له
یادكردنه‌وه‌وه
بۆ نوسینه‌وه‌ی
مێژوو له
كولتوریی
ئیسلامی‌دا
"
له سێ سه‌ده‌ی
یه‌كه‌می
كۆچی "
توێژینه‌وه‌یه‌كی
مێژووییه
هۆشمه‌ند
عه‌لی عه‌زیز 1* و حه‌یده‌ر
له‌شكری 2
1 به‌شی
مێژوو، فاكه‌لتی
په‌روه‌رده،
زانكۆی كۆیه،
هه‌رێمی
كوردستان-
عێراق. (hoshmand.azeez@koyauniversity.org)
2 به‌شی
مێژوو، فاكه‌لتی
په‌روه‌رده،
زانكۆی كۆیه،
هه‌رێمی
كوردستان-
عێراق. (haidar.lashkry@koyauniversity.or)
وةرطرتن:
09/2022 ثةسةندكرن:
12/2022 بةلاظكرن: 03/2023 https://doi.org/10.26436/hjuoz.2023.11.1.1019
پوخته:
ئه‌م
توێژینه‌وه‌یه
باس له بایه‌خ
و گرنگی یاده‌وه‌ری
و گێڕانه‌وه‌ی
زاره‌كی له‌ناوكۆی
كولتوریی
ئیسلامی‌دا ده‌كات،
له هه‌نگاونان
به‌ره‌و
نوسین و
دروستكردن و
دانانی بناغه‌یه‌كی
زانستی بۆ
یاداشتكردن،
ئه‌مه‌ش واتا
په‌ڕینه‌وه
له پڕۆسه‌ی
گێڕانه‌وه‌ی
زاره‌كی له
ڕێگای یاده‌وه‌رییه‌وه
بۆ مێژووی
نوسراو، له
كولتوری عه‌ره‌بی
پێش ئیسلام و
سه‌رده‌می
ئیسلامدا.
گێڕانه‌وه‌ی
زاره‌كی سه‌رچاوه‌یه‌كی
سه‌ره‌كی
نوسینی
مێژووه، له
ڕێگای گێڕانه‌وه‌ی
زاره‌كییه‌وه
ڕووداو و
زانیارییه‌كان
له یاده‌وه‌ری
نه‌وه‌كاندا
ده‌پارێزرێن،
به‌مه‌ش یاده‌وه‌ری
نوێنه‌رایه‌تی
یه‌كێك له سه‌رچاوه
گرنگه‌كانی
ناو شێواز‌ی
نوسینی
مێژوویی عه‌ره‌بی
ئیسلامی
كردووه و
ڕۆڵی به‌رچاو
و هه‌ستیاری
هه‌بووه له
پاراستنی
ڕووداوه‌كانی
ڕابردوو و
نواندنیان له
ئێستادا. هه‌روه‌ها
خستنه ڕووی
هه‌نگاوه‌كانی
نوسینه‌وه‌ی
مێژوو به تایبه‌ت
له ڕۆژگاری
كولتوری عه‌ره‌بی
ئیسلامی‌دا له
ڕێگای یاده‌وه‌ری
و گێڕانه‌وه
زاره‌كییه‌كانه‌وه،
كه شرۆڤه‌ی
قورئان و
گێڕانه‌وه‌ی
ڕووداوه‌كانی
پێش هاتنه
خواره‌وه‌ی
ئایه‌ته‌كان،
فه‌رمووده،
ژیاننامه و
جه‌نگه‌كانی
پێغه‌مبه‌ر،
دواتر ڕووداو
و گرفته
نێوخۆییه‌كان
و وڵاتگیرییه‌كانی
له‌خۆگرتووه.
په‌یڤێن
سه‌ره‌كی: یاده‌وه‌ری،
گێڕانه‌وه‌ی
زاره‌كی،
نوسین،
مێژووی عه‌ره‌بی
ئیسلامی،
كو‌لتور.
پێشه‌كی
یاده‌وه‌ری
ڕۆڵێكی به‌رچاوی
هه‌بووه له
كولتوری
مرۆڤایه‌تیدا.
نه‌ریتی زاره‌كی،
كه به‌رجه‌سته‌كردنی
پڕۆسه‌ی
یادكردنه‌وه‌یه
له‌نێو
گێڕانه‌وه‌ی
ده‌سته‌جه‌معیدا
به یه‌كێك له
سه‌رچاوه
گرنگه‌كانی
نوسینه‌وه‌ی
مێژوو داده‌نرێت،
به تایبه‌ت
له‌نێو ئه‌و
كۆمه‌ڵگه و
گه‌ل و هۆزانه‌ی
كولتوری
نوسینه‌وه‌یان
به‌هۆكاری
جیا جیا به‌هێز
نه‌بووه، هه‌رچه‌نده
یاده‌وه‌ری
توانیویه‌تی
به جۆرێك له
جۆره‌كان ئه‌و
بۆشاییه‌ی له
نه‌بوونی
نوسیندا
دروستبووه
پڕبكاته‌وه،
به‌ڵام به
پێی ئه‌قڵیه‌ت
و پێداویستی
كۆمه‌ڵگه و
هۆزه‌كه
بووه له گه‌یاندنی
ڕووداو و
زانیارییه‌كان.
ئه‌م
توێژینه‌وه‌یه
ته‌رخانكراوه
بۆ كاریگه‌رییه‌كانی
یاده‌وه‌ری و
گێڕانه‌وه‌ی
زاره‌كی له
كولتوری عه‌ره‌بی
ئیسلامی، له
قۆناغی سه‌رهه‌ڵدان
و پێگه‌یشتندا
له (سێ سه‌ده‌ی
یه‌كه‌می
كۆچی)، هه‌وڵدراوه
تیشك بخرێته
سه‌ر نه‌ریتی
زاره‌كی و و
ئه‌و یادانه‌ی
عه‌ره‌ب
شانازی پێوه
كردووه، به
تایبه‌ت له
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی
كولتوری
ڕۆژگاری عه‌ره‌بی
پێش ئیسلام،
دواتریش
چۆنیه‌تی
جێكردنه‌وه‌ی
گێڕانه‌وه
زاره‌كییه‌كان
له‌نێو هه‌نگاوه‌كانی
نوسینه‌وه
له سه‌رده‌می
ئیسلامدا، به
پێی قۆناغ،
دۆخ و پێویستی
ڕۆژگار. به
تایبه‌ت له
قۆناغه‌كانی
سه‌ره‌تادا
له سه‌ده‌ی
یه‌كه‌می
كۆچی، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا له
لایه‌ك به‌رده‌وامییاندا
به گرنگی
یاده‌وه‌ری
وه‌ك ئه‌و
پێگه‌و به‌هایه‌ی
خۆی هه‌یه‌تی،
له لایه‌كی
دیكه‌وه، وه‌ك
ئاماژه‌مان
پێداوه،
كردوویانه‌ته
سه‌رچاوه‌یه‌كی
سه‌ره‌كی
نوسینه‌وه‌ی
مێژوو.
هۆكاری
ده‌ستنیشانكردنی
ئه‌م بابه‌ته
بۆ به‌رزی و
كاریگه‌ری
پێگه‌ی یاده‌وه‌ری
و ڕۆڵی له به‌رهه‌مهێنانی
نوسراو‌دا
بووه له‌لایه‌ك،
له لایه‌كی
دیكه‌وه، ده‌بێته
هۆكاری شاره‌زابوون
له هه‌نگاوه‌كانی
بایه‌خدان به
نوسینه‌وه‌ی
مێژوو له
كولتوری
ئیسلامی‌دا،
له ڕێگای
یاده‌وه‌ری و
نه‌ریتی زاره‌كیدا،
كه نوسراوی
مێژوویی
جۆراو جۆری به‌رهه‌مهێناوه‌و
تایبه‌تمه‌ندی
به پڕۆسه‌ی
نوسینه‌وه‌ی
مێژوویی داوه.
ئه‌م
توێژینه‌وه‌یه،
به پێی
ڕێبازی
مێژوویی له دوو
ته‌وه‌ره و
ئه‌نجامێك
پێكدێت. ته‌وه‌ره‌ی
یه‌كه‌م به
ناونیشانی
(یاده‌وه‌ری و
یادكردنه‌وه‌ی
عه‌ره‌ب به‌ر
له ئیسلام)،
تایبه‌ته به
خستنه ڕووی
ڕۆڵ و بایه‌خی
یاده‌وه‌ری،
له‌نێویشییدا
نه‌ریتی زاره‌كی
بۆ زانینی
ڕووداوه‌كانی
ڕابردووی
كۆمه‌ڵه
مرۆییه‌كان،
هه‌روه‌ها
گرنگی یاده‌وه‌ری
له ماوه‌ی
ژیانی
مێژوویی عه‌ره‌ب
به‌ر له
هاتنی ئیسلام
ده‌خاته
ڕوو، كه نه‌ریتی
زاره‌كی چ
شانازییه‌ك
بووه بۆ عه‌ره‌ب
له گواستنه‌وه‌ی
زانیارییه‌كانی
تایبه‌ت به
ڕوودا و ڕه‌چه‌ڵه‌كی
هۆز و تیره‌كان
نه‌وه دوای
نه‌وه، له‌هه‌مانكاتیشدا
نوسینیش به‌هۆی
جۆرێك له
سروشتی
ژیانییان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
هه‌بووه. ته‌وه‌ره‌ی
دووه‌میش به‌ناوی
(یاده‌وه‌ری و
نوسینه‌وه
له
ئیسلامدا)، وه‌ك
له
ناونیشانه‌كه‌یدا
دیاره، كار
له‌سه‌ر هه‌ردوو
چه‌مكی یاده‌وه‌ری
و نوسین له
چوارچێوه‌ی
تێگه‌یشتنی
ئیسلامی‌دا ده‌كات،
هه‌ر له
هاتنی سروش به
شێوه‌ی زاره‌كی،
پاشان هه‌نگاوه‌كانی
به‌ره‌و به
نوسینكردنی
ده‌قه
ئایینییه
پیرۆزه‌كان،
به‌هه‌مان
شێوه بۆ فه‌رمووده
و دواتر بۆ
ڕووداو، جه‌نگ،
گرفته
نێوخۆییه‌كان
و وڵاتگیرییه‌كان،
كه هه‌رچه‌نده
ئاره‌زوویان
لێ نه‌بوو له‌سه‌ره‌تادا.
واتا له
كاتێكدا
گرنگی به
یاده‌وه‌ری
دراوه، كه
چۆن پێگه‌ی
خۆی پاراستووه،
له پاڵ ئه‌مه‌شدا،
نوسینیش
زیاتر بایه‌خی
پێدراوه و هه‌وڵیش
دراوه بۆ
جێگا گرتنه‌وه‌ی
یاده‌وه‌ری
له زانینی
ڕووداوه
مێژووییه‌كانی
ڕابردوو.
میتۆدی
مێژوویی، یه‌كێكه
له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی
نوسینی
توێژینه‌وه،
سروشتی
میتۆدی ئه‌م
توێژینه‌وه‌یه
وای خواستووه،
میتۆدی
جیاوازی وه‌ك
میتۆدی
شیكاری و به‌راوردكاری
له‌خۆبگرێت،
تایبه‌ت به
میتۆدی
شیكاری،
بێگومان قسه‌كردنه
له‌سه‌ر ده‌قه‌كانی
تایبه‌ت به
یاده‌وه‌ری و
گێڕانه‌وه‌ی
زاره‌كی،
پاشان ڕۆڵیان
له هه‌نگاونان
به‌ره‌و
نوسین له
كولتوری عه‌ره‌بی
ئیسلامی‌دا،
به‌هه‌مان
شێوه میتۆدی
به‌راوردكاریه‌كه‌ش
بۆ به‌راوردكردنی
دۆخی یاده‌وه‌ری
و نه‌ریتی
زاره‌كییه
له‌گه‌ڵ
نوسراو‌دا له
ڕۆژگاری عه‌ره‌بی
پێش ئیسلام و
سه‌رده‌می
ئیسلامدا، كه
چ پێگه‌یه‌كییان
هه‌یه‌و
دواتر ئه‌و
هۆكارانه‌ی
وایكردووه
بایه‌خی
زیاتر به
نوسین بدرێت.
ته‌وه‌ره‌ی
یه‌كه‌م:
یاده‌وه‌ری
و یادكردنه‌وه‌ی
عه‌ره‌ب به‌ر
له ئیسلام
یاده‌وه‌ری
پێگه‌یه‌كی
گرنگ و به‌هایه‌كی
تایبه‌تی له
ژیانی كۆمه‌ڵه
مرۆییه‌كاندا
به‌ر له
نوسین دوای
نوسین هه‌یه.
ئه‌و جێگایه‌ی
ده‌بێته
شوێنی
تۆماركردنی
زانیارییه‌كان
بیرگه‌یه، و گه‌نجینه‌یه‌كی
ته‌واوه له
هه‌ڵگرتنی
زانیارییه‌كانی
ڕابردوو. مرۆڤیش
ئه‌و كاته به
ئاگا‌و
هۆشیاره كه
یاده‌وه‌رییه‌كه‌ی
به‌ركاره‌و
ڕابردووی له
ئێستاییدا به‌رجه‌سته
ده‌كات.
یاده‌وه‌ری
وابه‌سته‌یه‌كی
ته‌واوی له‌گه‌ڵ
نه‌ریتی زاره‌كیدا
هه‌یه و له
ڕێگای ده‌مه‌وه
ده‌توانرێت
هه‌موو ئه‌و
زانیاریانه‌ی
له بیرگه‌دا
هه‌ن بخرێنه
ڕوو. له‌لایه‌ن
توێژه‌ران و
بیرمه‌ندان
چه‌ندین وته و
ناساندنیان
ده‌رباره‌ی
بیرگه هه‌یه،
به مه‌به‌ستی
ئه‌وه‌ی هه‌موو
ئه‌و
زانیاریانه‌ی
تیایدا
كۆكراوه‌ته‌وه‌و
پارێزراوه
له ڕێگای
یاده‌وه‌رییه‌وه
ده‌توانرێت به‌رجه‌سته
بكرێت. كاتێك
یاده‌وه‌ری
لایه‌نه
جیاوازه‌كانی
ڕووداوه‌كانی
ڕابردوو له
خۆده‌گرێت،
ئه‌وه له
ڕێی زاره‌وه
ئه‌و
زانیاریانه
ده‌گێڕدرێنه‌وه،
به‌مه‌ش
ڕووداوه‌كانی
ڕابردوو وه‌ك زانین
له ئێستادا
بوونیان ده‌بێت،
ئه‌وه
وایكردووه
بوترێت
((ئێستای
ڕابردوو یاده‌وه‌رییه))،
(ریكور، 2009: 514)،
لێره‌دا
ڕابردوو ده‌توانێت
له ڕه‌هه‌ندی
یاده‌وه‌رییه‌وه
مێژووی خۆی به‌رجه‌سته
بكات، وه‌ك مێژوونوسی
هه‌ره دیاری
فه‌ڕه‌نسایی جاك
لوگوف وتویه‌تی:
((یاده‌وه‌ری
كه‌ره‌سته‌یه‌كی
سه‌ره‌تاییه
بۆ مێژوو))، (2017: 10)،
یاخود وتراوه
((یاده‌وه‌ری
به مێژوو
سپێردراوه))،
(ریكور، 2009: 572)، له‌به‌رئه‌وه‌ی
یاده‌وه‌ری
وه‌ك به‌شێك
له مێژوودا
ده‌بینرێت و
ئه‌و بیرگه‌یه‌ش
بۆته گه‌نجینه‌یه‌ك
بۆ زانین و
ناسینی
ڕابردوو و
ڕۆڵی بنه‌ڕه‌تی
و به‌رچاوی ده‌بێت
له گه‌یاندنی
ئه‌و زانینه
و بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی
گرنگی
مێژوویی، به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
هیچ به‌هایه‌كی
دۆكیومێنتاریان
نیه و
ناتوانرێت له
تۆماركردنی
مێژوویی‌دا هه‌ڵبگیرێت،
له‌به‌رئه‌وه‌ی
زاره‌كیین
(دونر، 2019: 21).
