه له 1566زدا به‌سه‌ركردایه‌تی والی به‌غدا ئه‌سكه‌نده‌ر پاشا بووه و توانیوویانه هێزی یاخبوونهكهی ئیبنولعولیان هه‌ر له به‌سرا له‌ناوببه‌ن(العمري، 1203هـ-1787م: 289 ب)، هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌دا فه‌رمان به میری میرانی هه‌ریه‌ك له به‌غدا و دیاربه‌كریش كراوه كه سه‌رباز بۆ ئه‌یاله‌تی به‌سرا بۆ تێكشكاندنی گه‌مارۆی هۆزه عه‌ره‌به یاخیبووه‌كان بنێرن و به‌تایبه‌تی دوای هه‌وڵدانیان بۆ گه‌مارۆدانی به‌غدا، كه فه‌رمان به ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور كراوه به‌سه‌رباز و خواردن(ئازوقه) له خزمه‌تی هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كه دابێت(BOA:MHM.Defter No:5, Hüküm No:1967, 697)، ئه‌مه‌ش له چه‌ندین پڕۆسه‌ی سه‌ربازی عوسمانی‌دا بۆ سه‌ر ئێران و ئه‌یاله‌ته‌كانی ناوخۆیدا پشتیان به سه‌رباز و خوارده‌مه‌نی و خۆراكی شاره‌زوور به‌ستووه، كه پاڵپشت به‌و به‌ڵگه مێژوویانه‌ی خرانه‌ڕوو، ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور و ده‌شته كشتوكاڵییه‌كانی سه‌به‌ته‌ی خۆراكی كوردستان و عێراق بوونه هه‌ر له كۆنه‌وه تا ئه‌مرۆ...!
به‌ڵام دوای ئه‌م ڕووداوانه‌ی ئه‌یاله‌تی به‌سرا، ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی نۆژه‌نكردنه‌وه و به‌هێزكردنی قه‌ڵاكانی ئه‌یاله‌تی ناوبراوی پشتگوێ نه‌خستووه، به‌ڵكو داوای له ئه‌یاله‌تێكی وه‌ك شاره‌زوور كردووه، كه یارمه‌تی به‌سرا بده‌ن له دابینكردن و پێشكه‌شكردنی كه‌ره‌سته‌كانی وه‌ك: داری ههوریس-ههڤریسك (شجر العرعر) بۆ داڕشتنی قاڵبه‌كانی تۆپ و تۆپخانه‌ی شاری بهسرادا، له‌دوو فه‌رمانی دیوانی سوڵتانی بۆ هه‌ریه‌ك له میری میرانی به‌سرا و شاره‌زوور له 15ی كانوونی دووه‌می 1566زدا، داوا له میری میرانی شاره‌زوور كراوه، كه دووسه‌د باره داری ههڤریسك له لیوای هه‌ریر، كه سهنجهقێكی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور بووه به ڕێگه‌ی كه‌له‌ك واته له‌ڕێی ڕووباری دیجله و فورات له به‌غداه‌وه بۆ به‌سرا بنێرێت، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له‌سه‌ربازی ئینكیشاری به‌شێوه‌ی نۆبه‌ت له ئه‌یاله‌تی بهسرادا بمێننه‌وه( مهمه دفترى، رقم دفتر 5, رقم حكم 830 و 832: 318-319).
ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور به‌به‌رده‌وامی یارمه‌تی سه‌ربازی ئه‌یاله‌ته‌كانی دراوسێی داوه، هه‌تا ئه‌و ئهیالهتهنهیش كه دراوسێی نه‌بوونه له‌ڕووی سنووری جیۆگرافیه‌وه وه‌ك به‌سرا، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ش هه‌بووه كه له ئه‌یاله‌ته‌كانی تری ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی‌دا وه‌ك: ئه‌یاله‌تی رۆم(سێواس)، كه یارمه‌تی سه‌ربازی ئه‌یاله‌تی شاره‌زووری داوه، چونكه به‌پێی فه‌رمانێكی دیوانی سوڵتانی كه بۆ میری میرانی ڕۆم(سێواس) له 23ی ئه‌یلولی 1567زدا نێردراوه، كه سه‌ربازی پێویست له ئه‌یاله‌تی ڕۆم(سێواس) بۆ پاراستنی شاره‌زوور بنێرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌یاله‌تی به‌غدا كه بۆ شاره‌زوور نێردرابوون بۆ ده‌وروبه‌ری مووسڵ ڕایانكردبوو، هه‌رچه‌نده له سه‌نجه‌قی هه‌ولێر سه‌رباز بۆ شاره‌زوور نێردراوه، به‌ڵام ژماره‌كه‌یان زۆر كه‌مبووه و نه‌یانتوانیوه ئه‌و بۆشاییه‌ی له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه هه‌بووه پڕی بكه‌نه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌م ڕووداوه له كۆتایی ئابی 1567زدا بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه (ئه‌سكه‌نده‌ر پاشا)ی میری میرانی به‌غدا ئه‌و سه‌ربازانه‌ی شاره‌زووری به به‌شداریكردنی میری میرانهكهی بۆ هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی بۆ سه‌ر دوورگه‌كانی به‌سرا و كه‌نداو دا ناردبوون، ئه‌مه‌ش بۆ پارێزگاریكردن له خه‌ڵك و خاكی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور بووه(BOA:MHM. Defter No:7. Hüküm No:268: 101). وادیاره ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی له‌سه‌ر دانانی میری میرانی رۆم(سێواس) پێداگیری كردووه، كه ده‌بێت پارێزگاری له ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور بكات، له‌هه‌مانكاتیشدا به پارێزگاری ئه‌یاله‌تی شاره‌زووری ناوزه‌د كردبوو، بۆیه له 8ی ته‌شرینی یه‌كه‌می 1567زدا فه‌رمان به ناوبراو كراوه، كه له قه‌ڵای كه‌ركوك ده‌ستبه‌كاربێت و چاودێری بارودۆخی شاره‌زوور و ده‌ردۆری بكات، ئه‌مه بێجگه له چاودێریكردنی عه‌ره‌به‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك(BOA:MHM. Defter No:7. Hüküm No: 319: 124). ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستێكی جهختلێكراوهی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی بووه، كه بۆ هه‌میشه چاوه‌ڕوانی یاخیبوون و نانه‌وه‌ی پشێوی و نائارامی له هۆزه عه‌ره‌به‌كانی كردووه، بۆیه ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كی نوێیه له‌سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌مدا كه ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی چاودێری هۆزه عه‌ره‌به‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوكی كردبێت، كه به‌ره‌و ناوچه‌كانی باشووری كوردستان نهكشێن، به‌ڵكو له‌ناوچه ڕه‌سه‌نه‌كانی خۆیان دۆرپێچ بكرێن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی شێوه‌ی پێكهاتنی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، سه‌ربازی و ئابووری هۆزه عه‌ره‌به‌كان به جیاواز له‌گه‌ڵ پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك: كورد كه زۆرینه‌ی كه‌ركوك كورد بووه تا ئه‌مڕۆ، هه‌روه‌ها نه‌یویستووه كه سروشتی دانیشتووان(دیمۆگرافیا)ی ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن هۆزه عه‌ره‌به‌كانه بگۆڕدرێت، به‌هۆی زۆری دانیشتووان و شێوه‌ی نیشته‌جێبوونیان كه له‌نێوان كۆچه‌ری و نیشته‌جێبوونی كاتی دابوونه.