نه‌ریتی
زاره‌كی به‌شێكه
له یاده‌وه‌ری
و تاكه سه‌رچاوه‌ی
باوه‌ڕپێكراوه
ده‌رباره‌ی زانینی
ڕابردووی كۆمه‌ڵه
مرۆییه‌كان،
كاتێك نه‌توانرێت
په‌یوه‌ندی
به ڕابردووی
قوڵی ئه‌و
قۆناغه وه‌ربگیرێت
له لایه‌ن و
شێوازه‌كانی
دیكه‌دا، ئه‌وا
تاكه ڕێگا
یاده‌وه‌ری
ده‌بێت بۆ تێگه‌یشتن
و نواندنی
مێژووی ئه‌و
سه‌رده‌مه
(كالفي، 2012: 139)، له‌به‌رئه‌وه‌ی
كولتوری زاره‌كی
له ڕێگای
بیستن و
گوێگرتنه‌وه
به‌رهه‌م
هاتووه، بۆیه
له بنه‌ڕه‌تدا
له یاده‌وه‌رییه‌وه
سه‌رچاوه‌ی
گرتووه. هه‌روه‌ها
یه‌كێكیش له
سه‌رچاوه
گرنگه‌كانی
نوسینه‌وه‌ی
مێژوو ده‌بێت،
به تایبه‌ت
له لایه‌ن ئه‌و
كۆمه‌ڵه
مرۆییانه له
نێو كولتوری
نوسراو‌دا كه‌متر
خۆیان ده‌نوێنن.
بۆیه له‌و كۆمه‌ڵانه‌ی
نوسین نیه
یاخود كه‌مه،
تایبه‌تمه‌ند
و شاره‌زایانی
به‌رجه‌سته‌كردنی
یاده‌وه‌ری
هه‌ن (لوغوف، 2017:
108) كه بریتیین
له حه‌كایه‌تخوان
و هه‌واڵگێڕه‌وه‌و
...هتد، ئه‌و زانینه‌ی
له بیرگه‌ی
مرۆڤه‌كان
یاخود كه‌سی
گێڕه‌ڕه‌وه پارێزراوه،
له ڕێگای
زاره‌كی تاك و
كۆمه‌ڵ (ده‌سته
جه‌معی) ده‌رباره‌ی
ڕووداوه‌كانی
ڕابردوو كه
بۆیان
گێڕدراوه‌ته‌وه
یان خۆیان
ڕاسته‌وخۆ
بینیویانه و
به‌شداربووینه
و شایه‌تحاڵی
ڕووداوه‌كه‌ن،
به‌رهه‌م
هاتووه، هه‌رچه‌نده
له ده‌قی
زاره‌كیدا هه‌رگیز
شایه‌تحاڵی
ڕاسته‌وخۆ و
گوازراوه له‌یه‌كتر
جیاناكرێته‌وه
(كالفي، 2012: 139؛ Verovsek, 2016: 532)،
واتا دیارنه‌بوونی
سه‌رچاوه‌ی
سه‌ره‌كی زانین،
به‌ڵام ئه‌و
یاده‌وه‌رییه
مێژووییانه
تۆمارده‌كرێن
له ڕێگای گێڕانه‌وه‌ی
خه‌ڵكه‌وه
به شێوه‌ی
زاره‌كی ده‌رباره‌ی
لایه‌نه
جیاوازه‌كانی
وه‌ك لایه‌نی
ئایینی، كۆمه‌ڵایه‌تی،
سیاسی،
كولتوری و داب
و نه‌ریت ...هتد،
واتا هه‌موو
ڕه‌گه‌زه
جیاوازه‌كان ده‌گرێته‌وه.
به‌مه‌ش یاده‌وه‌ری
هه‌موو هه‌وڵێكی
بۆ دۆزینه‌وه‌ی
ڕابردوو و
بونیاتنانی
ڕۆژگاره له
ئێستای كۆمه‌ڵه
مرۆییه‌كانه‌وه،
هه‌روه‌ها
ڕۆڵێكی به‌رچاوی
ده‌بێت له
خستنه ڕووی
لایه‌نی
شاراوه‌ی
مێژووی
قۆناغه
جیاوازه‌كانی
سه‌رده‌می
دێرین، به
تایبه‌تی
تاكه سه‌رچاوه‌ی
ئه‌و
ڕابردووه
یاده‌وه‌رییه.
یادكردنه‌وه‌ی
ڕابردوو له‌سه‌ر
ئاستی تاك و
كۆ، كاریگه‌ری
ده‌روونیانه‌ی
هه‌یه، له‌و
ڕێگایه‌وه
مرۆڤ ده‌توانیت
ژماره‌یه‌ك
یان كۆمه‌ڵێك تێڕوانین
و تێگه‌یشتن
له ڕابردوو
بهێنێته
پێشه‌وه و
وێنای بكات
(لوغوف، 2017: 101)، ده‌كرێ
ئه‌وه
وابكات ئه‌ركی
یاده‌وه‌ری
به‌هۆی
گواستنه‌وه‌ی
له‌سه‌ر
شێواز‌ی زاره‌كی
تووشی
شێواندن و به
لاڕێبردن
بێته‌وه،
چاكترین به‌ڵگه‌ش
بۆ ئه‌وه، به
فره‌یی
گێڕانه‌وه‌یه
بۆ هه‌مان ده‌ق
(كالفي، 2012: 139)،
لێره‌دا
گێڕانه‌وه‌ی جیاجیا
ده‌بینرێت بۆ
هه‌مان ڕووداو،
ده‌كرێت له
پشت هه‌ر
گێڕانه‌وه‌یه‌كیش
هۆكارو پاڵنه‌ری
خۆی هه‌بێت له‌سه‌ر
شێواز‌ی ئه‌و
گێڕانه‌وه‌یه‌دا.
ئه‌مه‌ش
ئاماژه‌ی
پێكراوه به‌هۆی
سه‌ركوتكردن
و كپكردنی
یاده‌وه‌ری
له‌سه‌ر تاك و
كۆمه‌ڵ یاخود
یاده‌وه‌ری
فریودراو و
لاواز بۆ نموونه
به‌هۆی ململانێی
نێوه‌خۆیی و
ماوه‌ی چه‌وسانه‌وه
(بوتشیش وأخرون, 2015: 1/20-21)، به‌مه‌ش
به هه‌ر
هۆكارێك بێت
گۆڕانكاری به‌و
زانینه‌دا
دێت، بۆیه
گێڕانه‌وه‌ی
زاره‌كی به
واتایه‌كی
ورد وه‌ك ده‌سته‌واژه،
سه‌رچاوه‌یه‌كی
هه‌میشه نه‌ناسراوه،
ناتوانرێت پشتی
پێ ببه‌سترێت
وه‌ك
زانیاریه‌كی
ڕاستگۆیانه‌ی
ته‌واو له‌سه‌ر
ڕووداوه‌كان،
له‌به‌رئه‌وه‌ی
هیچ شتێكی له‌و
شێوه‌یه
نازانرێت ده‌رباره‌ی
شایه‌تحاڵه
یه‌كه‌مینه‌كان
یاخود ئه‌وانه‌ی
قۆناغێك
دواتر
گێڕاویانه‌ته‌وه
له‌وه‌ی كه
بیستویانه
(ذیاب، 2020: 111)، بۆیه
ده‌ڵێن هه‌تا
ڕێگای
ڕابردوو یاده‌وه‌ری
بێت، هیچ شتێك
ڕێگر نیه له
هه‌ڵبژاردن و
كه‌مكردنه‌وه‌و
به‌كارهێنانی
خه‌یاڵ، به
تایبه‌تی له
ڕابردووی
دووردا، كه
ژیان به ڕووی
خۆیاندا
داخراوه، ئه‌وه‌ی
ده‌رباره‌ی
ئه‌و
ڕابردووه ده‌وترێت
ته‌نیا به
ژیانێكی وه‌ك
خۆی به‌رهه‌ڵستی
ده‌كرێت
(الجابري،
2002: 59) به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا
ئه‌و زانینه‌ی
ڕابردوو
كاتێك له
بیرگه‌دا
جێگیربووه
هیچ ڕاستیه‌كی
مێژوویشی ده‌رباره‌ی
ئه‌و
ڕابردووه
تێدا نه‌بێت،
ئه‌وا هه‌ر
مامه‌ڵه‌ی
ڕاستی
مێژوویی له‌گه‌ڵدا
ده‌كرێت.
له
ڕاستیدا
لێكۆڵینه‌وه
له گێڕانه‌وه‌ی
زاره‌كی، پاڵپشته
له تێگه‌یشتنی
باشتری چۆنیه‌تی
سه‌رهه‌ڵدانی
هۆشیاری، ئه‌وه
یاده‌وه‌رییه
گێڕانه‌وه
زاره‌كییه‌كان
ده‌پارێزێت و
یارمه‌تیده‌ره
بۆ
پاراستنیان و
دووباره به‌رهه‌میان
ده‌هێنێته‌وه
(ذیاب، 2020: 114)، به‌مه‌ش
ده‌شێ گێڕانه‌وه
زاره‌كییه‌كانی
نێو یاده‌وه‌ری
وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی
مێژوویی مامه‌ڵه‌یان
له‌گه‌ڵ بكرێت،
جگه له‌وه‌ی
مه‌رجی خۆی هه‌یه
له‌سه‌ر وه‌رگرتنی
ڕاستی و
دروستی ئه‌و ده‌قانه،
له‌به‌رئه‌وه‌ی
مرۆڤ خۆی
ئاماده‌یه
بۆ له‌بیرچوونه‌وه
یان له ژێر
په‌ستانێكی
دیاریكراودا
یاخود تێكه‌ڵ
بوون له‌گه‌ڵ
ڕووداوی دیكه‌دا،
ئه‌مانه له
یاده‌وه‌ری
مرۆڤدا ڕوو ده‌ده‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه
تایبه‌تمه‌ندییه‌ك
له كولتوری
زاره‌كیدا هه‌یه،
ئه‌ویش بریتی
یه له‌وه‌ی جۆرێك
له نمایشی
زمانه‌وانی
پڕ له هێزو
جوانی به‌رهه‌م
ده‌هێنێت، به
به‌هایه‌كی
به‌رز هونه‌ری
و مرۆیی، نمایشێكه
ئه‌و هه‌ست و
چێژه‌ی به ده‌روونی
مرۆڤ ده‌به‌خشێ،
هه‌رگیز
نوسین
ناتوانێ ئه‌م
كاره بكات
(أونج، 1994: 52)،
بێگومان ئه‌و
هه‌سته
كاریگه‌ری بۆ
كه‌سی گێڕه‌ڕه‌وه‌و
گوێگریش هه‌یه،
هه‌رچه‌نده
به پێی بابه‌ت
و گێڕه‌ڕه‌وه‌كه
گۆڕانكاری
پێدا دێت.
هه‌روه‌ها
تایبه‌ت به یاده‌وه‌ری
مێژوویی له ڕۆژگاری
عه‌ره‌ب به‌ر
له ئیسلام، ئه‌و
گه‌نجینه
زانینه‌ی له
ماوه‌ی ژیانی
مێژوویی‌دا به‌رهه‌می
هێناوه و به
شێواز‌ی
جۆراوجۆر له
نێو یاده‌وه‌ری
خۆیدا
پاراستوویه‌تی
و گوزارشتی
لێكردووه، ئه‌مه‌ش
په‌یوه‌ست بووه
به ڕاده‌ی
هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی
و كولتوری ئه‌و
قۆناغه‌ی كۆمه‌ڵه
مرۆییه‌كه و
ئه‌و
چوارچێوه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی
بۆ به‌رهه‌م
هێنانی زانین
هه‌یبووه، پێی
گه‌یشتووه.
له ڕاستیدا
یاده‌وه‌ری
زاره‌كی به‌راورد
ناكرێت به ده‌قی
نوسراو، له‌به‌رئه‌وه‌ی
ئه‌و دووانه
به ته‌واوی
جیاوازن، و
یاده‌وه‌ری
زاره‌كی ده‌چێته
پێكهاته‌یه‌كی
جه‌سته‌یی به‌رز،
به‌ڵام ده‌قی
نوسراو
بونیاتنانه‌وه‌یه‌كی
نه‌ریتییه
له سه‌رانسه‌ری
دونیادا و له
هه‌موو
قۆناغه‌كانی
ڕۆژگاردا به
چالاكی ده‌ستییه‌وه
به‌ستراوه‌ته‌وه
(ذیاب، 2020: 118)، هه‌رچه‌نده
نوسین له
ڕوانگه‌یه‌كه‌وه
ته‌نیا ته‌واوكه‌ری
یاده‌وه‌ری
زاره‌كی ده‌بێت،
تا ورده ورده
جێی گێڕانه‌وه‌ی
زاره‌كی ده‌گرێته‌وه،
به‌مه‌ش ده‌قی
نوسین له بنه‌ڕه‌تدا
سه‌رچاوه‌كه‌ی
له گێڕانه‌وه‌ی
زاره‌كیه‌وه
هاتووه (أونج،
1994: 45)، سه‌رده‌می
عه‌ره‌بی به‌ر
له ئیسلام به‌هۆی
سروشتی
شێواز‌ی
ژیانیان و ڕه‌فتاریانه‌وه
بێبه‌ری نه‌بوون
له‌م دووانه.
له‌و كاته‌دا
جۆره
كو‌لتورێك چه‌سپابوو
پشتیان به
زمان ده‌به‌ستی
بۆ گواستنه‌وه‌ی
ڕووداوه‌كان
و گه‌شه‌كردنی
یاده‌وه‌رییان
و له ڕێگای
گێڕانه‌وه‌ی
زاره‌كی كاریان
له‌سه‌ر
پاراستنی ئه‌و
كولتوره ده‌كرد
(العطوي، 2017: 42-43)،
واتا كولتوری
زاره‌كی بووه‌ته
كۆڵه‌گه‌ی گه‌یاندنی
زانینی
مێژوویی ئه‌و
قۆناغه بۆ سه‌رده‌می
دواتری خۆی.
عه‌قڵیه‌تی
عه‌ره‌بیش بۆ
جێبه‌جێكردنی
ئه‌م كاره
بزێوبووه،
ئه‌مه‌یه
پاڵی به حاحیظه‌وه (م. 255ك/
868ز) ناوه بۆ
وتنی: ((هه‌موو
شتێك بۆ عه‌ره‌به‌كان
سه‌رپێی و
وتنیه‌تی بێ
بیركردنه‌وه
وه‌ك ئه‌وه‌ی
سروش (إلهام)
بێت، كه هیچ
ده‌رده‌سه‌ری
و گرفت و كۆده‌نگی
هزر و یارمه‌تی
نیه))، (1998 :3/ 28)، به‌م
شێوه‌یه وه‌سفی
عه‌ره‌بی
كردووه كه
لێهاتوو و به
توانان له گێڕانه‌وه‌و
خۆبه‌یانكردندا،
هه‌روه‌ها
تایبه‌تمه‌ندییه‌كی
به‌رزیان له‌گه‌ڵ
كولتوری زاره‌كیدا
هه‌یه و
شانازی پێوه
ده‌كه‌ن.
لێره‌وه
ده‌شێ بڵێین مێژووی
عه‌ره‌ب له
قۆناغی پێش ئیسلامدا
گێڕانه‌وه‌ی
ڕووداوه‌كانی
ڕابردوو بووه
به شێوه‌ی
زاره‌كی له
ڕێگای نه‌وه‌كانیانه‌وه
نه‌وه دوای
نه‌وه به
شێواز‌ی جیاجیای
وه‌ك هه‌واڵ،
چیرۆك و شیعر ...هتد،
كه له سه‌رچاوه
گرنگه‌كانی
گواستنه‌وه‌ی
گێڕانه‌وه‌كانی
ڕووداوه
مێژووییه‌كان
بوون (كوثراني, 2012: 24؛ مرعب،
2017: 28) بێ ئه‌وه‌ی
ئه‌مه
ئاماژه‌بێ بۆ
ڕاستی، یان
ناڕاستی
گێڕانه‌وه‌كان،
ئه‌م ڕه‌گه‌زه
یان لقه
جیاوازانه
بایه‌خی
تایبه‌تی
خۆیان هه‌بوو
له گه‌یاندنی
ڕوانگه‌ی
مێژوویی ئه‌و
ڕۆژگاره، له‌وانه
كاركردن له‌سه‌ر
ڕه‌چه‌ڵه‌كناسی،
كه لقێكی تایبه‌ت
بووه له زانینی
نێو عه‌ره‌بی
پێش ئیسلام.
ئه‌مه‌ش
زیاتر له ڕێی
شیعره‌وه كه
زۆر په‌یوه‌ست
بوون پێوه‌ی و
یه‌كێكه له
كولتوره سه‌ره‌كییه‌كانیان،
كه شانازی
خێڵه‌كی و په‌رۆشی
و پیاوه‌تی و
مه‌ردایه‌تی
له خێڵدا
قوڵترین هه‌ستی
ژیانیان
بووه، ئه‌وانه
زانینی
ڕۆژگاری عه‌ره‌بی
پێش
ئیسلامیان
دروست كرد
(لویس وآخرون، 2008:
48)، هه‌روه‌ها
ئه‌و جه‌نگانه‌ی
له نێوان
هۆزه‌كان له‌گه‌ڵ
یه‌كتری
ڕوویان ده‌دا،
یاخود له نێوان
پاشای یه‌مه‌ن
و هۆزه‌كان،
یان له نێوان
ئیمپراتۆریه‌تی
ساسانی و هۆزو
ده‌سه‌ڵاتدارێتییه
عه‌ره‌بییه‌كان
كه به
ڕۆژگاری عه‌ره‌ب
ناسراوه، له
ڕاستیدا چه‌مكی
ڕۆژگار به‌هایه‌كی
به‌رزی هه‌یه
له هه‌واڵزانی
له مێژووی به‌ر
له
ئیسلامدا،
چیرۆكه‌كان و
رووداوه‌كان
له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه
له شایه‌تحاڵه‌كانه‌وه
بۆ نه‌وه‌كانی
دواتر گواستراونه‌ته‌وه
و له یاده‌وه‌رییاندا
پاراستوویانه،
له بڕی
نوسینه‌وه، بۆ
ئه‌مه‌ش تام و
چێژێكی تایبه‌تییان
بۆ هه‌بووه و
له بیرگه‌كانیاندا
هه‌ڵیانگرتوون
(علي، 1380 :5/341)، هه‌روه‌ها
له‌سه‌ر
شێواز‌ی
گێڕانه‌وه‌یان
حاحیظ وتویه‌تی:
((عه‌ره‌به‌كان
وتاریان ده‌دا
و پشتیان به
زه‌وی ڕه‌ق ده‌به‌ست
و به دار‌و
ڕمه‌كانیان
ئاماژه‌یان
ده‌كرد))، (1998 :1/370)،
ئه‌مه به‌ڵگه
له‌سه‌ر
شێواز‌ی
گێڕانه‌وه‌ی ڕابردوو
له لای عه‌ره‌ب
به شێوه‌ی
زاره‌كی، جگه
له‌وه قۆناغ
و سه‌رده‌م و
پێگه
جوگرافیه‌كه
وایكردووه
كولتوری زاره‌كی
له پایه‌یه‌كی
به‌رز دابێت و
نوسینه‌وه
به‌م شێوه‌یه
نه‌بێت، له
ئه‌نجامی
كاریگه‌ری
شێواز‌ی
ژیانیان سارانشینی
به‌سه‌ریاندا
زاڵ بوو و
زۆربه‌یان
ژیانێكی خێڵه‌كی
گه‌ڕۆك ده‌ژیان،
جگه له نه‌بوونی
و كه‌می كه‌ره‌سته‌كان
و پێداویستی
تایبه‌ت به نوسینه‌وه‌و
خوێندن، هه‌روه‌ها
حه‌زو ئاره‌زوویان
بۆ ئه‌زبه‌ركردن
و پاراستن و
په‌ره‌پێدان
و پشت به‌ستنیان
به یاده‌وه‌ری،
كه
بۆچوونیان
وایه زانست
له سینه‌یان
دایه نه‌ك له
نێو دێڕه‌كاندا
(علي،1380 :1/37؛ خضري، 2013 :101).
سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه، ڕه‌نگه
ئه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری
مێژووی عه‌ره‌به‌كانی
زیاتر
وروژاندبێ و
هانی دابن، گه‌ڕانه‌وه
بۆ ڕابردووی
خۆیان وه‌ك
ئامرازێكی خۆناسین
به‌كاربهێنن
له‌و قۆناغه‌دا
به‌هۆی گه‌شته
بازرگانییه
به‌رده‌وامه‌كان
و په‌یوه‌ندییه
هزرییه‌كان و
بیروباوه‌ڕه
هه‌مه‌جۆره‌كان
و هه‌روه‌ها
بازاڕه
بازرگانییه
وه‌رزییه‌كان
وێنه‌یه‌كی
گرنگی ئه‌و
جۆره
كارلێكردنه‌ن
و بێگومان له
پته‌وكردنی
یاده‌وه‌ری
مێژوویی به‌شداریان
كردووه، له
لایه‌كی دیكه‌وه
باسكردنی
چیرۆكی گه‌لانی
ڕابردوو، كه
یاده‌وه‌ری
مێژوویی
توانای هه‌ڵگرتنی
به‌شێكی زۆری
ئه‌و كه‌له‌پورانه‌ی
هه‌یه و له
ڕێگای گێڕانه‌وه‌ی
زاره‌كی
پێیان گه‌یشتووه
(عبدالرحمن، 2011:
27)، واتا
سروشتی
ژیانیان
هۆكاری سه‌ره‌كیه
له به‌هێزی و
توانای یاده‌وه‌رییاندا.
هه‌روه‌ها
تایبه‌ت به‌و ڕابردووه‌ی
كه له یاده‌وه‌رییه‌كانیاندا
پاراستوویانه
جاحیظ له‌و
باره‌یه‌وه
وتویه‌تی:
((ئاگاداربه
له‌وه‌ی ده‌یبیستیت
و بیپارێزه،
له كاتێكدا
كاریگه‌ری ده‌بێت))،
(1998 :3/366)، ئه‌م
گێڕانه‌وانه‌یان
زه‌ینی مێژوویی
بۆ
دروستكردوون
له پابه‌ندبوونیان
به ڕابردوو، به
تایبه‌ت خواوه‌نده‌كانیان
و كاروباری
كۆمه‌ڵایه‌تی
و ڕه‌چه‌ڵه‌ك
و ڕووداوه‌كانیان
له شه‌ڕ و جه‌نگ
و ئاشتی و ئه‌و
كه‌له‌پوره‌ی
له ئه‌ده‌ب و
ڕۆژگار به نه‌وه‌كانی
دوای خۆیان به‌خشی
و پاراست، هه‌رچه‌نده
ئه‌م
چیڕۆكانه
پابه‌ند نه‌بوون
به یاساكانی
ڕاستی
مێژوویی
(بروكلمان، 1959 :3/7؛
كوثراني،
2012: 45).
سه‌ره‌ڕای
خه‌یاڵ و نادیاری
گێڕانه‌وه‌ی
ڕۆژگاره‌كان
كاریگه‌ری گه‌وره
و گرنگیان له
گه‌شه‌كردن و
پێشكه‌وتنی
مێژووناسییدا
هه‌بوو. هه‌روه‌ك
وتراوه ده‌رباره‌ی
ڕۆژگار به‌دوای
ڕووداوه گه‌وره‌كان
و ترسه به‌هێزه‌كانی
نێوان هۆزه
عه‌ره‌بییه‌كاندا
ده‌گه‌ڕێت،
ئه‌و زانسته
پێویسته
لقێك له لقه‌كانی
مێژوو دروست
بكات، به‌مه‌ش
ڕۆژگار ده‌بێته
به‌شێك له هه‌واڵه
مێژووییه‌كان
(الدوري، 2000: 20). له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا ده‌ربڕینی
ڕۆژگاری عه‌ره‌ب
له‌سه‌رده‌می
پێش ئیسلامدا
سه‌رچاوه‌یه‌كی
به پیت و به‌هێزی
سه‌رچاوه‌كانی
مێژووه، به
تایبه‌ت له
لایه‌نی ئه‌ده‌بیه‌وه،
وه‌ك چیرۆك كه
به جۆرێك له
جۆره‌كان
دیارده‌و
ڕووداوه‌كان
له خۆده‌گرێت،
هه‌روه‌ها له
ڕێگای ده‌ربڕینی
گێڕانه‌وه‌ی
شیعر و په‌خشاندا
ده‌توانی په‌یوه‌ندی
عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ
ده‌وروبه‌ری
له نه‌ته‌وه‌كانی
دیكه و تیره‌و
خێڵ و هۆزه
نێوه‌خۆییه‌كاندا،
چ له كاتی
ناكۆكی و شه‌ڕ
و ململانێ
یاخود له
ڕێككه‌وتنه‌كاندا،
واتا
بارودۆخی شه‌ڕ
و ئاشتی
ڕۆژگاری عه‌ره‌ب،
له‌و
ڕێگایانه‌وه
به ده‌ستبهێنی.
له‌لایه‌كی
دیكه‌وه
بابه‌تی
شانازیكردن و
پیاهه‌ڵدان
به كه‌سایه‌تی
خێڵ و ڕه‌چه‌ڵه‌كیان
ته‌واو په‌یوه‌سته
به چۆنیه‌تی
داڕشتن و
گێڕانه‌وه‌ی
ئه‌م ڕۆژگاره‌وه،
له‌به‌رئه‌وه‌ی
گوزارشته به
ناسنامه‌ی
خێڵه‌كی
خۆیان، بۆیه
گرنگی پێ ده‌ده‌ن
و ده‌یانپارێزن.
هه‌روه‌ها
جگه له بابه‌تی
زاره‌كی و گه‌نجینه‌ی
ئه‌و زانینه
مێژووییه‌ی
ڕووداوه‌كانی
ڕابردوو، له
بیرگه‌ی خێڵ و
هۆز و تاكه‌كانی
عه‌ره‌ب دا،
هیچ ناكۆكیه‌ك
نه‌بووه له‌وه‌دا
نوسین له پێش
ئیسلامدا له
لای عه‌ره‌به‌كان
ناسراوبوو،
به به‌ڵگه‌ی
بوونی چه‌نده‌ها
ده‌قی ئه‌و سه‌رده‌مه
له ناوچه‌ی
یه‌مه‌ن و عه‌ره‌به‌كانی
باشور و
ڕۆژئاوا‌و
نیمچه
دوورگه‌ی عه‌ره‌بی
به شێواز‌ی عه‌ره‌بیه
جۆراوجۆره‌كان
نوسراوه‌ته‌وه،
یاخود زۆرێك
له‌و
نوسینانه له‌سه‌ر
كه‌ره‌سته‌یه‌كی
وانوسراون
شایه‌نی له‌ناوچوون
بووه، وه‌ك
له‌سه‌ر
پێست، دار و
ئێسك ...هتد، له‌سه‌ر
ئه‌م جۆره
شتانه
نوسراوه یان
هه‌ڵكه‌نراوه،
هه‌رچه‌نده
نوسین له‌سه‌ر
ئه‌م كه‌ره‌ستانه
ناتوانێت به‌رگه‌ی
ڕۆژگارێكی
دوور‌و درێژ
بگرێت، به‌تایبه‌تی
له ژێر خاك
دابنرێت یان
مه‌ترسی ئه‌وه‌یان
له‌سه‌ره
بسوتێن،
یاخود به‌هۆی
ئاوه‌وه
تێكبچێت و
زیانیان پێ
بگات، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا
پێستی
نوسراویان ده‌شووشت
بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی
دیكه
بینووسنه‌وه
(Wlson, 1995: 277-278؛ علي،1380
:8/248، 250)، ئه‌وه
واتای ئه‌وه
ده‌گه‌یه‌نێت
كه نوسین
بوونی هه‌بووه،
هه‌روه‌ك
باسی حیره
كراوه،
ڕۆژگاری
خۆیان ده‌نوسن
له لاپه‌ڕه‌و
نامیلكه‌كاندا،
ڕۆژگاری فه‌رمانڕه‌وایی
هه‌موو
پاشاكانی سه‌رده‌می
خۆیان و
پێشووتریش ده‌نوسن
(عبدالرحمن، 2011:
28)، هه‌روه‌ك مێژوونوس
ته‌به‌ڕی له ئیبن
كه‌لبیه‌وه (م.
204 ك/821 ز) ئاماژه‌ی
به بوونی په‌رتووك
و نوسراو له‌لای
عه‌ره‌بدا
كردووه،
وتویه‌تی: ((من هه‌واڵه‌كانی
عه‌ره‌ب و ڕه‌چه‌ڵه‌كی
بنه‌ماڵه‌ی
نه‌سر كوڕی ره‌بیعه1 و ماوه‌ی
ته‌مه‌نی ئه‌وان
و مێژووی
پاشایه‌تیانم
له ناو كه‌نیسه‌ی
حیره ده‌رهێناوه
كه لێپرسراو
و نوێنه‌ری
بنه‌ماڵه‌ی
كیسراییه‌كان
بوون، پاشایه‌تی
و كاره‌كانیان
تیایدا
تۆماركراوه))،
(1968 :1/628)، ئه‌وه
گرنگی نوسینی
پێش سه‌رده‌می
ئیسلام له هه‌واڵه‌كانی
عه‌ره‌بی ئه‌و
قۆناغه‌و
پێشووتریش ده‌رده‌خات،
هه‌روه‌ها عه‌ره‌به‌كانی
باكوریش نوسینیان
زانیووه، له‌گه‌ڵ
ئه‌و كه‌سانه‌ی
هاوپه‌یمانی
یان ئاگربه‌ستیان
كردووه،
نوسراوێك هه‌بووه
له‌سه‌ر ئه‌و
ڕێككه‌وتنه‌ی
نێوانیان بۆ
خۆدورگرتن له
له‌بیركردنی
ڕێكه‌وتنه‌كه
(البغدادي،
1985: 86؛ عبدالرحمن،
2011: 28)، وه‌ك
شاعیر حارث
كوڕی حلزه1
ئاماژه به‌و
جۆره ڕێككه‌وتن
و ئاگربه‌ستانه
كردووه و
وتویه‌تی:
وإذكُرُوا
حِلْف ذِي
المجازِ وما
قُـــــــدِّم
فيـــــــــهِ
الـعُهُـــودُ
والــكُفَــــــــلآءُ2
(الزَّوْزني, د.ت: 156)، پێویست
بوونی نوسراو
بۆ هه‌موو
ڕێكه‌وتنێك
بۆ ئه‌وه‌ی له
یاد نه‌كرێت
له ده‌قی قو‌رئانیشدا3 جه‌ختی
له‌سه‌ر
كراوه‌ته‌وه،
له یه‌كێك له
نموونه‌كانیش
بۆ قۆناغی پێش
سه‌رده‌می
ئیسلام
زانیاری ده‌رباره‌ی
ڕێككه‌وتنێكی
نێوان (هۆزی خوزاعه
و عه‌بدولموته‌لیب)
دراوه‌و
ئاماژه به
نووسینی ئه‌م
رێككه‌وتنه
ده‌كرێت و
وتراوه: ((
كۆبونه‌وه‌كه
له دارلنه‌دوه
بووه، نوسراوێكیان
له نێوان
خۆیاندا
نوسی، پاشان
به دیواری كه‌عبه‌وه
هه‌ڵیانواسی))،
(البغدادي،
1985: 86-87)، هه‌روه‌ها
ئاماژه به
بوونی نوسین
له په‌رستگاكاندا
ده‌كرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی
عه‌ره‌به‌كان
له‌سه‌ر
بیروباوه‌ڕی
جیاواز بوون،
زاناكان
یاخود كه‌سانی
ئایینی له په‌رستگاكاندا
بڕیاره
ئایینه‌كانیان
بۆ خه‌ڵك شیده‌كرده‌وه
و په‌رتووكی
ئایینی‌یان هه‌بوو،
فه‌رمان و ڕێكاره‌كانی
تایبه‌ت به
ئایینه‌كه
له خۆده‌گرت،
جگه له بت
په‌رسته‌كان
نه‌بێت، هه‌واڵ
و زانیارییه‌كی
ئه‌وتۆ نیه
كه نوسراوی
تایبه‌ت به
یاسا و
ڕێساكانی
شێواز‌ی ئه‌نجامدانی
بت په‌رستیان
هه‌بوو‌بێت
(علي,
1380: 8/252)، له
لایه‌كی دیكه‌وه
به‌لاذری (م. 279ك/892ز)
ئاماژه به
بوونی نوسین و
خوێندنه‌وه
كردووه له
لای عه‌ره‌به‌كانی
پێش ئیسلام وتوویه‌تی:
((حه‌ڤده كه‌س
هاتنه ناو
ئایینی
ئیسلام هه‌موویان
ده‌یاننوسی)) (1901:
477) واتا خوێنده‌واربووینه،
هه‌روه‌ها
باس له ژماره‌یه‌ك
كه‌سایه‌تی و
دانیشتوانی
مه‌دینه كراوه
له بیروباوه‌ڕه
جیاوازه‌كان
نوسینیان
زانیووه
(البلاذري،
1901: 479)، ئه‌مه‌ش
به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه
عه‌ره‌به‌كانی
پێش ئیسلام
نوسین و
خوێندنه‌وه‌یان
زانیوه‌و
كاریان
پێكردووه و
توانیویانه‌ی
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر
زار بووه له
نێوده‌قدا جێی
بكه‌نه‌وه.