بۆیه هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی بۆ سه‌ر به‌سرا و دوورگه‌كانی به‌سرا و كه‌نداودا، به‌گشتی سه‌ربازی له ئه‌یاله‌ته‌كانی وه‌ك: شاره‌زوور، دیاربه‌كر، به‌غدا و كوردستان بۆی كۆكراوه‌ته‌وه، له فه‌رمانێكی دیوانی سوڵتانی له 8ی ته‌شرینی یه‌كه‌می 1567زدا بۆ میری میرانی به‌غدا دا داوای لێكراوه، كه ژماره‌ی سه‌ربازانی میرانی كوردستان و ئه‌یاله‌ته‌كانی شاره‌زوور و دیاربه‌كریان پێبدات له‌گه‌ڵ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر دوژمن (BOA:MHM. Defter No:7. Hüküm No: 322: 125)، هه‌ر دوای ئه‌مه له 16ی كانوونی دووه‌می 1568زدا فه‌رمان به (ئه‌حمه‌د پاشا)ی میری میرانی رۆم(سێواس) كراوه، كه پارێزگاری له ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور كردووه، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی میری میرانی شاره‌زوور ده‌ست له‌كاره‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت و بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌یاله‌تی ڕۆم(سێواس) وه‌ك میری میران (BOA:MHM. Defter No:7. Hüküm No: 741: 263)، هاوكاری نێوان ئه‌یاله‌ته‌كانی شاره‌زوور و به‌غدا و (سوڵتان حوسێن به‌گ)ی ئامێدی بۆ ئه‌یاله‌تی به‌سرا بۆته جێگه‌ی دڵخۆشی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی، ئه‌و هاوكارییه‌ی به خزمه‌تكردنی ئایینی ئیسلام و ده‌وڵه‌تی سوڵتان(عوسمانی) زانیووه و داوای به‌رده‌وامیان لێكراوه، ئه‌مه بێجگه‌له‌وه‌ی كه سوپاسی كردوون له‌سه‌ر ئه‌و هاوكارییكردنهدا (BOA:MHM. Defter No:7. Hüküm No:742: 264). هه‌ر بۆیه یاخیبوونه‌كه‌ی ئیبنولعولیان تا سه‌ره‌تای ساڵی 1568 خایهندوویهتی وه‌ك له نامه‌یه‌كدا كه میری میرانی به‌غدا له 21ی كانوونی دووه‌می 1568زدا بۆ ئیستانبۆڵی ناردووه، كه به‌هاوكاری ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور، (سوڵتان حوسێن به‌گ)ی ئامێدی و (جانپۆڵاد) و میرانی تر هێزێكی ته‌واویان له سه‌ربازانی لێهاتوو له دوورگه‌كانی به‌سرا و ناوخۆی بهسرادا جێگیركردووه، له‌هه‌مانكاتیشدا پارێزگاریكردن له قه‌ڵاكان و هێشتنه‌وه‌یان به پارێزراوی و دابینكردنی ته‌قه‌مه‌نی وه‌ك بارووت بۆ تۆپخانه‌كانی ئه‌یاله‌تی به‌سرا به‌ئه‌نجام گهێیندراوه(BOA:MHM. Defter No:7. Hüküm No:743: 264)، سه‌ره‌ڕای كۆكردنه‌وه‌ی هێزێكی گه‌وره له‌لایه‌ن ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانییدا بۆ دامركاندنه‌وه‌ی یاخیبوونه‌كه‌ی ئیبنولعولیان، به‌ڵام هێزه‌كانی عوسمانی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و تووشی زۆر شكستی یه‌ك به دوای یه‌كدا كه‌وتبوون، بۆیه (ئه‌سكه‌نده‌ر پاشا)ی میری میرانی به‌غدا فه‌رمانی به بڕین و سووتاندن و له‌ناوبردنی دارخورما و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییهكانیدا كه تاكه سه‌رچاوه‌ی ژیانی خه‌ڵك و هۆزه‌كانی ژێر فه‌رمانڕه‌وایی ئیبنوعولیان بوو، بۆیه له‌م ساته‌وه‌خته چاره‌نووسسازه‌دا ئیبنولعولیان بڕیاری ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی دا، كه یه‌كێكیش له كوڕه‌كانی وه‌ك بارمته بۆ ئیستانبۆڵی بنێرێت(عه‌بدوڵڵا، 2021: 235-237).
2-4: ڕۆڵی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور له دامركاندنه‌وه‌ی یاخیبوونه‌كانی دزفوڵ تا مانعیهكان:
هه‌ر له‌سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌مدا ڕۆڵ و پێگه‌ی شاره‌زوور له دامراكاندنهوهی بزووتنه‌وه‌كانی یاخیبوو له ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی به‌تایبه‌تی له ئه‌یاله‌تی به‌سرا و له یاخیبوونی شێخ موباره‌كی حاكمی دیسفۆڵ(دزفوڵ یان دیزفوڵ، كه له باشووری ئێران له پارێزگای خوزستان له‌سه‌ر ڕووباری دیزدا هه‌ڵكه‌تووه)، كه ڕێگه‌ی نێوان ئه‌یاله‌ته‌كانی به‌غدا، به‌سرا و ئهلئێحسای دهستبهسهرداگرتبوو، ئه‌مه‌ش به ئامانجی داگیركردنی شاری به‌غدا، به‌ڵام دیوانی سوڵتانی عوسمانی فه‌رمانی به هه‌ر یه‌ك له میری میرانی شاره‌زوور، به‌گی سهنجهقهكانی هه‌ریر و دوین(میرنشینی سۆران)، فه‌رمانڕه‌وایی بانه له ئه‌یاله‌تی شاره‌زووردا كردووه، كه هێز كۆبكه‌نه‌وه بۆ به‌رگرتن له‌و هێرشانه‌ی شێخی موباره‌ك له ئه‌یاله‌تی بهسرادا ئه‌نجامیداوه(BOA:MHM.Defter No:71, Hüküm No:391, 206). هه‌ر له‌م ڕووداوانه‌ی نێوخۆی بهسرادا كه ڕوویانداوه، دیوانی سوڵتانی فه‌رمانی به میری میرانی شاره‌زوور، به‌سرا و ئێحسایش كردووه كه قه‌ڵاكانیان به‌هێز بكه‌ن و ئارامی ناوچه‌كانیان ببپارێزن(BOA:MHM.Defter No:78.Hüküm No:260, 97)، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هاوسنووربوونی هه‌ر یه‌ك له‌م ئه‌یاله‌تانه له‌گه‌ڵ ئیمپراتۆریه‌تی سه‌فه‌ویدا
شایانی باسه، له‌سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌مدا به‌به‌رده‌وامی له‌لایه‌ن دیوانی سوڵتانی عوسمانی فه‌رمان به میری میرانی به‌غدا كراوه كه قه‌ڵاكانی شاره‌زوور بپارێزێت و نۆژه‌نیان بكاته‌وه له ڕێگه‌ی دابین كردنی دارایی پێویست و وه‌ستای ناوخۆیی، هه‌روه‌ها جێگیركردنی سه‌ربازی پێویست له قه‌ڵاكانی شاره‌زووردا وه‌ك له 20ی نیسانی 1568زدا، فه‌رمانكراوه كه هێزه‌كانی تایفه‌ی قوول له ناوچه‌كانی ره‌مله (رمله) بۆ قه‌ڵاكانی شاره‌زوور و به‌سرا بگوێزرێنه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی له ناوچه‌ی رهملهدا هیچ پێویستییه‌ك بۆ مانه‌وه‌یان نه‌ماوه(BOA:MHM.Defter No:7. Hüküm No: 1308: 453).
بۆیه ڕۆڵی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور له ڕووداوه نێوخۆییه‌كانی ئه‌یاله‌تی بهسرادا به‌به‌رده‌وامی ئاماده‌یی هه‌بووه، وه‌ك له یاخیبوونی عه‌ره‌به كۆچه‌رییه‌كانی (هۆزی مانع) كه له ماوه‌ی ساڵانی1692-1693 سه‌ریهه‌ڵداوه و هێرشیان كردۆته سه‌ر ئه‌یاله‌تی به‌سرا و قه‌ڵاكه‌ی و ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتووه، بۆیه له ئابی 1692زدا و تا ده‌سه‌ڵاتیان گه‌یشتۆته ناوچه‌كانی قوڕنه له ئه‌یاله‌تی بهسرادا، كه ڕێگاكانی باشووری ئهیالهتهكهیان كۆنترۆڵكردووه و والی ئه‌یاله‌تی ناوبراویش كه (ئه‌حمه‌د پاشا) بووه كوشتویانه، دوای ئه‌م ڕووداوانه له كانوونی یه‌كه‌می 1692 داوا له والی ئه‌یاله‌ته‌كانی شاره‌زوور، دیاربه‌كر، مووسڵ و به‌غدا كراوه كه له‌ڕێگه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی هێزی تیمار و زه‌عامه‌ت(ده‌ره‌به‌گی سوپایی) سهنجهقهكانیان و به‌سه‌ركردایه‌تی والی به‌غدا كۆتایی به‌و یاخیبوونه‌ی مانعیهكان بهێنن(BOA:MHM.Defter No:104. Hüküm No: 474-476).