جگه له‌وه
ئه‌و شوێن و
پێگه‌یه‌ی ئه‌و
ناوچه‌یه له
ڕووی سیاسی و
ئایینی و
ئابووری هه‌یبووه،
پێویستی
نوسین ده‌سه‌پێنێ
شانبه‌شانی
یاده‌وه‌ری
ئه‌و كۆمه‌ڵگایه،
به‌ڵام له
سنورێكی به‌رته‌سكدا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
ده‌كرێ ئه‌م
سنوره به‌رته‌سكه
وایكردبێت
جاحیظ ئاماژه
به‌وه بكات
((عه‌ره‌به‌كان
نه‌خوێنده‌واربوون
و نه‌یان ده‌نوسی))،
(1998: 3/28).
ته‌وه‌ره‌ی
دووه‌م:
یاده‌وه‌ری
و نوسینه‌وه
له ئیسلامدا
پڕۆسه‌ی
نوسین په‌یوه‌سته
به پرۆسه‌ی یاده‌وه‌رییه‌وه،
كولتوری عه‌ره‌بی
ئیسلامی سه‌ره‌ڕای
ڕه‌هه‌نده
ڕۆژگارناسییه‌كه‌ی
به‌رده‌وام ڕه‌گی
زاره‌كی مابوو
و خودی
قورئانیش چه‌ند
ڕه‌گێكی زاره‌كی
هه‌ڵده‌گرێت،
بۆیه
ناتوانین له
ده‌قی
ئیسلامی
تێبگه‌ین، ئه‌گه‌ر
ده‌رهاوێشته‌ی
كولتوری زاره‌كی
تێدا فه‌رامۆش
بكه‌ین،
چونكه
چوارچێوه
گشتییه‌كانی
ده‌قه و یه‌كێكه
له كۆڵه‌كه‌كان
بۆ بنه‌ماكانی
نوسین، عه‌ره‌به‌كانی
پێش ئیسلام
گرنگی
نوسینیان به‌و
ئاراسته‌یه
نه‌زانیووه
وه‌ك ئه‌وه‌ی
ئیسلام جه‌ختی
لێ ده‌كاته‌وه،
زاره‌كی وه‌ك
كولتوری
زمانه‌وانی
له رێگای ئه‌زبه‌ركردن
ڕه‌گی خۆی
داده‌كوتێ،
خۆیان له
نوسین دوورده‌خه‌نه‌وه‌و
سنوری زمان و گه‌نجینه‌كانی
بیرگه
ئاشكرا ده‌كات،
ئه‌وان له
گرنگی
نوسیندا ته‌نیا
له
گۆڕانكاری ژیارییانه
تێگه‌یشتوون،
پێویستی به
وریاكردنه‌وه‌ی
نوسین هه‌یه،
وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی
كولتوری
پێویسته ئاماژه
به ده‌ق
بكات. هه‌روه‌ها
به
فراوانبوونی
نائاسایی به‌كارهێنانی
نوسین ده‌سه‌ڵاتی
زاره‌كی ڕه‌تنه‌كرده‌وه،
به‌ڵكو وه‌ك
خۆی له سه‌رده‌می
پێش ئیسلام بۆ
سه‌رده‌می
ئیسلامی
گواسته‌وه،
ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی
نێوان ده‌ستاوده‌ست
كردنی كولتوری
و زاره‌كی زۆر
پێش ئیسلام
بوونی هه‌بوو
بێت، بێ ئه‌وه‌ی
بیر له پڕۆسه‌ی
تۆماركردن و
نووسینه‌وه
بكه‌نه‌وه، ئه‌وا
به هاتنه
پێشه‌وه‌ی
ئیسلام له
بنه‌ما یه‌كه‌مینه‌كانیدا
بیرۆكه‌ی
نوسین و
تۆماركردنی
به‌رجه‌سته
كردووه بۆ ئه‌وه‌ی
ببێت به دیارده
(العطوي، 2017: 43-45)،
واتا له‌گه‌ڵ
ده‌ركه‌وتنی
ئایینی
ئیسلامدا
گرنگی و بایه‌خی
نوسین زیاتر
ده‌رده‌كه‌وێت
و له هه‌ندێ
لایه‌ندا ده‌بێته
پێویستییه‌كی
ئایینی و شان
به‌شانی یاده‌وه‌ری
زاره‌كی دێته
پێشه‌وه به
بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌تی
بكاته‌وه،
ده‌توانین
بڵێین ئه‌وه
به درێژایی
سێ سه‌ده‌ی یه‌كه‌می
كۆچی درێژه
ده‌كێشێت و هه‌روه‌ها
دواتریش به
جۆرێك له
جۆره‌كان به‌رده‌وام
ده‌بێت، به‌ڵام
به شێواز‌و
ڕێبازی
جیاوازتر.
كاتێك
زاره‌كی له
سه‌رووی
ئاستی مرۆڤه‌وه‌ش
بایه‌خی پێ ده‌درێت،
ئه‌ویش له‌گه‌ڵ
دابه‌زینی
قورئان، كه به
پێی تێگه‌یشتنی
باوه‌ڕی
ئیسلامی به
شێوه‌ی سروش
له لایه‌ن
خوداوه به
هاوكاری
فریشته
جوبرائیل به
شێوه‌ی زاره‌كی
بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ر
(د.خ) دابه‌زی
(روبنسون، 2014: 97)،
پێغه‌مبه‌ریش
ئه‌م سروشه‌ی
بۆی نێردراوه
به شێوه‌ی
زاره‌كی فێری
ده‌بوو و وه‌ریده‌گرت.
هه‌روه‌ها
باس له‌وه ده‌كرێت
كاتێك سروشی
بۆ داده‌به‌زی
زمانی ده‌جوڵاند
(القرطبي,
2006: 21/425؛ العطوی،
2017: 42)، مه‌به‌ستی
له‌وه‌یه كه
ده‌قی ئایه‌ته‌كانی
له دوای
فریشته
جوبرائیل
دووباره ده‌كرده‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زبه‌ری
بكات. پاشان
پێغه‌مبه‌ر
فه‌رمانی به
ژماره‌یه‌ك
له هاوه‌ڵان كردووه
به نوسینه‌وه‌ی
ئه‌و ئایه‌ته
قورئانیانه‌ی
كه بۆی
هاتووه، له
دیارترین
نوسه‌رانی
نوسینه‌وه‌ی
سروش (زید
كوڕی ثابت) (م. 45ك/666ز)
بووه، ئه‌م
نوسینه‌ش ته‌نیا
كۆڵه‌گه‌یه‌ك
بوو بۆ
پاراستنی
قورئان. هه‌روه‌ها
ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی
ده‌قی ئایه‌ته‌كانیان
له‌سه‌ر ده‌نوسی
یان هه‌ڵیان
ده‌كه‌ند
بریتی بوون له
قوماش، پێست،
ئێسكی پان، به‌ردی
ته‌نك و لاچكی
پانی خورما
(شولر، 2016: 62-63؛ خزر،
2019: 109).
سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی قورئان
خۆی داوا له
نوسه‌ران ده‌كات،
به‌یاننامه
بنوسن1، بایه‌خی
نوسین و
خوێندنه‌وه
ده‌رده‌خات
بۆ ون نه‌بوونی
ئه‌و هاوپه‌یمانی
و ڕێككه‌وتن و
گرێبه‌ستانه‌ی
هه‌ن، تاوه‌كو
بیپارێزن و له
یادیان
بمێنێت. هه‌رچه‌نده
له سه‌رده‌می
پێغه‌مبه‌ر
قورئان كۆنه‌كراوه‌ته‌وه،
ته‌نها به
شێوه‌ی زاره‌كی
له نێو خه‌ڵك
گێڕدراوه‌ته‌وه
و له بیرگه‌یاندا
هه‌ڵیانگرتووه،
لێره‌دا
مێژووی
كۆكردنه‌وه‌ی
به پێی ڕای
زاڵ له
گێڕانه‌وه‌كاندا
خه‌لیفه ئه‌بوبه‌كری
صدیق فه‌رمانی
به عومه‌ری
كوڕی خه‌تاب
كردووه‌و
بڕیاریانداوه
قورئان كۆبكه‌نه‌وه
و (زید كوڕی
ثابت) نوسه‌ری
سروش هه‌ڵسێت
به جێ به‌جێ
كردنی ئه‌م
كاره (البخاري, 2016: 3/2272)، به‌ڵام
دوای ئه‌وه‌ی
ناكۆكی له‌سه‌ر
شێواز‌ی
دروستی
خوێندنه‌وه‌ی
ده‌قی قورئان
ده‌ركه‌وت،
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه
خه‌لیفه
عوسمانی كوڕی
عه‌ففان
بڕیاریدا به
كۆكردنه‌وه‌ی
قورئان به
شێوه‌یه‌كی
فه‌رمی له یه‌ك
شێوازدا، كه
به (مصحف
عثمان) ناسرا،
ئه‌مه‌ش هه‌وڵی
سه‌ختی
پێویست بوو بۆ
كۆكردنه‌وه‌ی
قورئان و
پێدانی شێوه‌ی
ده‌قێكی
نوسراو،
جارێكی دیكه
له لایه‌ن
(زید كوڕی
ثابت)ه‌وه ئه‌نجام
درا، به‌ڵام
ئه‌مجاره
كۆمه‌ڵێك
یاریده‌ده‌ری
له‌گه‌ڵ بوو،
توانرا یه‌ك
شێوه‌ی
قورئان
كۆبكرێته‌وه‌و
بۆ هه‌موو
ناوچه
جیاوازه‌كان
بنێردرێت، له
هه‌مانكاتدا
هه‌موو شێوه‌كانی
پێشوتری
قورئانیان
سوتاند (إبن
أبي داود، 2002:
1/175-178؛ شولر، 2016: 67)، به‌مه‌ش
یه‌كه‌م
كۆكردنه‌وه‌ی
قورئان له یه‌ك
شێوازدا به
فه‌رمانی خه‌لیفه
عوسمان ئه‌نجامدرا
(إبن شبة، د.ت:1/7).
جگه
له نوسینه‌وه‌ی
قورئان،
شانبه‌شانی نه‌ریتی
زاره‌كی، چه‌ندین
نوسینی دیكه
بوونیان هه‌بوو،
له دیارترین
و پێشینه‌ترینیان
ده‌ستووری مه‌دینه
بوو، ئه‌م ده‌ستووره
بۆ خه‌ڵكی مه‌دینه
داڕێژرا له
لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه،
هه‌روه‌ها
تاكه به‌ڵگه‌نامه‌یه
له سه‌رده‌می
پێغه‌مبه‌ر
به په‌رتووك
ناو ده‌برا،
به‌م شێوه‌یه
ئاماژه‌یان
پێكردووه:
((پێغه‌مبه‌ری
خودا په‌رتووكێكی
نوسیووه له
نێوان كۆچكردووان
و پشتیوانان ...
هتد))، (ابن
هشام، 1995: 2/126)، هه‌روه‌ها
چه‌ندین
نوسراوی دیكه‌ی
وه‌ك ڕێككه‌وتننامه‌ی
حوده‌یبیه
له ساڵی (6ك/ 628ز)
له نێوان
پێغه‌مبه‌ر و
خه‌ڵكی مه‌ككه
به‌سترا، (إبن
إسحاق، 2004: 2/461-462) له لایه‌ك
و له لایه‌كی
دیكه‌وه،
نامه
جۆراوجۆره‌كانی
له لایه‌ن
پێغه‌مبه‌ره‌وه
بۆ پاشا‌كان و
ده‌سه‌ڵاتداران
و هه‌ندێ له
هۆزه عه‌ره‌بییه‌كانی
ده‌وروبه‌ر
ده‌نێردرا (إبن
إسحاق، 2004: 2/658، 665؛
إبن هشام، 1995:
4/214-215، 279، 288)، بێگومان
ئه‌م جۆره
نوسراوانه
درێژه‌یان هه‌بووه
بۆ دواتر‌و سه‌رده‌می
خه‌لیفه‌كان
زیاتر بره‌ویان
پێدراوه له‌سه‌ر
ئاستی ناوه‌خۆ
و ده‌ره‌كی.
په‌یوه‌ندی
نێوان یاده‌وه‌ری
و نوسین
ئاڵۆزتر ده‌رده‌كه‌وێت،
كاتێك دێته
سه‌ر باسی فه‌رمووده،
له سه‌ره‌تادا
بیرۆكه‌ی
نوسینه‌وه‌ی
فه‌رمووده‌یان
ڕه‌تكردۆته‌وه
و هه‌ر به
زاره‌كی ماوه‌ته‌وه،
له‌به‌رئه‌وه‌ی
به بڕوای
هاوه‌ڵان و
شوێنكه‌وتووان
و فه‌رمووده‌ناسان،
ئایینی
ئیسلام نابێت
په‌رتووكێكی
دیكه‌ی هاوتا
و هاوشانی
قورئان هه‌بێت،
له‌م پێگه‌ی دژه‌وه
ده‌بینین ئه‌م
هه‌نگاوه‌یان
وه‌ك دروشمێك
هه‌ڵگرتووه
(شولر، 2016: 10) و
وتویانه:
((زانستیان به
په‌رتووكه‌وه
به‌ستۆته‌وه))،
(الخطیب
البغدادي،
2008: 81)، لێره‌دا
ئامانجیان خۆ
دوورخستنه‌وه‌یه
له نوسین و
گرنگیدانه
به یاده‌وه‌ری
یاوه‌ران و
گێڕانه‌وه‌كانیان،
له ڕاستیدا
رقیان له
نوسینه‌وه‌ی
فه‌رمووده‌كانی
پێغه‌مبه‌ر
بوو، ده‌مه‌قاڵێیان
ده‌كردو هه‌وڵی
ئه‌وه‌یان ده‌دا
بیسه‌لمێنن
ئه‌و فه‌رموودانه
ده‌بێت له
مێشكی كه‌سێكدا
باشتر
بمێنێته‌وه
له‌وه‌ی له
په‌رتووكدا
بنوسرێته‌وه
(روبنسون، 2014: 116)، ئه‌م
بیروبۆچوون و
تێڕوانینه
وایكردووه،
ئه‌و كه‌سانه‌ی
ئه‌ركیان
كۆكردنه‌وه‌ی
فه‌رمووده
بوو ته‌نها
پشتیان به
یاده‌وه‌ری
ده‌به‌ستوو
و هیچ په‌رتووكێكیان
له گێڕانه‌وه‌كانیاندا
له به‌رده‌ستدا
نه‌بووه (شولر،
2016: 15)، هه‌روه‌ها
لێكۆڵینه‌وه‌و
گێڕانه‌وه‌كان
سه‌ره‌تا په‌یوه‌ست
بوون به
قۆناغی سه‌ره‌تاكانی
ئیسلام و له
لایه‌ن
پیاوانی سه‌ر
به‌نه‌وه‌ی
یه‌كه‌می
شوێنكه‌وتووان
ئه‌نجامدراوه،
واتا ئه‌وانه‌ی
دوای پێغه‌مبه‌ر
و هاوه‌ڵان
هاتوون، به‌ڵام
له ڕاستیدا
گێڕانه‌وه‌كانیان
به‌و شێوه‌یه
نه‌بووه، كه
هه‌ندێ له
هاوه‌ڵان به
شێوه‌یه‌كی
ناڕێك و پێك
وته و كرداره‌كانی
پێغه‌مبه‌ریان
ده‌نوسی،
لێره‌دا چه‌ندان
نموونه‌مان
هه‌یه له‌سه‌ر
شوێنكه‌وتووان
باس له فه‌رمووده‌كانی
پێغه‌مبه‌ر
ده‌كه‌ن، به‌ڵام
دواتر
سڕیویانه‌ته‌وه،
وه‌ك وتویانه:
هیچ شتێك مه‌نوسنه‌وه،
ته‌نها فه‌رمووده
درێژه‌كان نه‌بێت،
كاتێك
پاراستت و ئه‌زبه‌رت
كرد، بیسڕه‌وه
(الخطیب
البغدادي, 2008: 63-64)، ده‌شێ
هۆكاری سڕینه‌وه‌ی
فه‌رمووده‌كان
بۆ یه‌كێك له
فه‌رمووده‌كانی
پێغه‌مبه‌ر بگه‌ڕێته‌وه
كه فه‌رموویه‌تی:
((هیچ شتێك ده‌رباره‌ی
من مه‌نوسن
جگه له
قورئان، ئه‌وه‌ی
شتێكی ده‌رباره‌ی
من نوسیووه
جگه له
قورئان با
بیسڕێته‌وه))،
(إبن أبي داود، 2002:
1/148)، به‌مه‌ش
پێغه‌مبه‌ر
نوسینه‌وه‌ی
فه‌رمووده‌كانی
قه‌ده‌غه‌كردووه
(الخطیب
البغدادي, 2008: 26) و
پێویسته
كاریان پێ
بكرێت ته‌نها
له ڕێگای
یاده‌وه‌رییه‌وه.