هه‌ر بۆیه یاخیبوونی هۆزه دهشتهكیهكانی (مانع) له به‌سرا مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی ناوخۆیی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی و به‌تایبه‌تی ئه‌یاله‌ته‌كانی به‌غدا، مووسڵ و دیاربه‌كردا دروستكرد بوو، ئه‌مه بێجگه له ئه‌یاله‌تی شاره‌زووریش، بۆیه له‌چه‌ند فه‌رمانێكی دیوانی سوڵتانی عوسمانی جیاوازدا له كانوونی یه‌كه‌می 1692زدا بۆ هه‌ر یه‌ك له (سیاوه‌ش پاشا)ی میری میرانی شاره‌زوور، میری سهنجهقهكانی وه‌ك: (عه‌بدولره‌حمان به‌گ)ی میری سه‌نجه‌قی قزڵجه، (ئیسماعیل به‌گ)ی میری سه‌نجه‌قی زه‌نگه‌نه، (عه‌بدولقادر به‌گ)ی میری سه‌نجه‌قی هه‌ولێر، (عومه‌ر به‌گ)ی میری سه‌نجه‌قی قه‌ره‌داغ، (عه‌لی به‌گ)ی میری سه‌نجه‌قی كۆیه، (موحه‌ممه‌د به‌گ)ی میری سه‌نجه‌قی جاغان كیدی(جهغان-جڤان)، (ئه‌حمه‌د به‌گ)ی میری سه‌نجه‌قی دۆڵقران(دۆڵی گۆران-شارباژێر)، (عه‌لی به‌گ)ی میری سه‌نجه‌قی ههروجه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی داوا له 14 میری سه‌نجه‌ق و والی ئه‌یاله‌ته‌كانی تری عوسمانیش كراوه، كه هێزێك له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی (موحه‌ممه‌د پاشا)ی میری میرانی دیاربه‌كر بۆ دامركاندنه‌وه‌ی یاخیبوونی هۆزه دهشتهكیهكانی به‌سرا (هۆزی مانع) ئاماده بكه‌ن(BOA:MHM. Defter No: 104. Hüküm No: 477-500: 107)، ئاماده‌كاری بۆ هێرشكردنه سه‌ر به‌سرا له سه‌ره‌تای پاییزی 1692زدا بووه، به‌ڵام كاتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه كه‌وتۆته به‌هاری 1693زدا، چونكه كه‌شوهه‌وای وه‌رزی زستان له كوردستان له‌بار نه‌بووه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هێز و ڕیكخستنی له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی میری میرانی دیاربه‌كردا..
ڕۆڵ و پێگه‌ی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور به‌ته‌نها له ڕووداوه ناوخۆیییه‌كانی ئه‌یاله‌تی به‌سرا بۆ سه‌ركوتكردن و دامركاندنه‌وه‌ی یاخیبوونه خێڵهكیهكان خۆی نابینێته‌وه، به‌ڵكو له‌ڕووی په‌یوه‌ندی كارگێڕیش ئاماژه‌ی گرنگ هه‌ن، وه‌ك له فه‌رمانێكی سوڵتانیدا له 17ی ته‌شرینی یه‌كه‌می 1609زدا بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری دارایی (دفتردار) و فه‌رمانده‌ی هێزه خۆبه‌خشه‌كانی ئه‌یاله‌تی بهسرادا نێردراوه، كه تێیدا ئه‌یاله‌تی به‌غدا و شاره‌زوور ئاگاداركراونه‌ته‌وه له‌ناردنی (موحه‌ممه‌د چاوش) به‌ڕێگه‌ی ده‌ریایی بۆ هه‌ندێك خزمه‌تی تایبه‌ت(كۆكردنه‌وه‌ی باجه‌كان-داهات) بۆ ئیستانبۆڵ، كه داواكراوه پارێزگاری لێبكرێت و بپارێزرێت به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌ی ئهلئێسحادا (BOA:MHM. Defter No:78. Hüküm No:127: 47)، به‌ڵام له پێش هاتنی نوێنه‌ری سوڵتانی عوسمانی (ئه‌حمه‌دی یه‌كه‌م 1603-1617) بۆ به‌سرا به‌رێگه‌ی ده‌ریایی، له‌ڕۆژی 12ی ته‌شرینی یه‌كه‌می 1609زدا میری میرانی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور ئاگاداركراوه‌ته‌وه له پشكنینی سه‌ربازانی قه‌ڵا سنوورییه‌كانی ئهیالهتهكهیاندا، ئه‌م فه‌رمانه بۆ هه‌ر یه‌ك له ئه‌یاله‌ته‌كانی به‌سرا و ئهلئێحسایش نێردراوه(BOA:MHM. Defter No:78. Hüküm No: 260: 97)، ئاماده‌یی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور له په‌یوه‌ندی نێوخۆی ئه‌یاله‌ته‌كانی عوسمانییدا به‌هۆی سیسته‌می كارگێڕی ناوه‌ندێتیی عوسمانی بووه، كه سه‌رجه‌م ئه‌یاله‌ته‌كانی له په‌یوه‌ندی كارگێڕی، سه‌ربازی، دارایی و سیاسیی‌دا كۆكردۆته‌وه، به‌تایبه‌تی له كاتی دروستبوونی مه‌ترسی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی له هه‌ر یه‌كێك له ئهیالهتهكاندا.
5.ده‌رئه‌نجام:
یه‌كه‌م: ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور؛ له سنووره‌كانی خۆرهه‌ڵاتی عوسمانییدا یه‌كێك له ئه‌یاله‌ته هه‌ر گرنگی پێدراوه‌كانی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی و خودی سوڵتانه‌كانی بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی هێرشه‌كانی ئیمپراتۆرییه‌تی سه‌فه‌وی و هێزه میراتگره‌كانی له ماوه‌ی سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌م تا چاره‌كی كۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا بووه، بۆیه ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی له‌ڕووی كارگێڕی، سیاسی، سه‌ربازی و داراییه‌وه به‌ناوه‌نده هه‌رێمییه‌كانی نزیك به ئه‌یاله‌تی شاره‌زوو، كه ئه‌یاله‌تی به‌غدا بووه پهیوهستیكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زوور له ژێر دوو هه‌ژموونی دوور (ئیستانبۆڵ) و نزیك(به‌غدا)دا بێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام.
دووه‌م: په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور له‌گه‌ڵ ئه‌یاله‌تی به‌غدا، كه له‌ماوه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌دا 1564-1779زدا، ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور و والییه‌كانی وه‌ك پاشكۆبوونێكی سیاسی، سه‌ربازی، ئابووری و كارگێڕی ته‌ماشاكراون، ئه‌و پاشكۆبوونه له سه‌رده‌مه‌كانی دواتردا كاری له‌سه‌ر كراوه كه به‌رده‌وامی هه‌بێت، كه ئه‌مه له‌دوورمه‌ودادا كاریگه‌ری نه‌رێنیی به‌دوای خۆیدا هێناوه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی تری ناوخۆیی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور و چارهنووسهكهییدا هه‌بووه.
سێیه‌م: ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور؛ ڕۆڵێكی كاریگه‌ری له ڕووداوه ناوخۆییه‌كانی ئه‌یاله‌تی بهسرادا هه‌بووه، به‌تایبه‌تی له چاره‌كی كۆتایی شانزه‌هه‌م و حه‌ڤده‌هه‌مدا بۆ دامركاندنه‌وه‌ی یاخیبوونی خێڵ و تیره كۆچه‌رییه‌كانی ئه‌یاله‌تی به‌سرا، كه میرانی كورد و سه‌ربازه‌كانیان به‌شداری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازیانه‌یان كردووه به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ی ئاماژهیپێكراوه، بۆیه ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور به‌شدارییه‌كی كارای هه‌بووه، به‌هۆی نزیكی جیۆگرافیاكه‌ی به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌یاله‌ته‌كانی تر له وڵاتی شام و ئه‌نادۆڵدا.
چواره‌م: ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور؛ مه‌ڵبه‌ندێكی گه‌وره‌ی كشتوكاڵی بووه، خاوه‌نی به‌رهه‌مێكی گه‌وره‌ی خوارده‌مه‌نی بووه، بۆیه ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی سه‌ره‌ڕای سوود وه‌رگرتنی له توانا سه‌ربازییه‌كانی ئه‌یاله‌تی ناوبراو، به‌ڵام سوودێكی گه‌وره‌ی له به‌ربوومه كشتوكاڵییه‌كانیشی وه‌رگرتووه بۆ هه‌میشه چاویان له‌سه‌ر شاره‌زوور بووه، كه بهخواردهمهنیش پشتگیری هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كانی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی له ئه‌یاله‌ته‌كانی به‌غدا و بهسرادا بكات، بۆیه له په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور به‌م دوو ئه‌یاله‌ته‌دا دابینكردنی خۆراك بۆ سوپای عوسمانی وئهیالهتهكان بووه، كه ڕۆڵێكی كاریگه‌ری له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كاندا بینیووه.
پێنجه‌م: ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور له په‌یوه‌ندییه‌كانیدا له‌گه‌ڵ ئه‌یاله‌تی به‌غدادا، به‌شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ نه‌بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی، خاسیه‌ت و تایبه‌تمه‌ندی ئه‌یاله‌ته‌كانی د‌یاریكردبوو، هه‌روه‌كو دامه‌زراندنی والی ئه‌یاله‌تی به‌غدا به پله‌ی وه‌زیر، به‌ڵام دامه‌زراندنی والییه‌كانی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور به پله‌ی خوار وه‌زیر یان هه‌ندێكجار دامه‌زراندنی والییه‌كانی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور له‌لایه‌ن والییه‌كانی به‌غدادا، ئه‌مه له‌ڕووی هه‌ژموونكردنی به‌هێزی والییه‌كانی به‌غدا به‌سه‌ر والییه‌كانی شاره‌زووردا به‌ته‌واویی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی ناهاوسه‌نگ كردبوو، كه هه‌تا هه‌ندێك له والییهكان له دوای ناوخۆیان بنووسن په‌یوه‌ست به والی ئه‌یاله‌تی به‌غدا، ئه‌م نه‌ریته سیاسی و كارگێڕییه كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنیی به‌دوای خۆیدا هێنا، كه ئه‌نجامه‌كه‌ی لكاندنی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور به ئه‌یاله‌تی به‌غدا له ته‌شرینی یه‌كه‌می 1779زدا بوو.
شه‌شه‌م: په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌یاله‌تی به‌غدا و شاره‌زوور، به‌سرا و شاره‌زوور زیانێكی زۆری به لایه‌نی سه‌رچاوه‌كانی مرۆیی و سه‌رمایه‌ی(داهات-دارایی) ئه‌یاله‌تی شاره‌زووردا گه‌یاند، چونكه په‌یوه‌ندییه‌كان دوو ڕه‌هه‌ندی سه‌ره‌كیان هه‌بوو، یه‌كه‌م: په‌یوه‌ندی سه‌ربازی، كه له‌شه‌ڕ و ململانێ ناوخۆییه‌كان و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ژموونه‌كانی ئیمپراتۆرییه‌تی سه‌فه‌وی خۆیدا ده‌بینیه‌وه، سه‌ربازێكی زۆری میرانی كورد(میری سهنجهقهكان) ته‌ڤلی ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانه ده‌بوون، كه ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌رباز له‌م شه‌ڕانه‌دا گیانیان له‌ده‌ستده‌دا و زیانێكی گه‌وره‌ی مرۆیی به خه‌ڵكی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور ده‌كه‌وت، دووه‌م: له‌ماوه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌دا دارایی شاره‌زوور و داهاته‌كه‌ی له كاتی شه‌ڕ و ئاشتیدا له خزمه‌تی ئه‌یاله‌تی به‌غدا و به‌سرا دابوو، كه ئه‌مه خه‌ڵك و دانیشتووانی شاره‌زوور باجه‌كه‌یان ده‌دا، كه له‌دواڕۆژدا زیانێكی گه‌وره به به‌ر سامان و داهاتی ئه‌یاله‌تی شاره‌زووردا كه‌وت، كه سێ به‌شی زیاتری ئێستای باشووری كوردستان بوو.
6.په‌ڕاوێزه‌كان:
هه‌ڵمه‌تی سه‌ر دوو عێراقه‌كه(حملة العراقین) (سفر العراقین-Irakeyn Seferi): ئه‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه بوو كه سوڵتان سلێمانی قانوونی له ڕۆژی به‌جێهێشتنی به‌ری خۆرئاوای ئیستانبوڵ و په‌ڕینه‌وه‌ی بۆ به‌ری خۆرهه‌ڵات له‌وێوه بۆ شار و ناوچه‌كانی بۆرسه، قۆنیه، ئه‌رزه‌ڕۆم، ئه‌رزنجان، ته‌برێز، ڕه‌ی، هه‌مه‌دان، قه‌سری شیرین، خانه‌قین، به‌غدا، كه‌ركوك، ده‌شتی گۆپ ته‌په، شاره‌زوور، مه‌راغه و جارێكی چونه‌وه بۆ ته‌برێز و ئینجا ڕۆیشتنه‌وه بۆ ئیستانبوڵ به‌ڕێگه‌ی ته‌برێز بۆ میریند، خوی، ئه‌رجیش، ئه‌خڵات، قۆنیا بۆ ئیستانبوڵ، هه‌موو ئه‌وماوه‌یه له ڕۆژی 11ی حوزه‌یرانی 1534 بۆ 8ی كانوونی دووه‌می 1536 بووه، كه هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كه‌ی سه‌ر دوو عێراقه‌كه به‌تێكڕایی 577 ڕۆژی خایاندوه، به‌هۆی زاڵبوونی ڕۆشنبیری عه‌ره‌بی كه سه‌رچاوه‌كه‌ی كه‌له‌پووریی جیهانی ئیسلامی بووه له ده‌رباری ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی‌دا ناونیشانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یان كردۆته (هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی سه‌ر دوو عێراقه‌كه)، كه مه‌به‌ستیان عێراقی عه‌ڕه‌بی و عه‌جه‌می بووه، به‌ڵام له‌پێش و دوای ههڵمهتهكهیشدا ئه‌و بڕیاره له ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی دراوه كه هه‌ردوو عێراقه‌كه له هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كه‌دا به‌ته‌واوی بخرێنه ژێر ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی ناوه‌ندی ئیمپراتۆریه‌ته‌كه‌یان له ئیستانبوڵ، به‌ڵام له ئه‌نجامدا به‌ته‌واوی ئه‌و پلانه‌ی بۆ هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كه دانرابوو سه‌ركه‌وتو نه‌بوو(أمجان، 2014: ص 171-183).
حوسێن به‌گی داسنیی و داسنییهكان: نوێترین زانیاری ده‌رباره‌ی مێژوو و ڕیشه‌ی داسنییهكان له توێژینه‌وه‌یه‌كدا به‌م ناونیشانه: الأمير حسين بك الداسني وابناءه دراسة في سيرتهم الذاتية ودورهم الإداري, مجلة العلوم الإنسانية لجامعة زاخو, 2022: 119-120 و 123). خراوه‌ته ڕوو، ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه نوێترین تۆژینه‌وه‌ی زانستییه كه پاڵپشته به كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه‌ی عوسمانی بڵاونه‌كراوه و ساغكردنه‌وه‌ی ژیان و ڕۆڵی حوسێن به‌گی داسنی له ڕووداوه‌كانی نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌م له ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی و كوردستاندا، هه‌روه‌ها مێژووی مردنی حوسێن به‌گی داسنی ساغكراوه‌ته‌وه كه له ساڵی 1564 زائینی كۆچی دواییكردووه به پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانی، ئه‌و زانیاریانه‌ی باس لهسهرپهڕاندنی حوسێن به‌گی داسنیی له ئیستانبۆڵ له ساڵی 1544 ده‌كه‌ن به هه‌ڵه داده‌نرێن، وه‌ك زانیارییه‌كانی هاتوو له كتێبی (شه‌ڕه‌فنامه) له نووسینی شه‌ره‌فخانی بدلیسی 1597زدا، چونكه به‌ڵگه‌نامه‌كان به نزیكه‌ی سی ساڵ پێش نووسینی شه‌ڕه‌فنامه باس له ڕۆڵ و كۆتایی ژیانی حوسێن به‌گی داسنییدا ده‌كه‌ن، كه له ساڵی 1564 دا كۆچی دواییكردووه(حسن، 2022: 119-120 و 123).