لێره‌دا
كاتێك هاوه‌ڵان
رقیان له
نوسینه‌وه
بووه‌ته‌وه،
به‌ڵگه‌یه
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
ڕێبازی
زانستی و
خوێندن له‌و
ڕۆژگاره‌دا
پشتی به
نوسینه‌وه
نه‌به‌ستووه،
به‌ڵكو له‌سه‌ر
ده‌ربڕین و
وتنه‌وه‌و
بیستن بووه
به‌بێ
خوێندنه‌وه،
به‌مه‌ش له
بنه‌ڕه‌تدا
زانستی
ئیسلامی هه‌مووی
له‌سه‌ر شێوه‌ی
زاره‌كی و
بیستن جێبه‌جێ
كراوه نه‌ك
نوسین (سلامة, 1431: 50).
هه‌رچۆنێك
بێت، وه‌ك
زانراوه
زانایانی موسڵمانان
زانینیان ده‌رباره‌ی
فه‌رمووده و
بنه‌ماكانی
بیروباوه‌ری
ئایینی
ئیسلام له
ڕێگای یاده‌وه‌رییانه‌وه
به شێوه‌ی
زاره‌كی بۆ
گوێگرانیان
ده‌گواسته‌وه،
گوێگرانیش له
شێوه‌ی
دانیشتنی
ڕاسته‌وخۆ
گوێیان له
زاناكان ده‌گرت،
له‌و قۆناغه‌دا
ناڕه‌زایی ته‌واو
به‌رامبه‌ر
به نوسینه‌وه‌ی
زانین هه‌بوو
به تایبه‌تی
بێته سه‌ر
بابه‌تی
بیروبۆچوون و دۆزه
فقهییه‌كانی
په‌یوه‌ست به
پێغه‌مبه‌ره‌وه،
به‌ڵام له هه‌مانكاتدا
ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه
بێ بنه‌ما ده‌بن،
به له‌به‌رچاوگرتنی
ئه‌وه‌ی له
كاتی وانه‌كاندا
گوێگره‌كان
ده‌یاننوسی،
به‌مه‌ش ئه‌وانه
ده‌بنه به‌رهه‌می
ده‌ستی ئه‌و
كه‌سانه‌ی له
وانه‌كاندا
ئاماده ده‌بوون،
واتا
خوێندكاره‌كان
ڕۆڵیان هه‌بووه،
ئه‌وه‌ی ده‌یان
بیست
تۆماریان ده‌كرد
(شاكر، 1983: 1/76؛ شولر،
2016: 105).
له
ڕاستیدا
زانیاری ده‌رباره‌ی
ڕابردوو
زیاتر له
جاران ده‌گوازرێته‌وه،
به‌بێ بوونی
بابه‌تی
نوسینی
مێژوویی و به
شێواز‌ی جۆراو
جۆر، له
نێویاندا
یاده‌وه‌ری
تاكه كه‌سی شایه‌دحاڵه‌كان
بۆ ڕووداوه‌كان،
له هه‌مانكاتدا
په‌یوه‌ندی
به سنوره سه‌ره‌كیه‌كانه‌وه
هه‌یه،
چونكه له
چوار تا پێنج
ده‌یه‌ی دوای
ڕووداوه‌كان،
زۆربه‌ی شایه‌دحاڵه‌كان
مردوون، به‌مه‌ش
ڕێژه‌كه‌ی
سنوردار ده‌بێت،
كه به‌شێكیان
شایه‌دحاڵی
سه‌رده‌می
ژیانی پێغه‌مبه‌ر
بووینه، له
بابه‌تی گه‌وره‌بوونی
له مه‌ككه و
هه‌ندێ یاده‌وه‌ری
چالاكیه‌كانی
مه‌دینه و بناغه‌ی
تاكه‌كانی
هۆزه‌كانی
قوڕه‌یش، ئه‌و
شایه‌دحاڵانه
تاوه‌كو
ساڵانی (50) و (60)
كۆچی ژیاون،
پاشان شایه‌دحاڵی
وڵاتگیری و گرفته
نێوخۆییه‌كان
ئه‌وانه
تاوه‌كو (80)
كانی سه‌ده‌ی
یه‌كه‌می
كۆچی له ژیان
مابوونه‌وه.
به‌مه‌ش به‌ڵگه‌كان
ئاماژه به‌وه
ده‌كه‌ن كه
بابه‌تی
گێڕانه‌وه
له چاره‌گی كۆتایی
سه‌ده‌ی
ئاماژه‌پێكراو
ده‌ستی به په‌ره‌سه‌ندن
كردووه و ده‌رفه‌تێكی
گه‌وره بووه
بۆ نوسه‌رانی
ئه‌و قۆناغه
بۆ كۆكردنه‌وه‌ی
یاده‌وه‌ری
له خودی شایه‌دحاڵه‌كان،
ئه‌وانه
هاتوون
گێڕانه‌وه‌كانیان
ده‌رباره‌ی
ڕووداوه‌كانی
ئیسلام له
ژیاننامه‌ی
پێغه‌مبه‌ر و جه‌نگه‌كان
و وڵاتگیری و
گرفته نێوخۆییه‌كان
وه‌رگرتووه‌و
كۆیان كردۆته‌وه
(دونر، 2019: 350-351).
واتا یاده‌وه‌رییه‌كان
ڕۆڵێكی
گرنگیان
گێڕاوه له
هه‌نگاونان
به‌ره‌و
نوسراو. وه‌ك
باس له شعبی (م.
103ك/722ز) ده‌كرێت
په‌رتووكێكی
پڕكردووه ده‌رباره‌ی
وڵاتگیری به‌بێ
بوونی هیچ ڕه‌شنووسێك
یان گه‌ڕانه‌وه
بۆ وه‌ره‌قه
(شاكر، 1983: 1/77)، ئه‌مانه
وایانكرد له‌و
قۆناغه‌دا سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی له
پێغه‌مبه‌ر
نزیك نه‌بوون
و له‌گه‌ڵیدا
نه‌ژیاون و
هاوسه‌رده‌می
نه‌بوون، به‌ڵام
توانیویانه زۆرترین
زانیاری
تایبه‌ت به
وته و كردار
و ڕووداوه‌كانی
سه‌رده‌می
پێغه‌مبه‌ر
كۆبكه‌نه‌وه،
ئه‌مه‌ش له
ڕێگای هاوه‌ڵانه‌وه
یاخود شوێنكه‌وتووان
بۆیان گێڕاونه‌ته‌وه،
ئه‌م شێواز‌ی
گێڕانه‌وه‌ش
زۆر پشتیان به
دانه پاڵ (الاسناد)
ده‌به‌ست، له
نوسینه‌وه‌كان
و تۆماركردنی
ڕابردوو له
ڕێگای یاده‌وه‌رییانه‌وه،
به‌م شێوه‌یه
ده‌یان ووت:
(فلان كوڕی
فلان له فلان
كوڕی فلان ...،
وتی، پێی وتم،
هه‌واڵی
پێدام ...هتد)، تاوه‌كو
ده‌گاته
شایه‌دحاڵه‌كه
(الطبري,
1968: 1/10؛ روبنسون،
2014: 117).
ئه‌م
جۆره گێڕانه‌وانه
سه‌ره‌تا بۆ
ڕاستی و
دروستی وه‌رگرتنی
فه‌رمووده
به‌كارده‌هات،
هه‌رچه‌نده
سه‌ره‌تا
موسڵمانه‌كان
فه‌رمووده‌كانیان
له هاوه‌ڵان
و جڤاكی
ئیسلامی به
بێ داواكاری
دانه‌پاڵ وه‌رده‌گرت،
به‌ڵام به
تێپه‌ڕبوونی
كات، به‌هۆی
دروستبوونی
ئاژاوه‌و
جیاوازی و
دابه‌شبوون
له نێو
موسڵماناندا،
هه‌روه‌ها
جیاوازی فقهی
و كه‌لامی و
سیاسی ده‌ركه‌وت،
ئه‌مانه
وایانكرد
ژماره‌یه‌ك
فه‌رمووده
بخرێته پاڵ
پێغه‌مبه‌ر،
به‌مه‌ش سه‌ره‌تای
داواكاری دروست
بوو له‌وه‌ی
پێویسته فه‌رمووده‌كان
به دانه‌پاڵ
تێپه‌ڕببن،
ئه‌م دانه‌پاڵه
بۆ دڵنیابونه‌وه
بوو له ڕاستی
و دروستی فه‌رمووده‌كان،
له‌به‌رئه‌وه‌ی
هه‌ریه‌ك له‌و
گروپانه په‌نایان
بۆ گێڕانه‌وه‌ی
فه‌رمووده‌یه‌ك
ده‌برد و ده‌یاندایه
پاڵ پێغه‌مبه‌ر،
به مه‌به‌ستی
هێنانی پاشا‌و
بۆ بۆچوون و
هه‌ڵوێستی
خۆیان. لێره‌دا
نوسینه‌وه
شوێنێكی
جێگیر به فه‌رمووده
ده‌به‌خشێ،
تا ڕاده‌یه‌كی
زۆر ڕێگری له
ساخته‌كاری
ده‌كات بۆ به‌كارهێنانی
له به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیان (إبن أبي حاتم, 1952:
1/5-6؛ كوثراني, 2012: 81-82؛
الخالدي, 2015: 46, 52). به‌ڵام
دواتریش بۆ
ڕووداوه
مێژووییه‌كانیش
به‌كاریان
هێنا بۆ هه‌مان
مه‌به‌ست، كه
له به‌شێكی
زۆری په‌رتووكه‌كانی
ئه‌و قۆناغه
و قۆناغی ده‌رنگتریش
ده‌بینرێت،
واتا ئه‌م ده‌سته‌واژانه
له لایه‌ن فه‌رمووده‌ناسان،
گێڕه‌ڕه‌وه‌كان
و هه‌واڵزانه‌كان
بۆ وه‌رگرتنی زانین
و كاروكرده‌وه‌و
ڕووداوه‌كان
به‌كارده‌هات.
ئاماژه
به كۆمه‌ڵێك
نوسینی دیكه
ده‌كرێت، به
پاڵپشتی
ئیسرائیلیات
یاخود یاده‌وه‌ری
هاتۆته به‌رهه‌م،
به‌ڵام زیاتر
له‌سه‌ر
ڕاسپارده‌ی ده‌سه‌ڵاتداران
بووه، وه‌ك
(موعاویه
كوڕی ئه‌بو
سوفیان) (41-60ك/ 661-680ز)
یه‌كه‌م خه‌لیفه‌ی
بنه‌ماڵه‌ی
ئومه‌وی، فه‌رمانی
به (عبید
كوڕی شریه جه‌رهه‌می
(م. 67ك/686ز)) كردووه
بۆ نوسینه‌وه‌ی
گێڕانه‌وه
مێژووییه
پێشینه‌كان،
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته
به مێژووی پاشاكانی
عه‌ره‌ب و
فارس، ئه‌وانه
بزووتنه‌وه‌یه‌كی
مێژوویی
ئیسلامی سه‌ره‌تایی
بوون (إبن
الندیم، 2002: 143؛
لویس وآخرون، 2008:
70-71)، هه‌روه‌ها
خه‌لیفه خۆی
فه‌رمانی به
یه‌كێك له
نوسه‌رانی
كۆشك كردووه
كه وته‌كانی
پێغه‌مبه‌ر
بنوسێته‌وه
(الخطیب
البغدادي, 2008: 25)، هه‌ر له‌و
قۆناغه‌دا كه‌سایه‌تییه‌ك
به‌ناوی (زیاد
كوڕی أبیه (م. 53ك/672ز))
فه‌رمانڕه‌وای
عێراقی سه‌رده‌می
موعاویه
بوو، فه‌رمانی
به نووسینی
په‌رتووكی
(المثالب)
كرد، تایبه‌ته
به كه‌م و
كوڕییه‌كانی
عه‌ره‌ب، ئه‌مه‌ی
به هۆی زۆر
ئازار
كێشانیه‌تی
له ڕووی ڕه‌گه‌زیه‌وه،
به‌تایبه‌تی
له بابه‌تی
قوڵبونه‌وه‌ی
ڕه‌گه‌زی له
سه‌رده‌می
ئومه‌وییه‌كان،
له‌به‌رئه‌وه‌ی
له بنه‌چه‌یه‌كی
عه‌ره‌بی
باڵا نه‌بووه،
له‌لایه‌كی
تره‌وه له
بنه‌چه‌یه‌كی
شاراوه‌و
نادیاربوو (إبن
الندیم، 2002: 142؛ الرواضية,
1994: 32-33)، به‌مه‌ش
ئه‌م نوسینه
ده‌كه‌وێته
قۆناغێكی زۆر
زوو.
هه‌روه‌ها
هه‌ر زوو مه‌دینه
ده‌بێته سه‌نته‌رێكی
گرنگی چالاكی
له بابه‌تی
نوسینه‌وه‌ی
مێژوویی له
كۆمه‌ڵگای
ئیسلامی‌دا،
له گرنگیدان
به بابه‌ته‌كانی
ژیاننامه و
جه‌نگه‌كانی
پێغه‌مبه‌ر
له كاره له
پێشینه‌كانیان
بوو، ئه‌مه‌ش
زیاتر به‌هۆی
هاندانه
زۆره‌كانی خه‌لیفه‌كانی
ئومه‌وییه‌وه
بوو، كه
ژماره‌یه‌ك
كه‌س ده‌ركه‌وتن
و گرنگیان به
گێڕه‌ڕه‌وه‌كاندا
ده‌رباره‌ی
ژیان و جه‌نگه‌كانی
پێغه‌مبه‌ر
له چواریه‌كی
كۆتایی سه‌ده‌ی
یه‌كه‌می
كۆچی وه‌ك
(عروه كوڕی
زوبیر (م. 94ك/ 713ز)،
سعید كوڕی
موسه‌یب (م. 94ك/
713ز)، عوبه‌یدوڵا
كوڕی كه‌عب (م. 97ك/716ز)،
ئابانی كوڕی
عوسمان (م. 105ك/723ز،
...هتد))، (إبن
سعد، 2001: 7/ 143، 151، 178؛ دونر،
2019: 370)، به‌مه‌ش ئومه‌وییه‌كان
گرنگیان به
ژیاننامه‌ی
پێغه‌مبه‌ر و
جه‌نگه‌كانی
داوه، ئه‌و
كاته‌ی (سوله‌یمان)
خه‌لافه‌تی
وه‌رگرت له
نێوان ساڵانی
(96-99ك/ 715-717ز) فه‌رمانی
به ئابانی
كوڕی عوسمان
كرد به
نوسینه‌وه‌ی
ژیاننامه و
جه‌نگه‌كانی
پێغه‌مبه‌رو
ڕاده‌ستكردنی
ده‌قه
نوسراوه‌كان
بۆ له به‌رگرتنه‌وه‌یان،
به‌مه‌ش
ئابان یه‌كه‌م
كه‌سه له
نوسین كۆمه‌ڵێكی
تایبه‌ت له
جه‌نگه‌كانی
پێغه‌مبه‌ر
له خۆده‌گرێت
و ناوبانگی به
زانینێكی ورد
ده‌رباره‌ی
جه‌نگه‌كانی
پێغه‌مبه‌ر
ده‌ركرد
(هوروڤتس، 2005: 3،
6؛ شولر، 2016: 107-109).