سورخاب: سورخاب به‌گ كوڕی مهئمون به‌گی كوڕی مونزیر كوڕی بابلۆی ئه‌رده‌ڵانی بووه، له پاش ده‌ستبه‌سه‌ركردنی مهئمون به‌گی كوڕی بێگه به‌گی برازای له نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌مدا، بوو به‌حوكمڕانی ئه‌رده‌ڵان و سه‌نجه‌قی شاره‌زوور، دۆستاییهتیهكی به‌تینی له‌گه‌ڵ شا ته‌هماسبی سه‌فه‌وی هه‌بووه، بۆ ماوه‌ی 65 ساڵ حوكمڕانی كرد له‌دوای خۆیدا یانزه كوڕی به‌جێهشت(بدلیسی، 2017، 187-188).
مهئمون بێگه به‌گ: مهئمون كوڕی بێگه به‌گی كوڕی مهئمون به‌گی كوڕی مونزیر كوڕی بابلۆی ئه‌رده‌ڵانی بووه، ته‌نها یه‌ك برای به‌ناوی سمایل هه‌بووه كه سه‌ركردایه‌تی ناوچه و قه‌ڵای سرۆچكی كردووه، هه‌ر زوو مردووه، دوای گه‌مارۆدانی مهئمون به‌گی بێگه به‌گ له قه‌ڵای زه‌ڵم به‌سه‌ركردایه‌تی سوڵتان حوسێنی بادینان به‌به‌شداری كۆمه‌ڵێك له میرانی كوردستان و بادینان له ساڵی 1538زدا ناچار به ته‌سلیمبوونی ده‌كه‌ن و دواتر ده‌نێردرێته ئیتسانبۆڵ، به‌ڵام له‌به‌رانبه‌ردا سوڵتان سلێمانی قانوونی ناوچه‌ی (حیلله) كه سه‌ر به ئه‌یاله‌تی به‌غدا بووه پێیده‌به‌خشێت، هه‌ر چه‌نده خۆی ناڕازی بووه و له‌شێوه‌ی یادداشت و سكاڵانامه‌یه‌ك دا به زمانی توركی عوسمانی، كه دواتر به‌زمانی توركی نوێ بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی وه‌رگێڕدراوه و یادداشته‌كه‌ی له‌چاپ دراوه، له ساڵی 1575 زدا داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناوچه‌ی شاره‌زوور و میرایه‌تی ئه‌رده‌ڵان كردووه، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌ی جێبه‌جێنه‌كراوه و به‌پێی زانیارییه‌كانی شه‌ره‌فخانی بدلیسی بێت تا ساڵی 1005ك-1596زدا له ژیان دا بووه(بدلیسی، 2017: 187 و زكي، 2005: 349 و الروژبیاني و مصطفی، 1980).
موحه‌ممه‌د به‌گ: موحه‌ممه‌د به‌گ كوڕی مهئمون به‌گی كوڕی مونزیر كوڕی بابلۆی ئه‌رده‌ڵانی بووه، به‌شه میراتی باوكی(مهئمون به‌گی یه‌كه‌م) له سهرداریكردنی ناوچه و قه‌ڵاكانی: سرۆچك، شه‌مێران، شارباژێر، ئالان و مه‌ریوان پێیدراوه، به‌ڵام ناوبراو له‌دوای دۆرپێچكردنی قه‌ڵای زه‌ڵم له‌لایه‌ن سوپای عوسمانی كه ماوه‌ی دوو ساڵی خایاند له 1552-1554زدا كوژراوه و دۆرپێچكردنهكه به‌هاوكاری ڕۆسته‌م پاشای مه‌زنه وه‌زیر و عوسمان پاشای سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی مه‌زنی به‌غدا واته سوپای عوسمانی و كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵاتداری تری كوردستان بووه(بدلیسی، 2017: 188-189).
قه‌ڵای نوی(نوی قلعه‌سی): نه‌وێ گوندێكه له ناحیه‌ی خورماڵ له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، نزیكه‌ی 33 كیلۆمه‌تر له‌سه‌نته‌ری ناحیه‌كه‌ی دووره، ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی (424) كه‌سه به‌پێی ئاماری ساڵی 2009، خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵداری و باغداری ده‌ژین، ئه‌م گونده چه‌ندین شوێنه‌واری كۆنی هه‌یه، له‌وانه قه‌ڵاكان(غه‌فوور، 2019: 104-105).
گوندی چناره‌ی باساك: گوندێكه له ناحیه‌ی سرۆچك له قه‌زای سه‌ید سادقی پارێزگای سلێمانی، دانیشتوانه‌كه‌ی له عه‌شیره‌تی غه‌واره‌ن، به‌پێی ئاماری ساڵی 2009ی حكومه‌تی كوردستان دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی (42) كه‌س بووه، كار و به‌رهه‌میان كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارییه(غه‌فوور، 2020: 287).
بابا جه‌وزی: له‌سه‌رچاوه مێژووییه‌كانی سه‌رده‌می عوسمانی دا، هیچ زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ی سه‌ربرده‌ی ژیانی ئه‌م كه‌سه به‌رده‌ست نه‌بووه و نییه، به‌ڵام وه‌ك دكتۆر فازڵ به‌یات ئاماژه‌ی پێكردووه به‌شێوه‌ی كه‌سێكی ئاینی-ته‌سه‌ووفی له‌ناوچه‌ی كه‌ركوك ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام ئه‌ویش دیاری ناكات كه ڕێبازی سۆفیگهرییهكهی چ بووه...؟!
قه‌ڵه‌می سه‌رۆكی ژمێریاران(Baş Muhasebe): ئه‌م دامه‌زراوه‌یه به‌یه‌كێك له گرنگترین له دامه‌زراوه‌كانی دارایی عوسمانی داده‌نرێت، مێژووی هێنانه‌كایه‌ی(استحداث) بۆ سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه سه‌رپه‌رشتی هه‌موو داهات، خه‌رجییه‌كان، پارێزگاریكردن له قانوون، ڕێكخسته داراییه‌كان و ئه‌و زێرانه‌ی كه لهخهزێنهكانی ناو كۆشكی عوسمانییدا هه‌بووه كردووه، ئه‌مه بێجگه‌له‌وه‌ی قه‌ڵه‌می ژمێریاران بۆ شه‌ش خه‌زێنه‌ی گه‌وره‌ی دابهشدهبوون، وه‌ك: تۆپخانه، كارگه‌ی دروستكردنی كه‌شتی، چێشتخانه، خۆراك، حه‌ره‌می مه‌ككه و مه‌دینه و دارایی، هه‌ر یه‌ك له‌م به‌شانه‌ی به‌رێوه‌به‌ری به پله‌ی(خواجه:مامۆستا) هه‌بووه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی به (باش محاسب) سه‌رۆكی ژمێریاران دیاریكراوه، زۆرجاریش دامه‌زراوه‌كه به ناونیشانی: قه‌ڵه‌می یه‌كه‌می ژمێره یان قه‌ڵه‌می یه‌كه‌می ژمێریاری ناوزه‌دكراوه. بۆ زانیاری زیاتر بڕواننه‌وه (أقطاش، نجاتي و بینارق، عصمت، 1986: 22).
كوردستان: هه‌ندێك له به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانییدا ووشه‌ی كوردستان كه وه‌ك ئه‌مڕۆ چۆن گۆدهگرێ و ده‌نووسرێ، ئاوا نووسراوه، وه‌ك له‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 4ی ره‌بیعی دووه‌می 975ك-8ی ته‌شرینی یه‌كه‌می 1567 ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌رباره‌ی میرانی كوردستان(امراء كوردستاندر) نووسراوه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی سه‌رانسه‌ری كوردستان(سایر كوردستاندن) نووسراوه(BOA: A.DVNS.MHM. Defter No:07.Hüküm No:322: 125)، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه و دوو لێكدانه‌وه‌ی گرنگ هه‌ڵده‌گرێ، یه‌كه‌میان: نووسه‌ران و خوێنده‌واران و خه‌ڵكی كوردستان ووشهكهیان چۆن گۆكردووه، له‌لایه‌ن دیوانی سوڵتانی عوسمانی به‌مشێوه‌یه نووسراوه‌ته‌وه، ئه‌و گریمانه‌یه دێنێته‌گۆڕێ كه زانیاری ته‌واو هه‌بووبێت یان نووسه‌ری ئه‌و فه‌رمانانه كورد بووببن یان له كوردستان كاریان كردبێت. دووه‌م: له زمانی توركی-عوسمانی و توركی نوێ دا، وه‌ك ئه‌و ڕێسایانه‌ی له خوێندنه‌وه‌ی پیته‌كانی زمانی عه‌ره‌بیدا هه‌یه، له زمانه‌كانی ناوبراودا نییه، بۆیه وشه‌ی(كوردستان) وه‌ك خۆی چۆن گۆكراوه(یلفظ) و ئاواش نووسراوه‌ته‌وه و گۆكراوه، بۆیه ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كی زیندوو و گرنگی مێژووییه كه نزیكه‌ی 456 ساڵ پێش ئه‌مرۆ به‌مشێوه‌یه وشه‌ی كوردستان له دیوانی سوڵتانی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانییدا خوێندرابێته‌وه و نووسرابێته‌وه.
ئه‌لمانع: ناوی سه‌رۆكی هۆزێكی میرنشینی یان مه‌مله‌كه‌تی مونته‌فیك(المنتفق) له باشووری عێراق بووه، كه ناوی ته‌واوی شێخ مانعی كوڕی شێخ ڕاشدی كوڕی شێخ مهغامس بووه، له بنه‌ماڵه‌ی مه‌زنی شه‌بیب(آل شبيب)ن، به‌ڵام ناوبراو به سه‌رۆك هۆزی بنه‌ماڵه‌ی موحه‌ممه‌د (آل محمد)یش ناسراون، له ساڵی 1696 شێخ مانع به‌ته‌واوی ده‌ستی به‌سه‌ر شاری به‌سرا دا گرت، به‌هۆی هه‌بوونی بۆشایی و كه‌مته‌رخه‌می له كارگێڕی ئه‌یاله‌تی بهسرادا، ناوبراو له ساڵی 1703 كۆچی دوایكردووه، بزوتنه‌وه‌كه‌ی كه له ساڵانی 1692 ده‌ستی پێكرد هه‌ر به‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی شێخ مانع ناونرا بوو(العزاوي، 2010: ج3-4، 253).
ئه‌لجه‌زائیر: له‌به‌شێكی توێژینه‌وه نوێیه‌كان له مێژووی نوێی كورددا، به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می عوسمانییدا كه به‌ڵگه‌نامه‌كان باس له ناردنی هێزی ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور بۆ ئهلجهزائیریان كردووه، زۆڕیك له توێژه‌ران به وڵاتی ئه‌لجه‌زائیر یان مه‌زه‌نده كردووه، واته: ده‌وڵه‌تی جه‌زائیر له باكووری ئه‌فه‌ریقادا، به‌ڵام له دابه‌شكاری ئه‌یاله‌تی به‌غدادا له‌سه‌ره‌تای هاتنی عوسمانییه‌كان، سه‌نجه‌قێك یان لیوایه‌ك به ناوی(لوا‌ء الجوازر) یان(الجزائر) هه‌بووه، كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیبنولعولیان دابووه، كه سه‌رۆكی هۆزی تهی(طيء) بووه، دواتر بۆته سه‌نجه‌قێك له ئه‌یاله‌تی بهسرادا(العزاوي، بدون.س.ط، ج4، 339)، به‌ڵام وه‌ك له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا باسكراوه، ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی به‌سه‌ر یاخیبوونه‌كه‌ی ئیبنوعولیاندا سه‌ركه‌وتووبوونه.
ئیبنولعولیان: ناوه‌ندی سه‌ره‌كی نیشته‌جێبوونی ئیبنولعولیان یان كوڕانی عولیان ناوچه‌ی قوڕنه(القرنه) به دووری (70) كیلۆمه‌تر له شاری به‌سرا بووه، به‌تایبه‌تی له خۆرهه‌ڵاتی قورنه له هۆڕاوهكانی ئهلحوێزه نیشته‌جێ ببوون، كه ئه‌م ناوچه‌یه به شوێنی به یه‌كگه‌یشتنی هه‌ر دوو ڕووباری دیجله و فورات به‌ناوبانگه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ناوچه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند به به‌رهه‌می ماسی، دارستانی قامیشه‌ڵان، خورما و بێستانێكی زۆری به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان بووه، بزوتنه‌وه‌ی عه‌لی كوڕی عولیان له 1549زدا ده‌ستیپێكرد و به‌شێوه‌یه‌كی پچڕپچڕ بۆ ماوه‌ی نۆزده ساڵ به‌رده‌وامی هه‌بوو، له ساڵی 1567-1568زدا به‌یه‌كجاری بزووتنه‌وه‌ی ئیبنولعولیان سه‌ركوتكرا.(العزاوي، ب.س.ط: 131-135 و عه‌بدوڵڵا، 2021: 235-237).
7. لیستی سه‌رچاوه‌كان:
یه‌كه‌م: ده‌ستنووسی بڵاونه‌كراوه:
العمري، یاسین العمري الخطیب بن خیرالله(1203هـ-1787م): عنوان الاعیان في ذكر تواریخ ملوك الزمان، حرر في 1203هـ-1787م، ص289ب. ئه‌م ده‌ستنووسه وێنه‌یه‌كی ئۆرجیناڵ و له‌به‌رگیراوه‌ی له خانه‌ی نیشتمانی ده‌ستنووسه‌كانی ئه‌ڵمانیا له به‌رلین له ژێر هه‌ژماری(Petermann I 72/1-621) پارێزراوه، وێنه‌یه‌كی له‌به‌رگیراوه له‌به‌رده‌ستی توێژهردایه.
دووه‌م: به‌ڵگه‌نامه‌ی بڵاونه‌كراوه، به‌زمانی(توركی-عوسمانی)، له‌سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانگه‌ی ئه‌رشیفی سه‌رۆك وه‌زیرانی عوسمانی:
ئه‌لیف: ده‌فته‌ری كاره گرنگه‌كان(مهمه دفتری):
Osmanlı Arşivi Daire Başbakanlığı(BOA):A.DVNS.MHM.Defter No:001. Hüküm No:298, 1118.
Osmanlı Arşivi Daire Başbakanlığı(BOA):A.DVNS.MHM. Defter No:002. Hüküm No:1643.
Osmanlı Arşivi Daire Başbakanlığı(BOA): A.DVNS.MHM. Defter No:05. Hüküm No: 118, 834, 930, 1024-1028, 1133, 1964, 1967,
Osmanlı Arşivi Daire Başbakanlığı(BOA): A.DVNS.MHM. Defter No: 07. Hüküm No: 268, 319, 322, 741, 742, 743, 1118, 1308, 1756.
Osmanlı Arşivi Daire Başbakanlığı(BOA): A.DVNS.MHM. Defter No:071. Hüküm No: 391, 771..
Osmanlı Arşivi Daire :Başbakanlığı(BOA): A.DVNS.MHM. Defter No:078. Hüküm No: 127, 228, 260, 1616.
Osmanlı Arşivi Daire Başbakanlığı(BOA): A.DVNS.MHM.Defter No: 104. Hüküm No: 218-221, 234, 235, 236-239, 477-500,
Osmanlı Arşivi Daire Başbakanlığı(BOA):A.DVNS.MHM.Defter No:114, Hüküm No: 541.
Osmanlı Arşivi Daire Başbakanlığı(BOA):A.DVNS.MHM.Defter No:142, Hüküm No: 132, 134, 136, 138.
بێ: ده‌فته‌ری فه‌رمانه‌كانی بابی ئاصه‌فی
([1])Osmanlı Arşivi Daire Başbakanlığı(BOA): BAB-İ ASAF Defternane-i Amire Defterleri(A.NŞT.D): Defter No: 1355.
تێ: ده‌فته‌ری سه‌رۆكی ژمێریارانی به‌غدا:
)[1](Osmanlı Arşivi Daire Başbakanlığı(BOA): Bağdad Defteri Baş Muhasebe(D-BŞM), Defter No: 41425.