له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا،
خه‌لیفه‌ش هه‌بوو
دژی نوسینه‌وه
بوو، له‌وانه
(عه‌بدولمه‌لیك
كوڕی مه‌ڕوان (65-86ك/684-705ز))
فه‌رمانی به
سوتاندنی فه‌رمووده
جه‌نگییه‌كان
كرد و
ئامۆژگاری
سوله‌یمانی
كردووه ،
قورئان
بخوێنێته‌وه‌و
شوێن سونه‌ت
بكه‌وێت و خۆی
به دوور
بگرێت له
خوێندنه‌وه‌ی
ئه‌م
چیرۆكانه. ئه‌مه‌ش
ئه‌وه ده‌رده‌خات
عه‌بدولمه‌لیك
ده‌یه‌وێت
قورئان تاكه
په‌رتووك بێت
له ئیسلامدا
بمێنێته‌وه (الزبیر
بن بكار، 1996: 275؛ مرغولیوث،
د.ت: 55)، وا دیاره
دواتر ده‌رباره‌ی
ئه‌م بابه‌ته
بیرۆكه‌ی خۆی
گۆڕیووه و
گرنگی پێداوه،
كه نامه بۆ
(عروه كوڕی
زوبیر) ده‌نێرێت،
پرسیاری ده‌رباره‌ی
جه‌نگ و
ژیاننامه‌ی
پێغه‌مبه‌ر
لێ ده‌كات و
عروه‌ش به
نوسین وه‌ڵامی
ده‌داته‌وه،
ئه‌م وه‌ڵامانه
بایه‌خی زۆری
بۆ مێژووی
ئیسلامی هه‌یه،
عروه
زانیارییه‌كانی
له كه‌سایه‌تییه
دیاره‌كانی
وه‌ك هاوه‌ڵان
و به تایبه‌ت
له عائیشه‌ی
پوری وه‌رگرتووه،
كه
زانیارییه‌كان
په‌یوه‌ست
بوون به بنه‌ماكانی
ئایین و
مێژوو، به
تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی
په‌یوه‌ندی
به ژیان و جه‌نگه‌كانی
پێغه‌مبه‌ره‌وه
هه‌بوو وه‌ك
جه‌نگی به‌در (روبنسون،
2014: 137؛ شولر، 2016: 82-83)، هه‌روه‌ها
له
پێشووترین ئه‌و
كه‌سانه‌یه
كه ژیاننامه‌ی
پێغه‌مبه‌ری
له خۆگرتووه،
به‌ڵام له
ڕێگای سه‌رچاوه‌كانی
دیكه‌ی دوای
خۆی به‌ده‌ستمان
گه‌یشتوون
(هوروڤتس، 2005: 23)، ئه‌م
زانیاریانه
له دۆخی یاده‌وه‌رین
و هه‌نگاو ده‌نێن
به‌ره‌و
نوسین، واتا
ئه‌و
زانیاریانه‌ی
كۆی كردۆته‌وه
ده‌رباره‌ی
ژیاننامه و
جه‌نگه‌كانی
پێغه‌مبه‌ر و
سه‌ره‌تاكانی
ئیسلام، كۆمه‌ڵێك
گێڕانه‌وه‌ی
زۆر له خۆده‌گرێت،
ئه‌مه‌ش
وایكردووه
به یه‌كه‌م
كه‌س له
پۆلینكردن و كۆكردنه‌وه‌ی
جه‌نگه‌كان
دابنرێت، ئه‌وانه‌ی
به شێوه‌ی
یاده‌وه‌ری
به خه‌ڵكه‌كه‌ی
ده‌وروبه‌ری
گه‌یاندووه،
هه‌روه‌ها ئه‌و
زانیاریانه‌ی
تۆماریش
كردووه، به‌ڵام
بۆ خه‌ڵكێكی
فراوان نه‌ینوسیووه
كه خوێنه‌ری
بێت، به‌ڵكو
له بنه‌ڕه‌تدا
بۆ خه‌لیفه و
بنه‌ماڵه‌كه‌ی
نوسرابوون
(شولر، 2016: 87، 89)، هه‌رچه‌نده
تا كۆتایی سه‌ده‌ی
یه‌كه‌می
كۆچی له كۆمه‌ڵگه‌ی
ئیسلامی‌دا،
ده‌ست به په‌ره‌پێدان
به ڕوانگه‌ی
مێژوویی نه‌كردووه،
تا ئه‌و كاته‌ی
هیچ
تێڕوانینێكی
به كۆمه‌ڵیان
بۆ خۆیان نه‌بووه،
یاده‌وه‌ریش
پاشماوه‌ی
هزری تاكه‌كانه
بۆ ڕووداوه‌كان
بۆ ماوه‌یه‌ك
له‌و
ڕابردووه
(دونر، 2019: 250).
له
چاره‌گی یه‌كه‌می
سه‌ده‌ی دووه‌می
كۆچی زوهری (م. 124ك/741ز)
ده‌ست به
كۆكردنه‌وه‌ی
فه‌رمووده ده‌كات
بۆ ئه‌وه‌ی
شێوه‌یه‌كی
فه‌رمی پێ
بدات له ژێر
ناوی
(ژیاننامه و
جه‌نگه‌كانی
پێغه‌مبه‌ر) و
له‌گه‌ڵ چه‌ند
به‌رهه‌مێكی
دیكه، ئه‌و
كۆكردنه‌وه‌یه
له‌سه‌ر
ئاستێكی
فراوان ناوی
نوسینه‌وه‌ی
له‌سه‌ر ده‌رچوو،
هه‌روه‌ها
كاری زیاتر ده‌كرێت،
به‌ره‌و به‌كارهێنانێكی
فراوانتر بۆ
نوسین، هه‌رچۆنێك
بێت زوهری
توانی قه‌ده‌غه‌یه‌كی
ده‌یان ساڵه
له ڕێگریه‌كانی
نوسینه‌وه‌ی
ده‌قه‌كانی
تایبه‌ت به پێغه‌مبه‌ر
یاخود هه‌ر
حاله‌تێكی
بڵاوكردنه‌وه‌ی
نوسین له
چوارچێوه‌ی
ئه‌م بواره‌دا
جگه له
قورئان
بشكێنێت
(شولر، 2016: 100)، له
ڕاستیدا ده‌توانین
بڵێین له‌و
قۆناغه به
دواوه، كه
گێڕانه‌وه‌ی
فه‌رمووده
له
پێشووتردا ته‌نها
له یاده‌وه‌رییاندا
بوو لێره‌وه
بووه هۆی ڕه‌نگدانه‌وه
و كه‌ڵه‌كه‌بوونی
زانینی مێژوو
به گواستنه‌وه‌و
په‌ڕینه‌وه
له زاره‌كییه‌وه
بۆ نوسینه‌وه‌ی
ده‌قی فه‌رمووده،
ئه‌مه‌ش هه‌ستێكی
مێژوویی له
زاره‌كییه‌وه
بۆ نوسراو
دروست ده‌كات،
له‌به‌رئه‌وه‌ی
خودی فه‌رمووده‌ش
له بنه‌ڕه‌تدا
ڕه‌هه‌ندێكی
مێژوویی هه‌یه
و ده‌بێته
مێژوو و
زانینی
مێژوو، ته‌نانه‌ت
فه‌رمووده‌ناسانیش
به جۆرێك له
جۆره‌كان
مێژوونوسن،
ئه‌مه‌ش به
سه‌ره‌تای
بزووتنه‌وه‌ی
گه‌شه‌سه‌ندنی
مێژووی
ئیسلام داده‌نرێت.
لێره‌دا
زوهری واده‌رده‌كه‌وێت
له دوای ئه‌م
كاره‌یدا
پاساو ده‌هێنێته‌وه
به‌هۆی ئه‌وه‌ی
په‌نای بۆ
نوسین بردووه
و ناچاركراوه
له لایه‌ن خه‌لیفه‌كانی
ئومه‌وییه‌وه،
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش
وتوویه‌تی:
((ئێمه ڕقمان
له په‌رتووكی
زانست بوو، هه‌تا
ئه‌و میرانه
ڕقیان لێمان
بوو، پێمان
وابوو ئه‌وه
له موسڵمان
بوون لامان ده‌دا))،
(الخطیب
البغدادي, 2008: 138)، ئه‌م
ده‌قه زۆر به
ڕوونی ئاماژه
به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی
نوسین ده‌كات
له لایه‌ن
نوسه‌ران و به
هیچ شێوه‌یه‌ك
حه‌زو ئاره‌زوویان
له نوسینه‌وه‌ی
ڕابردووی
مێژووی
ئیسلام نه‌بووه
له به‌رامبه‌ر
به پابه‌ندبوونیان
به نه‌ریتی
زاره‌كی و
گێڕانه‌وه‌ی
ده‌ماوده‌م،
به تایبه‌ت
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته
به فه‌رمووده‌كانی
پێغه‌مبه‌ر
له بواره
جیاوازه‌كاندا،
به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران
له خه‌لیفه
و فه‌رمانڕه‌وای
هه‌رێمه‌كان
وازیان لێ نه‌هێناون
و وایان لێ
كردوون كه
بنوسن، ئه‌مه‌ش
واتا هۆكاری
سه‌ره‌كی نوسینه‌وه
بۆ خودی ده‌سه‌ڵات
ده‌گه‌ڕێته‌وه،
وه‌ك ئاماژه‌ی
پێدراوه.
زوهری فه‌رمووده‌یه‌كی
زۆری
كۆكردۆته‌وه
و به فه‌رمانی
كۆشكی خه‌لافه‌ت
نوسراونه‌ته‌وه،
بۆ ڕاستی ئه‌مه‌ش
له دوای
كوژرانی خه‌لیفه
وه‌لیدی دووه‌م
له ساڵی (125ك/743ز)
هه‌موو ئه‌و
نوسراوانه‌یان
به ژماره‌یه‌كی
زۆری ئاژه‌ڵ
له كۆگای خه‌لافه‌ت
گواسته‌وه
(الفسوي, 1410:
1/637-638؛ شولر، 2016: 101)،
واتا ژماره‌یه‌كی
زۆر نوسین هه‌بووه
له‌و قۆناغه‌دا،
به‌ڵام له
ژێر چاودێری و
ده‌سه‌ڵاتی
خه‌لافه‌ت
دابووه، نه‌ك
خوێنه‌ری
فراوانی ده‌ره‌وه.
هۆكارێكی
دیكه‌ی په‌ڕینه‌وه
له كولتوری
زاره‌كییه‌وه
بۆ نوسراو،
بوونی نوسینه
به
پێداویستیه‌تی
كارگێڕی په‌یوه‌ست
به گه‌شه‌سه‌ندنی
سیسته‌می
سیاسییه‌وه،
كه نوسین له
رووی
كارگێڕییه‌وه
به‌كارهاتوو
و بایه‌خی
پێدرا، وه‌ك
به‌ڵگه نامه‌ی
فه‌رمی
كارگێری و ده‌قی
نوسراو له‌سه‌ر
شێوه‌ی نامه‌ی
ئاراسته
كرا‌و بۆ كه‌سایه‌تییه
دیاره‌كانی
وه‌ك خه‌لیفه
و فه‌رمانڕه‌وای
هه‌رێمه‌كان
و نوسراوی ده‌وڵه‌ت
و دیوانه‌كان
...هتد، له‌ڕاستیدا
نوسینی نامه له‌لای
عه‌ره‌ب هه‌ر
له‌سه‌ره‌تای
ئیسلامه‌وه
به ڕوونی
كاری پێكراوه،
هه‌روه‌ك
نامه‌كانی
پێغه‌مبه‌ر
ئاراسته‌ی
هۆزه عه‌ره‌بییه‌كانی
ده‌كرد،
یاخود ئه‌و
نامانه‌ی
عروه‌ی كوڕی
زوبیر
ئاراسته‌ی خه‌لیفه
عه‌بدولمه‌لیكی
كرد، له هه‌موو
ئه‌وانه‌دا
په‌خشانی عه‌ره‌بی
ده‌رده‌كه‌وێت.
به هه‌موو
ماناكانیه‌وه
سه‌ره‌تا له
دیوانه‌كانی
په‌یوه‌ست به
كارگێڕیه‌كان
ده‌ركه‌وت،
له لایه‌كی
دیكه‌وه وه‌رگێڕانی
په‌رتووك و
نوسراوه‌كان له
زمانی دیكه‌وه
بۆ سه‌ر زمانی
عه‌ره‌بی هه‌بوو
و په‌ره‌ی
پێدرا، له
دیارترین وه‌رگێره‌كان
وه‌ك (إبن
المقفع) (م. 139ك/
757ز)، ژماره‌یه‌ك
په‌رتووكی بۆ
سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی
وه‌رگێڕا، له‌وانه
په‌رتووكی
(كتاب الملوك،
خدای نامة،
شاهنامة
الفردوسي و كلیلة
ودمنة)،
(شولر، 2016: 111-115).
نوسین
له ناوه‌ڕاستی
سه‌ده‌ی دووه‌می
كۆچیه‌وه
زیاتر چالاك
بوو، زانایان
ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی
له كاره‌كانیاندا
كۆیان ده‌كرده‌وه
پۆلینیان ده‌كرد
به‌پێی بواره
جیاوازه‌كان
وه‌ك فقهی،
ڕاڤه‌كردن،
فه‌رمووده،
مێژوو و زمانه‌وانی،
ئه‌مه‌ش ته‌نها
به كاریگه‌ری
كۆشكی خه‌لافه‌ت
ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
له‌وانه خه‌لیفه
مه‌نسور فه‌رمانی
به یه‌كێك له
گه‌وره
زانایان (ئیبن
ئیسحاق) كرد،
به نوسینی په‌رتووكێكی
گه‌وره له
دروستبوونی
ئاده‌مه‌وه
تاوه‌كو
ئێستا، بۆ ئه‌وه‌ی
بیداته كوڕه‌كه‌ی
به‌ناوی (مه‌هدی)
كه وه‌لی
عه‌دی خه‌لیفه
بوو. (شولر، 2016:
118-120)، هیچ
گومانی تێدا
نیه به‌رهه‌مه‌كه‌ی
ئیبن ئیسحاق
تاڕاده‌یه‌كی
دوور پشتی به‌و
شتانه به‌ستووه
كه بیستوویه‌تی
(بوتشیش، 2015: 1/94).
سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه،
كارگێری خه‌لافه‌تی
ئیسلامیش
پێویستی به
ئه‌ده‌بیات بوو،
ئه‌و ئه‌ده‌بیاته
بریتی بوو له
ناساندنێكی
كورت بۆ ئه‌و
بنه‌مایانه‌ی
له‌سه‌ری
دامه‌زراوه
بۆ جێ به‌جێ
كردنی ئه‌ركه
جۆراوجۆره‌كان،
ئه‌مه‌ش بووه
هۆكاری ئه‌وه‌ی
ببێته هۆی ده‌ركه‌وتنی
په‌رتووكی (خه‌راج)
ی ئه‌بو یوسف (م.
182ك/798ز)، یه‌كێكه
له كۆنترین
په‌رتووكه
ناسراوه‌كانی
ئیسلام، بابه‌ته‌كانی
په‌یوه‌ست به
فقهی تیایدا
بونیاتنراوه.
ئه‌م په‌رتووكه
له‌سه‌ر فه‌رمانی
خه‌لیفه
هارون ڕه‌شید
نوسراوه و
ئاراسته
كراوه، ئه‌مه
له لایه‌ك،
له لایه‌كی
دیكه‌وه ئه‌و
هۆكاره‌ی جگه
له ده‌سه‌ڵات
یارمه‌تیده‌ر
بووه بۆ
هاندانی
زانایان بۆ
داڕشتنی
نوسینه‌كانیان
گروپه
ئیسلامییه‌كان
و بزووتنه‌وه
هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان
بوون، ئه‌م
هۆكاره ده‌ركه‌وتنی
یه‌كه‌م
نوسینه‌كانی
په‌یوه‌ست به
زانستی
ئایینی له
ئیسلام ڕوون
ده‌كاته‌وه.