جێ: له دۆسییه‌كانی ئه‌رشیفكراوی وه‌قفی ئیبنولئهمین:
Osmanlı Arşivi Daire Başbakanlığı(BOA): İE_AS.01.025.01.01
سێێه‌م: به‌ڵگه‌نامه‌ی بڵاوكراوه‌كان(كتێب به زمانی توركی-عوسمانی و عه‌ره‌بی):
فاضل بيات(إعداد و دراسة و ترجمة)(2010): البلاد العربية في الوثائق العثمانية، مجلد1, مركز الأبحاث للتاريخ والفنون والثقافة الإسلامية, Kurtiş Printing Co.Ltd.، استانبول.
Topkapı Saray Arşivi, E.6607/2
مهمه دفترى(طوب قابي سراى)، رقم دفتر 888, ص 53.
فاضل بيات(إعداد و دراسة و ترجمة) (2011):: البلاد العربية في الوثائق العثمانية, مجلد2, مركز الأبحاث للتاريخ والفنون والثقافة الإسلامية, Neşe Matbaacılık San. Ve Tic.A.Ş، استانبول.
مهمه دفترى(طوب قابي سراى)، رقم دفتر 888, ص 264-ب.
مهمه دفترى(طوب قابي سراى)، رقم دفتر 888, ص 349 أ-ب.
مهمه دفترى(طوب قابي سراى)، رقم دفتر 888, ص 366-أ.
مهمه دفترى(طوب قابي سراى)، رقم دفتر 888, ص 349ب-350أ.
مهمه دفترى(طوب قابي سراى)، رقم دفتر 888, ص ص 349 أ-ب.
مهمه دفترى(طوب قابي سراى)، رقم دفتر 888, ص ص 372ب-373أ.
بيات، فاضل(إعداد وترجمة ودراسة)(2014): البلاد العربية في الوثائق العثمانية، مجلد3, مركز الأبحاث للتاريخ والفنون والثقافة الإسلامية, استانبول.
مهمه دفترى، رقم دفتر 5, رقم حكم 122, ص 53.
مهمه دفترى، رقم دفتر 5, رقم حكم 830 و 832, ص 318-319.
مهمه دفترى، رقم دفتر 6, رقم حكم 1176, ص 543.
مهمه دفترى، رقم دفتر 6, رقم حكم 1269, ص 578.
بيات، فاضل(إعداد و دراسة و ترجمة)(2017): البلاد العربية في الوثائق العثمانية الولايات العراقية في عهد السلطان سليم الثاني 1566-1574، تقدیم: خالد أرن، مجلد5-القسم الأول, مركز الأبحاث للتاريخ والفنون والثقافة الإسلامية, استانبول.
مهمه دفترى، رقم دفتر 14, رقم حكم 188, ص 132-133.
مهمه دفترى، رقم دفتر 26, رقم حكم209, ص 81.
مهمه دفترى، رقم دفتر 26, رقم حكم 287, ص 112.
بيات، فاضل(إعداد و دراسة و ترجمة)(2017): البلاد العربية في الوثائق العثمانية الولايات العراقية في عهد السلطان سليم الثاني 1566-1574، تقدیم: خالد أرن، مجلد6-القسم الثاني, مركز الأبحاث للتاريخ والفنون والثقافة الإسلامية, استانبول.
مهمه دفترى, رقم دفتر 12, رقم حكم 682, ص 335.
مهمه دفترى, رقم دفتر 14, رقم حكم 1379, ص 931.
مهمه دفترى, رقم دفتر 14, رقم حكم 1476, ص 990.
مهمه دفترى, رقم دفتر 22, رقم حكم 476, ص 244.
چواره‌م: گه‌شتنامه (به‌زمانی عه‌ره‌بی):
زادة, مطراقى نصوح بن عبدالله(2003): رحلة مطراقى زادة/ لنصوح افندى السلاحي, ترجمة: صبحي ناظم توفيق, تحقيق: د.عماد عبدالسلام رؤوف, المجمع الثقافي-ابوظبي.
پێنجه‌م: یادداشت (به‌زمانی عه‌ره‌بی):
الروژبیاني و مصطفی، محمد جمیل و شكور (نقلها إلی العربیة وعلق علیها)(1980): مذكرات مأمون بك بن بیگه بك، ط1، مطبعة المجمع العلمي العراقي، من مطبوعات المجمع العلمي العراقي-الهیئة الكردیة، بغداد.
شه‌شه‌م: كتێب: به‌زمانی كوردی:
بدلیسی، شه‌ره‌فخانی(2017): شه‌ره‌فنامه؛ ژیان و به‌سه‌رهاتی میرانی كوردستان، وه‌رگێڕانی: سه‌ڵاحه‌ددین ئاشتی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی گوتار، له بڵاوكراوه‌كانی بنكه‌ی ژین بۆ بووژاندنه‌وه‌ی كه‌له‌پووری به‌ڵگه‌نامه‌یی و ڕۆژنامه‌وانیی كوردی، سه‌قز-ئێران.
خونجی، دكتۆر ئه‌میر حوسێن: شاهـ ئیسماعیلێ سه‌فه‌وی و دامه‌زراندنا ده‌وله‌تا سه‌فه‌وی(خواندنه‌كا ڕخنه‌یی)، وه‌رگێڕان ژ زمانێ فارسی: نزار ئه‌یوب گولی، ب.ن.چ، ب.ش.چ، ب.س.چ.
عه‌بدوڵڵا، د.ئیناس سه‌عدی(2021): مێژووی نوێی عێراق 1258-1918، وه‌رگێڕانی: مه‌حموود هۆمه‌ر باوزێ، چ1، ناوه‌ندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه، هه‌ولێر.
عه‌بدوڵڵا، نه‌جاتی(2001): كوردستان و كێشه‌ی سنووری عوسمانی-فارسی، چ1، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، له بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی موكریانی، هه‌ولێر.
قه‌فتان، ساڵح(2021): مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورد، چ3، چاپخانه‌ی چوارچرا، سلێمانی.
مه‌عروف, كه‌مال نوری(2021): نوسراوه‌كه‌ی سارجۆنی ئاشووری له ته‌نگی ڤه‌ری پارێزگای كوردستان(سنه)، چ1، چاپخانه‌ی تاران، ده‌زگای رۆشنبیریی جه‌مال عیرفان، سلێمانی،
نه‌قشبه‌ندی, د.حسام ا‌لدین علی غالب (2008): شاره‌زوور و لوڕستانی باكوور له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا، وه‌رگێڕانی بۆ كوردی: ره‌نج ابوبكر محمد، چ1، چاپخانه‌ی حه‌مدی، له بڵاوكراوه‌كانی مه‌كته‌بی بیروهۆشیاری(ی.ن.ك)، سلێمانی.
هه‌روتی، پ.د.سه‌عدی عوسمان(2018): خانزادی سۆران، خانزادی سۆران و ئه‌ده‌بی زاره‌كی له دوو توێژینه‌وه‌ی مێژوویی‌دا، چ1، چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین-هه‌ولێر، له بڵاوكراوه‌كانی ئه‌كادیمیای كوردی، هه‌ولێر.
حه‌وته‌م: كتێب به‌زمانی عه‌ره‌بی:
أمجان, أ.د.فريدون(2014): سليمان القانوني سلطان البرين والبحرين حقائق في ضوء مصادر, ترجمة: د.جمال فاروق و احمد جمال, ط1, دار النيل للطباعة والنشر, القاهرة.
پچوی، إبراهیم أفندي(2015): تاریخ پچوی(التاریخ السياسي والعسكري للدولة العثمانية من عهد السلطان سلیمان القانوني حتی عهد السلطان سلیم الثاني)، ترجمة: ناصر عبدالرحیم حسین، المجلد الأول، ط1، المركز القومي للترجمة، القاهرة.
خليفة، حاجى(2017): تحفة الكبار في أسفار البحار, ترجمة و تحقيق: أ.د.محمد حرب و د.تسنيم حرب, ط1, دار البشير للثقافة والعلوم, القاهرة.
العمري, شيخ ياسين(2013): تاريخ محاسن بغداد وهو (تهذيب غاية المرام), تهذيب وتحقيق: السيد ميعاد الشرف الددين الكيلانى البغدادي, دار الكتب العلمية, بيروت.
العزاوي، المحامي عباس(بدون.س.ط): تاریخ العراق بین احتلالین، المجلد الرابع، مكتبة الحضارات، بیروت-لبنان.
فائق بك, سلیمان(2010): تاریخ بغداد، نقله إلی العربیة: موسی كاظم نورس، ط1، الرافدین للطباعة والنشر والتوزیع، لبنان-بیروت.
گولی ، د.نزار أیوب و الجوادي، د.غسان ولید(2019): مقدمة في تاریخ زاخو خلال العهد العثماني 1515-1918م دراسة تاریخیة وثائقیة، ط1، من منشورات مركز زاخو للدراسات الكردیة، بدون، م.ط.
محمد, أ.م.د.اك‌و برهان(2011): كردستان خلال العصور القدیمة: دراسة فی الاحوال التجاریة والمالیة، ط1، مؤسسة موكريانى للبحوث والنشر, مطبعة روزهةلات, أربيل.
یوسف، عبدالرقیب(2005): حدود كردستان الجنوبية تاريخيا و جغرافيا خلال خمسة آلاف عام و ما ترتب على إلحاقها بالعراق, ط2, من منشورات وزارة الثقافة, مطبعة شفان, السليمانية.
هه‌شته‌م: گۆڤاری زانستی:
حسن، نزار ایوب(2022): الأمير حسين بك الداسني وابناءه دراسة في سيرتهم الذاتية ودورهم الإداري, مجلة العلوم الإنسانية لجامعة زاخو, المجلد(10), العدد(1), آذار.
نۆیه‌م: فه‌رهه‌نگ و ئیسنایكلۆپیدیا(به‌زمانی كوردی):
غه‌فوور، عه‌بدوڵڵا(2019): فه‌رهه‌نگی جوگرافیایی هه‌ڵه‌بجه، چ1، چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، هه‌ولێر.
غه‌فور، عه‌بدوڵڵا(2020): فه‌رهه‌نگی جوگرافیایی سلێمانی، به‌رگی 1، چ1، ب.ن.چ، هه‌ولێر.
ده‌یه‌م: فه‌رهه‌نگ و ئیسنایكلۆپیدیا(به‌زمانی عه‌ره‌بی):
أقطاش و بینارق، نجاتي و عصمت (إعداد)(1986): الأرشیف العثماني فهرس شامل لوثائق العثمانیة المحفوظة بدار الوثائق التابعة لرئاسة الوزراء باستانبول، ترجمة: صالح سعداوي صالح، إشراف و تقدیم: الدكتور أكمل ا‌لدین إحسان أوغلی، ط1، من منشورات مركز الأبحاث للتاریخ والفنون والثقافة الاسلامیة باستانبول و مركز الوثائق والمخطوطات بالجامعة الأردنیة، عمان.
زكي، محمدأمین(2005): مشاهیر الكرد وكردستان، إعداد: رفیق صالح، الجز‌ء الثاني، مطبعة شڤان، من منشورات بنكه‌ی ژین لإحیاء التراث الوثائقي والصحفي الكردي، السلیمانیة.
العزاوي، المحامي عباس(2010): عشائر العراق، المجلد الثاني-ج3-4، ط2، مكتبة الحضارات، بیروت-لبنان.
یانزه‌هه‌م: فه‌رهه‌نگ و ئیسنایكلۆپیدیا(به‌زمانی توركی):
Mahmud, Muhammed b(2013): ``ŞEHRİZOR``, Türkiye Diyanet Vakfı İslam Ansiklopedisi, Cilt 38, Türkiye Diyanet Vakfı, İstanbul.
علاقة إیالة شهرزور مع إیالتي بغداد و البصرة 1564-1779
دراسة تاريخية وثائقية
الملخص:
كانت إیالة شهرزور، قبل استحداثها، وحدة إدارية تابعة لإیالة لورستان ومن ثم لإیالة بغداد. في عام 1534م، وبعد الحملة العسكرية التي قادها السلطان سليمان القانوني(1520-1566)علی إیران، والعراق و كوردستان، تم استحداث إيالة شهرزور كإیالة مستقلة. تنوعت علاقات إیالة شهرزور مع الإیالات العثمانية الأخرى، وخاصة العلاقة بين إیالة شهرزور و كل من إیالة بغداد والبصرة؛ حيث كانت إیالة بغداد مهيمنة طوال هذه الفترة علی الأمور السياسية والمالية والعسكرية والإدارية، وذلك نسبة إلى السلطات الواسعة التي أعطتها الإمبراطورية العثمانية لولاة بغداد، والذين كانوا يُعَيَّنون برتبة وزیر من قبل السلطات العثمانیة. فكان لبغداد، باعتبارها مركزا قديمًا للمسلمين، تأثير كبيرعلى المستوی الفكري والثقافي للمناطق المجاورة, وهذه الهيمنة أثرت على مستقبل إیالة شهرزور. كذلك الحال بالنسبة لعلاقة إیالة شهرزور مع إیالة البصرة، ولا سيما الدور البارز لوالي شهرزور في الاحداث الداخلية في إیالة البصرة، ومن ذلك دور إیالة شهرزور المؤثر في قمع التمرد العشائري هناك. تسعى هذه الدراسة إلى الإجابة عن عدة أسئلة: منها كيف سيطرت بغداد، كمركز جديد للحكم في زمن الإمبراطوریة العثمانية، على إیالة شهرزور (معظم أراض جنوب كوردستان حالیاً)، والظروف السياسية، والإدارية والعسكرية، التي استمرت بهذه الصورة أو بصور أخرى على مدى الخمسمائة سنة الماضية، حيث حاولت بغداد وبشكل مستمر الهيمنة على كوردستان بطرق وأساليب مختلفة؟ وكذلك ما هو الدور المؤثر لإیالة شهرزور في الأحداث الداخلية لإیالة البصرة في حل القضايا؟. تحاول الدراسة إذن، تقديم إجابة علمية مفتوحة عن طبيعة العلاقة بين إیالة شهرزور وإیالتي بغداد والبصرة.
الكلمات المفتاحية: شهرزور، بغداد، البصرة، الإمبراطوریة العثمانیة، الإمبراطوریة الصفویة.
Sharezoor eyalet relations with baghdad and basra eyalets 1564-1779
A historical-documentary study
Abstract:
Sharezoor Eyalet, before its establishment within the Ottoman Empire, was an administrative division within the Eyalet of Lorestan, later Baghdad Eyalet. The latter was established by Sultan Suleiman al-Qanuni (the Lawgiver) after 1533 under a military campaign entitled the Two Iraq's Campaigns. Under his leadership, Sharezoor Eyalet was recognized as an independent Eyalet. Therefore, Sharezoor Eyalet had various relationships with other Ottoman Eyalets. For instance, Baghdad Eyalet had a significant financial, military, and administrative impact on Sharezoor Eyalet due to the high authority that the Ottoman Empire had given to the governors of Baghdad who were governing as ministers. Nevertheless, being a significant center of the Muslim World for centuries, Baghdad had influenced the thoughts and culture of most Oriental nations. This hegemony played its role in ending Sharezoor Eyalet. It also had a role in building the relationship between Sharezoor Eyalet and Basra Eyalet. During the internal conflicts of Basra Eyalet, the fighters of Sharezoor Eyalet had a crucial role in calming down the rebels of Basra Eyalet, especially during the second half of the sixteenth century as well as other events until 1779. This study seeks to answer the main question of how Baghdad, as a new governance center in the Ottoman Empire, exercised geographical, political, administrative, and military hegemony over its surrounding Eyalet; such as Sharezoor Eyalet as well as over the majority of Southern Kurdistan population. Indeed, this hegemony is still practiced. Over the past five centuries, Baghdad has constantly tried to maintain its hegemony over Kurdistan under different names and methods. It also tries to find the role of Sharezoor Eyalet in defusing the internal events of Basra eyalet. This study provides an open scientific answer to the relations of Sharezoor Eyalet with other eyalets such as Baghdad and Basra.
Keywords: Ottoman Empire, Safavid Empire, Bagdad, Basra, and Sharezoor.
* ڤەکولەرێ بەرپرس.
This is an open access under a CC BY-NC-SA 4.0 license (https://creativecommons.org/licenses/by-nc-sa/4.0/)