وه‌ك (نامه‌یه‌ك
له قه‌ده‌ردا)
ئاراسته‌ی خه‌لیفه
(عمر كوڕی
عبدالعزیز)
كراوه له
ڕێگای (حه‌سه‌نی
به‌صری (م. 110ك/728ز))،
یان نامه‌یه‌ك
به ناوی (به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی
قه‌ده‌رییه‌كان)،
یاخود په‌رتووكێك
به ناوی
(الإرجاء)، ئه‌مانه
چه‌ندانی
دیكه، ئه‌و
نوسراوانه‌ن
په‌یوه‌ستن
به لایه‌نی
گروپه
ئیسلامییه‌كان
و لایه‌نی
ئایینییه‌وه
(شولر، 2016: 124-126).
ئه‌وه‌ی
په‌یوه‌ندی
به بواری
مێژووه‌وه
هه‌یه و به
ده‌سه‌ڵاتی
ئیسلامه‌وه
ده‌به‌سترێته‌وه،
كاره‌كانیان
كۆكردنه‌وه‌ی
گێڕانه‌وه
مێژووییه‌كانه
له‌سه‌ر
ڕووداوه
دیاریكراوه‌كاندا،
به تایبه‌تی
هه‌ندێ
قۆناغی وڵاتگیری
و گرفته
نێوخۆییه‌كانی
ئیسلامی، له‌و
باره‌یه‌وه
ژماره‌یه‌ك
به‌رهه‌می
نوسراویان هه‌یه،
له زووترین
ئه‌و نوسراوه
مێژووییه وه‌ك
یه‌كه‌م په‌یامی
ته‌رخانكراو
بۆ بابه‌تی جه‌نگ
و گرفته نێو
خۆییه‌كان له
قۆناغێكی زۆر
سه‌ره‌تادا،
كه گێڕانه‌وه‌كانی
په‌یوه‌ستن
به جه‌نگی جه‌مه‌ل
و مردنی عه‌لی
كوڕی ئه‌بوتالیب
و مردنی حوسێن
و جه‌نگی نه‌هره‌وان
...هتد، ئه‌و
مێژوونوسه (الشعبي)ه، یه‌كێك
له به‌رهه‌مه‌كانی
به‌ناوی (الشورى و
مقتل الحسين)،
(دونر، 2015: 326)، هه‌روه‌ها
مێژوونووسێكی
دیكه (جابر
بن زید الجعفي (م. 128ك/746ز))،
له كۆنترین
ئه‌و كه‌سانه‌یه
په‌رتووكه‌كانی
(جمل و صفین) ی
دانا، هه‌روه‌ها
دواتر (ئه‌بو
میخنه‌ف (م. 157ك/774ز))
له‌و كه‌سانه‌یه
ژماره‌یه‌كی
زۆر به‌رهه‌می
هه‌یه له‌سه‌ر
ڕووداوه‌كان،
وڵاتگیری،
گرفته
نێوخۆییه‌كان،
گروپه‌كان و كوژرانی
چه‌ندین كه‌سایه‌تی
دیار، به‌رهه‌مه‌كانی
وه‌ك (الجمل،
صفین،
النهروان،
الخوارج،
فتوح الشام،
فتوح العراق،
الشوری، مقتل
علی بن أبي طالب,
مقتل حجر بن
عدي, الحسين
بن علي, مقتل عثمان
و كتاب الحدیث
الأزارقة
... هتد)، (إبن
الندیم، 2002: 149؛ شولر،2016:
143-147)، له‌گه‌ڵ
چه‌ندان
مێژوونوسی
دیكه‌ی ئه‌و
قۆناغه. هه‌رچه‌نده
به‌رهه‌می ئه‌و
مێژوونووسه
و هه‌ندێكی
دیكه له
هاوسه‌رده‌مانی
فه‌وتاون و ده‌قه‌كانیان
له لایه‌ن
مێژوونوسانی
دواتر به‌كارهێنراون
(Robinson, 2006: 522). هه‌روه‌ها
نوسه‌رانی زانستی
كه‌لامیش به‌رهه‌میان
هه‌یه، ئه‌وانه‌ی
شوێنكه‌وتووی
هزری موعته‌زیله
بوون، له‌وانه
(وا‌صل بن عطا (م.
131ك/ 748ز)) به‌رهه‌مه‌كانی
وه‌ك (كتاب المنزلة
بين
المنزلتين,
كتاب التوحيد) هه‌روه‌ها
(ضیرار كوڕی
عمرو (له ده‌وروبه‌ری
180ك/796ز مردووه))،
ده‌رباره‌ی
هه‌مان هزره
و زیاتر له
سی به‌رهه‌می
هه‌یه، وه‌ك
(كتاب المخلوق،
كتاب تناقض
الحدیث، كتاب
الرد علی
الجمیع الملحدین،
كتاب الرد علی
الخوارج ... هتد)،
(إبن الندیم، 2002: 284،
299).
هه‌روه‌ها
نوسین زیاتر
ئاسانتر ده‌بێت
ئه‌و كاته‌ی
ماده‌یه‌كی
گرنگی وه‌ك
كاغه‌ز به‌كارده‌هێنرێت،
به‌مه‌ش یه‌كێك
ده‌بێت له
فاكته‌ره سه‌ره‌كییه‌كان
بۆ سه‌رهه‌ڵدانی
به‌ربڵاوی به‌رهه‌می
نوسراو، ده‌توانین
بڵێین له‌و
قۆناغه‌دا
نوسینی په‌رتووك
به مانا
ڕاسته‌قینه‌كه‌ی
ده‌ركه‌وێت و جه‌ماوه‌رێكی
فراوانی
خوێنه‌ریش په‌یدا
ده‌بن، هه‌رچه‌نده
هه‌نگاونان
به‌ره‌و
نوسین زۆر گه‌شه
ده‌كات، به‌ڵام
یاده‌وه‌ری
بایه‌خی خۆی
هه‌ر ده‌مێنێت
تا قۆناغی زۆر
دره‌نگیش وه‌ك
له به‌رهه‌مه‌كانیاندا
به پشت به‌ستن
به دانه پاڵ
ده‌رده‌كه‌وێ،
نموونه‌ش بۆ
ئه‌و مه‌به‌سته،
وه‌ك (ئیبن قوته‌یبه
(م. 276ك/889ز)) خۆی به‌وردی
گرنگی به
بیستن ده‌دات،
بۆیه
پێویسته هه‌موو
زانستێك
ببیسترێت، ئه‌و
پێویستییه
له زانستی
ئایینه‌وه‌یه،
پاشان شعر ...
هتد، واتا گه‌ڕانه‌وه
بۆ بناغه، كه
ده‌ستپێك و سه‌رچاوه
بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌یه‌تی،
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
ژماره‌یه‌كی
به‌رچاو په‌رتووكی
له بواره
جیاوازه‌كان
نوسیووه.
(شولر، 2016: 191، 210).
لێره‌دا
ئه‌وه‌ی زۆر
به‌ڕوونی
دیاره تاوه‌كو
ئه‌و قۆناغه‌ش
به وردی به
سه‌رنجه‌وه
كاریان له‌سه‌ر
یاده‌وه‌ری
كردووه، سه‌ره‌ڕای
بایه‌خدان به
نوسین بۆ
پاراستن و گه‌یاندنیان
بۆ نه‌وه‌ی
داهاتوو، به‌ڵام
له‌سه‌ر یاده‌وه‌ریش
به‌رده‌وام
بووینه، به
تایبه‌ت له
بابه‌ته‌كانی
په‌یوه‌ست به
ئایینه‌وه.
به‌گشتی له
لایه‌ن
مێژوونوسان و
فه‌رمووده‌ناسان
و هه‌وڵزانان
و ئه‌ده‌بیات
و شاعیره‌كان
... هتد، بابه‌تی
زاره‌كییان
به شێوه‌یه‌كی
فراوان به‌كارهێناوه
و به پشت به‌ستنێكی
گه‌وره
پشتیان به
مێژووی زاره‌كی
به‌ستووه و
كاریان له‌سه‌ر
كردووه، هه‌روه‌ها
زۆربه‌ی
نوسینه‌كانیان
له زاری كه‌سانی
هاوچه‌رخ و
گێڕه‌ڕه‌وه‌ی
ڕووداوه‌كان
وه‌رگرتووه،
به‌ڵام لێره‌دا
هه‌موو ئه‌و
فاكته‌ر و
لایه‌نه
جیاوازانه‌ی
ئاماژه‌یان
پێكرا، كه له
یاده‌وه‌رییه‌وه
هێنایان و
كردیان به
نوسین،
وایكرد كه وه‌رچه‌رخانێكی
گرنگ بێته
پێشه‌وه، ئه‌ویش
كه‌ڵه‌كه‌بوونی
ئه‌و
زانیارییه
زۆرانه‌یه
كه بوون به
زانینی
مێژوویی و هه‌روه‌ها
ورده ورده
بزوتنه‌وه‌ی
زانینی مێژووی
ئیسلامی گه‌شه‌ی
سه‌ند، جگه
له‌وه‌ی
مێژوونوسانی
دواتر زۆر
ئاسانتر له
پێشووتردا
سوودیان له
كه‌ڵه‌كه‌بوونی
ئه‌و
زانیاریانه
وه‌رگرتووه،
كه وه‌ك
زانینی
مێژوویی به‌رهه‌م
هاتوون و مامه‌ڵه‌یان
له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
ئه‌نجام
1-
یاده‌وه‌ری
سه‌رچاوه‌یه‌كی
سه‌ره‌كی گه‌یاندنی
زانیارییه‌كانه،
له‌و گه‌نجینه‌یه‌ی
كه
زانیارییه‌كانی
ڕابردووی
تێدا كۆكراوه‌ته‌وه.
له ڕێگای
زاره‌كییه‌وه
ڕۆڵی به‌رچاوی
ده‌بێت له گه‌یاندنی
لایه‌نه
شاراوه‌كانی
بیركردنه‌وه‌و
تێگه‌یشتن له
ڕووداوه‌كانی
قۆناغه
جیاوازه‌كانی
ڕابردوو. هه‌روه‌ها
هه‌رچه‌نده
یاده‌وه‌ری
زۆرجار له
كاتی گێڕانه‌وه‌ی
زاره‌كیدا
تووشی شێوان و
به‌لاڕێبردندا
ده‌بێته‌وه
به هۆكاری
جیا جیا، به‌ڵام
بایه‌خی
تایبه‌تی خۆی
هه‌یه و هه‌ر
مامه‌ڵه‌ی
مێژوویی له‌گه‌ڵ
دا ده‌كرێت.
2-
شێوازه
جیاوازه‌كان له
گێڕانه‌وه‌ی
زاره‌كی، سه‌رچاوه‌یه‌كی
گرنگی
گواستنه‌وه‌ی
گێڕانه‌وه‌ی
ڕووداوه
مێژووییه‌كان
بووه له
ڕۆژگاری عه‌ره‌بی
پێش
ئیسلامدا، كه
جێگای شانازی
هۆز و خێڵه‌كان
بووه، به
تایبه‌ت له
ناساندنی ڕه‌چه‌ڵه‌ك
و باس كردنی
سه‌ركه‌وتنه‌كانی
باب و
باپیرانیان.
3-
هه‌رچه‌نده
یاده‌وه‌ری و
گێڕانه‌وه‌ی
زاره‌كی
جێگای شانازی
عه‌ره‌ب بووه،
به‌ڵام
نوسراویش
پێگه‌یه‌كی
گرنگی هه‌بووه،
به‌تایبه‌ت
به هۆی
گۆڕانی
مێژوویی و په‌ره‌سه‌ندنی
ژیانی ئه‌و
ناوچه‌یه له
ڕووی سیاسی،
ئابووری،
كۆمه‌ڵایه‌تی
و ئایینییه‌وه
... هتد.
4-
به‌رزی
پێگه‌ی یاده‌وه‌ری
و نه‌بوونی ئه‌و
پێگه‌یه له
نوسین له
رۆژگاری عه‌ره‌بی
پێش
ئیسلامدا، به‌هۆی
سروشتی ژیان و
كه‌می
ئامراز‌و كه‌ره‌سته
پێویستیه‌كانی
نوسین و
لاوازی
خوێنده‌واری
بووه.
5-
زانستی
مێژوو له‌لای
مێژوونوسه
موسڵمانه‌كان
له‌سه‌ر بنه‌مای
گێڕانه‌وه‌ی
زاره‌كی دامه‌زراوه،
هه‌رچه‌نده
نوسینه‌وه
له سه‌ره‌تاكاندا
له كۆمه‌ڵگه‌ی
ئیسلامی‌دا قه‌ده‌غه
بوو یاخود
ڕێگری هه‌بووه.
6-
سه‌ره‌ڕای
به‌رده‌وامی
یاده‌وه‌ری و
گێڕانه‌وه‌ی
زاره‌كی له
قۆناغه‌كانی
سه‌ره‌تای
ئیسلامدا، به‌ڵام
نوسینه‌وه
بووه
پێویستییه‌ك
به هۆی
دروستبوونی
گۆڕانكاری له
ده‌قه زاره‌كییه‌كاندا
به‌هۆكاری
جیا جیا له‌لایه‌ك
و له لایه‌كی
دیكه‌وه توانای
سنورداربوونی
هزر و بیرگه
له پاراستنی
یاده‌وه‌رییه‌كان
وه‌ك خۆی.
7-
له‌سه‌رده‌می
ئیسلامیشدا
پرۆسه‌ی یاده‌وه‌ری
ڕه‌گی خۆی
داكوتاوه،
له‌به‌رئه‌وه‌ی
سه‌رچاوه‌ی
سه‌ره‌كی
قورئان و فه‌رمووده
و نوسراوه‌كانی
دیكه‌یه، سه‌رچاوه‌كه‌یان
له گێڕانه‌وه‌ی
زاره‌كی به‌رهه‌م
هاتووه،
بۆیه نوسین
هه‌رگیز به
بێ زاره‌كی
بوونی نابێت.
لیستی
سه‌رچاوه‌كان
یه‌كه‌م:
په‌رتووكه
ئاسمانییه‌كان:
1.
قورئانى پیرۆز
دووه‌م:
سه‌رچاوه عه‌ره‌بییه‌كان
(المصادر):
2.
إبن
إسحاق, محمد
بن إسحاق بن
يسار. (2004),
السيرة النبوية,
بيروت: دار
الكتب
العلمية,
تحقيق: أحمد فريد
المزيدي.
3.
البخاري,
أبي عبدالله
محمد بن
إسماعيل بن
إبراهيم. (2016),
صحيح البخاري,
پاكستان:
البشرى.
4.
البغدادي,
محمد بن حبيب.
(1985), كتاب المنمق
في أخبار
قريش, بيروت:
عالم الكتب,
صححه: خورشيد
احمد فاروق.
5.
إبن بكار, الزبير
بن بكار. (1996),
الأخبار
الموفقيات,
بيروت: عالم
الكتب, تحقيق:
سامي مكي
العاني.
6.
البلاذري,
أحمد بن يحيى
بن جابر. (1901),
فتوح البلدان,
القاهرة:
مطبعة
الموسوعات.
7.
الجاحظ,
أبي عثمان
عمرو بن بحر. (1998),
البيان والتبين,
القاهرة:
مكتبة
الخانجي,
تحقيق:
عبدالسلام
محمد هارون.
8.
إبن أبي
حاتم,
عبدالرحمن بن
محمد بن إدريس
بن المنذر. (1952),
الجرح
والتعديل,
بيروت: دار
الكتب العلمية,
تحقيق:
عبدالرحمن بن
يحيى اليماني.
9.
الخطيب
البغدادي, أبي
بكر أحمد بن
علي بن ثابت. (2008),
تقييد العلم,
القاهرة: دار
الإستقامة,
تحقيق: سعد
عبدالغفار
علي.
10.
إبن أبي
داود, أبي بكر
عبدالله بن
سليمان بن الأشعث.
(2002), كتاب
المصاحف,
بيروت: دار
البشائر الإسلامية,
تحقيق: محب
الدين
عبدالسجان
واعظ.
11.
الزوزني,
أبي عبدالله
الحسين بن
أحمد. (د.ت.), شرح
المعلقات السبع,
مصر: دار
العالمية.
12.
إبن سعد,
محمد بن سعد. (2001),
كتاب الطبقات
الكبير, القاهرة:
مكتبة
الخانجي,
تحقيق: علي
محمد عمر.
13.
إبن شبة,
أبو زيد عمر.
(د.ت), كتاب
تاريخ
المدينة المنورة,
دون مكان
والطبع
والنشر,
تحقيق: فهيم
محمد شلتوت.
14.
الطبري,
أبي جعفر محمد
بن جرير. (1968),
تاريخ الرسل والملوك,
مصر: دار
المعارف,
تحقيق: محمد
أبو الفضل
إبراهيم.
15.
الفسوي,
أبي يوسف
يعقوب بن
سفيان. (1410هـ),
كتاب المعرفة
والتاريخ,
المدينة
المنورة:
مكتبة الدار,
تحقيق: أكرم
ضياء العمري.
16.
القرطبي, أبي
عبدالله محمد
بن احمد بن
أبي بكر. (2006),
الجامع
الأحكام
القرأن,
بيروت: مؤسسة
الرسالة, تحقيق:
عبدالله بن
عبدالمحسين
التركي.
17.
إبن
النديم, أبي
الفرج محمد بن
أبي يعقوب
إسحاق. (2002),
الفهرست,
بيروت: دار
الكتب
العلمية, ضبطه
وشرحه: يوسف
علي طويل.
18.
إبن هشام,
أبي محمد
عبدالملك بن
هشام. (1995), السيرة
النبي, مصر:
دار الصحابة
للتراث بطنطا,
تحقيق: مجدى
فتحى السيد.
سێیه‌م:
ژێده‌ره عه‌ره‌بییه‌كان
(المراجع):
19.
أونج,
والترج. (1994),
الشفاهية
والكتابية,
الكويت: عالم
المعرفة,
ترجمة: حسن
البنا
عزالدين.
20.
بروكلمان,
كارل. (1959), تاريخ
الأدب العربي,
مصر: دار
المعارف,
ترجمة: عبدالحليم
النجار.
21.
بوتشيش,
إبراهيم
القادري و
آخرون. (2015),
التاريخ الشفوي,
بيروت: المركز
العربي
للأبحاث
ودراسة والسياسات,
إعداد وتنسيق:
وجيه كوثراني
و مارلين نصر.
22.
الجابري,
محمد عابد. (2002),
تكوين العقل العربي,
بيروت: مركز
دراسات
الوحدة
العربية.
23.
الخالدي,
طريف. (2015), فكرة
التاريخ عند
العرب, بيروت:
منشورات
الجمل, ترجمة:
حسني زينه.
24.
الدوري,
عبدالعزيز. (2000),
نشأة علم
التاريخ عند
العرب,
الإمارات:
مركز زايد
للتراث
والتاريخ.
25.
دونر,
فريد مكغرو. (2019),
الروايات
السردية عن
الأصول
الإسلامية
بدايات الكتابة
التاريخية
الإسلامية,
بيروت: المركز
الأكاديمي
للأبحاث,
ترجمة:
عبدالجبار
ناجي.
26.
ذياب,
صفاء. (2020),
السيرة
الشعبية في
النقد العربي
المعاصر,
بيروت: دار
الرافدين.
27.
الرواضية,
صالح محمد. (1994),
زياد بن أبيه
و دوره في الحياة
العامة في صدر
الإسلام,
الأردن:
منشورات جامعة
مؤتة.
28.
روبنسون,
جيسي. (2014),
البلاط
والمجتمع
الإسلامي وعلم
التاريخ,
بيروت المركز
الأكاديمي
للأبحاث,
ترجمة:
عبدالجبار
ناجي.
29.
ريكور,
بول. (2009),
الذاكرة,
التاريخ,
النسيان, بيروت:
دار الكتاب
الجديد
المتحدة, ترجمة:
جورج زيناتي.
30.
سلامة,
محمد يسرى.
(1431هـ), مصادر
السيرة
النبوية ومقدمة
في تدوين
السيرة,
القاهرة: دار
الندوة.
31.
شاكر,
مصطفى. (1983), التاريخ
العربي
والمؤرخون,
بيروت: دار
العلم الملايين.
32.
شولر,
غريغور. (2016),
الكتابة
والشفوية في
بدايات الإسلام,
المغرب: المركز
الثقافي
للكتاب,
ترجمة: رشيد
بازي.
33.
العطوي,
عبدالغفار. (2017),
البعد
الثقافي في
الإسلام,
بغداد: دار
سطور.
34.
علي, جواد.
(1380هـ), المفصل في
تاريخ العرب
قبل الإسلام,
بغداد: الشريف
الرضي.
35.
كالفي,
لويس جان. (2012),
التقاليد
الشفهية,
الإمارات:
هيئة أبوظبي
للثقافة
واللنشر,
ترجمة: رشيد
برهون.
36.
كوثراني,
وجيه. (2012), تاريخ
التأريخ,
بيروت: المركز
العربي
للأبحاث
ودراسة
والسياسات.
37.
لوغوف,
جاك. (2017),
التاريخ
والذاكرة,
بيروت: المركز
العربي
للأبحاث و
دراسة
السياسات,
ترجمة: جمال شحيد.
38.
لويس,
برنارد و ب.م.
هولت. (2008), مؤرخو
العرب
والاسلام حتى
العصر الحديث,
دمشق:
التكوين,
ترجمة: سهيل
زكار.
39.
مرغوليوث,
ديڤيد صمويل.
(د.ت), دراسات عن
المؤرخين
العرب, بيروت:
دار الثقافة,
ترجمة: حسين
نصار.
40.
هوروڤتس,
جوزف. (2005), تاريخ
تدوين السيرة
النبوية, باريس:
دار بيبليون,
ترجمة: حسين
نصار.
چواره‌م:
ژێده‌ره
كوردییه‌كان:
41.
خزر, عه‌بدولحه‌لیم
عه‌بدولره‌حمان.
(2019)، موسڵمانان
و نوسینه‌وه‌ی
مێژوو،
سلێمانی: سه‌نته‌ری
زه‌هاوی بۆ
لێكۆلینه‌وه‌ی
فكری، وه‌رگێڕ:
نازم عه‌بدوڵا.
پێنجه‌م:
توێژینه‌وه:
42.
خضري,
محمد رضا. (2013),
الخطيب
البغدادي بين
الشفاهية والكتابية
من خلال كتابه
تقييد العلم,
مجلة جامعة
دمشق, العدد (29).
43.
عبدالرحمن,
هاشم يونس. (2011),
الذاكرة
التاريخية عند
العرب قبيل
الإسلام, مجلة
التربية
والعلم, جامعة
الموصل,
المجلد (18),
العدد (1).
44.
مرعب,
خالد مصطفى. (2017),
إسهامات
العرب في
إرساء أصول
علم التاريخ,
المؤتمر
الدولي
الثالث في
تاريخ العلوم
عند العرب
والمسلمين,
بيروت: جامعة
الشارقة.
شه‌شه‌م:
توێژینه‌وه
به زمانی
ئینگلیزی:
45- Robinson, Chase F.
(2006), A Local Historian`s Debt to al-Tabari: The Case of al-Adzi`s
"Tarikh al-Mawsil", Journal of the American Oriental Society, Vol.
126, No. 4.
46- Verovsek, Peter J. (2016), Collective
memory, politics, and the influence of the past: the politics of memory as a
research paradigm, Politics, Groups, and Identities, Vol. 4, No. 3.
47- Wilson, R. T. O. (1995), Some
notes on the Arabic historiography of Tihäma in the pre-Islamic and early
Islamic periods, Arabian archaeology and epigraphy, Vol. 6, IS. 4.
من الذاکرة
الی الکتابة
التاريخية في
التراث
الاسلامي
"
القرون
الهجرية الثلاث
الاولی "
الملخص:
یرکز
هذا البحث علی
أهمية
الذاكرة و
الانتقال من
مرحلة التذكر
الی الکتابة
في التراث العربي
الإسلامي.
ونقصد هنا
الإنتقال من
الموروث
الشفهي الی
الکتابة و
إرساء الأسس
العلمية للتدوين.
وهذه تمثل
مسألة
التحول من السرد
الشفهي عن
طریق التذکر،
الی إنتاج
المدونات التاریخية
فی عصرها
التأسيسي.
یعد
السرد الشفهي
مصدرًا من
مصادر کتابة
التاریخ. حیث
یتم حفظ
الأحداث و
ونقلها من جیل
الی آخر عن
طریق إعادة
تذکرها. فیصبح
جزءاً مهمًا
من الخطاب
التاریخي
الذي ينتجه
حضارة ما في مجالها
الثقافي. من
هنا مثّلَتْ
الذاکرة إحدى
أهم المصادر
التي تغذت
علیها
الکتابة،
وخاصة
التاریخية،
في السیاق
الاسلامي.
وکانت لها دور
بارز بل و
حساس في
الحفاظ علی
الأحداث
الماضية
والمصيرية في
الحقبة
الاولی من
التاريخ
العربي – الاسلامي،
ومن ثم إعادة
تجسيد هذه
الأحداث في الحاضر
المُعاش
للمسلمين
والذي یتم فیه
عملية
التذکر، او
یتم تدوینها.
من
هنا، نحاول
تسلیط الضوء
علی کیفیة
کتابة التاریخ
العربي
الاسلامي،
بالرجوع إلى
الذاکرة
الشفهية و
إعتماد اوائل
المؤرخين علی
المرویات
الشفهية في
تدوینهم
للأحداث. خاصة
فیما یتعلق
بتفسير
القرآ‌ن و
البحث عن
الروایات الخاصة
بأسباب النزول،
ام تعلق
الموضوع
بالأحاديث
النبوية و السيرة
النبوية و
المغازي. وبعد
ذلك الأحداث
المتعلقة
بالمشاكل و
الصراعات
الداخلية الی
أن نصل الى
الفتوحات و
التوسع
العسکري
للعرب المسلمين.
الكلمات
الدالة: الذاكرة,
السرد الشفوي,
الكتابة,
التاريخ الإسلامي
العربي, التراث.
From memory to Historical writing in the
Islamic heritage
“ The first three Hijri centuries
“
Abstract:
This research focuses on the importance of
memory and the transition from remembering to writing in the Arab-Islamic
heritage. We mean here The process of transformation from oral narration to
writing and laying the scientific foundations for codification. This represents
the issue of the transition from oral narration through remembrance, to the
production of historical records in its founding era. Oral narration is one of
the main sources of history writing. Where events are preserved and passed on,
from one generation to another by remembrance. It becomes an important part of
the historical discourse produced by civilization in its cultural dimension.
Hence, memory represented one of the most
important sources on which writing was nourished, especially historical, in the
Islamic context. And it had a prominent and even sensitive role in preserving
the past and fateful events in the first era of Arab-Islamic history and then
re-embodied these events in the present lived the everyday life of Muslims, in
which the process of remembering takes place, or is written down.
From here, we try to shed light on how
Arab-Islamic history was written, by referring to oral memory and the reliance
of the first historians on oral narrations in their recording of events.
Especially with regard to the interpretation of the Qur’an and the search for
narrations related to the reasons for its revelation, or is the subject related
to the hadiths of the Prophet, the Prophet’s biography, and the Maghazis. And
then the events related to internal problems and conflicts until we reach the
conquests and military expansion of the Muslim Arabs.
Keywords: Memory, Oral narration, Writing,
Arabic-Islamic history, Culture.
* ڤەکولەرێ بەرپرس.
1 بنه‌ماڵه‌ی
نه‌سری كوڕی
ڕه‌بیعه، ئه‌م
بنه‌ماڵه‌یه
بۆ چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك
فه‌رمانڕه‌واو
پاشای
شانشینی حیره
بووینه، به
نوێنه‌رایه‌تی
ئیمپراتۆریه‌تی
فارسی، به
كۆتایی هاتنی
پاشایه‌تی
ساسانییه‌كانیش،
پاشایه‌تی ئه‌وان
كۆتایی هات.
هه‌روه‌ها
ئاماژه به‌وه
كراوه هه‌موو
پاشاكانی
حیره له بنه‌ماڵه‌ی
نه‌سر بیست
پاشا بووینه،
و ماوه‌ی
پاشایه‌تیه‌كه‌شیان
پێنج سه‌د و
بیست و دوو
ساڵ و هه‌شت
مانگ بووه. (الطبري, 1968:
2/213-214).
1
حارث كوڕی
حلزه كوڕی به‌كر
كوڕی وائل
كوڕی ئه‌سه‌د
كوڕی ره‌بیعه
كوڕی نزار، خه‌ڵكی
عێراقه و
شاعیرێكی
دیاری سه‌رده‌می
به‌ر له
ئیسلام بووه،
هه‌رچه‌نده
سه‌باره‌ت به
ورده‌كاری له
دایكبوون و گه‌وره‌بوونی
هیچ ئاماژه‌و
باسكردنێكی
ئه‌وتۆ نیه،
ئه‌وه‌ی باس
ده‌كرێت
تایبه‌ته به‌و
ڕووداوه‌ی كه
حارث له‌به‌رده‌م
عمرو كوڕی
هیند وه‌ستاوه‌و
به‌رگری له
گه‌له‌كه‌ی
كردووه له
هۆنراوه‌یه‌كی
درێژدا،
ئاماژه به
وه‌ده‌كرێت
كه حارث ته‌مه‌نێكی
درێژ ژیاوه‌و
له ساڵی (580 ز)
كۆچی دوایی
كردووه (الزَّوزني, د.ت: 144-145).
2 ئه‌و
هاوپه‌یمانیه‌ی
ذی مجازت
بیربێت كه به‌ڵێن
و ده‌سته‌به‌ریت
تیایدا پێشكه‌ش
كردووه
3 ﴿ يَا
أَيُّهَا الَّذِينَ
آمَنُوا
إِذَا
تَدَايَنتُم
بِدَيْنٍ
إِلَىٰ
أَجَلٍ
مُّسَمًّى
فَاكْتُبُوهُ
وَلْيَكْتُب
بَّيْنَكُمْ
كَاتِبٌ بِالْعَدْلِ
وَلَا يَأْبَ
كَاتِبٌ أَن
يَكْتُبَ
كَمَا
عَلَّمَهُ
اللَّهُ
فَلْيَكْتُبْ
وَلْيُمْلِلِ
الَّذِي
عَلَيْهِ
الْحَقُّ وَلْيَتَّقِ
اللَّهَ رَبَّهُ
وَلَا
يَبْخَسْ
مِنْهُ
شَيْئًا فَإِن
كَانَ
الَّذِي
عَلَيْهِ
الْحَقُّ
سَفِيهًا
أَوْ
ضَعِيفًا
أَوْ لَا
يَسْتَطِيعُ
أَن يُمِلَّ
هُوَ
فَلْيُمْلِلْ
وَلِيُّهُ بِالْعَدْلِ
وَاسْتَشْهِدُوا
شَهِيدَيْنِ
مِن
رِّجَالِكُمْ
فَإِن لَّمْ
يَكُونَا رَجُلَيْنِ
فَرَجُلٌ
وَامْرَأَتَانِ
مِمَّن
تَرْضَوْنَ
مِنَ الشُّهَدَاءِ
أَن تَضِلَّ
إِحْدَاهُمَا
فَتُذَكِّرَ
إِحْدَاهُمَا
الْأُخْرَىٰ
وَلَا يَأْبَ
الشُّهَدَاءُ
إِذَا مَا
دُعُوا وَلَا
تَسْأَمُوا
أَن
تَكْتُبُوهُ
صَغِيرًا
أَوْ
كَبِيرًا
إِلَىٰ
أَجَلِهِ
ذَٰلِكُمْ
أَقْسَطُ
عِندَ اللَّهِ
وَأَقْوَمُ
لِلشَّهَادَةِ
وَأَدْنَىٰ
أَلَّا
تَرْتَابُوا
إِلَّا أَن
تَكُونَ
تِجَارَةً
حَاضِرَةً
تُدِيرُونَهَا
بَيْنَكُمْ
فَلَيْسَ
عَلَيْكُمْ
جُنَاحٌ أَلَّا
تَكْتُبُوهَا
وَأَشْهِدُوا
إِذَا تَبَايَعْتُمْ
وَلَا
يُضَارَّ
كَاتِبٌ وَلَا
شَهِيدٌ
وَإِن تَفْعَلُوا
فَإِنَّهُ
فُسُوقٌ
بِكُمْ
وَاتَّقُوا
اللَّهَ
وَيُعَلِّمُكُمُ
اللَّهُ
وَاللَّهُ
بِكُلِّ
شَيْءٍ
عَلِيمٌ﴾ (سورة
البقرة/
الآية: 282).
1 وه‌ك
له پێشووتردا
له په‌راوێز ئاماژه‌ی
پێدراوه.